Return to Video

خانووە ئەفسانەییەکان، کە لە قامیش درووستکراون

  • 0:01 - 0:03
    کاتێ نۆ ساڵ بووم،
  • 0:03 - 0:05
    دایکم لێی پرسیم کە ماڵەکەم چۆن دەبێت،
  • 0:06 - 0:09
    منیش ئەم قارچکە جادوویەم کێشا.
  • 0:09 - 0:12
    و دواتر بەڕاستی بنیاتی نا.
  • 0:12 - 0:14
    (پێکەنین)
  • 0:14 - 0:16
    پێم وانیە کە درکم بە نائاسایی
    ئەمە کردبێ لەو کاتەدا،
  • 0:16 - 0:18
    لەوانەیە هێشتا درکم پێنەکردبێ،
  • 0:18 - 0:21
    چونکە هێشتا دیزاینی خانوو ئەکەم.
  • 0:23 - 0:27
    ئەمە ماڵێکی پێشەکی داواکراوی شەش نهۆمییە
    لە دورگەی بالی.
  • 0:27 - 0:30
    بە تەواوی لە قامیش پێکهاتووە.
  • 0:30 - 0:34
    ژووری دانیشتنەکە لە قاتی چوارە و لە
    دۆڵەکە دەڕوانێت.
  • 0:35 - 0:37
    بە پردێک دەچیتە ناو خانووەکە.
  • 0:39 - 0:40
    بۆ چارەسەری گەرمی هێڵەکەمەرەییەکان،
  • 0:40 - 0:44
    بنمیچی چەماوەمان بەکارهێنا تاوەکو
    شنەباکان بچنەژوورەوە.
  • 0:46 - 0:49
    وەلێ هەندێ ژوور بەرزە پەنجەرەی هەیە تا
    هەوا سازاندنەکەی پارێزراو بێت
  • 0:49 - 0:53
    و مێشوولەکانیش دەربکات.
  • 0:54 - 0:55
    ئەم ژوورەمان بە کراوەیی جێهێشت.
  • 0:55 - 0:58
    هەواسازاندنێکمان کرد، تەختەخەوی
    چادرمان بەکارهێنا.
  • 0:59 - 1:03
    و یەکێک لە کڕیارەکان ژوورێکی تیڤی
    دەویست لە سوچێکی ژووری دانیشتنەکەدا.
  • 1:03 - 1:06
    شوێنێکی جیابووەوە و دیواری بەرز کە هەستت
    بە باشی نەدەکرد تێیدا،
  • 1:06 - 1:11
    بۆیە لە جێی ئەوە، ئەم حەسیرە گەورە
    چنراوەمان بەکارهێنا.
  • 1:12 - 1:17
    ئێستا، هەموو پێداوێستییە بەنرخەکانمان
    هەیە، وەک گەرماوەکان.
  • 1:17 - 1:21
    ئەمە سەبەتەیەکە لە سوچی ژووری
    دانیشتنەکەدا،
  • 1:21 - 1:25
    و دەبێ پێتان بڵێم کە هەندی خەڵک دوو دڵن
    لەبەکارهێنانی.
  • 1:25 - 1:27
    هێشتا تاقیکردنەوەی دابڕینی دەنگمان
    نەکردووە.
  • 1:27 - 1:30
    (پێکەنین)
  • 1:30 - 1:32
    کەوایە زۆر شت هەن کە هێشتا ئیشی
    لەسەر دەکەین،
  • 1:32 - 1:35
    بەڵام شتێ کە فێری بووم
  • 1:35 - 1:38
    ئەوەیە کە قامیش باش مامەڵەت لەگەڵ دەکات
    گەر بە ڕاستی بەکاریبهێنیت.
  • 1:39 - 1:41
    لە ڕاستیدا گیایەکی کێوییە.
  • 1:41 - 1:44
    لەزەویەکی بێ بەر گەشەدەکات--
  • 1:44 - 1:47
    کەنداڵ و ناوچەی شاخاویدا.
  • 1:47 - 1:51
    لە بن ئاوی تاڤگە، ئاوی بەهاران، تیشکی خۆر،
  • 1:51 - 1:56
    و ١٤٥٠ جۆری قامیش لە جیهاندا گەشەدەکەن،
  • 1:56 - 1:59
    تەنها ٧ جۆریان بەکاردێنین.
  • 1:59 - 2:00
    ئەوە باوکمە.
  • 2:00 - 2:02
    ئەو بوو فێری بیناکاری کردم بە قامیش،
  • 2:02 - 2:04
    لەنێو کۆمەڵە درەختێکدا وەستاوە
  • 2:04 - 2:08
    کە Dendrocalamus asper niger ە ،
    حەوت ساڵ لەمەوبەر چاندی.
  • 2:08 - 2:11
    هەموو ساڵی بەرهەمی نوێی ڕووەکی نوێێ لێبەرهەم دێت
  • 2:11 - 2:16
    لە گەشەی بەرهەماکانمان دەڕوانی کە لە سێ
    ڕۆژدا مەترێک گەشەیان کرد هەفتەی پێشوو،
  • 2:16 - 2:21
    جا لەبارەی تەختەیەکی گونجاو دەدوێین لە
    سێ ساڵدا.
  • 2:23 - 2:27
    دروێنەی هەزاران کۆمەڵەی ڕووەکی
    هاوخێزانمان کرد.
  • 2:27 - 2:29
    کە پێی دەڵێین بێتونگ، بەڕاستی بەرزە،
  • 2:29 - 2:31
    کە نزیکی ١٨ مەتری سوودمەندە بۆ ئیش.
  • 2:31 - 2:33
    بە بارهەڵگرێک لە شاخەکە دەیهێنینە خوارەوە،
  • 2:33 - 2:37
    و بەهێزە: هەمان گرژی ستیلی هەیە،
  • 2:37 - 2:40
    هەمان توانای پەستاوتنی کۆنکرێتی هەیە.
  • 2:40 - 2:43
    توند پێکیان دەبەستین و هەر چوار
    ،تەنێک دینگەیەکی لێ پێکدێن
  • 2:43 - 2:45
    دەتوانرێ لێی پێکبێت.
  • 2:45 - 2:49
    چوونکە ناوبۆشە، کەم کێشە،
  • 2:49 - 2:51
    كێشی کەمە بە جۆری بە هەندێ پیاو
    بەرزدەبێتەوە،
  • 2:51 - 2:54
    یاخود، یەک ژن.
  • 2:54 - 3:00
    (پێکەنین) (چەپڵەڕیزان)
  • 3:02 - 3:06
    کاتێ باوکم گرین سکوڵی لە بالی بنیات نا،
  • 3:06 - 3:10
    قامیشی هەڵبژارد بۆ هەموو بیناکانی
    شوێنەکە،
  • 3:10 - 3:12
    چون ئەو وەک بەڵێنێك دەیبینی.
  • 3:12 - 3:14
    بەڵینێکە بۆ منداڵان.
  • 3:14 - 3:18
    مادەیەکی گونجاو بۆ سرووشت، کە
    هەرگیز تەواو نەبێت.
  • 3:19 - 3:23
    و کاتێک شەش ساڵ پێش ئێستا
    بنیاتەکەیم بینی لەژێر بیناکارییدا
  • 3:23 - 3:27
    بیرم لەوە کردەوە، ئەمە زۆر نایابە.
  • 3:27 - 3:29
    لە چواردەورمان گەشە دەکات.
  • 3:29 - 3:31
    بەهێزە. پوختە.
  • 3:31 - 3:34
    دژە زەمین لەرزەیە.
  • 3:34 - 3:38
    بۆ زووتر دەستمان پێنەکرد؟
    دواتر چی لێ دروست دەکەین؟
  • 3:38 - 3:43
    جا لەگەڵ بنیاتنەرە ڕەسەناکانی گرین سکوڵ،
  • 3:43 - 3:45
    ئیبوکوم دۆزیەوە.
  • 3:45 - 3:50
    ئیبو واتە 'دایک' و کو واتە 'هی من'،
    پێکەوە واتای دایە زەوی من دەدات،
  • 3:50 - 3:55
    و لە ئیبوکو، ئێمە تیمێکی پیشەساز،
    تەلارساز، دیزاینەرین،
  • 3:55 - 4:00
    و ئەوەی ئێمە دەیکەین، دۆزینەوەی شێوازی
    نوێێ بیناکارییە.
  • 4:00 - 4:03
    لەم پێنج ساڵەی ئیشمان پێکەوە،
  • 4:03 - 4:08
    زیاد لە ٥٠ بنیاتی بێهاوتامان کرد،
    زۆربەیان لە بالی بوون.
  • 4:09 - 4:12
    نۆدانەیان، لادێی سەوزن--
  • 4:12 - 4:15
    ئەو وێنانەی بینیتان ماڵەکانی
    ئەم لادێیانە بوون--
  • 4:15 - 4:19
    بە کەل و پەلی جیاواز پڕمانکردنەوە،
  • 4:19 - 4:21
    لە چواردەری باخی میوەهاتمان چاند،
  • 4:21 - 4:24
    بە دڵخۆشیەوە میوانداریتان دەکەین رۆژێ
    سەردانی بکەن.
  • 4:24 - 4:27
    لەو کاتەی لەوێن، دەتوانن گرین سکوڵ ببینن--
  • 4:27 - 4:30
    بەردەوامین لە بنیاتنانی پۆلێک ساڵانە--
  • 4:30 - 4:33
    هەروا خانووە قارچکەکەم نۆژەن کردەوە.
  • 4:35 - 4:38
    ئێمە ئیش لەسەر خانووچکە دەکەین بۆ هەناردە.
  • 4:38 - 4:41
    ئەمە ماڵی سومبەنی شێوازی کۆنە کە
    لەبەریمان گرتەوە,
  • 4:41 - 4:44
    بە تەواوی لە هەموو وردەکارییەک و
    پێکنانی ماددەکاندا.
  • 4:45 - 4:49
    خواردنگەیەک لەگەڵ مەدبەخێکی هەوا کراوە.
  • 4:49 - 4:52
    لە مەدبەخ دەچێت، وایە؟
  • 4:52 - 4:56
    و پردێکی ٢٢ مەتری، ڕوبارەکەی بڕیوە.
  • 4:57 - 5:01
    جا، ئەوەی ئێمە دەیکەین، بە تەواوەتی
    نوێ نییە.
  • 5:02 - 5:06
    لە خانووچکەکانەوە بۆ پردە درێژە
    پێدراوەکان، وەک ئەمە لە جاڤا،
  • 5:06 - 5:09
    قامیش لە تەواوی هەرێمە خولگەییەکانی
    جیهان بەکارهاتووە
  • 5:09 - 5:12
    بۆ نزیەی دەیەها هەزار ساڵ.
  • 5:12 - 5:18
    چەندەها دورگە و کیشوەر هەن، کە بە بەلەمی
    لە قامیش درووستکراو پێی گەشتووین.
  • 5:18 - 5:21
    بەڵام تا ئەم نزیکانە،
  • 5:21 - 5:25
    قورسە قامیش لە حەشەراتەکان بپارێزین،
  • 5:25 - 5:30
    هەروا، هەموو ئەو شتانەی لە قامیش
    درووستکراوبوون لەناوچوون.
  • 5:31 - 5:33
    نەپارێزراوی قامیش لە کەش و هەواکاندا.
  • 5:33 - 5:36
    ئەو قامیشانەی چاک نەکراون، حەشەرەکان
    دەیخۆن و دەبێ بە تۆز.
  • 5:36 - 5:40
    جا بۆیە زۆربەی خەڵکی، بەتایبەت لە ئاسیا،
  • 5:40 - 5:44
    وا بیردەکەنەوە ناکرێ ئەونە هەژار بیت یا
    ئەونە لادێی بیت کە بتەوێ
  • 5:44 - 5:46
    لە خانووی قامیشیدا بژیت.
  • 5:46 - 5:48
    جا ئێمەش بیرمان کردەوە،
  • 5:48 - 5:50
    چی پێویستە بیکەین تا بیرکردنەوەیان بگۆڕین،
  • 5:50 - 5:54
    تا خەڵکی قایل بکەین قامیش شایەنی
    ئەوەیە بنیاکاری پێ بکەین،
  • 5:54 - 5:56
    کەمتر شایەنی فڕێدان بێت؟
  • 5:56 - 5:59
    سەرەتا، چارەسەری سەلامەتمان پێویستە،
  • 5:59 - 6:01
    بۆراکس خوێیەکی سرووشتییە.
  • 6:01 - 6:04
    کە وا لە قامیش دەکا ببێتە ماددەیەکی
    بنیاکاری درێژخایەن.
  • 6:04 - 6:07
    مامەڵەیەکی گونجاو، دیزاینێکی ورد
  • 6:07 - 6:09
    و بنیاتی قامیش دەتوانێ
    هەتا هەتایە بمێنێ.
  • 6:10 - 6:14
    دووەم، شتێکی نائاسایی لێ بنیات بنێێن.
  • 6:14 - 6:16
    کە خەڵکی بجوڵێنێت.
  • 6:16 - 6:17
    خۆشحاڵانە،
  • 6:17 - 6:19
    وەستای بەلەمەکانی کلتوری بالێنیس
  • 6:19 - 6:21
    کە وان قەدری وەستاکانیان دەزانن.
  • 6:21 - 6:24
    جا کۆکردنەوەی ئەوان لەگەڵ
    ئیشکەرە چاونەترسەکان
  • 6:24 - 6:27
    لە تەلارسازە نوێەکانی مەشق
    پیکراوە ناوخۆییەکان
  • 6:27 - 6:31
    و دیزاینەرکان و ئەندازیارەکان،
  • 6:31 - 6:34
    و دایم لەبیرت بێ کە دیزاینی
    دینگەیەک دەکەیت
  • 6:34 - 6:37
    کە چەماوەیە، لاربووەوەیە، ناوبۆشە.
  • 6:37 - 6:41
    هیچ دوو دینگەیەک لەیەک ناچن، هیچ
    دینگەیەکی ڕێك نییە،
  • 6:41 - 6:43
    هیچ تەختەی ئامادەکراوی ٢ بە ٤
    ئینج نییە لێرە.
  • 6:43 - 6:48
    ئیشی دەقیق، هاوكێشەکانی ئیشە باشەکان
    لەگەڵ ووشەکاری تەلارسازی
  • 6:48 - 6:49
    لێرە یەک ناگرنەوە.
  • 6:49 - 6:52
    بەڵکو دەبوو خۆمان یاساکانی خۆمان دابهێنین.
  • 6:52 - 6:56
    پرسیارمان لە قامیش کرد، لە چیدا باشە،
    دەیەوێت ببێتە چی،
  • 6:56 - 7:01
    ئەوەی ئەویش گوتی: ڕێزی لێبگرین،
    دیزاینێک بە بەهێزییەکەی بکەین،
  • 7:01 - 7:04
    لە ئاو بیپارێزین و زۆربەی بکەین بە چەماوە.
  • 7:04 - 7:06
    بۆیە ئێمە لە ڕاستییەکی سێ
    دووری دیزاین ئەکەین،
  • 7:06 - 7:08
    مۆدێلیەکەی درووست دەکەین
    بە سکەیڵ،
  • 7:08 - 7:11
    هەمان ئەو ماددانە بەکاردەهێنین
    کە خانووەکەی لێدرووست دەکەین
  • 7:11 - 7:13
    مۆدێل درووستکردن لە قامیش، هونەرێکە،
  • 7:13 - 7:16
    هەروەها کارێکی قورسی ئەندازیارییە.
  • 7:23 - 7:25
    جا ئەوە دیزاینی خانووەکەیە .
  • 7:25 - 7:27
    (پێکەنین)
  • 7:27 - 7:29
    بردمانە شوێنکارەکە،
  • 7:29 - 7:32
    بە ڕاستەی بچووک هەموو دینگەکانمان پێوا،
  • 7:32 - 7:36
    هەموو چەماوەکانمان پێوانە کرد،
    و پارچەیەک لە قامیشمان هەڵبژارد
  • 7:36 - 7:39
    بۆ ئەوەی خانووەکەی لێ درووست بکەین
    لە شوێنکارەکە.
  • 7:40 - 7:43
    کاتێ گەیشتینە وردەکارریەکان،
    ڕەچاوی هەموو شتمان کرد.
  • 7:43 - 7:46
    بۆ دەرگاکان دایم لاکێشەیی بن؟
  • 7:46 - 7:47
    بۆ خڕ نەبن؟
  • 7:47 - 7:49
    چۆن دەتوانی دەرگایەک
    باشتر بکەیت؟
  • 7:49 - 7:50
    ئەنجامەی دەرگا و زەمینکێشی دژ بوون،
  • 7:50 - 7:53
    و هەمیشە زەمینکێشی لە کۆتایدا دەیباتەوە،
  • 7:53 - 7:55
    جا بۆ تەوەرەی دەرگاکە لە ناوڕاست نەبێت
  • 7:55 - 7:58
    کە دەکرێت هەردەم هاوسەنگ بێت؟
  • 7:58 - 8:02
    بۆ شێوەی دەرگاکان
    وەک دڵۆپەی فرمێسك نەبن؟
  • 8:02 - 8:05
    بۆ کۆکردنەوەی سوودەکان و بەستنەوەی
  • 8:05 - 8:07
    بەم مادەیەوە،
  • 8:07 - 8:09
    دەبێت هەوڵێکی زۆر بدەین
  • 8:09 - 8:14
    لەگەڵ ئەو بەستنەوەیەدا، فەزایەکمان
    دۆزیەوە بۆ شتێکی نوێ.
  • 8:15 - 8:18
    بەرەنگارییەکە، چۆن بنمیچێک درووست دەکەی
  • 8:18 - 8:21
    گەر هیچ تەختەیەکی ڕێکت هەبێت ئیشی پێبکەیت؟
  • 8:21 - 8:25
    پێتان ئەڵێم کە هەندێ کات خەونم بە
    بەرد و داری ڕێکەوە دەبینی.
  • 8:25 - 8:27
    (پێکەنین)
  • 8:28 - 8:32
    بەڵام گەر کرێکاری کارامەت هەبێت
  • 8:32 - 8:34
    و ئەو قڵیشە بچووکانەت هەبێت،
  • 8:34 - 8:37
    بنمیچەکە بەیەکەوە ببەستیتەوە،
  • 8:37 - 8:40
    کانڤاس لە بنەکەی پێ ڕووپۆش بکەیت،
    بنەکەی بشاریتەوە.
  • 8:40 - 8:42
    چۆن دیزاینی کەوانتەرێکی
    خۆڕاگری مەدبەخ دەکەیت
  • 8:42 - 8:46
    کە یەکسان بێت لەگەل ئەم بنیاتە
    چەماوەیەی تۆ درووستت کردووە؟
  • 8:46 - 8:49
    لەتکردنی بەرد وەک تۆستی نان،
  • 8:49 - 8:51
    نەخشاندنی هەموو پارچەکان بەیەکەوە،
  • 8:51 - 8:53
    توێکڵەکەی پێوە جێبهێڵین،
  • 8:53 - 8:58
    ئەوەی ئەیکەین، زۆربەی
    ئیشی دەستن.
  • 8:58 - 9:00
    بەستەرەکانی بنیاتی بیناکەمان
  • 9:00 - 9:05
    تۆکمەکراون بە بەستەری ستیل، بەڵام زیاتر
    دەرزی لە قامیش درووستکراومان بەکارهێنا.
  • 9:05 - 9:09
    هەزارەها دەرزی قامیشی هەن لە هەر قاتێک.
  • 9:09 - 9:14
    ئەم زەمینە درەوشاوەیە لە پێستێکی
    تۆکمەی قامیش پێکهاتووە.
  • 9:14 - 9:17
    دەتوانی هەست بە بەرکەوتەکەی
    بکەین بە پێی پەتی.
  • 9:17 - 9:20
    و ئەو زەمینەیەی لەسەری دەڕۆیت، دەتوانێ
  • 9:20 - 9:21
    کاریگەری لەسەر شیوازی رۆشتنت هەبێت؟
  • 9:21 - 9:26
    دەتوانێت شوێنپێکانت بگۆڕێت کە لە کۆتایدا
    لە زەوی جێی دەهێڵیت؟
  • 9:26 - 9:28
    بیرمە نۆ ساڵی بووم
  • 9:28 - 9:30
    و هەستی سەرسامبوون
  • 9:30 - 9:32
    و شیمانە،
  • 9:32 - 9:34
    و کەمێك لە نموونایەتی.
  • 9:34 - 9:37
    ڕێیەکی دوورمان لە پێشە
  • 9:37 - 9:40
    و ڕێی زۆر بەجێمان کە لێیانەوە فێربووین،
  • 9:40 - 9:45
    بەڵام ئەو شتەی دەیزانم ئەوەیەم لەگەڵ
    بەهرەداری و ڕاسپاردنی بەڵێنێک،
  • 9:45 - 9:49
    دەتوانی جوانی و ئاسوودەی بهێنیتە بوون
  • 9:49 - 9:52
    و سەلامەتی و تەنانەت گرانبەهایی
  • 9:52 - 9:55
    لە ماددەیەک کە دووبارە گەشەدەکاتەوە.
  • 9:55 - 9:58
    سوپاس بۆ ئێوە.
  • 9:58 - 10:03
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
خانووە ئەفسانەییەکان، کە لە قامیش درووستکراون
Speaker:
ئیلۆرا هاردی
Description:

هەرگیز لەم جۆرە بینایانەتان نەدیوە. ماڵە قامیشیە سەرنجڕاکێشەکان کە لەلایەن ئیلۆرا هاردی و تیمەکەیەوە درووستکراون لە بالی. چەماوەیەکی سەرنجڕاکێش. ئەوان بەرەنگاری ئەوە بوونەوە کە قامیش مەبەست نادیار بێت. هیچ دوو دینگەیەکی قامیش وەک یەک نین، بۆیە هەر ماڵێک، پردێک و حەمامێک بێوێنەن.
لەم باسە جوان و پوختەیدا، شاراوەیی قامیشمان بۆ باس دەکات، وەک سەرچاوەیەکی گونجاو و پرشکێک بۆ ئەندێشەکردن.
ئەو دەڵێت '' دەبوو یاسای خۆمان دابهێنین''.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
10:17

Kurdish subtitles

Revisions