1 00:00:00,920 --> 00:00:05,056 دوانزە ساڵ لەمەوبەر، بۆ یەکەمجار کامێرام هەڵگرت 2 00:00:05,080 --> 00:00:09,200 بۆ وێنەگرتنی لێکردنەوەی زەیتون لە گوندێکی فەڵەستینی کەنارئاوی خۆرئاوا. 3 00:00:09,880 --> 00:00:12,296 وامزانی بۆ درووستکردنی یەک دیکۆمێنتاری لەوێ ئەبم و 4 00:00:12,320 --> 00:00:15,176 ئیتر ئەچم بۆ شوێنێکی تری جیهان. 5 00:00:15,200 --> 00:00:17,480 بەڵام شتێک هەر وایلێدەکردم بگەڕێمەوە بۆ ئەوێ. 6 00:00:18,320 --> 00:00:22,296 ئێستا، زۆربەی جار، کاتێک بینەری وڵاتانی تر لەسەر ئەو بەشەی جیهان دەبیستن، 7 00:00:22,320 --> 00:00:25,856 تەنیا ئەیانەوێت ئەو پێکدادانانە چیتر بوونی نەمێنێت. 8 00:00:25,880 --> 00:00:29,520 پێکدادانی ئیسرائیل و فەڵەستین شتێکی خراپە و هیوادارین نەمێنێت. 9 00:00:30,280 --> 00:00:33,480 هەمان هەستمان هەیە بۆ پێکدادان لە بەشەکانی تری جیهانیش. 10 00:00:34,360 --> 00:00:37,296 بەڵام هەر جارێک سەرنجی خۆمان ئەیەین بە هەواڵەکان، 11 00:00:37,320 --> 00:00:40,280 پێدەچێت وڵاتێکی تریش ئاگری شەڕ گرتبێتییەوە. 12 00:00:41,800 --> 00:00:43,016 بۆیە بیرم کردەوە بۆچی 13 00:00:43,040 --> 00:00:46,360 دەست نەکەین بە سەیرکردنی پێکدادان بە شێوەیەکی تر -- 14 00:00:47,200 --> 00:00:51,136 لەجیاتی ئەوەی تەنیا هیوابخوازین پێکدادانەکان کۆتایی بێن، 15 00:00:51,160 --> 00:00:55,176 لەجیاتی ئەوە تیشک بخەینە سەر ئەوەی چۆن پێکدادان هەڵگیرسێنین. 16 00:00:55,200 --> 00:00:57,256 ئەمە پرسیارێکی گەورە بووە بۆم، 17 00:00:57,280 --> 00:01:01,530 پرسیارێک کە پێکەوە لەگەڵ تیمەکەم لە ڕێکخراوی جەست ڤیژنی قازانج نەویست بەدەمییەوە چوین. 18 00:01:02,320 --> 00:01:06,416 دوای بینینی چەندین جۆری ململانێ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، 19 00:01:06,440 --> 00:01:10,656 سەیرم کرد بزانم پێکدادانەکانی بە سەرکەوتن کۆتایی هاتووە چۆن بوون. 20 00:01:10,680 --> 00:01:14,816 بیرم کردەوە ئەگەر ئەم خاڵە نەزانراوانە لە هەموو پێکدادانەکاندا هەبوون، 21 00:01:14,840 --> 00:01:19,736 ئەتوانین چ وانەیەکیان لێوە وەرگرین بۆ درووستکردنی پێکدادانی بەرهەمهێنەر، 22 00:01:19,760 --> 00:01:22,600 لە فەڵەستین، ئیسرائیل، و هەموو شوێنێکی تریش. 23 00:01:24,200 --> 00:01:25,920 زانستێک هەیە لە پشتی ئەمەوە. 24 00:01:26,760 --> 00:01:30,936 لە توێژینەوەیەکی سەر ٣٢٣ پێکدادانی سیاسی سەرەکیدا 25 00:01:30,960 --> 00:01:33,936 لە ١٩٠٠ بۆ ٢٠٠٦، 26 00:01:33,960 --> 00:01:39,256 ماریا ستیفان و ئیریکا چێنوێس بۆیان دەرکەوت کەمپینەکانی بێ توندوتیژی بوون 27 00:01:39,280 --> 00:01:45,520 ئەگەری گەشتن بە سەرکەوتنی لە سەدا ١٠٠ زیاتر بووە لەو هەڵمەتانەی توندوتیژی تیا بووە. 28 00:01:46,080 --> 00:01:50,376 هەڵمەتە بێ توندوتیژییەکانیش ئەگەری لێکەوتنەوەی زیانی گیانی کەمتربووە 29 00:01:50,400 --> 00:01:52,336 بۆ ئەوانەی هەڵمەتەکەیان هەڵگیرساندووە، و 30 00:01:52,360 --> 00:01:54,496 هەروەها بۆ ڕکابەرەکانیشیان. 31 00:01:54,520 --> 00:02:00,400 هەروەها، بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە، زۆرجار دەبنە کۆمەڵگایەکی دیموکراسیتر و ئاشتیانەتر. 32 00:02:01,320 --> 00:02:06,136 بە واتایەکی تر، بەرگری بێ توندوتیژی ڕێگایەکی کاریگەرتر و بنیاتنەرتری 33 00:02:06,160 --> 00:02:07,580 هەڵگیرساندنی پێکدادانە. 34 00:02:08,720 --> 00:02:12,440 بەڵام ئەگەر ئەوە هەڵبژاردنێکی ئاسان بێت، بۆچی کۆمەڵی زیاتر بەکاریناهێنن؟ 35 00:02:13,240 --> 00:02:15,896 زانای سیاسی ڤیکتۆر ئاساڵ و هاوپیشەکانی 36 00:02:15,920 --> 00:02:17,696 سەیری چەند هۆکارێکیان کردووە 37 00:02:17,720 --> 00:02:21,170 کە وێنەی هەڵبژاردنە تەکتیکەکان دەکێشن لەلایەن کۆمەڵە سیاسییەکانەوە. 38 00:02:21,200 --> 00:02:24,160 دەریشکەوت کە گەورەترین پێشبینیکەری 39 00:02:25,040 --> 00:02:29,336 ئەوەی ئایا کۆمەڵەکە توند و تیژی بەکاردەهێنن یان نا 40 00:02:29,360 --> 00:02:33,696 بەوە نییە کە ئایا کۆمەڵەکە توندڕەون یان میانڕەون، 41 00:02:33,720 --> 00:02:38,816 ئایا کۆمەڵەکە کەمتر یان زیاتر بیروباوەڕی ئاینی توندیان هەیە، 42 00:02:38,840 --> 00:02:41,896 بەوەش نییە ئەگەر کۆمەڵەکە دژی دیموکراسیەت یان دیکتاتۆری بن، و 43 00:02:41,920 --> 00:02:45,520 تەنانەت بەوەش نییە کە ئایا کۆمەڵەکە دووچاری چەندێک سەرکەوتکردن بوونەتەوە. 44 00:02:46,640 --> 00:02:51,320 گەورەترین پێشبینیکەر بۆ ئەوەی ئایا بڕیاری کۆمەڵەکە بەکارنەهێنانی توندوتیژی دەبێت 45 00:02:52,120 --> 00:02:56,560 بیروباوەڕییانە دەربارەی ڕۆڵی ژنان لە ژیانی گشتیدا. 46 00:02:57,160 --> 00:03:00,600 (چەپڵەلێدان) 47 00:03:03,000 --> 00:03:06,096 کاتێک جموجۆڵێک لە نێو چالاکییەکانیدا 48 00:03:06,120 --> 00:03:07,856 زمانی یەکسانی ڕەگەزی بەکاربێنێت، 49 00:03:07,880 --> 00:03:11,216 بە شێوەیەکی بەرچاو ئەگەرەکانی دوورکەوتنەوەی لە توندوتیژی زیاد دەکات و 50 00:03:11,240 --> 00:03:13,560 هەروەها، ئەگەری سەرکەوتنیشی. 51 00:03:14,280 --> 00:03:17,056 توێژینەوەکە یەکیگرتەوە لەگەڵ گرتنی فیلمە دیکۆمێنتارییەکەم 52 00:03:17,080 --> 00:03:20,416 لەسەر ڕێکخستنی سیاسی ئیسرائیل و فەڵەستین. 53 00:03:20,440 --> 00:03:24,856 تێبینی ئەوەم کردووە هەڵمەتەکانی پێشوازیان لە ژنان کردووە بۆ پێگەی سەرکردایەتیکردن، 54 00:03:24,880 --> 00:03:28,176 وەک ئەوەی من دیکۆمێنتاریم لەسەر کرد لە گوندێک بە ناوی بودروس، 55 00:03:28,200 --> 00:03:30,800 ئەگەری گەشتن بە ئامانجەکانیان زۆر زیاتر بووە. 56 00:03:31,920 --> 00:03:35,936 ئەم گوندە لە ژێر مەترسییەکی ڕاستەقینەی سڕینەوەدا بووە 57 00:03:35,960 --> 00:03:39,520 کاتێک ئیسرائیل دەستیکردووە بە درووستکردنی بەربەستێکی جیاکردنەوە. 58 00:03:39,560 --> 00:03:41,416 ڕێگاکەی پێشنیارکرابوو بۆی پێویستی دەکرد 59 00:03:41,440 --> 00:03:45,936 بە لەناوبردنی کێڵگە زەیتوونەکانی گوندەکە، گۆڕستانەکەیان و 60 00:03:45,960 --> 00:03:48,800 لە ئەنجامدا لە هەموو لاکانەوە چواردەوری گوندەکەی دەگرت. 61 00:03:49,440 --> 00:03:51,536 لەڕێگەی سەرکردایەتی کردنێکی خۆماڵییەوە، 62 00:03:51,560 --> 00:03:55,200 دەستیان کرد بە هەڵمەتێکی بەرەنگاربوونەوەی بێ توندوتیژی بۆ وەستاندنی ئەوە. 63 00:03:56,400 --> 00:03:59,520 ئەگەری سەرکەوتنیان زۆر کەم بوو. 64 00:04:00,920 --> 00:04:03,920 بەڵام چەکێکی نهێنیان هەبوو: 65 00:04:05,880 --> 00:04:07,656 کچێکی ١٥ ساڵان 66 00:04:07,680 --> 00:04:10,416 چاونەترسانە خۆی فڕێدایە بەردەمی بڵدۆزەرێک 67 00:04:10,440 --> 00:04:13,920 کە خەریکبوو دار زەیتونێک دەرکات، ئەو کارەی وەستاند. 68 00:04:14,640 --> 00:04:18,216 لەو ساتەدا، کۆمەڵگای بودروس درکیان بەوە کرد چی دەبێت 69 00:04:18,240 --> 00:04:22,840 ئەگەر هانی ژنان بەن و پێشوازیان لێبکەن بۆ بەشداریکردن لە ژیانی گشتیدا. 70 00:04:23,560 --> 00:04:27,416 لە دوای ئەوەوە ژنانی بودروس ڕۆژ لەدوای ڕۆژ چوونە ڕیزەکانی پێشەوە، 71 00:04:27,440 --> 00:04:31,896 داهێنەری و زیرەکی خۆیان بەکارهێنا بۆ زاڵبوون بە سەر بەربەستەکانی 72 00:04:31,920 --> 00:04:34,700 لە ماوەی ١٠ مانگی ململانێ بێچەکەکەدا دووچاری بوون. و 73 00:04:35,000 --> 00:04:37,000 وەک لەوانەیە ئێستا درکتان پێکردبێت، 74 00:04:37,024 --> 00:04:38,224 لە کۆتاییدا سەرکەوتن. 75 00:04:39,760 --> 00:04:42,696 بەربەستی جیاکردنەوەکە بە تەواوەتی گۆڕدرا بۆ ئەوەی 76 00:04:42,720 --> 00:04:45,456 لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە هێڵی سەوز ناسرا، و 77 00:04:45,480 --> 00:04:49,216 ژنانی بودروسیش لە سەرانسەری کەنارئاوی خۆرئاوادا بەناوبانگ بوون 78 00:04:49,240 --> 00:04:51,240 بە وزە نەبەزیوەکەیان. 79 00:04:52,560 --> 00:04:55,296 (چەپڵەلێدان) 80 00:04:55,320 --> 00:04:56,680 زۆر سوپاس. 81 00:05:00,560 --> 00:05:03,256 دەمەوێت بۆ ساتێک بووەستم، کە یارمەتیتان دام لەوەدا، 82 00:05:03,280 --> 00:05:07,216 چونکە دەمەوێت دوو هەڵەتێگەشتنی زۆر گەورە باس بکەم، 83 00:05:07,240 --> 00:05:08,840 کە دەکرێت لەم خاڵەدا ڕووبەن. 84 00:05:09,840 --> 00:05:13,256 یەکەم دانەیان باوەڕم وانییە 85 00:05:13,280 --> 00:05:18,320 ژنان بە بۆماوەیی یان لە بنەڕەتەوە لە پیاوان ئاشتەواییتر بن. 86 00:05:19,800 --> 00:05:23,176 بەڵام باوەڕم وایە لە جیهانی ئەمڕۆدا، 87 00:05:23,200 --> 00:05:26,080 ژنان بەشێوەیەکی جیا ئەزموونی دەسەڵات دەکەن. 88 00:05:27,280 --> 00:05:30,456 لەبەر ئەوەی ناچاربوون بەردەوام لە پێگەی نزمتری دەسەڵاتدا بن 89 00:05:30,480 --> 00:05:33,216 لە زۆر لایەنی ژیانیاندا، 90 00:05:33,240 --> 00:05:35,576 زۆرکات ژنان کارامەترن 91 00:05:35,600 --> 00:05:38,856 لەوەی چۆن بە شێوەیەکی گونجاوتر فشار درووست بکەن بۆ گۆڕانکاری 92 00:05:38,880 --> 00:05:41,616 دژی لایەنە گەورەتر و بەهێزترەکان. 93 00:05:41,640 --> 00:05:45,816 دەستەواژەی "هەڵسوڕێنەر"، زۆرجار بە شێوەیەکی لەنرخ کەمکەرەوە دژی ژنان بەکارهاتووە، 94 00:05:45,840 --> 00:05:49,816 ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکە کە ژنان زۆرجار پێویستی کردووە ڕێگا بدۆزنەوە 95 00:05:49,840 --> 00:05:53,240 جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ بۆ گەشتن بە ئامانجەکانیان. و 96 00:05:54,440 --> 00:05:57,976 دۆزینەوەی ڕێگاچارەی تر جگە لە ڕوبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ 97 00:05:58,000 --> 00:06:01,080 لە کڕۆکی بەرگریکردنی بێ توندوتیژییە. 98 00:06:02,360 --> 00:06:04,856 ئێستا بۆ دووەم شت کە لەوانەیە هەڵەتێگەشتن هەبێ بۆی. 99 00:06:04,880 --> 00:06:07,896 قسەم لەگەڵ زۆر کەس کردووە دەربارەی ئەزموونەکانم لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، و 100 00:06:07,920 --> 00:06:09,736 لەوانەیە ئێستا هەندێکتان بیر بکەنەوە 101 00:06:09,760 --> 00:06:13,536 ئێستا چارەسەرەکە بۆمان ئەوەیە کۆمەڵگا موسوڵمان و عەرەبەکان فێرکەین 102 00:06:13,560 --> 00:06:15,280 زیاتر ژنان بخەنە چالاکییەکانەوە. 103 00:06:15,960 --> 00:06:18,840 ئەگەر ئەوە بکەین، زیاتر سەرکەوتوو دەبین. 104 00:06:21,200 --> 00:06:24,120 ئەوان پێویستیان بەم جۆرە یارمەتییە نییە. 105 00:06:24,880 --> 00:06:28,296 ژنان بەردەوام بەشێک بوون لە کاریگەرترین هەڵمەتەکانی 106 00:06:28,320 --> 00:06:29,840 لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا کراوە، 107 00:06:31,160 --> 00:06:36,056 بەڵام مەیلیان هەیە بۆ ئەوەی لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نەبینرێن. 108 00:06:36,080 --> 00:06:38,816 کامێراکانمان بەزۆری تیشک دەخەنە سەر پیاوەکانی کە 109 00:06:38,840 --> 00:06:41,896 زۆرجار تێوەدەگلێن لە دیمەنی ڕووبەڕووبوونەوەکان 110 00:06:41,920 --> 00:06:45,440 کە هەمووان حەزێکی زۆریان هەیە بۆ بینینی لە سوڕی هەواڵەکاندا. 111 00:06:46,160 --> 00:06:49,936 دەرئەنجامیش گێڕانەوەیەکی چیرۆکەکانمان دەبێت کە نەک تەنیا ژنەکان دەسڕێتەوە 112 00:06:49,960 --> 00:06:51,896 لە ململانێکانی ناوچەکە 113 00:06:51,920 --> 00:06:56,560 بەڵکو زۆرجار بەهەڵە ململانێکان خۆیان نیشان دەدات. 114 00:06:58,120 --> 00:07:03,256 لە کۆتاییەکانی ١٩٨٠کاندا، ڕاپەڕینێک دەستیپێکرد لە غەزە، و 115 00:07:03,280 --> 00:07:06,530 بە خێرایی بڵاوبۆوە بۆ کەنارئاوی خۆرئاوا و خۆرهەڵاتی قودس(ئۆرشەلیم). 116 00:07:07,560 --> 00:07:11,616 وایلێهات ناسرا بە ئینتیفازەی یەکەم، و 117 00:07:11,640 --> 00:07:13,976 ئەو کەسانەی هێشتا دیمەنەکان لە یادەوەریاندا ماوەتەوە 118 00:07:14,000 --> 00:07:16,800 بە شێوەیەکی گشتی شتێکی ئاوایان یەتەوە یاد: 119 00:07:17,680 --> 00:07:21,640 پیاوە فەڵەستینییەکان بەرد دەگرنە تانکە ئیسرائیلییەکان. 120 00:07:22,800 --> 00:07:24,296 ڕووماڵی هەواڵەکانی ئەوکاتە 121 00:07:24,320 --> 00:07:29,056 وایکرد وا دەرکەوێت کە بەرد، و مۆڵۆتۆڤ و تایە سوتاندن 122 00:07:29,080 --> 00:07:32,120 تەنیا چالاکییەکانی ئینتیفازەکە بن. 123 00:07:33,960 --> 00:07:40,336 بەڵام، ئەم ماوەیە، لە هەمان کاتدا ڕێکخستنی بێ توندوتیژی بەرفراوانیشی تێدا بوو 124 00:07:40,360 --> 00:07:45,080 لە شێوەی مانگرتن، شوێنگرتن و درووستکردنی دەزگا هاوتەریبەکان. 125 00:07:45,880 --> 00:07:47,256 لە ماوەی یەکەم ئینتیفازەدا، 126 00:07:47,280 --> 00:07:50,616 هەموو کەرتەکانی دانیشتووانە فەڵەستینییەکان کەوتبوونە جوڵە، 127 00:07:50,640 --> 00:07:54,400 تەواوی نەوەکان، و بەرەکان و چینەکانی گرتبووەوە. 128 00:07:55,200 --> 00:07:57,896 لە ڕێگەی تۆڕی کۆمیتە بەبرەوەکانەوە ئەوەیان کرد، و 129 00:07:57,920 --> 00:08:01,416 بەکارهێنانیان بۆ هەڵوێستی ڕاستەوخۆ و پرۆژە خۆیارمەتیدەرە هەرەوەزییەکان 130 00:08:01,440 --> 00:08:03,856 ڕکابەری توانای ئیسرائیلی دەکرد 131 00:08:03,880 --> 00:08:06,890 بۆ بەردەوامبوون لە فەرمانڕەوایی لە کەنارئاوی خۆرئاوا و غەزە. 132 00:08:07,600 --> 00:08:09,936 بەوتەی سوپای ئیسرائیلی، 133 00:08:09,960 --> 00:08:15,520 لە سەدا ٩٧ی چالاکییەکانی ئینتیفازەی یەکەم بێ چەک بووە. 134 00:08:16,840 --> 00:08:20,640 ئەمەش شتێکی ترە کە بەشێک نییە لە گێڕانەوەمان بۆ ڕووداوەکانی ئەو کاتە. 135 00:08:21,320 --> 00:08:23,776 بۆ ماوەی ١٨ مانگ بە درێژایی ئینتیفازەکە، 136 00:08:23,800 --> 00:08:27,616 ژنان بوون کە لە پشتی پەردەکانەوە بڕیاریان لەسەر چالاکییەکان دەدا: 137 00:08:27,640 --> 00:08:30,136 ژنە فەڵەستینییەکان لە هەموو بەشەکانی ژیانەوە 138 00:08:30,160 --> 00:08:33,576 بەرپرسیاربوون لە خستنە جوڵەی سەدان هەزار کەس 139 00:08:33,600 --> 00:08:37,480 لە هەوڵێکی پلان بۆدانراودا بۆ ئاراستەکردنی چالاکییەکان. 140 00:08:38,760 --> 00:08:44,056 نایلا ئایش، کە ململانێی زۆری کرد بۆ بنیاتنانی ئابورییەکی فەڵەستینی خۆ ژیەنەر 141 00:08:44,080 --> 00:08:49,296 بە هاندانی ژنانی غەزە بەوەی سەوزە بڕوێنن لە حەوشەی پشتەوەیان، 142 00:08:49,320 --> 00:08:53,070 چالاکییەک کە ئەوکاتە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلیەوە بە نایاسایی دانرابوو؛ 143 00:08:54,320 --> 00:08:57,776 رابیحە دیاب، کە بەرپرسیاربوو لە دەسەڵاتی بڕیاردان 144 00:08:57,800 --> 00:08:59,216 بۆ هەموو ڕاپەڕینەکە 145 00:08:59,240 --> 00:09:01,426 ئەوکاتەی پیاوەکانی خەریکی بەڕێوەبردنی بوون 146 00:09:01,490 --> 00:09:03,030 لە ناوچەکانیان دوورخرانەوە؛ 147 00:09:03,440 --> 00:09:08,936 فاتیمە ئەل جەعفەری، بڵاونامەکانی قوتدا کە وردەکاری ڕاپەڕینەکەی تێدابوو 148 00:09:08,960 --> 00:09:11,736 بۆ بڵاوکردنیان بەدرێژایی ناوچەکان 149 00:09:11,760 --> 00:09:13,320 بێ ئەوەی بگیرێت؛ 150 00:09:14,720 --> 00:09:16,376 هەروەها زاهیرە کەمال، 151 00:09:16,400 --> 00:09:19,696 کە دەیویست دڵنیابێتەوە لە زۆر بەردەوامبوونی ڕاپەڕینەکە 152 00:09:19,720 --> 00:09:21,256 بە سەرکردایەتیکردنی ڕێکخراوێک 153 00:09:21,280 --> 00:09:26,200 کە لە ماوەی ساڵێکدا لە ٢٥ ژنەوە بوو بە ٣٠٠٠ ژن. 154 00:09:28,840 --> 00:09:31,176 سەرەڕای دەستکەوتە بێوێنەکانیان، 155 00:09:31,200 --> 00:09:36,200 هیچ کام لەم ژنان نەیانتوانی ببن بە بەشێک لە گێڕانەوەمان بۆ یەکەم ئینتیفازە. 156 00:09:37,880 --> 00:09:40,000 لە بەشەکانی تری زەویش ئەمەمان کردووە. 157 00:09:40,800 --> 00:09:45,016 بۆ نموونە، لە کتێبەکانی مێژوودا، و لە بیروهۆشی زۆربەماندا، 158 00:09:45,040 --> 00:09:48,096 پیاوان دەموچاوە گشتییەکان و وتەبێژەکان بوون 159 00:09:48,120 --> 00:09:52,200 لە ململانێکانی ١٩٦٠ەکان بۆ دادپەروەری ڕەچەڵەکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. 160 00:09:53,440 --> 00:09:56,856 بەڵام ژنانیش هێزێکی پاڵنەری گرنگ بوون لە 161 00:09:56,880 --> 00:09:59,960 خستنە جووڵە، ڕێکخستن، و چوونە سەر شەقامەکان. 162 00:10:00,800 --> 00:10:03,336 چەند کەس لە ئێمە بیر لە سێپتیما کلارک دەکەینەوە 163 00:10:03,360 --> 00:10:06,410 کاتێک بیر لە سەردەمی مافە شارستانییەکانی ئەمریکا دەکەینەوە؟ 164 00:10:08,080 --> 00:10:09,280 بێگومان کەم کەسمان. 165 00:10:10,800 --> 00:10:15,216 بەڵام ئەو ڕۆڵێکی هەستیاری بینی لە هەموو بەشەکانی هەڵمەتەکەدا، 166 00:10:15,240 --> 00:10:18,896 بە تایبەتی بەوەی کە گرنگی زۆری دا بە وێژە و پەروەردە. 167 00:10:18,920 --> 00:10:21,416 لە چالاکییەکە دەرکراوە، فەرامۆش کراوە، 168 00:10:21,440 --> 00:10:25,136 وەک زۆرێکی تر لە ژنەکانی ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوە 169 00:10:25,160 --> 00:10:27,200 لە جوڵەی مافە شارستانییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا. 170 00:10:29,920 --> 00:10:32,000 ئەمە بۆ ئەوە نییە ستایش بکرێن. 171 00:10:33,360 --> 00:10:34,960 زۆر لەوە گەورەترە. 172 00:10:36,400 --> 00:10:40,536 چیرۆکەکانی دەیگیڕینەوە بە قوڵی گرنگیان هەیە بۆ ئەوەی چۆن خۆمان دەبینین، و 173 00:10:40,560 --> 00:10:43,256 باوەڕمان چۆنە بۆ ئەوەی هەڵمەتەکان چۆن بەڕێوەدەبرێن و 174 00:10:43,280 --> 00:10:45,160 چۆن بردنەوە بەدەست دێت. 175 00:10:45,960 --> 00:10:48,816 چیرۆکەکانی دەیگیڕێنەوە دەربارەی هەڵمەتێکی وەک ئینتیفازەی یەکەم 176 00:10:48,840 --> 00:10:50,776 یان سەردەمی داواکردنی مافی شارستانی ویلایەتە یەکگرتووەکان 177 00:10:50,800 --> 00:10:54,896 گرنگییەکی قوڵیان هەیە و کاریگەرییەکی یەکلاکەرەوەیان هەیە 178 00:10:54,920 --> 00:10:57,576 لە هەڵبژاردنەکانی فەڵەستینییەکان، 179 00:10:57,600 --> 00:10:58,896 ئەمریکییەکان و 180 00:10:58,920 --> 00:11:01,016 خەڵکی سەرانسەری جیهان دەیکەن 181 00:11:01,040 --> 00:11:03,336 لە جاری داهاتوودا کە نادادپەروەرییەک دەبینن و 182 00:11:03,360 --> 00:11:05,640 بوێری کۆدەکەنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی. 183 00:11:06,560 --> 00:11:10,816 ئەگەر گرنگی زیاتر نەدەین بەو ڕۆڵانەی ژنان گێڕاویانە لەم هەڵمەتانەدا، 184 00:11:10,840 --> 00:11:14,800 شکست دەهێنین لە پێشکەشکردنی نموونەیەکی بێوێنە بۆ نەوەکانی داهاتوو. 185 00:11:16,200 --> 00:11:19,256 بێ نموونەی بێوێنەش، قورستر دەبێت 186 00:11:19,280 --> 00:11:22,296 بۆ ژنان شوێنی شیاوی خۆیان بگرن 187 00:11:22,320 --> 00:11:23,520 لە ژیانی گشتیدا. و 188 00:11:25,320 --> 00:11:27,456 وەک پێشتر بینیمان، 189 00:11:27,480 --> 00:11:29,296 یەکێک لە یەکلاکەرەوەترین نەزانراوەکان 190 00:11:29,320 --> 00:11:33,496 لە دیاریکردنی ئەوەی ئایا هەڵمەتێک سەرکەوتوو دەبێت یان نا 191 00:11:33,520 --> 00:11:37,536 بیروباوەڕی هەڵمەتەکەیە دەربارەی ڕۆڵی ژنان 192 00:11:37,560 --> 00:11:38,760 لە ژیانی گشتیدا. 193 00:11:40,320 --> 00:11:42,376 ئەمە پەیوەندیشی هەیە بەوەی ئایا زیاتر دەڕۆین 194 00:11:42,400 --> 00:11:45,280 بەرەو کۆمەڵگایەکی دیموکراسی و ئاشتیخوازانەتر. 195 00:11:47,240 --> 00:11:49,736 لە جیهانێکدا کە گۆڕانکارییەکی زۆر بەردەوام ڕوودەدات، و 196 00:11:49,760 --> 00:11:54,270 کە گۆڕانکاری هەر بەردەوامدەبێت بە خێراییەکی زیاتر، 197 00:11:54,880 --> 00:11:58,600 پرسیارەکە لەسەر ئەوە نییە کە ئایا دووچاری پێکدادان ئەبینەوە، 198 00:11:59,680 --> 00:12:01,216 بەڵکو پرسیاری ئەوەیە 199 00:12:01,240 --> 00:12:04,616 کام چیرۆکانە وێنە دەکێشن 200 00:12:04,640 --> 00:12:07,560 بۆ هەڵبژاردنەکانی دەیکەین لە هەڵگیرسانی پێکدادانەکاندا. 201 00:12:08,560 --> 00:12:10,016 زۆر سوپاس. 202 00:12:10,040 --> 00:12:14,842 (چەپڵەلێدان)