Return to Video

چۆن جیهان ڕزگاردەكەیت ( یان خۆت) لە چاوپێكەوتنە خراپەکان

  • 0:01 - 0:03
    بیهێنە بەر چاوت:
  • 0:03 - 0:04
    بەیانی ڕۆژی دووشەمەیە،
  • 0:04 - 0:05
    تۆ لە ئۆفیسەکەی خۆتیت،
  • 0:05 - 0:07
    هەموو ڕۆژەکە لەسەر کار دەبیت،
  • 0:07 - 0:09
    پاشان کەسێک دێت کە دەیناسی و لە
    هەمان نهۆم کار دەکات،
  • 0:09 - 0:11
    لە شوێنی کارەکەت پیاسە دەکات
  • 0:11 - 0:12
    و کورسیەکەت دەدزێت،
  • 0:12 - 0:14
    و یەك وشەش ناڵێت.
  • 0:14 - 0:15
    لەگەڵ خۆی دەیبات.
  • 0:15 - 0:18
    هیچ زانیاریەکت پێ نادات بۆچی
    کورسیەکەت دەدزێت
  • 0:18 - 0:20
    کە هەموو کورسیەکانیتر لەوێن.
  • 0:20 - 0:22
    لەوانەیە پێویستت بە کورسییەکەت بێت،
  • 0:22 - 0:24
    بۆ ئەوەی هەندێک کار تەواو بکەیت.
  • 0:24 - 0:26
    بێدەنگ نابیت و دەنگە دەنگ درووست دەکەیت.
  • 0:26 - 0:28
    بە دوای ئەو کەسە دەکەویت تا شوینی کارەکەی
  • 0:28 - 0:31
    ؟پێی دەڵێت، بۆچی کورسیکەی من''
  • 0:31 - 0:35
    باشە، ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەمەیە
    و تۆ لە شوینی کارەکەتی.
  • 0:35 - 0:38
    بانگهێشتی
    کۆبونەوەیەك کراویت.
  • 0:38 - 0:40
    (پێکەنین)
  • 0:40 - 0:43
    لە لایەن ئافرەتێكی ئاشنا
    کە لە هەمان نهومی تۆ کار دەکات،
  • 0:43 - 0:47
    و ناونیشانی هەندێک کار کە کەمێکت
    دەربارەیان بیستبوو نووسراون.
  • 0:47 - 0:48
    بەڵام بەرنامەی کار ڕوون نییە.
  • 0:48 - 0:51
    هیچ زانیاریەکت نییە بۆچی
    بانگهێشتی ئەم کۆبوونەوەیە کراویت.
  • 0:51 - 0:56
    و بانگیشتەکە پەسەند دەکەیت،
    دەڕۆیت بۆ کۆبوونەوەکە.
  • 0:56 - 0:59
    كاتێك ئەو کۆبوونەوە ناخوشە كۆتایی دێت،
  • 0:59 - 1:00
    و دەگەڕێیتەوە سەر مێزەکەت،
  • 1:00 - 1:02
    لای كورسییەکەت
    ڕادەوەستیت دەڵێیت،
  • 1:02 - 1:05
    هیوا دەخوازم ئەو دوو کاتژمێرەی
    ڕابردوو گەڕابایەوە،
  • 1:05 - 1:07
    وەک چۆن هیوا دەخوازێت
    كورسییەکەت بگەڕێتەوە.
  • 1:07 - 1:08
    (پێكەنین)
  • 1:08 - 1:11
    هەموو ڕۆژیك ڕێگە بە هاوکارەکانمان دەدەین،
  • 1:11 - 1:13
    کەوا نەبێت خەڵکانی زۆر بەڕێزن،
  • 1:13 - 1:15
    کورسی و کاتمان لێ بدزن.
  • 1:15 - 1:19
    من دەربارەی شتێك قسە دەكەم زۆر
    لە كەلوپەلی شوێنی كار گرنگ ترە.
  • 1:19 - 1:22
    من دەربارەی كات قسە دەكەم.
    کاتی تۆ.
  • 1:22 - 1:24
    لە ڕاستیدا، بڕوام وایە کە
  • 1:24 - 1:27
    ئێمە لە ناوەڕاستی پەتایەکەین
  • 1:27 - 1:32
    نەخۆشیەكی نوێیە، ناسراو بە:
    MAS
  • 1:32 - 1:34
    دیاردەی قبوڵ کردنی بێ بیرکرنەوە.
  • 1:34 - 1:36
    (پێكەنین)
  • 1:36 - 1:39
    یەكەم نیشانەکانی ئەم
    دیاردەیە:
  • 1:39 - 1:43
    پەسەندکردنی كۆبونەوەكەی سەر ڕۆژمێرەكەیە
    بەبێ پرسیار کردن.
  • 1:43 - 1:44
    (پێكەنین)
  • 1:44 - 1:48
    کە شتێکی خۆنەویستە و ڕۆیشتن،
    کلیککردن لەسەر ڕۆژمێڕکەت،
  • 1:48 - 1:51
    پێوستە بڕۆم، دواكەوتووم
    ( بۆ كۆبوونەوەكە. ( پیكەنین
  • 1:51 - 1:53
    چاوپێكەوتنەكە گرنگترە، وایە؟
  • 1:53 - 1:56
    هاوكاری كردن كلیلی سەركەوتنە.
  • 1:56 - 2:00
    كۆبوونەوەكە زۆر باش بوو
    ئەنجامی كرداری باشی دەبێت.
  • 2:00 - 2:01
    لە نێوان جیهانگەریدا و
  • 2:01 - 2:04
    زانستی تەکنەلۆژیایی زانیاریدا
  • 2:04 - 2:05
    شێوازی كاركردنمان
  • 2:05 - 2:09
    لەم چەند ساڵەی پیشووتر بەشێوەكی
    سەیر گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە.
  • 2:09 - 2:12
    بەڵام خەمبارین.
    (پێكەنین)
  • 2:12 - 2:15
    دڵتەنگین نەك لەبەر ئەوەی پیاوەکە
    ناتوانێت كۆبوونەوەیەکی باش بەڕێوە ببات.
  • 2:15 - 2:18
    بەڵکو ئێمە دڵتەنگین بەهۆی
    دیاردەی قبوڵ کردنی بێ بیرکرنەوە.
  • 2:18 - 2:22
    کە وەک برینێکی خودکارە.
  • 2:22 - 2:27
    لەڕاستید، من بەڵگەم لایە کە MAS
    کێشەیەکی جیهانییە.
  • 2:27 - 2:29
    با پێتان بڵێم بۆچێ.
  • 2:29 - 2:33
    دوو ساڵ پێش ئیستا، ڤیدیۆیەکم
    لە یوتیوبی خۆم دانا، ئەو ڤیدۆیە،
  • 2:33 - 2:36
    ساتە ناخۆشەکانی ناو کۆبوونەوەکانی
    بەشداریم تێدا کردبوو پێشان دەدا.
  • 2:36 - 2:38
    نزیكەی پێنج خولەکێک دەبوو،
  • 2:38 - 2:41
    هەموو شتیكی دەربارەی كۆبوونەوەکی
    خراپ كە ئیمە ڕقمان لێیەتی تیدابوو.
  • 2:41 - 2:44
    بەڕێوبەرێک هەیە کە نازانێت
    چۆن کۆبوونەوە بەڕێوە ببات.
  • 2:44 - 2:47
    بەشداربوانیش
    هیچ بیرۆکەیكیان نییە بۆ لێرەن.
  • 2:47 - 2:51
    بە شێوەک بیردەکەنەوە کە
    لە ناو شەمەندەفەرێکی تێکشکاون.
  • 2:51 - 2:53
    هەموویان بە پەستییەوە
    هۆڵی کۆبوونەوە جێدەهێڵن.
  • 2:53 - 2:55
    شتێكی پێكەنیناوی بوو.
  • 2:55 - 2:56
    (پێكەنین)
  • 2:56 - 2:59
    با سەیرێکی بکەینەوە.
  • 2:59 - 3:02
    ئامانجی ڤیدیۆی ئەمڕۆ ئەوەیە هەموومان
    ڕێك بكەوین لە سەرپێشنیارێكی گرنگ.
  • 3:02 - 3:05
    وەك گروپێك دەبێت بڕیاربدەین .
  • 3:05 - 3:07
    بلووب بلووب
  • 3:07 - 3:11
    ؟سڵاو، كێ بەشداریی دەكات
  • 3:11 - 3:14
    سڵاو، من جۆیم، كارەكەری ماڵم.
  • 3:14 - 3:16
    (پێكەنین)
  • 3:16 - 3:19
    سڵاو، جۆی. سوپاس بۆ ئەوەی
    ئەمڕۆ لەگەل ئێمە بەشداریت.
  • 3:19 - 3:22
    خەڵكانیك هەن لەسەر هێڵی مۆبایل
    حەز دەكەین پشتگوێیان بخەین،
  • 3:22 - 3:23
    با پەیوەندیەکان پشتگوێ بخەین
  • 3:23 - 3:26
    من دەچمە قوڵایی بابەتەکەوە.
  • 3:26 - 3:30
    ئامانجی ئێمە ئەمڕۆ ئەوەیە لەسەر
    بابەتێكی گرنگ ڕێك بكەوین.
  • 3:30 - 3:32
    وەك گروپێك پێوستە بڕیار بدەین.
  • 3:32 - 3:34
    بلووب بلووب-
  • 3:34 - 3:35
    (پێکەنین)
  • 3:35 - 3:37
    ؟سڵاو، كێ بەشداریی دەكات
  • 3:37 - 3:42
    نەخیر؟ من گوێم لە زەنگێك بوو.
    (پێكەنین)
  • 3:42 - 3:44
    ئاشنا دیارە؟
  • 3:44 - 3:46
    بەڵێت، بۆ منیش ئاشنایە.
  • 3:46 - 3:48
    دوای دوو هەفتە لە
    بڵاوكردنەوەی ئە و ڤیدیۆیە
  • 3:48 - 3:50
    ٥٠٠،٠٠٠، کەس لە چەندین وڵاتی جیاواز،
  • 3:50 - 3:52
    بەڵێ لە چەندین وڵاتی جیاواز،
  • 3:52 - 3:53
    ئەو ڤیدیۆیەیان بینی.
  • 3:53 - 3:57
    لە دوای سێ ساڵ، ئێستاش، هەموو مانگێك
    هەزاران كەس سەیری دەكات.
  • 3:57 - 3:59
    ئێستا نزیكەی یەك ملیۆنە بینەری هەیە.
  • 3:59 - 4:01
    ڕاستی بەشێک لە
    كۆمپانیا گەورەكانی جیهان،
  • 4:01 - 4:03
    ئێوە گوێتان لێی
    بووە بەڵام ناویان ناهێنم،
  • 4:03 - 4:06
    داوای مۆڵەتیان کرد تا بۆ
    فێركردنی فەرمانبەرە تازەکانیان بەكاربهێنن
  • 4:06 - 4:11
    بۆ فێركردنی فەرمانبەرە تازەکانیان کە چۆن
    بەشداری كۆبوونەوەكان دەكەن.
  • 4:11 - 4:12
    و ژمارەیان
  • 4:12 - 4:15
    ملیۆنیك بینەری هەیە ئێستاش
    لە كۆمپانیاکان بەكاردێت
  • 4:15 - 4:18
    ناتوانێت بیسەلمێنین، كە كێشەمان
    لە کۆبوونەوەکان هەیە،
  • 4:18 - 4:20
    هەزار، هەزاران
  • 4:20 - 4:21
    کۆمێنت کە بۆ ڤیدیۆکە هاتووە
  • 4:21 - 4:24
    بەڵگەیە لە سەر ئەم کێشانە.
  • 4:24 - 4:26
    هەزاران كەس کۆمێنتیان نووسیوە، وەک:
  • 4:26 - 4:27
    ئۆ خوایە، ئەمە ئەمڕۆی من بوو!
  • 4:27 - 4:29
    هەموو ڕۆژێکی من بەم شێوەیەیە!
  • 4:29 - 4:31
    ئەوە ژیانی منە.
  • 4:31 - 4:32
    پیاوێك نووسیبووی،
  • 4:32 - 4:33
    ئەوە پێكەنیناویە چونكە ڕاستە.
  • 4:33 - 4:35
    بەشێوەكی ترسناك، خەمبار و ناخوش ڕاستە.
  • 4:35 - 4:37
    وای لێكردم پێبكەنم تا گریام.
  • 4:37 - 4:39
    گریام، زیاتر گریام.
  • 4:39 - 4:41
    (پێكەنین)
  • 4:41 - 4:43
    پیاوێكی هەژار گوتی،
  • 4:43 - 4:48
    ئەوە ژیانی ڕۆژانەی منە
    هەتا خانەنشینبوون یان مردن، ئاخ.
  • 4:48 - 4:49
    ئەمانە کۆمێنتی
    ڕاستەقینە بوون
  • 4:49 - 4:51
    و زۆر ناخۆشبوو.
  • 4:51 - 4:54
    بە سەیرکردنی گشت کۆمێنتەکان
    دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە
  • 4:54 - 4:56
    نووسەری کۆمێنتەکان پێمان دەڵێن کە
    ئێمە زۆر بێهێزین
  • 4:56 - 4:58
    بۆ ئەوەی شتێک بکەین جگە
    لە چوونە کۆبوونەوەکان
  • 4:58 - 5:00
    ،ئارام گرتن لەم کۆبوونەوە بێزارکەرانە
  • 5:00 - 5:03
    و بەردەوام بوون بۆ چونە کۆبوونەوەی دواتر.
  • 5:03 - 5:06
    بەڵام ڕاستی ئەوەیە ئیمە بێ هێزنین.
  • 5:06 - 5:09
    لە ڕاستیدا چارەسەری ئەم
    دیاردەیە لە دەستی ئێمەیە.
  • 5:09 - 5:11
    ڕێک لە سەری پەنجەکانی ئێمەیە.
  • 5:11 - 5:14
    من ناوی لێدەنێم
    نەرێی MAS.
  • 5:14 - 5:16
    (پێكەنین)
  • 5:16 - 5:19
    ئەگەر زمانی ئیسپانی
    ئامادەییم بیربکەوێتەوە،
  • 5:19 - 5:22
    واتا: ئیتر بەسە، لێرە بوەستە.
  • 5:22 - 5:24
    MAS
    لێرە بەرکار نییە.
  • 5:24 - 5:28
    سەرەتا، ئەگەر جارێكی تر بانگهێشتنامەی
    کۆبوونەوەت بۆ هات
  • 5:28 - 5:30
    کە هیچ زانیاریەکی سەبارەت
    بە کۆبوونەوەکە لەگەڵ نەبوو،
  • 5:30 - 5:32
    کلیک لەسەر دوگمەی گومان بکە!
  • 5:32 - 5:35
    مەترسە، ئەمە ئاساییە بۆیە
    ئەم هەڵبژاردەیەت هەیە.
  • 5:35 - 5:36
    لە پاڵ دوگمەی پەسند کردنە،
  • 5:36 - 5:40
    دوگمەی لەوانەیە یان دوگمەی ئەوەی
    وات لێدەكات پەسەندی نەکەیت، هەیە.
  • 5:40 - 5:44
    پاشان پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسە
    ببەستە کە بانگهێشتی کردوویت.
  • 5:44 - 5:46
    پێان بڵێ کەیفت لەگەڵیان سازە
    و پشتگیری كارەكەیان دەكەیت.
  • 5:46 - 5:48
    دواتر لێیان بپرسە ئامانجی
    كۆبوونەوەكە چییە،
  • 5:48 - 5:52
    و پێان بڵێ تۆ حەز دەکەیت بزانیت
    چۆن دەتوانیت ببیتە هاوکاری سەرکەوتنیان.
  • 5:52 - 5:54
    ئەگەر بەردەوام ئەمە بکەین،
  • 5:54 - 5:55
    و بەڕێزیشەوە بیکەین،
  • 5:55 - 5:57
    ڕەنگە خەڵك بە بیرۆکەی ناوازە
    دەست پێ بکەن، وەک
  • 5:57 - 6:00
    شێوازی تایبەتی بانگهێشت
    کردنی بەشداربووان.
  • 6:00 - 6:03
    و بیرکردنەوەیەكی ناوازە بۆ
    ئەوەی بڕیاربدەن پەسەندی بکەن.
  • 6:03 - 6:06
    یان ناردنی پلانی کاری کۆبوونەوەکان
    پێش دەست پێکردنی کۆبوونەوەکان.
  • 6:06 - 6:10
    پێویست ناکات پەیوەندی لەگەڵ 12 کەس
    بکەن بۆ ڕوون کردنەوەی هۆکاری کۆبوونەوەکە
  • 6:10 - 6:13
    کاتێک دەکرێت ئیمێڵێک بنێرن و
    هۆکارەکان ڕوون بکەنەوە.
  • 6:13 - 6:18
    خەڵک شێوازی ڕەفتاریان دەگۆڕێت
    چونکە تۆ بیرکردنەوەت گۆڕیوە.
  • 6:18 - 6:21
    .و كورسییەکەت دەگەڕێتەوە
    (پێكەنین)
  • 6:21 - 6:23
    هیچ MAS!
  • 6:23 - 6:24
    زۆر سوپاس
Title:
چۆن جیهان ڕزگاردەكەیت ( یان خۆت) لە چاوپێكەوتنە خراپەکان
Speaker:
دەیڤید گڕادی
Description:

کۆبونەوەی خراپ و بێبەرهەم و چاوپێکەوتنە زۆرەکان وەك دەردێك وان بۆ جیهانی بازرگانی. ئەم ڕەفتارانە، وا دەکەن ئەو کەسانەی کاردەکەن، خەمبارببن. دەیڤید گڕادی هەندێك بیرۆکەی هەیە بۆ وەستاندنی هەموو ئەمانە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:34

Kurdish subtitles

Revisions