کچەکەم ، مەلالە
-
0:01 - 0:05،لە کۆمەڵگە پیاوسالار و عەشایەریەکاندا
-
0:05 - 0:10عادەتەن باوکەکان بە کوڕەکانیانەوە دەناسرێن
-
0:10 - 0:14بەڵام من یەکێکم لەو باوکانەی
-
0:14 - 0:16،کە بە هۆی کچەکەمەوە ناسرام
-
0:16 - 0:17.وە زۆر شانازیش ئەکەم بەمەوە
-
0:17 - 0:22(چەپڵە لێدان)
-
0:24 - 0:27مەلالە کەمپینەکەی بۆ داواکردنی خوێندن و
-
0:27 - 0:30،مافەکانی لە ٢٠٠٧ەوە دەست پێکرد
-
0:30 - 0:34کاتێک لە ٢٠١١ ڕێز لە هەوڵەکانی گیراو
-
0:34 - 0:38خەڵاتی ئاشتی نێودەوڵەتی گەنجانی پێبەخشرا
-
0:38 - 0:39،زۆر بەناوبانگ بوو
-
0:39 - 0:43.بوو بە کچە گەنجە بەناوبانگەکەی وڵات
-
0:43 - 0:47پێش ئەم شتانە ئەو بە ناوی منەوە بانگ ئەکرا
-
0:47 - 0:50.بەڵام ئێستا من بە ناوی ئەوەوە ناسراوم
-
0:51 - 0:52،بەڕێزان
-
0:52 - 0:56،ئەگەر چاوێک بە مێژووی مرۆڤایەتیدا بخشێنین
-
0:56 - 0:58چیرۆکی ئافرەتان
-
0:58 - 1:02،باس لە نادادپەروەری
-
1:02 - 1:04،نایەکسانی
-
1:04 - 1:09.توندوتیژی و چەوساندنەوە دەکات
-
1:09 - 1:11،وەک ئەوەی دەبینن
-
1:11 - 1:15،لە کۆمەڵگە پیاوسالارەکاندا
-
1:15 - 1:18، هەر لە سەرەتاوە
-
1:18 - 1:21،کە کچێک لە دایک دەبێت
-
1:21 - 1:25.خۆشحاڵی دەرنابڕن بە لەدایکبوونی
-
1:25 - 1:27،پێشوازی لێناکرێت
-
1:27 - 1:30.لەلایەن دایک و باوکیەوە
-
1:30 - 1:32دراوسێکان دێن و
-
1:32 - 1:34، دڵنەوایی دایکەکە دەکەن
-
1:34 - 1:39.وە کەس پیرۆزبایی لە باوکەکە ناکات
-
1:39 - 1:43دایکەکە زۆر غەمباردەبێت
-
1:43 - 1:48.چونکە کچی بووە
-
1:48 - 1:51،کاتێک دایکێک یەکەم مناڵی کچ دەبێت
-
1:51 - 1:55.بەهۆی ئەمەوە غەمبار دەبێت
-
1:55 - 1:59،کاتێک دووەم مناڵیشی هەر کچ دەبێت
-
1:59 - 2:01دایکەکە شۆک دەبێت
-
2:01 - 2:04،کە ئەم جارە چاوەڕێ دەکات کوڕی ببێت
-
2:04 - 2:07،بەڵام دیسان کچی دەبێت
-
2:07 - 2:13.ئیتر هەست بە تاوان دەکات وەکو تاوانبارێک
-
2:13 - 2:16،تەنها دایکەکە ئەم ئازارە ناچێژێت
-
2:16 - 2:18،بەڵکو کچە لەدایک بووەکەش دەیچێژێت
-
2:18 - 2:20،کە گەورە دەبێت
-
2:20 - 2:23.ئەویش هەمان ئازار دەچێژێت
-
2:23 - 2:25،کە دەگاتە تەمەنی ٥ ساڵی
-
2:25 - 2:28،پێویستە بچێتە قوتابخانە
-
2:28 - 2:30بەڵام لە ماڵەوە دەیهێڵنەوە
-
2:30 - 2:34.کەچی براکانی داغڵ دەکرێن لە خوێندنگە
-
2:34 - 2:37تا تەمەنی ١٢ ساڵی
-
2:37 - 2:40. ژیانی کەمێک خۆشە
-
2:40 - 2:41.خۆشی دەبینێت لە ژیان
-
2:41 - 2:44دەتوانێت یاری بکات لەکۆڵان لەگەڵ هاوڕێکانی
-
2:44 - 2:46وە ئەتوانێت بە کۆلانەکاندا بگەڕێت
-
2:46 - 2:49.وەک پەپولە
-
2:49 - 2:53،بەڵام کە دەکەوێتە تەمەنی هەرزەکاریەوە
-
2:53 - 2:55،کە دەبێت بە ١٣ ساڵ
-
2:55 - 2:59چوونەد ەرەوە لەماڵ قەدەغە دەکرێت لێی
-
2:59 - 3:02.ئیلا دەبێت پیاوێکی وەک پاسەوان لەگەڵ بێت
-
3:02 - 3:08.لە نێوان چواردیواری ماڵەوە حەپس دەکرێت
-
3:08 - 3:13.ئیتر ناتوانێت ئازاد بێت
-
3:13 - 3:16وەکو ناموسی
-
3:16 - 3:19باوک و براکانی و
-
3:19 - 3:22، خێزانەکەی سەیر دەکرێت
-
3:22 - 3:25وە ئەگەر سەرپێچی بکات
-
3:25 - 3:28دژی ئەو یاسایانەی خێزانەکەی
-
3:28 - 3:32.بە ناوی شەرەفەوە دەکوژرێت
-
3:32 - 3:36ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە
کە ئەم پێشێلکردنەی مافەکان -
3:36 - 3:38بەناوی شەرەفەوە
-
3:38 - 3:41،تەنها کاریگەری نابێت لەسەر ژیانی کچ
-
3:41 - 3:43بەڵکو کاریگەریشی دەبێت لەسەر ژیانی
-
3:43 - 3:48.کوڕ و پیاوەکانی خێزانەکە
-
3:48 - 3:55، خێزانێک دەناسم حەوت خوشک و یەک بران
-
3:55 - 3:57،ئەم تاقە برایەیان
-
3:57 - 4:00،کۆچی کردووە بۆ وڵاتانی کەنداو
-
4:00 - 4:03بۆ نان پەیاکردن بۆ حەوت خوشک
-
4:03 - 4:05، و خێزانەکەی
-
4:05 - 4:10لەبەر ئەوەی بە عەیبەی دەزانێت
-
4:10 - 4:14ئەگەر خوشکەکانی فێری کارێک بن و
-
4:14 - 4:16بچنە دەرێ لە ماڵ
-
4:16 - 4:20.بۆ ئەوەی شتێک پەیاکەن و پێی بژین
-
4:20 - 4:22،ئەم کوڕە
-
4:22 - 4:25خۆشیەکانی ژیانی خۆی
-
4:25 - 4:29و خۆشبەختی خوشکەکانی
-
4:29 - 4:33.کردووەتە قوربانی شتێک بەناوی ناموسەوە
-
4:33 - 4:35وە بنەمایەکی تری
-
4:35 - 4:37کۆمەڵگە پیاوسالارەکان
-
4:37 - 4:40.ملکەچییە
-
4:42 - 4:45بۆ ئەوەی پێت بڵێن کچێکی باشە
-
4:45 - 4:50دەبێت بێدەنگ بیت ، فەقیر بیت
-
4:51 - 4:54.وە دەبێت زۆر گوێڕایەڵ بیت
-
4:55 - 4:56.ئەوە بنچینەکەیانە
-
4:56 - 5:00کچە نمونەییەکان دەبێت زۆر بێدەنگ بن
-
5:00 - 5:02دەبێت دەنگیان لێوە نەیەت
-
5:02 - 5:05وە دەبێت قبوڵی هەموو بڕیارێکی
-
5:05 - 5:07دایک و باوکیان
-
5:07 - 5:11،و گەورەکانیان بکەن
-
5:11 - 5:13.تەنانەت ئەگەر حەزی پێشیان نەبێت
-
5:13 - 5:16ئەگەرشوو بکات بە پیاوێک کە خۆشی ناوێت
-
5:16 - 5:19یاخود ئەگەر شوو بکات بە پیاوێکی پیر
-
5:19 - 5:21،ئەبێت قبوڵی بکات
-
5:21 - 5:23لەبەر ئەوەی نایەوێت پێی بووترێت
-
5:23 - 5:26.کچێکی بێگوێیە
-
5:26 - 5:28ئەگەربە مناڵی بەشووی بەن
-
5:28 - 5:29.دەبێت قبوڵی بکات
-
5:29 - 5:33.ئەگینا پێی دەوترێت بێگوێ
-
5:33 - 5:36باشە دوای ئەمە چی ڕووئەدات؟
-
5:36 - 5:38، هەروەک ئەوەی دەوترێت
-
5:38 - 5:40کچە دەدەن بە شوو، دەگوازرێتەوە
-
5:40 - 5:45ئیتر ئەم ئافرەتە مناڵی دەبێت ودەبێتە دایک
-
5:45 - 5:48نەگبەتیەکەش لەوەدایە
-
5:48 - 5:51،کە ئەم دایکە
-
5:51 - 5:54بەهەمان شێوەی خۆی کە پەروەردەکراوە
-
5:54 - 5:55کچەکەی فێر دەکات
-
5:55 - 5:59وە هەمان ئەو شتانە فێری کوڕەکانی دەکات
کە بەناوی شەرەفەوە مافی ئافرەت پێشێل بکەن -
5:59 - 6:04وە ئەم توندڕەویەشیان
نەوە بە نەوە بۆدەمێنێتەوە -
6:06 - 6:09،بەڕێزان
-
6:09 - 6:12دەتوانین ئەم حاڵە خراپەی
-
6:12 - 6:15چەندین ملیۆن ئافرەت بگۆرین
-
6:15 - 6:17،ئەگەر جیاواز بیربکەینەوە
-
6:17 - 6:21،ئەگەر پیاوان و ژنان جیاواز بیر بکەنەوە
-
6:21 - 6:25ئەگەرئەو پیاو و ئافرەتانەی کە خەڵکی
کۆمەڵگە عەشایەری و پیاوسالاریەکانن -
6:25 - 6:27،لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا
-
6:27 - 6:30هەندێک نەریتی
-
6:30 - 6:35، خێزانی و کۆمەڵایەتی بشکێنن
-
6:35 - 6:40وە ئەگەر یاسا نا دادپەروەرییەکانی
-
6:40 - 6:43،سیستەمی وڵاتەکەیان لابەرن
-
6:43 - 6:45کە دژی مافە بنەڕەتیەکانی
-
6:45 - 6:47.ئافرەتانە
-
6:49 - 6:54خوشک و برایانی خۆشەویست
کاتێک مەلالە لە دایک بوو -
6:54 - 6:56،بۆ یەکەم جار
-
6:56 - 6:57،باوەڕبکەن
-
6:57 - 7:02لە ڕاستیدا زۆر مناڵی تازە لەدایک بووم
خۆش ناوێت -
7:02 - 7:06بەڵام کە چووم و سەیری چاوەکانی کچەکەمم کرد
-
7:06 - 7:08،باوەڕبکەن
-
7:08 - 7:12. هەستم بە شەرەفێکی گەورە کرد
-
7:12 - 7:14،وە پێش ئەوەی لە دایک ببێت
-
7:14 - 7:17،بیرم کردەوە چ ناوێکی لێ بنێم
-
7:17 - 7:21وە سەرسام بووم بە پاڵەوانێکی ئەفسانەیی
-
7:21 - 7:25.شەڕکەری ئازادی لە ئەفغانستان
-
7:25 - 7:30،کە ناوی (مەلالەی مێوەند) بوو
-
7:30 - 7:34.بۆیە کچەکەم لەوەوە ناونا مەلالە
-
7:34 - 7:37چەند ڕۆژێک دوای لەدایکبوونی
-
7:37 - 7:39،کچەکەم مەلالە
-
7:39 - 7:40کوڕی پورم هات
-
7:40 - 7:42هات بۆ ماڵمان
-
7:42 - 7:45و بەڕێکەوت
-
7:45 - 7:48درەختی خێزانەکەمان(شجرة العائلة)ی هێنابوو
-
7:48 - 7:51،درەختی خێزانی یوسفزەی
-
7:51 - 7:54،کە سەیری درەختی خێزانەکەمانم کرد
-
7:54 - 8:00هەتا ٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە
باوانمانی تێدا نوسرابوو -
8:00 - 8:04بەڵام کە سەیرم کرد تەنها
ناوی پیاوەکان نوسرابوون -
8:04 - 8:07قەڵەمەکەم هەڵگرت
-
8:07 - 8:09،و لە ناوەکەی خۆمەوە خەتێکم کێشا
-
8:09 - 8:12"و نووسیم ''مەلالە
-
8:14 - 8:16،وە کە گەورە بوو
-
8:16 - 8:20،کە بوو بە چوار ساڵ و نیو
-
8:20 - 8:23. داغڵم کرد لە مەکتەبەی خۆم
-
8:23 - 8:26لەوانەیە پێتان سەیر بێت
-
8:26 - 8:29کە باسی داغڵکردنی
کچەکەم دەکەم لە قوتابخانە؟ -
8:29 - 8:31.بەڵێ، پێویستە باسی بکەم
-
8:31 - 8:34،ئەمە شتێکی ئاساییە لە کەنەدا
-
8:34 - 8:38،لە ئەمەریکا ،و وڵاتە پێشکەوتووەکانی تر
-
8:38 - 8:40،بەڵام لە وڵاتە فەقیرەکاندا
-
8:40 - 8:44،وە لە کۆمەڵگە پیاوسالار و عەشایەرەکاندا
-
8:44 - 8:47.ئەمە گۆڕانکاریەکی گەورەیە لە ژیانی کچێکدا
-
8:47 - 8:51داغڵکردنی کچێک لە قوتابخانە
-
8:51 - 8:57. مانای ناساندنی ناو و ناسنامەی کچەکەیە
-
8:57 - 8:59داغڵکردنی کچێک لە قوتابخانە
-
8:59 - 9:02ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم کچە چووەتە
دنیای خەون -
9:02 - 9:04و خۆزگەکانیەوە
-
9:04 - 9:07کە دەتوانێت ئیتر تواناکانی خۆی بدۆزێتەوە
-
9:07 - 9:11.بۆ دواڕۆژی خۆی
-
9:11 - 9:13، من پێنج خوشکم هەیە
-
9:13 - 9:16،کەسیان نەیانتوانیوە بچنە خوێندنگە
-
9:16 - 9:18لەوانەیە سەرتان بسوڕمێت
-
9:18 - 9:22،ئەگەر بڵێم، دوو هەفتە پێش ئێستا
-
9:22 - 9:26،کاتێک فۆرمی ڤیزای کەنەدام پڕدەکردەوە
-
9:26 - 9:31،لە بەشی خێزانیی فۆڕمەکەدا
-
9:31 - 9:33نەمتوانی ناوی کۆتایی
-
9:33 - 9:37. هەندێک لە خوشکەکانم بیرکەوێتەوە
-
9:37 - 9:39هۆکارەکەشی ئەوەیە
-
9:39 - 9:42هیچ کاتێک ناوەکانیانم
-
9:42 - 9:48.لەسەر هیچ مامەڵەو دۆکیومێنتێک نەبینیوە
-
9:48 - 9:51هەر لەبەر ئەمەش بوو
-
9:51 - 9:54.بەهام بۆ کچەکەم دانا
-
9:54 - 9:59ئەوەی باوکم نەیتوانی بیبەخشێت بە خوشکەکانم
-
9:59 - 10:00،و بە کچەکانی خۆی
-
10:00 - 10:05. وتم دەبێت من بیبەخشم بە کچەکەم
-
10:05 - 10:08لێهاتووی و زیرەکی
-
10:08 - 10:11.کچەکەمم بەرز دەنرخاند
-
10:11 - 10:14هانم دەدا کە لەگەڵم دانیشێت
-
10:14 - 10:15.کاتێک هاوڕێکانم سەردانم دەکەن
-
10:15 - 10:20هانم دەدا کە بێت لەگەڵما بۆ
شوێن و کۆبنەوە جیاوازەکان -
10:20 - 10:22،لەگەڵ ئەم هەموو هاندانەیا
-
10:22 - 10:25.کەسایەتی کچەکەمم دروست دەکرد
-
10:25 - 10:29.ئەم هاندانەشم تەنها بۆ مەلالە نەبوو
-
10:29 - 10:32بەڵکوهەوڵی هەموو خوێندکارە
-
10:32 - 10:36.کوڕ و كچەکانم بەرز دەنرخاند
-
10:36 - 10:40من خوێندنم بۆ ڕزگار بوون
لە کۆیلایەتی بەکارهێنا -
10:40 - 10:42ئەوەم فێری
-
10:42 - 10:44خوێندکارە کچەکانم کردووە
-
10:44 - 10:48.کە ملکەچ نەبن
-
10:49 - 10:52ئەوەشم بە خوێندکارە کوڕەکانم وتووە
-
10:52 - 10:58.کە فێری وانە ئەخلاقیە ساختەکان نەبن
-
11:02 - 11:06،خوشک و برایانی بەرێز
-
11:06 - 11:10،زۆرمان خەبات کرد بۆ مافەکانی ئافرەتان
-
11:10 - 11:14،وە جەنگاین بۆ مافی زیاتر
-
11:14 - 11:18وە بۆ زیاتر و زیاتر جێکردنەوەی
ئافرەت لە کۆمەڵگە -
11:18 - 11:21.بەڵام دیاردەیەکی نوێ سەری هەڵدا
-
11:21 - 11:24کە وەک دەردێکی کوشندە بوو بۆ مافەکانی مرۆڤ
-
11:24 - 11:27.بە تایبەتیش مافەکانی ئافرەت
-
11:27 - 11:32.ئەوەش بە (تاڵیبانی کردن) بوو
-
11:32 - 11:36کە بە هەموو جۆرێک
-
11:36 - 11:38بەشداری کردنی ئافرەتانی لە
-
11:38 - 11:44چالاکییە سیاسی و ئابوری و
کۆمەڵایەتیەکاندا ڕەت دەکردەوە -
11:44 - 11:48.بە سەدەها مەکتەب داخران
-
11:48 - 11:54.چوونە قوتابخانە لە کچان قەدەغە کرا
-
11:54 - 11:58بە زۆر پەچەیان بە ئافرەتان پۆشی
-
11:58 - 12:01وە ڕێگەیان پێ نەدەدرا بچنە دەرەوە بۆ بازار
-
12:01 - 12:04، میوزیک ژەنەکانیان بێدەنگ دەکرد
-
12:04 - 12:06بە قامچی لە کچانیان دەدا
-
12:06 - 12:09.گۆرانیبێژەکانیان دەکوشت
-
12:09 - 12:11،بە ملیۆنان کەس ئازاریان دەچەشت
-
12:11 - 12:14بەڵام کەسانێکی کەم داوای مافی خۆیان کرد
-
12:14 - 12:16ئەوەش ترسناکترین شت بوو
-
12:16 - 12:20کە داوای مافی خۆت بکەیت
-
12:20 - 12:23لە کاتێکدا چواردەورت پڕە لەو کەسانەی
-
12:23 - 12:26. خەڵک دەکوژن و لە جەڵدیان دەدەن
-
12:26 - 12:30.ئەوە ترسناکترین شتە
-
12:30 - 12:32،لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا
-
12:32 - 12:36مەلالە پێداگیری کرد لەسەر داواکردنی
-
12:36 - 12:39. مافەکانی خوێندن
-
12:39 - 12:43نووسی BBC یاداشتنامەیەکی بۆ سایتی
-
12:43 - 12:45وەک خۆبەخشێک
-
12:45 - 12:49ئامادە بوو بۆ بەڵگەنامەییەکانی
(نیویۆرک تایمز) -
12:49 - 12:54.لەسەرچەندین سەکۆ تا توانی وتاری خوێندەوە
-
12:54 - 12:58.دەنگی مەلالە بەهێزترین دەنگی ناڕەزایی بوو
-
12:58 - 13:03.وەک بەرزترین دەنگ بە هەموو دنیا گەیشت
-
13:05 - 13:06هەر ئەمەش هۆکار بوو کە تاڵیبان
-
13:06 - 13:11،نەیتوانی بەرگەی ئەم کامپینەی مەلالە بگرێت
-
13:11 - 13:14،و لە ٩ی تشریینی یەکەمی ٢٠١٢
-
13:14 - 13:19تەقەیان لێکرد و هێندەی نەمابوو
کەلەی سەری ببڕێت -
13:19 - 13:24ئەو ڕۆژە کۆتایی دنیا بوو بۆ من و خێزانەکەم
-
13:24 - 13:29. دنیا لەبەر چاوم ڕەش بوو
-
13:29 - 13:31کاتێک کچەکەم
-
13:31 - 13:34،لە لێواری ژیان و مردن دا بوو
-
13:34 - 13:38،چرپاندم بە گوێچکەی هاوسەرەکەمدا
-
13:38 - 13:41ئەمەی کە ڕوویدا بەسەر کچەکەماندا "
-
13:41 - 13:45" هەمووی خەتای منە وانیە؟
-
13:45 - 13:48، هاوسەرەکەم یەکسەر وتی
-
13:48 - 13:50.تکایە خۆت تاوانبارمەکە "
-
13:50 - 13:53،تۆ شتێکی راستت ئەنجامداوە
-
13:53 - 13:55تۆ ژیانی خۆت خستە مەترسیەوە
-
13:55 - 13:57،لە پێناو ڕاستیدا
-
13:57 - 13:58،لە پێناو ئاشتیدا
-
13:58 - 14:00،وە لە پێناو خوێندندا
-
14:00 - 14:02کچەکەشت ئیلهامی لە تۆوە وەرگرتوە
-
14:02 - 14:04.وە هاتۆتە پاڵ تۆ
-
14:04 - 14:06ئێوە هەردووکتان لەسەر حەق بوون
-
14:06 - 14:10"خودا کچەکەمان دەپارێزێت
-
14:10 - 14:13،ئەم قسانەی ژنەکەم زۆر بەنرخ بوون بۆم
-
14:13 - 14:17.وە چیتر ئەم پرسیارەم دووبارە نەکردەوە
-
14:17 - 14:21،کاتێک مەلالە لە نەخۆشخانە بوو
-
14:21 - 14:24ئازارێکی زۆرسەختی دەچەشت
-
14:24 - 14:27وە توشی سەریەشەیەکی زۆر توند بوو
-
14:27 - 14:30،چونکە دەماری دەمووچاوی پچڕابوو
-
14:30 - 14:33لەم کاتەدا هاوسەرەکەم زۆر بێتاقەت بوو
-
14:33 - 14:38تارماییەکی بێ ئومێدیم لەسەر
دەموچاوی بەدی دەکرد -
14:38 - 14:44.بەڵام کچەکەم زۆر خۆڕاگر بوو
-
14:44 - 14:46،پێی دەووتین
-
14:46 - 14:48لەگەڵ خەندەی لێوە لارەکانم و "
-
14:48 - 14:51.دەموچاوە سڕەکەمدا ،من باشم
-
14:51 - 14:53." من باش دەبم. تکایە خەم مەخۆن
-
14:53 - 14:55، مەلالە سوکناییەک بوو بۆدڵمان
-
14:55 - 14:58.وە دڵنەوایی دەکردین
-
15:00 - 15:04،خوشک و برایانی بەڕێز
-
15:04 - 15:07لە مەلالەوە فێربووین دوبارە بەهێز بین
-
15:07 - 15:10،لە هەموو کاتە سەختەکاندا
-
15:10 - 15:13من دڵخۆشم بەوەی ئەمەتان پێئەڵێم
-
15:13 - 15:19کە جگە لەوەی کچەکەم ڕەمزێکە
-
15:19 - 15:22،بۆ مافەکانی ژنان و مناڵان
-
15:22 - 15:27. مەلالە وەک هەر کچێکی ١٦ ساڵی تر وایە
-
15:27 - 15:32ئەو وەک هەر کچێکی تر کە
ئەرکی قوتابخانەی تەواو نەکردووە دەگری -
15:32 - 15:34،دەمەقاڵێ دەکات لەگەڵ براکانی
-
15:34 - 15:38.وە من بەمە زۆر دڵ خۆشم
-
15:38 - 15:41، خەڵک لێم دەپرسن
-
15:41 - 15:44ئەو پەروەردە تایبەتە چیە کە وات کردووە
-
15:44 - 15:47مەلالە کچێکی چاونەترس و ئازا
-
15:47 - 15:51وە هەروەها دەنگ دلێر و خۆڕاگر دەرچووە؟
-
15:51 - 15:57منیش پێیان دەڵێم
پرسیارم لێ مەکەن لەبارەی ئەوەی چیم کردووە -
15:57 - 16:01پرسیاری ئەوەم لێ بکەن کە
ڕێگریم لە چی نەکردووە -
16:01 - 16:07،من باڵەکانی کچەکەم نەشکاند
.ئەوە وەڵامەکەیە -
16:07 - 16:09.زۆر سوپاستان دەکەم
-
16:09 - 16:15(چەپڵە لێدان)
-
16:15 - 16:19سوپاس. زۆر سوپاستان دەکەم
(چەپڵە لێدان)
- Title:
- کچەکەم ، مەلالە
- Speaker:
- زەیودین یوسفزای
- Description:
-
مامۆستایەکی پاکستانی زەیودین یوسفزای، ئەو ڕاستیە سادەیە بە بیر جیهان دەهێنەتەوە کە زۆر کەس نایانەوێت گوێیان لێبێت : ئافرەتان و پیاوان دەبێت هەلی یەکسانیان بۆ برەخسێنرێ لە بوارەکانی خوێندن ،خۆبەڕێوەبەری ، وە ناسنامەی سەربەخۆ. ئەم پیاوە چیرۆکی ژیانی خۆی وکچەکەی (مەلالە) کە لەلایەن تالیبانەوە لە ٢٠١٢ تەقەی لێدەکرێت بەهۆی پێداگیری کردنی بۆ چوون بۆ خوێندنگە دەگێڕێتەوە.
" بۆچی کچەکەم زۆر بەهێزە؟ "
". یوسفزەی دەڵێت "چونکە من باڵەکانی کچەکەم نەشکاند - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 16:36
Ahmed Yousify approved Kurdish subtitles for My daughter, Malala | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for My daughter, Malala | ||
Ahmed Yousify accepted Kurdish subtitles for My daughter, Malala | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for My daughter, Malala | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for My daughter, Malala | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for My daughter, Malala | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for My daughter, Malala | ||
Nivin Burhan edited Kurdish subtitles for My daughter, Malala |