Return to Video

دانپێدانانی پێكه‌نیناوی پڕ خه‌مۆكیی

  • 0:00 - 0:03
    ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ژیانم.
  • 0:03 - 0:08
    وا هه‌ستم ده‌كرد دوو ژیانی
    جیاواز ژیاوم.
  • 0:08 - 0:11
    ئه‌و ژیانه‌ی كه‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌یبینێت،
  • 0:11 - 0:15
    دواتر ئه‌و ژیانه‌ی كه‌ ته‌نیا خۆم ده‌یبینم
  • 0:15 - 0:17
    و له‌و ژیانه‌ی كه‌ هه‌موو خه‌ڵك ده‌یبینێت،
  • 0:17 - 0:20
    من ئه‌وه‌م كه‌ براده‌رم،
  • 0:20 - 0:22
    كوڕم، برامه‌،
  • 0:22 - 0:24
    ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی وه‌ستاو و هه‌رزه‌كارێكم
  • 0:24 - 0:26
    ئه‌مه‌ ئه‌و ژیانه‌یه‌ هه‌موو
    كه‌سێك ده‌یبینێت.
  • 0:26 - 0:29
    گه‌ر پرسیارتان له‌ هاوڕێ و
    خێزانه‌كه‌م بكردایه‌ وه‌سفی من بكه‌ن،
  • 0:29 - 0:31
    ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێتانی ده‌ڵێن.
  • 0:31 - 0:33
    و ئه‌مه‌ به‌شێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ من.
    ئه‌وه‌ منم.
  • 0:33 - 0:36
    گه‌رداواتان له‌ من كردبایه‌
    وه‌سفی خۆم بكه‌م،
  • 0:36 - 0:39
    ڕه‌نگه‌ هه‌مان ئه‌و شتانه‌م گوتبا.
  • 0:39 - 0:42
    درۆشم نه‌كردووه‌،
  • 0:42 - 0:46
    له‌هه‌مان كاتیشدا،
    ته‌واوی ڕاستییه‌كه‌م نه‌گوتووه‌،
  • 0:46 - 0:48
    چونكه‌ ڕاستییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌،
  • 0:48 - 0:51
    ئه‌مه‌ ته‌نیا ئه‌و ژیانه‌یه‌
    كه‌ خه‌ڵكیتر ده‌یبینن.
  • 0:51 - 0:54
    له‌و ژیانه‌ی خۆم ده‌یبینم، من كێم،
  • 0:54 - 0:56
    به‌ڕاستی من كێم،
  • 0:56 - 1:01
    كه‌سێكم ململانێیه‌كی به‌هێز
    له‌گه‌ڵ خه‌مۆكیی ده‌كه‌م.
  • 1:01 - 1:04
    له‌ شه‌ش ساڵی ڕابردوو به‌و شێوه‌یه‌ بووم،
  • 1:04 - 1:07
    تا ئیستاش به‌رده‌وامم.
  • 1:07 - 1:10
    بۆ كه‌سێك كه‌ هه‌رگیز
    به‌ خه‌مۆكییدا تێنه‌په‌ڕیوه‌
  • 1:10 - 1:11
    یاخود نازانێت ئه‌مه‌ مانای چییه‌و
  • 1:11 - 1:14
    له‌وانه‌یه‌ تووشی سه‌رسوڕمان بن
    كه‌ گوێیان لێی ده‌بێت،
  • 1:14 - 1:16
    چونكه‌ خراپ تێگه‌یشتنێكی زۆر بڵاو هه‌یه‌
  • 1:16 - 1:18
    كه‌ خه‌مۆكیی ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ دڵته‌نگ بیت
  • 1:18 - 1:20
    كاتێك شتێك له‌ ژیانت خراپ ده‌بێت.
  • 1:20 - 1:22
    كاتێك له‌گه‌ڵ هاوڕێ
    كچه‌كه‌ت جیاده‌بییه‌وه‌،
  • 1:22 - 1:24
    كاتێك كه‌سێكی خۆشه‌ویست له‌ده‌ست ده‌ده‌یت،
  • 1:24 - 1:26
    كاتێك ئه‌و كاره‌ت ده‌ستناكه‌وێت
    كه‌ ده‌تویست.
  • 1:26 - 1:28
    به‌ڵام ئه‌مه‌ دڵته‌نگییه‌، شتێكی ئاساییه‌.
  • 1:28 - 1:30
    ئه‌مه‌ هه‌ستێكی سروشتی مرۆڤه‌.
  • 1:30 - 1:34
    خه‌مۆكیی ڕاسته‌قینه‌ بریتی نییه‌
    له‌وه‌ی دڵت ته‌نگ بێت
  • 1:34 - 1:36
    كاتێك شتێكی خراپ له‌ ژیانت ڕووده‌دات.
  • 1:36 - 1:39
    خه‌مۆكیی ڕاسته‌قینه‌ بریتییه‌
    له‌ دڵته‌نگ بوون
  • 1:39 - 1:41
    كاتێك هه‌موو شتێك له‌ ژیانت باشه‌،
  • 1:41 - 1:44
    ئه‌وه‌ خه‌مۆكیی ڕاسته‌قینه‌یه‌،
    ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ من پێوه‌ی ده‌ناڵێنم.
  • 1:44 - 1:46
    گه‌ر به‌ ته‌واوی ڕاستگۆبم له‌گه‌ڵتان،
  • 1:46 - 1:49
    ئه‌مه‌ قورسه‌ بۆ من لێره‌ بوه‌ستم و بیڵێم.
  • 1:49 - 1:51
    قورسه‌ بۆ من باسی بكه‌م،
  • 1:51 - 1:53
    وادیاره‌ بۆ هه‌موو كه‌سێك قورسه‌ باسی بكات
  • 1:53 - 1:55
    به‌ڕادده‌یه‌ك هیچ كه‌سێك باسی ناكات.
  • 1:55 - 1:58
    و هیچ كه‌سێك باسی خه‌مۆكیی ناكات،
    به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌مه‌ بكه‌ین.
  • 1:58 - 2:02
    چونكه‌ ئێستا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌.
  • 2:02 - 2:03
    كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌.
  • 2:03 - 2:05
    به‌ڵام له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
    نایبینین، وایه‌؟
  • 2:05 - 2:07
    له‌ فه‌یس بووك و تویته‌ر نایبینین.
  • 2:07 - 2:09
    له‌ هه‌واڵه‌كان نایبینین،
    چونكه‌ دڵخۆش نییه‌.
  • 2:09 - 2:11
    خۆشی و ڕۆشنایی نییه‌.
  • 2:11 - 2:14
    له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایبینین،
    سه‌ختییه‌كه‌شی نابینین.
  • 2:14 - 2:18
    به‌ڵام سه‌ختی و ترسناكییه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه‌:
  • 2:18 - 2:20
    له‌هه‌ر 30 چركه‌یه‌كدا،
  • 2:20 - 2:22
    له‌ هه‌ر 30 چركه‌یه‌كدا، له‌ شوێنێكدا،
  • 2:22 - 2:24
    كه‌سێك له‌ جیهان ژیانی خۆی له‌ناوده‌بات
  • 2:24 - 2:25
    به‌هۆی خه‌مۆكیی،
  • 2:25 - 2:28
    له‌وانه‌یه‌ دوو بلۆك دووربێت،
    له‌وانه‌یه‌ دوو وڵات دوربێت،
  • 2:28 - 2:30
    له‌وانه‌یه‌ دوو كیشوه‌ر دووربێت،
    به‌ڵام ڕووده‌دات،
  • 2:30 - 2:32
    هه‌موو ڕۆژێك رووده‌دات،
  • 2:32 - 2:35
    ئێمه‌ وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌، مه‌یلمان هه‌یه‌
  • 2:35 - 2:40
    لێی وردببینه‌وه‌و بڵێین،"جا چییه‌؟"
  • 2:40 - 2:45
    جا چییه‌؟لێی ورد ده‌بینه‌وه‌و، و ده‌ڵێین،
    "ئه‌وه‌ كێشه‌ی خۆته‌.
  • 2:45 - 2:47
    ئه‌وه‌ كێشه‌ی خۆیانه‌."
  • 2:47 - 2:49
    ده‌ڵێین ئێمه‌ دڵته‌نگین و پێمان ناخۆشه‌،
  • 2:49 - 2:50
    به‌ڵام ده‌شڵێین،"جا چییه‌؟"
  • 2:50 - 2:55
    ڕاستییه‌كه‌ی، دوو ساڵ پێش ئێستا
    كێشه‌ی من بوو،
  • 2:55 - 2:59
    چونكه‌ له‌ لێواری جێگای
    نووستنه‌كه‌م دانیشتم
  • 2:59 - 3:02
    كه‌ پێشتر ملیۆن جار لێی دانیشتووم
  • 3:02 - 3:05
    و خۆكوشته‌نی بووم.
  • 3:05 - 3:09
    خۆكوشته‌نی بووم، گه‌ر له‌ ڕووه‌وه‌
    سه‌یری ژیانی منتان بكردبا،
  • 3:09 - 3:11
    منداڵێكتان نه‌ده‌بینی كه‌ خۆكوشته‌نی بوو.
  • 3:11 - 3:13
    منداڵێكتان ده‌بینی كه‌ كاپتنی
    تیمی تۆپی سه‌له‌ بوو،
  • 3:13 - 3:15
    قوتابی ساڵی دراما و شانۆ بوو،
  • 3:15 - 3:16
    قوتابی ساڵی وانه‌ی ئینگلیزی بوو،
  • 3:16 - 3:19
    كه‌سێك كه‌ به‌رده‌وام له‌
    لیستی ناوبانگه‌كان بوو
  • 3:19 - 3:21
    و به‌رده‌وام له‌ هه‌موو ئاهه‌نگێك.
  • 3:21 - 3:24
    بۆیه‌ ئیوه‌ ده‌ڵێن من خه‌مۆك نه‌بووم،
    ئێوه‌ ده‌ڵێن
  • 3:24 - 3:26
    من خۆكوشته‌نی نه‌بووم،
    به‌ڵام ئێوه‌ هه‌ڵه‌ ده‌بن.
  • 3:26 - 3:29
    ئێوه‌ هه‌ڵه‌ ده‌بن. بۆیه‌ ئه‌و شه‌وه‌
    له‌وێ دانیشتم
  • 3:29 - 3:32
    له‌ته‌نیشت بوتڵێكی حه‌ب له‌گه‌ڵ
    قه‌ڵه‌م و په‌ڕێك له‌ناو ده‌ستم
  • 3:32 - 3:34
    بیرم له‌ كۆتاییهێنان به‌ ژیانم كرده‌وه‌
  • 3:34 - 3:37
    زۆرم نه‌مابوو ئه‌مه‌ ئه‌نجام بده‌م،
  • 3:37 - 3:39
    زۆرم نه‌مابوو ئه‌مه‌ ئه‌نجام بده‌م.
  • 3:39 - 3:42
    و ئه‌نجامم نه‌دا، ئه‌مه‌ وام لێده‌كات
    له‌ كه‌سه‌ به‌به‌خته‌كان بم،
  • 3:42 - 3:45
    یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌
    له‌ قه‌راغه‌كه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌
  • 3:45 - 3:46
    و ده‌كه‌وێت، به‌ڵام بازنادات،
  • 3:46 - 3:48
    یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌ ڕزگاری ده‌بێت.
  • 3:48 - 3:51
    ڕاستییه‌كه‌ی، من ڕزگارم بوو،
    ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ چیڕۆكه‌كه‌م جێمده‌هێڵێت،
  • 3:51 - 3:53
    و چیڕۆكه‌كه‌ی من ئه‌مه‌یه‌:
  • 3:53 - 3:56
    به‌ چوار وشه‌ی ساده‌،
    من به‌ ده‌ست خه‌مۆكییه‌وه‌ ده‌ناڵێنم.
  • 3:56 - 3:59
    من به‌ ده‌ست خه‌مۆكییه‌وه‌ ده‌ناڵێنم،
  • 3:59 - 4:06
    وابیرده‌كه‌مه‌وه‌، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ،
  • 4:06 - 4:09
    دوو ژیانی ته‌واو جیاواز ده‌ژیام،
  • 4:09 - 4:11
    كه‌ تێیدا كه‌سێك هه‌میشه‌ له‌ویتر ده‌ترسا.
  • 4:11 - 4:13
    ده‌ترسام له‌وه‌ی خه‌ڵك
    ڕووی ڕاسته‌قینه‌م ببینێت،
  • 4:13 - 4:16
    -ئه‌و منداڵه‌ كامڵ و به‌ناوبانگه‌ی قوتاب
    خانه‌ی ئاماده‌یی نه‌بووم كه‌ بیریان
  • 4:16 - 4:19
    لێده‌كرده‌وه‌، كه‌ له‌ پشت،
    زه‌رده‌خه‌كانم تێكۆشان هه‌بوو،
  • 4:19 - 4:21
    له‌ پشت ڕووناكیم،
    تاریكیی هه‌بوو،
  • 4:21 - 4:25
    و له‌ پشت كه‌سایه‌تییه‌ گه‌وره‌كه‌م
    ئازارێكی گه‌وره‌تر خۆی حه‌شاردابوو.
  • 4:25 - 4:28
    هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌یه‌ بترسن له‌وه‌ی
    كچه‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لایان.
  • 4:28 - 4:31
    هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌یه‌ له‌
    قرشه‌كان بترسن. هه‌ندێكیان له‌ مردن.
  • 4:31 - 4:34
    به‌ڵام بۆمن، له‌ به‌شێكی گه‌وره‌ی ژیانم،
    من له‌خۆم ده‌ترسام.
  • 4:34 - 4:37
    له‌ ڕاستییه‌كه‌م ،له‌ ڕاستگۆییه‌كه‌م، له‌
    بێهێزیم ده‌ترسام،
  • 4:37 - 4:39
    و ئه‌و ترسه‌ وای لێكردم هه‌ستبكه‌م
  • 4:39 - 4:41
    وه‌كو ئه‌وه‌ی بۆ لێوارێك زۆرم لێكرابێت،
  • 4:41 - 4:45
    وه‌كو ئه‌وه‌ی بۆ لێوارێك زۆرم لێكرابێت و
    ته‌نیا ڕێگه‌یه‌كیش هه‌بێت بۆ ده‌ره‌وه‌،
  • 4:45 - 4:48
    هه‌موو ڕۆژێك بیرم
    له‌و ڕێگه‌یه‌ ده‌كرده‌وه‌.
  • 4:48 - 4:49
    بیرم له‌ هه‌موو ڕۆژێك ده‌كرده‌وه‌،
  • 4:49 - 4:51
    گه‌ر به‌ته‌واوی ڕاستگۆبم،
    كه‌ لێره‌ وه‌ستاوم
  • 4:51 - 4:55
    له‌و كاته‌وه‌ بیرم لێكردۆته‌وه‌،
    چونكه‌ ئه‌وه‌ نه‌خۆشییه‌،
  • 4:55 - 4:56
    ئه‌وه‌ تێكۆشانه‌، ئه‌و خه‌مۆكییه‌،
  • 4:56 - 4:58
    و خه‌مۆكیی دڕكه‌ مێكوته‌ نییه‌.
  • 4:58 - 5:00
    هه‌ركه‌ نه‌ما بۆ هه‌میشه‌
    به‌سه‌ریدا سه‌رناكه‌ویت.
  • 5:00 - 5:02
    شتێكه‌ له‌گه‌ڵی ده‌ژیت،
    شتێكه‌ له‌ناوی ده‌ژیت.
  • 5:02 - 5:07
    ئه‌و هاوژووره‌یه‌ كه‌ ناتوانی ده‌ریبكه‌یت.
    ئه‌و ده‌نگه‌یه‌ كه‌ ناتوانی پشتگوێی بخه‌یت
  • 5:07 - 5:09
    ئه‌و هه‌ستانه‌یه‌ كه‌
    ناتوانیت لێیان ڕابكه‌یت،
  • 5:09 - 5:13
    ترسناكترین به‌ش ئه‌وه‌یه‌
    دوای ماوه‌یه‌ك،
  • 5:13 - 5:16
    سڕ ده‌بیت بۆی، بۆ تۆ ئاسایی ده‌بێت،
  • 5:16 - 5:19
    ئه‌وه‌ی كه‌ له‌هه‌مووی زیاتر لێی ده‌ترسیت
  • 5:19 - 5:21
    ئازارچه‌شتنه‌كه‌ نییه‌ له‌ ناخی تۆ.
  • 5:21 - 5:23
    به‌ڵكو په‌ڵه‌یه‌ له‌ناخی ئه‌وانیتردا،
  • 5:23 - 5:25
    شووره‌یییه‌، شپرزه‌بوونه‌،
  • 5:25 - 5:28
    تێڕوانینی ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌
    له‌ ده‌م و چاوی هاوڕێیه‌ك،
  • 5:28 - 5:31
    ئه‌و چرپانه‌ی ڕاڕه‌وه‌كه‌یه‌
    كه‌ تۆ بێهێزیت،
  • 5:31 - 5:32
    ئه‌و تانانه‌یه‌ كه‌ تۆ شێتیت.
  • 5:32 - 5:34
    ئه‌وه‌ وات لێده‌كات داوای
    یارمه‌تی نه‌كه‌یت.
  • 5:34 - 5:36
    ئه‌وه‌ وات لێده‌كات بیگریت و بیشارییه‌وه‌.
  • 5:36 - 5:39
    ئه‌مه‌ په‌ڵه‌كه‌یه‌. بۆیه‌ تۆ
    ده‌یگریت و ده‌یشاریته‌وه‌،
  • 5:39 - 5:40
    و ده‌یگریت و ده‌یشاریته‌وه‌،
  • 5:40 - 5:43
    هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ هه‌موو ڕۆژێك
    له‌سه‌ر جێگا ده‌تهێڵێته‌وه‌
  • 5:43 - 5:47
    وا له‌ ژیانت ده‌كات هه‌ست به‌ به‌تاڵیی
    بكه‌یت چه‌نده‌ هه‌وڵی پركردنه‌وه‌ی بده‌یت
  • 5:47 - 5:50
    تۆ ده‌یشاریته‌وه‌، چونكه‌
    په‌ڵه‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌
  • 5:50 - 5:51
    له‌باره‌ی خه‌مۆكیی زۆر ڕاسته‌قینه‌یه‌.
  • 5:51 - 5:55
    زۆر ڕاسته‌قینه‌یه‌، گه‌ر وابیرده‌كه‌نه‌وه‌
    كه‌ وانییه‌،ئه‌و پرسیاره‌ له‌ خۆتان بكه‌ن:
  • 5:55 - 5:58
    ئایا هه‌ڵیده‌بژێریت دۆخی دواترت
    له‌ فه‌یس بووك دابنێیت
  • 5:58 - 6:01
    بڵێیت تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بیت
    كه‌ له‌ جێگا دێیه‌ ده‌ره‌وه‌
  • 6:01 - 6:02
    چونكه‌ ئازاری پشتت ده‌ده‌یت
  • 6:02 - 6:06
    یاخود هه‌موو به‌یانییه‌ك كه‌ له‌ جێگا
    دێیه‌ ده‌ره‌وه‌ تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بیت
  • 6:06 - 6:07
    چونكه‌ تۆ خه‌مۆكیت؟
  • 6:07 - 6:09
    ئه‌وه‌ په‌ڵه‌كه‌یه‌، چونكه‌ به‌داخه‌وه‌،
  • 6:09 - 6:10
    له‌ جیهانێك ده‌ژین گه‌ر قۆڵت بشكێت،
  • 6:10 - 6:12
    هه‌موو كه‌سێك ڕاده‌كات بۆ لات،
  • 6:12 - 6:15
    به‌ڵام گه‌ر پێیان بڵێیت خه‌مۆكیت،
    هه‌موویان ڕاده‌كه‌نه‌ لاكه‌یتر.
  • 6:15 - 6:17
    ئه‌وه‌ په‌ڵه‌كه‌یه‌.
  • 6:17 - 6:22
    گه‌ر ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ له‌كاربكه‌وێت
    هه‌موومان زۆر زیاتر قبووڵی ده‌كه‌ین
  • 6:22 - 6:25
    وه‌ك له‌وه‌ی مێشكمان. ئه‌وه‌ نه‌فامییه‌.
  • 6:25 - 6:27
    ئه‌وه‌ نه‌فامییه‌كی ته‌واوه‌،
    ئه‌و نه‌فامییه‌ش
  • 6:27 - 6:29
    جیهانیكی بنیاتناوه‌ كه‌
    له‌ خه‌مۆكیی تێناگات،
  • 6:29 - 6:31
    كه‌ له‌ ته‌ندروستی بیریی تێناگات.
  • 6:31 - 6:33
    بۆ من ئه‌مه‌ گاڵته‌جارییه‌،
    چونكه‌ خه‌مۆكیی
  • 6:33 - 6:36
    یه‌كێك له‌ باشترین كێشه‌
    به‌ڵگه‌داره‌كانه‌ له‌ جیهان
  • 6:36 - 6:39
    له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی
    كه‌مترین گفتوگۆی له‌سه‌ره‌.
  • 6:39 - 6:42
    ئێمه‌ ته‌نیا پاڵی پێوه‌ده‌نێین بۆ لایه‌ك و
    له‌ لێوارێك دایده‌نێین
  • 6:42 - 6:45
    وادایده‌نێین له‌وێ نییه‌ و هیوا ده‌خوازین
    خۆی خۆی چاك بكاته‌وه‌.
  • 6:45 - 6:48
    ڕاستییه‌كه‌ی، نه‌ خۆی چاك ده‌كاته‌وه‌،
    نه‌ كردوویه‌تی، نه‌ ده‌شیه‌وێت بیكات،
  • 6:48 - 6:51
    چونكه‌ ئه‌وه‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی
    حه‌كیمانه‌یه‌،
  • 6:51 - 6:54
    و بیركردنه‌وه‌ی حه‌كیمانه‌ پلانی یارییه‌ك
    نییه‌، به‌ڵكو دواخستنه‌،
  • 6:54 - 6:57
    ناتوانین شتێكی ئاوا گرنگ دوابخه‌ین.
  • 6:57 - 7:00
    هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاره‌سه‌ركردنی
    هه‌ر كێشه‌یه‌ك
  • 7:00 - 7:03
    بریتییه‌ له‌ دانپێدانان
    به‌وه‌ی كێشه‌یه‌ك هه‌یه‌.
  • 7:03 - 7:05
    ئێمه‌ ئه‌مه‌مان نه‌كردووه‌،
    بۆیه‌ ناتوانین پێشبینی
  • 7:05 - 7:08
    دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامێك بكه‌ین كه‌ هێشتا
    له‌ پرسیاره‌كه‌ی ده‌ترسین.
  • 7:08 - 7:11
    من نازانم چاره‌سه‌ره‌كه‌ چییه‌.
  • 7:11 - 7:14
    --خۆزگه‌ بمزانیبا،به‌ڵام نازانم
    به‌ڵام وابیرده‌كه‌مه‌وه‌،
  • 7:14 - 7:16
    وابیرده‌كه‌مه‌وه‌ پێویسته‌
    لێره‌ ده‌ست پێبكات.
  • 7:16 - 7:18
    پێویسته‌ له‌گه‌ڵ من و
    له‌گه‌ڵ ئێوه‌ ده‌ست پێبكات،
  • 7:18 - 7:21
    پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ست
    پێبكات كه‌ ئازار ده‌چێژن،
  • 7:21 - 7:23
    ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ سێبه‌ره‌كان
    شاردراونه‌ته‌وه‌.
  • 7:23 - 7:25
    پێویسته‌ قسه‌بكه‌ین و بێده‌نگیی بشكێنین.
  • 7:25 - 7:28
    پێویسته‌ له‌و شتانه‌ی كه‌
    باوه‌رمان پێی هه‌یه‌ بوێربین،
  • 7:28 - 7:31
    چونكه‌ گه‌ر شتێك هه‌بێت
    كه‌ گه‌یشتوومه‌ته‌ ئه‌و راستییه‌،
  • 7:31 - 7:34
    گه‌ر شتێك هه‌بێت كه‌
    وه‌كو گه‌وره‌ترین كێشه‌ ده‌یبینم،
  • 7:34 - 7:37
    دروستكردنی جیهانێك نییه‌
  • 7:37 - 7:41
    كه‌ تێیدا نه‌فامیی ئه‌وانیتر
    ڕیشه‌كێش ده‌كه‌ین.
  • 7:41 - 7:44
    له‌ دروستكردنی جیهانێكه‌ تێیدا
    قبوڵكردنی یه‌كتر فێرده‌بین،
  • 7:44 - 7:46
    كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ هه‌ین باشین،
  • 7:46 - 7:47
    چونكه‌ كاتێك ڕاستگۆ ده‌بین،
  • 7:47 - 7:50
    ده‌بینین هه‌موومان تێده‌كۆشین و
    هه‌مووشمان ئازارده‌چێژین.
  • 7:50 - 7:52
    گه‌ربێتو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ بێت،
    یان شتێكیتر بێت،
  • 7:52 - 7:54
    هه‌موومان ده‌زانین گه‌ر
    ئازارت پێبگات مانای چییه‌.
  • 7:54 - 7:57
    هه‌موومان ده‌زانین مانای چییه‌
    گه‌ر له‌ دڵه‌كانمان ئازار هه‌بێت،
  • 7:57 - 7:59
    ده‌زانین چاكبوونه‌وه‌ چه‌نده‌ گرنگه‌.
  • 7:59 - 8:02
    به‌ڵام له‌كاتی ئیستادا، خه‌مۆكیی
    قووڵترین برینی كۆمه‌ڵگه‌یه‌
  • 8:02 - 8:05
    ئێمه‌ قایلین پلاسته‌رێكی له‌سه‌ر بده‌ین
    و وادابنیین له‌وێ نییه‌.
  • 8:05 - 8:10
    ڕاستییه‌كه‌ی، له‌وێیه‌، له‌وێیه‌،
    ده‌زانن چی؟ ئاساییه‌.
  • 8:10 - 8:13
    خه‌مۆكیی ئاساییه‌. گه‌ر پێیدا تێپه‌ڕیت،
    ده‌زانیت ئاساییه‌.
  • 8:13 - 8:16
    ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ نه‌خۆشیت. بێهێز نیت،
  • 8:16 - 8:18
    و ئه‌مه‌ پرسێكه‌، نه‌ك ناسنامه‌یه‌ك،
  • 8:18 - 8:21
    چونكه‌ كاتێك ئه‌و ترس و
    گاڵته‌جاریی و
  • 8:21 - 8:23
    بڕیارله‌سه‌ردان و په‌ڵه‌ی ئه‌وانیتر
    تێده‌په‌ڕێنیت،
  • 8:23 - 8:25
    ده‌توانیت خه‌مۆكیی ڕاسته‌قینه‌ ببینیت،
  • 8:25 - 8:28
    ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌شێكه‌ له‌ ژیان،
  • 8:28 - 8:31
    ته‌نیا به‌شێك له‌ ژیان،
    و ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ ڕقم لێیه‌،
  • 8:31 - 8:34
    ئه‌وه‌نده‌ی ڕقم له‌ هه‌ندێك جێگه‌كان،
  • 8:34 - 8:37
    چه‌ند به‌شیكی ژیانم كه‌ خه‌مۆكیی
    خستوومیه‌ته‌ ناوی،
  • 8:37 - 8:39
    من به‌زۆربه‌ی ڕێگه‌كان سوپاسگوزاریمه‌.
  • 8:39 - 8:41
    چونكه‌ به‌ڵێ، منی خستۆته‌
    ناو دۆله‌كانه‌وه‌
  • 8:41 - 8:43
    ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی پێم نیشان بدات
    لووتكه‌ هه‌یه‌،
  • 8:43 - 8:45
    به‌ڵێ منی خستۆته‌ ناو تاریكیی
  • 8:45 - 8:47
    ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌بیرم بێنیته‌وه‌
    ڕووناكیی هه‌یه‌.
  • 8:47 - 8:51
    ئازاره‌كه‌م، زیاتر له‌ هه‌موو شتێك
    بۆ ماوه‌ی 19 ساڵ له‌م هه‌ساره‌یه‌،
  • 8:51 - 8:53
    به‌رچاوڕوونی پێبه‌خشیوم، و برینه‌كه‌م،
  • 8:53 - 8:55
    برینه‌كه‌م زۆریلێكردووم هیوام هه‌بێت،
  • 8:55 - 8:58
    هیوام هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی متمانه‌م هه‌بێت،
    متمانه‌ به‌خۆم،
  • 8:58 - 9:00
    متمانه‌ به‌وانیتر، متمانه‌ به‌وه‌ی
    كه‌ ده‌توانرێت باشتر بێت،
  • 9:00 - 9:03
    كه‌ ده‌توانین بیگۆڕین،
    كه‌ ده‌توانین ده‌نگمان به‌رزبكه‌ینه‌وه‌
  • 9:03 - 9:05
    و قسه‌ بكه‌ین و له‌دژی نه‌فامی بجه‌نگین،
  • 9:05 - 9:08
    له‌دژی كه‌م بورده‌یی بجه‌نگین،
  • 9:08 - 9:10
    و زیاتر له‌ هه‌موو شتیك،
  • 9:10 - 9:13
    فێربین خۆمان خۆشبوێت،
  • 9:13 - 9:15
    فێربین خۆمان قبووڵ بێت
    به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ هه‌ین،
  • 9:15 - 9:19
    ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ین،
    نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی جیهان ده‌وێت وابین.
  • 9:19 - 9:21
    چونكه‌ ئه‌و جیهانه‌ی
    باوه‌ڕم پێی هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌
  • 9:21 - 9:25
    كه‌ له‌باوه‌ش گرتنی ڕووناكیی
    به‌مانای پشتگوێخستنی تاریكیی نایه‌ت.
  • 9:25 - 9:27
    ئه‌و جیهانه‌ی باوه‌ڕم پێی هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌
    كه‌ به‌
  • 9:27 - 9:31
    توانامان بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌رته‌نگانه‌
    ده‌پێورێین، نه‌ك به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ لێیان
  • 9:31 - 9:36
    ئه‌و جیهانه‌ی باوه‌ڕم پێی هه‌یه‌كه‌
    ده‌توانم سه‌یری چاوی یه‌كێك بكه‌م
  • 9:36 - 9:37
    و بڵێم،"من به‌ دۆزه‌خدا تێده‌په‌ڕم،"
  • 9:37 - 9:41
    و ئه‌ویش سه‌یرم بكاته‌وه‌و بڵێت،
    "منیش" ئه‌وه‌ش ئاساییه‌
  • 9:41 - 9:44
    ئاساییه‌ چونكه‌ خه‌مۆكیی ئاساییه‌،
    ئێمه‌ خه‌ڵكین.
  • 9:44 - 9:47
    ئێمه‌ خه‌ڵكین، و ئێمه‌ تێده‌كۆشین
    و ئازار ده‌چێژین
  • 9:47 - 9:50
    خوێنمان لێدێت و ده‌گرین، گه‌ر وا
    بیربكه‌یته‌وه‌ هێزی ڕاسته‌قینه‌
  • 9:50 - 9:53
    مانای هه‌رگیز نیشاننه‌دانی بێهێزیی بێت،
    ئه‌وه‌ من لێره‌م
  • 9:53 - 9:55
    پێتان بڵێم ئێوه‌ هه‌ڵه‌ن.
  • 9:55 - 9:59
    ئێوه‌ هه‌ڵه‌ن، چونكه‌
    پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته‌.
  • 9:59 - 10:02
    ئێمه‌ خه‌ڵكین، و كێشه‌مان هه‌یه‌.
  • 10:02 - 10:03
    كامڵ نین، ئه‌مه‌ش ئاساییه‌.
  • 10:03 - 10:06
    بۆیه‌ پێویسته‌ پشتگوێخستن بوه‌ستێنین،
  • 10:06 - 10:09
    كه‌م بورده‌یی بوه‌ستێنین،
    په‌ڵه‌ بوه‌ستێنین،
  • 10:09 - 10:13
    و بێده‌نگیی بوه‌ستێنین، پێویسته‌
    قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان نه‌هێڵین،
  • 10:13 - 10:18
    ئاوڕێك له‌ ڕاستیی بده‌ینه‌وه‌،
    ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكه‌ین،
  • 10:18 - 10:23
    چونكه‌ ته‌نیا ڕێگه‌ بۆ
    لێدانی كێشه‌یه‌ك
  • 10:23 - 10:26
    كه‌ خه‌ڵك ته‌نیا ده‌جه‌نگن
  • 10:26 - 10:30
    بریتییه‌ له‌ به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌ستان
    له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌ به‌هێزیی ،
  • 10:30 - 10:33
    له‌ به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌ستان
    له‌گه‌ڵ به‌كتر به‌ به‌هێزیی.
  • 10:33 - 10:36
    باوه‌ڕم وایه‌ ده‌توانین ئه‌مه‌ بكه‌ین.
  • 10:36 - 10:39
    باوه‌ڕم وایه‌ ده‌توانین ئه‌وه‌ بكه‌ین.
    زۆر سوپاس هاوڕێیان.
  • 10:39 - 10:41
    ئه‌مه‌ خه‌ونێكه‌ بۆته‌ ڕاستی. سوپاس.
    (چه‌پڵه‌)
  • 10:41 - 10:43
    سوپاس. (چه‌پڵه‌(
Title:
دانپێدانانی پێكه‌نیناوی پڕ خه‌مۆكیی
Speaker:
كێڤن برید
Description:

كێڤن برید وه‌كو منداڵێكی خه‌مۆك ده‌رنه‌ده‌كه‌وت: كاپتنی تیپێك بوو، له‌ هه‌موو ئاهه‌نگێك بوو، پێكه‌نیناوی و باوه‌ڕی به‌ خۆی بوو. به‌ڵام باسی چیڕۆكی ئه‌و شه‌وه‌ ده‌كات كه‌ بۆی ده‌ركه‌وت-- بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی ڕزگار بكات-- پێویست بوو چوار وشه‌ی ساده‌ بڵێت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:00

Kurdish subtitles

Revisions