بیهێنە بەر چاوت: بەیانی ڕۆژی دووشەمەیە، تۆ لە ئۆفیسەکەی خۆتیت، هەموو ڕۆژەکە لەسەر کار دەبیت، پاشان کەسێک دێت کە دەیناسی و لە هەمان نهۆم کار دەکات، لە شوێنی کارەکەت پیاسە دەکات و کورسیەکەت دەدزێت، و یەك وشەش ناڵێت. لەگەڵ خۆی دەیبات. هیچ زانیاریەکت پێ نادات بۆچی کورسیەکەت دەدزێت کە هەموو کورسیەکانیتر لەوێن. لەوانەیە پێویستت بە کورسییەکەت بێت، بۆ ئەوەی هەندێک کار تەواو بکەیت. بێدەنگ نابیت و دەنگە دەنگ درووست دەکەیت. بە دوای ئەو کەسە دەکەویت تا شوینی کارەکەی ؟پێی دەڵێت، بۆچی کورسیکەی من'' باشە، ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەمەیە و تۆ لە شوینی کارەکەتی. بانگهێشتی کۆبونەوەیەك کراویت. (پێکەنین) لە لایەن ئافرەتێكی ئاشنا کە لە هەمان نهومی تۆ کار دەکات، و ناونیشانی هەندێک کار کە کەمێکت دەربارەیان بیستبوو نووسراون. بەڵام بەرنامەی کار ڕوون نییە. هیچ زانیاریەکت نییە بۆچی بانگهێشتی ئەم کۆبوونەوەیە کراویت. و بانگیشتەکە پەسەند دەکەیت، دەڕۆیت بۆ کۆبوونەوەکە. كاتێك ئەو کۆبوونەوە ناخوشە كۆتایی دێت، و دەگەڕێیتەوە سەر مێزەکەت، لای كورسییەکەت ڕادەوەستیت دەڵێیت، هیوا دەخوازم ئەو دوو کاتژمێرەی ڕابردوو گەڕابایەوە، وەک چۆن هیوا دەخوازێت كورسییەکەت بگەڕێتەوە. (پێكەنین) هەموو ڕۆژیك ڕێگە بە هاوکارەکانمان دەدەین، کەوا نەبێت خەڵکانی زۆر بەڕێزن، کورسی و کاتمان لێ بدزن. من دەربارەی شتێك قسە دەكەم زۆر لە كەلوپەلی شوێنی كار گرنگ ترە. من دەربارەی كات قسە دەكەم. کاتی تۆ. لە ڕاستیدا، بڕوام وایە کە ئێمە لە ناوەڕاستی پەتایەکەین نەخۆشیەكی نوێیە، ناسراو بە: MAS دیاردەی قبوڵ کردنی بێ بیرکرنەوە. (پێكەنین) یەكەم نیشانەکانی ئەم دیاردەیە: پەسەندکردنی كۆبونەوەكەی سەر ڕۆژمێرەكەیە بەبێ پرسیار کردن. (پێكەنین) کە شتێکی خۆنەویستە و ڕۆیشتن، کلیککردن لەسەر ڕۆژمێڕکەت، پێوستە بڕۆم، دواكەوتووم ( بۆ كۆبوونەوەكە. ( پیكەنین چاوپێكەوتنەكە گرنگترە، وایە؟ هاوكاری كردن كلیلی سەركەوتنە. كۆبوونەوەكە زۆر باش بوو ئەنجامی كرداری باشی دەبێت. لە نێوان جیهانگەریدا و زانستی تەکنەلۆژیایی زانیاریدا شێوازی كاركردنمان لەم چەند ساڵەی پیشووتر بەشێوەكی سەیر گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە. بەڵام خەمبارین. (پێكەنین) دڵتەنگین نەك لەبەر ئەوەی پیاوەکە ناتوانێت كۆبوونەوەیەکی باش بەڕێوە ببات. بەڵکو ئێمە دڵتەنگین بەهۆی دیاردەی قبوڵ کردنی بێ بیرکرنەوە. کە وەک برینێکی خودکارە. لەڕاستید، من بەڵگەم لایە کە MAS کێشەیەکی جیهانییە. با پێتان بڵێم بۆچێ. دوو ساڵ پێش ئیستا، ڤیدیۆیەکم لە یوتیوبی خۆم دانا، ئەو ڤیدۆیە، ساتە ناخۆشەکانی ناو کۆبوونەوەکانی بەشداریم تێدا کردبوو پێشان دەدا. نزیكەی پێنج خولەکێک دەبوو، هەموو شتیكی دەربارەی كۆبوونەوەکی خراپ كە ئیمە ڕقمان لێیەتی تیدابوو. بەڕێوبەرێک هەیە کە نازانێت چۆن کۆبوونەوە بەڕێوە ببات. بەشداربوانیش هیچ بیرۆکەیكیان نییە بۆ لێرەن. بە شێوەک بیردەکەنەوە کە لە ناو شەمەندەفەرێکی تێکشکاون. هەموویان بە پەستییەوە هۆڵی کۆبوونەوە جێدەهێڵن. شتێكی پێكەنیناوی بوو. (پێكەنین) با سەیرێکی بکەینەوە. ئامانجی ڤیدیۆی ئەمڕۆ ئەوەیە هەموومان ڕێك بكەوین لە سەرپێشنیارێكی گرنگ. وەك گروپێك دەبێت بڕیاربدەین . بلووب بلووب ؟سڵاو، كێ بەشداریی دەكات سڵاو، من جۆیم، كارەكەری ماڵم. (پێكەنین) سڵاو، جۆی. سوپاس بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لەگەل ئێمە بەشداریت. خەڵكانیك هەن لەسەر هێڵی مۆبایل حەز دەكەین پشتگوێیان بخەین، با پەیوەندیەکان پشتگوێ بخەین من دەچمە قوڵایی بابەتەکەوە. ئامانجی ئێمە ئەمڕۆ ئەوەیە لەسەر بابەتێكی گرنگ ڕێك بكەوین. وەك گروپێك پێوستە بڕیار بدەین. بلووب بلووب- (پێکەنین) ؟سڵاو، كێ بەشداریی دەكات نەخیر؟ من گوێم لە زەنگێك بوو. (پێكەنین) ئاشنا دیارە؟ بەڵێت، بۆ منیش ئاشنایە. دوای دوو هەفتە لە بڵاوكردنەوەی ئە و ڤیدیۆیە ٥٠٠،٠٠٠، کەس لە چەندین وڵاتی جیاواز، بەڵێ لە چەندین وڵاتی جیاواز، ئەو ڤیدیۆیەیان بینی. لە دوای سێ ساڵ، ئێستاش، هەموو مانگێك هەزاران كەس سەیری دەكات. ئێستا نزیكەی یەك ملیۆنە بینەری هەیە. ڕاستی بەشێک لە كۆمپانیا گەورەكانی جیهان، ئێوە گوێتان لێی بووە بەڵام ناویان ناهێنم، داوای مۆڵەتیان کرد تا بۆ فێركردنی فەرمانبەرە تازەکانیان بەكاربهێنن بۆ فێركردنی فەرمانبەرە تازەکانیان کە چۆن بەشداری كۆبوونەوەكان دەكەن. و ژمارەیان ملیۆنیك بینەری هەیە ئێستاش لە كۆمپانیاکان بەكاردێت ناتوانێت بیسەلمێنین، كە كێشەمان لە کۆبوونەوەکان هەیە، هەزار، هەزاران کۆمێنت کە بۆ ڤیدیۆکە هاتووە بەڵگەیە لە سەر ئەم کێشانە. هەزاران كەس کۆمێنتیان نووسیوە، وەک: ئۆ خوایە، ئەمە ئەمڕۆی من بوو! هەموو ڕۆژێکی من بەم شێوەیەیە! ئەوە ژیانی منە. پیاوێك نووسیبووی، ئەوە پێكەنیناویە چونكە ڕاستە. بەشێوەكی ترسناك، خەمبار و ناخوش ڕاستە. وای لێكردم پێبكەنم تا گریام. گریام، زیاتر گریام. (پێكەنین) پیاوێكی هەژار گوتی، ئەوە ژیانی ڕۆژانەی منە هەتا خانەنشینبوون یان مردن، ئاخ. ئەمانە کۆمێنتی ڕاستەقینە بوون و زۆر ناخۆشبوو. بە سەیرکردنی گشت کۆمێنتەکان دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە نووسەری کۆمێنتەکان پێمان دەڵێن کە ئێمە زۆر بێهێزین بۆ ئەوەی شتێک بکەین جگە لە چوونە کۆبوونەوەکان ،ئارام گرتن لەم کۆبوونەوە بێزارکەرانە و بەردەوام بوون بۆ چونە کۆبوونەوەی دواتر. بەڵام ڕاستی ئەوەیە ئیمە بێ هێزنین. لە ڕاستیدا چارەسەری ئەم دیاردەیە لە دەستی ئێمەیە. ڕێک لە سەری پەنجەکانی ئێمەیە. من ناوی لێدەنێم نەرێی MAS. (پێكەنین) ئەگەر زمانی ئیسپانی ئامادەییم بیربکەوێتەوە، واتا: ئیتر بەسە، لێرە بوەستە. MAS لێرە بەرکار نییە. سەرەتا، ئەگەر جارێكی تر بانگهێشتنامەی کۆبوونەوەت بۆ هات کە هیچ زانیاریەکی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە لەگەڵ نەبوو، کلیک لەسەر دوگمەی گومان بکە! مەترسە، ئەمە ئاساییە بۆیە ئەم هەڵبژاردەیەت هەیە. لە پاڵ دوگمەی پەسند کردنە، دوگمەی لەوانەیە یان دوگمەی ئەوەی وات لێدەكات پەسەندی نەکەیت، هەیە. پاشان پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسە ببەستە کە بانگهێشتی کردوویت. پێان بڵێ کەیفت لەگەڵیان سازە و پشتگیری كارەكەیان دەكەیت. دواتر لێیان بپرسە ئامانجی كۆبوونەوەكە چییە، و پێان بڵێ تۆ حەز دەکەیت بزانیت چۆن دەتوانیت ببیتە هاوکاری سەرکەوتنیان. ئەگەر بەردەوام ئەمە بکەین، و بەڕێزیشەوە بیکەین، ڕەنگە خەڵك بە بیرۆکەی ناوازە دەست پێ بکەن، وەک شێوازی تایبەتی بانگهێشت کردنی بەشداربووان. و بیرکردنەوەیەكی ناوازە بۆ ئەوەی بڕیاربدەن پەسەندی بکەن. یان ناردنی پلانی کاری کۆبوونەوەکان پێش دەست پێکردنی کۆبوونەوەکان. پێویست ناکات پەیوەندی لەگەڵ 12 کەس بکەن بۆ ڕوون کردنەوەی هۆکاری کۆبوونەوەکە کاتێک دەکرێت ئیمێڵێک بنێرن و هۆکارەکان ڕوون بکەنەوە. خەڵک شێوازی ڕەفتاریان دەگۆڕێت چونکە تۆ بیرکردنەوەت گۆڕیوە. .و كورسییەکەت دەگەڕێتەوە (پێكەنین) هیچ MAS! زۆر سوپاس