Return to Video

ئەفسانەی لای چەپی مێشک بەرامبەر لای ڕاستی مێشک - ئەلیزابێس واتێرز

  • 0:07 - 0:09
    بینینی مێشکی مرۆڤ،
  • 0:09 - 0:14
    شێوەیەکی گەورە و فراوان و
    ڕوونە لە لای ڕاست و چەپ.
  • 0:14 - 0:18
    ئەم پێکهاتەیە پێک دێت لە خێراترین
    بیرۆکە دەربارەی مێشک،
  • 0:18 - 0:20
    ئەوەیە لای چەپ دەست بەسەر ژیریدا دەگرێت
  • 0:20 - 0:23
    و لای ڕاست، بەهرەمەندی.
  • 0:23 - 0:28
    تا ئێستا، ئەوە ئەفسانەیەکە کە
    بە بەڵگەی زانستی پشتگیری نەکراوە.
  • 0:28 - 0:31
    کەواتە چۆن ئەو بیرۆکە سەر لێشێوێنانە دێن،
  • 0:31 - 0:33
    و چی هەڵەی تێدایە؟
  • 0:33 - 0:36
    ئەوە ڕاستە کە مێشک
    لای ڕاست و لای چەپی هەیە.
  • 0:36 - 0:40
    ئەوەی کە زۆر دیارە لە چینی
    دەرەوە، یان توێژی سەرەوە،
  • 0:40 - 0:42
    ناوچەکانی ناوەوە، وەک وێنەکێشانی جەستە،
  • 0:42 - 0:44
    هایپۆتەلەمەس،
  • 0:44 - 0:44
    تەلەمەس،
  • 0:44 - 0:46
    و ڕەگی مێشک
  • 0:46 - 0:49
    وا دەردەکەوێت لە شانەی
    بەردەوام دروست بووبێت،
  • 0:49 - 0:53
    بەڵام لە ڕاستیدا، ئەوان هەروەها ڕێکخراون
    لەگەڵ لای ڕاست و چەپ.
  • 0:53 - 0:57
    لای ڕاست و چەپی مێشک دەست بەسەر
    فەرمانە جیاوازەکانی لەش دادەگرن،
  • 0:57 - 1:00
    وەک جوڵە و بینین.
  • 1:00 - 1:05
    لای ڕاستی مێشک دەست بەسەر جوڵەی
    دەست ولاقی چەپدا دەگرێت وە بەپێچەوانەشەوە.
  • 1:05 - 1:09
    سیستەمی بینین هەر چەندە زۆر ئالۆزە.
  • 1:09 - 1:13
    هەر چاوێک بەشی ڕاست و چەپی بینینی هەیە.
  • 1:13 - 1:16
    هەر دووک بەشی بینینی چەپ
    دەنێردرێن بۆ لای ڕاستی مێشک،
  • 1:16 - 1:20
    و هەردووک بەشی ڕاست
    دەنێردرێن بۆ لای چەپی مێشک.
  • 1:20 - 1:24
    کەواتە مێشک هەر دوولاییەکان بەکار
    دەهێنێت بۆ تەواو کردنی وێنەی جیهان.
  • 1:24 - 1:30
    زاناکان دڵنیانین بۆچی
    ئەو شێوازە پەڕینەوەمان هەیە.
  • 1:30 - 1:35
    بیردۆزێک دەڵێت پاش گەشەی سیستەمی دەماری
    گەشە دەکات ئەمە درووست دەبێت
  • 1:35 - 1:40
    لەبەر ئەوەی یارمەتی مانەوە دەدات.
  • 1:40 - 1:43
    ئەگەر گیاندارێک ببینێت
    دڕندەیەک لەلای چەپیەوە دێت،
  • 1:43 - 1:46
    باشترین ئەوەیە لەلای ڕاستەوە هەڵبێت.
  • 1:46 - 1:50
    کەواتە دەتوانین بڵێین دەست بەسەر داگرتنی
    بینین و جوڵە کردن دوو سیستەمن
  • 1:50 - 1:53
    کە پشت بە پێکهاتەی چەپ-ڕاست دەبەستێت،
  • 1:53 - 1:59
    بەڵام کێشەیەک درووست دەبێت کاتێک ئەو
    بیرۆکەیە درێژ دەکەینەوە بۆ ژیری و داهێنان.
  • 1:59 - 2:02
    ئەو هەڵە تێگەیشتنە لە ناوەڕاستی
    ساڵی ١٨٠٠ دەستی پێ کرد
  • 2:02 - 2:06
    کاتێک دوو پزیشکی دەمار،
    برۆکا و وێرنیک،
  • 2:06 - 2:11
    تاقی کردنەوەیەکیان لەسەر ئەو نەخۆشانە کرد
    کێشەی پەیوەندییان هەبوو بە هۆی برینداری.
  • 2:11 - 2:15
    توێژەرەکان دۆزیانەوە کە لاجانگی
    چەپی نەخۆشەکان زیانی پێگەیشتووە،
  • 2:15 - 2:20
    دواتر بڕیاریاندا کە زمان لە لایەن بەشی
    چەپی مێشکەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
  • 2:20 - 2:23
    کە ئەندێشە باوەکان دەگرێت.
  • 2:23 - 2:24
    نووسەر ڕۆبێرت لویس ستیڤنسۆن
  • 2:24 - 2:28
    دواتر بیرۆکەی نیوەگۆی چەپی ژیری ناساند
  • 2:28 - 2:31
    بەراورد بە نیوەگۆی ڕاستی سۆزداری
  • 2:31 - 2:35
    لە لایەن کەسایەتیەکانی وەک دکتۆر
    جێکیڵ و بەڕێز هاید نوێنەرایەتی کراوە.
  • 2:35 - 2:38
    بەڵام ئەم بیرۆکەیە وەرنەگیرا
    کاتێک دکتۆرەکان و زاناکان
  • 2:38 - 2:41
    تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەو نەخۆشانە کرد
    کە نیوەگۆیان لە دەستدا بوو
  • 2:41 - 2:45
    یان هەردووک نیوەگۆی مێشکیان جیا ببۆوە.
  • 2:45 - 2:48
    ئەو نەخۆشانە ڕەفتاری
    تەواو ئاساییان پیشاندا،
  • 2:48 - 2:51
    لە هەردووک بەشی ژیری و داهێنان.
  • 2:51 - 2:55
    دواتر توێژینەوەکان دەریانخست یەک لای
    مێشک زۆر چالاکترە لە لایەکەی تری
  • 2:55 - 2:58
    بۆ هەندێک لە فەرمانەکان.
  • 2:58 - 3:00
    زمان زیاتر کەوتۆتە لای چەپ
  • 3:00 - 3:03
    و وردبوونەوە لە لای ڕاست.
  • 3:03 - 3:05
    کەواتە لایەکی مێشک زیاتر کار دەکات،
  • 3:05 - 3:10
    بەڵام ئەم جیاوازییە بە پێی
    سیستەمە نەوەک کەسەکان.
  • 3:10 - 3:11
    هیچ بەڵگەیەک نییە کە پێشنیار بکات
  • 3:11 - 3:15
    ئەو کەسە لایەکی مێشکی زاڵترە،
  • 3:15 - 3:18
    یاخود پشتگیری بیرۆکەی
    دوو پەلی چەپ-ڕاست بکات
  • 3:18 - 3:20
    لە نێوان ژیری و بەهرەمەندی.
  • 3:20 - 3:24
    هەندێک کەس ڕەنگە
    بە تایبەت ژیر و بەهرەمەند بن،
  • 3:24 - 3:27
    بەڵام هیچ شتێک نییە کە کرابێت
    لە لایەکانی مێشکیان.
  • 3:27 - 3:32
    و هەر بیرۆکەی ژیری و بەهرەمەندی
    زۆر نامۆ دەبێت بۆ هەریەکێکیان
  • 3:32 - 3:34
    بە باشی پاڵپشتی نەکراوە.
  • 3:34 - 3:38
    چارەسەر کردنی کێشە ئاڵۆزە بیرکارییەکان
    پێویستی بە بەهرەمەندیەکی ئیلهامبەخش هەیە
  • 3:38 - 3:42
    و زۆربەی کارە هونەریە چالاکەکان
    پێکهاتەیەکی ئاڵۆزی ژیریان هەیە.
  • 3:42 - 3:46
    بە زۆری هەر کاراماییەکی ژیری و بەهرەمەندی
  • 3:46 - 3:50
    نیشانەی هەموو فەرمانەکانی
    مێشک وەک یەکێک دەگەیەنێت.
Title:
ئەفسانەی لای چەپی مێشک بەرامبەر لای ڕاستی مێشک - ئەلیزابێس واتێرز
Speaker:
ئەلیزابێس واتێرز
Description:

هەموو وانەکە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/the-left-brain-vs-right-brain-myth-elizabeth-waters

مێشکی مرۆڤ وادەبینرێ کە دابەش بووە بە لای چەپ و ڕاست. ئەم پێکهاتەیە بیرۆکەیەکی زۆر بەربڵاو دەهێنێتە کایەوە دەربارەی مێشک: کە لای چەپی مێشک دەستبەسەر ژیریدا دەگرێت و لا ڕاست دەستبەسەر بەهرەمەندیدا دەگرێت. و هێشتا، ئەمە هەڵەتێگەیشتنە، بە بەڵگەی زانستی پشتڕاست نەکراوەتەوە. کەواتە ئەو بیرۆکەیە چۆن هات، و کێ هەڵەی کردوە؟ ئەلیزابێس واتێرز بە دوای ئەوهەڵەتێگەیشتنەدا دەچێت.

وانەکە لە لایەن ئەلیزابێس واتێرز، وێنەجوڵاوەکە لە لایەن دانیاڵ گرەی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:12

Kurdish (Central) subtitles

Revisions