شێرلوک ھۆڵمز کێیە؟ نێیل مکاو
-
0:08 - 0:10سەدەیەک دوای یەکەم پەیدابوونی
-
0:10 - 0:14بە ناو شەقامە تەمومژاویی،
گڵۆپە گازییەکانی لەندەنی ڤیکتۆریا، -
0:14 - 0:18شێرلۆک هۆڵمز
گەردوونیانە ناسراوە. -
0:18 - 0:21تەنانەت کەنتۆر و کەلوپەلەکانیشی
نموونەیین: -
0:21 - 0:23شاڵەکەی سەر شانهكهی،
-
0:23 - 0:24کڵاوی ڕاوەئاسکەکەی،
-
0:24 - 0:26و پایپە کابالاشییەکەی،
-
0:26 - 0:30و کەسەکانی دیکەی نزیکیشی وەک
باشترین هاوڕێی د.واتسن کە لەگەڵیشی دەژیا، -
0:30 - 0:32دوژمنە سەرسەختەکەی مۆریارتی،
-
0:32 - 0:34و خزمەتکارەکەی خاتوون هودسۆن
-
0:34 - 0:37بوونەتە بەشیك لە ئاگاهی
گشتی، -
0:37 - 0:41و توانا لە ڕادەبەدەر،
دوور لەهەڵە هەڵهێنجانهکەی -
0:41 - 0:43کە لە ژێر سایەی یاسادا بەکاری دەهێنا،
-
0:43 - 0:45بەکارهێنانە بەدناویانەکەی
بۆ دەرمان، -
0:45 - 0:49و وتە درووشم ئاساکەی،
''ئاسانە، ئەزیزەکەم واتسن.'' -
0:49 - 0:52وەلێ هێشتا زۆرینەی ئەم خەسڵەتە
ناسراوانەی هۆڵمز -
0:52 - 0:56لە چیرۆکە ڕەسەنەکانی ئارتۆر
کۆنان دۆیڵ بەدەر ناکەون. -
0:56 - 1:00لێکۆڵەرە مەزنەکەی دۆیڵ بە چەندەها
شێواز چارەسەری تاوانەکانی دەکرد، -
1:00 - 1:02نەک تەنها بە بەکارهێنانی هەڵهێنجان.
-
1:02 - 1:08تێڕادەما، هەندێکجار تەنانەت مەزندەی دەکرد،
و بە بەردەوامیش گریمانەی هەڵەی دەکرد. -
1:08 - 1:11سەرەڕای ئەوەش، خاتوون هودسۆن
زۆر بە کەمی باس کراوە، -
1:11 - 1:14هیچ کەسێکیش ناڵێت،
''ئاسانە، ئەزیزەکەم واتسن،'' -
1:14 - 1:18و لێکۆڵەر و هاوڕێکەی
زۆربەی کاتەکان بە جیا دەژین. -
1:18 - 1:22مۆریارتی، خراپەکارە مەزنەکە،
تەنها لە دوو چیرۆکدا دەردەکەوێت، -
1:22 - 1:26بەکارهێنانی دەرمانی لێکۆڵەرەکەش کەم
ڕوودەدات لە دوای دوو یەکەمین ڕۆمانەوە، -
1:26 - 1:29و هۆڵمز زۆر بە کەمی بایەخ
بە سیستمی یاسایی ئینگلتەرا دەدات؛ -
1:29 - 1:33ئەو زیاتر حەزدەکات شێوەیەکی خۆی
بۆ دادپەروەری سروشتی جێبەجێ بکات -
1:33 - 1:35تاوەکو پاراستنی یاسا بەدەست بهێنێت.
-
1:35 - 1:39لە کۆتاییدا، زۆرینەی زۆری توخمە
نموونەییەکانی ئەو ئەفسانە هۆڵمزییە -
1:39 - 1:40هی دۆیڵ نین.
-
1:40 - 1:44کڵاوی ڕاوەئاسکەکە و شاڵەکە سەرەتا
لەلایەن سیدنی پاجێتەوە بە ئەندێشەدا هاتن، -
1:44 - 1:47کە یەکەم کەس بوو چیرۆکەکە بکات بە وێنە.
-
1:47 - 1:51پایپه کەوانەییەکەی هەڵبژێردراوە لەلایەن
ئەکتەری ئەمەریکی ویڵیام گیڵێت -
1:51 - 1:55تا جەماوەر بە ڕوونی
سیمای لەسەر شانۆ ببینن، -
1:55 - 1:58و وتەکەشی،
''ئاسانە، ئەزیزەکەم واتسن،'' -
1:58 - 2:02لەلایەن نووسەری گاڵتەچی پی جی
هۆدێهاوس داهێنراوە. -
2:02 - 2:04کەواتە شێرلۆک هۆڵمز بەڕاستی کێیە؟
-
2:04 - 2:08کێ لێکۆڵەرە مەزنە ڕاستەقینەکەیە،
و لە کوێ بیدۆزینەوە؟ -
2:08 - 2:10ڕەنگە پاکخوازان وەڵام بدەنەوە
کە شێرلۆکی ڕەسەن کە -
2:10 - 2:16لەلایەن مامۆستای زانکۆی ئاڕتۆر کۆنان
دۆیڵەوە د.جپزێف بێڵەوە سروشی وەرگرتووە -
2:16 - 2:17ڕاستەکەیە. بەڵام ڕاستییەکەی
-
2:17 - 2:22ئەوەیە کە ئەو وەشانەی شێرلۆک هۆڵمز به
شێوەیەکی فراوان وەکو مانگیرانی لێهاتووە -
2:22 - 2:24لەوکاتەوەی بڕێکی زۆر
لە لێکدانەوە بوونیان هەیە، -
2:24 - 2:28کە وای لە لێکۆلەرەکەی دۆیل کردووە
بەشێوەیەکی بەرفراوان نەناسرێتەوە. -
2:28 - 2:30بۆیە وەڵامێکی دیکە، ئاڵۆزتر،
-
2:30 - 2:33بەڵام لەوانەیە زیاتر ڕازیمان بکات
بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکە، -
2:33 - 2:37بەڵام بۆ گەیشتن بەوە، سەرەتا دەبێت سەرنج
بدەینە ئەو ژمارە زۆرەی لێکدانەوەکان -
2:37 - 2:39کە باسی لێکۆڵەرە مەزنەکە دەکەن.
-
2:39 - 2:43لە یەکەمین چیرۆکی کۆنان
دۆیلەوە لە ساڵی ١٨٨٧، -
2:43 - 2:46بەهەزاران جار
گونجاندن بۆ هۆڵمز کراوە، -
2:46 - 2:51کە دەیکات بەو کارەکتەرە ئەندێشەییەی
زۆرترین گونجاندنی بۆ کرابێت لە جیهاندا. -
2:51 - 2:54ئەم گەشەسەندنە لە گونجاندنی لهگهڵ
شانۆی سەردەمی ڤیکتۆریاوە دهست پێدهكات، -
2:54 - 2:57و بە خێرایی گەشەی کرد
لەگەڵ هاتنە کایەی فیلمەوە. -
2:57 - 3:00زیاتر لە ١٠٠ گونجاندنی هۆڵمز
بۆ فلیم بوونی هەبووە -
3:00 - 3:04بە تەنها لە دوو دەیەی سەرەتای
سەدەی بیستەهەم. -
3:04 - 3:07هەروەها لەو کاتەشەوە، بە هەزارانی
دیکە هەیە بەشێوەی نووسراو، -
3:07 - 3:08و بە فیلمیش،
-
3:08 - 3:09تەلەفزیۆن،
-
3:09 - 3:10شانۆ،
-
3:10 - 3:11و ڕادیۆ.
-
3:11 - 3:14هۆڵمز لەلایەن هەموو خەڵکییەوە
لێکدانەوەی جیا جیای بۆ کراوە، -
3:14 - 3:17بەشێوەیەکی بەرچاو جیاواز،
و زۆرجار بە شێوەی دژبەیەکی. -
3:17 - 3:21ئەو گونجاندنانە هەر دوو لایەنی
هۆڵمز پیشان دەدەن لە باوێتی -
3:21 - 3:23و خۆگونجاندنەکەی.
-
3:23 - 3:28بۆ نموونە، لە کۆمەڵێک فیلمی پڕوپاگەندەی
هاوپەیمانانی دژە نازی بەژداری پێکراوە -
3:28 - 3:29لە سەروبەندی جەنگی جیهانی دووەم.
-
3:29 - 3:32و هەردوو وینستن چڕچڵ
و فڕانکلین دێلانۆ ڕۆزڤێڵت -
3:32 - 3:34هەواداری سەرسەختی بوون،
-
3:34 - 3:38تەنانەت دووەم دانەیان بەژداری کرد
لە نائاساییەکانی شەقامی بەیکەر، -
3:38 - 3:40کە ڕێکخراوێک بوو بۆ
دەربڕینی پێزانین بۆ هۆڵمز، -
3:40 - 3:44هەتا ناویان لە خزمەتگوزارییەکی نهێنیان
نابوو حەشارگەی نهێنی شەقامی بەیکەر. -
3:44 - 3:45و تەنانەت، لە هەمان کاتدا،
-
3:45 - 3:49هۆڵمز لە کۆمەڵێک
فیلمی بەزمان ئەڵمانی دەرکەوت. -
3:49 - 3:54هەندێکیان کە دەوترێت
زۆر بە دڵی ئەدۆڵف هیتلەر بوون. -
3:54 - 3:56کەواتە با بچینەوە سەر پرسیارەکەمان.
-
3:56 - 3:59ئایە شێرلۆک هۆڵمزی ڕاستەقینە
ئامادەیە تکایە هەڵسێتە سەر پێ؟ -
3:59 - 4:04ئەو جیهانە لە گونجاندن کردوویەتی
بە دەستنووسێکی بەردەوام دەستکاری کراو. -
4:04 - 4:06شێرلۆک دەقێکی کولتوورییە،
-
4:06 - 4:11بە دووبارەیی و بە گوێرەی کات گۆڕدراوە
لەگەڵ ئەوەی هەر لێکدانەوەیەکی نوێی شوێنی -
4:11 - 4:14ئەوانەی پێشووی گرتۆتەوە.
-
4:14 - 4:16ئەوەش واتای وایە شێرلۆک
بە بەردەوامی پەرەدەسێنێت، -
4:16 - 4:20بیرۆکە و بەهای وا دەگرێتە خۆی
کە زۆرجار گەلێ جیاوازن -
4:20 - 4:23وەک لەوانەی کۆنان دۆیڵ.
-
4:23 - 4:27هەروەها لە دوای هەر کۆتایی هاتنی چیرۆکێک،
شێرلۆک دەردەکەوێتەوە، -
4:27 - 4:29بە کەمێک گۆڕانکارییەوە، لەوانەیە،
-
4:29 - 4:33بە سیمایەکی نوێ و خووی تازە
یانیش ووتە، -
4:33 - 4:36بەڵام هێشتا بنچینەیانە شێرلۆکە،
شێرلۆکەکەی خۆمان.
- Title:
- شێرلوک ھۆڵمز کێیە؟ نێیل مکاو
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: View full lesson: http://ed.ted.com/lessons/who-is-sherlock-holmes-neil-mccaw
سەدەیەک دوای یەکەم پەیدابوونی بە ناو شەقامە تەمومژاویی، گڵۆپە گازییەکانی لەندەنی ڤیکتۆریا، شێرلوک هۆڵمز لە جیهاندا ناسرابوو. تاوەکو ئێستاش زۆرێک لە تایبەتمەندیەکانی چیرۆکە ڕەسەنەکانی نووسەر کۆنان دۆیڵێ بە دیار نەکەوتوون. کەواتە هەر بەڕاستی شێرلوک هۆڵمز کێیە؟ ئەو کابرا ئەو کەسایەتییە شاراوە کێیە؟ ئەی لە کوێ بتوانین بیدۆزینەوە؟
نێیل مکاو شوێنەواری شێرلۆک دەخاتە ڕوو.
وانەیەک لەلایەن نێیل مکاو، ئەنیمەیشن لەلایەن لاسێ ڕوتزۆو بونتسی. - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:54
halo fariq approved Kurdish (Central) subtitles for Who IS Sherlock Holmes? - Neil McCaw | ||
halo fariq edited Kurdish (Central) subtitles for Who IS Sherlock Holmes? - Neil McCaw | ||
halo fariq edited Kurdish (Central) subtitles for Who IS Sherlock Holmes? - Neil McCaw | ||
halo fariq edited Kurdish (Central) subtitles for Who IS Sherlock Holmes? - Neil McCaw | ||
halo fariq edited Kurdish (Central) subtitles for Who IS Sherlock Holmes? - Neil McCaw | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for Who IS Sherlock Holmes? - Neil McCaw | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for Who IS Sherlock Holmes? - Neil McCaw | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for Who IS Sherlock Holmes? - Neil McCaw |