دانپێدانانی پێكه‌نیناوی پڕ خه‌مۆكیی
-
0:00 - 0:03ماوه‌یه‌كی زۆر له ژیانم.
-
0:03 - 0:08وا هه‌ستم ده‌كرد دوو ژیانی
جیاواز ژیاوم. -
0:08 - 0:11ئه‌و ژیانه‌ی كه هه‌موو كه‌سێك ده‌یبینێت،
-
0:11 - 0:15دواتر ئه‌و ژیانه‌ی كه ته‌نیا خۆم ده‌یبینم
-
0:15 - 0:17و له‌و ژیانه‌ی كه هه‌موو خه‌ڵك ده‌یبینێت،
-
0:17 - 0:20من ئه‌وه‌م كه براده‌رم،
-
0:20 - 0:22كوڕم، برامه،
-
0:22 - 0:24ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی وه‌ستاو و ههرزهكارێكم
-
0:24 - 0:26ئه‌مه ئه‌و ژیانه‌یه هه‌موو
كه‌سێك ده‌یبینێت. -
0:26 - 0:29گه‌ر پرسیارتان له هاوڕێ و
خێزانه‌كه‌م بكردایه وه‌سفی من بكه‌ن، -
0:29 - 0:31ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه پێتانی ده‌ڵێن.
-
0:31 - 0:33و ئه‌مه به‌شێكی گه‌وره‌یه له من.
ئه‌وه منم. -
0:33 - 0:36گهرداواتان له من كردبایه
وه‌سفی خۆم بكه‌م، -
0:36 - 0:39ڕه‌نگه هه‌مان ئه‌و شتانه‌م گوتبا.
-
0:39 - 0:42درۆشم نه‌كردووه،
-
0:42 - 0:46له‌هه‌مان كاتیش‌دا،
ته‌واوی ڕاستییه‌كه‌م نه‌گوتووه، -
0:46 - 0:48چونكه ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه،
-
0:48 - 0:51ئه‌مه ته‌نیا ئه‌و ژیانه‌یه
كه خهڵكیتر ده‌یبینن. -
0:51 - 0:54له‌و ژیانه‌ی خۆم ده‌یبینم، من كێم،
-
0:54 - 0:56به‌ڕاستی من كێم،
-
0:56 - 1:01كه‌سێكم ململانێیه‌كی به‌هێز
له‌گه‌ڵ خه‌مۆكیی ده‌كه‌م. -
1:01 - 1:04له شه‌ش ساڵی ڕابردوو به‌و شێوه‌یه بووم،
-
1:04 - 1:07تا ئیستاش به‌رده‌وامم.
-
1:07 - 1:10بۆ كه‌سێك كه هه‌رگیز
به خهمۆكییدا تێنه‌په‌ڕیوه -
1:10 - 1:11یاخود نازانێت ئه‌مه مانای چییه‌و
-
1:11 - 1:14له‌وانه‌یه تووشی سه‌رسوڕمان بن
كه گوێیان لێی ده‌بێت، -
1:14 - 1:16چونكه خراپ تێگه‌یشتنێكی زۆر بڵاو هه‌یه
-
1:16 - 1:18كه خه‌مۆكیی ته‌نیا ئه‌وه‌یه دڵته‌نگ بیت
-
1:18 - 1:20كاتێك شتێك له ژیانت خراپ ده‌بێت.
-
1:20 - 1:22كاتێك له‌گه‌ڵ هاوڕێ
كچه‌كه‌ت جیادهبییهوه، -
1:22 - 1:24كاتێك كه‌سێكی خۆشه‌ویست له‌ده‌ست ده‌ده‌یت،
-
1:24 - 1:26كاتێك ئه‌و كاره‌ت ده‌ستناكه‌وێت
كه ده‌تویست. -
1:26 - 1:28به‌ڵام ئه‌مه دڵته‌نگییه، شتێكی ئاساییه.
-
1:28 - 1:30ئه‌مه هه‌ستێكی سروشتی مرۆڤه.
-
1:30 - 1:34خه‌مۆكیی ڕاسته‌قینه بریتی نییه
له‌وه‌ی دڵت ته‌نگ بێت -
1:34 - 1:36كاتێك شتێكی خراپ له ژیانت ڕووده‌دات.
-
1:36 - 1:39خه‌مۆكیی ڕاسته‌قینه بریتییه
له دڵته‌نگ بوون -
1:39 - 1:41كاتێك هه‌موو شتێك له ژیانت باشه،
-
1:41 - 1:44ئه‌وه خه‌مۆكیی ڕاسته‌قینه‌یه،
ئه‌مه ئه‌وه‌یه من پێوه‌ی ده‌ناڵێنم. -
1:44 - 1:46گه‌ر به ته‌واوی ڕاستگۆبم له‌گه‌ڵتان،
-
1:46 - 1:49ئه‌مه قورسه بۆ من لێره بوه‌ستم و بیڵێم.
-
1:49 - 1:51قورسه بۆ من باسی بكه‌م،
-
1:51 - 1:53وادیاره بۆ هه‌موو كه‌سێك قورسه باسی بكات
-
1:53 - 1:55به‌ڕادده‌یه‌ك هیچ كه‌سێك باسی ناكات.
-
1:55 - 1:58و هیچ كه‌سێك باسی خه‌مۆكیی ناكات،
به‌ڵام پێویسته ئه‌مه بكه‌ین. -
1:58 - 2:02چونكه ئێستا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
-
2:02 - 2:03كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
-
2:03 - 2:05به‌ڵام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
نایبینین، وایه؟ -
2:05 - 2:07له فه‌یس بووك و تویته‌ر نایبینین.
-
2:07 - 2:09له هه‌واڵه‌كان نایبینین،
چونكه دڵخۆش نییه. -
2:09 - 2:11خۆشی و ڕۆشنایی نییه.
-
2:11 - 2:14له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایبینین،
سهختییهكهشی نابینین. -
2:14 - 2:18به‌ڵام سه‌ختی و ترسناكییه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه:
-
2:18 - 2:20له‌هه‌ر 30 چركه‌یه‌كدا،
-
2:20 - 2:22له هه‌ر 30 چركه‌یه‌كدا، له شوێنێكدا،
-
2:22 - 2:24كه‌سێك له جیهان ژیانی خۆی له‌ناوده‌بات
-
2:24 - 2:25به‌هۆی خه‌مۆكیی،
-
2:25 - 2:28له‌وانه‌یه دوو بلۆك دووربێت،
له‌وانه‌یه دوو وڵات دوربێت، -
2:28 - 2:30له‌وانه‌یه دوو كیشوه‌ر دووربێت،
به‌ڵام ڕووده‌دات، -
2:30 - 2:32هه‌موو ڕۆژێك رووده‌دات،
-
2:32 - 2:35ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵگه، مه‌یلمان هه‌یه
-
2:35 - 2:40لێی وردببینه‌وه‌و بڵێین،"جا چییه؟"
-
2:40 - 2:45جا چییه؟لێی ورد ده‌بینه‌وه‌و، و ده‌ڵێین،
"ئه‌وه كێشه‌ی خۆته. -
2:45 - 2:47ئه‌وه كێشه‌ی خۆیانه."
-
2:47 - 2:49ده‌ڵێین ئێمه دڵته‌نگین و پێمان ناخۆشه،
-
2:49 - 2:50به‌ڵام ده‌شڵێین،"جا چییه؟"
-
2:50 - 2:55ڕاستییه‌كه‌ی، دوو ساڵ پێش ئێستا
كێشه‌ی من بوو، -
2:55 - 2:59چونكه له لێواری جێگای
نووستنهكهم دانیشتم -
2:59 - 3:02كه پێشتر ملیۆن جار لێی دانیشتووم
-
3:02 - 3:05و خۆكوشتهنی بووم.
-
3:05 - 3:09خۆكوشتهنی بووم، گه‌ر له ڕووه‌وه
سه‌یری ژیانی منتان بكردبا، -
3:09 - 3:11منداڵێكتان نه‌ده‌بینی كه خۆكوشتهنی بوو.
-
3:11 - 3:13منداڵێكتان ده‌بینی كه كاپتنی
تیمی تۆپی سه‌له بوو، -
3:13 - 3:15قوتابی ساڵی دراما و شانۆ بوو،
-
3:15 - 3:16قوتابی ساڵی وانه‌ی ئینگلیزی بوو،
-
3:16 - 3:19كه‌سێك كه به‌رده‌وام له
لیستی ناوبانگه‌كان بوو -
3:19 - 3:21و به‌رده‌وام له هه‌موو ئاهه‌نگێك.
-
3:21 - 3:24بۆیه ئیوه ده‌ڵێن من خه‌مۆك نه‌بووم،
ئێوه ده‌ڵێن -
3:24 - 3:26من خۆكوشتهنی نه‌بووم،
به‌ڵام ئێوه هه‌ڵه ده‌بن. -
3:26 - 3:29ئێوه هه‌ڵه ده‌بن. بۆیه ئه‌و شه‌وه
له‌وێ دانیشتم -
3:29 - 3:32له‌ته‌نیشت بوتڵێكی حه‌ب له‌گه‌ڵ
قه‌ڵه‌م و په‌ڕێك له‌ناو ده‌ستم -
3:32 - 3:34بیرم له كۆتاییهێنان به ژیانم كرده‌وه
-
3:34 - 3:37زۆرم نه‌مابوو ئه‌مه ئه‌نجام بده‌م،
-
3:37 - 3:39زۆرم نه‌مابوو ئه‌مه ئه‌نجام بده‌م.
-
3:39 - 3:42و ئه‌نجامم نه‌دا، ئه‌مه وام لێده‌كات
له كه‌سه بهبهختهكان بم، -
3:42 - 3:45یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه
له قهراغهكه دێته ده‌ره‌وه -
3:45 - 3:46و ده‌كه‌وێت، به‌ڵام بازنادات،
-
3:46 - 3:48یه‌كێك له‌وانه‌ی كه ڕزگاری ده‌بێت.
-
3:48 - 3:51ڕاستییه‌كه‌ی، من ڕزگارم بوو،
ئه‌مه له‌گه‌ڵ چیڕۆكه‌كه‌م جێمده‌هێڵێت، -
3:51 - 3:53و چیڕۆكه‌كه‌ی من ئه‌مه‌یه:
-
3:53 - 3:56به چوار وشه‌ی ساده،
من به ده‌ست خه‌مۆكییه‌وه ده‌ناڵێنم. -
3:56 - 3:59من به ده‌ست خه‌مۆكییه‌وه ده‌ناڵێنم،
-
3:59 - 4:06وابیرده‌كه‌مه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ،
-
4:06 - 4:09دوو ژیانی ته‌واو جیاواز ده‌ژیام،
-
4:09 - 4:11كه تێیدا كه‌سێك هه‌میشه له‌ویتر ده‌ترسا.
-
4:11 - 4:13ده‌ترسام له‌وه‌ی خه‌ڵك
ڕووی ڕاسته‌قینه‌م ببینێت، -
4:13 - 4:16-ئه‌و منداڵه كامڵ و به‌ناوبانگه‌ی قوتاب
خانه‌ی ئاماده‌یی نه‌بووم كه بیریان -
4:16 - 4:19لێده‌كرده‌وه، كه له پشت،
زهردهخهكانم تێكۆشان هه‌بوو، -
4:19 - 4:21له پشت ڕووناكیم،
تاریكیی هه‌بوو، -
4:21 - 4:25و له پشت كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كه‌م
ئازارێكی گه‌وره‌تر خۆی حه‌شاردابوو. -
4:25 - 4:28هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌یه بترسن له‌وه‌ی
كچه‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه لایان. -
4:28 - 4:31هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌یه له
قرشه‌كان بترسن. هه‌ندێكیان له مردن. -
4:31 - 4:34به‌ڵام بۆمن، له به‌شێكی گه‌وره‌ی ژیانم،
من له‌خۆم ده‌ترسام. -
4:34 - 4:37له ڕاستییه‌كه‌م ،له ڕاستگۆییه‌كه‌م، له
بێهێزیم ده‌ترسام، -
4:37 - 4:39و ئه‌و ترسه وای لێكردم هه‌ستبكه‌م
-
4:39 - 4:41وه‌كو ئه‌وه‌ی بۆ لێوارێك زۆرم لێكرابێت،
-
4:41 - 4:45وه‌كو ئه‌وه‌ی بۆ لێوارێك زۆرم لێكرابێت و
ته‌نیا ڕێگه‌یه‌كیش هه‌بێت بۆ ده‌ره‌وه، -
4:45 - 4:48هه‌موو ڕۆژێك بیرم
له‌و ڕێگه‌یه ده‌كرده‌وه. -
4:48 - 4:49بیرم له هه‌موو ڕۆژێك ده‌كرده‌وه،
-
4:49 - 4:51گه‌ر به‌ته‌واوی ڕاستگۆبم،
كه لێره وه‌ستاوم -
4:51 - 4:55له‌و كاته‌وه بیرم لێكردۆته‌وه،
چونكه ئه‌وه نه‌خۆشییه، -
4:55 - 4:56ئه‌وه تێكۆشانه، ئه‌و خه‌مۆكییه،
-
4:56 - 4:58و خه‌مۆكیی دڕكه مێكوته نییه.
-
4:58 - 5:00هه‌ركه نه‌ما بۆ هه‌میشه
به‌سه‌ریدا سه‌رناكه‌ویت. -
5:00 - 5:02شتێكه له‌گه‌ڵی ده‌ژیت،
شتێكه له‌ناوی ده‌ژیت. -
5:02 - 5:07ئه‌و هاوژوورهیه كه ناتوانی ده‌ریبكه‌یت.
ئه‌و ده‌نگه‌یه كه ناتوانی پشتگوێی بخه‌یت -
5:07 - 5:09ئه‌و هه‌ستانه‌یه كه
نا‌توانیت لێیان ڕابكه‌یت، -
5:09 - 5:13ترسناكترین به‌ش ئه‌وه‌یه
دوای ماوه‌یه‌ك، -
5:13 - 5:16سڕ ده‌بیت بۆی، بۆ تۆ ئاسایی ده‌بێت،
-
5:16 - 5:19ئه‌وه‌ی كه له‌هه‌مووی زیاتر لێی ده‌ترسیت
-
5:19 - 5:21ئازارچهشتنهكه نییه له ناخی تۆ.
-
5:21 - 5:23به‌ڵكو په‌ڵه‌یه له‌ناخی ئه‌وانیتردا،
-
5:23 - 5:25شووره‌یییه، شپرزه‌بوونه،
-
5:25 - 5:28تێڕوانینی ڕه‌تكردنه‌وه‌یه
له ده‌م و چاوی هاوڕێیه‌ك، -
5:28 - 5:31ئه‌و چرپانهی ڕاڕهوهكهیه
كه تۆ بێهێزیت، -
5:31 - 5:32ئه‌و تانانه‌یه كه تۆ شێتیت.
-
5:32 - 5:34ئه‌وه وات لێده‌كات داوای
یارمه‌تی نه‌كه‌یت. -
5:34 - 5:36ئه‌وه وات لێده‌كات بیگریت و بیشارییه‌وه.
-
5:36 - 5:39ئه‌مه پهڵهكهیه. بۆیه تۆ
ده‌یگریت و ده‌یشاریته‌وه، -
5:39 - 5:40و ده‌یگریت و ده‌یشاریته‌وه،
-
5:40 - 5:43هه‌رچه‌نده ئه‌مه هه‌موو ڕۆژێك
له‌سه‌ر جێگا ده‌تهێڵێته‌وه -
5:43 - 5:47وا له ژیانت ده‌كات هه‌ست به به‌تاڵیی
بكه‌یت چه‌نده هه‌وڵی پركردنه‌وه‌ی بده‌یت -
5:47 - 5:50تۆ ده‌یشاریته‌وه، چونكه
په‌ڵه‌كه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه -
5:50 - 5:51له‌باره‌ی خه‌مۆكیی زۆر ڕاسته‌قینه‌یه.
-
5:51 - 5:55زۆر ڕاسته‌قینه‌یه، گه‌ر وابیرده‌كه‌نه‌وه
كه وانییه،ئه‌و پرسیاره له خۆتان بكه‌ن: -
5:55 - 5:58ئایا هه‌ڵیده‌بژێریت دۆخی دواترت
له فه‌یس بووك دابنێیت -
5:58 - 6:01بڵێیت تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بیت
كه له جێگا دێیه ده‌ره‌وه -
6:01 - 6:02چونكه ئازاری پشتت ده‌ده‌یت
-
6:02 - 6:06یاخود هه‌موو به‌یانییه‌ك كه له جێگا
دێیه ده‌ره‌وه تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بیت -
6:06 - 6:07چونكه تۆ خه‌مۆكیت؟
-
6:07 - 6:09ئه‌وه پهڵهكهیه، چونكه به‌داخه‌وه،
-
6:09 - 6:10له جیهانێك ده‌ژین گه‌ر قۆڵت بشكێت،
-
6:10 - 6:12هه‌موو كه‌سێك ڕاده‌كات بۆ لات،
-
6:12 - 6:15به‌ڵام گه‌ر پێیان بڵێیت خه‌مۆكیت،
هه‌موویان ڕاده‌كه‌نه لاكه‌یتر. -
6:15 - 6:17ئه‌وه پهڵهكهیه.
-
6:17 - 6:22گه‌ر ئه‌ندامێكی جه‌سته له‌كاربكه‌وێت
هه‌موومان زۆر زیاتر قبووڵی ده‌كه‌ین -
6:22 - 6:25وه‌ك له‌وه‌ی مێشكمان. ئه‌وه نه‌فامییه.
-
6:25 - 6:27ئه‌وه نهفامییهكی ته‌واوه،
ئه‌و نهفامییهش -
6:27 - 6:29جیهانیكی بنیاتناوه كه
له خه‌مۆكیی تێناگات، -
6:29 - 6:31كه له ته‌ندروستی بیریی تێناگات.
-
6:31 - 6:33بۆ من ئه‌مه گاڵته‌جارییه،
چونكه خه‌مۆكیی -
6:33 - 6:36یه‌كێك له باشترین كێشه
بهڵگهدارهكانه له جیهان -
6:36 - 6:39له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌وانه‌ی
كه‌مترین گفتوگۆی له‌سه‌ره. -
6:39 - 6:42ئێمه ته‌نیا پاڵی پێوهدهنێین بۆ لایه‌ك و
له لێوارێك دایده‌نێین -
6:42 - 6:45وادایدهنێین له‌وێ نییه و هیوا ده‌خوازین
خۆی خۆی چاك بكاته‌وه. -
6:45 - 6:48ڕاستییه‌كه‌ی، نه خۆی چاك ده‌كاته‌وه،
نه كردوویه‌تی، نه ده‌شیه‌وێت بیكات، -
6:48 - 6:51چونكه ئه‌وه بیركردنه‌وه‌یه‌كی
حه‌كیمانه‌یه، -
6:51 - 6:54و بیركردنه‌وه‌ی حه‌كیمانه پلانی یارییه‌ك
نییه، به‌ڵكو دواخستنه، -
6:54 - 6:57ناتوانین شتێكی ئاوا گرنگ دوابخه‌ین.
-
6:57 - 7:00هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاره‌سه‌ركردنی
هه‌ر كێشه‌یه‌ك -
7:00 - 7:03بریتییه له دانپێدانان
به‌وه‌ی كێشه‌یه‌ك هه‌یه. -
7:03 - 7:05ئێمه ئه‌مه‌مان نه‌كردووه،
بۆیه ناتوانین پێشبینی -
7:05 - 7:08دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامێك بكه‌ین كه هێشتا
له پرسیاره‌كه‌ی ده‌ترسین. -
7:08 - 7:11من نازانم چاره‌سه‌ره‌كه چییه.
-
7:11 - 7:14--خۆزگه بمزانیبا،به‌ڵام نازانم
به‌ڵام وابیرده‌كه‌مه‌وه، -
7:14 - 7:16وابیرده‌كه‌مه‌وه پێویسته
لێره ده‌ست پێبكات. -
7:16 - 7:18پێویسته له‌گه‌ڵ من و
له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌ست پێبكات، -
7:18 - 7:21پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌ست
پێبكات كه ئازار ده‌چێژن، -
7:21 - 7:23ئه‌وانه‌ی كه له سێبه‌ره‌كان
شاردراونه‌ته‌وه. -
7:23 - 7:25پێویسته قسه‌بكه‌ین و بێده‌نگیی بشكێنین.
-
7:25 - 7:28پێویسته له‌و شتانه‌ی كه
باوه‌رمان پێی هه‌یه بوێربین، -
7:28 - 7:31چونكه گه‌ر شتێك هه‌بێت
كه گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و راستییه، -
7:31 - 7:34گه‌ر شتێك هه‌بێت كه
وه‌كو گه‌وره‌ترین كێشه ده‌یبینم، -
7:34 - 7:37دروستكردنی جیهانێك نییه
-
7:37 - 7:41كه تێیدا نه‌فامیی ئه‌وانیتر
ڕیشه‌كێش ده‌كه‌ین. -
7:41 - 7:44له دروستكردنی جیهانێكه تێیدا
قبوڵكردنی یه‌كتر فێرده‌بین، -
7:44 - 7:46كه به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌ین باشین،
-
7:46 - 7:47چونكه كاتێك ڕاستگۆ ده‌بین،
-
7:47 - 7:50ده‌بینین هه‌موومان تێده‌كۆشین و
هه‌مووشمان ئازاردهچێژین. -
7:50 - 7:52گه‌ربێتو له‌گه‌ڵ ئه‌مه بێت،
یان شتێكی‌تر بێت، -
7:52 - 7:54هه‌موومان ده‌زانین گه‌ر
ئازارت پێبگات مانای چییه. -
7:54 - 7:57هه‌موومان ده‌زانین مانای چییه
گه‌ر له دڵه‌كانمان ئازار هه‌بێت، -
7:57 - 7:59ده‌زانین چاكبوونه‌وه چه‌نده گرنگه.
-
7:59 - 8:02به‌ڵام له‌كاتی ئیستادا، خه‌مۆكیی
قووڵترین برینی كۆمه‌ڵگه‌یه -
8:02 - 8:05ئێمه قایلین پلاستهرێكی له‌سه‌ر بده‌ین
و وادابنیین له‌وێ نییه. -
8:05 - 8:10ڕاستییه‌كه‌ی، له‌وێیه، له‌وێیه،
ده‌زانن چی؟ ئاساییه. -
8:10 - 8:13خه‌مۆكیی ئاساییه. گه‌ر پێیدا تێپه‌ڕیت،
ده‌زانیت ئاساییه. -
8:13 - 8:16ئه‌وه‌ش بزانه كه نه‌خۆشیت. بێهێز نیت،
-
8:16 - 8:18و ئه‌مه پرسێكه، نه‌ك ناسنامه‌یه‌ك،
-
8:18 - 8:21چونكه كاتێك ئه‌و ترس و
گاڵته‌جاریی و -
8:21 - 8:23بڕیارله‌سه‌ردان و په‌ڵه‌ی ئه‌وانیتر
تێده‌په‌ڕێنیت، -
8:23 - 8:25ده‌توانیت خه‌مۆكیی ڕاسته‌قینه ببینیت،
-
8:25 - 8:28ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌شێكه له ژیان،
-
8:28 - 8:31ته‌نیا به‌شێك له ژیان،
و ئه‌وه‌نده‌ی كه ڕقم لێیه، -
8:31 - 8:34ئه‌وه‌نده‌ی ڕقم له هه‌ندێك جێگه‌كان،
-
8:34 - 8:37چه‌ند به‌شیكی ژیانم كه خه‌مۆكیی
خستوومیه‌ته ناوی، -
8:37 - 8:39من به‌زۆربه‌ی ڕێگه‌كان سوپاسگوزاریمه.
-
8:39 - 8:41چونكه به‌ڵێ، منی خستۆته
ناو دۆلهكانهوه -
8:41 - 8:43ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی پێم نیشان بدات
لووتكه هه‌یه، -
8:43 - 8:45به‌ڵێ منی خستۆته ناو تاریكیی
-
8:45 - 8:47ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌بیرم بێنیته‌وه
ڕووناكیی هه‌یه. -
8:47 - 8:51ئازاره‌كه‌م، زیاتر له هه‌موو شتێك
بۆ ماوه‌ی 19 ساڵ له‌م هه‌ساره‌یه، -
8:51 - 8:53به‌رچاوڕوونی پێبه‌خشیوم، و برینه‌كه‌م،
-
8:53 - 8:55برینه‌كه‌م زۆریلێكردووم هیوام هه‌بێت،
-
8:55 - 8:58هیوام هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی متمانه‌م هه‌بێت،
متمانه به‌خۆم، -
8:58 - 9:00متمانه به‌وانیتر، متمانه به‌وه‌ی
كه ده‌توانرێت باشتر بێت، -
9:00 - 9:03كه ده‌توانین بیگۆڕین،
كه ده‌توانین ده‌نگمان به‌رزبكه‌ینه‌وه -
9:03 - 9:05و قسه بكه‌ین و له‌دژی نه‌فامی بجه‌نگین،
-
9:05 - 9:08له‌دژی كه‌م بورده‌یی بجه‌نگین،
-
9:08 - 9:10و زیاتر له هه‌موو شتیك،
-
9:10 - 9:13فێربین خۆمان خۆشبوێت،
-
9:13 - 9:15فێربین خۆمان قبووڵ بێت
به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌ین، -
9:15 - 9:19ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ین،
نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی جیهان ده‌وێت وابین. -
9:19 - 9:21چونكه ئه‌و جیهانه‌ی
باوه‌ڕم پێی هه‌یه ئه‌وه‌یه -
9:21 - 9:25كه له‌باوه‌ش گرتنی ڕووناكیی
به‌مانای پشتگوێخستنی تاریكیی نایه‌ت. -
9:25 - 9:27ئه‌و جیهانه‌ی باوه‌ڕم پێی هه‌یه ئه‌وه‌یه
كه به -
9:27 - 9:31توانا‌مان بۆ سه‌ركه‌وتن بهسهرتهنگانه
دهپێورێین، نه‌ك به دووركه‌وتنه‌وه لێیان -
9:31 - 9:36ئه‌و جیهانه‌ی باوه‌ڕم پێی هه‌یه‌كه
ده‌توانم سه‌یری چاوی یه‌كێك بكه‌م -
9:36 - 9:37و بڵێم،"من به دۆزه‌خدا تێده‌په‌ڕم،"
-
9:37 - 9:41و ئه‌ویش سه‌یرم بكاته‌وه‌و بڵێت،
"منیش" ئه‌وه‌ش ئاساییه -
9:41 - 9:44ئاساییه چونكه خه‌مۆكیی ئاساییه،
ئێمه خه‌ڵكین. -
9:44 - 9:47ئێمه خه‌ڵكین، و ئێمه تێده‌كۆشین
و ئازار ده‌چێژین -
9:47 - 9:50خوێنمان لێدێت و ده‌گرین، گه‌ر وا
بیربكه‌یته‌وه هێزی ڕاسته‌قینه -
9:50 - 9:53مانای هه‌رگیز نیشاننه‌دانی بێهێزیی بێت،
ئه‌وه من لێره‌م -
9:53 - 9:55پێتان بڵێم ئێوه هه‌ڵه‌ن.
-
9:55 - 9:59ئێوه هه‌ڵه‌ن، چونكه
پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته. -
9:59 - 10:02ئێمه خه‌ڵكین، و كێشه‌مان هه‌یه.
-
10:02 - 10:03كامڵ نین، ئه‌مه‌ش ئاساییه.
-
10:03 - 10:06بۆیه پێویسته پشتگوێخستن بوه‌ستێنین،
-
10:06 - 10:09كه‌م بورده‌یی بوه‌ستێنین،
په‌ڵه بوه‌ستێنین، -
10:09 - 10:13و بێده‌نگیی بوه‌ستێنین، پێویسته
قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان نه‌هێڵین، -
10:13 - 10:18ئاوڕێك له ڕاستیی بده‌ینه‌وه،
ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ین، -
10:18 - 10:23چونكه ته‌نیا ڕێگه بۆ
لێدانی كێشه‌یه‌ك -
10:23 - 10:26كه خه‌ڵك ته‌نیا ده‌جه‌نگن
-
10:26 - 10:30بریتییه له به‌یه‌كه‌وه وه‌ستان
له‌گه‌ڵ یه‌كتر به به‌هێزیی ، -
10:30 - 10:33له به‌یه‌كه‌وه وه‌ستان
له‌گه‌ڵ بهكتر به به‌هێزیی. -
10:33 - 10:36باوه‌ڕم وایه ده‌توانین ئه‌مه بكه‌ین.
-
10:36 - 10:39باوه‌ڕم وایه ده‌توانین ئه‌وه بكه‌ین.
زۆر سوپاس هاوڕێیان. -
10:39 - 10:41ئه‌مه خه‌ونێكه بۆته ڕاستی. سوپاس.
(چه‌پڵه) -
10:41 - 10:43سوپاس. (چه‌پڵه(
- Title:
- دانپێدانانی پێكه‌نیناوی پڕ خه‌مۆكیی
- Speaker:
- كێڤن برید
- Description:
-
كێڤن برید وه‌كو منداڵێكی خه‌مۆك ده‌رنه‌ده‌كه‌وت: كاپتنی تیپێك بوو، له هه‌موو ئاهه‌نگێك بوو، پێكه‌نیناوی و باوه‌ڕی به خۆی بوو. به‌ڵام باسی چیڕۆكی ئه‌و شه‌وه ده‌كات كه بۆی ده‌ركه‌وت-- بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی ڕزگار بكات-- پێویست بوو چوار وشه‌ی ساده بڵێت.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 11:00
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Confessions of a depressed comic | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Confessions of a depressed comic | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Confessions of a depressed comic | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Confessions of a depressed comic | ||
zhila mawlood edited Kurdish subtitles for Confessions of a depressed comic | ||
zhila mawlood edited Kurdish subtitles for Confessions of a depressed comic | ||
zhila mawlood edited Kurdish subtitles for Confessions of a depressed comic | ||
zhila mawlood edited Kurdish subtitles for Confessions of a depressed comic |