Return to Video

١٢ ڕاستی کە فێری بووم لە ژیان و نوسینەوە

  • 0:01 - 0:05
    کوڕەزا حەوت ساڵانەکەم لە هۆڵەکەیا
    لە خوار خۆمەوە ئەخەوێت، و
  • 0:05 - 0:06
    زۆر بەیانی هەڵئەسێت، و
  • 0:06 - 0:08
    پێم ئەڵێت،
  • 0:08 - 0:10
    "ئەزانیت، ئەکرێت ئەمە
    خۆشترین ڕۆژ بێت."
  • 0:11 - 0:13
    هەندێک جاری تریش
    بە نیوە شەو،
  • 0:13 - 0:16
    بە دەنگێکی بەرز بانگم ئەکات،
  • 0:16 - 0:19
    "نەنە، تۆ نەخۆش ئەکەویت و بمریت؟"
  • 0:19 - 0:24
    پێموابێت ئەمە زۆر شت ئەڵێت بۆ خۆم و
    زۆرێک لەوانەی ئەیانناسم،
  • 0:24 - 0:27
    کە ئێمە تێکەڵەیەکی چاوەڕێکردنین
    بە دڵخۆشییەوە
  • 0:27 - 0:28
    لەگەڵ بە ترسەوە.
  • 0:29 - 0:33
    بۆیە چەند ڕۆژێک پێش ٦١ەمین
    ساڵیادی لەدایکبوونم دانیشتم، و
  • 0:33 - 0:37
    بڕیارم یا لیستێک درووستکەم
    لە هەموو ئەو شتانەی بەدڵنیاییەوە ئەیانزانم.
  • 0:38 - 0:41
    ڕاستییەکی زۆر کەم هەیە
    لە کلتوری خوازراودا، و
  • 0:41 - 0:44
    شتێکی باشە لە چەند
    شتێکی کەم دڵنیابیت.
  • 0:45 - 0:48
    بۆ نموونە، من چیتر ٤٧ ساڵ نیم،
  • 0:49 - 0:52
    هەرچەنە ئەمە تەمەنەکەیە
    کە هەست ئەکەم تیای بم و
  • 0:52 - 0:54
    هەست ئەکەم تەمەنم ئەوەنە بێت.
  • 0:55 - 0:58
    پۆڵی هاوڕێم لە کۆتاییەکانی
    ٧٠کانی تەمەنیا ئەیوت
  • 0:58 - 1:01
    هەست ئەکات پیاوێکی گەنج بێت
    کە شتێکی هەبێت کێشە بێت.
  • 1:01 - 1:05
    (پێکەنین)
  • 1:05 - 1:08
    کەسە ڕاستەقینەکەی ناخمان
    لە دەرەوەی کات و بۆشاییە،
  • 1:08 - 1:09
    بەڵام بە سەیرکردنی کاغەزەکان،
  • 1:09 - 1:13
    ڕاستییەکەی ئەتوانم ببینم
    کە ساڵی ١٩٥٤ لەدایک بووم.
  • 1:13 - 1:16
    خودەکەی ناخم لە دەرەوەی
    کات و بۆشاییە.
  • 1:16 - 1:18
    هیچ تەمەنێکی نییە.
  • 1:18 - 1:22
    من هەموو تەمەنێکم کە تیایا بووم و
    ئێوەش بەهەمان شێوە،
  • 1:22 - 1:24
    هەرچەنە بەدەست خۆم نییە و
    ئەبێ باسیکەم کە لەلاوە
  • 1:24 - 1:27
    لەوانەیە یارمەتیدەر بووایە
    ئەگەر ئەوەنە زۆر
  • 1:27 - 1:30
    پەیڕەوی بایەخدان بە پێستی ٦٠ەکانی تەمەن،
  • 1:30 - 1:33
    ئەویش ئەوەبوو چەندێک ئەکرێت
    خۆر لێتبات
  • 1:33 - 1:36
    لەکاتێکا خۆت داپۆشیت
    بە ڕۆنی مناڵان و
  • 1:36 - 1:40
    خۆشت بخەیتە ناو کاغەزێکی
    ئەلەمنیۆنی شەوقدەرەوە.
  • 1:40 - 1:42
    (پێکەنین)
  • 1:42 - 1:44
    زۆر ئازادی پێبەخش بوو،
    ڕووبەڕووی ڕاستییەکە ببمەوە
  • 1:44 - 1:48
    کە چیتر لە دوایین ساتە ناخۆشەکانی
    تەمەنی ناوەڕاستدا نیم،
  • 1:48 - 1:52
    کە بڕیارم یا هەموو شتێکی ڕاست
    بنووسمەوە کە ئەیزانم.
  • 1:52 - 1:55
    ئەم ماوەیە خەڵک بەڕاستی زۆر
    ڕەشبینن و هەست بە ناخۆشی ئەکەن، و
  • 1:55 - 1:58
    بەردەوام لێم ئەپرسن چی ڕاستە.
  • 1:58 - 2:05
    بۆیە هیوادارم لیستی شتەکانم
    کە ئەرێنیم لەبارەیانەوە
  • 2:05 - 2:08
    هەندێک ڕێنمایی کارکردنی
    بنچینەیی بخاتە ڕوو
  • 2:08 - 2:11
    بۆ هەر کەسێک کە هەست بکات
    نووقم بووە یان لەژێر فشاردایە.
  • 2:12 - 2:14
    ژمارە یەک:
  • 2:14 - 2:18
    یەکەمین و ڕاستترین شت ئەوەیە
    کە هەموو ڕاستییەک نەگونجانە.
  • 2:18 - 2:22
    ژیان هەردووکێتی، دیارییەکی هەتا بڵێی
    جوان و بەنرخە، و
  • 2:22 - 2:27
    لە لا جەستەییەکەی شتەکانیش
    بوون لێرە مەحاڵە.
  • 2:27 - 2:28
    پێکەوەگونجانێکی زۆر خراپە
  • 2:28 - 2:32
    بۆ ئەوانەمان کە وەک کەسانێکی
    زۆر هەستیار لەدایک بووین.
  • 2:32 - 2:35
    زۆر قورس و سەیرە
    کە هەندێک جار بیر ئەکەینەوە
  • 2:35 - 2:36
    لەوانەیە پێمان ڕابوێرن.
  • 2:37 - 2:42
    پێکەوە پڕکراوە لە شیرینییەکی جەرگبڕ و
    جوانی،
  • 2:42 - 2:44
    هەژارییەکی بێچارانە،
  • 2:44 - 2:47
    لافاوەکان، و مناڵەکان و زیپکە و مۆزارت،
  • 2:47 - 2:49
    هەمووی پێکەوە تێکەڵکراوە.
  • 2:50 - 2:52
    پێموانییە سیستمێکی نموونەیی بێت.
  • 2:52 - 2:55
    (پێکەنین)
  • 2:55 - 2:59
    ژمارە دوو: زۆربەی زۆری شتەکان
    دووبارە ئەکەونەوە کار
  • 2:59 - 3:01
    ئەگەر بۆ چەند خولەکێک
    پلاکەکەی لێکەیتەوە --
  • 3:01 - 3:04
    (پێکەنین)
  • 3:04 - 3:07
    (چەپڵەلێدان)
  • 3:07 - 3:09
    بە ئێوەشەوە.
  • 3:11 - 3:14
    سێیەم: هیچ شتێک نییە
    لە دەرەوەی خۆت
  • 3:14 - 3:17
    کە بە هەر جۆرێکی هەمیشەیی
    بتوانێ یارمەتیت بات،
  • 3:17 - 3:19
    مەگەر خۆت چاوەڕێی
    ئەندامێک بکەیت.
  • 3:20 - 3:25
    ناتوانیت ئاشتی و هێمنی مێشک بکڕیت،
    بەدەستبێنیت یان ڕێکخەیت.
  • 3:25 - 3:29
    ئەمە ناخۆشترین ڕاستییە، و
    زۆریشم ڕق لێیە.
  • 3:30 - 3:32
    بەڵام کارێکی ناوەکییە، و
  • 3:32 - 3:35
    ناتوانین ئاشتی یان باشتربوونی
    بەردەوام ڕێکخەین
  • 3:35 - 3:37
    بۆ ئەو کەسانەی کە زۆرمان خۆش ئەوێن
    لە جیهانا.
  • 3:37 - 3:39
    پێویستە ڕێگەی خۆیان بدۆزنەوە،
  • 3:39 - 3:41
    وەڵامەکانی خۆیان.
  • 3:41 - 3:44
    ناتوانیت بە تەنیشتی
    مناڵە پێگەشتووەکانتەوە ڕاکەیت
  • 3:44 - 3:49
    بە دژەخۆر و لێو تەڕکەر
    لە گەشتی بوون بە پاڵەوانیان.
  • 3:49 - 3:51
    پێویستە ئازادیان بکەیت.
  • 3:51 - 3:54
    بێڕێزیکردنە ئەگەر نەیکەیت. و
  • 3:55 - 3:57
    ئەگەر کێشەی کەسێکی تر بێت،
  • 3:57 - 3:59
    هەرچۆنێک بێت لەوانەیە
    وەڵامەکەت پێنەبێت.
  • 3:59 - 4:00
    (پێکەنین)
  • 4:01 - 4:03
    زۆربەی کات یارمەتییەکەمان
    زۆر یارمەتیدەر نییە.
  • 4:04 - 4:06
    یارمەتییەکەمان زیاتر ژەهراوییە. و
  • 4:07 - 4:10
    یارمەتیدانیش لایەنە
    خۆرهەتاوەکەی کۆنترۆڵکردنە.
  • 4:11 - 4:13
    بەس ئەوەنە یارمەتی خەڵکبە.
  • 4:13 - 4:17
    چاکی و ئامادەبوونت بۆ یارمەتیدان
    بە هەموو لەشتەوە دەرمەخە.
  • 4:17 - 4:19
    (پێکەنین)
  • 4:19 - 4:21
    (چەپڵەلێدان)
  • 4:21 - 4:23
    ئەمە ئەمانباتە سەر ژمارە چوار:
  • 4:23 - 4:27
    هەمووان تێکچوون، شکاون،
    جیڕن، و ترساون،
  • 4:27 - 4:30
    تەنانەت ئەو کەسانەی لەوە ئەچن
    هەموویان پێکەوە هەبێت.
  • 4:30 - 4:32
    زۆر لەوە زیاتر کە باوەڕی پێ ئەکەن
    لە ئێوە ئەچن،
  • 4:32 - 4:37
    بۆیە هەوڵمەیە ناخی خۆت بەراوردکەیت
    بۆ دەرەوەی خەڵکی تر.
  • 4:37 - 4:40
    تەنیا خراپترت ئەکات
    لەوەی ئێستات.
  • 4:40 - 4:43
    (پێکەنین)
  • 4:44 - 4:48
    هەروەها، ناتوانیت هیچ کامێکی
    ڕزگارکەیت یان چاککەیتەوە
  • 4:48 - 4:50
    یان کەس لە سەرخۆشبوون دەرکەیت.
  • 4:50 - 4:53
    ئەوەی یارمەتی یام ٣٠ ساڵ لەمەوبەر
    پاک بمەوە و ئیتر نەخۆمەوە
  • 4:53 - 4:56
    کارەساتەکانی هەڵسوکەوت و
    بیرکردنەوەم بوو.
  • 4:56 - 4:58
    بۆیە داوای یارمەتیم لە چەند هاوڕێیەکم کرد
    کە وازیان هێنابوو،
  • 4:58 - 5:00
    پەنام برد بۆ هێزی بەرزتر.
  • 5:00 - 5:04
    یەکێک لە درێژکراوەکانی وشەی خوا (گاد(
    "دیاری بێچارەییە،"
  • 5:04 - 5:06
    G-O-D،
  • 5:06 - 5:08
    یان وەک چۆن هاوڕێیەک وتی
  • 5:08 - 5:13
    لە کۆتاییا لەوە خێراتر خراپ ئەبووم
    وەک لەوەی بتوانم ستانداردەکانم دابەزێنم.
  • 5:13 - 5:19
    (پێکەنین)
  • 5:19 - 5:21
    بۆیە لەوانەیە لەمەیا
    خوا مەبەستی ئەوە بێت،
  • 5:21 - 5:25
    "من هیچ بیرۆکەیەکی باشم پێنەمابێت."
  • 5:26 - 5:30
    لەکاتێکا چاکردنەوە و ڕزگارکردن و
    هەوڵدان بۆ ڕزگارکردن بێ سوودە،
  • 5:30 - 5:33
    بایەخ بەخۆدانی بنەڕەتی چەندینە، و
  • 5:33 - 5:37
    لە خۆتەوە دەرئەچێتە دەرەوە
    بۆ بارگەی هەوا
  • 5:37 - 5:38
    وەک هەوایەکی پاکی بچووک.
  • 5:38 - 5:41
    دیارییەکی گەورەیە بۆ جهان.
  • 5:41 - 5:46
    کاتێک خەڵک وەڵام ئەیەنەوە بە وتنی،
    "باشە زۆر لەخۆی بایی نییە،"
  • 5:46 - 5:49
    هەر بە لاری زەردەخەنەکە وەک مۆنا لیزا و
  • 5:49 - 5:52
    کوپێک چا بۆ هەردووکتان بکە.
  • 5:53 - 5:57
    پڕبوون لە خۆشەویستی بۆ
    خوودە مناڵانە، خودچەقە،
  • 5:57 - 6:00
    بێزارکەرە، خراپەکەی خۆت
  • 6:00 - 6:01
    لە ماڵەوەبوونە.
  • 6:01 - 6:03
    لەویا ئاشتی جیهان دەستپێئەکات.
  • 6:05 - 6:07
    ژمارە پێنج:
  • 6:07 - 6:12
    چکلێت بە کاکاوی لەسەدا ٧٥
    خواردنێکی باش نییە.
  • 6:12 - 6:16
    (پێکەنین)
  • 6:16 - 6:20
    باشترە بەکاریبێنیت وەک خواردن
    لە تەڵەکانی مارا
  • 6:20 - 6:25
    یان ڕاگرتنی قاچەکانی
    کورسییەکانی ئەلەرنەوە.
  • 6:25 - 6:28
    هەرگیز بۆ ئەوە نەبووە
    شتێک بێت بخورێت.
  • 6:30 - 6:31
    ژمارە شەش --
  • 6:31 - 6:35
    (پێکەنین)
  • 6:35 - 6:36
    نوسین.
  • 6:37 - 6:41
    هەموو نوسەرێک کە ئەیناسن یەکەمین
    مسۆدەکانی زۆر خراپن،
  • 6:41 - 6:43
    بەڵام هەر لەسەر کورسییەکە ئەمێننەوە.
  • 6:43 - 6:45
    ئەوە نهێنییەکەی ژیانە.
  • 6:45 - 6:48
    ئەوە لەوانەیە جیاوازی سەرەکی بێت
    لەنێوان ئێوە و ئەوان.
  • 6:48 - 6:50
    ئەوان هەر ئەیکەن.
  • 6:50 - 6:52
    بە ڕێککخستنی پێشوەخت لەگەڵ خۆیان ئەیکەن.
  • 6:53 - 6:55
    وەک قەرزێکی شەرەف ئەیکەن.
  • 6:55 - 6:58
    ئەو چیرۆکانە ئەگێڕنەوە
    کە بە مێشکیانا یەت
  • 6:58 - 7:00
    جاری ڕۆژێک، ئیتر وردە وردە.
  • 7:00 - 7:02
    ئەوکاتەی برا گەورەکەم
    لە پۆلی چوار بوو،
  • 7:02 - 7:06
    ئەبوو نوسینی وەرزەکەی
    لەسەر باڵندەکان پێشکەشکات ڕۆژی دواتر و
  • 7:06 - 7:09
    دەستیشی پێنەکردبوو.
  • 7:09 - 7:13
    بۆیە باوکم لەگەڵیا دانیشت
    بە کتێبێکی ئۆودوبۆنەوە،
  • 7:13 - 7:15
    قەڵەم و کاغەز، و بزمارە بچووکەکان --
  • 7:15 - 7:21
    بۆ ئەوانەتان کە تەمەنتان زیاترە و
    ئەزانن بزمارە بچووکەکان کامانەن --
  • 7:21 - 7:24
    بە براکەمی وت،
  • 7:24 - 7:26
    "باڵندە بە باڵندە وەریگرە،
  • 7:26 - 7:29
    یەکەمجار دەربارەی پێلیکانەکان بخوێنەرەوە
  • 7:29 - 7:33
    ئینجا بە دەنگی خۆت دەربارەی
    پێلیکانەکان بنووسە.
  • 7:33 - 7:36
    ئینجا چیکادیسەکان، و
  • 7:36 - 7:38
    بە دەنگی خۆت باسی ئەوانمان بۆ بکە.
  • 7:39 - 7:40
    ئینجا قازەکان."
  • 7:40 - 7:44
    کەواتە دوو گرنگترین شت
    دەربارەی نوسین: باڵندە بە باڵندە و
  • 7:44 - 7:47
    ئینجا یەکەم مسۆدە خراپەکان.
  • 7:48 - 7:50
    ئەگەر نەزانی لەکوێوە دەستپێکەیت،
  • 7:50 - 7:53
    بیرتبێت هەر هەموو شتێک
    کە بەسەرت هاتووە هی خۆتە، و
  • 7:53 - 7:54
    ئەبێ بیگێڕیتەوە.
  • 7:55 - 7:58
    ئەگەر خەڵک بیانەوێت باشتر و
    گەرمتر بنوسیت لەسەریان،
  • 7:58 - 8:00
    ئەبوو ڕەفتاریان باشتر بێت.
  • 8:00 - 8:03
    (پێکەنین)
  • 8:03 - 8:06
    (چەپڵەلێدان)
  • 8:07 - 8:10
    هەست ئەکەی لە دۆزەخا بیت
    ئەگەر ڕۆژێک بێت هەستیت و
  • 8:10 - 8:12
    هەرگیز ئەو شتانەت نەنوسیبێت
  • 8:12 - 8:15
    کە بەسەر ئێخەکانی
    دڵتەوە بووبێتن:
  • 8:15 - 8:19
    چیرۆکەکانت، یادەوەرییەکانت،
    تێڕوانینەکانت و گۆرانییەکانت --
  • 8:19 - 8:20
    ڕاستییەکەت،
  • 8:20 - 8:22
    بۆچوونی خۆت لەسەر شتەکان --
  • 8:22 - 8:24
    بە دەنگی خۆت.
  • 8:24 - 8:26
    بەڕاستی هەر ئەوەنەت هەیە
    پێشکەشمانی بکەیت، و
  • 8:26 - 8:29
    هەر لەبەر ئەوەش لەدایک بوویت.
  • 8:30 - 8:35
    حەوت: دەرکردن و سەرکەوتنە
    داهێنەرە کاتییەکان
  • 8:35 - 8:37
    شتێکن ئەبێت چاکبیتەوە لێیان.
  • 8:38 - 8:41
    چەندین کەس ئەکوژن.
  • 8:41 - 8:43
    ئازارت ئەیەن، زیانت پێئەگەیەنن و
    ئەتگۆڕن
  • 8:43 - 8:45
    بە چەندین شێوە کە هەرگیز
    نەتوانی بیهێنیتە بەرچاوت.
  • 8:46 - 8:49
    خراپەکارترین کەسەکان کە ناسیبێتمن و
    لە بەهای خەڵکیان کەمکردبێتەوە
  • 8:49 - 8:52
    نووسەرە نێرەکان کە پڕفرۆش بوون. و
  • 8:53 - 8:57
    کەچی ئەگەر بگەڕێینەوە سەر ژمارە یەک،
    کە هەموو ڕاستییەک نەگونجانە،
  • 8:57 - 9:00
    هەروەها موعجیزەیەکیشە
    کە کارەکەت بڵاوکرێتەوە،
  • 9:00 - 9:03
    چیرۆکەکان بخوێنرێنەوە و
    خەڵک بیانبیستێت.
  • 9:03 - 9:05
    تەنیا هەوڵبە بەهێواشی
    ئەو خەیاڵە بەخۆتا بێنیت
  • 9:05 - 9:08
    کە بڵاوکردنەوە ساڕێژت ئەکات،
  • 9:08 - 9:12
    کە کونەکانی پەنیرە سویسرییەکەی
    ناخت پڕ ئەکاتەوە.
  • 9:12 - 9:14
    ناتوانێت.
  • 9:14 - 9:15
    نایکات.
  • 9:15 - 9:17
    بەڵام نوسین ئەتوانێ.
  • 9:17 - 9:20
    بەهەمان شێوە گۆرانیوتن لە کۆرسێکا
    یان باندێکی فۆلکلۆری.
  • 9:20 - 9:24
    بەهەمان شێوە ڕەنگکردن و
    وێنەکێشان لەسەر گەڕەکەکان
  • 9:24 - 9:27
    یان هەڵگرتنەوەی سەگە پیرەکانی
    کەسی تر نایەوێت.
  • 9:29 - 9:32
    ژمارە هەشت: خێزانەکان.
  • 9:33 - 9:36
    خێزانەکان، قورسن، قورسن، قورسن،
  • 9:36 - 9:39
    گرنگ نییە چەندێک دڵت پێخۆشبێت و
    چەندێک سەرسوڕهێنەر بن.
  • 9:39 - 9:42
    دووبارە، سەیری ژمارە دوو بکە.
  • 9:42 - 9:43
    (پێکەنین)
  • 9:43 - 9:47
    لە کۆبوونەوە خێزانییەکانا کە لەپڕ هەست ئەکەی
    بتەوێ خۆت یان یەکێ بکوژیت --
  • 9:47 - 9:48
    (پێکەنین)
  • 9:48 - 9:50
    بیرتبێت کە هەموو کات،
  • 9:50 - 9:56
    موعجیزەیە کە هەر یەکێکمان، بەدیاریکراوی،
    درووست بووین و لەدایک بووین.
  • 9:57 - 9:58
    زەوی قوتابخانەی لێبووردنە.
  • 9:58 - 10:01
    بە لەخۆبوردن لەخۆت دەستپێئەکات، و
  • 10:01 - 10:04
    ئینجا لەوانەیە لەسەر
    مێزی نانخواردن دەستپێکەیت.
  • 10:05 - 10:08
    بەو شێوەیە، ئەتوانیت ئەم کارە
    بە پانتۆڵێکی فشەوە بکەیت.
  • 10:08 - 10:11
    (پێکەنین)
  • 10:11 - 10:13
    کاتێک ویلیام بلەیک وتی کە
    ئێمە لێرەین
  • 10:13 - 10:16
    هەتا فێربین بەرگەی تیشکەکانی
    خۆشەویستی بگرین،
  • 10:16 - 10:20
    ئەیزانی کە خێزانەکەت ئەبێت
    بە بەشێکی نزیکی ئەمە،
  • 10:20 - 10:23
    تەنانەت کاتێکیش ئەتەوێت
    بە قیژەوە ڕاکەیت بۆ ژیانە بچووکە جوانەکەت.
  • 10:24 - 10:26
    بەڵام بەڵێنتان پێئەیەم
    ئێوە لە ئاستی ئەوەیان.
  • 10:26 - 10:30
    ئەتوانی بیکەیت سەندرێلا،
    ئەتوانی بیکەیت، و
  • 10:30 - 10:32
    سەرسامیش ئەبیت پێی.
  • 10:33 - 10:35
    نۆ: خواردن.
  • 10:36 - 10:39
    هەوڵبە کەمێک باشتر بیکەیت.
  • 10:39 - 10:41
    پێموابێت ئەزانن مەبەستم چییە.
  • 10:41 - 10:45
    (پێکەنین)
  • 10:51 - 10:52
    ژمارە ١٠ --
  • 10:52 - 10:55
    (پێکەنین)
  • 10:55 - 10:56
    شۆخی.
  • 10:56 - 11:00
    شۆخی ژەنگ لێکەرەوەی ڕۆحییە،
  • 11:00 - 11:01
    یان باڵی ئاوییە.
  • 11:01 - 11:07
    نهێنی پشت شۆخی ئەوەیە کە خوا
    هێنری کیسینجەر و ڤلادیمیێر پوتن و
  • 11:07 - 11:08
    منیشی خۆش ئەوێت
  • 11:08 - 11:13
    هەروەک چۆن ئەو یان ئەو
    کوڕەزا و کچەزاکانی تۆیان خۆشئەوێت.
  • 11:13 - 11:14
    خۆت بزانە چییە.
  • 11:14 - 11:16
    (پێکەنین)
  • 11:16 - 11:19
    جوڵەی شۆخی ئەوەیە
    کە ئەمانگۆڕێت، ساڕێژمان ئەکات و
  • 11:19 - 11:21
    جیهانەکەمان ساڕێژ ئەکات.
  • 11:21 - 11:25
    بۆ هێنانی شۆخی، بڵێ، "یارمەتی،" و
    ئینجا خۆت ببەستەرەوە.
  • 11:25 - 11:28
    لە هەر کوێ بیت شۆخی ئەتدۆزێتەوە،
  • 11:28 - 11:30
    بەڵام لەو شوێنەیا بەجێتناهێڵێت
    کە تۆی لێ دۆزییەوە. و
  • 11:30 - 11:34
    شۆخی لە کاسپەریش ناچێت،
    جنۆکە ڕووخۆشەکە،
  • 11:34 - 11:35
    بەداخەوە.
  • 11:35 - 11:38
    بەڵام زەنگی تەلەفونەکە لێئەیات
    یان نامەکە یەت و
  • 11:38 - 11:39
    ئینجا دژی هەموو جیاوازییەکان،
  • 11:39 - 11:42
    قسە خۆشییەکەت دەربارەی خۆت
    بۆ ئەگەڕێتەوە.
  • 11:43 - 11:46
    پێکەنین بەڕاستی پیرۆزییەکی
    ڕووپۆشکراوە بە کاربۆن.
  • 11:47 - 11:50
    یارمەتیمان ئەیات دووبارە و
    دووبارە هەناسە بەین و
  • 11:50 - 11:52
    ئەمانگەڕێنێتەوە بۆ خۆمان، و
  • 11:52 - 11:55
    ئەمەش باوەڕمان ئەیاتێ
    بۆ ژیان و بۆ یەکتریش. و
  • 11:56 - 12:00
    بیرتان بێت -- شۆخی هەمووکات
    دوا قسە ئەکات.
  • 12:02 - 12:05
    یانزەیەم: خوا تەنیا مەبەستی باشە.
  • 12:05 - 12:07
    هەر بەڕاستی ئەوەنە ترسێنەر نییە.
  • 12:07 - 12:12
    واتای زیرەکییەکی بەکارتۆنکراوی
    پیرۆز یان ئاسمانی،
  • 12:12 - 12:15
    یان وەک فێری بووین
    لە گۆرانی دێتیریۆراتای مەزنەوە،
  • 12:15 - 12:17
    "پارچەی کەوتووە خوار لە ئاسمان."
  • 12:18 - 12:21
    ناوێکی باش بۆ خوا: "من نیم."ە
  • 12:22 - 12:25
    ئیمێرسن ئەیوت کە
    دڵخۆشترین کەس لەسەر زەوی
  • 12:25 - 12:29
    ئەوەیە کە وانەکانی پەرستن
    لە سرووشتەوە فێر ئەبێت.
  • 12:29 - 12:32
    بۆیە زۆر بڕۆ دەرەوە و
    سەیری ئاسمانکە.
  • 12:32 - 12:36
    قەشەکەم ئەیوت ئەتوانیت هەنگ بگریت
    لە لە قتووی شووشەی بێ سەرا
  • 12:36 - 12:38
    چونکە سەیری سەرەوە ناکەن،
  • 12:38 - 12:43
    بۆیە سەرلێشێواوانە ئەگەڕێن و
    خۆیان ئەکێشن بە دیوارە شووشەکانا.
  • 12:43 - 12:45
    بڕۆ دەرەوة. سەیری سەرەوەکە.
  • 12:45 - 12:46
    نهێنی ژیان.
  • 12:47 - 12:49
    لە کۆتاییشدا: مردن.
  • 12:50 - 12:52
    ژمارە ١٢.
  • 12:53 - 12:54
    سەرسام بوون و
    بێزلێکردنەوە.
  • 12:55 - 13:00
    زۆر قورسە بەرگەی بگریت کاتێک کەسەکانی
    ناتوانی بێ ئەوان بژیت ئەمرن.
  • 13:00 - 13:03
    هەرگیز ئەو لەدەستدانانە لەبیرناکەیت، و
    گرنگ نییە کلتوورەکە چی ئەڵێت،
  • 13:03 - 13:05
    پێویست ناکا لەبیریانکەیت.
  • 13:05 - 13:10
    ئێمەی مەسیحی حەز ئەکەین بیر لە مردن
    بکەینەوە وەک گۆڕانکارییەکی ناونیشان،
  • 13:10 - 13:15
    بەڵام هەرچۆنێک بێت، ئەو کەسە
    دووبارە لە دڵتا زیندوو ئەبێتەوە
  • 13:15 - 13:17
    ئەگەر دڵت دانەخەیت.
  • 13:17 - 13:20
    وەک لیۆنارد کۆهین وتی،
    "هەموو شتێک درزی تیایە، و
  • 13:20 - 13:22
    بەو شێوەیە ڕووناکی ئەچێتە ژوورەوە."
  • 13:22 - 13:25
    بەو شێوەیەش دووبارە هەست ئەکەین
    خەڵکەکانمان بە تەواوەتی زیندوو بووبێتنەوە.
  • 13:27 - 13:31
    هەروەها، خەڵکیش واتلێئەکەن
    زۆر بە بەرزی پێبکەنیت
  • 13:31 - 13:34
    لە کاتە نەگونجاوەکانا، و
  • 13:34 - 13:36
    ئەوەش هەواڵە خۆشەکەیە.
  • 13:36 - 13:41
    بەڵام نەبوونیان ئەبێت بە خەوێکی ناخۆشی
    هەمیشەیی بۆت.
  • 13:41 - 13:46
    خەم و هاوڕێ، کات و فرمێسک
    هەتا ڕادەیەک ساڕێژت ئەکات.
  • 13:46 - 13:50
    فرمێسکەکان ئەتشۆن و پاک ئەکەنەوە و
    تەڕت ئەکەن و شێدارت ئەکەن
  • 13:50 - 13:52
    بە هەمان شێوە زەوییەکەش کە لەسەری ئەڕۆیت.
  • 13:52 - 13:55
    یەکەم شت ئەزانیت کە خوا
    بە موسای وت؟
  • 13:56 - 13:59
    پێی ئەڵێت، "پێڵاوەکانت دانێ."
  • 13:59 - 14:03
    چونکە ئەمە زەوییەکی پیرۆزە،
    هەموو بەڵگەکان بۆ پێچەوانە.
  • 14:03 - 14:06
    قورسە باوەڕ بکەیت،
    بەڵام ئەوە ڕاستترین شتە بیزانم.
  • 14:06 - 14:10
    کاتێک کەمێک پیرتر ئەبیت،
    وەک خوودە بچووکەکەی خۆم،
  • 14:10 - 14:14
    درک بەوە ئەکەیت کە مردن
    هێندەی لەدایکبوون پیرۆزە.
  • 14:15 - 14:18
    نیگەرانیش مەبن -- بەردەوام بن لە ژیانتان.
  • 14:18 - 14:23
    زۆربەی زۆری مردنەکان
    ئاسان و لەسەرخۆن
  • 14:23 - 14:26
    لەگەڵیشیا باشترین کەسەکانت
    بە چواردەورتەوە ئەبن
  • 14:26 - 14:28
    هەتا چەندێک پێویستت پێبێت.
  • 14:28 - 14:29
    بەتەنیا نابیت.
  • 14:31 - 14:34
    یارمەتیت ئەیەن تێپەڕیت
    بۆ ئەوەی چاوەڕێت ئەکات.
  • 14:35 - 14:37
    وەک رام داس وتوێتی،
  • 14:37 - 14:38
    "کە هەموو شتێک وترا و کرا،
  • 14:39 - 14:42
    تەنیا بۆ ماڵەکانی یەکتر ئەچین."
  • 14:43 - 14:45
    پێموابێت ئەوە خۆیەتی،
  • 14:45 - 14:47
    بەڵام ئەگەر بیر لە هەر شتێکی تر بکەمەوە،
  • 14:47 - 14:48
    پێتان ئەڵێم.
  • 14:48 - 14:49
    زۆر سوپاس.
  • 14:49 - 14:51
    (چەپڵەلێدان)
  • 14:51 - 14:52
    زۆر سوپاس.
  • 14:52 - 14:54
    (چەپڵەلێدان)
  • 14:54 - 14:56
    زۆر سەرمسوڕما لەوەی
    داوام لێکرا کە بێم،
  • 14:56 - 14:59
    چونکە ئەمە جیهانی من نییە،
  • 14:59 - 15:01
    تەکنەلۆجیا یان دیزاین یان
    بواری خۆشی پێبەخشین.
  • 15:01 - 15:05
    جیهانەکەی من زیاتر
    دەربارەی باوەڕ و نوسینە و
  • 15:05 - 15:08
    هاتن و چوون لەنێوانیانا.
  • 15:08 - 15:09
    سەریشم سووڕما،
  • 15:09 - 15:14
    بەڵام وتیان ئەتوانیت وتارێک بەیت و
    منیش وتم پێم خۆش ئەبێت.
  • 15:14 - 15:16
    ئەگەر نازانیت لەکوێوە دەستپێکەیت،
  • 15:16 - 15:19
    بیرت بێت کە هەموو شتێک
    کە بەسەرت هاتووە هی خۆتە
  • 15:19 - 15:20
    خۆت ئەتوانی بیگێڕیتەوە.
  • 15:20 - 15:23
    خەڵک زۆر ئەترسن و هەست ئەکەن
    بەرەو کۆتایی بڕۆن
  • 15:23 - 15:25
    لەم ڕۆژانەیا لە ئەمریکا،
  • 15:25 - 15:28
    هەر ئەمویست یارمەتی خەڵک بەم
    زیاتر بە پێکەنینەوە سەیریکەن و
  • 15:28 - 15:31
    درک بەوە بکەن کە ئەوەنە کێشە نییە.
  • 15:31 - 15:35
    ئەگەر بتەوێ هەڵوێست وەرگریت،
  • 15:36 - 15:39
    هەڵوێستێکی تەندروست یان پڕ خۆشەویستی
    یان هاوڕێیانە وەرگرە،
  • 15:39 - 15:42
    هەستی خۆشەویستی و هاوڕێیانەت ئەبێت.
Title:
١٢ ڕاستی کە فێری بووم لە ژیان و نوسینەوە
Speaker:
ئانی لامۆت
Description:

چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی ببێت بە ٦١ ساڵ، نوسەر ئانی لامۆت بڕیار دا هەموو ئەو شتانە بنوسێتەوە کە دڵنیایە لەوەی ڕاستن. خۆی نوقم ئەکات بۆ ناو جیاوازییە بچووکەکانی مرۆڤ بوونێک کە لە جیهانێکی سەرلێشێوێنەر، جوان، و هەست جوڵێنەردا ئەژی، و دانایی و قسە خۆشەکانی ئەڵێت لەسەر خێزان، نوسین، و واتاکانی خوا، و مردن و زۆر شتی تر کە لە ژیانی خۆیەوە بۆی دووپاتبۆتەوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
15:55

Kurdish (Central) subtitles

Revisions