سەرسوڕهێنەرترین گیاندار کە هیچ نازانیت لەسەری -- و چۆن بتوانین ڕزگاری بکەین
-
0:01 - 0:07ئەمە یەکێکە لە سەرسوڕهێنەرترین
گیاندەرەکانی سەر زەوی. -
0:07 - 0:09ئەمە پێی دەوترێت تاپیر.
-
0:09 - 0:13ئەمە، ئەمە بێچووە تاپیرێکە،
-
0:13 - 0:17جوانترین گیانداری بێچوو
لە شانشینی ئاژەڵاندا. -
0:17 - 0:18(پێکەنین)
-
0:18 - 0:20هەتا ئێستا.
-
0:20 - 0:21هیچ ڕکابەرییەک نییە.
-
0:24 - 0:26بیست ساڵی پێشووی ژیانم
تەرخان کردووە بۆ -
0:26 - 0:29توێژینەوە و پاراستنی گیاندارەکانی
تاپیر لە بەڕازیل، و -
0:29 - 0:33بەڕاستی زۆر سەرسوڕهێنەر بووە.
-
0:33 - 0:37بەڵام لە ئێستادا،
زۆر بە قوڵی بیردەکەمەوە -
0:37 - 0:39لە کاریگەری ئیشەکەم.
-
0:39 - 0:43پرسیار لەخۆم دەکام دەربارەی
ئەو ڕۆڵە گرنگانەی گێڕاومن -
0:43 - 0:47بۆ پاراستنی ئەم گیاندارانەی
کە زۆرم خۆشدەوێن. -
0:47 - 0:49ئایا کاریگەر بووم
-
0:49 - 0:52لە پاراستنی ڕزگاربوونیان؟
-
0:52 - 0:54ئەوەی پێویستە ئەیکەم؟
-
0:54 - 0:56پێموابێت پرسیارە گەورەکە ئەمەیە،
-
0:56 - 1:02ئایا من توێژینەوە لەسەر تاپیرەکان
دەکەم و ڕۆڵ دەگێڕم لە پاراستنیان، -
1:02 - 1:04یان تەنیا لەناوچوونیان تۆماردەکەم؟
-
1:06 - 1:10جیهان دووچاری چەندین قەیرانی
پاراستنی گیانداران بۆتەوە. -
1:10 - 1:13هەموو ئەوە ئەزانین.
هەواڵەکانی ڕۆژانەی داگیرکردووە. -
1:13 - 1:17دارستانە باراناوییەکان و ژینگەکانی تر
بەردەوام لەناودەبرێن، -
1:17 - 1:22گۆڕانی کەش و هەوا، و نزیکبوونەوی
چەندین گیاندار لە لێواری لەناوچوون: -
1:22 - 1:27پڵنگ، شێر، فیل، کەرکەدەن، تاپیر.
-
1:28 - 1:32ئەمە تاپیری نزماییەکانە،
ئەو جۆرە تاپیرەی ئیشی لەسەر ئەکەم، -
1:32 - 1:35گەورەترین شیردەری وشکانی
ئەمریکای باشوور. -
1:35 - 1:38زۆر گەورەن. زۆر بەهێزن.
-
1:38 - 1:40گەورەکانیان نزیک دەبنەوە
لە ٣٠٠ کیلۆ. -
1:40 - 1:42ئەوە نیوەی قەبارەی ئەسپێکە.
-
1:42 - 1:44زۆر جوانن.
-
1:44 - 1:49تاپیر بە زۆری لە دارستانە
باراناوییەکانە وەک ئەمازۆنن، و -
1:49 - 1:54پێویستیان بە شوێنی زۆرە
-
1:54 - 1:59بۆ دۆزینەوەی هەموو ئەو پێکهاتانەی
پێویستیانە بۆ زاوزێکردن و ڕزگاربوون. -
1:59 - 2:02بەڵام ژینگەکەیان خەریکە لەناودەبرێت، و
-
2:02 - 2:08بەهۆی ڕاوکردنەوە لە چەندین بەشی
ژینگەی جوگرافی خۆیان نەماون. -
2:08 - 2:11وەک دەشبینن، ئەمە
زۆر شتێکی خراپە -
2:11 - 2:16چونکە تاپیرەکان زۆر گرنگن بۆ ئەو
ژینگانەی تێیدا هەڵکەوتوون. -
2:16 - 2:17ڕووەک خۆرن.
-
2:17 - 2:21لەسەدا پەنجای خۆراکەکەیان
پێکدێت لە میوە، و -
2:21 - 2:23کاتێک میوەکە دەخۆن،
تۆوەکانیش قوت دەدەن، -
2:23 - 2:27کە لە ڕێگەی پیساییەکەیانەوە بە
ژینگەکەیان بڵاودەبێتەوە. -
2:27 - 2:32ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن
لە وێنەکێشان و هێشتنەوەی -
2:32 - 2:35پێکهاتە و فراوانی دارستانەکە، و
-
2:35 - 2:41لەبەر ئەو هۆکارەش، تاپیرەکان
ناسراون بە باخەوانەکانی دارستان. -
2:41 - 2:43ئەوە سەرسوڕهێنەر نییە؟
-
2:43 - 2:45ئەگەر بیری لێکەنەوە،
-
2:45 - 2:48لەناوچوونی تاپیرەکان کاریگەرییەکی
زۆری دەبێت -
2:48 - 2:51لەسەر فرەچەشنی زیندەوەرانی ژینگەکانیان.
-
2:51 - 2:57ساڵی ١٩٩٦ دەستم کرد بە کارکردن لەسەر تاپیر،
گەنج بووم، و تازە لە کۆلێژ دەرچوبووم، و -
2:57 - 3:00توێژینەوەیەکی تازە و پێشەنگ و
پرۆگرامێکی پاراستن بوو. -
3:00 - 3:04لەو کاتەدا، بە نزیکەیی
هیچ زانیارییەکمان لەسەر تاپیرەکان نەبوو، -
3:04 - 3:07زیاتر لەبەر ئەوەی توێژینەوە
لەسەریان زۆر قورس بوو. -
3:07 - 3:11گیاندارێکی شەوانە، و گۆشەگیر و
زۆر فێڵبزان، و -
3:11 - 3:17دەستمان کرد بە وەرگرتنی چەندین
زانیاری بنچینەیی دەربارەیان. -
3:17 - 3:20بەڵام ئەو شتە چییە کە
پارێزەری ژینگەیی ئەیەوێت؟ -
3:21 - 3:23یەکەم شت زانیاریمان ئەوێت.
-
3:23 - 3:24توێژینەوەی مەیدانیمان ئەوێت.
-
3:24 - 3:29پێویستمان بەو کۆمەڵە زانیاریانە هەیە
بۆ پشتیوانیکردنی کاری پاراستن، و -
3:29 - 3:32پێم وتن توێژینەوە لەسەر تاپیرەکان
کارێکی زۆر قورسە، -
3:32 - 3:36بۆیە پێویستە پشت بە شێوازی
ناڕاستەوخۆ ببەستین بۆ ئەو کارە. -
3:36 - 3:39پێویستە بیانگرین و سڕیان بکەین
-
3:39 - 3:42بۆ ئەوەی بتوانین ئێخەی جی پی ئێس
لە ملیان ببەستین و -
3:42 - 3:44شوێن جوڵەکانیان بکەوین،
-
3:44 - 3:48ئەوەش تەکنیکێکە لەلایەن چەندین
زانای تری جیهانەوە بەکاردێت. و -
3:48 - 3:52دەشتوانین زانیاری کۆبکەینەوە لەسەر
ئەوەی چۆن شوێنەکان بەکاردێنن، -
3:52 - 3:54چۆن بەناو شوێنەکانا دەگەڕێن،
-
3:54 - 3:56شوێنەکانی گرنگە بۆیان کوێن، و
-
3:56 - 3:58زۆر شتی تریش.
-
3:58 - 4:02دواتر، پێویستە ئەوە
بڵاوبکەینەوە کە فێری دەبین. -
4:02 - 4:05پێویستە زانیاری بە خەڵک بەین
لەسەر تاپیرەکان و -
4:05 - 4:08ئەم گیاندارانە چەندێک گرنگن.
-
4:08 - 4:11شتێکی سەرسوڕهێنەریشە کە
چەند کەس لەسەر زەوی -
4:11 - 4:14نازانن تاپیر چییە.
-
4:14 - 4:17ڕاستییەکەی، زۆر کەس
وا دەزانن ئەمە تاپیرە. -
4:19 - 4:21با پێتان بڵێم، ئەمە تاپیر نییە.
-
4:21 - 4:23(پێکەنین)
-
4:23 - 4:25ئەمە مێروولەخۆرێکی گەورەیە.
-
4:25 - 4:28تاپیرەکان قەت مێروولە ناخۆن. قەت.
-
4:30 - 4:35ئینجا دواتر پێویستە ڕاهێنان و
بنیاتنانی توانا دابینکەین. -
4:35 - 4:40ئەوە ئەرکی ئێمەیە ژینگە پارێزەکانی
داهاتوو ئامادە بکەین. -
4:40 - 4:43خەریکە چەندین شەڕی
ژینگەپارێزی دەدۆڕێنین، و -
4:43 - 4:45پێویستمان بەوەیە خەڵکی زیاتر
ئەوە بکات کە دەیکەین، و -
4:45 - 4:50پێویستیان بە شارەزایی پێویستە و
پێویستیان بە حەزیشە بۆ ئەوە. -
4:50 - 4:52دەرئەنجام، ئێمەی ژینگەپارێز،
-
4:52 - 4:55پێویستە بتوانین زانیارییەکانمان بەکاربێنین،
-
4:55 - 4:57زانیارییە کۆکراوەکانمان بەکاربێنین
-
4:57 - 5:01بۆ پشتیوانیکردنی کاری
ژینگەپارێزی کردەیی. -
5:01 - 5:03یەکەم پرۆگرامی تاپیرمان
-
5:03 - 5:05لە دارستانی ئەتڵەسی بوو
-
5:05 - 5:07لە بەشی خۆرهەڵاتی بەڕازیل،
-
5:07 - 5:11یەکێک لەو ناوچانەی زەوی کە
زۆرترین مەترسی لەسەرە. -
5:11 - 5:13لەناوبردنی دارستانی ئەتڵەسی
-
5:13 - 5:15هێندەی سەرەتاکانی ١٥٠٠
دەستی پێکرد، -
5:15 - 5:18کاتێک پورتوگالییەکان گەشتنە بەڕازیل،
-
5:18 - 5:23دەستیان بە نیشتەجێبوون کرد لە
بەشی خۆرهەڵاتی ئەمریکای باشور. -
5:23 - 5:26ئەم دارستانە خەریکبوو بە تەواوەتی
بسڕدرێتەوە بۆ مەبەستی -
5:26 - 5:31دار، کشتوکاڵ، ئاژەڵداری و
بنیاتنانی شارەکان، و -
5:31 - 5:35ئەمڕۆ تەنیا لەسەدا حەوتی
دارستانی ئەتڵەسی -
5:35 - 5:37وەک خۆی ماوەتەوە.
-
5:37 - 5:43تاپیرەکانیش بە ژمارەی زۆر بچووک و
دابڕاو لە یەکتری ماونەتەوە. -
5:43 - 5:48لە دارستانی ئەتڵەسی، بۆمان دەرکەوت
بەناو ناوچە کراوەکانی -
5:48 - 5:50زەوی و زاری کشتوکاڵیدا دەڕۆن
-
5:50 - 5:54لە پارچەیەکی دارستانەوە بۆ
پارچەیەکی تری دارستانەکە. -
5:54 - 5:57بۆیە کارکردنمان لەسەر ئەم ناوچەیە
-
5:57 - 6:01بەکارهێنانی زانیارییەکانی سەر تاپیرەکان بوو
بۆ زانینی شوێنەکانی دەکرێت -
6:01 - 6:04بکرێت بە ناوچەی سرووشتی
بۆ بەستنەوەی -
6:04 - 6:07ئەو پارچە دارستانانە پێکەوە،
-
6:07 - 6:09ژینگەکان ببەستینەوە
-
6:09 - 6:14بۆ ئەوەی تاپیرەکان و گیاندارەکانی تر
بتوانن بە سەلامەتی بپەڕنەوە. -
6:14 - 6:17دوای دوانزە ساڵ لە دارستانی ئەتڵەسی،
-
6:17 - 6:22ساڵی ٢٠٠٨، هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی
تاپیرەکان فراوانکرد بۆ پانتاناڵ -
6:22 - 6:24لە بەشی خۆرئاوای بەڕازیل
-
6:24 - 6:27لە نزیک سنوری بۆلیڤیا و پاراگوای.
-
6:27 - 6:33ئەمە گەورەترین ناوچەی بەردەوامی
زەوییە نزمەکانی تەنیشت ڕووبارەکانە، -
6:33 - 6:34شوێنێکی سەرسوڕهێنەرە و
-
6:34 - 6:39یەکێکە لە گرنگترین سەنگەرەکان بۆ
تاپیرەکانی ناوچە نزماییەکانی ئەمریکای باشور. -
6:39 - 6:43کارکردنیش لە پانتاناڵ بەڕاستی
زۆر دڵخۆشکەر بوو بۆمان -
6:43 - 6:47چونکە ژمارەیەکی زۆر لە
تاپیری تەندروستمان دۆزییەوە لە ناوچەکە، و -
6:47 - 6:49توانیمان توێژینەوە لەسەر
تاپیرەکان بکەین -
6:49 - 6:53لە سرووشتیترین هەلومەرجدا کە هەبێت،
-
6:53 - 6:55دوور لە هەموو مەترسییەک.
-
6:56 - 7:01لە پانتاناڵ، جگە لە ئێخەی جی پی ئێس،
تەکنیکێکی تریش بەکاردێنین: -
7:01 - 7:02تەڵەی کامێرا.
-
7:02 - 7:05ئەم کامێرایە هەستەوەری جوڵەی پێوەیە و
-
7:05 - 7:08وێنەی ئاژەڵەکان دەگرێت
کاتێک بە بەردەمیدا دەڕۆن. -
7:08 - 7:11بۆیە سوپاس بۆ ئەم
ئامێرە سەرسوڕهێنەرانە، -
7:11 - 7:14توانیومانە زانیاری بەنرخ
کۆ بکەینەوە لەسەر -
7:14 - 7:17زاوزێی تاپیرەکان و
پەیوەندی کۆمەڵایەتیان -
7:17 - 7:19کە پارچەی زۆر گرنگی مەتەڵەکەن
-
7:19 - 7:24کاتێک هەوڵدەدەین پەرە بە
ستراتیجییەکانی پاراستن بەین. -
7:24 - 7:28ئێستاش، ساڵی ٢٠١٥،
دووبارە کارەکانمان فراوان ئەکەین -
7:28 - 7:30بۆ سێرادۆی بەرازیل،
-
7:30 - 7:34دەشتاییە گژوگیایاوییە کراوەکان و دارستانە
دەوەنەکانی ناوەڕاستی بەڕازیل. -
7:34 - 7:41ئەمڕۆ ئەم ناوچەیە ناوەندی
پەرەسندنی ئابوری وڵاتەکەمە، -
7:41 - 7:44کە ژینگە سرووشتییەکان و
ژیانی سرووشتی تیایاندا -
7:44 - 7:48بە چەندین مەترسی هەمەجۆر
بەخێرایی خەریکە دەسڕدرێنەوە، -
7:48 - 7:51لەوانە: کردن بە شوێنی ئاژەڵداری،
-
7:51 - 7:53کردن بە شوێنی چاندنی قامیشی شەکر و
پاقلەی سۆیا، و -
7:53 - 7:57ڕاوکردنیان، و بوون بەژێر ئوتومبێلەوە. و
-
7:57 - 8:01بەجۆرێک، هێشتا تاپیرەکان ماون،
-
8:01 - 8:03کە ئەوەش هیوایەکی زۆرم ئەیاتێ.
-
8:03 - 8:08بەڵام ئەبێ بڵێم دەستپێکردنی
ئەم پرۆگرامە نوێیە لە سێرادۆ -
8:08 - 8:10کەمێک بە ئاگای هێنامەوە.
-
8:10 - 8:12کاتێک دەگەڕێیت و
-
8:12 - 8:16تاپیری مردوو دەبینیت لەسەر
ڕێگا خێراکان و -
8:16 - 8:21دەبینیت تاپیرەکان لەناو شوێنەکانی
چاندنی قامیشی شەکردا بوون -
8:21 - 8:23کە نابێ لەوێدا بن، و
-
8:23 - 8:27قسە لەگەڵ مناڵەکانی ناوچەکە
دەکەیت و تامی گۆشتی تاپیریان کردووە -
8:27 - 8:30چونکە خێزانەکانیان ڕاویان دەکەن و دەیانخۆن،
-
8:31 - 8:33بەڕاستی ئازاری دڵی دام.
-
8:34 - 8:37دۆخەکەی سێرادۆ وایلێکردم
درک بەو شتە بکەم -- -
8:37 - 8:40کەمێک پەلە بکەم.
-
8:40 - 8:43پێچەوانەی شەپۆلەکە مەلە دەکەم.
-
8:43 - 8:46وایلێکردم درک بەوە بکەم کە
سەرەڕای دوو دەیە کارکردنی قورس -
8:46 - 8:50بۆ ڕزگارکردنی ئەم گیاندارانە،
هێشتا کاری زۆرمان ماوە بیکەین -
8:50 - 8:53ئەگەر بمانەوێت ڕێگە بگرین
لە لەناوچوونیان. -
8:53 - 8:57پێویستە ڕێگا بدۆزینەوە
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە. -
8:57 - 8:59بەڕاستی پێویستە، و دەشزانن چی؟
-
8:59 - 9:02گەشتووینەتە سەر خاڵێک لە
جیهانی پاراستنی گیانداراندا -
9:02 - 9:05کە پێویستە لە دەرەوەی سندوقەکە بیرکەینەوە.
-
9:05 - 9:09پێویستە زۆر داهێنەرتر بین
لە باری ئێستای خۆمان. و -
9:09 - 9:13پێشم وتن، بوون بەژێر ئوتومبێلەوە
کێشەیەکی گەورەیە، -
9:13 - 9:16بۆیە بیرۆکەی ئەوەمان داهێنا
لێزگەی فسفۆڕ بکەین -
9:16 - 9:19بە ئێخە جی پی ئێسەکانی
ئەیکەین بە تاپیرەکانەوە. -
9:19 - 9:21ئەمانە هەمان لێزگەکانن کە
دەکرێن بە ئوتومبێلە گەورەکانەوە -
9:21 - 9:23بۆ ڕێگەگرتن لە پێکدادان.
-
9:23 - 9:26تاپیرەکان دوای تاریکبوون
لە ڕێگاکان ئەپەڕنەوە، -
9:26 - 9:31بۆیە هیوادارین لێزگەکان یارمەتیدەربێت
شۆفێرەکان بتوانن بیانبینن -
9:31 - 9:33کاتێک لە ڕێگاکە دەپەڕنەوە، و
-
9:33 - 9:36بتوانن کەمێک خاوی بکەنەوە.
-
9:36 - 9:39بۆ ئێستا، ئەمە تەنیا
بیرۆکەیەکی شێتانەیە. -
9:39 - 9:44جارێ نازانین. بزانین هیچ لە
کوشتنی تاپیرەکان کەمدەکاتەوە. -
9:44 - 9:48بەڵام مەبەستەکە ئەوەیە، لەوانەیە ئەمە
ئەو جۆرە شتەبێت کە پێویستە بکرێت. و -
9:49 - 9:53هەرچەندە ئێستا لە ململانێدام
لەگەڵ هەموو ئەو پرسیارانەدا -
9:53 - 9:55لە مێشکی خۆمدا،
-
9:55 - 9:58ڕێکەوتنێکم هەیە لەگەڵ تاپیرەکان.
-
9:58 - 10:00لە ناخی دڵمەوە دەزانم
-
10:00 - 10:03پاراستنی تاپیرەکان ئامانجی ژیانمە.
-
10:03 - 10:05ئەمە حەزی منە.
-
10:05 - 10:06بەتەنیاش نیم.
-
10:06 - 10:10ئەم تۆڕە فراوانەی پشتیوانیکەرانم هەیە، و
-
10:10 - 10:13بە هیچ شێوەیەک ناوەستم.
-
10:13 - 10:18بەردەوام دەبم لەم کارە، لەوانەیە
بۆ هەتا هەتایە بەردەوام بم. و -
10:18 - 10:22ئەمەش بۆ پاتریشیا دەکەم، ئەوەی
لەسەر خۆم ناونراوە، -
10:22 - 10:26یەکێک لە یەکەمین تاپیرەکانی گرتمان و
توێژینەوەمان لەسەر کرد لە دارستانی ئەتڵەسی -
10:26 - 10:28چەندین ساڵ لەمەوبەر؛
-
10:28 - 10:32بۆ ریتا و ڤینسینتی بێچووی
لە پانتاناڵ. -
10:32 - 10:36بەردەوامیش دەبم لەمە بۆ تێد،
بێچووە تاپیرێک کە -
10:37 - 10:40کانوونی یەکەمی پار گرتمان
لە دارستانەکانی پانتاناڵ. -
10:40 - 10:42بەردەوامیش دەبم لەمە
-
10:42 - 10:46بۆ ئەو سەدان تاپیرەی کە
شەرەفی ئەوەم هەبووە پێیان بگەم -
10:46 - 10:47بەدرێژایی ساڵەکان و
-
10:47 - 10:51زۆرێکی تر لەوانەی ئەزانم
دەیانبینم لە داهاتوودا. -
10:51 - 10:54ئەم گیاندارانە شایەنی ئەوەن
کە ئاگامان لێیان بێت. -
10:54 - 10:57پێویستیان پێمە. پێویستیان پێمانە.
-
10:57 - 11:02دەشزانن چی؟ ئێمە مرۆڤ
شایەنی ئەوەین لە جیهانێکدا بژین -
11:02 - 11:06کە بتوانین بچینە دەرەوە بۆ بینین و
سوود بینین -
11:06 - 11:07نەک هەر لە تاپیرەکان
-
11:08 - 11:10بەڵکو هەموو بوونەوەرە جوانەکانی تریش،
-
11:10 - 11:13لە ئێستا و لە داهاتووشدا.
-
11:13 - 11:15زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
-
11:15 - 11:20(چەپڵەلێدان)
- Title:
- سەرسوڕهێنەرترین گیاندار کە هیچ نازانیت لەسەری -- و چۆن بتوانین ڕزگاری بکەین
- Speaker:
- پاتریشیا مێدیسی
- Description:
-
هەرچەندە تاپیر یەکێکە لە گەورەترین شیردەرەکانی وشکانی، ژیانە تەنیایی و شەوییەکانی ئەم بوونەوەرانە بە نەزانراوی ماوەتەوە. ناسراو بە "گیاندارە دێرینە زیندووەکە،" هەمان ئەو تاپیرەی کە بەناو دارستانەکان و دەشتاییە گژوگیاکانی ئەمریکای باشوردا دەگەڕێت زیاتر لە ٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر پەیدابووە. بەڵام مەترسییەکانی ڕاوچییەکان، لەناوبردنی دارستانەکان و ژینگە پیسبوون، بەتایبەتی لە بەپیشەسازی بوونە خێراکەی بەڕازیلدا، مەترسی بووە بۆ ئەم بەردەوامبوونە. لەم قسەکردنە پڕسەرنجەدا، زیندەوەرناسی پارێزەری سرووشت، پسپۆڕی تاپیر و هاوڕێیەکی تێد پاتریشیا مێدیسی باسی کارکردنی خۆی دەکات لەگەڵ ئەم گیاندارە سەرسوڕهێنەرە و پرسیاری ئەوەمان لێدەکات: دەمانەوێت بەرپرسیار بین لە لەناوچوونیان؟
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 11:32
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for The coolest animal you know nothing about ... and how we can save it | ||
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for The coolest animal you know nothing about ... and how we can save it | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The coolest animal you know nothing about ... and how we can save it | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The coolest animal you know nothing about ... and how we can save it | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The coolest animal you know nothing about ... and how we can save it | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The coolest animal you know nothing about ... and how we can save it |