Return to Video

یادگەی (میمۆری) کۆمپیتەر چۆن کاردەکات - کانوات سینانان

  • 0:07 - 0:10
    لە زۆر ڕووەوە،
    یادگەمان کەسایەتیمان دادەڕێژن.
  • 0:10 - 0:12
    یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی
    ڕابردوومان لەبیر بێت،
  • 0:12 - 0:14
    فێری شارەزایی زیاتر ببین و بیان پارێزین،
  • 0:14 - 0:16
    هەروەها پلان بۆ داهاتوو دابنێین.
  • 0:16 - 0:20
    هەروەها سەبارەت بە کۆمپیوتەرەکان
    کە وەک پاشکۆی ئێمە ڕۆڵ دەبینن،
  • 0:20 - 0:22
    یادگەکەیان هەمان ڕۆڵ دەبینێت،
  • 0:22 - 0:24
    جا گەر فیلمێکی دوو کاتژمێری بێت،
  • 0:24 - 0:25
    یان فایلێکی دوو وشەیی بێت،
  • 0:25 - 0:28
    یاخود ڕێنماییەکانی کردنەوەی
    هەردووکیان بێت،
  • 0:28 - 0:33
    هەموو شتێک لە یادگەی کۆمپیوتەردا شێوازی
    بنەڕەتی یەکەیی هەیە کە پێی دەڵێن بیتس،
  • 0:33 - 0:36
    یان سیستەمی ژمارەیی دووانی.
  • 0:36 - 0:38
    هەر یەک لەمانە پارێزراون لە
    خانەکانی یادگەدا
  • 0:38 - 0:42
    کە دەتوانێت بگۆڕدرێت بۆ دوو
    بەهای پەسند کراو،
  • 0:42 - 0:44
    سفر و یەک.
  • 0:44 - 0:47
    فایل و پڕۆگرامەکان لە ملیۆنان لەم جۆرە
    بیتانە پێک دێن،
  • 0:47 - 0:50
    هەمووی کۆکراونەتەوە لە
    یەکەی جێبەجێکردنی ناوەندیدا،
  • 0:50 - 0:52
    یان CPU،
  • 0:52 - 0:54
    کە وەک میشکی کۆمپیوتەر کار دەکات.
  • 0:54 - 0:59
    لە کاتێکدا ژمارەی بیتەکان پێویستییان
    بەوەیە کە بەخێرایی گەشەیان پێبدرێت،
  • 0:59 - 1:02
    دیزاینەرەکانی کۆمپیوتەر ڕووبەڕووی
    ئاریشەی بەردەوام دەبنەوە
  • 1:02 - 1:05
    لە نێوان قەبارە، تێچوو و خێراییەکەیدا.
  • 1:05 - 1:10
    وەکو ئێمە، کۆمپیوتەرەکان خاوەنی یادگەی
    کورت خایەنن بۆ کردارە خێراکان،
  • 1:10 - 1:13
    هەروەها خاوەنی یادگەیی
    درێژخایەنن بۆ پاراستنی هەمیشەیی.
  • 1:13 - 1:15
    کاتێک پڕۆگرامێک دەکەیتەوە،
  • 1:15 - 1:19
    سیستەمی وەگەڕخەرەکەت بەشێک تەرخان
    دەکات لە ناو یادگەی ماوە درێژەدا
  • 1:19 - 1:21
    بۆ ئەنجامدانی کارەکانی پرۆگرامەکە.
  • 1:21 - 1:24
    بۆ نموونە، کاتێک پەنجە لەسەر
    دوگمەیەک دادەگریت لە جێکەوتەی ووشەیەکدا،
  • 1:24 - 1:30
    CPU پەیوەندی بە بەشەکانەوە دەکات
    بۆ وەرگرتنی بیتەکانی زانیارییەکە.
  • 1:30 - 1:34
    هەروەها گۆڕانکارییان تێدا دەکات،
    یان یەکەیی نوێیان لی بەرهەم دەهێنێت.
  • 1:34 - 1:38
    ئەو ماوەیەی ئەمەی تێدا ئەنجام دەدرێت بە
    ماوەی ناچالاک بوونی یادگە ناودەبرێت.
  • 1:38 - 1:44
    بەهۆی ئەوەی دەبێت ڕێنامییەکانی پڕۆگرامەکە
    بە خێرایی و بەردەوامی جێبەجێ بکرێن
  • 1:44 - 1:49
    بۆیە هەموو بەشەکانی یادگەی کورت خایەن بە
    ئاسانی دەتوانرێت پەیوەندییان پێوە بکردرێت،
  • 1:49 - 1:52
    لەبەرئەوە پێی دەڵێن RAM.
  • 1:52 - 1:56
    باوترین جۆری ڕام بریتییە لە
    ڕامی جوڵاو، یان دی ڕام.
  • 1:56 - 2:01
    کەواتە هەر خانەیەکی یادگە لە ترانزستەر و
    کۆکەرەوەی تەوژمی کارەبا پێک دێت
  • 2:01 - 2:03
    کە ووزە ئەلیکترۆنییەکان بە کۆگا دەکات،
  • 2:03 - 2:08
    سفر واتە هیچ ووزەیەک نییە و
    یەک واتا ووزە هەیە.
  • 2:08 - 2:09
    بەم جۆرە یادگەیە دەوترێت جوڵاو
  • 2:09 - 2:13
    لەبەر ئەوەی ووزەیەکی کەم هەڵدەگرێت
    پێش ئەوەی ووزەکە نەمێنێت،
  • 2:13 - 2:17
    بۆیە پێویستی بە ووزە وەرگرتنێکی کاتی
    هەیە بۆ گەڕاندنەوەی زانیارییەکان.
  • 2:17 - 2:20
    هەرچەندە ئەمە دوا کەوتنێکی کەمە
    لە ١٠٠ نانۆ چرکەدا
  • 2:20 - 2:23
    بەڵام هێشتا بۆ CPUو تازەکان زۆرە،
  • 2:23 - 2:27
    بۆیە خەزێنەیەکی بچوکی شارەوەی ناوکی هەیە
  • 2:27 - 2:29
    کە لە ڕامی نەگۆڕ درووست کراوە.
  • 2:29 - 2:32
    کە لە پێکەوە بەستنی شەش
    ترانزستەر درووست دەکرێت
  • 2:32 - 2:34
    هەروەها پێویستی بە نوێ بوونەوە نییە.
  • 2:34 - 2:37
    ئێس ڕام خێراترین جۆری یادگەیە
    بۆ سیستەمی کۆمپیتەر،
  • 2:37 - 2:39
    لەگەڵ ئەوەشدا لە نرخدا گرانترینییانە،
  • 2:39 - 2:42
    هەروەها سێ هێندەی DRAM شوێن داگیر دەکات.
  • 2:42 - 2:47
    بەڵام RAM و کۆگاکە تەنها دەتوانن داتاکە
    هەڵبگرن تا ئەو کاتەی ووزەیان تێدایە.
  • 2:47 - 2:50
    بۆ ئەوەی داتاکە بمێنێتەوە
    کاتێک کە ئامێرەکە کوژایەوە،
  • 2:50 - 2:53
    ئەوا پێویستە بگوازرێتەوە
    بۆ ناو کۆگای درێژخایەن،
  • 2:53 - 2:55
    کە سێ جۆری هەیە.
  • 2:55 - 2:58
    لە کۆگای موگناتیسیدا، کە هەرزانترینییانە،
  • 2:58 - 3:04
    زانیارییەکان هەڵدەگیرێن بە شێوەی موگناتیسی
    لەسەر دیسکێکی بە موگناتیس ڕوپۆش کراو.
  • 3:04 - 3:07
    بەهۆی ئەوەی دیسکەکە دەبێت بسووڕێتەوە
    بۆ ئەوەی بتواندرێت زانیارییەکانی
  • 3:07 - 3:09
    سەر دیسکەکە بخوێندرێتەوە،
  • 3:09 - 3:15
    ماوەی شارەوەیی بۆ ئەم درایڤانە ١٠٠،٠٠٠
    جار هێواش ترە بە بەرواورد بە DRAM.
  • 3:15 - 3:19
    لەلایەیکی ترەوە، کۆگای بینراوی
    وەک دی ڤی دی و Blu-ray
  • 3:19 - 3:21
    بەهەمان شێوە دیسکی سوڕاو بەکار دەهێنن،
  • 3:21 - 3:23
    بەڵام لەگەڵ ڕووپۆشیکی باریک.
  • 3:23 - 3:28
    بیتەکان بە شێوەی خاڵە ڕەش و سپی کۆد کراون
    و ڕەنگ کراون بۆ ئەوەی بخوێندرێنەوە
  • 3:29 - 3:31
    لە کاتێکدا کۆگای بینراو
    هەرزان و جوڵاون،
  • 3:31 - 3:35
    بەڵام گواستنەوەی داتاکان هێواشترە
    بە بەراورد بە کۆگای موگناتیسی
  • 3:35 - 3:37
    هەروەها تواناشی کەمترە.
  • 3:37 - 3:43
    نوێترین و خێراترین جۆری یادگەی درێژ خایەن
    بریتین لە ڕەقە دراڤەکان،
  • 3:43 - 3:44
    وەکو فلاش.
  • 3:44 - 3:46
    خاوەنی هچ بەشێکی جووڵاو نین،
  • 3:46 - 3:49
    لە بری ئەوە، دەروازەیەکی درێژی
    ترانزستەری هەیە
  • 3:49 - 3:53
    کە بیتەکان بە کۆگا دەکات بەهۆی ڕاکێشانیان
    یان گواستنەوەیان بە هۆی ووزەی ئەلیکترۆنی
  • 3:53 - 3:56
    لە نێو پێکهاتە ناوخۆییە تایبەتییەکەیاندا
    دیزاین کراوە.
  • 3:56 - 4:00
    کەواتە تا چەند ئەو ملیۆنان بیتانە ڕاستین؟
  • 4:00 - 4:03
    دێینە سەر باسی میمۆری کۆمپیوتەر
    وەک پارچەیەکی جێگیر و هەمیشەیی،
  • 4:03 - 4:06
    بەڵام لە ڕاستیدا بەخێرایی دادەبەزێت.
  • 4:06 - 4:09
    ئەو گەرمییەی کە بەرهەم دێت بە هۆی
    ئامێرەکە و ژینگەکەی
  • 4:09 - 4:12
    دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە هاردەکان،
  • 4:12 - 4:14
    ڕەنگەکەش لە بەشی میدیای بینراودا
    کەم بکاتەوە،
  • 4:14 - 4:17
    هەروەها دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی
    ووزە لە دەروازە گۆڕاوەکاندا.
  • 4:17 - 4:20
    ڕەقە درایڤەکان چەند کێشەیەکی تریشیان هەیە.
  • 4:20 - 4:24
    چەند جارێک ئاگاداری ترانزستەرەکانی
    دەروازەی گۆڕاو دەکاتەوە بەمەش لاواز دەبن،
  • 4:24 - 4:27
    لە کۆتاییدا لە کار دەکەون.
  • 4:27 - 4:29
    زانیارییەکان لەسەر زۆربەیی کۆگاکانی ئێستا
  • 4:29 - 4:32
    بۆ ماوەی کەمتر لە ١٠ ساڵ پارێزراون
  • 4:32 - 4:36
    زاناکان ئێستا کار لەسەر بەرەو پێشبردنیان
    دەکەن
  • 4:36 - 4:39
    تاکو بیان گەیەنن بە ئاستی کوانتم
  • 4:39 - 4:41
    ئەمەش بە هیوای ئەوەی یادگەکان
    خێراتر کار بکەن،
  • 4:41 - 4:42
    و بچووکتر بن
  • 4:42 - 4:44
    هەروەها بەهێزتر بن.
  • 4:44 - 4:49
    لە ئێستادا، مانەوەی هەتاهەتایی بۆ
    مرۆڤەکان و کۆمپیوتەرەکان شتێکی ئەستەمە.
Title:
یادگەی (میمۆری) کۆمپیتەر چۆن کاردەکات - کانوات سینانان
Speaker:
کاناوات سینانان
Description:

تەواوی ڤیدیۆکە لێرە ببینە:
http://ed.ted.com/lessons/how-computer-memory-works-kanawat-senanan

لە زۆر ڕووەوە، یادگەکەمان دەرخەری ئەوەن کە ئێمە کێین، یارمەتیمان بۆ وەبیرهاتنەوەی شتەکان دەدەن، فێربوون و بە دەست هێنانی تایبەتمەندییەتی و پلان دانان بۆ داهاتوو. لەبەر ئەوەی کۆمپیتەرەکانیش پاشکۆی ئێمەن، کەواتە یادگەی ئەوانیش وەک هی ئێمەیە و هەمان ڕۆڵی هەیە.
کاناوات سینانان باس لە شێوازی کارکردنی یادگەی کۆمپیتەر دەکات.

ئامادەکردنی کاناوات سینانان، درووستکردنی ڤیدیۆ: تێد-ئێد.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:05

Kurdish subtitles

Revisions