WEBVTT 00:00:01.042 --> 00:00:04.520 کوڕەزا حەوت ساڵانەکەم لە هۆڵەکەیا لە خوار خۆمەوە ئەخەوێت، و 00:00:04.544 --> 00:00:06.210 زۆر بەیانی هەڵئەسێت، و 00:00:06.234 --> 00:00:07.772 پێم ئەڵێت، 00:00:07.796 --> 00:00:10.010 "ئەزانیت، ئەکرێت ئەمە خۆشترین ڕۆژ بێت." 00:00:10.565 --> 00:00:12.742 هەندێک جاری تریش بە نیوە شەو، 00:00:12.766 --> 00:00:15.692 بە دەنگێکی بەرز بانگم ئەکات، 00:00:15.716 --> 00:00:18.546 "نەنە، تۆ نەخۆش ئەکەویت و بمریت؟" 00:00:19.198 --> 00:00:23.640 پێموابێت ئەمە زۆر شت ئەڵێت بۆ خۆم و زۆرێک لەوانەی ئەیانناسم، 00:00:23.664 --> 00:00:26.944 کە ئێمە تێکەڵەیەکی چاوەڕێکردنین بە دڵخۆشییەوە 00:00:26.968 --> 00:00:28.187 لەگەڵ بە ترسەوە. 00:00:28.580 --> 00:00:32.802 بۆیە چەند ڕۆژێک پێش ٦١ەمین ساڵیادی لەدایکبوونم دانیشتم، و 00:00:32.826 --> 00:00:37.487 بڕیارم یا لیستێک درووستکەم لە هەموو ئەو شتانەی بەدڵنیاییەوە ئەیانزانم. 00:00:38.017 --> 00:00:41.140 ڕاستییەکی زۆر کەم هەیە لە کلتوری خوازراودا، و 00:00:41.164 --> 00:00:44.120 شتێکی باشە لە چەند شتێکی کەم دڵنیابیت. 00:00:45.217 --> 00:00:48.138 بۆ نموونە، من چیتر ٤٧ ساڵ نیم، 00:00:48.845 --> 00:00:51.625 هەرچەنە ئەمە تەمەنەکەیە کە هەست ئەکەم تیای بم و 00:00:51.649 --> 00:00:54.266 هەست ئەکەم تەمەنم ئەوەنە بێت. 00:00:54.854 --> 00:00:57.527 پۆڵی هاوڕێم لە کۆتاییەکانی ٧٠کانی تەمەنیا ئەیوت 00:00:57.551 --> 00:01:01.134 هەست ئەکات پیاوێکی گەنج بێت کە شتێکی هەبێت کێشە بێت. 00:01:01.158 --> 00:01:05.008 (پێکەنین) 00:01:05.032 --> 00:01:07.872 کەسە ڕاستەقینەکەی ناخمان لە دەرەوەی کات و بۆشاییە، 00:01:07.896 --> 00:01:09.406 بەڵام بە سەیرکردنی کاغەزەکان، 00:01:09.430 --> 00:01:12.765 ڕاستییەکەی ئەتوانم ببینم کە ساڵی ١٩٥٤ لەدایک بووم. 00:01:13.353 --> 00:01:16.305 خودەکەی ناخم لە دەرەوەی کات و بۆشاییە. 00:01:16.329 --> 00:01:18.374 هیچ تەمەنێکی نییە. 00:01:18.398 --> 00:01:21.747 من هەموو تەمەنێکم کە تیایا بووم و ئێوەش بەهەمان شێوە، 00:01:21.771 --> 00:01:24.455 هەرچەنە بەدەست خۆم نییە و ئەبێ باسیکەم کە لەلاوە 00:01:24.479 --> 00:01:27.110 لەوانەیە یارمەتیدەر بووایە ئەگەر ئەوەنە زۆر 00:01:27.134 --> 00:01:29.655 پەیڕەوی بایەخدان بە پێستی ٦٠ەکانی تەمەن، 00:01:29.679 --> 00:01:33.073 ئەویش ئەوەبوو چەندێک ئەکرێت خۆر لێتبات 00:01:33.097 --> 00:01:35.643 لەکاتێکا خۆت داپۆشیت بە ڕۆنی مناڵان و 00:01:35.667 --> 00:01:39.914 خۆشت بخەیتە ناو کاغەزێکی ئەلەمنیۆنی شەوقدەرەوە. 00:01:39.938 --> 00:01:41.652 (پێکەنین) 00:01:41.676 --> 00:01:44.274 زۆر ئازادی پێبەخش بوو، ڕووبەڕووی ڕاستییەکە ببمەوە 00:01:44.298 --> 00:01:47.646 کە چیتر لە دوایین ساتە ناخۆشەکانی تەمەنی ناوەڕاستدا نیم، 00:01:47.670 --> 00:01:52.022 کە بڕیارم یا هەموو شتێکی ڕاست بنووسمەوە کە ئەیزانم. 00:01:52.046 --> 00:01:55.444 ئەم ماوەیە خەڵک بەڕاستی زۆر ڕەشبینن و هەست بە ناخۆشی ئەکەن، و 00:01:55.468 --> 00:01:58.190 بەردەوام لێم ئەپرسن چی ڕاستە. 00:01:58.214 --> 00:02:04.563 بۆیە هیوادارم لیستی شتەکانم کە ئەرێنیم لەبارەیانەوە 00:02:04.587 --> 00:02:07.652 هەندێک ڕێنمایی کارکردنی بنچینەیی بخاتە ڕوو 00:02:07.676 --> 00:02:11.323 بۆ هەر کەسێک کە هەست بکات نووقم بووە یان لەژێر فشاردایە. 00:02:12.140 --> 00:02:14.022 ژمارە یەک: 00:02:14.046 --> 00:02:17.707 یەکەمین و ڕاستترین شت ئەوەیە کە هەموو ڕاستییەک نەگونجانە. 00:02:17.731 --> 00:02:22.046 ژیان هەردووکێتی، دیارییەکی هەتا بڵێی جوان و بەنرخە، و 00:02:22.070 --> 00:02:26.752 لە لا جەستەییەکەی شتەکانیش بوون لێرە مەحاڵە. 00:02:26.776 --> 00:02:28.396 پێکەوەگونجانێکی زۆر خراپە 00:02:28.420 --> 00:02:31.686 بۆ ئەوانەمان کە وەک کەسانێکی زۆر هەستیار لەدایک بووین. 00:02:31.710 --> 00:02:34.574 زۆر قورس و سەیرە کە هەندێک جار بیر ئەکەینەوە 00:02:34.598 --> 00:02:36.034 لەوانەیە پێمان ڕابوێرن. 00:02:37.002 --> 00:02:41.956 پێکەوە پڕکراوە لە شیرینییەکی جەرگبڕ و جوانی، 00:02:41.980 --> 00:02:43.755 هەژارییەکی بێچارانە، 00:02:43.779 --> 00:02:47.323 لافاوەکان، و مناڵەکان و زیپکە و مۆزارت، 00:02:47.347 --> 00:02:49.486 هەمووی پێکەوە تێکەڵکراوە. 00:02:49.510 --> 00:02:52.080 پێموانییە سیستمێکی نموونەیی بێت. 00:02:52.104 --> 00:02:55.420 (پێکەنین) 00:02:55.444 --> 00:02:58.839 ژمارە دوو: زۆربەی زۆری شتەکان دووبارە ئەکەونەوە کار 00:02:58.863 --> 00:03:01.204 ئەگەر بۆ چەند خولەکێک پلاکەکەی لێکەیتەوە -- 00:03:01.228 --> 00:03:03.923 (پێکەنین) 00:03:03.947 --> 00:03:07.229 (چەپڵەلێدان) 00:03:07.253 --> 00:03:08.976 بە ئێوەشەوە. 00:03:10.975 --> 00:03:14.213 سێیەم: هیچ شتێک نییە لە دەرەوەی خۆت 00:03:14.237 --> 00:03:17.149 کە بە هەر جۆرێکی هەمیشەیی بتوانێ یارمەتیت بات، 00:03:17.173 --> 00:03:19.137 مەگەر خۆت چاوەڕێی ئەندامێک بکەیت. 00:03:19.958 --> 00:03:24.896 ناتوانیت ئاشتی و هێمنی مێشک بکڕیت، بەدەستبێنیت یان ڕێکخەیت. 00:03:24.920 --> 00:03:28.694 ئەمە ناخۆشترین ڕاستییە، و زۆریشم ڕق لێیە. 00:03:29.549 --> 00:03:31.773 بەڵام کارێکی ناوەکییە، و 00:03:31.797 --> 00:03:34.615 ناتوانین ئاشتی یان باشتربوونی بەردەوام ڕێکخەین 00:03:34.639 --> 00:03:37.027 بۆ ئەو کەسانەی کە زۆرمان خۆش ئەوێن لە جیهانا. 00:03:37.051 --> 00:03:39.131 پێویستە ڕێگەی خۆیان بدۆزنەوە، 00:03:39.155 --> 00:03:40.777 وەڵامەکانی خۆیان. 00:03:40.801 --> 00:03:44.428 ناتوانیت بە تەنیشتی مناڵە پێگەشتووەکانتەوە ڕاکەیت 00:03:44.452 --> 00:03:49.038 بە دژەخۆر و لێو تەڕکەر لە گەشتی بوون بە پاڵەوانیان. 00:03:49.062 --> 00:03:51.179 پێویستە ئازادیان بکەیت. 00:03:51.203 --> 00:03:53.598 بێڕێزیکردنە ئەگەر نەیکەیت. و 00:03:55.088 --> 00:03:56.947 ئەگەر کێشەی کەسێکی تر بێت، 00:03:56.971 --> 00:03:59.271 هەرچۆنێک بێت لەوانەیە وەڵامەکەت پێنەبێت. 00:03:59.295 --> 00:04:00.487 (پێکەنین) 00:04:00.511 --> 00:04:03.254 زۆربەی کات یارمەتییەکەمان زۆر یارمەتیدەر نییە. 00:04:03.748 --> 00:04:06.173 یارمەتییەکەمان زیاتر ژەهراوییە. و 00:04:06.824 --> 00:04:09.620 یارمەتیدانیش لایەنە خۆرهەتاوەکەی کۆنترۆڵکردنە. 00:04:10.836 --> 00:04:13.310 بەس ئەوەنە یارمەتی خەڵکبە. 00:04:13.334 --> 00:04:16.791 چاکی و ئامادەبوونت بۆ یارمەتیدان بە هەموو لەشتەوە دەرمەخە. 00:04:16.815 --> 00:04:19.327 (پێکەنین) 00:04:19.351 --> 00:04:21.012 (چەپڵەلێدان) 00:04:21.036 --> 00:04:23.009 ئەمە ئەمانباتە سەر ژمارە چوار: 00:04:23.033 --> 00:04:26.917 هەمووان تێکچوون، شکاون، جیڕن، و ترساون، 00:04:26.941 --> 00:04:29.916 تەنانەت ئەو کەسانەی لەوە ئەچن هەموویان پێکەوە هەبێت. 00:04:29.940 --> 00:04:32.379 زۆر لەوە زیاتر کە باوەڕی پێ ئەکەن لە ئێوە ئەچن، 00:04:32.403 --> 00:04:37.051 بۆیە هەوڵمەیە ناخی خۆت بەراوردکەیت بۆ دەرەوەی خەڵکی تر. 00:04:37.075 --> 00:04:39.941 تەنیا خراپترت ئەکات لەوەی ئێستات. 00:04:39.965 --> 00:04:42.957 (پێکەنین) 00:04:44.272 --> 00:04:47.743 هەروەها، ناتوانیت هیچ کامێکی ڕزگارکەیت یان چاککەیتەوە 00:04:47.767 --> 00:04:49.802 یان کەس لە سەرخۆشبوون دەرکەیت. 00:04:49.826 --> 00:04:52.580 ئەوەی یارمەتی یام ٣٠ ساڵ لەمەوبەر پاک بمەوە و ئیتر نەخۆمەوە 00:04:52.604 --> 00:04:56.215 کارەساتەکانی هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەم بوو. 00:04:56.239 --> 00:04:58.245 بۆیە داوای یارمەتیم لە چەند هاوڕێیەکم کرد کە وازیان هێنابوو، 00:04:58.269 --> 00:05:00.203 پەنام برد بۆ هێزی بەرزتر. 00:05:00.227 --> 00:05:04.286 یەکێک لە درێژکراوەکانی وشەی خوا (گاد( "دیاری بێچارەییە،" 00:05:04.310 --> 00:05:05.739 G-O-D، 00:05:05.763 --> 00:05:07.795 یان وەک چۆن هاوڕێیەک وتی 00:05:07.819 --> 00:05:12.786 لە کۆتاییا لەوە خێراتر خراپ ئەبووم وەک لەوەی بتوانم ستانداردەکانم دابەزێنم. 00:05:12.810 --> 00:05:19.121 (پێکەنین) 00:05:19.145 --> 00:05:21.455 بۆیە لەوانەیە لەمەیا خوا مەبەستی ئەوە بێت، 00:05:21.479 --> 00:05:24.620 "من هیچ بیرۆکەیەکی باشم پێنەمابێت." 00:05:25.532 --> 00:05:29.698 لەکاتێکا چاکردنەوە و ڕزگارکردن و هەوڵدان بۆ ڕزگارکردن بێ سوودە، 00:05:29.722 --> 00:05:33.133 بایەخ بەخۆدانی بنەڕەتی چەندینە، و 00:05:33.157 --> 00:05:36.773 لە خۆتەوە دەرئەچێتە دەرەوە بۆ بارگەی هەوا 00:05:36.797 --> 00:05:38.442 وەک هەوایەکی پاکی بچووک. 00:05:38.466 --> 00:05:41.047 دیارییەکی گەورەیە بۆ جهان. 00:05:41.071 --> 00:05:45.581 کاتێک خەڵک وەڵام ئەیەنەوە بە وتنی، "باشە زۆر لەخۆی بایی نییە،" 00:05:45.605 --> 00:05:48.571 هەر بە لاری زەردەخەنەکە وەک مۆنا لیزا و 00:05:48.595 --> 00:05:51.557 کوپێک چا بۆ هەردووکتان بکە. 00:05:52.605 --> 00:05:57.288 پڕبوون لە خۆشەویستی بۆ خوودە مناڵانە، خودچەقە، 00:05:57.312 --> 00:05:59.805 بێزارکەرە، خراپەکەی خۆت 00:05:59.829 --> 00:06:01.358 لە ماڵەوەبوونە. 00:06:01.382 --> 00:06:03.414 لەویا ئاشتی جیهان دەستپێئەکات. 00:06:05.038 --> 00:06:06.755 ژمارە پێنج: 00:06:06.779 --> 00:06:11.843 چکلێت بە کاکاوی لەسەدا ٧٥ خواردنێکی باش نییە. 00:06:11.867 --> 00:06:15.879 (پێکەنین) 00:06:15.903 --> 00:06:19.983 باشترە بەکاریبێنیت وەک خواردن لە تەڵەکانی مارا 00:06:20.007 --> 00:06:24.567 یان ڕاگرتنی قاچەکانی کورسییەکانی ئەلەرنەوە. 00:06:24.591 --> 00:06:27.842 هەرگیز بۆ ئەوە نەبووە شتێک بێت بخورێت. 00:06:29.865 --> 00:06:31.230 ژمارە شەش -- 00:06:31.254 --> 00:06:34.758 (پێکەنین) 00:06:34.782 --> 00:06:36.038 نوسین. 00:06:36.874 --> 00:06:41.262 هەموو نوسەرێک کە ئەیناسن یەکەمین مسۆدەکانی زۆر خراپن، 00:06:41.286 --> 00:06:43.439 بەڵام هەر لەسەر کورسییەکە ئەمێننەوە. 00:06:43.463 --> 00:06:45.183 ئەوە نهێنییەکەی ژیانە. 00:06:45.207 --> 00:06:48.407 ئەوە لەوانەیە جیاوازی سەرەکی بێت لەنێوان ئێوە و ئەوان. 00:06:48.431 --> 00:06:49.893 ئەوان هەر ئەیکەن. 00:06:49.917 --> 00:06:52.483 بە ڕێککخستنی پێشوەخت لەگەڵ خۆیان ئەیکەن. 00:06:52.507 --> 00:06:54.550 وەک قەرزێکی شەرەف ئەیکەن. 00:06:55.336 --> 00:06:57.630 ئەو چیرۆکانە ئەگێڕنەوە کە بە مێشکیانا یەت 00:06:57.654 --> 00:07:00.164 جاری ڕۆژێک، ئیتر وردە وردە. 00:07:00.188 --> 00:07:02.414 ئەوکاتەی برا گەورەکەم لە پۆلی چوار بوو، 00:07:02.438 --> 00:07:06.412 ئەبوو نوسینی وەرزەکەی لەسەر باڵندەکان پێشکەشکات ڕۆژی دواتر و 00:07:06.436 --> 00:07:08.716 دەستیشی پێنەکردبوو. 00:07:08.740 --> 00:07:12.822 بۆیە باوکم لەگەڵیا دانیشت بە کتێبێکی ئۆودوبۆنەوە، 00:07:12.846 --> 00:07:15.190 قەڵەم و کاغەز، و بزمارە بچووکەکان -- 00:07:15.214 --> 00:07:20.814 بۆ ئەوانەتان کە تەمەنتان زیاترە و ئەزانن بزمارە بچووکەکان کامانەن -- 00:07:20.838 --> 00:07:23.668 بە براکەمی وت، 00:07:23.692 --> 00:07:26.302 "باڵندە بە باڵندە وەریگرە، 00:07:26.326 --> 00:07:28.641 یەکەمجار دەربارەی پێلیکانەکان بخوێنەرەوە 00:07:28.665 --> 00:07:32.521 ئینجا بە دەنگی خۆت دەربارەی پێلیکانەکان بنووسە. 00:07:32.545 --> 00:07:35.700 ئینجا چیکادیسەکان، و 00:07:35.724 --> 00:07:38.495 بە دەنگی خۆت باسی ئەوانمان بۆ بکە. 00:07:38.519 --> 00:07:40.265 ئینجا قازەکان." 00:07:40.289 --> 00:07:44.037 کەواتە دوو گرنگترین شت دەربارەی نوسین: باڵندە بە باڵندە و 00:07:44.061 --> 00:07:47.167 ئینجا یەکەم مسۆدە خراپەکان. 00:07:47.959 --> 00:07:49.634 ئەگەر نەزانی لەکوێوە دەستپێکەیت، 00:07:49.658 --> 00:07:52.887 بیرتبێت هەر هەموو شتێک کە بەسەرت هاتووە هی خۆتە، و 00:07:52.911 --> 00:07:54.427 ئەبێ بیگێڕیتەوە. 00:07:54.852 --> 00:07:58.014 ئەگەر خەڵک بیانەوێت باشتر و گەرمتر بنوسیت لەسەریان، 00:07:58.038 --> 00:07:59.758 ئەبوو ڕەفتاریان باشتر بێت. 00:07:59.782 --> 00:08:02.812 (پێکەنین) 00:08:02.836 --> 00:08:05.746 (چەپڵەلێدان) 00:08:07.145 --> 00:08:10.018 هەست ئەکەی لە دۆزەخا بیت ئەگەر ڕۆژێک بێت هەستیت و 00:08:10.042 --> 00:08:11.803 هەرگیز ئەو شتانەت نەنوسیبێت 00:08:11.827 --> 00:08:15.288 کە بەسەر ئێخەکانی دڵتەوە بووبێتن: 00:08:15.312 --> 00:08:18.708 چیرۆکەکانت، یادەوەرییەکانت، تێڕوانینەکانت و گۆرانییەکانت -- 00:08:18.732 --> 00:08:20.385 ڕاستییەکەت، 00:08:20.409 --> 00:08:22.234 بۆچوونی خۆت لەسەر شتەکان -- 00:08:22.258 --> 00:08:23.743 بە دەنگی خۆت. 00:08:23.767 --> 00:08:26.242 بەڕاستی هەر ئەوەنەت هەیە پێشکەشمانی بکەیت، و 00:08:26.266 --> 00:08:28.720 هەر لەبەر ئەوەش لەدایک بوویت. 00:08:30.488 --> 00:08:34.673 حەوت: دەرکردن و سەرکەوتنە داهێنەرە کاتییەکان 00:08:34.697 --> 00:08:36.887 شتێکن ئەبێت چاکبیتەوە لێیان. 00:08:37.744 --> 00:08:40.586 چەندین کەس ئەکوژن. 00:08:40.610 --> 00:08:43.140 ئازارت ئەیەن، زیانت پێئەگەیەنن و ئەتگۆڕن 00:08:43.164 --> 00:08:45.278 بە چەندین شێوە کە هەرگیز نەتوانی بیهێنیتە بەرچاوت. 00:08:45.707 --> 00:08:49.223 خراپەکارترین کەسەکان کە ناسیبێتمن و لە بەهای خەڵکیان کەمکردبێتەوە 00:08:49.247 --> 00:08:52.356 نووسەرە نێرەکان کە پڕفرۆش بوون. و 00:08:53.093 --> 00:08:57.250 کەچی ئەگەر بگەڕێینەوە سەر ژمارە یەک، کە هەموو ڕاستییەک نەگونجانە، 00:08:57.274 --> 00:08:59.699 هەروەها موعجیزەیەکیشە کە کارەکەت بڵاوکرێتەوە، 00:08:59.723 --> 00:09:02.559 چیرۆکەکان بخوێنرێنەوە و خەڵک بیانبیستێت. 00:09:02.583 --> 00:09:05.338 تەنیا هەوڵبە بەهێواشی ئەو خەیاڵە بەخۆتا بێنیت 00:09:05.362 --> 00:09:07.816 کە بڵاوکردنەوە ساڕێژت ئەکات، 00:09:07.840 --> 00:09:11.924 کە کونەکانی پەنیرە سویسرییەکەی ناخت پڕ ئەکاتەوە. 00:09:11.948 --> 00:09:13.542 ناتوانێت. 00:09:13.566 --> 00:09:14.926 نایکات. 00:09:14.950 --> 00:09:16.655 بەڵام نوسین ئەتوانێ. 00:09:16.679 --> 00:09:20.277 بەهەمان شێوە گۆرانیوتن لە کۆرسێکا یان باندێکی فۆلکلۆری. 00:09:20.301 --> 00:09:23.608 بەهەمان شێوە ڕەنگکردن و وێنەکێشان لەسەر گەڕەکەکان 00:09:23.632 --> 00:09:26.800 یان هەڵگرتنەوەی سەگە پیرەکانی کەسی تر نایەوێت. 00:09:28.570 --> 00:09:31.621 ژمارە هەشت: خێزانەکان. 00:09:32.883 --> 00:09:35.979 خێزانەکان، قورسن، قورسن، قورسن، 00:09:36.003 --> 00:09:39.429 گرنگ نییە چەندێک دڵت پێخۆشبێت و چەندێک سەرسوڕهێنەر بن. 00:09:39.453 --> 00:09:41.579 دووبارە، سەیری ژمارە دوو بکە. 00:09:41.603 --> 00:09:42.650 (پێکەنین) 00:09:42.674 --> 00:09:46.962 لە کۆبوونەوە خێزانییەکانا کە لەپڕ هەست ئەکەی بتەوێ خۆت یان یەکێ بکوژیت -- 00:09:46.986 --> 00:09:48.002 (پێکەنین) 00:09:48.026 --> 00:09:50.357 بیرتبێت کە هەموو کات، 00:09:50.381 --> 00:09:55.845 موعجیزەیە کە هەر یەکێکمان، بەدیاریکراوی، درووست بووین و لەدایک بووین. 00:09:56.520 --> 00:09:58.447 زەوی قوتابخانەی لێبووردنە. 00:09:58.471 --> 00:10:00.581 بە لەخۆبوردن لەخۆت دەستپێئەکات، و 00:10:00.605 --> 00:10:03.879 ئینجا لەوانەیە لەسەر مێزی نانخواردن دەستپێکەیت. 00:10:04.640 --> 00:10:08.285 بەو شێوەیە، ئەتوانیت ئەم کارە بە پانتۆڵێکی فشەوە بکەیت. 00:10:08.309 --> 00:10:11.255 (پێکەنین) 00:10:11.279 --> 00:10:13.226 کاتێک ویلیام بلەیک وتی کە ئێمە لێرەین 00:10:13.250 --> 00:10:16.238 هەتا فێربین بەرگەی تیشکەکانی خۆشەویستی بگرین، 00:10:16.262 --> 00:10:19.595 ئەیزانی کە خێزانەکەت ئەبێت بە بەشێکی نزیکی ئەمە، 00:10:19.619 --> 00:10:23.313 تەنانەت کاتێکیش ئەتەوێت بە قیژەوە ڕاکەیت بۆ ژیانە بچووکە جوانەکەت. 00:10:23.811 --> 00:10:26.370 بەڵام بەڵێنتان پێئەیەم ئێوە لە ئاستی ئەوەیان. 00:10:26.394 --> 00:10:29.774 ئەتوانی بیکەیت سەندرێلا، ئەتوانی بیکەیت، و 00:10:29.798 --> 00:10:31.823 سەرسامیش ئەبیت پێی. 00:10:33.164 --> 00:10:34.957 نۆ: خواردن. 00:10:36.187 --> 00:10:38.725 هەوڵبە کەمێک باشتر بیکەیت. 00:10:39.497 --> 00:10:41.387 پێموابێت ئەزانن مەبەستم چییە. 00:10:41.411 --> 00:10:45.056 (پێکەنین) 00:10:51.159 --> 00:10:52.310 ژمارە ١٠ -- 00:10:52.334 --> 00:10:54.558 (پێکەنین) 00:10:54.582 --> 00:10:55.767 شۆخی. 00:10:56.428 --> 00:10:59.535 شۆخی ژەنگ لێکەرەوەی ڕۆحییە، 00:10:59.559 --> 00:11:01.039 یان باڵی ئاوییە. 00:11:01.063 --> 00:11:07.030 نهێنی پشت شۆخی ئەوەیە کە خوا هێنری کیسینجەر و ڤلادیمیێر پوتن و 00:11:07.054 --> 00:11:08.213 منیشی خۆش ئەوێت 00:11:08.237 --> 00:11:12.593 هەروەک چۆن ئەو یان ئەو کوڕەزا و کچەزاکانی تۆیان خۆشئەوێت. 00:11:12.988 --> 00:11:14.205 خۆت بزانە چییە. 00:11:14.229 --> 00:11:16.006 (پێکەنین) 00:11:16.030 --> 00:11:19.367 جوڵەی شۆخی ئەوەیە کە ئەمانگۆڕێت، ساڕێژمان ئەکات و 00:11:19.391 --> 00:11:21.389 جیهانەکەمان ساڕێژ ئەکات. 00:11:21.413 --> 00:11:25.184 بۆ هێنانی شۆخی، بڵێ، "یارمەتی،" و ئینجا خۆت ببەستەرەوە. 00:11:25.208 --> 00:11:27.898 لە هەر کوێ بیت شۆخی ئەتدۆزێتەوە، 00:11:27.922 --> 00:11:30.447 بەڵام لەو شوێنەیا بەجێتناهێڵێت کە تۆی لێ دۆزییەوە. و 00:11:30.471 --> 00:11:33.567 شۆخی لە کاسپەریش ناچێت، جنۆکە ڕووخۆشەکە، 00:11:33.591 --> 00:11:35.196 بەداخەوە. 00:11:35.220 --> 00:11:37.603 بەڵام زەنگی تەلەفونەکە لێئەیات یان نامەکە یەت و 00:11:37.627 --> 00:11:39.107 ئینجا دژی هەموو جیاوازییەکان، 00:11:39.131 --> 00:11:42.110 قسە خۆشییەکەت دەربارەی خۆت بۆ ئەگەڕێتەوە. 00:11:42.571 --> 00:11:45.890 پێکەنین بەڕاستی پیرۆزییەکی ڕووپۆشکراوە بە کاربۆن. 00:11:46.874 --> 00:11:49.566 یارمەتیمان ئەیات دووبارە و دووبارە هەناسە بەین و 00:11:49.590 --> 00:11:51.723 ئەمانگەڕێنێتەوە بۆ خۆمان، و 00:11:51.747 --> 00:11:55.484 ئەمەش باوەڕمان ئەیاتێ بۆ ژیان و بۆ یەکتریش. و 00:11:56.495 --> 00:12:00.473 بیرتان بێت -- شۆخی هەمووکات دوا قسە ئەکات. 00:12:01.652 --> 00:12:04.761 یانزەیەم: خوا تەنیا مەبەستی باشە. 00:12:04.785 --> 00:12:07.226 هەر بەڕاستی ئەوەنە ترسێنەر نییە. 00:12:07.250 --> 00:12:11.700 واتای زیرەکییەکی بەکارتۆنکراوی پیرۆز یان ئاسمانی، 00:12:11.724 --> 00:12:15.449 یان وەک فێری بووین لە گۆرانی دێتیریۆراتای مەزنەوە، 00:12:15.473 --> 00:12:17.081 "پارچەی کەوتووە خوار لە ئاسمان." 00:12:17.800 --> 00:12:20.719 ناوێکی باش بۆ خوا: "من نیم."ە 00:12:21.827 --> 00:12:24.573 ئیمێرسن ئەیوت کە دڵخۆشترین کەس لەسەر زەوی 00:12:24.597 --> 00:12:28.775 ئەوەیە کە وانەکانی پەرستن لە سرووشتەوە فێر ئەبێت. 00:12:28.799 --> 00:12:31.925 بۆیە زۆر بڕۆ دەرەوە و سەیری ئاسمانکە. 00:12:31.949 --> 00:12:36.452 قەشەکەم ئەیوت ئەتوانیت هەنگ بگریت لە لە قتووی شووشەی بێ سەرا 00:12:36.476 --> 00:12:38.189 چونکە سەیری سەرەوە ناکەن، 00:12:38.213 --> 00:12:42.613 بۆیە سەرلێشێواوانە ئەگەڕێن و خۆیان ئەکێشن بە دیوارە شووشەکانا. 00:12:42.637 --> 00:12:45.005 بڕۆ دەرەوة. سەیری سەرەوەکە. 00:12:45.029 --> 00:12:46.396 نهێنی ژیان. 00:12:47.477 --> 00:12:49.341 لە کۆتاییشدا: مردن. 00:12:50.373 --> 00:12:51.653 ژمارە ١٢. 00:12:52.646 --> 00:12:54.423 سەرسام بوون و بێزلێکردنەوە. 00:12:55.375 --> 00:12:59.600 زۆر قورسە بەرگەی بگریت کاتێک کەسەکانی ناتوانی بێ ئەوان بژیت ئەمرن. 00:12:59.624 --> 00:13:03.261 هەرگیز ئەو لەدەستدانانە لەبیرناکەیت، و گرنگ نییە کلتوورەکە چی ئەڵێت، 00:13:03.285 --> 00:13:05.152 پێویست ناکا لەبیریانکەیت. 00:13:05.176 --> 00:13:10.319 ئێمەی مەسیحی حەز ئەکەین بیر لە مردن بکەینەوە وەک گۆڕانکارییەکی ناونیشان، 00:13:10.343 --> 00:13:14.929 بەڵام هەرچۆنێک بێت، ئەو کەسە دووبارە لە دڵتا زیندوو ئەبێتەوە 00:13:14.953 --> 00:13:16.945 ئەگەر دڵت دانەخەیت. 00:13:16.969 --> 00:13:19.737 وەک لیۆنارد کۆهین وتی، "هەموو شتێک درزی تیایە، و 00:13:19.761 --> 00:13:21.614 بەو شێوەیە ڕووناکی ئەچێتە ژوورەوە." 00:13:21.638 --> 00:13:25.216 بەو شێوەیەش دووبارە هەست ئەکەین خەڵکەکانمان بە تەواوەتی زیندوو بووبێتنەوە. 00:13:27.240 --> 00:13:31.251 هەروەها، خەڵکیش واتلێئەکەن زۆر بە بەرزی پێبکەنیت 00:13:31.275 --> 00:13:34.341 لە کاتە نەگونجاوەکانا، و 00:13:34.365 --> 00:13:36.439 ئەوەش هەواڵە خۆشەکەیە. 00:13:36.463 --> 00:13:40.918 بەڵام نەبوونیان ئەبێت بە خەوێکی ناخۆشی هەمیشەیی بۆت. 00:13:40.942 --> 00:13:45.623 خەم و هاوڕێ، کات و فرمێسک هەتا ڕادەیەک ساڕێژت ئەکات. 00:13:45.647 --> 00:13:49.898 فرمێسکەکان ئەتشۆن و پاک ئەکەنەوە و تەڕت ئەکەن و شێدارت ئەکەن 00:13:49.922 --> 00:13:52.251 بە هەمان شێوە زەوییەکەش کە لەسەری ئەڕۆیت. 00:13:52.275 --> 00:13:55.306 یەکەم شت ئەزانیت کە خوا بە موسای وت؟ 00:13:56.028 --> 00:13:58.522 پێی ئەڵێت، "پێڵاوەکانت دانێ." 00:13:59.079 --> 00:14:03.119 چونکە ئەمە زەوییەکی پیرۆزە، هەموو بەڵگەکان بۆ پێچەوانە. 00:14:03.143 --> 00:14:06.208 قورسە باوەڕ بکەیت، بەڵام ئەوە ڕاستترین شتە بیزانم. 00:14:06.232 --> 00:14:10.374 کاتێک کەمێک پیرتر ئەبیت، وەک خوودە بچووکەکەی خۆم، 00:14:10.398 --> 00:14:14.204 درک بەوە ئەکەیت کە مردن هێندەی لەدایکبوون پیرۆزە. 00:14:14.785 --> 00:14:17.779 نیگەرانیش مەبن -- بەردەوام بن لە ژیانتان. 00:14:18.405 --> 00:14:22.900 زۆربەی زۆری مردنەکان ئاسان و لەسەرخۆن 00:14:22.924 --> 00:14:25.940 لەگەڵیشیا باشترین کەسەکانت بە چواردەورتەوە ئەبن 00:14:25.964 --> 00:14:27.807 هەتا چەندێک پێویستت پێبێت. 00:14:27.831 --> 00:14:29.471 بەتەنیا نابیت. 00:14:30.686 --> 00:14:34.354 یارمەتیت ئەیەن تێپەڕیت بۆ ئەوەی چاوەڕێت ئەکات. 00:14:34.871 --> 00:14:36.608 وەک رام داس وتوێتی، 00:14:36.632 --> 00:14:38.492 "کە هەموو شتێک وترا و کرا، 00:14:38.516 --> 00:14:41.516 تەنیا بۆ ماڵەکانی یەکتر ئەچین." 00:14:43.024 --> 00:14:44.612 پێموابێت ئەوە خۆیەتی، 00:14:44.636 --> 00:14:46.738 بەڵام ئەگەر بیر لە هەر شتێکی تر بکەمەوە، 00:14:46.762 --> 00:14:48.224 پێتان ئەڵێم. 00:14:48.248 --> 00:14:49.451 زۆر سوپاس. 00:14:49.475 --> 00:14:51.054 (چەپڵەلێدان) 00:14:51.078 --> 00:14:52.354 زۆر سوپاس. 00:14:52.378 --> 00:14:54.186 (چەپڵەلێدان) 00:14:54.210 --> 00:14:56.364 زۆر سەرمسوڕما لەوەی داوام لێکرا کە بێم، 00:14:56.388 --> 00:14:59.071 چونکە ئەمە جیهانی من نییە، 00:14:59.095 --> 00:15:01.422 تەکنەلۆجیا یان دیزاین یان بواری خۆشی پێبەخشین. 00:15:01.446 --> 00:15:04.627 جیهانەکەی من زیاتر دەربارەی باوەڕ و نوسینە و 00:15:04.651 --> 00:15:07.601 هاتن و چوون لەنێوانیانا. 00:15:07.625 --> 00:15:09.388 سەریشم سووڕما، 00:15:09.412 --> 00:15:13.685 بەڵام وتیان ئەتوانیت وتارێک بەیت و منیش وتم پێم خۆش ئەبێت. 00:15:13.709 --> 00:15:15.761 ئەگەر نازانیت لەکوێوە دەستپێکەیت، 00:15:15.785 --> 00:15:18.910 بیرت بێت کە هەموو شتێک کە بەسەرت هاتووە هی خۆتە 00:15:18.934 --> 00:15:20.312 خۆت ئەتوانی بیگێڕیتەوە. 00:15:20.336 --> 00:15:23.441 خەڵک زۆر ئەترسن و هەست ئەکەن بەرەو کۆتایی بڕۆن 00:15:23.465 --> 00:15:24.653 لەم ڕۆژانەیا لە ئەمریکا، 00:15:24.677 --> 00:15:27.818 هەر ئەمویست یارمەتی خەڵک بەم زیاتر بە پێکەنینەوە سەیریکەن و 00:15:27.842 --> 00:15:31.440 درک بەوە بکەن کە ئەوەنە کێشە نییە. 00:15:31.464 --> 00:15:34.690 ئەگەر بتەوێ هەڵوێست وەرگریت، 00:15:35.539 --> 00:15:39.102 هەڵوێستێکی تەندروست یان پڕ خۆشەویستی یان هاوڕێیانە وەرگرە، 00:15:39.126 --> 00:15:41.987 هەستی خۆشەویستی و هاوڕێیانەت ئەبێت.