ئەمە یەکێکە لە سەرسوڕهێنەرترین
گیاندەرەکانی سەر زەوی.
ئەمە پێی دەوترێت تاپیر.
ئەمە، ئەمە بێچووە تاپیرێکە،
جوانترین گیانداری بێچوو
لە شانشینی ئاژەڵاندا.
(پێکەنین)
هەتا ئێستا.
هیچ ڕکابەرییەک نییە.
بیست ساڵی پێشووی ژیانم
تەرخان کردووە بۆ
توێژینەوە و پاراستنی گیاندارەکانی
تاپیر لە بەڕازیل، و
بەڕاستی زۆر سەرسوڕهێنەر بووە.
بەڵام لە ئێستادا،
زۆر بە قوڵی بیردەکەمەوە
لە کاریگەری ئیشەکەم.
پرسیار لەخۆم دەکام دەربارەی
ئەو ڕۆڵە گرنگانەی گێڕاومن
بۆ پاراستنی ئەم گیاندارانەی
کە زۆرم خۆشدەوێن.
ئایا کاریگەر بووم
لە پاراستنی ڕزگاربوونیان؟
ئەوەی پێویستە ئەیکەم؟
پێموابێت پرسیارە گەورەکە ئەمەیە،
ئایا من توێژینەوە لەسەر تاپیرەکان
دەکەم و ڕۆڵ دەگێڕم لە پاراستنیان،
یان تەنیا لەناوچوونیان تۆماردەکەم؟
جیهان دووچاری چەندین قەیرانی
پاراستنی گیانداران بۆتەوە.
هەموو ئەوە ئەزانین.
هەواڵەکانی ڕۆژانەی داگیرکردووە.
دارستانە باراناوییەکان و ژینگەکانی تر
بەردەوام لەناودەبرێن،
گۆڕانی کەش و هەوا، و نزیکبوونەوی
چەندین گیاندار لە لێواری لەناوچوون:
پڵنگ، شێر، فیل، کەرکەدەن، تاپیر.
ئەمە تاپیری نزماییەکانە،
ئەو جۆرە تاپیرەی ئیشی لەسەر ئەکەم،
گەورەترین شیردەری وشکانی
ئەمریکای باشوور.
زۆر گەورەن. زۆر بەهێزن.
گەورەکانیان نزیک دەبنەوە
لە ٣٠٠ کیلۆ.
ئەوە نیوەی قەبارەی ئەسپێکە.
زۆر جوانن.
تاپیر بە زۆری لە دارستانە
باراناوییەکانە وەک ئەمازۆنن، و
پێویستیان بە شوێنی زۆرە
بۆ دۆزینەوەی هەموو ئەو پێکهاتانەی
پێویستیانە بۆ زاوزێکردن و ڕزگاربوون.
بەڵام ژینگەکەیان خەریکە لەناودەبرێت، و
بەهۆی ڕاوکردنەوە لە چەندین بەشی
ژینگەی جوگرافی خۆیان نەماون.
وەک دەشبینن، ئەمە
زۆر شتێکی خراپە
چونکە تاپیرەکان زۆر گرنگن بۆ ئەو
ژینگانەی تێیدا هەڵکەوتوون.
ڕووەک خۆرن.
لەسەدا پەنجای خۆراکەکەیان
پێکدێت لە میوە، و
کاتێک میوەکە دەخۆن،
تۆوەکانیش قوت دەدەن،
کە لە ڕێگەی پیساییەکەیانەوە بە
ژینگەکەیان بڵاودەبێتەوە.
ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن
لە وێنەکێشان و هێشتنەوەی
پێکهاتە و فراوانی دارستانەکە، و
لەبەر ئەو هۆکارەش، تاپیرەکان
ناسراون بە باخەوانەکانی دارستان.
ئەوە سەرسوڕهێنەر نییە؟
ئەگەر بیری لێکەنەوە،
لەناوچوونی تاپیرەکان کاریگەرییەکی
زۆری دەبێت
لەسەر فرەچەشنی زیندەوەرانی ژینگەکانیان.
ساڵی ١٩٩٦ دەستم کرد بە کارکردن لەسەر تاپیر،
گەنج بووم، و تازە لە کۆلێژ دەرچوبووم، و
توێژینەوەیەکی تازە و پێشەنگ و
پرۆگرامێکی پاراستن بوو.
لەو کاتەدا، بە نزیکەیی
هیچ زانیارییەکمان لەسەر تاپیرەکان نەبوو،
زیاتر لەبەر ئەوەی توێژینەوە
لەسەریان زۆر قورس بوو.
گیاندارێکی شەوانە، و گۆشەگیر و
زۆر فێڵبزان، و
دەستمان کرد بە وەرگرتنی چەندین
زانیاری بنچینەیی دەربارەیان.
بەڵام ئەو شتە چییە کە
پارێزەری ژینگەیی ئەیەوێت؟
یەکەم شت زانیاریمان ئەوێت.
توێژینەوەی مەیدانیمان ئەوێت.
پێویستمان بەو کۆمەڵە زانیاریانە هەیە
بۆ پشتیوانیکردنی کاری پاراستن، و
پێم وتن توێژینەوە لەسەر تاپیرەکان
کارێکی زۆر قورسە،
بۆیە پێویستە پشت بە شێوازی
ناڕاستەوخۆ ببەستین بۆ ئەو کارە.
پێویستە بیانگرین و سڕیان بکەین
بۆ ئەوەی بتوانین ئێخەی جی پی ئێس
لە ملیان ببەستین و
شوێن جوڵەکانیان بکەوین،
ئەوەش تەکنیکێکە لەلایەن چەندین
زانای تری جیهانەوە بەکاردێت. و
دەشتوانین زانیاری کۆبکەینەوە لەسەر
ئەوەی چۆن شوێنەکان بەکاردێنن،
چۆن بەناو شوێنەکانا دەگەڕێن،
شوێنەکانی گرنگە بۆیان کوێن، و
زۆر شتی تریش.
دواتر، پێویستە ئەوە
بڵاوبکەینەوە کە فێری دەبین.
پێویستە زانیاری بە خەڵک بەین
لەسەر تاپیرەکان و
ئەم گیاندارانە چەندێک گرنگن.
شتێکی سەرسوڕهێنەریشە کە
چەند کەس لەسەر زەوی
نازانن تاپیر چییە.
ڕاستییەکەی، زۆر کەس
وا دەزانن ئەمە تاپیرە.
با پێتان بڵێم، ئەمە تاپیر نییە.
(پێکەنین)
ئەمە مێروولەخۆرێکی گەورەیە.
تاپیرەکان قەت مێروولە ناخۆن. قەت.
ئینجا دواتر پێویستە ڕاهێنان و
بنیاتنانی توانا دابینکەین.
ئەوە ئەرکی ئێمەیە ژینگە پارێزەکانی
داهاتوو ئامادە بکەین.
خەریکە چەندین شەڕی
ژینگەپارێزی دەدۆڕێنین، و
پێویستمان بەوەیە خەڵکی زیاتر
ئەوە بکات کە دەیکەین، و
پێویستیان بە شارەزایی پێویستە و
پێویستیان بە حەزیشە بۆ ئەوە.
دەرئەنجام، ئێمەی ژینگەپارێز،
پێویستە بتوانین زانیارییەکانمان بەکاربێنین،
زانیارییە کۆکراوەکانمان بەکاربێنین
بۆ پشتیوانیکردنی کاری
ژینگەپارێزی کردەیی.
یەکەم پرۆگرامی تاپیرمان
لە دارستانی ئەتڵەسی بوو
لە بەشی خۆرهەڵاتی بەڕازیل،
یەکێک لەو ناوچانەی زەوی کە
زۆرترین مەترسی لەسەرە.
لەناوبردنی دارستانی ئەتڵەسی
هێندەی سەرەتاکانی ١٥٠٠
دەستی پێکرد،
کاتێک پورتوگالییەکان گەشتنە بەڕازیل،
دەستیان بە نیشتەجێبوون کرد لە
بەشی خۆرهەڵاتی ئەمریکای باشور.
ئەم دارستانە خەریکبوو بە تەواوەتی
بسڕدرێتەوە بۆ مەبەستی
دار، کشتوکاڵ، ئاژەڵداری و
بنیاتنانی شارەکان، و
ئەمڕۆ تەنیا لەسەدا حەوتی
دارستانی ئەتڵەسی
وەک خۆی ماوەتەوە.
تاپیرەکانیش بە ژمارەی زۆر بچووک و
دابڕاو لە یەکتری ماونەتەوە.
لە دارستانی ئەتڵەسی، بۆمان دەرکەوت
بەناو ناوچە کراوەکانی
زەوی و زاری کشتوکاڵیدا دەڕۆن
لە پارچەیەکی دارستانەوە بۆ
پارچەیەکی تری دارستانەکە.
بۆیە کارکردنمان لەسەر ئەم ناوچەیە
بەکارهێنانی زانیارییەکانی سەر تاپیرەکان بوو
بۆ زانینی شوێنەکانی دەکرێت
بکرێت بە ناوچەی سرووشتی
بۆ بەستنەوەی
ئەو پارچە دارستانانە پێکەوە،
ژینگەکان ببەستینەوە
بۆ ئەوەی تاپیرەکان و گیاندارەکانی تر
بتوانن بە سەلامەتی بپەڕنەوە.
دوای دوانزە ساڵ لە دارستانی ئەتڵەسی،
ساڵی ٢٠٠٨، هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی
تاپیرەکان فراوانکرد بۆ پانتاناڵ
لە بەشی خۆرئاوای بەڕازیل
لە نزیک سنوری بۆلیڤیا و پاراگوای.
ئەمە گەورەترین ناوچەی بەردەوامی
زەوییە نزمەکانی تەنیشت ڕووبارەکانە،
شوێنێکی سەرسوڕهێنەرە و
یەکێکە لە گرنگترین سەنگەرەکان بۆ
تاپیرەکانی ناوچە نزماییەکانی ئەمریکای باشور.
کارکردنیش لە پانتاناڵ بەڕاستی
زۆر دڵخۆشکەر بوو بۆمان
چونکە ژمارەیەکی زۆر لە
تاپیری تەندروستمان دۆزییەوە لە ناوچەکە، و
توانیمان توێژینەوە لەسەر
تاپیرەکان بکەین
لە سرووشتیترین هەلومەرجدا کە هەبێت،
دوور لە هەموو مەترسییەک.
لە پانتاناڵ، جگە لە ئێخەی جی پی ئێس،
تەکنیکێکی تریش بەکاردێنین:
تەڵەی کامێرا.
ئەم کامێرایە هەستەوەری جوڵەی پێوەیە و
وێنەی ئاژەڵەکان دەگرێت
کاتێک بە بەردەمیدا دەڕۆن.
بۆیە سوپاس بۆ ئەم
ئامێرە سەرسوڕهێنەرانە،
توانیومانە زانیاری بەنرخ
کۆ بکەینەوە لەسەر
زاوزێی تاپیرەکان و
پەیوەندی کۆمەڵایەتیان
کە پارچەی زۆر گرنگی مەتەڵەکەن
کاتێک هەوڵدەدەین پەرە بە
ستراتیجییەکانی پاراستن بەین.
ئێستاش، ساڵی ٢٠١٥،
دووبارە کارەکانمان فراوان ئەکەین
بۆ سێرادۆی بەرازیل،
دەشتاییە گژوگیایاوییە کراوەکان و دارستانە
دەوەنەکانی ناوەڕاستی بەڕازیل.
ئەمڕۆ ئەم ناوچەیە ناوەندی
پەرەسندنی ئابوری وڵاتەکەمە،
کە ژینگە سرووشتییەکان و
ژیانی سرووشتی تیایاندا
بە چەندین مەترسی هەمەجۆر
بەخێرایی خەریکە دەسڕدرێنەوە،
لەوانە: کردن بە شوێنی ئاژەڵداری،
کردن بە شوێنی چاندنی قامیشی شەکر و
پاقلەی سۆیا، و
ڕاوکردنیان، و بوون بەژێر ئوتومبێلەوە. و
بەجۆرێک، هێشتا تاپیرەکان ماون،
کە ئەوەش هیوایەکی زۆرم ئەیاتێ.
بەڵام ئەبێ بڵێم دەستپێکردنی
ئەم پرۆگرامە نوێیە لە سێرادۆ
کەمێک بە ئاگای هێنامەوە.
کاتێک دەگەڕێیت و
تاپیری مردوو دەبینیت لەسەر
ڕێگا خێراکان و
دەبینیت تاپیرەکان لەناو شوێنەکانی
چاندنی قامیشی شەکردا بوون
کە نابێ لەوێدا بن، و
قسە لەگەڵ مناڵەکانی ناوچەکە
دەکەیت و تامی گۆشتی تاپیریان کردووە
چونکە خێزانەکانیان ڕاویان دەکەن و دەیانخۆن،
بەڕاستی ئازاری دڵی دام.
دۆخەکەی سێرادۆ وایلێکردم
درک بەو شتە بکەم --
کەمێک پەلە بکەم.
پێچەوانەی شەپۆلەکە مەلە دەکەم.
وایلێکردم درک بەوە بکەم کە
سەرەڕای دوو دەیە کارکردنی قورس
بۆ ڕزگارکردنی ئەم گیاندارانە،
هێشتا کاری زۆرمان ماوە بیکەین
ئەگەر بمانەوێت ڕێگە بگرین
لە لەناوچوونیان.
پێویستە ڕێگا بدۆزینەوە
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە.
بەڕاستی پێویستە، و دەشزانن چی؟
گەشتووینەتە سەر خاڵێک لە
جیهانی پاراستنی گیانداراندا
کە پێویستە لە دەرەوەی سندوقەکە بیرکەینەوە.
پێویستە زۆر داهێنەرتر بین
لە باری ئێستای خۆمان. و
پێشم وتن، بوون بەژێر ئوتومبێلەوە
کێشەیەکی گەورەیە،
بۆیە بیرۆکەی ئەوەمان داهێنا
لێزگەی فسفۆڕ بکەین
بە ئێخە جی پی ئێسەکانی
ئەیکەین بە تاپیرەکانەوە.
ئەمانە هەمان لێزگەکانن کە
دەکرێن بە ئوتومبێلە گەورەکانەوە
بۆ ڕێگەگرتن لە پێکدادان.
تاپیرەکان دوای تاریکبوون
لە ڕێگاکان ئەپەڕنەوە،
بۆیە هیوادارین لێزگەکان یارمەتیدەربێت
شۆفێرەکان بتوانن بیانبینن
کاتێک لە ڕێگاکە دەپەڕنەوە، و
بتوانن کەمێک خاوی بکەنەوە.
بۆ ئێستا، ئەمە تەنیا
بیرۆکەیەکی شێتانەیە.
جارێ نازانین. بزانین هیچ لە
کوشتنی تاپیرەکان کەمدەکاتەوە.
بەڵام مەبەستەکە ئەوەیە، لەوانەیە ئەمە
ئەو جۆرە شتەبێت کە پێویستە بکرێت. و
هەرچەندە ئێستا لە ململانێدام
لەگەڵ هەموو ئەو پرسیارانەدا
لە مێشکی خۆمدا،
ڕێکەوتنێکم هەیە لەگەڵ تاپیرەکان.
لە ناخی دڵمەوە دەزانم
پاراستنی تاپیرەکان ئامانجی ژیانمە.
ئەمە حەزی منە.
بەتەنیاش نیم.
ئەم تۆڕە فراوانەی پشتیوانیکەرانم هەیە، و
بە هیچ شێوەیەک ناوەستم.
بەردەوام دەبم لەم کارە، لەوانەیە
بۆ هەتا هەتایە بەردەوام بم. و
ئەمەش بۆ پاتریشیا دەکەم، ئەوەی
لەسەر خۆم ناونراوە،
یەکێک لە یەکەمین تاپیرەکانی گرتمان و
توێژینەوەمان لەسەر کرد لە دارستانی ئەتڵەسی
چەندین ساڵ لەمەوبەر؛
بۆ ریتا و ڤینسینتی بێچووی
لە پانتاناڵ.
بەردەوامیش دەبم لەمە بۆ تێد،
بێچووە تاپیرێک کە
کانوونی یەکەمی پار گرتمان
لە دارستانەکانی پانتاناڵ.
بەردەوامیش دەبم لەمە
بۆ ئەو سەدان تاپیرەی کە
شەرەفی ئەوەم هەبووە پێیان بگەم
بەدرێژایی ساڵەکان و
زۆرێکی تر لەوانەی ئەزانم
دەیانبینم لە داهاتوودا.
ئەم گیاندارانە شایەنی ئەوەن
کە ئاگامان لێیان بێت.
پێویستیان پێمە. پێویستیان پێمانە.
دەشزانن چی؟ ئێمە مرۆڤ
شایەنی ئەوەین لە جیهانێکدا بژین
کە بتوانین بچینە دەرەوە بۆ بینین و
سوود بینین
نەک هەر لە تاپیرەکان
بەڵکو هەموو بوونەوەرە جوانەکانی تریش،
لە ئێستا و لە داهاتووشدا.
زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
(چەپڵەلێدان)