WEBVTT 00:00:12.486 --> 00:00:15.730 ئایە بیرکاری بەبێ مرۆڤ بوونی دەبوو؟ 00:00:15.730 --> 00:00:19.057 هەر لە کۆنەوە، مرۆڤ گفتوگۆی تێر و تەسەلی کردووە 00:00:19.057 --> 00:00:22.712 لەسەر ئەوەی ئایە بیرکاری دۆزراوەتەوە یان داهێنراوە. 00:00:22.712 --> 00:00:27.374 ئایا ئێمە بنەماکانی بیرکاریمان دامەزراند بۆ ئەوەی لە گەردوون تێبگەین، 00:00:27.374 --> 00:00:31.521 یاخوود بیرکاری زمانی دایکی گەردوونە 00:00:31.521 --> 00:00:34.734 و بوونی هەیە جا ئێمە پەیی بە ڕاستییەکەی ببەین یان نا؟ 00:00:34.734 --> 00:00:38.102 ئایە ژمارەکان و شێوە فرەلاکان و هاوکێشەکان ڕاستەقینەن، 00:00:38.102 --> 00:00:42.676 یان تەنها پێشبینییەکی ئاسمانییە بۆ هەندێک ئامانجی تیۆری؟ 00:00:42.676 --> 00:00:46.235 ڕاستیگەری سەربەخۆیی بیرکاری پشتگیری دێرینی هەیە. 00:00:46.235 --> 00:00:49.796 پەیڕەوانی فیساگۆرسی سەدەی پێنجەمی یۆنان بڕوایان وابوو کە ژمارەکان 00:00:49.796 --> 00:00:53.261 پێکهاتەی زیندوو و یاسای بنەڕەتی گەردوونن. 00:00:53.261 --> 00:00:57.568 بە ژمارە یەکییان دەگووت "مۆناد" درووستکەری هەموو ژمارەکانی تر و 00:00:57.568 --> 00:00:59.829 سەرچاوەی هەموو درووستکراوەکان. 00:00:59.829 --> 00:01:02.644 ژمارەکان ئامێری چالاکبوونن لە ژینگەدا. 00:01:02.644 --> 00:01:05.499 ئەفلاتون دەڵێت بنەماکانی بیرکاری نەگۆڕن وەکو خودی گەردوون، 00:01:05.499 --> 00:01:10.444 بەبێ ڕەچاوکردنی کە ئایا هیچ شتێک دەربارەیان دەزانین یان نا. 00:01:10.444 --> 00:01:13.897 یوکلید، کە ناسراوە بە باوکی ئەندازە، پێیوابوو کە خودی سروشت 00:01:13.897 --> 00:01:17.702 بەرجەستەی یاسا بیرکارییەکانە. 00:01:17.702 --> 00:01:21.926 کەسانی تر هەن دەڵێن، ژمارەکان بە بەرجەستەیی ڕەنگە بوونیان نەبێت، 00:01:21.926 --> 00:01:25.047 دەقە بیرکاریەکان بە تەواوی ئەمە ڕەت دەکەنەوە. 00:01:25.047 --> 00:01:29.586 نرخی ڕاستیەکانییان بەندە بە چەند یاسایەک کە مرۆڤ درووستی کردووە. 00:01:29.586 --> 00:01:32.613 لەبەر ئەوە بیرکاری ڕاهێنانێکی لۆژیکی داهێنراوە، 00:01:32.613 --> 00:01:36.356 کە لە دەرەوەی مێشکی مرۆڤ بوونی نییە، 00:01:36.356 --> 00:01:40.997 زمانی پەیوەندییە وەهمییەکان بەندن لەسەر ئەو شێوانەی کە مێشك پەیان پێ دەبات، 00:01:40.997 --> 00:01:46.694 مێشکیش بۆ داهێنانی بەسودی ڕێکخستن لە ئاڵۆزییەکی زۆردا دروست بووە. 00:01:46.694 --> 00:01:50.373 لیۆپۆڵد کڕۆنێکەر یەکێک بوو لەوانەی کە پشتگیری ئەم بیرۆکەیەیان دەکرد، 00:01:50.373 --> 00:01:53.997 کە ئەویش پڕۆفیسۆری بیرکاری بوو لە سەدەی نۆزدەهەم لە ئەڵمانیا. 00:01:53.997 --> 00:01:56.451 بیرۆکەکەی لە وتارێکی بەناوبانگیدا دەرکەوت کە دەڵێت: 00:01:56.451 --> 00:02:00.960 "خودا ژمارە سروشتییەکانی درووست کرد، هەموو شتێکیتر دەستکردی مرۆڤە." 00:02:00.960 --> 00:02:03.533 لە ژیانی بیرکاریزان دەڤید هیڵبێرت، 00:02:03.533 --> 00:02:07.131 هەوڵێک هەبوو بۆ چەسپاندنی بیرکاری وەکو درووستکراوێکی لۆژیکی. 00:02:07.131 --> 00:02:10.501 هیڵبێرت هەوڵیدا بیرکاری بکاتە زانستێکی بەڵگە نەوسیت، 00:02:10.501 --> 00:02:12.969 وەکو چۆن "یوکڵێد" ئەندازەی والێکرد. 00:02:12.969 --> 00:02:17.525 ئەو و چەند کەسانێکیتر هەوڵی ئەوەیان دا کە بیرکاری وەکو یاریەکی فەلەسەفی لێبکەن 00:02:17.525 --> 00:02:19.700 بەڵام چی یارییەک. 00:02:19.700 --> 00:02:23.231 هێنری پۆین کە یەکێکە لە باوکانی ئەندازەی نایوکڵیدی، 00:02:23.231 --> 00:02:26.238 بڕوای وابوو، هەبوونی ئەندازەیی نایوکڵیدی کار لەسەر 00:02:26.238 --> 00:02:30.535 ڕووکەشی ناڕێکی چەماوەیی بڕگە زیاد و هێلکەییەکان دەکات، 00:02:30.535 --> 00:02:35.001 سەلماندی کە ئەندازەی یوکڵیدی ئەندازەی ڕووکەشی تەختی 00:02:35.001 --> 00:02:37.363 لە هەموو کات و شوێنێکدا ڕاست نییە، 00:02:37.363 --> 00:02:42.051 بەڵام یەکێکە لە ئەنجامەکانی بەکارهێنانی یاساکانی ئەم یارییە. 00:02:42.051 --> 00:02:45.865 بەڵام لە ساڵی ١٩٦٠ براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا "یوجین ڤیگنەر" 00:02:45.865 --> 00:02:50.173 "کاریگەری ناعەقلانی بیرکاری" داهێنا، 00:02:50.173 --> 00:02:53.283 کە هەوڵ دەدات بیسەلمێنێت کە بیرکاری ڕاستە 00:02:53.283 --> 00:02:55.482 لە لایەن خەڵکییەوە دۆزراوەتەوە. 00:02:55.482 --> 00:02:58.388 وینگەر باسی ئەوەی کرد کە زۆرینەی تیۆرە بیرکارییەکان 00:02:58.388 --> 00:03:03.379 هەر لە خۆوە درووست کراون، بەبێ ئەوەی لە هیچ دیاردەییەکی فیزیاییدا بوونیان هەبێت، 00:03:03.379 --> 00:03:05.873 و دوای چەندین دەیە یان چەند سەدەیەک دواتر 00:03:05.873 --> 00:03:08.337 وەک بنچینەیەکی پێویست بۆ شیکردنەوەی 00:03:08.337 --> 00:03:11.440 شێوازی کارکردنی گەردوون بەکاردێت. 00:03:11.440 --> 00:03:15.688 بۆ نموونە بیردۆزی ژمارەیی بیرکاریزانی بەریتانی گۆتفرید هاڕدی، 00:03:15.688 --> 00:03:19.377 کە خۆی هەمیشە پێی وابوو کە کارەکانی سوودیان بۆ 00:03:19.377 --> 00:03:21.918 هیچ دیاردەییەکی ئەم جیهانە نابێت، 00:03:21.918 --> 00:03:24.660 یارمەتی دامەزراندنی زانستی پاراستنی زانیاری دا. 00:03:24.660 --> 00:03:26.938 بەشێکی تر لە بەرهەمی بیردۆزەکەی ئەو 00:03:26.938 --> 00:03:30.095 کە ناسرا بە یاسای (هاڕدی واینبێرگ) لە بۆماوەزانیدا، 00:03:30.095 --> 00:03:31.834 و خەڵاتی نۆبڵی بردەوە 00:03:31.834 --> 00:03:34.426 فابیۆنۆچی زنجیرەی تایبەت بە خۆی دۆزییەوە 00:03:34.426 --> 00:03:38.040 لە کاتی لێکۆڵینەوەی لە زیادبوونی ژمارەی کەروێشک. 00:03:38.040 --> 00:03:41.548 دواتر مرۆڤ ئەم زنجیرەیەی لە هەموو سرووشتدا دۆزیەوە، 00:03:41.548 --> 00:03:44.036 لە تۆوی گوڵەبەڕۆژە و و شێوازی ڕێکخستنی گوڵەکان 00:03:44.036 --> 00:03:45.857 و پێکهاتەی ئەناناس، 00:03:45.857 --> 00:03:48.497 تەنانەت لقە بۆری هەوای سییەکانیش. 00:03:48.497 --> 00:03:52.704 یاخود لە ساڵی ١٨٥٠کان کارێکی تری نا ئەندازەیی بێرنهارد ڕێیمان 00:03:52.704 --> 00:03:57.291 کە (ئاینشتاین) سەدەیک دواتر لە بیردۆزی ڕێژەیی بەکاریهێنا. 00:03:57.291 --> 00:03:58.707 بازدانێکی گەورەتریش هەیە: 00:03:58.707 --> 00:04:02.933 بیردۆزی گرێی بیرکاری سەرەتا لە ١٧٧١ پەیدابوو 00:04:02.933 --> 00:04:05.185 بۆ ڕوونکردنەوەی ئەندازەی شوێن، 00:04:05.185 --> 00:04:10.033 لە کۆتای سەدەی بیستەم بەکارهێنرا بۆ ڕوونکردنەوەی پارچەبوونی (دی ئێن ئەی) 00:04:10.033 --> 00:04:12.212 لە کاتی پڕۆسەی دووپاتکردنەوە. 00:04:12.212 --> 00:04:16.161 تەنانەت ڕەنگە ڕوونکردنەوەشمان بداتێ لەسەر بیردۆزی ڕێسمانەکان. 00:04:16.161 --> 00:04:18.791 بەشێک لە بیرکاریزان و زانا کاریگەرەکان 00:04:18.791 --> 00:04:22.472 لە هەموو مێژووی مرۆڤایەتیدا لەگەڵ کێشەکاندا خۆیان گوونجاندووە، 00:04:22.472 --> 00:04:24.093 بە شێوازی چاوەڕوان نەکراو. 00:04:24.093 --> 00:04:26.904 کەواتە، بیرکاری داهێنراوە یان دۆزراوەتەوە؟ 00:04:26.904 --> 00:04:29.851 درووستکراوی مرۆڤە یان ڕاستیەکی گەردوونیە؟ 00:04:29.851 --> 00:04:34.017 بەرهەمی مرۆڤە، یان سرووشت، یاخوود درووستکراوێکی ئاسمانییە؟ 00:04:34.017 --> 00:04:38.458 ئەم پرسیارانە ئەوەندە قوڵن، زۆر جار لە قوڵایی ڕوحی سروشتەوە دێن. 00:04:38.458 --> 00:04:41.550 وەڵامەکە ڕەنگە پەیوەست بێت بەو بیرۆکانەی کە باس دەکرێن، 00:04:41.550 --> 00:04:45.177 بەڵام هیچ کام لە بییردۆزەکان بە تەواوی ڕون نین. 00:04:45.177 --> 00:04:48.806 ئەگەر چەند دارێک هەبێت لە دارستانێك بەڵام کەس نەی ژماردوون، 00:04:48.806 --> 00:04:50.726 کەواتە ژمارەی دارەکان بوونی هەیە؟