بینینی مێشکی مرۆڤ،
شێوەیەکی گەورە و فراوان و
ڕوونە لە لای ڕاست و چەپ.
ئەم پێکهاتەیە پێک دێت لە خێراترین
بیرۆکە دەربارەی مێشک،
ئەوەیە لای چەپ دەست بەسەر ژیریدا دەگرێت
و لای ڕاست، بەهرەمەندی.
تا ئێستا، ئەوە ئەفسانەیەکە کە
بە بەڵگەی زانستی پشتگیری نەکراوە.
کەواتە چۆن ئەو بیرۆکە سەر لێشێوێنانە دێن،
و چی هەڵەی تێدایە؟
ئەوە ڕاستە کە مێشک
لای ڕاست و لای چەپی هەیە.
ئەوەی کە زۆر دیارە لە چینی
دەرەوە، یان توێژی سەرەوە،
ناوچەکانی ناوەوە، وەک وێنەکێشانی جەستە،
هایپۆتەلەمەس،
تەلەمەس،
و ڕەگی مێشک
وا دەردەکەوێت لە شانەی
بەردەوام دروست بووبێت،
بەڵام لە ڕاستیدا، ئەوان هەروەها ڕێکخراون
لەگەڵ لای ڕاست و چەپ.
لای ڕاست و چەپی مێشک دەست بەسەر
فەرمانە جیاوازەکانی لەش دادەگرن،
وەک جوڵە و بینین.
لای ڕاستی مێشک دەست بەسەر جوڵەی
دەست ولاقی چەپدا دەگرێت وە بەپێچەوانەشەوە.
سیستەمی بینین هەر چەندە زۆر ئالۆزە.
هەر چاوێک بەشی ڕاست و چەپی بینینی هەیە.
هەر دووک بەشی بینینی چەپ
دەنێردرێن بۆ لای ڕاستی مێشک،
و هەردووک بەشی ڕاست
دەنێردرێن بۆ لای چەپی مێشک.
کەواتە مێشک هەر دوولاییەکان بەکار
دەهێنێت بۆ تەواو کردنی وێنەی جیهان.
زاناکان دڵنیانین بۆچی
ئەو شێوازە پەڕینەوەمان هەیە.
بیردۆزێک دەڵێت پاش گەشەی سیستەمی دەماری
گەشە دەکات ئەمە درووست دەبێت
لەبەر ئەوەی یارمەتی مانەوە دەدات.
ئەگەر گیاندارێک ببینێت
دڕندەیەک لەلای چەپیەوە دێت،
باشترین ئەوەیە لەلای ڕاستەوە هەڵبێت.
کەواتە دەتوانین بڵێین دەست بەسەر داگرتنی
بینین و جوڵە کردن دوو سیستەمن
کە پشت بە پێکهاتەی چەپ-ڕاست دەبەستێت،
بەڵام کێشەیەک درووست دەبێت کاتێک ئەو
بیرۆکەیە درێژ دەکەینەوە بۆ ژیری و داهێنان.
ئەو هەڵە تێگەیشتنە لە ناوەڕاستی
ساڵی ١٨٠٠ دەستی پێ کرد
کاتێک دوو پزیشکی دەمار،
برۆکا و وێرنیک،
تاقی کردنەوەیەکیان لەسەر ئەو نەخۆشانە کرد
کێشەی پەیوەندییان هەبوو بە هۆی برینداری.
توێژەرەکان دۆزیانەوە کە لاجانگی
چەپی نەخۆشەکان زیانی پێگەیشتووە،
دواتر بڕیاریاندا کە زمان لە لایەن بەشی
چەپی مێشکەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
کە ئەندێشە باوەکان دەگرێت.
نووسەر ڕۆبێرت لویس ستیڤنسۆن
دواتر بیرۆکەی نیوەگۆی چەپی ژیری ناساند
بەراورد بە نیوەگۆی ڕاستی سۆزداری
لە لایەن کەسایەتیەکانی وەک دکتۆر
جێکیڵ و بەڕێز هاید نوێنەرایەتی کراوە.
بەڵام ئەم بیرۆکەیە وەرنەگیرا
کاتێک دکتۆرەکان و زاناکان
تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەو نەخۆشانە کرد
کە نیوەگۆیان لە دەستدا بوو
یان هەردووک نیوەگۆی مێشکیان جیا ببۆوە.
ئەو نەخۆشانە ڕەفتاری
تەواو ئاساییان پیشاندا،
لە هەردووک بەشی ژیری و داهێنان.
دواتر توێژینەوەکان دەریانخست یەک لای
مێشک زۆر چالاکترە لە لایەکەی تری
بۆ هەندێک لە فەرمانەکان.
زمان زیاتر کەوتۆتە لای چەپ
و وردبوونەوە لە لای ڕاست.
کەواتە لایەکی مێشک زیاتر کار دەکات،
بەڵام ئەم جیاوازییە بە پێی
سیستەمە نەوەک کەسەکان.
هیچ بەڵگەیەک نییە کە پێشنیار بکات
ئەو کەسە لایەکی مێشکی زاڵترە،
یاخود پشتگیری بیرۆکەی
دوو پەلی چەپ-ڕاست بکات
لە نێوان ژیری و بەهرەمەندی.
هەندێک کەس ڕەنگە
بە تایبەت ژیر و بەهرەمەند بن،
بەڵام هیچ شتێک نییە کە کرابێت
لە لایەکانی مێشکیان.
و هەر بیرۆکەی ژیری و بەهرەمەندی
زۆر نامۆ دەبێت بۆ هەریەکێکیان
بە باشی پاڵپشتی نەکراوە.
چارەسەر کردنی کێشە ئاڵۆزە بیرکارییەکان
پێویستی بە بەهرەمەندیەکی ئیلهامبەخش هەیە
و زۆربەی کارە هونەریە چالاکەکان
پێکهاتەیەکی ئاڵۆزی ژیریان هەیە.
بە زۆری هەر کاراماییەکی ژیری و بەهرەمەندی
نیشانەی هەموو فەرمانەکانی
مێشک وەک یەکێک دەگەیەنێت.