21 ڕۆژی سەرەتایی ئیانی هەنگەکان
-
0:01 - 0:07(مۆسیقا)
-
0:14 - 0:19ئەم ھەنگانە لە حەوشەی دواوەی ماڵەکەم بوون
لە بێرکلی کالیفۆرنیا. -
0:19 - 0:21تاوەکو ساڵی پاریش،
ھەرگیز ھەنگم بەخێونەکرد بوو، -
0:21 - 0:25بەڵام ناشناڵ جوگرافی داوایان لێ کردم
چیرۆکێکی وێنەگرتن دەربارەیان بکەم، -
0:25 - 0:28و بڕیارم دا، تاوەکو بتوانم وێنەی
باوەڕپێکراو بگرم، -
0:28 - 0:30پێویستە خۆم دەست بکەم بە
بەخێوکردنی ھەنگەکان. -
0:30 - 0:32وھەروەکو ئێوەش لەوانەیە بزانن،
-
0:32 - 0:35پیتاندنى ھەنگەکان یەک لەسەر سێی
خواردنەکانی ئێمە، -
0:35 - 0:38و دواتر ئەوان بە کاتێکی زۆر
سەختدا تێ دەپەڕن. -
0:38 - 0:42بۆیە وەک وێنەگرێک، ویستم بە دوای ئەم
کێشانەدا بگەڕێم کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. -
0:42 - 0:45کەواتە با پیشانتان بدەم کە لەماوەی
ساڵی ڕابردوودا چیم دۆزیوەتەوە. -
0:46 - 0:48ئەو بوونەوەرە بچووکە تووکناویە
-
0:48 - 0:52ئەوە ھەنگێکی گەنج و تازەیە لە نیوەی
ئامێزەخانەکەیدا دەرکەوتووە، -
0:52 - 0:55و ھەنگەکان لە ئێستادا ڕووبەڕووی
کۆمەڵێک کێشەی جیاواز دەبنەوە، -
0:55 - 1:00لەوانەش مێش کوژ، دەرد و نەخۆشی،
لە دەستدانی ژینگە، -
1:00 - 1:04بەڵام تاکە گەورەترین ھەڕەشە لە ئاسیا
مشەخۆری مۆرانەیە، -
1:04 - 1:06مێرووی لەناوبەر.
-
1:06 - 1:09ئەو مشەخۆرە بەقەدەر سەرە قولابەیە دەچێتە
سەر هەنگە گەنجەکان -
1:09 - 1:12و خوێنەکانیان دەمژێت.
-
1:12 - 1:14ئەوە لە کۆتایدا شانە هە نگەکان لەناودەبات،
-
1:14 - 1:17لەبەرئەوەی سیستەمی بەرگری ھەنگەکان
لاواز دەکات، -
1:17 - 1:20و ئەوە وایان لێ دەکات زیاتر بکەونە بەر
مەترسی فشار و نەخۆشی. -
1:22 - 1:24ئێستا، ھەنگەکان زۆر ھەستیارن
-
1:24 - 1:27ئەو کاتەی کە لەناو ئامێزەخانەکانیاندا
گەشە دەکەن، -
1:27 - 1:30و ویستم بزانم لە ڕاستیدا ئەم کردارە
چۆن دەردەکەوێت، -
1:30 - 1:32بۆیە لەگەڵ تاقیگەیەکی ھەنگ
لە زانکۆی کالیفۆرنیا بووم. -
1:32 - 1:35و چۆنیەتی گەشەی ھەنگم لەبەر دەمی
کامێرا بۆ دەرکەوت. -
1:36 - 1:39من سەرەتای (٢١)یەمین ڕۆژ لە ژیانی
ھەنگەکانتان پیشان دەدەم . -
1:39 - 1:42لە ماوەی (٦٠) چرکەدا.
-
1:44 - 1:49ئەوە ھێلکەی ھەنگە ھەر کە ھەڵدێت و
دەبێت بە کرمۆکە، -
1:49 - 1:53و ئەو کرمۆکە تازە ھەڵھاتوانەش بە
دەوروبەری خانەکانی خۆیاندا دەسوڕێنەوە -
1:53 - 1:57لەسەرئەو ماددە سپیانە دەژین
کە ھەنگە چاودێرەکان بۆخۆیان شاردبۆوە. -
2:00 - 2:04دواتر، سەریان و قاچیان بە شێوەیەکی
لەسەرەخۆ لەیەک جیا دەبنەوە -
2:04 - 2:08کاتێک دەگۆڕێن بۆ قۆزاخە.
-
2:10 - 2:12ئەوەش ھەمان قۆناغى قۆزاخە کردنە،
-
2:12 - 2:15و دەتوانی ببینی کە مێرووەکان لە
دەورووبەری خانەکانیان دێنە دەرەوە. -
2:15 - 2:20دواتر خانەکان لەناو لەشی خۆیاندا
ڕێک دەخەنەوە -
2:20 - 2:24و ڕەنگ لەناو چاوەکانیاندا بە
لەسەرەخۆى گەشە دەکات. -
2:27 - 2:33و کۆتا ھەنگاو لەو قۆناغەدا پێستی
ڕووخساریان گەشە دەسەنێت -
2:33 - 2:35و مووەکانیان گەڵاڵە دەکات.
-
2:35 - 2:39(مۆسیقا)
-
2:49 - 2:52کەواتە--(چەپڵەیان لێدا)
-
2:55 - 2:58ھەروەکو لە نیوەی ئەم فیدیۆیەدا دەبینن،
-
2:58 - 3:00کە مۆرانەکان ڕادەکەنە دەوروبەری
ھەنگە منداڵەکان، -
3:00 - 3:04و ئەو ڕێگەیە کە ھەنگ بەخێوکەرەکان
دەتوانن چارەسەری مۆرانەکانی پێبکەن -
3:04 - 3:07ئەوەیە کە ئەوان شانەکانیان
بە مادەی کیمیاوی دەپارێزن. -
3:07 - 3:10بۆ ماوەیەکی درێژ ئەوە
ھەواڵە ناخۆشەکان بووە، -
3:10 - 3:13بۆیە تووێژەرەوەکان کار دەکەن بۆ
دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەک -
3:13 - 3:15بۆ دەستبەسەر داگرتنی ئەو مۆرانانە.
-
3:16 - 3:19ئەوە یەکێکە لەو شوێنگرەوەکان .
-
3:19 - 3:23ئەوە پڕۆگرامێکی ئەزموونی زاوزێکردنە لە
تاقیگەی ھەنگ لە لە باتون روژUSDA, -
3:23 - 3:27و ئەو شاژنە و ھەنگە چاودێری کەرەکانی
بەشێکن لەو بەرنامەیە. -
3:28 - 3:31ئێستا، تووێژەرەکان بۆیان دەرکەووتوە
-
3:31 - 3:35ھەندێ لە ھەنگەکان توانایەکی سروشتیان
ھەیە بۆ شەڕ کردن لەگەڵ مشەخۆرەکان, -
3:35 - 3:39بۆیە ئەوان بەخێو دەکرێن و دەنێردرێن تا
ھێڵێکی بەرگری بۆ ھەنگەکان بکێشن. -
3:41 - 3:43ئەوەیە کە پێویستە بۆ زۆر کردنی
ھەنگەکان لە تاقیگەدا. -
3:43 - 3:46شاژنە پاکیزەکە بێھۆش دەکرێت
-
3:46 - 3:51و دواتر بەشێوەیەکی دەستکرد بە بەکارھێنانی
ئەم ئامێرە وردە پەڕینی پێ دەکرێت. -
3:51 - 3:53ئێستا، ئەم پڕۆسەیە وا دەکات توێژەران
-
3:53 - 3:58کۆنتڕۆڵی ئەوە بکەن دەقاو دەق
کام لە ھەنگەکان لادەبرێن، -
3:58 - 4:02بەڵام سازشێک ھەیە لەسەر
ھەبوونی ئەم کۆنتڕۆڵکردنە زۆرە. -
4:02 - 4:05ئەوان سەرکەووتوو بوون لە زۆر کردنی
ھەنگی دژە وردە کرم، -
4:05 - 4:08بەڵام لەم پڕۆسەیەدا، ھەنگەکان دەستیان کرد
بە ونکردنى سیفەتەکانیان -
4:08 - 4:12وەک نەرمێتی و توانایان بۆ داکردنی ھەنگوین،
-
4:12 - 4:14بۆیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم کێشەیەدا،
-
4:14 - 4:18ئەم تووێژەرانە لە ئێستادا ھەماھەنگی دەکەن
لەگەڵ ھەنگەوانە بازرگانەکان. -
4:18 - 4:23ئەوە برێت ئادییە کە یەکێک لە(٧٢,٠٠٠) شانە
ھەنگەکانی دەکاتەوە. -
4:23 - 4:28ئەو و براکەی گەورەترین چالاکی ھەنگەوانی
لە جیھاندا بەڕێوە دەبەن، -
4:28 - 4:33ھەنگە دژە وردە کرمەکان لەگەڵ
چالاکیەکانی ئەو یەک دەخەن USDA و -
4:33 - 4:35بەھیوای ئەوەی بە تێپەڕ بوونی کات،
-
4:35 - 4:39بتوانن ئەو ھەنگانە ھەڵبژێرن کە
نەک تەنھا دژە وردە کرم بن -
4:39 - 4:44بەڵکو ھەموو ئەو تایبەتمەندیانە ھەڵبگرن
کە وایان لێ دەکات بەسوود بن بۆمان. -
4:44 - 4:46و وتنی ئا بەمشێوەیە
-
4:46 - 4:49وادەکات کە وادەربکەێت ئێمە ھەنگەکان
بەکار دەھێنین و دەیانچەوسێنینەوە، -
4:49 - 4:53و ڕاستیەکەش ئەوەیە، ئێمە بۆ ھەزارەھان
ساڵە ئەوەمان کردووە. -
4:53 - 4:58ئێمە ئەو بوونەوەرە کێویانە دەگرین و
دەخەینە ناو سندووقێکەوە، -
4:58 - 5:00بەکرداری ڕایاندەھێنین,
-
5:00 - 5:04و لە بنەڕەتدا ئەوەمان دەکرد
بۆ بەدەستھێنانی ھەنگوینەکەیان، -
5:04 - 5:07بەڵام بە پێی کات پیتێنەرە
خۆماڵییەکانمان لە دەستدا، -
5:07 - 5:08پیتێنەرە کێوییەکانمان,
-
5:08 - 5:11و ئێستا زۆر شوێن هەیە کە
ئەو پیتێنەرە کێویانە -
5:11 - 5:15چیتر ناتوانن بگەن بە داخوازى
پیتاندنى کشتوکاڵى ئێمە, -
5:15 - 5:21لەبەر ئەوە ڕێکخستنى هەنگەکان بۆتە
بەشێکى تەواوکەر لە سیستەمى خواردنماندا. -
5:21 - 5:23بۆیە کاتێک خەڵک باسی پاراستنی ھەنگ دەکەن،
-
5:23 - 5:25ڕاڤەکردنی من بۆ ئەوە
-
5:25 - 5:29ئەوەیە پێویستە ئێمە پەیوەندی خۆمان
لەگەڵ ھەنگەکان بپارێزین، -
5:29 - 5:34و بۆ ئەوەی نەخشەسازیەک بۆ
چارەسەرە نوێیەکان، بدۆزینەوە -
5:34 - 5:39پێویستە ئێمە لە بنچینەی ژیاننامەی ھەنگەکان
-
5:39 - 5:45و کاریگەریەکانی فشار کردن تێ بگەین
کە ھەندێ کات ئێمە ناتوانین بیانبینین. -
5:46 - 5:49بە واتایەکی تر، پێویستە ئێمە
لە نزیکەوە ھەنگەکان بناسین. -
5:49 - 5:51زۆر سوپاس.
-
5:51 - 5:53(چەپڵەیان لێدا)
- Title:
- 21 ڕۆژی سەرەتایی ئیانی هەنگەکان
- Speaker:
- ئانەند فلرما
- Description:
-
بیستوومان کە ھەنگەکان دیار نامێنن. بەڵام چی وا لەشارەکانی ھەنگەکان دەکات بکەونە بەر مەترسیەوە؟ وێنەگر ئەناند فارما ھەنگەکانی لە حەوشەی دواوەی خۆی لەبەر دەمی کامێرا بەخێو کرد- بۆ ئەوەی لە نزیکەوە دیمەنەکان بە دەست بھێنێت. ئەو پڕۆژەیە، بۆ ناشناڵ جوگرافی بوو، گۆرانیەکە ئاماژەیەک دەدات بەناو شانەی ھەنگەکان، و یەکێک لە گەورەترین مەترسیەکان بۆ سەر ژیانیان دەردەخات، ئەو مشەخۆرەی کە ڕاو لەسەر سەرەتای (٢١) ەیەمین ڕۆژەکانی ژیانی ھەنگە تازە کە دایک بووەکان دەکات. لەگەڵ ئەودیمەنانەی دراوەتەی پاڵ مۆسیقا لە ئۆکێسترای Rob moose و magik*magik, فارما ئەو کێشانە پیشان دەدات... و چی بکرێت بۆ چارەسەرکردنیان. ( ئەم ئاخاوتنە بەشێک بووە لەدانیشتنەکانی تێد ٢٠١٥ بە سپۆنسەری pop-up magazine :popupmagazine.com or @popupmagon Twitter.)
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 06:06
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The first 21 days of a bee's life | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The first 21 days of a bee's life | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The first 21 days of a bee's life | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for The first 21 days of a bee's life | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The first 21 days of a bee's life | ||
revin fakher edited Kurdish subtitles for The first 21 days of a bee's life | ||
revin fakher edited Kurdish subtitles for The first 21 days of a bee's life | ||
revin fakher edited Kurdish subtitles for The first 21 days of a bee's life |