Return to Video

شێرلوک ھۆڵمز کێیە؟ نێیل مکاو

  • 0:08 - 0:10
    سەدەیەک دوای یەکەم پەیدابوونی
  • 0:10 - 0:14
    بە ناو شەقامە تەمومژاویی،
    گڵۆپە گازییەکانی لەندەنی ڤیکتۆریا،
  • 0:14 - 0:18
    شێرلۆک هۆڵمز
    گەردوونیانە ناسراوە.
  • 0:18 - 0:21
    تەنانەت کەنتۆر و کەلوپەلەکانیشی
    نموونەیین:
  • 0:21 - 0:23
    شاڵەکەی سەر شانه‌كه‌ی،
  • 0:23 - 0:24
    کڵاوی ڕاوەئاسکەکەی،
  • 0:24 - 0:26
    و پایپە کابالاشییەکەی،
  • 0:26 - 0:30
    و کەسەکانی دیکەی نزیکیشی وەک
    باشترین هاوڕێی د.واتسن کە لەگەڵیشی دەژیا،
  • 0:30 - 0:32
    دوژمنە سەرسەختەکەی مۆریارتی،
  • 0:32 - 0:34
    و خزمەتکارەکەی خاتوون هودسۆن
  • 0:34 - 0:37
    بوونەتە بەشیك لە ئاگاهی
    گشتی،
  • 0:37 - 0:41
    و توانا لە ڕادەبەدەر،
    دوور لەهەڵە هەڵهێنجانه‌کەی
  • 0:41 - 0:43
    کە لە ژێر سایەی یاسادا بەکاری دەهێنا،
  • 0:43 - 0:45
    بەکارهێنانە بەدناویانەکەی
    بۆ دەرمان،
  • 0:45 - 0:49
    و وتە درووشم ئاساکەی،
    ''ئاسانە، ئەزیزەکەم واتسن.''
  • 0:49 - 0:52
    وەلێ هێشتا زۆرینەی ئەم خەسڵەتە
    ناسراوانەی هۆڵمز
  • 0:52 - 0:56
    لە چیرۆکە ڕەسەنەکانی ئارتۆر
    کۆنان دۆیڵ بەدەر ناکەون.
  • 0:56 - 1:00
    لێکۆڵەرە مەزنەکەی دۆیڵ بە چەندەها
    شێواز چارەسەری تاوانەکانی دەکرد،
  • 1:00 - 1:02
    نەک تەنها بە بەکارهێنانی هەڵهێنجان.
  • 1:02 - 1:08
    تێڕادەما، هەندێکجار تەنانەت مەزندەی دەکرد،
    و بە بەردەوامیش گریمانەی هەڵەی دەکرد.
  • 1:08 - 1:11
    سەرەڕای ئەوەش، خاتوون هودسۆن
    زۆر بە کەمی باس کراوە،
  • 1:11 - 1:14
    هیچ کەسێکیش ناڵێت،
    ''ئاسانە، ئەزیزەکەم واتسن،''
  • 1:14 - 1:18
    و لێکۆڵەر و هاوڕێکەی
    زۆربەی کاتەکان بە جیا دەژین.
  • 1:18 - 1:22
    مۆریارتی، خراپەکارە مەزنەکە،
    تەنها لە دوو چیرۆکدا دەردەکەوێت،
  • 1:22 - 1:26
    بەکارهێنانی دەرمانی لێکۆڵەرەکەش کەم
    ڕوودەدات لە دوای دوو یەکەمین ڕۆمانەوە،
  • 1:26 - 1:29
    و هۆڵمز زۆر بە کەمی بایەخ
    بە سیستمی یاسایی ئینگلتەرا دەدات؛
  • 1:29 - 1:33
    ئەو زیاتر حەزدەکات شێوەیەکی خۆی
    بۆ دادپەروەری سروشتی جێبەجێ بکات
  • 1:33 - 1:35
    تاوەکو پاراستنی یاسا بەدەست بهێنێت.
  • 1:35 - 1:39
    لە کۆتاییدا، زۆرینەی زۆری توخمە
    نموونەییەکانی ئەو ئەفسانە هۆڵمزییە
  • 1:39 - 1:40
    هی دۆیڵ نین.
  • 1:40 - 1:44
    کڵاوی ڕاوەئاسکەکە و شاڵەکە سەرەتا
    لەلایەن سیدنی پاجێتەوە بە ئەندێشەدا هاتن،
  • 1:44 - 1:47
    کە یەکەم کەس بوو چیرۆکەکە بکات بە وێنە.
  • 1:47 - 1:51
    پایپه‌ کەوانەییەکەی هەڵبژێردراوە لەلایەن
    ئەکتەری ئەمەریکی ویڵیام گیڵێت
  • 1:51 - 1:55
    تا جەماوەر بە ڕوونی
    سیمای لەسەر شانۆ ببینن،
  • 1:55 - 1:58
    و وتەکەشی،
    ''ئاسانە، ئەزیزەکەم واتسن،''
  • 1:58 - 2:02
    لەلایەن نووسەری گاڵتەچی پی جی
    هۆدێهاوس داهێنراوە.
  • 2:02 - 2:04
    کەواتە شێرلۆک هۆڵمز بەڕاستی کێیە؟
  • 2:04 - 2:08
    کێ لێکۆڵەرە مەزنە ڕاستەقینەکەیە،
    و لە کوێ بیدۆزینەوە؟
  • 2:08 - 2:10
    ڕەنگە پاکخوازان وەڵام بدەنەوە
    کە شێرلۆکی ڕەسەن کە
  • 2:10 - 2:16
    لەلایەن مامۆستای زانکۆی ئاڕتۆر کۆنان
    دۆیڵەوە د.جپزێف بێڵەوە سروشی وەرگرتووە
  • 2:16 - 2:17
    ڕاستەکەیە. بەڵام ڕاستییەکەی
  • 2:17 - 2:22
    ئەوەیە کە ئەو وەشانەی شێرلۆک هۆڵمز به‌
    شێوەیەکی فراوان وەکو مانگیرانی لێهاتووە
  • 2:22 - 2:24
    لەوکاتەوەی بڕێکی زۆر
    لە لێکدانەوە بوونیان هەیە،
  • 2:24 - 2:28
    کە وای لە لێکۆلەرەکەی دۆیل کردووە
    بەشێوەیەکی بەرفراوان نەناسرێتەوە.
  • 2:28 - 2:30
    بۆیە وەڵامێکی دیکە، ئاڵۆزتر،
  • 2:30 - 2:33
    بەڵام لەوانەیە زیاتر ڕازیمان بکات
    بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکە،
  • 2:33 - 2:37
    بەڵام بۆ گەیشتن بەوە، سەرەتا دەبێت سەرنج
    بدەینە ئەو ژمارە زۆرەی لێکدانەوەکان
  • 2:37 - 2:39
    کە باسی لێکۆڵەرە مەزنەکە دەکەن.
  • 2:39 - 2:43
    لە یەکەمین چیرۆکی کۆنان
    دۆیلەوە لە ساڵی ١٨٨٧،
  • 2:43 - 2:46
    بەهەزاران جار
    گونجاندن بۆ هۆڵمز کراوە،
  • 2:46 - 2:51
    کە دەیکات بەو کارەکتەرە ئەندێشەییەی
    زۆرترین گونجاندنی بۆ کرابێت لە جیهاندا.
  • 2:51 - 2:54
    ئەم گەشەسەندنە لە گونجاندنی له‌گه‌ڵ
    شانۆی سەردەمی ڤیکتۆریاوە ده‌ست پێده‌كات،
  • 2:54 - 2:57
    و بە خێرایی گەشەی کرد
    لەگەڵ هاتنە کایەی فیلمەوە.
  • 2:57 - 3:00
    زیاتر لە ١٠٠ گونجاندنی هۆڵمز
    بۆ فلیم بوونی هەبووە
  • 3:00 - 3:04
    بە تەنها لە دوو دەیەی سەرەتای
    سەدەی بیستەهەم.
  • 3:04 - 3:07
    هەروەها لەو کاتەشەوە، بە هەزارانی
    دیکە هەیە بەشێوەی نووسراو،
  • 3:07 - 3:08
    و بە فیلمیش،
  • 3:08 - 3:09
    تەلەفزیۆن،
  • 3:09 - 3:10
    شانۆ،
  • 3:10 - 3:11
    و ڕادیۆ.
  • 3:11 - 3:14
    هۆڵمز لەلایەن هەموو خەڵکییەوە
    لێکدانەوەی جیا جیای بۆ کراوە،
  • 3:14 - 3:17
    بەشێوەیەکی بەرچاو جیاواز،
    و زۆرجار بە شێوەی دژبەیەکی.
  • 3:17 - 3:21
    ئەو گونجاندنانە هەر دوو لایەنی
    هۆڵمز پیشان دەدەن لە باوێتی
  • 3:21 - 3:23
    و خۆگونجاندنەکەی.
  • 3:23 - 3:28
    بۆ نموونە، لە کۆمەڵێک فیلمی پڕوپاگەندەی
    هاوپەیمانانی دژە نازی بەژداری پێکراوە
  • 3:28 - 3:29
    لە سەروبەندی جەنگی جیهانی دووەم.
  • 3:29 - 3:32
    و هەردوو وینستن چڕچڵ
    و فڕانکلین دێلانۆ ڕۆزڤێڵت
  • 3:32 - 3:34
    هەواداری سەرسەختی بوون،
  • 3:34 - 3:38
    تەنانەت دووەم دانەیان بەژداری کرد
    لە نائاساییەکانی شەقامی بەیکەر،
  • 3:38 - 3:40
    کە ڕێکخراوێک بوو بۆ
    دەربڕینی پێزانین بۆ هۆڵمز،
  • 3:40 - 3:44
    هەتا ناویان لە خزمەتگوزارییەکی نهێنیان
    نابوو حەشارگەی نهێنی شەقامی بەیکەر.
  • 3:44 - 3:45
    و تەنانەت، لە هەمان کاتدا،
  • 3:45 - 3:49
    هۆڵمز لە کۆمەڵێک
    فیلمی بەزمان ئەڵمانی دەرکەوت.
  • 3:49 - 3:54
    هەندێکیان کە دەوترێت
    زۆر بە دڵی ئەدۆڵف هیتلەر بوون.
  • 3:54 - 3:56
    کەواتە با بچینەوە سەر پرسیارەکەمان.
  • 3:56 - 3:59
    ئایە شێرلۆک هۆڵمزی ڕاستەقینە
    ئامادەیە تکایە هەڵسێتە سەر پێ؟
  • 3:59 - 4:04
    ئەو جیهانە لە گونجاندن کردوویەتی
    بە دەستنووسێکی بەردەوام دەستکاری کراو.
  • 4:04 - 4:06
    شێرلۆک دەقێکی کولتوورییە،
  • 4:06 - 4:11
    بە دووبارەیی و بە گوێرەی کات گۆڕدراوە
    لەگەڵ ئەوەی هەر لێکدانەوەیەکی نوێی شوێنی
  • 4:11 - 4:14
    ئەوانەی پێشووی گرتۆتەوە.
  • 4:14 - 4:16
    ئەوەش واتای وایە شێرلۆک
    بە بەردەوامی پەرەدەسێنێت،
  • 4:16 - 4:20
    بیرۆکە و بەهای وا دەگرێتە خۆی
    کە زۆرجار گەلێ جیاوازن
  • 4:20 - 4:23
    وەک لەوانەی کۆنان دۆیڵ.
  • 4:23 - 4:27
    هەروەها لە دوای هەر کۆتایی هاتنی چیرۆکێک،
    شێرلۆک دەردەکەوێتەوە،
  • 4:27 - 4:29
    بە کەمێک گۆڕانکارییەوە، لەوانەیە،
  • 4:29 - 4:33
    بە سیمایەکی نوێ و خووی تازە
    یانیش ووتە،
  • 4:33 - 4:36
    بەڵام هێشتا بنچینەیانە شێرلۆکە،
    شێرلۆکەکەی خۆمان.
Title:
شێرلوک ھۆڵمز کێیە؟ نێیل مکاو
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: View full lesson: http://ed.ted.com/lessons/who-is-sherlock-holmes-neil-mccaw

سەدەیەک دوای یەکەم پەیدابوونی بە ناو شەقامە تەمومژاویی، گڵۆپە گازییەکانی لەندەنی ڤیکتۆریا، شێرلوک هۆڵمز لە جیهاندا ناسرابوو. تاوەکو ئێستاش زۆرێک لە تایبەتمەندیەکانی چیرۆکە ڕەسەنەکانی نووسەر کۆنان دۆیڵێ بە دیار نەکەوتوون. کەواتە هەر بەڕاستی شێرلوک هۆڵمز کێیە؟ ئەو کابرا ئەو کەسایەتییە شاراوە کێیە؟ ئەی لە کوێ بتوانین بیدۆزینەوە؟
نێیل مکاو شوێنەواری شێرلۆک دەخاتە ڕوو.
وانەیەک لەلایەن نێیل مکاو، ئەنیمەیشن لەلایەن لاسێ ڕوتزۆو بونتسی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:54

Kurdish (Central) subtitles

Revisions