Return to Video

ئایا سنوورێک ھەیە بۆ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا؟ - کلێمێنت ڤیداڵ

  • 0:07 - 0:10
    زۆریک لە نەوەکان هەستیان
    کرد گەیشتونەتە لوتکە
  • 0:10 - 0:12
    لە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا،
  • 0:12 - 0:14
    لێ بە سەیرکردنی ١٠٠ ساڵی ڕابردوو،
  • 0:14 - 0:17
    هەروەها ئەو تەکنەلۆجیایەی کە
    ئەمڕۆ سوودی لێ دەبینین
  • 0:17 - 0:20
    وەک جادوێکی ئەستەم دەردەکەوێت.
  • 0:20 - 0:22
    کەواتە ئایا خاڵێک دەبێت
  • 0:22 - 0:27
    کە ئێمە بگەین بە سنووری
    ڕاستی لە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیادا؟
  • 0:27 - 0:31
    هەروەها ئەگەر وابێت، ئایا
    لە ئێستادا ئێمە نزیکین لەم سنوورە؟
  • 0:31 - 0:32
    نیو سەدە پێش ئێستا،
  • 0:32 - 0:37
    ئەستێرەناسی ڕووسی نیکۆڵای کاردەشێڤ
    هەمان ئەو پرسیارانەی دەکرد
  • 0:37 - 0:40
    کاتێک دەگات بەو ڕێگەیە بۆ
    پێوانە کردنی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا،
  • 0:40 - 0:45
    تەنانەت کاتێک ئێمە هیچ بیرۆکەیەکمان
    نییە بەتەواوەتی ئەو لەوانەیە چۆن بێت.
  • 0:45 - 0:48
    هەر شتێک ئێمە لە داهاتوودا ئەنجامی
    بدەین پێویستی بە وزە دەبێت،
  • 0:48 - 0:51
    کەواتە پێوەرەکەی کاردەشێڤ پۆلێنی
    ئەرکی شارستانییەت دەکات،
  • 0:51 - 0:56
    ئەگەر لە شارستانیەتی دەرەوە لەوێ
    لەگەردوون یان ئەوەی خۆمان،
  • 0:56 - 1:00
    بۆ سێ ئاست لەسەر بنیادی وزەی بەکار هاتوو.
  • 1:00 - 1:02
    ئەو بەشە بچووکەی وزە کە
    ئێمە ئێستا لەناوی دەبەین
  • 1:02 - 1:05
    دەپەڕێت لە تەنیشت ئەوەی ئێمە
    بەجێی دەھێڵین بەبێ قۆزتنەوە.
  • 1:05 - 1:08
    جۆری ١، یان شارستانی ھەسارەیی،
  • 1:08 - 1:12
    دەتوانێت نزیک بێتەوە لە ھەموو
    سامانەکانی وزە لە ھەسارەکەی خۆمان.
  • 1:12 - 1:19
    لەم باروودۆخەماندا، ئەمە ١٧٤,٠٠٠
    تێراواتـە کە زەوی وەری دەگرێت لە خۆرەوە.
  • 1:19 - 1:22
    ئێمە لە ئێستادا تەنھا ١٥
    تێراواتی لێ بەکار دەھێنین،
  • 1:22 - 1:27
    زۆربەی بە سوتاندنی وزەی خۆر
    و ھەڵگیراوە لە سووتەمەنی بەبەردبوو
  • 1:27 - 1:29
    بۆ نزیک بوونەوە و گەیشتن
    بە شارستانیەتی جۆری ١،
  • 1:29 - 1:33
    ئێمە پێویستە دەست بەسەر وزەی خۆر بگرین
    بە شێوەیەکی زیاتر ڕاستەوخۆ و کارامە
  • 1:33 - 1:37
    بە داپۆشینی ھەسارەکە بە تەختەی خۆری.
  • 1:37 - 1:39
    لەسەر بنیادی گەشبین ترین نمونە،
  • 1:39 - 1:42
    لەوانەیە بگەین بە ئەوێ
    تەنھا بە چوار سەدەی تر.
  • 1:42 - 1:44
    دواتر چی دەبێت؟
  • 1:44 - 1:47
    باشە، زەوی تەنھا بەشێکی
    لە وزەی خۆر دەست دەکەوێت،
  • 1:47 - 1:52
    لەکاتێکدا ماوەکەی تر کە ٤٠٠ یۆتاواتـە
    بەفیڕۆ دەچێت لە بۆشایی مردوو.
  • 1:52 - 1:54
    بەڵام جۆری ٢، یان شارستانییەتی ئەستێرەیی،
  • 1:54 - 1:58
    زۆرترین سوودی لێ وەردەگرێت
    لە وزەی ئەستێرەییەکەی.
  • 1:58 - 2:01
    لەبری دانانی تەختەی خۆری لە دەوری ھەسارە،
  • 2:01 - 2:06
    شارستانییەتی جۆری ٢ دایان دەمەزرێنێت کە
    ڕاستەوخۆ دەسوڕێنەوە لەدەوری ئەستێرەکە،
  • 2:06 - 2:10
    دانانی پێکھاتەی بیردۆزی
    پێی دەڵێن تۆپی دایسۆن.
  • 2:10 - 2:11
    ھەروەھا ھەنگاوی سێیەم؟
  • 2:11 - 2:16
    شارستانییەتی جۆری ٣ ھەموو ئەو وزەیە
    بەکار دەھێنێت لە گەلەئەستێرەکە خۆی.
  • 2:16 - 2:20
    بەڵام ھەروەھا دەتوانین بیر لە پێشکەوتن
    بکەینەوە بە ڕێگایەکی پێچەوانە.
  • 2:20 - 2:22
    چەند بچووک دەتوانین بڕۆین؟
  • 2:22 - 2:24
    بۆ ئەم کۆتاییە، گەردوونناسی
    بەڕیتانی جۆن باڕۆو
  • 2:24 - 2:29
    شارستانییەکانی پۆلێن کرد بەپێی
    قەبارەی ئەو بابەتەی کۆنتڕۆڵی دەکەن.
  • 2:29 - 2:32
    ئەم مەودایە لە پێکھاتەکانی
    میکانیکی لە پێوەرەکەی خۆمان،
  • 2:32 - 2:35
    لە بەشی بنچینەیی لە زیندەزانی خۆمان،
  • 2:35 - 2:38
    گەیشتن بۆ کردنەوەی گەردیلەکانیان.
  • 2:38 - 2:42
    ئێمە ئێستا دەستمان دا لە ئاستێکی بچووک،
    ھەرچەندە پاشماوە چاودێری کراو سنووردارە.
  • 2:42 - 2:46
    بەڵام ئێمە بە شاراوەیی دەتوانین
    بچووکتریش بڕۆین لە داھاتوودا.
  • 2:46 - 2:49
    بۆ ھەست کردن بە مەودایەکەی کە ئەمە ڕاستە،
  • 2:49 - 2:55
    تێبینی گەردوون ٢٦ـە لە بڕدا
    گەورە ترە لە جەستەی مرۆڤ.
  • 2:55 - 2:58
    ئەمە واتا ئەگەر نزیکی بخەیتەوە
    بە ھاوکۆلکەی دە ٢٦ جار،
  • 2:58 - 3:01
    تۆ لە پێوەری گەردوون دەبیت.
  • 3:01 - 3:05
    بەڵام بۆ گەیشتن بە کەمترین پێوەری
    درێژی، بە درێژی پلەینک ناسراوە،
  • 3:05 - 3:09
    پێویستە نزیکی بخەیتەوە لە ٣٥ جاردا.
  • 3:09 - 3:14
    وەک چۆن فیزیاگەر ڕیچارد فێینمان جارێک
    وتی، "مەودایەکەی زۆر ھەیە لە خوارەوە."
  • 3:14 - 3:15
    لە بری یەک یان ئەوەی تر،
  • 3:15 - 3:18
    ئەمە وەک ئەوەیە شارستانییەتەکە
    بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن
  • 3:18 - 3:22
    لەگەڵ ھەردووکیان پێوەرەکانی
    کاردەشێڤ و باڕۆو.
  • 3:22 - 3:25
    وردی لە بچووکترین پێوانە وامان
    لێ دەکات وزە کارامەتر بەکار بھێنین
  • 3:25 - 3:29
    ھەروەھا کردنەوەی سەرچاوەی نوێ،
    وەک توانەوەی ناووکی،
  • 3:29 - 3:31
    یان تەنانەت دژە ماددە.
  • 3:31 - 3:36
    ھەروەھا ئەم زیادکردنی وزەیە ڕێگە دەدات
    فراوانی بکەین لە پێوانەیەکی گەورەتر.
  • 3:36 - 3:39
    شارستانییەکی ڕاستی پێشکەوتوو، دواتر،
  • 3:39 - 3:43
    بە بەکارھێنانی ھەردووکیان وزەی ئەستێرەیی
    و پارچەیەکی بچووکی تەکنەلۆجیا.
  • 3:43 - 3:46
    بەڵام ئەم پێشبینی کردنە تەنھا بۆ
    ئێمەی مرۆڤ درووست نەکراوە.
  • 3:46 - 3:48
    دووھێندەی دەکەن وەک ھۆیەکی شیاو
  • 3:48 - 3:51
    بە تێبینی کردنی ژیانێکی
    زیرەکانە لە گەردوون.
  • 3:51 - 3:54
    ئەگەر ئێمە تۆپی دایسۆنمان بینی
    لە دەوری ئەستێرەیەکی دوور،
  • 3:54 - 3:57
    نیشانەیەکی باوەڕپێکراوی جوانە بۆ ژیان.
  • 3:57 - 4:02
    بەڵام، چی ئەگەر، لەبری ئەو پێکھاتەیە کە
    بەسستی ھەموو وزەی ئەستێرە خاو دەکاتەوە،
  • 4:02 - 4:03
    وەک ڕووەک،
  • 4:03 - 4:07
    شارستانییەتی دەرەکی دانەیەک درووست بکات
    بە چالاکی وزە بمژێت لە ئەستێرە
  • 4:07 - 4:10
    وەک باڵندەی گیزەکەر.
  • 4:10 - 4:14
    تەواو ترسناکە، ئێمە تێبینی نایابترین
    چڕبوونەوەی ئاسمانی جەستەییمان کرد
  • 4:14 - 4:16
    دەربارەی قەبارەی ھەسارە
  • 4:16 - 4:19
    کە وزە بەتاڵ دەکاتەوە
    لە ئەستێرەیەکی گەورەتر.
  • 4:19 - 4:21
    زۆر پێشوەختە دەبێت بۆ ئەنجامی
  • 4:21 - 4:23
    کە ئەمە بەڵگەیە بۆ ژیان لە گەردوون.
  • 4:23 - 4:26
    ھەروەھا لێکدانەوە ھەیە بۆ ئەم سەرنجانە
  • 4:26 - 4:28
    ئەمە بەشداری ناکات لە شێوەی ژیانی دەرەکی.
  • 4:28 - 4:31
    بەڵام ئەوە ئێمە ناوەستێنێت
    لە پرسیار کردنی، "چی ئەگەر؟"
Title:
ئایا سنوورێک ھەیە بۆ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا؟ - کلێمێنت ڤیداڵ
Speaker:
كلێمێنت ڤیداڵ
Description:

لەم بەستەرە کۆی وانەکە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/is-there-a-limit-to-technological-progress-clement-vidal

زۆرێک لە نەوەکان ھەستیان کرد گەیشتوونەتە لوتکە لە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا. ھێشتا، ئەگەر سەیری ١٠٠ ساڵی ڕابردوو بکەیت، ئەو تەکنەلۆجیایەی کە ئەمڕۆ سوودی لێ دەبینین وەک جادوویەکی ئەستەم دەردەکەوێت. کەواتە— خاڵێک دەبێت کەی دەگەین بە سنووری تەواوی لە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا؟ ھەروەھا ئەگەر وابێت، ئایا لە ئێستادا ئێمە نزیکین لەم سنوورە؟ کلێمێنت ڤیداڵ ڕاوێژ بە پێوانەیی کاردەشێڤ دەکات بۆ دۆزینەوەی
وانەکە لەلایەن کلێمێنت ڤیداڵ، وێنەی جوڵاو لەلایەن وێنەی جوڵاوی CUB

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:47

Kurdish (Central) subtitles

Revisions