چۆن ژنان بێ توندوتیژی شۆڕش بەرپا دەکەن
-
0:01 - 0:05دوانزە ساڵ لەمەوبەر، بۆ یەکەمجار
کامێرام هەڵگرت -
0:05 - 0:09بۆ وێنەگرتنی لێکردنەوەی زەیتون
لە گوندێکی فەڵەستینی کەنارئاوی خۆرئاوا. -
0:10 - 0:12وامزانی بۆ درووستکردنی یەک
دیکۆمێنتاری لەوێ ئەبم و -
0:12 - 0:15ئیتر ئەچم بۆ شوێنێکی تری جیهان.
-
0:15 - 0:17بەڵام شتێک هەر وایلێدەکردم
بگەڕێمەوە بۆ ئەوێ. -
0:18 - 0:22ئێستا، زۆربەی جار، کاتێک بینەری
وڵاتانی تر لەسەر ئەو بەشەی جیهان دەبیستن، -
0:22 - 0:26تەنیا ئەیانەوێت ئەو پێکدادانانە
چیتر بوونی نەمێنێت. -
0:26 - 0:30پێکدادانی ئیسرائیل و فەڵەستین
شتێکی خراپە و هیوادارین نەمێنێت. -
0:30 - 0:33هەمان هەستمان هەیە بۆ پێکدادان
لە بەشەکانی تری جیهانیش. -
0:34 - 0:37بەڵام هەر جارێک سەرنجی خۆمان
ئەیەین بە هەواڵەکان، -
0:37 - 0:40پێدەچێت وڵاتێکی تریش
ئاگری شەڕ گرتبێتییەوە. -
0:42 - 0:43بۆیە بیرم کردەوە بۆچی
-
0:43 - 0:46دەست نەکەین بە سەیرکردنی
پێکدادان بە شێوەیەکی تر -- -
0:47 - 0:51لەجیاتی ئەوەی تەنیا هیوابخوازین
پێکدادانەکان کۆتایی بێن، -
0:51 - 0:55لەجیاتی ئەوە تیشک بخەینە
سەر ئەوەی چۆن پێکدادان هەڵگیرسێنین. -
0:55 - 0:57ئەمە پرسیارێکی گەورە بووە بۆم،
-
0:57 - 1:02پرسیارێک کە پێکەوە لەگەڵ تیمەکەم لە ڕێکخراوی
جەست ڤیژنی قازانج نەویست بەدەمییەوە چوین. -
1:02 - 1:06دوای بینینی چەندین جۆری ململانێ
لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، -
1:06 - 1:11سەیرم کرد بزانم پێکدادانەکانی بە
سەرکەوتن کۆتایی هاتووە چۆن بوون. -
1:11 - 1:15بیرم کردەوە ئەگەر ئەم خاڵە
نەزانراوانە لە هەموو پێکدادانەکاندا هەبوون، -
1:15 - 1:20ئەتوانین چ وانەیەکیان لێوە وەرگرین
بۆ درووستکردنی پێکدادانی بەرهەمهێنەر، -
1:20 - 1:23لە فەڵەستین، ئیسرائیل، و
هەموو شوێنێکی تریش. -
1:24 - 1:26زانستێک هەیە لە پشتی ئەمەوە.
-
1:27 - 1:31لە توێژینەوەیەکی سەر ٣٢٣ پێکدادانی
سیاسی سەرەکیدا -
1:31 - 1:34لە ١٩٠٠ بۆ ٢٠٠٦،
-
1:34 - 1:39ماریا ستیفان و ئیریکا چێنوێس بۆیان دەرکەوت
کەمپینەکانی بێ توندوتیژی بوون -
1:39 - 1:46ئەگەری گەشتن بە سەرکەوتنی لە سەدا ١٠٠
زیاتر بووە لەو هەڵمەتانەی توندوتیژی تیا بووە. -
1:46 - 1:50هەڵمەتە بێ توندوتیژییەکانیش ئەگەری
لێکەوتنەوەی زیانی گیانی کەمتربووە -
1:50 - 1:52بۆ ئەوانەی هەڵمەتەکەیان هەڵگیرساندووە، و
-
1:52 - 1:54هەروەها بۆ ڕکابەرەکانیشیان.
-
1:55 - 2:00هەروەها، بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە، زۆرجار
دەبنە کۆمەڵگایەکی دیموکراسیتر و ئاشتیانەتر. -
2:01 - 2:06بە واتایەکی تر، بەرگری بێ توندوتیژی
ڕێگایەکی کاریگەرتر و بنیاتنەرتری -
2:06 - 2:08هەڵگیرساندنی پێکدادانە.
-
2:09 - 2:12بەڵام ئەگەر ئەوە هەڵبژاردنێکی ئاسان بێت،
بۆچی کۆمەڵی زیاتر بەکاریناهێنن؟ -
2:13 - 2:16زانای سیاسی ڤیکتۆر ئاساڵ و
هاوپیشەکانی -
2:16 - 2:18سەیری چەند هۆکارێکیان کردووە
-
2:18 - 2:21کە وێنەی هەڵبژاردنە تەکتیکەکان
دەکێشن لەلایەن کۆمەڵە سیاسییەکانەوە. -
2:21 - 2:24دەریشکەوت کە گەورەترین
پێشبینیکەری -
2:25 - 2:29ئەوەی ئایا کۆمەڵەکە توند و تیژی
بەکاردەهێنن یان نا -
2:29 - 2:34بەوە نییە کە ئایا کۆمەڵەکە
توندڕەون یان میانڕەون، -
2:34 - 2:39ئایا کۆمەڵەکە کەمتر یان زیاتر
بیروباوەڕی ئاینی توندیان هەیە، -
2:39 - 2:42بەوەش نییە ئەگەر کۆمەڵەکە
دژی دیموکراسیەت یان دیکتاتۆری بن، و -
2:42 - 2:46تەنانەت بەوەش نییە کە ئایا کۆمەڵەکە
دووچاری چەندێک سەرکەوتکردن بوونەتەوە. -
2:47 - 2:51گەورەترین پێشبینیکەر بۆ ئەوەی ئایا
بڕیاری کۆمەڵەکە بەکارنەهێنانی توندوتیژی دەبێت -
2:52 - 2:57بیروباوەڕییانە دەربارەی ڕۆڵی ژنان
لە ژیانی گشتیدا. -
2:57 - 3:01(چەپڵەلێدان)
-
3:03 - 3:06کاتێک جموجۆڵێک لە نێو چالاکییەکانیدا
-
3:06 - 3:08زمانی یەکسانی ڕەگەزی بەکاربێنێت،
-
3:08 - 3:11بە شێوەیەکی بەرچاو ئەگەرەکانی
دوورکەوتنەوەی لە توندوتیژی زیاد دەکات و -
3:11 - 3:14هەروەها، ئەگەری سەرکەوتنیشی.
-
3:14 - 3:17توێژینەوەکە یەکیگرتەوە لەگەڵ
گرتنی فیلمە دیکۆمێنتارییەکەم -
3:17 - 3:20لەسەر ڕێکخستنی سیاسی
ئیسرائیل و فەڵەستین. -
3:20 - 3:25تێبینی ئەوەم کردووە هەڵمەتەکانی پێشوازیان
لە ژنان کردووە بۆ پێگەی سەرکردایەتیکردن، -
3:25 - 3:28وەک ئەوەی من دیکۆمێنتاریم لەسەر کرد
لە گوندێک بە ناوی بودروس، -
3:28 - 3:31ئەگەری گەشتن بە ئامانجەکانیان
زۆر زیاتر بووە. -
3:32 - 3:36ئەم گوندە لە ژێر مەترسییەکی
ڕاستەقینەی سڕینەوەدا بووە -
3:36 - 3:40کاتێک ئیسرائیل دەستیکردووە بە
درووستکردنی بەربەستێکی جیاکردنەوە. -
3:40 - 3:41ڕێگاکەی پێشنیارکرابوو بۆی
پێویستی دەکرد -
3:41 - 3:46بە لەناوبردنی کێڵگە زەیتوونەکانی گوندەکە،
گۆڕستانەکەیان و -
3:46 - 3:49لە ئەنجامدا لە هەموو لاکانەوە
چواردەوری گوندەکەی دەگرت. -
3:49 - 3:52لەڕێگەی سەرکردایەتی کردنێکی خۆماڵییەوە،
-
3:52 - 3:55دەستیان کرد بە هەڵمەتێکی بەرەنگاربوونەوەی
بێ توندوتیژی بۆ وەستاندنی ئەوە. -
3:56 - 4:00ئەگەری سەرکەوتنیان
زۆر کەم بوو. -
4:01 - 4:04بەڵام چەکێکی نهێنیان هەبوو:
-
4:06 - 4:08کچێکی ١٥ ساڵان
-
4:08 - 4:10چاونەترسانە خۆی فڕێدایە بەردەمی بڵدۆزەرێک
-
4:10 - 4:14کە خەریکبوو دار زەیتونێک دەرکات،
ئەو کارەی وەستاند. -
4:15 - 4:18لەو ساتەدا، کۆمەڵگای بودروس
درکیان بەوە کرد چی دەبێت -
4:18 - 4:23ئەگەر هانی ژنان بەن و پێشوازیان
لێبکەن بۆ بەشداریکردن لە ژیانی گشتیدا. -
4:24 - 4:27لە دوای ئەوەوە ژنانی بودروس
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ چوونە ڕیزەکانی پێشەوە، -
4:27 - 4:32داهێنەری و زیرەکی خۆیان بەکارهێنا
بۆ زاڵبوون بە سەر بەربەستەکانی -
4:32 - 4:35لە ماوەی ١٠ مانگی ململانێ
بێچەکەکەدا دووچاری بوون. و -
4:35 - 4:37وەک لەوانەیە ئێستا درکتان پێکردبێت،
-
4:37 - 4:38لە کۆتاییدا سەرکەوتن.
-
4:40 - 4:43بەربەستی جیاکردنەوەکە بە تەواوەتی
گۆڕدرا بۆ ئەوەی -
4:43 - 4:45لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی
بە هێڵی سەوز ناسرا، و -
4:45 - 4:49ژنانی بودروسیش لە سەرانسەری
کەنارئاوی خۆرئاوادا بەناوبانگ بوون -
4:49 - 4:51بە وزە نەبەزیوەکەیان.
-
4:53 - 4:55(چەپڵەلێدان)
-
4:55 - 4:57زۆر سوپاس.
-
5:01 - 5:03دەمەوێت بۆ ساتێک بووەستم،
کە یارمەتیتان دام لەوەدا، -
5:03 - 5:07چونکە دەمەوێت دوو هەڵەتێگەشتنی
زۆر گەورە باس بکەم، -
5:07 - 5:09کە دەکرێت لەم خاڵەدا ڕووبەن.
-
5:10 - 5:13یەکەم دانەیان باوەڕم وانییە
-
5:13 - 5:18ژنان بە بۆماوەیی یان لە بنەڕەتەوە
لە پیاوان ئاشتەواییتر بن. -
5:20 - 5:23بەڵام باوەڕم وایە لە جیهانی ئەمڕۆدا،
-
5:23 - 5:26ژنان بەشێوەیەکی جیا ئەزموونی
دەسەڵات دەکەن. -
5:27 - 5:30لەبەر ئەوەی ناچاربوون بەردەوام
لە پێگەی نزمتری دەسەڵاتدا بن -
5:30 - 5:33لە زۆر لایەنی ژیانیاندا،
-
5:33 - 5:36زۆرکات ژنان کارامەترن
-
5:36 - 5:39لەوەی چۆن بە شێوەیەکی گونجاوتر
فشار درووست بکەن بۆ گۆڕانکاری -
5:39 - 5:42دژی لایەنە گەورەتر و بەهێزترەکان.
-
5:42 - 5:46دەستەواژەی "هەڵسوڕێنەر"، زۆرجار بە شێوەیەکی
لەنرخ کەمکەرەوە دژی ژنان بەکارهاتووە، -
5:46 - 5:50ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکە کە ژنان زۆرجار
پێویستی کردووە ڕێگا بدۆزنەوە -
5:50 - 5:53جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ
بۆ گەشتن بە ئامانجەکانیان. و -
5:54 - 5:58دۆزینەوەی ڕێگاچارەی تر جگە لە
ڕوبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ -
5:58 - 6:01لە کڕۆکی بەرگریکردنی بێ توندوتیژییە.
-
6:02 - 6:05ئێستا بۆ دووەم شت کە
لەوانەیە هەڵەتێگەشتن هەبێ بۆی. -
6:05 - 6:08قسەم لەگەڵ زۆر کەس کردووە دەربارەی
ئەزموونەکانم لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، و -
6:08 - 6:10لەوانەیە ئێستا هەندێکتان بیر بکەنەوە
-
6:10 - 6:14ئێستا چارەسەرەکە بۆمان ئەوەیە
کۆمەڵگا موسوڵمان و عەرەبەکان فێرکەین -
6:14 - 6:15زیاتر ژنان بخەنە چالاکییەکانەوە.
-
6:16 - 6:19ئەگەر ئەوە بکەین،
زیاتر سەرکەوتوو دەبین. -
6:21 - 6:24ئەوان پێویستیان بەم جۆرە یارمەتییە نییە.
-
6:25 - 6:28ژنان بەردەوام بەشێک بوون لە
کاریگەرترین هەڵمەتەکانی -
6:28 - 6:30لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا کراوە،
-
6:31 - 6:36بەڵام مەیلیان هەیە بۆ ئەوەی
لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نەبینرێن. -
6:36 - 6:39کامێراکانمان بەزۆری تیشک دەخەنە
سەر پیاوەکانی کە -
6:39 - 6:42زۆرجار تێوەدەگلێن لە دیمەنی
ڕووبەڕووبوونەوەکان -
6:42 - 6:45کە هەمووان حەزێکی زۆریان هەیە
بۆ بینینی لە سوڕی هەواڵەکاندا. -
6:46 - 6:50دەرئەنجامیش گێڕانەوەیەکی چیرۆکەکانمان
دەبێت کە نەک تەنیا ژنەکان دەسڕێتەوە -
6:50 - 6:52لە ململانێکانی ناوچەکە
-
6:52 - 6:57بەڵکو زۆرجار بەهەڵە ململانێکان خۆیان
نیشان دەدات. -
6:58 - 7:03لە کۆتاییەکانی ١٩٨٠کاندا،
ڕاپەڕینێک دەستیپێکرد لە غەزە، و -
7:03 - 7:07بە خێرایی بڵاوبۆوە بۆ کەنارئاوی خۆرئاوا و
خۆرهەڵاتی قودس(ئۆرشەلیم). -
7:08 - 7:12وایلێهات ناسرا بە ئینتیفازەی یەکەم، و
-
7:12 - 7:14ئەو کەسانەی هێشتا دیمەنەکان
لە یادەوەریاندا ماوەتەوە -
7:14 - 7:17بە شێوەیەکی گشتی شتێکی ئاوایان
یەتەوە یاد: -
7:18 - 7:22پیاوە فەڵەستینییەکان بەرد
دەگرنە تانکە ئیسرائیلییەکان. -
7:23 - 7:24ڕووماڵی هەواڵەکانی ئەوکاتە
-
7:24 - 7:29وایکرد وا دەرکەوێت کە بەرد، و
مۆڵۆتۆڤ و تایە سوتاندن -
7:29 - 7:32تەنیا چالاکییەکانی ئینتیفازەکە بن.
-
7:34 - 7:40بەڵام، ئەم ماوەیە، لە هەمان کاتدا
ڕێکخستنی بێ توندوتیژی بەرفراوانیشی تێدا بوو -
7:40 - 7:45لە شێوەی مانگرتن، شوێنگرتن و
درووستکردنی دەزگا هاوتەریبەکان. -
7:46 - 7:47لە ماوەی یەکەم ئینتیفازەدا،
-
7:47 - 7:51هەموو کەرتەکانی دانیشتووانە
فەڵەستینییەکان کەوتبوونە جوڵە، -
7:51 - 7:54تەواوی نەوەکان، و بەرەکان و
چینەکانی گرتبووەوە. -
7:55 - 7:58لە ڕێگەی تۆڕی کۆمیتە
بەبرەوەکانەوە ئەوەیان کرد، و -
7:58 - 8:01بەکارهێنانیان بۆ هەڵوێستی ڕاستەوخۆ و
پرۆژە خۆیارمەتیدەرە هەرەوەزییەکان -
8:01 - 8:04ڕکابەری توانای ئیسرائیلی دەکرد
-
8:04 - 8:07بۆ بەردەوامبوون لە فەرمانڕەوایی
لە کەنارئاوی خۆرئاوا و غەزە. -
8:08 - 8:10بەوتەی سوپای ئیسرائیلی،
-
8:10 - 8:16لە سەدا ٩٧ی چالاکییەکانی
ئینتیفازەی یەکەم بێ چەک بووە. -
8:17 - 8:21ئەمەش شتێکی ترە کە بەشێک نییە
لە گێڕانەوەمان بۆ ڕووداوەکانی ئەو کاتە. -
8:21 - 8:24بۆ ماوەی ١٨ مانگ
بە درێژایی ئینتیفازەکە، -
8:24 - 8:28ژنان بوون کە لە پشتی پەردەکانەوە
بڕیاریان لەسەر چالاکییەکان دەدا: -
8:28 - 8:30ژنە فەڵەستینییەکان لە هەموو
بەشەکانی ژیانەوە -
8:30 - 8:34بەرپرسیاربوون لە خستنە جوڵەی
سەدان هەزار کەس -
8:34 - 8:37لە هەوڵێکی پلان بۆدانراودا بۆ
ئاراستەکردنی چالاکییەکان. -
8:39 - 8:44نایلا ئایش، کە ململانێی زۆری کرد
بۆ بنیاتنانی ئابورییەکی فەڵەستینی خۆ ژیەنەر -
8:44 - 8:49بە هاندانی ژنانی غەزە بەوەی
سەوزە بڕوێنن لە حەوشەی پشتەوەیان، -
8:49 - 8:53چالاکییەک کە ئەوکاتە لەلایەن دەسەڵاتدارانی
ئیسرائیلیەوە بە نایاسایی دانرابوو؛ -
8:54 - 8:58رابیحە دیاب، کە بەرپرسیاربوو
لە دەسەڵاتی بڕیاردان -
8:58 - 8:59بۆ هەموو ڕاپەڕینەکە
-
8:59 - 9:01ئەوکاتەی پیاوەکانی خەریکی
بەڕێوەبردنی بوون -
9:01 - 9:03لە ناوچەکانیان دوورخرانەوە؛
-
9:03 - 9:09فاتیمە ئەل جەعفەری، بڵاونامەکانی قوتدا
کە وردەکاری ڕاپەڕینەکەی تێدابوو -
9:09 - 9:12بۆ بڵاوکردنیان بەدرێژایی ناوچەکان
-
9:12 - 9:13بێ ئەوەی بگیرێت؛
-
9:15 - 9:16هەروەها زاهیرە کەمال،
-
9:16 - 9:20کە دەیویست دڵنیابێتەوە لە
زۆر بەردەوامبوونی ڕاپەڕینەکە -
9:20 - 9:21بە سەرکردایەتیکردنی ڕێکخراوێک
-
9:21 - 9:26کە لە ماوەی ساڵێکدا لە ٢٥ ژنەوە
بوو بە ٣٠٠٠ ژن. -
9:29 - 9:31سەرەڕای دەستکەوتە بێوێنەکانیان،
-
9:31 - 9:36هیچ کام لەم ژنان نەیانتوانی ببن بە بەشێک
لە گێڕانەوەمان بۆ یەکەم ئینتیفازە. -
9:38 - 9:40لە بەشەکانی تری زەویش
ئەمەمان کردووە. -
9:41 - 9:45بۆ نموونە، لە کتێبەکانی مێژوودا، و
لە بیروهۆشی زۆربەماندا، -
9:45 - 9:48پیاوان دەموچاوە گشتییەکان و وتەبێژەکان بوون
-
9:48 - 9:52لە ململانێکانی ١٩٦٠ەکان بۆ دادپەروەری
ڕەچەڵەکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. -
9:53 - 9:57بەڵام ژنانیش هێزێکی پاڵنەری گرنگ بوون لە
-
9:57 - 10:00خستنە جووڵە، ڕێکخستن، و
چوونە سەر شەقامەکان. -
10:01 - 10:03چەند کەس لە ئێمە بیر لە
سێپتیما کلارک دەکەینەوە -
10:03 - 10:06کاتێک بیر لە سەردەمی مافە
شارستانییەکانی ئەمریکا دەکەینەوە؟ -
10:08 - 10:09بێگومان کەم کەسمان.
-
10:11 - 10:15بەڵام ئەو ڕۆڵێکی هەستیاری بینی
لە هەموو بەشەکانی هەڵمەتەکەدا، -
10:15 - 10:19بە تایبەتی بەوەی کە گرنگی زۆری دا
بە وێژە و پەروەردە. -
10:19 - 10:21لە چالاکییەکە دەرکراوە، فەرامۆش کراوە،
-
10:21 - 10:25وەک زۆرێکی تر لە ژنەکانی
ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوە -
10:25 - 10:27لە جوڵەی مافە شارستانییەکانی
ویلایەتە یەکگرتووەکاندا. -
10:30 - 10:32ئەمە بۆ ئەوە نییە
ستایش بکرێن. -
10:33 - 10:35زۆر لەوە گەورەترە.
-
10:36 - 10:41چیرۆکەکانی دەیگیڕینەوە بە قوڵی
گرنگیان هەیە بۆ ئەوەی چۆن خۆمان دەبینین، و -
10:41 - 10:43باوەڕمان چۆنە بۆ ئەوەی
هەڵمەتەکان چۆن بەڕێوەدەبرێن و -
10:43 - 10:45چۆن بردنەوە بەدەست دێت.
-
10:46 - 10:49چیرۆکەکانی دەیگیڕێنەوە دەربارەی
هەڵمەتێکی وەک ئینتیفازەی یەکەم -
10:49 - 10:51یان سەردەمی داواکردنی مافی
شارستانی ویلایەتە یەکگرتووەکان -
10:51 - 10:55گرنگییەکی قوڵیان هەیە و
کاریگەرییەکی یەکلاکەرەوەیان هەیە -
10:55 - 10:58لە هەڵبژاردنەکانی فەڵەستینییەکان،
-
10:58 - 10:59ئەمریکییەکان و
-
10:59 - 11:01خەڵکی سەرانسەری جیهان دەیکەن
-
11:01 - 11:03لە جاری داهاتوودا کە
نادادپەروەرییەک دەبینن و -
11:03 - 11:06بوێری کۆدەکەنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی.
-
11:07 - 11:11ئەگەر گرنگی زیاتر نەدەین بەو
ڕۆڵانەی ژنان گێڕاویانە لەم هەڵمەتانەدا، -
11:11 - 11:15شکست دەهێنین لە پێشکەشکردنی
نموونەیەکی بێوێنە بۆ نەوەکانی داهاتوو. -
11:16 - 11:19بێ نموونەی بێوێنەش، قورستر دەبێت
-
11:19 - 11:22بۆ ژنان شوێنی شیاوی خۆیان بگرن
-
11:22 - 11:24لە ژیانی گشتیدا. و
-
11:25 - 11:27وەک پێشتر بینیمان،
-
11:27 - 11:29یەکێک لە یەکلاکەرەوەترین نەزانراوەکان
-
11:29 - 11:33لە دیاریکردنی ئەوەی ئایا
هەڵمەتێک سەرکەوتوو دەبێت یان نا -
11:34 - 11:38بیروباوەڕی هەڵمەتەکەیە
دەربارەی ڕۆڵی ژنان -
11:38 - 11:39لە ژیانی گشتیدا.
-
11:40 - 11:42ئەمە پەیوەندیشی هەیە بەوەی ئایا
زیاتر دەڕۆین -
11:42 - 11:45بەرەو کۆمەڵگایەکی دیموکراسی و
ئاشتیخوازانەتر. -
11:47 - 11:50لە جیهانێکدا کە گۆڕانکارییەکی زۆر
بەردەوام ڕوودەدات، و -
11:50 - 11:54کە گۆڕانکاری هەر بەردەوامدەبێت
بە خێراییەکی زیاتر، -
11:55 - 11:59پرسیارەکە لەسەر ئەوە نییە کە
ئایا دووچاری پێکدادان ئەبینەوە، -
12:00 - 12:01بەڵکو پرسیاری ئەوەیە
-
12:01 - 12:05کام چیرۆکانە وێنە دەکێشن
-
12:05 - 12:08بۆ هەڵبژاردنەکانی دەیکەین
لە هەڵگیرسانی پێکدادانەکاندا. -
12:09 - 12:10زۆر سوپاس.
-
12:10 - 12:15(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن ژنان بێ توندوتیژی شۆڕش بەرپا دەکەن
- Speaker:
- جولیا باچا
- Description:
-
دەتانەوێت جیهان بگۆڕن؟ پێویستە ئەم ڕأستییە بزانن: هەڵمەتە بێ توندوتیژییەکانی ئەگەری لە سەدا ١٠٠ سەرکەوتنیان زیاترە وەک لەوانەی توندوتیژیان تێدایە. کەواتە کۆمەڵەکان بۆچی بەکاریناهێنن کاتێک پێکدادان بەرپا ئەکەن؟ فیلمساز جولیا باچا باسی چیرۆکەکانی بەرگریە بێ توندوتیژییە کاریگەرەکان دەکات، بە توێژینەوە چاوکەرەکەشییەوە لە سەر ڕۆڵە هەستیارەکەی سەرکردایەتیکردن کە ژنان دەیگێڕن.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 12:27
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How women wage conflict without violence | ||
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for How women wage conflict without violence | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How women wage conflict without violence | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How women wage conflict without violence | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How women wage conflict without violence | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How women wage conflict without violence |