Return to Video

ئایە بیرکاری داهێنراوە یان دۆزراوەتەوە؟

  • 0:12 - 0:16
    ئایە بیرکاری بەبێ مرۆڤ بوونی دەبوو؟
  • 0:16 - 0:19
    هەر لە کۆنەوە،
    مرۆڤ گفتوگۆی تێر و تەسەلی کردووە
  • 0:19 - 0:23
    لەسەر ئەوەی ئایە بیرکاری
    دۆزراوەتەوە یان داهێنراوە.
  • 0:23 - 0:27
    ئایا ئێمە بنەماکانی بیرکاریمان دامەزراند
    بۆ ئەوەی لە گەردوون تێبگەین،
  • 0:27 - 0:32
    یاخوود بیرکاری زمانی دایکی گەردوونە
  • 0:32 - 0:35
    و بوونی هەیە جا ئێمە پەیی بە ڕاستییەکەی
    ببەین یان نا؟
  • 0:35 - 0:38
    ئایە ژمارەکان و شێوە فرەلاکان و
    هاوکێشەکان ڕاستەقینەن،
  • 0:38 - 0:43
    یان تەنها پێشبینییەکی ئاسمانییە بۆ
    هەندێک ئامانجی تیۆری؟
  • 0:43 - 0:46
    ڕاستیگەری سەربەخۆیی بیرکاری
    پشتگیری دێرینی هەیە.
  • 0:46 - 0:50
    پەیڕەوانی فیساگۆرسی سەدەی پێنجەمی یۆنان
    بڕوایان وابوو کە ژمارەکان
  • 0:50 - 0:53
    پێکهاتەی زیندوو و یاسای بنەڕەتی گەردوونن.
  • 0:53 - 0:58
    بە ژمارە یەکییان دەگووت "مۆناد"
    درووستکەری هەموو ژمارەکانی تر و
  • 0:58 - 1:00
    سەرچاوەی هەموو درووستکراوەکان.
  • 1:00 - 1:03
    ژمارەکان ئامێری چالاکبوونن لە ژینگەدا.
  • 1:03 - 1:05
    ئەفلاتون دەڵێت بنەماکانی بیرکاری
    نەگۆڕن وەکو خودی گەردوون،
  • 1:05 - 1:10
    بەبێ ڕەچاوکردنی کە ئایا هیچ
    شتێک دەربارەیان دەزانین یان نا.
  • 1:10 - 1:14
    یوکلید، کە ناسراوە بە باوکی ئەندازە،
    پێیوابوو کە خودی سروشت
  • 1:14 - 1:18
    بەرجەستەی یاسا بیرکارییەکانە.
  • 1:18 - 1:22
    کەسانی تر هەن دەڵێن، ژمارەکان
    بە بەرجەستەیی ڕەنگە بوونیان نەبێت،
  • 1:22 - 1:25
    دەقە بیرکاریەکان بە تەواوی ئەمە
    ڕەت دەکەنەوە.
  • 1:25 - 1:30
    نرخی ڕاستیەکانییان بەندە بە چەند یاسایەک
    کە مرۆڤ درووستی کردووە.
  • 1:30 - 1:33
    لەبەر ئەوە بیرکاری ڕاهێنانێکی
    لۆژیکی داهێنراوە،
  • 1:33 - 1:36
    کە لە دەرەوەی مێشکی مرۆڤ بوونی نییە،
  • 1:36 - 1:41
    زمانی پەیوەندییە وەهمییەکان بەندن لەسەر
    ئەو شێوانەی کە مێشك پەیان پێ دەبات،
  • 1:41 - 1:47
    مێشکیش بۆ داهێنانی بەسودی ڕێکخستن لە
    ئاڵۆزییەکی زۆردا دروست بووە.
  • 1:47 - 1:50
    لیۆپۆڵد کڕۆنێکەر یەکێک بوو لەوانەی
    کە پشتگیری ئەم بیرۆکەیەیان دەکرد،
  • 1:50 - 1:54
    کە ئەویش پڕۆفیسۆری بیرکاری بوو
    لە سەدەی نۆزدەهەم لە ئەڵمانیا.
  • 1:54 - 1:56
    بیرۆکەکەی لە وتارێکی بەناوبانگیدا
    دەرکەوت کە دەڵێت:
  • 1:56 - 2:01
    "خودا ژمارە سروشتییەکانی درووست کرد،
    هەموو شتێکیتر دەستکردی مرۆڤە."
  • 2:01 - 2:04
    لە ژیانی بیرکاریزان دەڤید هیڵبێرت،
  • 2:04 - 2:07
    هەوڵێک هەبوو بۆ چەسپاندنی بیرکاری وەکو
    درووستکراوێکی لۆژیکی.
  • 2:07 - 2:11
    هیڵبێرت هەوڵیدا بیرکاری بکاتە زانستێکی
    بەڵگە نەوسیت،
  • 2:11 - 2:13
    وەکو چۆن "یوکڵێد" ئەندازەی والێکرد.
  • 2:13 - 2:18
    ئەو و چەند کەسانێکیتر هەوڵی ئەوەیان دا
    کە بیرکاری وەکو یاریەکی فەلەسەفی لێبکەن
  • 2:18 - 2:20
    بەڵام چی یارییەک.
  • 2:20 - 2:23
    هێنری پۆین کە یەکێکە لە باوکانی
    ئەندازەی نایوکڵیدی،
  • 2:23 - 2:26
    بڕوای وابوو، هەبوونی ئەندازەیی نایوکڵیدی
    کار لەسەر
  • 2:26 - 2:31
    ڕووکەشی ناڕێکی
    چەماوەیی بڕگە زیاد و هێلکەییەکان دەکات،
  • 2:31 - 2:35
    سەلماندی کە ئەندازەی یوکڵیدی
    ئەندازەی ڕووکەشی تەختی
  • 2:35 - 2:37
    لە هەموو کات و شوێنێکدا ڕاست نییە،
  • 2:37 - 2:42
    بەڵام یەکێکە لە ئەنجامەکانی بەکارهێنانی
    یاساکانی ئەم یارییە.
  • 2:42 - 2:46
    بەڵام لە ساڵی ١٩٦٠ براوەی خەڵاتی نۆبڵ
    بۆ فیزیا "یوجین ڤیگنەر"
  • 2:46 - 2:50
    "کاریگەری ناعەقلانی بیرکاری"
    داهێنا،
  • 2:50 - 2:53
    کە هەوڵ دەدات بیسەلمێنێت کە بیرکاری ڕاستە
  • 2:53 - 2:55
    لە لایەن خەڵکییەوە دۆزراوەتەوە.
  • 2:55 - 2:58
    وینگەر باسی ئەوەی کرد کە
    زۆرینەی تیۆرە بیرکارییەکان
  • 2:58 - 3:03
    هەر لە خۆوە درووست کراون، بەبێ ئەوەی لە
    هیچ دیاردەییەکی فیزیاییدا بوونیان هەبێت،
  • 3:03 - 3:06
    و دوای چەندین دەیە
    یان چەند سەدەیەک دواتر
  • 3:06 - 3:08
    وەک بنچینەیەکی پێویست بۆ شیکردنەوەی
  • 3:08 - 3:11
    شێوازی کارکردنی گەردوون بەکاردێت.
  • 3:11 - 3:16
    بۆ نموونە بیردۆزی ژمارەیی
    بیرکاریزانی بەریتانی گۆتفرید هاڕدی،
  • 3:16 - 3:19
    کە خۆی هەمیشە پێی وابوو
    کە کارەکانی سوودیان بۆ
  • 3:19 - 3:22
    هیچ دیاردەییەکی ئەم جیهانە نابێت،
  • 3:22 - 3:25
    یارمەتی دامەزراندنی
    زانستی پاراستنی زانیاری دا.
  • 3:25 - 3:27
    بەشێکی تر لە بەرهەمی بیردۆزەکەی ئەو
  • 3:27 - 3:30
    کە ناسرا بە یاسای (هاڕدی واینبێرگ)
    لە بۆماوەزانیدا،
  • 3:30 - 3:32
    و خەڵاتی نۆبڵی بردەوە
  • 3:32 - 3:34
    فابیۆنۆچی زنجیرەی تایبەت بە خۆی دۆزییەوە
  • 3:34 - 3:38
    لە کاتی لێکۆڵینەوەی لە زیادبوونی ژمارەی
    کەروێشک.
  • 3:38 - 3:42
    دواتر مرۆڤ ئەم زنجیرەیەی
    لە هەموو سرووشتدا دۆزیەوە،
  • 3:42 - 3:44
    لە تۆوی گوڵەبەڕۆژە و
    و شێوازی ڕێکخستنی گوڵەکان
  • 3:44 - 3:46
    و پێکهاتەی ئەناناس،
  • 3:46 - 3:48
    تەنانەت لقە بۆری هەوای سییەکانیش.
  • 3:48 - 3:53
    یاخود لە ساڵی ١٨٥٠کان کارێکی تری
    نا ئەندازەیی بێرنهارد ڕێیمان
  • 3:53 - 3:57
    کە (ئاینشتاین) سەدەیک دواتر لە
    بیردۆزی ڕێژەیی بەکاریهێنا.
  • 3:57 - 3:59
    بازدانێکی گەورەتریش هەیە:
  • 3:59 - 4:03
    بیردۆزی گرێی بیرکاری سەرەتا لە
    ١٧٧١ پەیدابوو
  • 4:03 - 4:05
    بۆ ڕوونکردنەوەی ئەندازەی شوێن،
  • 4:05 - 4:10
    لە کۆتای سەدەی بیستەم بەکارهێنرا بۆ
    ڕوونکردنەوەی پارچەبوونی (دی ئێن ئەی)
  • 4:10 - 4:12
    لە کاتی پڕۆسەی دووپاتکردنەوە.
  • 4:12 - 4:16
    تەنانەت ڕەنگە ڕوونکردنەوەشمان بداتێ لەسەر
    بیردۆزی ڕێسمانەکان.
  • 4:16 - 4:19
    بەشێک لە بیرکاریزان و زانا کاریگەرەکان
  • 4:19 - 4:22
    لە هەموو مێژووی مرۆڤایەتیدا
    لەگەڵ کێشەکاندا خۆیان گوونجاندووە،
  • 4:22 - 4:24
    بە شێوازی چاوەڕوان نەکراو.
  • 4:24 - 4:27
    کەواتە، بیرکاری داهێنراوە یان دۆزراوەتەوە؟
  • 4:27 - 4:30
    درووستکراوی مرۆڤە یان
    ڕاستیەکی گەردوونیە؟
  • 4:30 - 4:34
    بەرهەمی مرۆڤە، یان سرووشت،
    یاخوود درووستکراوێکی ئاسمانییە؟
  • 4:34 - 4:38
    ئەم پرسیارانە ئەوەندە قوڵن، زۆر جار
    لە قوڵایی ڕوحی سروشتەوە دێن.
  • 4:38 - 4:42
    وەڵامەکە ڕەنگە پەیوەست بێت
    بەو بیرۆکانەی کە باس دەکرێن،
  • 4:42 - 4:45
    بەڵام هیچ کام لە بییردۆزەکان بە تەواوی
    ڕون نین.
  • 4:45 - 4:49
    ئەگەر چەند دارێک هەبێت لە دارستانێك
    بەڵام کەس نەی ژماردوون،
  • 4:49 - 4:51
    کەواتە ژمارەی دارەکان بوونی هەیە؟
Title:
ئایە بیرکاری داهێنراوە یان دۆزراوەتەوە؟
Speaker:
جێف دیکۆفسکی
Description:

ئەگەر مرۆڤایەتی بوونی نەبا، بیرکاری بوونی دەبوو؟ ئایا ئێمە بنچینەکانی بیرکاریمان بۆ تێگەیشتن لە جیهانی دەوروبەرمان درووست کرد، یاخود بیرکاری زمانی دایکی خودی گەردوونە؟ جێف دەیکۆفسکی باس لە چەند توێژینەوەیەکی کۆن دەکات کە بە تێر و تەسەلی باسییان لەم بابەتە کردووە.

دەرهێنانی Tremendousness Collective، قسەکەر: ئەدیسۆن ئەندەرسۆن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:11

Kurdish (Central) subtitles

Revisions