Return to Video

دەتوانین ئایدز بە لێزەر چارەسەر بکەین؟

  • 0:01 - 0:03
    چی دەكەیت كاتێك سەر ئێشەت هەیە؟
  • 0:04 - 0:05
    دەنكە حەبێكی ئەسپرین دەخۆیت.
  • 0:06 - 0:11
    بەڵام تاوەکو ئەم دەنكە حەبە بە سەرت دەگات،
    ئەو شوێنەی ئازارەكەی هەیە،
  • 0:11 - 0:16
    سەرەتا بە گەدە، ڕیخۆڵەكان و ئەندامە
    جیاوازەكانی تر تێپەر دەبێت.
  • 0:17 - 0:22
    خواردنی دەنكە حەبێك کاریگەرترین
    و بێ ئازارترین ڕێگەی گەیشتنی
  • 0:22 - 0:24
    ھەر دەرمانێكە لە جەستەدا.
  • 0:25 - 0:30
    بەڵام كاریگەری نەرێنی ئەمە ئەوەیە خواردنی
    ھەر دەرمانێک، کاریگەری خۆی هەر هەیە.
  • 0:31 - 0:37
    بەڵام ئەمە كێشەیەكی گەورەیە، بە تایبەت
    بۆ تووشبوانی نەخۆشی ئایدز.
  • 0:37 - 0:40
    كاتێك توشبوانی ئایدز دەرمانی
    دژە ئایدز وەردەگرن،
  • 0:40 - 0:44
    ئەم دەرامانانە بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی
    ڤایرۆسی ناو خوێنی توشبوو باشن،
  • 0:44 - 0:46
    و ژمارەی خانەكانی
    CD4 زیاد دەكات.
  • 0:47 - 0:51
    هەروەها ئەم دەرمانانە بەوەش ناسراون
    كاریگەری خراپی پێچەوانەیان ھەیە،
  • 0:51 - 0:56
    کاریگەریان بەڕێژەیەك خراپە،
    كاتێك دەگەنە ناو سووڕی خوێن
  • 0:57 - 0:59
    بەڵام كاریگەریان خراپتر دەبێت،
    كاتێك بەو شوێنە دەگەن
  • 0:59 - 1:05
    كە زۆرترین كێشەی ھەیە: بۆ نموونە
    ئەو شوێنەی پڕ لە ڤایرۆسی ئایدزە.
  • 1:06 - 1:10
    ئەم شوێنانە لە جەستەدا --
    بۆ نموونە گرێیەكانی لیمفاوى،
  • 1:10 - 1:13
    كۆئەندامی دەماری، ھەروەھا سییەكانن --
  • 1:13 - 1:16
    كاتێك ڤایرۆسەكان لەو شوێنانەن،
  • 1:16 - 1:19
    یەكسەر ناگەنە ناو خوێنی
  • 1:19 - 1:24
    لە توشبوویەک کە بەردەوام
    چارەسەری دەرمانی دژە ئایدزهەیە.
  • 1:25 - 1:28
    بەڵام، لە کاتی بەردەوام نەبوون لە چارەسەر،
  • 1:28 - 1:32
    ڤایرۆسەكە وریا دەبێتەوە و خانە
    نوێیەكانی ناو خوێن تووش دەكات.
  • 1:33 - 1:39
    ئەمە کێشەیەکی گەورەیە بۆ
    چارەسەری ئایدز لە ڕێگەی چارسەری دەرمان،
  • 1:39 - 1:43
    ئەمەش چارەسەری دڕێژخایەنە کە پێویستە
    تووشبوەکان بەردەوام دەرمان بخۆن.
  • 1:43 - 1:46
    ڕۆژێک، دانیشتم و بیرم کردەوە،
  • 1:46 - 1:52
    "ئێمە دەتوانین ڕاستەوخۆ دەرمانی دژە ئایدز
    بە شوێنی توشبوو بە ڤایرۆسەکە،
  • 1:52 - 1:54
    بەبێ کاڵکردنەوەی کاریگەری
    دەرمانەکە بگەیەنین؟"
  • 1:55 - 1:59
    وەک زانایەکی لەیزەر،
    وەڵامەکە لە پێش چاوم بوو:
  • 1:59 - 2:01
    بێگومان" لێزەر.
  • 2:01 - 2:04
    ئەگەر لێزەر لە زانستی ددانسازى،
  • 2:04 - 2:07
    بۆ توشبوو بە نەخۆشی شەکرە و
    نەشتەرگەری ناوەوەکی بەکار دەهێنرێت،
  • 2:07 - 2:09
    کەواتە بۆهەر شتێکی تر کە
    هەستی پێ بکرێ بەکار دەهێنرێت،
  • 2:09 - 2:13
    ئەویش گەیاندنی دەرمانەکانە بە خانەکان.
  • 2:13 - 2:19
    لە ڕاستیدا، ئێستا ئێمە تیشکی لێزەر
  • 2:19 - 2:22
    بۆ دروست کردنی کۆنێکی بچوک بەکار دەهێنین،
  • 2:22 - 2:27
    بۆ کردنەوە و داخستنی ئەو خانەکانی
    توشبوو بە ئایدز لە هەمان کاتدا
  • 2:27 - 2:30
    بۆ ئەوەی دەرمانەکە بچێتە نێو ئەم خانانە.
  • 2:30 - 2:32
    ئێوە لەوانەیە بپرسن " ئەمە چۆن دەبێت؟
  • 2:33 - 2:39
    وەڵامەک ئەوەیە ئێمە تیشکێکی
    بەهێزی لێزەر لە هەمان کاتدا زۆر بچووکە
  • 2:39 - 2:43
    بۆ سەر توێژی خانەکانی
    توشبوو بە ئایدز بەکار دەهێنین
  • 2:43 - 2:47
    لەو کاتەی ئەم خانانە لە نێو ئەو
    شلەیەی دەرمانەکەی تێدایە نقوم دەکرێن.
  • 2:48 - 2:53
    تیشکی لێزەر خانەکە دەسمێت،
    لە وکاتەی خانەکە دەرمانەکە هەڵدەمژێت
  • 2:53 - 2:55
    لە کەمتر لە چرکەیەکدا هەڵدەمژێت.
  • 2:55 - 2:57
    پێش ئەوەی تۆ بزانیت چی ڕوو دەدات،
  • 2:57 - 3:00
    یەکسەر دەبێتە هۆی چاک کردنەوەی کونە.
  • 3:01 - 3:06
    لە ئێستادا، ئێمە ئەم
    تەکنەلۆجیایە لە لوولەی تاقیگەکان
  • 3:06 - 3:07
    دەفری شووشە تاقی دەکەینەوە،
  • 3:07 - 3:12
    بەلام ئامانجمان لە بەکارهێنانی ئەم
    تەکنەلۆجیایە لە جەستەی مڕۆڤدا،
  • 3:12 - 3:13
    ئەوەیە لەسەر جەستەی
    مڕۆڤ جێبەجێ بکەین.
  • 3:14 - 3:16
    ئێوە لەوانەیە بپرسن " ئەمە چۆن دەبێت؟
  • 3:16 - 3:21
    وەڵامەکە ئەمەیە: لە ڕێگەی بەکارهێنانی
    ئامێرێکی سێ سەر دەکرێت
  • 3:22 - 3:24
    بە بەکارهێنانی سەری یەکەم ئەویش لێزەرە"
  • 3:24 - 3:28
    ئێمە بڕینێکی لە شوێنی توشبوو
    بە ڤیرۆسەکە دروست دەکەین.
  • 3:28 - 3:31
    بە بەکارهێنانی سەری دووەم،
    ئەویش کە کامێرایە،
  • 3:31 - 3:33
    بە شوێنی توشبوو بە ڤایرۆسەکە دەگەین
  • 3:34 - 3:39
    لە کۆتاییدا، بەکارهێنانی سەری سێیەم،
    ئەویش ئامێرێکی دەرمان پڕژاندنە
  • 3:39 - 3:42
    ئێمە دەرمانەکان ڕاستەوخۆ بە
    شوێنە توشبوەکە دەگەیەنین،
  • 3:42 - 3:46
    جارێکی تر لێزەر بۆ کرانەوەی
    خانەکان بەکار دەهێنێرێت.
  • 3:47 - 3:50
    لەوانەیە قسەکانم بۆ کاتی ئێستا بەس نەبێت.
  • 3:51 - 3:56
    بەڵام ڕۆژێک، ئەگەر سەرکەوتوو بێت،
    ئەم تەکنەلۆجیایە دەتوانی
  • 3:56 - 3:59
    بە تەواوەتی ڤایرۆسی ئایدز
    لە ناو جەستە بسڕێتەوە.
  • 3:59 - 4:02
    بەڵێ، چارەسەر بۆ ئایدز.
  • 4:02 - 4:05
    ئەمە خەونی هەموو لێکۆڵەرێکی نەخۆشی ئایدزە.
  • 4:05 - 4:09
    ئەم چارەسەرە بە پشت بەستن بە لێزەر دەبێت.
  • 4:09 - 4:10
    سوپاستان دەکەم
  • 4:10 - 4:12
    (چەپڵە)
Title:
دەتوانین ئایدز بە لێزەر چارەسەر بکەین؟
Speaker:
پەیشێنس مسەنزی
Description:

خواردنی حەب لە پێناو چارەسەری ڕێگەیەکی خێرا، بئ ئازار و زۆربەی جاریش ڕێگەیەکی کاریگەر نییە بۆ چارەسەری نەخۆشی. ئایا ڕێگەیەکی باشتر هەیە؟ لێزەر. لەم ئاخاوتنە هەست بزۆێنەدا، هاوەڵی تێد پەیشێنس مسەنزی لە بیرۆکەکەیدا بە بەکار هێنانی تیشکی لێزەر بۆ گەیاندنی دەرمانەکان بە خانەکانی توشبوو بە ڤایرۆسی ئایدز ڕوون دەکاتەوە. هێشتا زۆر زووە، بەڵام دەتوانین ئەم ڕێگە چارەیە لە داهاتوی خۆمان ببینین.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
04:25

Kurdish subtitles

Revisions