1 00:00:12,486 --> 00:00:15,730 ئایە بیرکاری بەبێ مرۆڤ بوونی دەبوو؟ 2 00:00:15,730 --> 00:00:19,057 هەر لە کۆنەوە، مرۆڤ گفتوگۆی تێر و تەسەلی کردووە 3 00:00:19,057 --> 00:00:22,712 لەسەر ئەوەی ئایە بیرکاری دۆزراوەتەوە یان داهێنراوە. 4 00:00:22,712 --> 00:00:27,374 ئایا ئێمە بنەماکانی بیرکاریمان دامەزراند بۆ ئەوەی لە گەردوون تێبگەین، 5 00:00:27,374 --> 00:00:31,521 یاخوود بیرکاری زمانی دایکی گەردوونە 6 00:00:31,521 --> 00:00:34,734 و بوونی هەیە جا ئێمە پەیی بە ڕاستییەکەی ببەین یان نا؟ 7 00:00:34,734 --> 00:00:38,102 ئایە ژمارەکان و شێوە فرەلاکان و هاوکێشەکان ڕاستەقینەن، 8 00:00:38,102 --> 00:00:42,676 یان تەنها پێشبینییەکی ئاسمانییە بۆ هەندێک ئامانجی تیۆری؟ 9 00:00:42,676 --> 00:00:46,235 ڕاستیگەری سەربەخۆیی بیرکاری پشتگیری دێرینی هەیە. 10 00:00:46,235 --> 00:00:49,796 پەیڕەوانی فیساگۆرسی سەدەی پێنجەمی یۆنان بڕوایان وابوو کە ژمارەکان 11 00:00:49,796 --> 00:00:53,261 پێکهاتەی زیندوو و یاسای بنەڕەتی گەردوونن. 12 00:00:53,261 --> 00:00:57,568 بە ژمارە یەکییان دەگووت "مۆناد" درووستکەری هەموو ژمارەکانی تر و 13 00:00:57,568 --> 00:00:59,829 سەرچاوەی هەموو درووستکراوەکان. 14 00:00:59,829 --> 00:01:02,644 ژمارەکان ئامێری چالاکبوونن لە ژینگەدا. 15 00:01:02,644 --> 00:01:05,499 ئەفلاتون دەڵێت بنەماکانی بیرکاری نەگۆڕن وەکو خودی گەردوون، 16 00:01:05,499 --> 00:01:10,444 بەبێ ڕەچاوکردنی کە ئایا هیچ شتێک دەربارەیان دەزانین یان نا. 17 00:01:10,444 --> 00:01:13,897 یوکلید، کە ناسراوە بە باوکی ئەندازە، پێیوابوو کە خودی سروشت 18 00:01:13,897 --> 00:01:17,702 بەرجەستەی یاسا بیرکارییەکانە. 19 00:01:17,702 --> 00:01:21,926 کەسانی تر هەن دەڵێن، ژمارەکان بە بەرجەستەیی ڕەنگە بوونیان نەبێت، 20 00:01:21,926 --> 00:01:25,047 دەقە بیرکاریەکان بە تەواوی ئەمە ڕەت دەکەنەوە. 21 00:01:25,047 --> 00:01:29,586 نرخی ڕاستیەکانییان بەندە بە چەند یاسایەک کە مرۆڤ درووستی کردووە. 22 00:01:29,586 --> 00:01:32,613 لەبەر ئەوە بیرکاری ڕاهێنانێکی لۆژیکی داهێنراوە، 23 00:01:32,613 --> 00:01:36,356 کە لە دەرەوەی مێشکی مرۆڤ بوونی نییە، 24 00:01:36,356 --> 00:01:40,997 زمانی پەیوەندییە وەهمییەکان بەندن لەسەر ئەو شێوانەی کە مێشك پەیان پێ دەبات، 25 00:01:40,997 --> 00:01:46,694 مێشکیش بۆ داهێنانی بەسودی ڕێکخستن لە ئاڵۆزییەکی زۆردا دروست بووە. 26 00:01:46,694 --> 00:01:50,373 لیۆپۆڵد کڕۆنێکەر یەکێک بوو لەوانەی کە پشتگیری ئەم بیرۆکەیەیان دەکرد، 27 00:01:50,373 --> 00:01:53,997 کە ئەویش پڕۆفیسۆری بیرکاری بوو لە سەدەی نۆزدەهەم لە ئەڵمانیا. 28 00:01:53,997 --> 00:01:56,451 بیرۆکەکەی لە وتارێکی بەناوبانگیدا دەرکەوت کە دەڵێت: 29 00:01:56,451 --> 00:02:00,960 "خودا ژمارە سروشتییەکانی درووست کرد، هەموو شتێکیتر دەستکردی مرۆڤە." 30 00:02:00,960 --> 00:02:03,533 لە ژیانی بیرکاریزان دەڤید هیڵبێرت، 31 00:02:03,533 --> 00:02:07,131 هەوڵێک هەبوو بۆ چەسپاندنی بیرکاری وەکو درووستکراوێکی لۆژیکی. 32 00:02:07,131 --> 00:02:10,501 هیڵبێرت هەوڵیدا بیرکاری بکاتە زانستێکی بەڵگە نەوسیت، 33 00:02:10,501 --> 00:02:12,969 وەکو چۆن "یوکڵێد" ئەندازەی والێکرد. 34 00:02:12,969 --> 00:02:17,525 ئەو و چەند کەسانێکیتر هەوڵی ئەوەیان دا کە بیرکاری وەکو یاریەکی فەلەسەفی لێبکەن 35 00:02:17,525 --> 00:02:19,700 بەڵام چی یارییەک. 36 00:02:19,700 --> 00:02:23,231 هێنری پۆین کە یەکێکە لە باوکانی ئەندازەی نایوکڵیدی، 37 00:02:23,231 --> 00:02:26,238 بڕوای وابوو، هەبوونی ئەندازەیی نایوکڵیدی کار لەسەر 38 00:02:26,238 --> 00:02:30,535 ڕووکەشی ناڕێکی چەماوەیی بڕگە زیاد و هێلکەییەکان دەکات، 39 00:02:30,535 --> 00:02:35,001 سەلماندی کە ئەندازەی یوکڵیدی ئەندازەی ڕووکەشی تەختی 40 00:02:35,001 --> 00:02:37,363 لە هەموو کات و شوێنێکدا ڕاست نییە، 41 00:02:37,363 --> 00:02:42,051 بەڵام یەکێکە لە ئەنجامەکانی بەکارهێنانی یاساکانی ئەم یارییە. 42 00:02:42,051 --> 00:02:45,865 بەڵام لە ساڵی ١٩٦٠ براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا "یوجین ڤیگنەر" 43 00:02:45,865 --> 00:02:50,173 "کاریگەری ناعەقلانی بیرکاری" داهێنا، 44 00:02:50,173 --> 00:02:53,283 کە هەوڵ دەدات بیسەلمێنێت کە بیرکاری ڕاستە 45 00:02:53,283 --> 00:02:55,482 لە لایەن خەڵکییەوە دۆزراوەتەوە. 46 00:02:55,482 --> 00:02:58,388 وینگەر باسی ئەوەی کرد کە زۆرینەی تیۆرە بیرکارییەکان 47 00:02:58,388 --> 00:03:03,379 هەر لە خۆوە درووست کراون، بەبێ ئەوەی لە هیچ دیاردەییەکی فیزیاییدا بوونیان هەبێت، 48 00:03:03,379 --> 00:03:05,873 و دوای چەندین دەیە یان چەند سەدەیەک دواتر 49 00:03:05,873 --> 00:03:08,337 وەک بنچینەیەکی پێویست بۆ شیکردنەوەی 50 00:03:08,337 --> 00:03:11,440 شێوازی کارکردنی گەردوون بەکاردێت. 51 00:03:11,440 --> 00:03:15,688 بۆ نموونە بیردۆزی ژمارەیی بیرکاریزانی بەریتانی گۆتفرید هاڕدی، 52 00:03:15,688 --> 00:03:19,377 کە خۆی هەمیشە پێی وابوو کە کارەکانی سوودیان بۆ 53 00:03:19,377 --> 00:03:21,918 هیچ دیاردەییەکی ئەم جیهانە نابێت، 54 00:03:21,918 --> 00:03:24,660 یارمەتی دامەزراندنی زانستی پاراستنی زانیاری دا. 55 00:03:24,660 --> 00:03:26,938 بەشێکی تر لە بەرهەمی بیردۆزەکەی ئەو 56 00:03:26,938 --> 00:03:30,095 کە ناسرا بە یاسای (هاڕدی واینبێرگ) لە بۆماوەزانیدا، 57 00:03:30,095 --> 00:03:31,834 و خەڵاتی نۆبڵی بردەوە 58 00:03:31,834 --> 00:03:34,426 فابیۆنۆچی زنجیرەی تایبەت بە خۆی دۆزییەوە 59 00:03:34,426 --> 00:03:38,040 لە کاتی لێکۆڵینەوەی لە زیادبوونی ژمارەی کەروێشک. 60 00:03:38,040 --> 00:03:41,548 دواتر مرۆڤ ئەم زنجیرەیەی لە هەموو سرووشتدا دۆزیەوە، 61 00:03:41,548 --> 00:03:44,036 لە تۆوی گوڵەبەڕۆژە و و شێوازی ڕێکخستنی گوڵەکان 62 00:03:44,036 --> 00:03:45,857 و پێکهاتەی ئەناناس، 63 00:03:45,857 --> 00:03:48,497 تەنانەت لقە بۆری هەوای سییەکانیش. 64 00:03:48,497 --> 00:03:52,704 یاخود لە ساڵی ١٨٥٠کان کارێکی تری نا ئەندازەیی بێرنهارد ڕێیمان 65 00:03:52,704 --> 00:03:57,291 کە (ئاینشتاین) سەدەیک دواتر لە بیردۆزی ڕێژەیی بەکاریهێنا. 66 00:03:57,291 --> 00:03:58,707 بازدانێکی گەورەتریش هەیە: 67 00:03:58,707 --> 00:04:02,933 بیردۆزی گرێی بیرکاری سەرەتا لە ١٧٧١ پەیدابوو 68 00:04:02,933 --> 00:04:05,185 بۆ ڕوونکردنەوەی ئەندازەی شوێن، 69 00:04:05,185 --> 00:04:10,033 لە کۆتای سەدەی بیستەم بەکارهێنرا بۆ ڕوونکردنەوەی پارچەبوونی (دی ئێن ئەی) 70 00:04:10,033 --> 00:04:12,212 لە کاتی پڕۆسەی دووپاتکردنەوە. 71 00:04:12,212 --> 00:04:16,161 تەنانەت ڕەنگە ڕوونکردنەوەشمان بداتێ لەسەر بیردۆزی ڕێسمانەکان. 72 00:04:16,161 --> 00:04:18,791 بەشێک لە بیرکاریزان و زانا کاریگەرەکان 73 00:04:18,791 --> 00:04:22,472 لە هەموو مێژووی مرۆڤایەتیدا لەگەڵ کێشەکاندا خۆیان گوونجاندووە، 74 00:04:22,472 --> 00:04:24,093 بە شێوازی چاوەڕوان نەکراو. 75 00:04:24,093 --> 00:04:26,904 کەواتە، بیرکاری داهێنراوە یان دۆزراوەتەوە؟ 76 00:04:26,904 --> 00:04:29,851 درووستکراوی مرۆڤە یان ڕاستیەکی گەردوونیە؟ 77 00:04:29,851 --> 00:04:34,017 بەرهەمی مرۆڤە، یان سرووشت، یاخوود درووستکراوێکی ئاسمانییە؟ 78 00:04:34,017 --> 00:04:38,458 ئەم پرسیارانە ئەوەندە قوڵن، زۆر جار لە قوڵایی ڕوحی سروشتەوە دێن. 79 00:04:38,458 --> 00:04:41,550 وەڵامەکە ڕەنگە پەیوەست بێت بەو بیرۆکانەی کە باس دەکرێن، 80 00:04:41,550 --> 00:04:45,177 بەڵام هیچ کام لە بییردۆزەکان بە تەواوی ڕون نین. 81 00:04:45,177 --> 00:04:48,806 ئەگەر چەند دارێک هەبێت لە دارستانێك بەڵام کەس نەی ژماردوون، 82 00:04:48,806 --> 00:04:50,726 کەواتە ژمارەی دارەکان بوونی هەیە؟