Return to Video

چی ڕوودەدات ئەگەر نەخەویت؟ کلاودیۆ ئەگوێرا

  • 0:07 - 0:12
    لە ساڵی 1965، ڕاندی گاردنەر
    کە تەمەنی 17 ساڵان بوو
  • 0:12 - 0:16
    بۆ ماوەی 264 کاتژمێر نەخەوت.
  • 0:16 - 0:20
    ئەمە 11 ڕۆژ دەکات.
    توانی بەبێ خەوتن بژیت.
  • 0:20 - 0:23
    ڕۆژی دواتر چاوی گرفتی تێکەوت.
  • 0:23 - 0:27
    دواتر نەیدەتوانی شتەکان لە
    ڕێگەی دەست لێدانەوە بناسێتەوە.
  • 0:27 - 0:31
    ڕۆژی سێهەم، میزاجی و شڵەژاو بوو.
  • 0:31 - 0:34
    لە کۆتایی تاقیکردنەوەکەدا،
    توانایی تێڕمانینی نەما،
  • 0:34 - 0:36
    و گرفت لە یادەوەری کورت
    مەودا بۆ دروست بوو
  • 0:36 - 0:37
    توشی شلڵەژان بوو.
  • 0:37 - 0:39
    وردە وردە لەبەر خۆیەوە قسەی دەکرد..
  • 0:39 - 0:42
    لەگەڵ ئەوەی گاردنەر بەبێ هیچ
    زیانێکی دەروونی و جەستەیی
  • 0:42 - 0:43
    ئەم کێشانەی تێپەڕاند،
  • 0:43 - 0:47
    بەڵام بۆ خەڵکانیتر ئەم ئەزموونە
    توشی تێکچوونی هۆڕمۆنیان دەکات،
  • 0:47 - 0:48
    نەخۆش دەبن،
  • 0:48 - 0:51
    لە خراپترین حاڵەتدا، دەمرن.
  • 0:51 - 0:55
    دەمانەوێت بزانین بۆچی دەخەوین،
  • 0:55 - 0:57
    دڵنیاین کە زۆر گرنگە.
  • 0:57 - 1:00
    مرۆڤی پێگەیشتوو ڕۆژانە دەبێت
    حەفت تا هەشت کاتژمێر بخەوێت،
  • 1:00 - 1:02
    نەوجەوانان پێویستیان بە 10 کاتژمێرە.
  • 1:02 - 1:05
    ئێمە خەواڵو دەبین بە هۆی
    هێماکانی جەستەمانەوە
  • 1:05 - 1:07
    کە بە مێشک دەڵێن ئێمە ماندووین،
  • 1:07 - 1:11
    و هێمایی ژینگە کە پێمان
    دەڵێت ئێستا تاریکە.
  • 1:11 - 1:13
    بەرزبوونەوەی هێما کیمیایەکانی
    خەوتن لە جەستە
  • 1:13 - 1:15
    وەک، ئەدینۆسین و میلاتۆنین
  • 1:15 - 1:18
    جەستە بۆ خەوێکی سووک
    دەنێرێت، کە قووڵ دەبێتەوە
  • 1:18 - 1:21
    و هەناسە و لێدانی دڵمان خاو دەکاتەوە
  • 1:21 - 1:24
    و ماسولکەکانیشمان پشوو دەدەن.
  • 1:24 - 1:27
    ئەم خەوە DNA مان چاک دەکاتەوە
  • 1:27 - 1:30
    جەستەشمان خۆی بۆ ڕۆژی
    داهاتوو ئامادە دەکات.
  • 1:30 - 1:32
    لە ئەمریکا،
  • 1:32 - 1:37
    نزیکەی 30 لە سەدی پێگەیشتووان
    و 60 لە سەدی نەوجەوانان
  • 1:37 - 1:39
    لە خەو بێ بەشن.
  • 1:39 - 1:42
    ئەمە تەنها کێشەیەکی بچووک نییە.
  • 1:42 - 1:45
    نەخەوتن دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە جەستە.
  • 1:45 - 1:46
    کاتێک ناخەوین،
  • 1:46 - 1:47
    فێربوون،
  • 1:47 - 1:48
    یادگار،
  • 1:48 - 1:49
    میزاج،
  • 1:49 - 1:51
    و هەستی کات لە دەست دەدەین.
  • 1:51 - 1:53
    نەخەوتن لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردنیش،
  • 1:53 - 1:55
    شڵەژان،
  • 1:55 - 1:56
    بەزبوونەوەی پەستانی خوێن
  • 1:56 - 2:00
    و دەبێتە هۆی شەکرە و قەڵەوبوونیش.
  • 2:00 - 2:04
    لە ساڵی 2014، هاندەرێکی
    تۆپی پێ گیانی سپارد
  • 2:04 - 2:08
    بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر
    سەیری جامی جیهانی کرد.
  • 2:08 - 2:11
    هۆکاری مردنەکەی جەڵتە بوو،
  • 2:11 - 2:15
    لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە کە
    خەوتن بۆ ماوەی کەمتر لە 6 کاتژمێر
  • 2:15 - 2:19
    لە شەوان دەبێتە هۆی
    بەرزبوونەوەی ئەگەری جەڵتە بە ڕێژەی 4.5
  • 2:19 - 2:23
    بە بەراورد بەو کەسانەی
    شەوانە 7 کاتژمێر دەخەون.
  • 2:23 - 2:28
    هەندێک خەڵک هەیە کە گۆڕانی جینیان هەیە
  • 2:28 - 2:29
    نەخەوتن شتێکی ئاساییە.
  • 2:30 - 2:34
    ئەم حاڵەتە ناو نراوە
    Fatal Familial Insomnia
  • 2:34 - 2:38
    جەستە لە بارودۆخێکی قورس دایە و
  • 2:38 - 2:41
    ڕێگەی خەوتنی مێشک نادات.
  • 2:41 - 2:43
    لە ماوەی چەند مانگێک یان چەند ساڵێک،
  • 2:43 - 2:47
    لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، حاڵەتەکە
    خراپتر دەبێت و تا دەگاتە مردن.
  • 2:47 - 2:51
    چۆن نەخەوتن دەبێتە هۆکاری ئەم هەموو دەردە؟
  • 2:51 - 2:55
    زاناکان پێان وایە هۆکارەکەی
    کۆبوونەوەی پاشماوەکانە
  • 2:55 - 2:57
    لە ناو مێشک.
  • 2:57 - 2:58
    لە ماوەی بەخەبەربوونماندا
  • 2:58 - 3:02
    خانەکانی جەستە وزە بەکاردەهێنن
  • 3:02 - 3:04
    کە ئەم وزەیە تێکدەشکێت بۆ چەند مادەیەکیتر
  • 3:04 - 3:07
    لەوانەش ئەدینۆساین.
  • 3:07 - 3:08
    لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئەدینۆساین،
  • 3:08 - 3:13
    هانی خەوتن دادات،
    کە بە فشاری خەوتن ناسراوە.
  • 3:13 - 3:18
    کافاین، ڕێگە لە کۆبوونەوەی
    ئەدۆنسین دەگرێت.
  • 3:18 - 3:21
    پاشماوەیتر لە مێشک کۆدەبێتەوە،
  • 3:21 - 3:25
    ئەگەر ئەم پاشماوانە خاوێن نەکرێنەوە،
    فشار لە سەر مێشک دروست دەکەن
  • 3:25 - 3:30
    و دەبنە هۆکاری کۆمەڵێک زیان کە بە
    مێشک دەگات کە دەبێتە نیشانەکانی نەخەوتن.
  • 3:30 - 3:34
    باشە، کاتێک دەخەوین چی لە ناو
    مێشک ڕوودەدات بۆ ڕێگە گرتن لەمە؟
  • 3:34 - 3:37
    زاناکان سیستەمێکی لیمفەویان دۆزیتەوە،
  • 3:37 - 3:40
    کە کاری پاکردنەوەی مێشک لە
    پاشماوەکان دەکات کاتێک ئەمە دەخەوین.
  • 3:40 - 3:43
    ئەم سیستەمە لە کاتی خەوتن زۆر چالاکترە.
  • 3:43 - 3:49
    شلەیەکی دڕکەپەتک بۆ پاکردنەوەی
    پاشماوە ژەهراویەکان بەکاردەهێنێت
  • 3:49 - 3:51
    کە لە ناو خانەکان کۆدەبنەوە.
  • 3:51 - 3:55
    خڕۆکە لیمفاویەکان کە وەک
    ڕێرەوە بۆ خانەکانی بەرگری
  • 3:55 - 3:58
    لەم ماوانە لە ناو مێشک دۆزراینەوە
  • 3:58 - 4:04
    لەوانەیە ڕۆڵیان لە پاکردنەوەی
    مێشک لە پاشماوەکان هەبێت.
  • 4:04 - 4:09
    لەو کاتەی کە زاناکان بە دوای دۆزینەوەی
    میکانیزمی پاکردنەوەی مێشک وێڵن
  • 4:09 - 4:13
    دەتوانین دڵنیات بکەینەوە کە
    خەوتن زۆر گرنگە
  • 4:13 - 4:17
    ئەگەر دەمانەوێت تەندروستی
    جەستە و مێشکمان باش بێت.
Title:
چی ڕوودەدات ئەگەر نەخەویت؟ کلاودیۆ ئەگوێرا
Speaker:
کلاودیۆ ئەگوێرا
Description:

کۆی وانەکە لەم لینکە ببینە:
http://ed.ted.com/lessons/what-would-happen-if-you-didn-t-sleep-claudia-aguirre
لە ئەمریکا، پێشبینی دەکرێت 30 لە سەدی پێگەیشتوان و 66 لە سەدی نەوجەوانان کێشەی کەم خەویان هەیە. ئەمە کێشەیەکی بچووک نییە، بەڵکو نەخەوتن دەبێتە هۆی کۆمەڵێک زیانی مەترسیداری جەستە. کلاودیۆ ئەگوێرا بۆمان ڕوون دەکاتەوە کە نەخەوتن چ زیانێکی بۆ مێشک و جەستە هەیە.

ئەم وانەیە لە لایەن کلاودیۆ ئەگوێرا ئامادە کراوە و گرافیکەکەشی لە لایەن TED-ED ئامادەکراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:35

Kurdish subtitles

Revisions