زانستی پشت ئەفسانەی ئۆدیسایی هۆمەر. مات کەپڵان
-
0:07 - 0:08ئۆدیسیای ھۆمەر
-
0:08 - 0:10یەکێک لە تێکستە ھەرە
کۆنەکانی وێژەی ڕۆژئاوا، -
0:10 - 0:13چیرۆکی پاڵەوانێکی گریکی
بە ناو ئۆدیسیا دەگێڕێتەوە -
0:13 - 0:16باسی گهشتی دە ساڵەی ئەم
پاڵەوانەی لە جەنگی تڕۆجان دەکات. -
0:16 - 0:19لەگەڵ ئەوەی لەوەیە چەند بەشێکی
چیرۆکەکە ڕووداوی ڕاستەقینە بێت، -
0:19 - 0:24ڕووبەڕووبونەوە لهگهڵ بونەوەری جیاواز و
جادووگەری تۆقینەری مەزن و بەھێز، -
0:24 - 0:26بە چیرۆکێکی پشت بەستوو بە خەیاڵ دادەنرێت.
-
0:26 - 0:30بەڵام دەکرێت شتی شاردراوە
لە پشت ئەم ئەفسانانە ھەبێت؟ -
0:30 - 0:32با سەیری بەشێکی ئەم ھۆنراوەیە بکەین.
-
0:32 - 0:34لە ناوەڕاستی گەشتە دوورو درێژەکەیان،
-
0:34 - 0:39ئۆدیسیا و تیمەکەی خۆیان لە
سەر دورگەی سەیری ئیایای دەدۆزنەوە. -
0:39 - 0:43دوای برسی و ماندوو بوون، ههندێك
له پیاوەکان ماڵێکی ڕازاوەیان دۆزیەوە -
0:43 - 0:47کە ژنێکی سەرنجڕاکێش بۆ خوانێکی
نایاب داوەتیان دەکات. -
0:47 - 0:51بێ گومان، ئەمە گوماناویە.
-
0:51 - 0:55ژنەکە، لە ڕاستیدا، جادووگەری
بەدناوی سیرسی بوو. -
0:55 - 0:58کاتێک سەربازەکان پڕ بە گەدەیان
لەسەر مێزەکە نانیان خوارد، -
0:58 - 1:02بە ئاماژەیەکی دەستی، ھەموویانی کردە ئاژەڵ.
-
1:02 - 1:04بۆ بەختی خۆیان، یەکێک
لە پیاوەکان ڕزگاری دەبێت، -
1:04 - 1:08و ئۆدیسیا دەدۆزێتەوە و لە بەسەر ھاتی
سەربازەکان ئاگاداری دەکاتەوە. -
1:08 - 1:10بەڵام کاتێک ئۆدیسیا بەرەو ڕزگار
کردنی سەربازەکان دەڕوات، -
1:10 - 1:13چاوی بە پەیامبەری خواوەندەکان دەکەوێت،
-
1:13 - 1:16ئامۆژگاری دەکات کە گیایەکی
جادووی بخوات سەرەتا. -
1:16 - 1:17ئۆدیسیا بە قسەی دەکات،
-
1:17 - 1:21کاتێک ڕووبەڕووی سێرسی دەبێتەوە، جادووی
جادووکەرەکە کار لە سەر ئۆدیسیا ناکات، -
1:21 - 1:25ئەمەش یارمەتی ئۆدیسیا دەدات کە جادووکەرەکە
تێکبشکێنێت و تیمەکەی ڕزگار بکات. -
1:25 - 1:29بە سروشتی، چیرۆکی جادوو و گۆڕان بۆ ئاژەڵ
-
1:29 - 1:33بە درێژایی چەندین سەدە وەک چیرۆکێک
کە لە خەیاڵ سەرچاوە دەگرێت ئەژمار دەکرا. -
1:33 - 1:37بەڵام لەم چەند ساڵەدا،
ناوھێنانی گژوگیا و دەرمان -
1:37 - 1:39سەرنجی زاناکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوه،
-
1:39 - 1:41دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەندێک
خەڵک پێشنیار بکەن -
1:41 - 1:46کە ئەم بەسەرھاتانە دەربڕینی خەیاڵی
بەسەرھاتی ڕاستەقینە بوو بن. -
1:46 - 1:49کۆنترین سەرچاوەی تێکستەکەی ھۆمەر
-
1:49 - 1:52باس لەوە دەکەن سێرسی پێکھاتەی
ژەھراوی تێکەڵی خواردن كرد -
1:52 - 1:56کە کاریگەری لەسەر ئەوە ھەبوو سەربازەکان
خاک و نیشتیمانی خۆیان لە یاد بچێت. -
1:56 - 2:00لە کاتی ئەم ڕووداوە، گیایەک لە
دەوروبەری دەریایی ناوەڕاست ھەیە -
2:00 - 2:02وەک ھەر گیایەکی تری ئاسایی،
پێی دەوترێت گیایی جیمسن، -
2:02 - 2:06کاریگەری خواردنی ئەم گیایە لە دەست
دانی بیرەوەری و توانایی بە بیرھاتنەوەیە. -
2:06 - 2:10ئەم گیاییە چەند پێکھاتەیەکیتر لە خۆ دەگرێت
زیانی ترسناک بە گوازەرەوە فرمان دەگەیەنێت -
2:10 - 2:13کە پێی دەوترێت ئەستیلکۆلین.
-
2:13 - 2:16ئەم بارە نائاساییە لەوەیە
ببێتە ھۆی وڕێنە کردن، -
2:16 - 2:17ھەڵسوکەوتی سەیر و سەمەرە،
-
2:17 - 2:21جیانەکردنەوەی ڕاستی و
خەیاڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی، -
2:21 - 2:22شتگەلێکە
-
2:22 - 2:26کە وا لە خەڵک بکات
ھەست بکەن بووینە ئاژەڵ، -
2:26 - 2:29کە ئەمەش دەریدەخات
کە سێرسی جادووگەر نەبووە، -
2:29 - 2:35تەنیا دەرمانسازێک بووە، زانیتی چۆن گیایە
ناوچەییەکان بۆ سوودی خۆی بەکار بھێنێت. -
2:35 - 2:37بەڵام گیایی جیمسن
تەنھا نیوەی چیرۆکەکەیە. -
2:37 - 2:40بە پێچەوانەی ئەو ماددانەی ناو ئۆدیسیا،
-
2:40 - 2:44ئەو گیاییەی کە ھێرمس بە ئۆدیسیایی
دەبەخشێت بە شێوەیەکی ناوازە ناوی ھێنراوە. -
2:44 - 2:46ئەم گیاییە لە لایەن
خواوەندەکان ناونراوە مۆڵی، -
2:46 - 2:49ئاماژە بەوە کراوە کە لە دەشتاییەکانی
ناو دارستانەکان دەست دەکەوێت، -
2:49 - 2:53ئەم ڕووەکە ڕەگەکەی ڕەشە
و گوڵەکانی وەک شیر سپییە -
2:53 - 2:55وەک چیرۆکەکانی تری سێرسی،
-
2:55 - 2:59مۆڵیش چهندین سهده بە
بەرھەمی خەیاڵ ئەژمار دەکرا. -
2:59 - 3:03بەڵام لە ساڵی ١٩٥١، دەرمانسازی ڕوسیی،
میخایل ماشکۆڤسکی -
3:03 - 3:06دەرمانێک دەدۆزێتەوە کە
لەلایەن دانیشتوانی شاخەکانی ئوڕال -
3:06 - 3:09بەکاردێت کە بریتیە ڕووەکێک کە
ڕەگەکەی ڕەشە و گوڵەکەی وەک شیر سپییە -
3:09 - 3:13بۆ چارەسەری شەلەلی منداڵان.
-
3:13 - 3:14ڕووەکەکە پێی دەوترێت سنۆدڕۆپ،
-
3:14 - 3:18پێکھاتەیەک لە خۆ دەگرێت
کە پێی دەوترێت گاڵانتامین -
3:18 - 3:21کە ڕێگە لە تێکچوونی ئەسیتل
کۆلینی گوازەرەدەمارەکان دەگرێت، -
3:21 - 3:24ئەمەش وەک دەرمانێکی کاریگەری نەک تەنھا
دژ بە ڤایرۆسی پۆلیۆ بەڵکو -
3:24 - 3:28ئەلزەھایمەریش ئەژمار دەکرێت.
-
3:28 - 3:30لە کۆبوونەوەی دوانزدەھەمی
دەمارناسانی جیھانی، -
3:30 - 3:34دکتۆر ئەندریاس پلاتیکیس و ڕۆجەر دۆڤیسن
-
3:34 - 3:39یەکەم کەس بوون کە پێشنیار بکەن سنۆدڕۆپ ئەو
ڕووەکەیە کە ھێرمس بە ئۆدیسیایی بەخشیوە. -
3:39 - 3:42لەگەڵ ئەوەی بەڵگەی تەواو
بەردەست نییە کە خهڵكی لەسەردەمی ھۆمەر -
3:42 - 3:45کە بزانن کاریگەریەکانی دژە-وڕێنە چین،
-
3:45 - 3:49بەڵام تێکستێکی تیۆفراستەس
کە لە سەدەی چوارەھەم نووسراوە -
3:49 - 3:54باس لەوە دەکات کە مۆڵی وەک دەرمان
دژه بە شتە ژەھراویەکان بەکار دێت. -
3:54 - 3:55بۆیە، ئایا ئەمە ئەوە دەگەیهنێت،
-
3:55 - 3:59کە ئۆدیسیا، سێرسی و کەسەکانی تری
ناو چیرۆکی ئۆدیسیا ڕاستەقینە بن؟ -
3:59 - 4:01نا، مەرج نییە.
-
4:01 - 4:05بەڵام ئەمە پێشنیاری ئەوە دەکات کە چیرۆکە
کۆنەکان توخمی ڕاستەقینەی زۆرتریان تێدایە -
4:05 - 4:07وەک ئەوە بیرمان لێ دەکردەوە.
-
4:07 - 4:10تا زیاتر سەبارەت بە دەوروبەرمان بزانین،
-
4:10 - 4:13لەوەیە چەندە زانیاریەکی
شاراوە ئاشکرا بکەین -
4:13 - 4:16کە لە ناو ئەفسانەکان و بەسەرھاتە
کۆنەکان خۆیان حەشار دابێت.
- Title:
- زانستی پشت ئەفسانەی ئۆدیسایی هۆمەر. مات کەپڵان
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/the-science-behind-the-myth-homer-s-odyssey-matt-kaplanئۆدیسیایی هۆمەر باس لە ئەفسانەی پاڵەوانی گریکی ئۆدیسیا لە کاتی جەنگی تۆڕجان دەکات. لەگەڵ ئەوەی چەند بەشێکی ئەم چیرۆکە لە ڕووداوی ڕاستیەوە وەرگیراون، بەڵام ڕووبەڕووبوونەوەی دڕندەکان، لاشە زلەکان، جادووگەرەکان بە خەیاڵی نووسەر ئەژمار دەکرێن. بەڵام ئایا دەکرێت چەند نهێنیەک لە ناو ئەم ئەفسانانە هەبێت کە ئێمە هەستمان پێ نەکردبێت؟ مات کەپڵان باسی ئەوە دەکات کە بۆچی ڕێگەی تێدەچێت کە هەندێک لایەنی ئەم ئەفسانانە ڕاست بن.
وانەکە لە لایەن مات کەپڵان و ئەنیمەیشن لە لایەن مایک شێڵ.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:32
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The science behind the myth: Homer's "Odyssey" - Matt Kaplan | ||
zhila mawlood accepted Kurdish subtitles for The science behind the myth: Homer's "Odyssey" - Matt Kaplan | ||
zhila mawlood edited Kurdish subtitles for The science behind the myth: Homer's "Odyssey" - Matt Kaplan | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The science behind the myth: Homer's "Odyssey" - Matt Kaplan | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The science behind the myth: Homer's "Odyssey" - Matt Kaplan | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The science behind the myth: Homer's "Odyssey" - Matt Kaplan |