1 00:00:00,342 --> 00:00:03,101 ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ژیانم. 2 00:00:03,101 --> 00:00:07,692 وا هه‌ستم ده‌كرد دوو ژیانی جیاواز ژیاوم. 3 00:00:07,692 --> 00:00:11,097 ئه‌و ژیانه‌ی كه‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌یبینێت، 4 00:00:11,097 --> 00:00:14,804 دواتر ئه‌و ژیانه‌ی كه‌ ته‌نیا خۆم ده‌یبینم 5 00:00:14,804 --> 00:00:17,324 و له‌و ژیانه‌ی كه‌ هه‌موو خه‌ڵك ده‌یبینێت، 6 00:00:17,324 --> 00:00:19,798 من ئه‌وه‌م كه‌ براده‌رم، 7 00:00:19,798 --> 00:00:21,963 كوڕم، برامه‌، 8 00:00:21,963 --> 00:00:24,209 ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی وه‌ستاو و هه‌رزه‌كارێكم 9 00:00:24,209 --> 00:00:26,410 ئه‌مه‌ ئه‌و ژیانه‌یه‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌یبینێت. 10 00:00:26,410 --> 00:00:29,486 گه‌ر پرسیارتان له‌ هاوڕێ و خێزانه‌كه‌م بكردایه‌ وه‌سفی من بكه‌ن، 11 00:00:29,486 --> 00:00:31,165 ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێتانی ده‌ڵێن. 12 00:00:31,165 --> 00:00:33,413 و ئه‌مه‌ به‌شێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ من. ئه‌وه‌ منم. 13 00:00:33,413 --> 00:00:35,993 گه‌رداواتان له‌ من كردبایه‌ وه‌سفی خۆم بكه‌م، 14 00:00:35,993 --> 00:00:38,915 ڕه‌نگه‌ هه‌مان ئه‌و شتانه‌م گوتبا. 15 00:00:38,915 --> 00:00:42,476 درۆشم نه‌كردووه‌، 16 00:00:42,476 --> 00:00:46,006 له‌هه‌مان كاتیشدا، ته‌واوی ڕاستییه‌كه‌م نه‌گوتووه‌، 17 00:00:46,006 --> 00:00:47,533 چونكه‌ ڕاستییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، 18 00:00:47,533 --> 00:00:50,705 ئه‌مه‌ ته‌نیا ئه‌و ژیانه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكیتر ده‌یبینن. 19 00:00:50,705 --> 00:00:54,468 له‌و ژیانه‌ی خۆم ده‌یبینم، من كێم، 20 00:00:54,468 --> 00:00:56,395 به‌ڕاستی من كێم، 21 00:00:56,395 --> 00:01:00,830 كه‌سێكم ململانێیه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ خه‌مۆكیی ده‌كه‌م. 22 00:01:00,830 --> 00:01:03,507 له‌ شه‌ش ساڵی ڕابردوو به‌و شێوه‌یه‌ بووم، 23 00:01:03,507 --> 00:01:07,166 تا ئیستاش به‌رده‌وامم. 24 00:01:07,166 --> 00:01:09,573 بۆ كه‌سێك كه‌ هه‌رگیز به‌ خه‌مۆكییدا تێنه‌په‌ڕیوه‌ 25 00:01:09,573 --> 00:01:11,265 یاخود نازانێت ئه‌مه‌ مانای چییه‌و 26 00:01:11,265 --> 00:01:13,898 له‌وانه‌یه‌ تووشی سه‌رسوڕمان بن كه‌ گوێیان لێی ده‌بێت، 27 00:01:13,898 --> 00:01:15,823 چونكه‌ خراپ تێگه‌یشتنێكی زۆر بڵاو هه‌یه‌ 28 00:01:15,823 --> 00:01:18,100 كه‌ خه‌مۆكیی ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ دڵته‌نگ بیت 29 00:01:18,100 --> 00:01:19,708 كاتێك شتێك له‌ ژیانت خراپ ده‌بێت. 30 00:01:19,708 --> 00:01:21,830 كاتێك له‌گه‌ڵ هاوڕێ كچه‌كه‌ت جیاده‌بییه‌وه‌، 31 00:01:21,830 --> 00:01:23,881 كاتێك كه‌سێكی خۆشه‌ویست له‌ده‌ست ده‌ده‌یت، 32 00:01:23,881 --> 00:01:25,972 كاتێك ئه‌و كاره‌ت ده‌ستناكه‌وێت كه‌ ده‌تویست. 33 00:01:25,972 --> 00:01:28,009 به‌ڵام ئه‌مه‌ دڵته‌نگییه‌، شتێكی ئاساییه‌. 34 00:01:28,009 --> 00:01:29,531 ئه‌مه‌ هه‌ستێكی سروشتی مرۆڤه‌. 35 00:01:29,531 --> 00:01:33,729 خه‌مۆكیی ڕاسته‌قینه‌ بریتی نییه‌ له‌وه‌ی دڵت ته‌نگ بێت 36 00:01:33,729 --> 00:01:36,358 كاتێك شتێكی خراپ له‌ ژیانت ڕووده‌دات. 37 00:01:36,358 --> 00:01:38,514 خه‌مۆكیی ڕاسته‌قینه‌ بریتییه‌ له‌ دڵته‌نگ بوون 38 00:01:38,514 --> 00:01:40,803 كاتێك هه‌موو شتێك له‌ ژیانت باشه‌، 39 00:01:40,803 --> 00:01:44,108 ئه‌وه‌ خه‌مۆكیی ڕاسته‌قینه‌یه‌، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ من پێوه‌ی ده‌ناڵێنم. 40 00:01:44,108 --> 00:01:46,023 گه‌ر به‌ ته‌واوی ڕاستگۆبم له‌گه‌ڵتان، 41 00:01:46,023 --> 00:01:48,837 ئه‌مه‌ قورسه‌ بۆ من لێره‌ بوه‌ستم و بیڵێم. 42 00:01:48,837 --> 00:01:50,558 قورسه‌ بۆ من باسی بكه‌م، 43 00:01:50,558 --> 00:01:53,321 وادیاره‌ بۆ هه‌موو كه‌سێك قورسه‌ باسی بكات 44 00:01:53,321 --> 00:01:55,249 به‌ڕادده‌یه‌ك هیچ كه‌سێك باسی ناكات. 45 00:01:55,249 --> 00:01:58,353 و هیچ كه‌سێك باسی خه‌مۆكیی ناكات، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌مه‌ بكه‌ین. 46 00:01:58,353 --> 00:02:01,745 چونكه‌ ئێستا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌. 47 00:02:01,745 --> 00:02:02,845 كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌. 48 00:02:02,845 --> 00:02:05,297 به‌ڵام له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نایبینین، وایه‌؟ 49 00:02:05,297 --> 00:02:07,385 له‌ فه‌یس بووك و تویته‌ر نایبینین. 50 00:02:07,385 --> 00:02:09,487 له‌ هه‌واڵه‌كان نایبینین، چونكه‌ دڵخۆش نییه‌. 51 00:02:09,487 --> 00:02:10,836 خۆشی و ڕۆشنایی نییه‌. 52 00:02:10,836 --> 00:02:14,431 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایبینین، سه‌ختییه‌كه‌شی نابینین. 53 00:02:14,431 --> 00:02:18,190 به‌ڵام سه‌ختی و ترسناكییه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه‌: 54 00:02:18,190 --> 00:02:19,913 له‌هه‌ر 30 چركه‌یه‌كدا، 55 00:02:19,913 --> 00:02:22,027 له‌ هه‌ر 30 چركه‌یه‌كدا، له‌ شوێنێكدا، 56 00:02:22,027 --> 00:02:23,940 كه‌سێك له‌ جیهان ژیانی خۆی له‌ناوده‌بات 57 00:02:23,940 --> 00:02:24,937 به‌هۆی خه‌مۆكیی، 58 00:02:24,937 --> 00:02:27,657 له‌وانه‌یه‌ دوو بلۆك دووربێت، له‌وانه‌یه‌ دوو وڵات دوربێت، 59 00:02:27,657 --> 00:02:29,987 له‌وانه‌یه‌ دوو كیشوه‌ر دووربێت، به‌ڵام ڕووده‌دات، 60 00:02:29,987 --> 00:02:31,727 هه‌موو ڕۆژێك رووده‌دات، 61 00:02:31,727 --> 00:02:34,691 ئێمه‌ وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌، مه‌یلمان هه‌یه‌ 62 00:02:34,691 --> 00:02:39,937 لێی وردببینه‌وه‌و بڵێین،"جا چییه‌؟" 63 00:02:39,937 --> 00:02:44,592 جا چییه‌؟لێی ورد ده‌بینه‌وه‌و، و ده‌ڵێین، "ئه‌وه‌ كێشه‌ی خۆته‌. 64 00:02:44,592 --> 00:02:46,855 ئه‌وه‌ كێشه‌ی خۆیانه‌." 65 00:02:46,855 --> 00:02:48,847 ده‌ڵێین ئێمه‌ دڵته‌نگین و پێمان ناخۆشه‌، 66 00:02:48,847 --> 00:02:50,224 به‌ڵام ده‌شڵێین،"جا چییه‌؟" 67 00:02:50,224 --> 00:02:54,907 ڕاستییه‌كه‌ی، دوو ساڵ پێش ئێستا كێشه‌ی من بوو، 68 00:02:54,907 --> 00:02:58,964 چونكه‌ له‌ لێواری جێگای نووستنه‌كه‌م دانیشتم 69 00:02:58,964 --> 00:03:02,324 كه‌ پێشتر ملیۆن جار لێی دانیشتووم 70 00:03:02,324 --> 00:03:05,140 و خۆكوشته‌نی بووم. 71 00:03:05,140 --> 00:03:08,936 خۆكوشته‌نی بووم، گه‌ر له‌ ڕووه‌وه‌ سه‌یری ژیانی منتان بكردبا، 72 00:03:08,936 --> 00:03:10,968 منداڵێكتان نه‌ده‌بینی كه‌ خۆكوشته‌نی بوو. 73 00:03:10,968 --> 00:03:13,424 منداڵێكتان ده‌بینی كه‌ كاپتنی تیمی تۆپی سه‌له‌ بوو، 74 00:03:13,424 --> 00:03:14,885 قوتابی ساڵی دراما و شانۆ بوو، 75 00:03:14,885 --> 00:03:16,444 قوتابی ساڵی وانه‌ی ئینگلیزی بوو، 76 00:03:16,444 --> 00:03:18,752 كه‌سێك كه‌ به‌رده‌وام له‌ لیستی ناوبانگه‌كان بوو 77 00:03:18,752 --> 00:03:21,185 و به‌رده‌وام له‌ هه‌موو ئاهه‌نگێك. 78 00:03:21,185 --> 00:03:23,586 بۆیه‌ ئیوه‌ ده‌ڵێن من خه‌مۆك نه‌بووم، ئێوه‌ ده‌ڵێن 79 00:03:23,586 --> 00:03:26,297 من خۆكوشته‌نی نه‌بووم، به‌ڵام ئێوه‌ هه‌ڵه‌ ده‌بن. 80 00:03:26,297 --> 00:03:28,776 ئێوه‌ هه‌ڵه‌ ده‌بن. بۆیه‌ ئه‌و شه‌وه‌ له‌وێ دانیشتم 81 00:03:28,776 --> 00:03:31,774 له‌ته‌نیشت بوتڵێكی حه‌ب له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌م و په‌ڕێك له‌ناو ده‌ستم 82 00:03:31,774 --> 00:03:33,762 بیرم له‌ كۆتاییهێنان به‌ ژیانم كرده‌وه‌ 83 00:03:33,762 --> 00:03:36,904 زۆرم نه‌مابوو ئه‌مه‌ ئه‌نجام بده‌م، 84 00:03:36,904 --> 00:03:38,596 زۆرم نه‌مابوو ئه‌مه‌ ئه‌نجام بده‌م. 85 00:03:38,596 --> 00:03:41,924 و ئه‌نجامم نه‌دا، ئه‌مه‌ وام لێده‌كات له‌ كه‌سه‌ به‌به‌خته‌كان بم، 86 00:03:41,924 --> 00:03:44,589 یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ قه‌راغه‌كه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ 87 00:03:44,589 --> 00:03:46,320 و ده‌كه‌وێت، به‌ڵام بازنادات، 88 00:03:46,320 --> 00:03:48,205 یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌ ڕزگاری ده‌بێت. 89 00:03:48,205 --> 00:03:51,462 ڕاستییه‌كه‌ی، من ڕزگارم بوو، ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ چیڕۆكه‌كه‌م جێمده‌هێڵێت، 90 00:03:51,462 --> 00:03:53,127 و چیڕۆكه‌كه‌ی من ئه‌مه‌یه‌: 91 00:03:53,127 --> 00:03:56,480 به‌ چوار وشه‌ی ساده‌، من به‌ ده‌ست خه‌مۆكییه‌وه‌ ده‌ناڵێنم. 92 00:03:56,480 --> 00:03:58,910 من به‌ ده‌ست خه‌مۆكییه‌وه‌ ده‌ناڵێنم، 93 00:03:58,910 --> 00:04:06,230 وابیرده‌كه‌مه‌وه‌، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، 94 00:04:06,230 --> 00:04:08,516 دوو ژیانی ته‌واو جیاواز ده‌ژیام، 95 00:04:08,516 --> 00:04:10,527 كه‌ تێیدا كه‌سێك هه‌میشه‌ له‌ویتر ده‌ترسا. 96 00:04:10,527 --> 00:04:12,776 ده‌ترسام له‌وه‌ی خه‌ڵك ڕووی ڕاسته‌قینه‌م ببینێت، 97 00:04:12,776 --> 00:04:16,398 -ئه‌و منداڵه‌ كامڵ و به‌ناوبانگه‌ی قوتاب خانه‌ی ئاماده‌یی نه‌بووم كه‌ بیریان 98 00:04:16,398 --> 00:04:19,193 لێده‌كرده‌وه‌، كه‌ له‌ پشت، زه‌رده‌خه‌كانم تێكۆشان هه‌بوو، 99 00:04:19,193 --> 00:04:20,776 له‌ پشت ڕووناكیم، تاریكیی هه‌بوو، 100 00:04:20,776 --> 00:04:24,793 و له‌ پشت كه‌سایه‌تییه‌ گه‌وره‌كه‌م ئازارێكی گه‌وره‌تر خۆی حه‌شاردابوو. 101 00:04:24,793 --> 00:04:27,990 هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌یه‌ بترسن له‌وه‌ی كچه‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لایان. 102 00:04:27,990 --> 00:04:31,069 هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌یه‌ له‌ قرشه‌كان بترسن. هه‌ندێكیان له‌ مردن. 103 00:04:31,069 --> 00:04:34,212 به‌ڵام بۆمن، له‌ به‌شێكی گه‌وره‌ی ژیانم، من له‌خۆم ده‌ترسام. 104 00:04:34,212 --> 00:04:37,064 له‌ ڕاستییه‌كه‌م ،له‌ ڕاستگۆییه‌كه‌م، له‌ بێهێزیم ده‌ترسام، 105 00:04:37,064 --> 00:04:39,126 و ئه‌و ترسه‌ وای لێكردم هه‌ستبكه‌م 106 00:04:39,126 --> 00:04:40,983 وه‌كو ئه‌وه‌ی بۆ لێوارێك زۆرم لێكرابێت، 107 00:04:40,983 --> 00:04:44,813 وه‌كو ئه‌وه‌ی بۆ لێوارێك زۆرم لێكرابێت و ته‌نیا ڕێگه‌یه‌كیش هه‌بێت بۆ ده‌ره‌وه‌، 108 00:04:44,813 --> 00:04:47,516 هه‌موو ڕۆژێك بیرم له‌و ڕێگه‌یه‌ ده‌كرده‌وه‌. 109 00:04:47,516 --> 00:04:49,213 بیرم له‌ هه‌موو ڕۆژێك ده‌كرده‌وه‌، 110 00:04:49,213 --> 00:04:51,424 گه‌ر به‌ته‌واوی ڕاستگۆبم، كه‌ لێره‌ وه‌ستاوم 111 00:04:51,424 --> 00:04:54,657 له‌و كاته‌وه‌ بیرم لێكردۆته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ نه‌خۆشییه‌، 112 00:04:54,657 --> 00:04:56,331 ئه‌وه‌ تێكۆشانه‌، ئه‌و خه‌مۆكییه‌، 113 00:04:56,331 --> 00:04:57,820 و خه‌مۆكیی دڕكه‌ مێكوته‌ نییه‌. 114 00:04:57,820 --> 00:05:00,218 هه‌ركه‌ نه‌ما بۆ هه‌میشه‌ به‌سه‌ریدا سه‌رناكه‌ویت. 115 00:05:00,218 --> 00:05:02,431 شتێكه‌ له‌گه‌ڵی ده‌ژیت، شتێكه‌ له‌ناوی ده‌ژیت. 116 00:05:02,431 --> 00:05:06,593 ئه‌و هاوژووره‌یه‌ كه‌ ناتوانی ده‌ریبكه‌یت. ئه‌و ده‌نگه‌یه‌ كه‌ ناتوانی پشتگوێی بخه‌یت 117 00:05:06,593 --> 00:05:08,794 ئه‌و هه‌ستانه‌یه‌ كه‌ ناتوانیت لێیان ڕابكه‌یت، 118 00:05:08,794 --> 00:05:13,337 ترسناكترین به‌ش ئه‌وه‌یه‌ دوای ماوه‌یه‌ك، 119 00:05:13,337 --> 00:05:16,217 سڕ ده‌بیت بۆی، بۆ تۆ ئاسایی ده‌بێت، 120 00:05:16,217 --> 00:05:18,504 ئه‌وه‌ی كه‌ له‌هه‌مووی زیاتر لێی ده‌ترسیت 121 00:05:18,504 --> 00:05:20,930 ئازارچه‌شتنه‌كه‌ نییه‌ له‌ ناخی تۆ. 122 00:05:20,930 --> 00:05:22,876 به‌ڵكو په‌ڵه‌یه‌ له‌ناخی ئه‌وانیتردا، 123 00:05:22,876 --> 00:05:25,157 شووره‌یییه‌، شپرزه‌بوونه‌، 124 00:05:25,157 --> 00:05:27,740 تێڕوانینی ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌ له‌ ده‌م و چاوی هاوڕێیه‌ك، 125 00:05:27,740 --> 00:05:30,874 ئه‌و چرپانه‌ی ڕاڕه‌وه‌كه‌یه‌ كه‌ تۆ بێهێزیت، 126 00:05:30,874 --> 00:05:32,295 ئه‌و تانانه‌یه‌ كه‌ تۆ شێتیت. 127 00:05:32,295 --> 00:05:34,385 ئه‌وه‌ وات لێده‌كات داوای یارمه‌تی نه‌كه‌یت. 128 00:05:34,385 --> 00:05:36,399 ئه‌وه‌ وات لێده‌كات بیگریت و بیشارییه‌وه‌. 129 00:05:36,399 --> 00:05:39,024 ئه‌مه‌ په‌ڵه‌كه‌یه‌. بۆیه‌ تۆ ده‌یگریت و ده‌یشاریته‌وه‌، 130 00:05:39,024 --> 00:05:40,356 و ده‌یگریت و ده‌یشاریته‌وه‌، 131 00:05:40,356 --> 00:05:43,142 هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ هه‌موو ڕۆژێك له‌سه‌ر جێگا ده‌تهێڵێته‌وه‌ 132 00:05:43,142 --> 00:05:46,972 وا له‌ ژیانت ده‌كات هه‌ست به‌ به‌تاڵیی بكه‌یت چه‌نده‌ هه‌وڵی پركردنه‌وه‌ی بده‌یت 133 00:05:46,972 --> 00:05:49,635 تۆ ده‌یشاریته‌وه‌، چونكه‌ په‌ڵه‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ 134 00:05:49,635 --> 00:05:51,450 له‌باره‌ی خه‌مۆكیی زۆر ڕاسته‌قینه‌یه‌. 135 00:05:51,450 --> 00:05:55,442 زۆر ڕاسته‌قینه‌یه‌، گه‌ر وابیرده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ وانییه‌،ئه‌و پرسیاره‌ له‌ خۆتان بكه‌ن: 136 00:05:55,442 --> 00:05:58,011 ئایا هه‌ڵیده‌بژێریت دۆخی دواترت له‌ فه‌یس بووك دابنێیت 137 00:05:58,011 --> 00:06:00,777 بڵێیت تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بیت كه‌ له‌ جێگا دێیه‌ ده‌ره‌وه‌ 138 00:06:00,777 --> 00:06:02,166 چونكه‌ ئازاری پشتت ده‌ده‌یت 139 00:06:02,166 --> 00:06:05,778 یاخود هه‌موو به‌یانییه‌ك كه‌ له‌ جێگا دێیه‌ ده‌ره‌وه‌ تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بیت 140 00:06:05,778 --> 00:06:06,698 چونكه‌ تۆ خه‌مۆكیت؟ 141 00:06:06,698 --> 00:06:08,622 ئه‌وه‌ په‌ڵه‌كه‌یه‌، چونكه‌ به‌داخه‌وه‌، 142 00:06:08,622 --> 00:06:10,294 له‌ جیهانێك ده‌ژین گه‌ر قۆڵت بشكێت، 143 00:06:10,294 --> 00:06:11,884 هه‌موو كه‌سێك ڕاده‌كات بۆ لات، 144 00:06:11,899 --> 00:06:15,080 به‌ڵام گه‌ر پێیان بڵێیت خه‌مۆكیت، هه‌موویان ڕاده‌كه‌نه‌ لاكه‌یتر. 145 00:06:15,080 --> 00:06:17,200 ئه‌وه‌ په‌ڵه‌كه‌یه‌. 146 00:06:17,200 --> 00:06:22,166 گه‌ر ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ له‌كاربكه‌وێت هه‌موومان زۆر زیاتر قبووڵی ده‌كه‌ین 147 00:06:22,166 --> 00:06:24,898 وه‌ك له‌وه‌ی مێشكمان. ئه‌وه‌ نه‌فامییه‌. 148 00:06:24,898 --> 00:06:27,140 ئه‌وه‌ نه‌فامییه‌كی ته‌واوه‌، ئه‌و نه‌فامییه‌ش 149 00:06:27,140 --> 00:06:29,294 جیهانیكی بنیاتناوه‌ كه‌ له‌ خه‌مۆكیی تێناگات، 150 00:06:29,294 --> 00:06:31,240 كه‌ له‌ ته‌ندروستی بیریی تێناگات. 151 00:06:31,240 --> 00:06:33,303 بۆ من ئه‌مه‌ گاڵته‌جارییه‌، چونكه‌ خه‌مۆكیی 152 00:06:33,303 --> 00:06:35,783 یه‌كێك له‌ باشترین كێشه‌ به‌ڵگه‌داره‌كانه‌ له‌ جیهان 153 00:06:35,783 --> 00:06:38,708 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی كه‌مترین گفتوگۆی له‌سه‌ره‌. 154 00:06:38,708 --> 00:06:41,814 ئێمه‌ ته‌نیا پاڵی پێوه‌ده‌نێین بۆ لایه‌ك و له‌ لێوارێك دایده‌نێین 155 00:06:41,814 --> 00:06:44,824 وادایده‌نێین له‌وێ نییه‌ و هیوا ده‌خوازین خۆی خۆی چاك بكاته‌وه‌. 156 00:06:44,824 --> 00:06:48,413 ڕاستییه‌كه‌ی، نه‌ خۆی چاك ده‌كاته‌وه‌، نه‌ كردوویه‌تی، نه‌ ده‌شیه‌وێت بیكات، 157 00:06:48,413 --> 00:06:50,994 چونكه‌ ئه‌وه‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی حه‌كیمانه‌یه‌، 158 00:06:50,994 --> 00:06:54,417 و بیركردنه‌وه‌ی حه‌كیمانه‌ پلانی یارییه‌ك نییه‌، به‌ڵكو دواخستنه‌، 159 00:06:54,417 --> 00:06:56,816 ناتوانین شتێكی ئاوا گرنگ دوابخه‌ین. 160 00:06:56,816 --> 00:07:00,207 هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك 161 00:07:00,207 --> 00:07:02,570 بریتییه‌ له‌ دانپێدانان به‌وه‌ی كێشه‌یه‌ك هه‌یه‌. 162 00:07:02,570 --> 00:07:04,898 ئێمه‌ ئه‌مه‌مان نه‌كردووه‌، بۆیه‌ ناتوانین پێشبینی 163 00:07:04,898 --> 00:07:08,323 دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامێك بكه‌ین كه‌ هێشتا له‌ پرسیاره‌كه‌ی ده‌ترسین. 164 00:07:08,323 --> 00:07:10,932 من نازانم چاره‌سه‌ره‌كه‌ چییه‌. 165 00:07:10,932 --> 00:07:13,683 --خۆزگه‌ بمزانیبا،به‌ڵام نازانم به‌ڵام وابیرده‌كه‌مه‌وه‌، 166 00:07:13,683 --> 00:07:15,831 وابیرده‌كه‌مه‌وه‌ پێویسته‌ لێره‌ ده‌ست پێبكات. 167 00:07:15,831 --> 00:07:18,250 پێویسته‌ له‌گه‌ڵ من و له‌گه‌ڵ ئێوه‌ ده‌ست پێبكات، 168 00:07:18,250 --> 00:07:21,248 پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ست پێبكات كه‌ ئازار ده‌چێژن، 169 00:07:21,248 --> 00:07:23,455 ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ سێبه‌ره‌كان شاردراونه‌ته‌وه‌. 170 00:07:23,455 --> 00:07:25,405 پێویسته‌ قسه‌بكه‌ین و بێده‌نگیی بشكێنین. 171 00:07:25,405 --> 00:07:28,024 پێویسته‌ له‌و شتانه‌ی كه‌ باوه‌رمان پێی هه‌یه‌ بوێربین، 172 00:07:28,024 --> 00:07:30,749 چونكه‌ گه‌ر شتێك هه‌بێت كه‌ گه‌یشتوومه‌ته‌ ئه‌و راستییه‌، 173 00:07:30,749 --> 00:07:34,185 گه‌ر شتێك هه‌بێت كه‌ وه‌كو گه‌وره‌ترین كێشه‌ ده‌یبینم، 174 00:07:34,185 --> 00:07:37,224 دروستكردنی جیهانێك نییه‌ 175 00:07:37,224 --> 00:07:40,973 كه‌ تێیدا نه‌فامیی ئه‌وانیتر ڕیشه‌كێش ده‌كه‌ین. 176 00:07:40,973 --> 00:07:43,919 له‌ دروستكردنی جیهانێكه‌ تێیدا قبوڵكردنی یه‌كتر فێرده‌بین، 177 00:07:43,919 --> 00:07:45,640 كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ هه‌ین باشین، 178 00:07:45,640 --> 00:07:46,960 چونكه‌ كاتێك ڕاستگۆ ده‌بین، 179 00:07:46,960 --> 00:07:49,756 ده‌بینین هه‌موومان تێده‌كۆشین و هه‌مووشمان ئازارده‌چێژین. 180 00:07:49,756 --> 00:07:51,858 گه‌ربێتو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ بێت، یان شتێكیتر بێت، 181 00:07:51,858 --> 00:07:54,315 هه‌موومان ده‌زانین گه‌ر ئازارت پێبگات مانای چییه‌. 182 00:07:54,315 --> 00:07:57,323 هه‌موومان ده‌زانین مانای چییه‌ گه‌ر له‌ دڵه‌كانمان ئازار هه‌بێت، 183 00:07:57,323 --> 00:07:59,157 ده‌زانین چاكبوونه‌وه‌ چه‌نده‌ گرنگه‌. 184 00:07:59,157 --> 00:08:02,461 به‌ڵام له‌كاتی ئیستادا، خه‌مۆكیی قووڵترین برینی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ 185 00:08:02,461 --> 00:08:05,482 ئێمه‌ قایلین پلاسته‌رێكی له‌سه‌ر بده‌ین و وادابنیین له‌وێ نییه‌. 186 00:08:05,482 --> 00:08:09,526 ڕاستییه‌كه‌ی، له‌وێیه‌، له‌وێیه‌، ده‌زانن چی؟ ئاساییه‌. 187 00:08:09,526 --> 00:08:13,337 خه‌مۆكیی ئاساییه‌. گه‌ر پێیدا تێپه‌ڕیت، ده‌زانیت ئاساییه‌. 188 00:08:13,337 --> 00:08:15,999 ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ نه‌خۆشیت. بێهێز نیت، 189 00:08:15,999 --> 00:08:17,935 و ئه‌مه‌ پرسێكه‌، نه‌ك ناسنامه‌یه‌ك، 190 00:08:17,935 --> 00:08:20,688 چونكه‌ كاتێك ئه‌و ترس و گاڵته‌جاریی و 191 00:08:20,688 --> 00:08:23,025 بڕیارله‌سه‌ردان و په‌ڵه‌ی ئه‌وانیتر تێده‌په‌ڕێنیت، 192 00:08:23,025 --> 00:08:25,471 ده‌توانیت خه‌مۆكیی ڕاسته‌قینه‌ ببینیت، 193 00:08:25,471 --> 00:08:27,710 ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌شێكه‌ له‌ ژیان، 194 00:08:27,710 --> 00:08:31,438 ته‌نیا به‌شێك له‌ ژیان، و ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ ڕقم لێیه‌، 195 00:08:31,438 --> 00:08:33,917 ئه‌وه‌نده‌ی ڕقم له‌ هه‌ندێك جێگه‌كان، 196 00:08:33,917 --> 00:08:37,013 چه‌ند به‌شیكی ژیانم كه‌ خه‌مۆكیی خستوومیه‌ته‌ ناوی، 197 00:08:37,013 --> 00:08:39,028 من به‌زۆربه‌ی ڕێگه‌كان سوپاسگوزاریمه‌. 198 00:08:39,028 --> 00:08:41,100 چونكه‌ به‌ڵێ، منی خستۆته‌ ناو دۆله‌كانه‌وه‌ 199 00:08:41,100 --> 00:08:43,392 ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی پێم نیشان بدات لووتكه‌ هه‌یه‌، 200 00:08:43,392 --> 00:08:44,791 به‌ڵێ منی خستۆته‌ ناو تاریكیی 201 00:08:44,791 --> 00:08:47,277 ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌بیرم بێنیته‌وه‌ ڕووناكیی هه‌یه‌. 202 00:08:47,277 --> 00:08:50,720 ئازاره‌كه‌م، زیاتر له‌ هه‌موو شتێك بۆ ماوه‌ی 19 ساڵ له‌م هه‌ساره‌یه‌، 203 00:08:50,720 --> 00:08:52,979 به‌رچاوڕوونی پێبه‌خشیوم، و برینه‌كه‌م، 204 00:08:52,979 --> 00:08:54,984 برینه‌كه‌م زۆریلێكردووم هیوام هه‌بێت، 205 00:08:54,984 --> 00:08:57,575 هیوام هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی متمانه‌م هه‌بێت، متمانه‌ به‌خۆم، 206 00:08:57,575 --> 00:09:00,430 متمانه‌ به‌وانیتر، متمانه‌ به‌وه‌ی كه‌ ده‌توانرێت باشتر بێت، 207 00:09:00,430 --> 00:09:03,378 كه‌ ده‌توانین بیگۆڕین، كه‌ ده‌توانین ده‌نگمان به‌رزبكه‌ینه‌وه‌ 208 00:09:03,378 --> 00:09:05,386 و قسه‌ بكه‌ین و له‌دژی نه‌فامی بجه‌نگین، 209 00:09:05,386 --> 00:09:07,975 له‌دژی كه‌م بورده‌یی بجه‌نگین، 210 00:09:07,975 --> 00:09:09,990 و زیاتر له‌ هه‌موو شتیك، 211 00:09:09,990 --> 00:09:12,716 فێربین خۆمان خۆشبوێت، 212 00:09:12,716 --> 00:09:15,065 فێربین خۆمان قبووڵ بێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ هه‌ین، 213 00:09:15,065 --> 00:09:18,990 ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ین، نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی جیهان ده‌وێت وابین. 214 00:09:18,990 --> 00:09:21,452 چونكه‌ ئه‌و جیهانه‌ی باوه‌ڕم پێی هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ 215 00:09:21,452 --> 00:09:24,770 كه‌ له‌باوه‌ش گرتنی ڕووناكیی به‌مانای پشتگوێخستنی تاریكیی نایه‌ت. 216 00:09:24,770 --> 00:09:27,161 ئه‌و جیهانه‌ی باوه‌ڕم پێی هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ 217 00:09:27,161 --> 00:09:31,367 توانامان بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌رته‌نگانه‌ ده‌پێورێین، نه‌ك به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ لێیان 218 00:09:31,367 --> 00:09:35,591 ئه‌و جیهانه‌ی باوه‌ڕم پێی هه‌یه‌كه‌ ده‌توانم سه‌یری چاوی یه‌كێك بكه‌م 219 00:09:35,591 --> 00:09:37,353 و بڵێم،"من به‌ دۆزه‌خدا تێده‌په‌ڕم،" 220 00:09:37,353 --> 00:09:40,930 و ئه‌ویش سه‌یرم بكاته‌وه‌و بڵێت، "منیش" ئه‌وه‌ش ئاساییه‌ 221 00:09:40,930 --> 00:09:44,392 ئاساییه‌ چونكه‌ خه‌مۆكیی ئاساییه‌، ئێمه‌ خه‌ڵكین. 222 00:09:44,392 --> 00:09:46,852 ئێمه‌ خه‌ڵكین، و ئێمه‌ تێده‌كۆشین و ئازار ده‌چێژین 223 00:09:46,852 --> 00:09:49,910 خوێنمان لێدێت و ده‌گرین، گه‌ر وا بیربكه‌یته‌وه‌ هێزی ڕاسته‌قینه‌ 224 00:09:49,910 --> 00:09:52,589 مانای هه‌رگیز نیشاننه‌دانی بێهێزیی بێت، ئه‌وه‌ من لێره‌م 225 00:09:52,589 --> 00:09:55,155 پێتان بڵێم ئێوه‌ هه‌ڵه‌ن. 226 00:09:55,155 --> 00:09:59,052 ئێوه‌ هه‌ڵه‌ن، چونكه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته‌. 227 00:09:59,052 --> 00:10:01,736 ئێمه‌ خه‌ڵكین، و كێشه‌مان هه‌یه‌. 228 00:10:01,736 --> 00:10:03,407 كامڵ نین، ئه‌مه‌ش ئاساییه‌. 229 00:10:03,407 --> 00:10:05,621 بۆیه‌ پێویسته‌ پشتگوێخستن بوه‌ستێنین، 230 00:10:05,621 --> 00:10:08,699 كه‌م بورده‌یی بوه‌ستێنین، په‌ڵه‌ بوه‌ستێنین، 231 00:10:08,699 --> 00:10:13,273 و بێده‌نگیی بوه‌ستێنین، پێویسته‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان نه‌هێڵین، 232 00:10:13,273 --> 00:10:17,812 ئاوڕێك له‌ ڕاستیی بده‌ینه‌وه‌، ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكه‌ین، 233 00:10:17,812 --> 00:10:22,536 چونكه‌ ته‌نیا ڕێگه‌ بۆ لێدانی كێشه‌یه‌ك 234 00:10:22,536 --> 00:10:25,870 كه‌ خه‌ڵك ته‌نیا ده‌جه‌نگن 235 00:10:25,870 --> 00:10:29,633 بریتییه‌ له‌ به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌ستان له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌ به‌هێزیی ، 236 00:10:29,633 --> 00:10:33,397 له‌ به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌ستان له‌گه‌ڵ به‌كتر به‌ به‌هێزیی. 237 00:10:33,397 --> 00:10:35,806 باوه‌ڕم وایه‌ ده‌توانین ئه‌مه‌ بكه‌ین. 238 00:10:35,806 --> 00:10:38,585 باوه‌ڕم وایه‌ ده‌توانین ئه‌وه‌ بكه‌ین. زۆر سوپاس هاوڕێیان. 239 00:10:38,585 --> 00:10:40,852 ئه‌مه‌ خه‌ونێكه‌ بۆته‌ ڕاستی. سوپاس. (چه‌پڵه‌) 240 00:10:40,852 --> 00:10:42,960 سوپاس. (چه‌پڵه‌(