1 00:00:01,228 --> 00:00:05,262 ،لە کۆمەڵگە پیاوسالار و عەشایەریەکاندا 2 00:00:05,262 --> 00:00:10,487 عادەتەن باوکەکان بە کوڕەکانیانەوە دەناسرێن 3 00:00:10,487 --> 00:00:13,703 بەڵام من یەکێکم لەو باوکانەی 4 00:00:13,703 --> 00:00:15,747 ،کە بە هۆی کچەکەمەوە ناسرام 5 00:00:15,747 --> 00:00:17,373 .وە زۆر شانازیش ئەکەم بەمەوە 6 00:00:17,373 --> 00:00:21,542 (چەپڵە لێدان) 7 00:00:23,810 --> 00:00:26,658 مەلالە کەمپینەکەی بۆ داواکردنی خوێندن و 8 00:00:26,658 --> 00:00:29,545 ،مافەکانی لە ٢٠٠٧ەوە دەست پێکرد 9 00:00:29,545 --> 00:00:34,103 کاتێک لە ٢٠١١ ڕێز لە هەوڵەکانی گیراو 10 00:00:34,103 --> 00:00:37,543 خەڵاتی ئاشتی نێودەوڵەتی گەنجانی پێبەخشرا 11 00:00:37,543 --> 00:00:39,412 ،زۆر بەناوبانگ بوو 12 00:00:39,412 --> 00:00:43,456 .بوو بە کچە گەنجە بەناوبانگەکەی وڵات 13 00:00:43,456 --> 00:00:46,784 پێش ئەم شتانە ئەو بە ناوی منەوە بانگ ئەکرا 14 00:00:46,784 --> 00:00:49,789 .بەڵام ئێستا من بە ناوی ئەوەوە ناسراوم 15 00:00:50,741 --> 00:00:52,496 ،بەڕێزان 16 00:00:52,496 --> 00:00:55,643 ،ئەگەر چاوێک بە مێژووی مرۆڤایەتیدا بخشێنین 17 00:00:55,643 --> 00:00:58,471 چیرۆکی ئافرەتان 18 00:00:58,471 --> 00:01:01,847 ،باس لە نادادپەروەری 19 00:01:01,847 --> 00:01:03,907 ،نایەکسانی 20 00:01:03,907 --> 00:01:09,218 .توندوتیژی و چەوساندنەوە دەکات 21 00:01:09,218 --> 00:01:11,053 ،وەک ئەوەی دەبینن 22 00:01:11,053 --> 00:01:15,204 ،لە کۆمەڵگە پیاوسالارەکاندا 23 00:01:15,204 --> 00:01:17,646 ، هەر لە سەرەتاوە 24 00:01:17,646 --> 00:01:20,652 ،کە کچێک لە دایک دەبێت 25 00:01:20,652 --> 00:01:24,932 .خۆشحاڵی دەرنابڕن بە لەدایکبوونی 26 00:01:24,932 --> 00:01:27,096 ،پێشوازی لێناکرێت 27 00:01:27,096 --> 00:01:29,872 .لەلایەن دایک و باوکیەوە 28 00:01:29,872 --> 00:01:31,557 دراوسێکان دێن و 29 00:01:31,557 --> 00:01:34,058 ، دڵنەوایی دایکەکە دەکەن 30 00:01:34,058 --> 00:01:39,152 .وە کەس پیرۆزبایی لە باوکەکە ناکات 31 00:01:39,152 --> 00:01:43,467 دایکەکە زۆر غەمباردەبێت 32 00:01:43,467 --> 00:01:47,834 .چونکە کچی بووە 33 00:01:47,834 --> 00:01:51,094 ،کاتێک دایکێک یەکەم مناڵی کچ دەبێت 34 00:01:51,094 --> 00:01:55,183 .بەهۆی ئەمەوە غەمبار دەبێت 35 00:01:55,183 --> 00:01:58,930 ،کاتێک دووەم مناڵیشی هەر کچ دەبێت 36 00:01:58,930 --> 00:02:00,777 دایکەکە شۆک دەبێت 37 00:02:00,777 --> 00:02:04,161 ،کە ئەم جارە چاوەڕێ دەکات کوڕی ببێت 38 00:02:04,161 --> 00:02:07,367 ،بەڵام دیسان کچی دەبێت 39 00:02:07,367 --> 00:02:12,906 .ئیتر هەست بە تاوان دەکات وەکو تاوانبارێک 40 00:02:12,906 --> 00:02:15,540 ،تەنها دایکەکە ئەم ئازارە ناچێژێت 41 00:02:15,540 --> 00:02:18,277 ،بەڵکو کچە لەدایک بووەکەش دەیچێژێت 42 00:02:18,277 --> 00:02:20,412 ،کە گەورە دەبێت 43 00:02:20,412 --> 00:02:22,547 .ئەویش هەمان ئازار دەچێژێت 44 00:02:22,547 --> 00:02:24,600 ،کە دەگاتە تەمەنی ٥ ساڵی 45 00:02:24,600 --> 00:02:27,929 ،پێویستە بچێتە قوتابخانە 46 00:02:27,929 --> 00:02:29,672 بەڵام لە ماڵەوە دەیهێڵنەوە 47 00:02:29,672 --> 00:02:34,294 .کەچی براکانی داغڵ دەکرێن لە خوێندنگە 48 00:02:34,294 --> 00:02:36,887 تا تەمەنی ١٢ ساڵی 49 00:02:36,887 --> 00:02:39,528 . ژیانی کەمێک خۆشە 50 00:02:39,528 --> 00:02:41,199 .خۆشی دەبینێت لە ژیان 51 00:02:41,199 --> 00:02:44,388 دەتوانێت یاری بکات لەکۆڵان لەگەڵ هاوڕێکانی 52 00:02:44,388 --> 00:02:46,427 وە ئەتوانێت بە کۆلانەکاندا بگەڕێت 53 00:02:46,427 --> 00:02:49,202 .وەک پەپولە 54 00:02:49,202 --> 00:02:53,017 ،بەڵام کە دەکەوێتە تەمەنی هەرزەکاریەوە 55 00:02:53,017 --> 00:02:55,357 ،کە دەبێت بە ١٣ ساڵ 56 00:02:55,357 --> 00:02:58,976 چوونەد ەرەوە لەماڵ قەدەغە دەکرێت لێی 57 00:02:58,976 --> 00:03:02,468 .ئیلا دەبێت پیاوێکی وەک پاسەوان لەگەڵ بێت 58 00:03:02,468 --> 00:03:07,843 .لە نێوان چواردیواری ماڵەوە حەپس دەکرێت 59 00:03:07,843 --> 00:03:13,037 .ئیتر ناتوانێت ئازاد بێت 60 00:03:13,037 --> 00:03:16,057 وەکو ناموسی 61 00:03:16,057 --> 00:03:18,538 باوک و براکانی و 62 00:03:18,538 --> 00:03:21,988 ، خێزانەکەی سەیر دەکرێت 63 00:03:21,988 --> 00:03:24,676 وە ئەگەر سەرپێچی بکات 64 00:03:24,676 --> 00:03:27,887 دژی ئەو یاسایانەی خێزانەکەی 65 00:03:27,887 --> 00:03:32,251 .بە ناوی شەرەفەوە دەکوژرێت 66 00:03:32,251 --> 00:03:36,252 ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە ئەم پێشێلکردنەی مافەکان 67 00:03:36,252 --> 00:03:37,615 بەناوی شەرەفەوە 68 00:03:37,615 --> 00:03:41,305 ،تەنها کاریگەری نابێت لەسەر ژیانی کچ 69 00:03:41,305 --> 00:03:43,431 بەڵکو کاریگەریشی دەبێت لەسەر ژیانی 70 00:03:43,431 --> 00:03:48,230 .کوڕ و پیاوەکانی خێزانەکە 71 00:03:48,230 --> 00:03:54,823 ، خێزانێک دەناسم حەوت خوشک و یەک بران 72 00:03:54,823 --> 00:03:56,645 ،ئەم تاقە برایەیان 73 00:03:56,645 --> 00:04:00,149 ،کۆچی کردووە بۆ وڵاتانی کەنداو 74 00:04:00,149 --> 00:04:02,844 بۆ نان پەیاکردن بۆ حەوت خوشک 75 00:04:02,844 --> 00:04:05,192 ، و خێزانەکەی 76 00:04:05,192 --> 00:04:10,226 لەبەر ئەوەی بە عەیبەی دەزانێت 77 00:04:10,226 --> 00:04:13,768 ئەگەر خوشکەکانی فێری کارێک بن و 78 00:04:13,768 --> 00:04:16,148 بچنە دەرێ لە ماڵ 79 00:04:16,148 --> 00:04:20,299 .بۆ ئەوەی شتێک پەیاکەن و پێی بژین 80 00:04:20,299 --> 00:04:21,889 ،ئەم کوڕە 81 00:04:21,889 --> 00:04:25,242 خۆشیەکانی ژیانی خۆی 82 00:04:25,242 --> 00:04:28,634 و خۆشبەختی خوشکەکانی 83 00:04:28,634 --> 00:04:33,218 .کردووەتە قوربانی شتێک بەناوی ناموسەوە 84 00:04:33,218 --> 00:04:34,752 وە بنەمایەکی تری 85 00:04:34,752 --> 00:04:37,110 کۆمەڵگە پیاوسالارەکان 86 00:04:37,110 --> 00:04:40,060 .ملکەچییە 87 00:04:41,560 --> 00:04:45,346 بۆ ئەوەی پێت بڵێن کچێکی باشە 88 00:04:45,346 --> 00:04:49,774 دەبێت بێدەنگ بیت ، فەقیر بیت 89 00:04:50,594 --> 00:04:53,955 .وە دەبێت زۆر گوێڕایەڵ بیت 90 00:04:54,565 --> 00:04:55,904 .ئەوە بنچینەکەیانە 91 00:04:55,904 --> 00:04:59,736 کچە نمونەییەکان دەبێت زۆر بێدەنگ بن 92 00:04:59,736 --> 00:05:02,025 دەبێت دەنگیان لێوە نەیەت 93 00:05:02,025 --> 00:05:05,196 وە دەبێت قبوڵی هەموو بڕیارێکی 94 00:05:05,196 --> 00:05:07,416 دایک و باوکیان 95 00:05:07,416 --> 00:05:10,641 ،و گەورەکانیان بکەن 96 00:05:10,641 --> 00:05:13,047 .تەنانەت ئەگەر حەزی پێشیان نەبێت 97 00:05:13,047 --> 00:05:16,376 ئەگەرشوو بکات بە پیاوێک کە خۆشی ناوێت 98 00:05:16,376 --> 00:05:19,118 یاخود ئەگەر شوو بکات بە پیاوێکی پیر 99 00:05:19,118 --> 00:05:20,678 ،ئەبێت قبوڵی بکات 100 00:05:20,678 --> 00:05:23,196 لەبەر ئەوەی نایەوێت پێی بووترێت 101 00:05:23,196 --> 00:05:25,819 .کچێکی بێگوێیە 102 00:05:25,819 --> 00:05:27,581 ئەگەربە مناڵی بەشووی بەن 103 00:05:27,581 --> 00:05:28,925 .دەبێت قبوڵی بکات 104 00:05:28,925 --> 00:05:32,947 .ئەگینا پێی دەوترێت بێگوێ 105 00:05:32,947 --> 00:05:35,750 باشە دوای ئەمە چی ڕووئەدات؟ 106 00:05:35,750 --> 00:05:37,505 ، هەروەک ئەوەی دەوترێت 107 00:05:37,505 --> 00:05:40,292 کچە دەدەن بە شوو، دەگوازرێتەوە 108 00:05:40,292 --> 00:05:45,463 ئیتر ئەم ئافرەتە مناڵی دەبێت ودەبێتە دایک 109 00:05:45,463 --> 00:05:48,232 نەگبەتیەکەش لەوەدایە 110 00:05:48,232 --> 00:05:50,564 ،کە ئەم دایکە 111 00:05:50,564 --> 00:05:53,616 بەهەمان شێوەی خۆی کە پەروەردەکراوە 112 00:05:53,616 --> 00:05:54,676 کچەکەی فێر دەکات 113 00:05:54,676 --> 00:05:59,109 وە هەمان ئەو شتانە فێری کوڕەکانی دەکات کە بەناوی شەرەفەوە مافی ئافرەت پێشێل بکەن 114 00:05:59,109 --> 00:06:04,462 وە ئەم توندڕەویەشیان نەوە بە نەوە بۆدەمێنێتەوە 115 00:06:05,997 --> 00:06:08,524 ،بەڕێزان 116 00:06:08,524 --> 00:06:11,746 دەتوانین ئەم حاڵە خراپەی 117 00:06:11,746 --> 00:06:14,578 چەندین ملیۆن ئافرەت بگۆرین 118 00:06:14,578 --> 00:06:16,953 ،ئەگەر جیاواز بیربکەینەوە 119 00:06:16,953 --> 00:06:20,934 ،ئەگەر پیاوان و ژنان جیاواز بیر بکەنەوە 120 00:06:20,934 --> 00:06:25,152 ئەگەرئەو پیاو و ئافرەتانەی کە خەڵکی کۆمەڵگە عەشایەری و پیاوسالاریەکانن 121 00:06:25,152 --> 00:06:27,135 ،لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا 122 00:06:27,135 --> 00:06:30,046 هەندێک نەریتی 123 00:06:30,046 --> 00:06:34,650 ، خێزانی و کۆمەڵایەتی بشکێنن 124 00:06:34,650 --> 00:06:40,130 وە ئەگەر یاسا نا دادپەروەرییەکانی 125 00:06:40,130 --> 00:06:42,658 ،سیستەمی وڵاتەکەیان لابەرن 126 00:06:42,658 --> 00:06:44,949 کە دژی مافە بنەڕەتیەکانی 127 00:06:44,949 --> 00:06:47,493 .ئافرەتانە 128 00:06:48,743 --> 00:06:53,987 خوشک و برایانی خۆشەویست کاتێک مەلالە لە دایک بوو 129 00:06:53,987 --> 00:06:56,140 ،بۆ یەکەم جار 130 00:06:56,140 --> 00:06:57,414 ،باوەڕبکەن 131 00:06:57,414 --> 00:07:02,391 لە ڕاستیدا زۆر مناڵی تازە لەدایک بووم خۆش ناوێت 132 00:07:02,391 --> 00:07:06,173 بەڵام کە چووم و سەیری چاوەکانی کچەکەمم کرد 133 00:07:06,173 --> 00:07:08,293 ،باوەڕبکەن 134 00:07:08,293 --> 00:07:12,274 . هەستم بە شەرەفێکی گەورە کرد 135 00:07:12,274 --> 00:07:14,444 ،وە پێش ئەوەی لە دایک ببێت 136 00:07:14,444 --> 00:07:17,480 ،بیرم کردەوە چ ناوێکی لێ بنێم 137 00:07:17,480 --> 00:07:20,765 وە سەرسام بووم بە پاڵەوانێکی ئەفسانەیی 138 00:07:20,765 --> 00:07:24,630 .شەڕکەری ئازادی لە ئەفغانستان 139 00:07:24,630 --> 00:07:29,639 ،کە ناوی (مەلالەی مێوەند) بوو 140 00:07:29,639 --> 00:07:33,924 .بۆیە کچەکەم لەوەوە ناونا مەلالە 141 00:07:33,924 --> 00:07:36,916 چەند ڕۆژێک دوای لەدایکبوونی 142 00:07:36,916 --> 00:07:38,655 ،کچەکەم مەلالە 143 00:07:38,655 --> 00:07:40,313 کوڕی پورم هات 144 00:07:40,313 --> 00:07:42,281 هات بۆ ماڵمان 145 00:07:42,281 --> 00:07:44,996 و بەڕێکەوت 146 00:07:44,996 --> 00:07:47,701 درەختی خێزانەکەمان(شجرة العائلة)ی هێنابوو 147 00:07:47,701 --> 00:07:51,369 ،درەختی خێزانی یوسفزەی 148 00:07:51,369 --> 00:07:53,925 ،کە سەیری درەختی خێزانەکەمانم کرد 149 00:07:53,925 --> 00:07:59,978 هەتا ٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە باوانمانی تێدا نوسرابوو 150 00:07:59,978 --> 00:08:04,375 بەڵام کە سەیرم کرد تەنها ناوی پیاوەکان نوسرابوون 151 00:08:04,375 --> 00:08:06,797 قەڵەمەکەم هەڵگرت 152 00:08:06,797 --> 00:08:08,801 ،و لە ناوەکەی خۆمەوە خەتێکم کێشا 153 00:08:08,801 --> 00:08:12,500 "و نووسیم ''مەلالە 154 00:08:13,585 --> 00:08:16,355 ،وە کە گەورە بوو 155 00:08:16,355 --> 00:08:19,938 ،کە بوو بە چوار ساڵ و نیو 156 00:08:19,938 --> 00:08:23,474 . داغڵم کرد لە مەکتەبەی خۆم 157 00:08:23,474 --> 00:08:26,380 لەوانەیە پێتان سەیر بێت 158 00:08:26,380 --> 00:08:28,882 کە باسی داغڵکردنی کچەکەم دەکەم لە قوتابخانە؟ 159 00:08:28,882 --> 00:08:30,937 .بەڵێ، پێویستە باسی بکەم 160 00:08:30,937 --> 00:08:34,022 ،ئەمە شتێکی ئاساییە لە کەنەدا 161 00:08:34,022 --> 00:08:37,849 ،لە ئەمەریکا ،و وڵاتە پێشکەوتووەکانی تر 162 00:08:37,849 --> 00:08:40,307 ،بەڵام لە وڵاتە فەقیرەکاندا 163 00:08:40,307 --> 00:08:43,875 ،وە لە کۆمەڵگە پیاوسالار و عەشایەرەکاندا 164 00:08:43,875 --> 00:08:47,489 .ئەمە گۆڕانکاریەکی گەورەیە لە ژیانی کچێکدا 165 00:08:47,489 --> 00:08:51,128 داغڵکردنی کچێک لە قوتابخانە 166 00:08:51,128 --> 00:08:56,877 . مانای ناساندنی ناو و ناسنامەی کچەکەیە 167 00:08:56,877 --> 00:08:58,555 داغڵکردنی کچێک لە قوتابخانە 168 00:08:58,555 --> 00:09:02,237 ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم کچە چووەتە دنیای خەون 169 00:09:02,237 --> 00:09:03,900 و خۆزگەکانیەوە 170 00:09:03,900 --> 00:09:07,412 کە دەتوانێت ئیتر تواناکانی خۆی بدۆزێتەوە 171 00:09:07,412 --> 00:09:10,658 .بۆ دواڕۆژی خۆی 172 00:09:10,658 --> 00:09:12,737 ، من پێنج خوشکم هەیە 173 00:09:12,737 --> 00:09:16,051 ،کەسیان نەیانتوانیوە بچنە خوێندنگە 174 00:09:16,051 --> 00:09:17,625 لەوانەیە سەرتان بسوڕمێت 175 00:09:17,625 --> 00:09:21,719 ،ئەگەر بڵێم، دوو هەفتە پێش ئێستا 176 00:09:21,735 --> 00:09:26,018 ،کاتێک فۆرمی ڤیزای کەنەدام پڕدەکردەوە 177 00:09:26,018 --> 00:09:30,683 ،لە بەشی خێزانیی فۆڕمەکەدا 178 00:09:30,683 --> 00:09:32,767 نەمتوانی ناوی کۆتایی 179 00:09:32,767 --> 00:09:36,772 . هەندێک لە خوشکەکانم بیرکەوێتەوە 180 00:09:36,772 --> 00:09:38,621 هۆکارەکەشی ئەوەیە 181 00:09:38,621 --> 00:09:41,913 هیچ کاتێک ناوەکانیانم 182 00:09:41,913 --> 00:09:47,739 .لەسەر هیچ مامەڵەو دۆکیومێنتێک نەبینیوە 183 00:09:47,739 --> 00:09:50,679 هەر لەبەر ئەمەش بوو 184 00:09:50,679 --> 00:09:54,212 .بەهام بۆ کچەکەم دانا 185 00:09:54,212 --> 00:09:58,525 ئەوەی باوکم نەیتوانی بیبەخشێت بە خوشکەکانم 186 00:09:58,525 --> 00:10:00,280 ،و بە کچەکانی خۆی 187 00:10:00,280 --> 00:10:04,521 . وتم دەبێت من بیبەخشم بە کچەکەم 188 00:10:04,521 --> 00:10:07,528 لێهاتووی و زیرەکی 189 00:10:07,528 --> 00:10:11,200 .کچەکەمم بەرز دەنرخاند 190 00:10:11,200 --> 00:10:13,794 هانم دەدا کە لەگەڵم دانیشێت 191 00:10:13,794 --> 00:10:15,453 .کاتێک هاوڕێکانم سەردانم دەکەن 192 00:10:15,453 --> 00:10:20,237 هانم دەدا کە بێت لەگەڵما بۆ شوێن و کۆبنەوە جیاوازەکان 193 00:10:20,237 --> 00:10:21,898 ،لەگەڵ ئەم هەموو هاندانەیا 194 00:10:21,898 --> 00:10:25,108 .کەسایەتی کچەکەمم دروست دەکرد 195 00:10:25,108 --> 00:10:28,771 .ئەم هاندانەشم تەنها بۆ مەلالە نەبوو 196 00:10:28,771 --> 00:10:31,507 بەڵکوهەوڵی هەموو خوێندکارە 197 00:10:31,507 --> 00:10:36,050 .کوڕ و كچەکانم بەرز دەنرخاند 198 00:10:36,050 --> 00:10:40,429 من خوێندنم بۆ ڕزگار بوون لە کۆیلایەتی بەکارهێنا 199 00:10:40,429 --> 00:10:42,294 ئەوەم فێری 200 00:10:42,294 --> 00:10:44,249 خوێندکارە کچەکانم کردووە 201 00:10:44,249 --> 00:10:48,338 .کە ملکەچ نەبن 202 00:10:49,318 --> 00:10:52,283 ئەوەشم بە خوێندکارە کوڕەکانم وتووە 203 00:10:52,283 --> 00:10:57,764 .کە فێری وانە ئەخلاقیە ساختەکان نەبن 204 00:11:01,696 --> 00:11:05,681 ،خوشک و برایانی بەرێز 205 00:11:05,681 --> 00:11:10,264 ،زۆرمان خەبات کرد بۆ مافەکانی ئافرەتان 206 00:11:10,264 --> 00:11:13,886 ،وە جەنگاین بۆ مافی زیاتر 207 00:11:13,886 --> 00:11:18,113 وە بۆ زیاتر و زیاتر جێکردنەوەی ئافرەت لە کۆمەڵگە 208 00:11:18,113 --> 00:11:21,326 .بەڵام دیاردەیەکی نوێ سەری هەڵدا 209 00:11:21,326 --> 00:11:23,819 کە وەک دەردێکی کوشندە بوو بۆ مافەکانی مرۆڤ 210 00:11:23,819 --> 00:11:27,267 .بە تایبەتیش مافەکانی ئافرەت 211 00:11:27,267 --> 00:11:31,944 .ئەوەش بە (تاڵیبانی کردن) بوو 212 00:11:31,944 --> 00:11:35,632 کە بە هەموو جۆرێک 213 00:11:35,632 --> 00:11:37,842 بەشداری کردنی ئافرەتانی لە 214 00:11:37,842 --> 00:11:44,037 چالاکییە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکاندا ڕەت دەکردەوە 215 00:11:44,037 --> 00:11:47,584 .بە سەدەها مەکتەب داخران 216 00:11:47,584 --> 00:11:53,815 .چوونە قوتابخانە لە کچان قەدەغە کرا 217 00:11:53,815 --> 00:11:57,521 بە زۆر پەچەیان بە ئافرەتان پۆشی 218 00:11:57,521 --> 00:12:01,077 وە ڕێگەیان پێ نەدەدرا بچنە دەرەوە بۆ بازار 219 00:12:01,077 --> 00:12:03,661 ، میوزیک ژەنەکانیان بێدەنگ دەکرد 220 00:12:03,661 --> 00:12:05,618 بە قامچی لە کچانیان دەدا 221 00:12:05,618 --> 00:12:08,751 .گۆرانیبێژەکانیان دەکوشت 222 00:12:08,751 --> 00:12:10,975 ،بە ملیۆنان کەس ئازاریان دەچەشت 223 00:12:10,975 --> 00:12:14,220 بەڵام کەسانێکی کەم داوای مافی خۆیان کرد 224 00:12:14,220 --> 00:12:16,444 ئەوەش ترسناکترین شت بوو 225 00:12:16,444 --> 00:12:19,700 کە داوای مافی خۆت بکەیت 226 00:12:19,700 --> 00:12:22,956 لە کاتێکدا چواردەورت پڕە لەو کەسانەی 227 00:12:22,956 --> 00:12:25,852 . خەڵک دەکوژن و لە جەڵدیان دەدەن 228 00:12:25,852 --> 00:12:30,059 .ئەوە ترسناکترین شتە 229 00:12:30,059 --> 00:12:31,952 ،لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا 230 00:12:31,952 --> 00:12:36,006 مەلالە پێداگیری کرد لەسەر داواکردنی 231 00:12:36,006 --> 00:12:38,507 . مافەکانی خوێندن 232 00:12:38,507 --> 00:12:43,279 نووسی BBC یاداشتنامەیەکی بۆ سایتی 233 00:12:43,279 --> 00:12:45,483 وەک خۆبەخشێک 234 00:12:45,483 --> 00:12:49,077 ئامادە بوو بۆ بەڵگەنامەییەکانی (نیویۆرک تایمز) 235 00:12:49,077 --> 00:12:53,993 .لەسەرچەندین سەکۆ تا توانی وتاری خوێندەوە 236 00:12:53,993 --> 00:12:58,381 .دەنگی مەلالە بەهێزترین دەنگی ناڕەزایی بوو 237 00:12:58,381 --> 00:13:02,894 .وەک بەرزترین دەنگ بە هەموو دنیا گەیشت 238 00:13:04,634 --> 00:13:06,486 هەر ئەمەش هۆکار بوو کە تاڵیبان 239 00:13:06,486 --> 00:13:10,817 ،نەیتوانی بەرگەی ئەم کامپینەی مەلالە بگرێت 240 00:13:10,817 --> 00:13:13,666 ،و لە ٩ی تشریینی یەکەمی ٢٠١٢ 241 00:13:13,666 --> 00:13:19,415 تەقەیان لێکرد و هێندەی نەمابوو کەلەی سەری ببڕێت 242 00:13:19,415 --> 00:13:23,560 ئەو ڕۆژە کۆتایی دنیا بوو بۆ من و خێزانەکەم 243 00:13:23,560 --> 00:13:28,599 . دنیا لەبەر چاوم ڕەش بوو 244 00:13:29,379 --> 00:13:31,045 کاتێک کچەکەم 245 00:13:31,045 --> 00:13:34,497 ،لە لێواری ژیان و مردن دا بوو 246 00:13:34,497 --> 00:13:37,996 ،چرپاندم بە گوێچکەی هاوسەرەکەمدا 247 00:13:38,336 --> 00:13:41,438 ئەمەی کە ڕوویدا بەسەر کچەکەماندا " 248 00:13:41,438 --> 00:13:44,844 " هەمووی خەتای منە وانیە؟ 249 00:13:45,114 --> 00:13:47,635 ، هاوسەرەکەم یەکسەر وتی 250 00:13:47,635 --> 00:13:50,146 .تکایە خۆت تاوانبارمەکە " 251 00:13:50,146 --> 00:13:53,362 ،تۆ شتێکی راستت ئەنجامداوە 252 00:13:53,362 --> 00:13:55,497 تۆ ژیانی خۆت خستە مەترسیەوە 253 00:13:55,497 --> 00:13:56,900 ،لە پێناو ڕاستیدا 254 00:13:56,900 --> 00:13:58,081 ،لە پێناو ئاشتیدا 255 00:13:58,081 --> 00:14:00,189 ،وە لە پێناو خوێندندا 256 00:14:00,189 --> 00:14:02,238 کچەکەشت ئیلهامی لە تۆوە وەرگرتوە 257 00:14:02,238 --> 00:14:04,469 .وە هاتۆتە پاڵ تۆ 258 00:14:04,469 --> 00:14:06,144 ئێوە هەردووکتان لەسەر حەق بوون 259 00:14:06,144 --> 00:14:09,517 "خودا کچەکەمان دەپارێزێت 260 00:14:09,517 --> 00:14:12,863 ،ئەم قسانەی ژنەکەم زۆر بەنرخ بوون بۆم 261 00:14:12,863 --> 00:14:16,974 .وە چیتر ئەم پرسیارەم دووبارە نەکردەوە 262 00:14:16,974 --> 00:14:21,094 ،کاتێک مەلالە لە نەخۆشخانە بوو 263 00:14:21,094 --> 00:14:24,341 ئازارێکی زۆرسەختی دەچەشت 264 00:14:24,341 --> 00:14:26,861 وە توشی سەریەشەیەکی زۆر توند بوو 265 00:14:26,861 --> 00:14:30,049 ،چونکە دەماری دەمووچاوی پچڕابوو 266 00:14:30,049 --> 00:14:32,501 لەم کاتەدا هاوسەرەکەم زۆر بێتاقەت بوو 267 00:14:32,501 --> 00:14:38,038 تارماییەکی بێ ئومێدیم لەسەر دەموچاوی بەدی دەکرد 268 00:14:38,038 --> 00:14:44,139 .بەڵام کچەکەم زۆر خۆڕاگر بوو 269 00:14:44,139 --> 00:14:46,200 ،پێی دەووتین 270 00:14:46,200 --> 00:14:48,251 لەگەڵ خەندەی لێوە لارەکانم و " 271 00:14:48,251 --> 00:14:50,993 .دەموچاوە سڕەکەمدا ،من باشم 272 00:14:50,993 --> 00:14:53,072 ." من باش دەبم. تکایە خەم مەخۆن 273 00:14:53,072 --> 00:14:55,201 ، مەلالە سوکناییەک بوو بۆدڵمان 274 00:14:55,201 --> 00:14:58,098 .وە دڵنەوایی دەکردین 275 00:15:00,120 --> 00:15:03,821 ،خوشک و برایانی بەڕێز 276 00:15:04,341 --> 00:15:07,363 لە مەلالەوە فێربووین دوبارە بەهێز بین 277 00:15:07,363 --> 00:15:10,268 ،لە هەموو کاتە سەختەکاندا 278 00:15:10,268 --> 00:15:13,276 من دڵخۆشم بەوەی ئەمەتان پێئەڵێم 279 00:15:13,276 --> 00:15:19,168 کە جگە لەوەی کچەکەم ڕەمزێکە 280 00:15:19,168 --> 00:15:21,997 ،بۆ مافەکانی ژنان و مناڵان 281 00:15:21,997 --> 00:15:27,290 . مەلالە وەک هەر کچێکی ١٦ ساڵی تر وایە 282 00:15:27,290 --> 00:15:32,422 ئەو وەک هەر کچێکی تر کە ئەرکی قوتابخانەی تەواو نەکردووە دەگری 283 00:15:32,422 --> 00:15:34,490 ،دەمەقاڵێ دەکات لەگەڵ براکانی 284 00:15:34,490 --> 00:15:38,213 .وە من بەمە زۆر دڵ خۆشم 285 00:15:38,213 --> 00:15:40,616 ، خەڵک لێم دەپرسن 286 00:15:40,616 --> 00:15:44,108 ئەو پەروەردە تایبەتە چیە کە وات کردووە 287 00:15:44,108 --> 00:15:46,648 مەلالە کچێکی چاونەترس و ئازا 288 00:15:46,648 --> 00:15:51,140 وە هەروەها دەنگ دلێر و خۆڕاگر دەرچووە؟ 289 00:15:51,140 --> 00:15:57,415 منیش پێیان دەڵێم پرسیارم لێ مەکەن لەبارەی ئەوەی چیم کردووە 290 00:15:57,415 --> 00:16:01,276 پرسیاری ئەوەم لێ بکەن کە ڕێگریم لە چی نەکردووە 291 00:16:01,276 --> 00:16:06,533 ،من باڵەکانی کچەکەم نەشکاند .ئەوە وەڵامەکەیە 292 00:16:06,533 --> 00:16:09,415 .زۆر سوپاستان دەکەم 293 00:16:09,415 --> 00:16:14,911 (چەپڵە لێدان) 294 00:16:14,911 --> 00:16:18,911 سوپاس. زۆر سوپاستان دەکەم (چەپڵە لێدان)