WEBVTT 00:00:06.879 --> 00:00:10.030 لە زۆر ڕووەوە، یادگەمان کەسایەتیمان دادەڕێژن. 00:00:10.030 --> 00:00:12.059 یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی ڕابردوومان لەبیر بێت، 00:00:12.059 --> 00:00:13.989 فێری شارەزایی زیاتر ببین و بیان پارێزین، 00:00:13.989 --> 00:00:16.273 هەروەها پلان بۆ داهاتوو دابنێین. 00:00:16.273 --> 00:00:19.916 هەروەها سەبارەت بە کۆمپیوتەرەکان کە وەک پاشکۆی ئێمە ڕۆڵ دەبینن، 00:00:19.916 --> 00:00:22.126 یادگەکەیان هەمان ڕۆڵ دەبینێت، 00:00:22.126 --> 00:00:23.711 جا گەر فیلمێکی دوو کاتژمێری بێت، 00:00:23.711 --> 00:00:25.283 یان فایلێکی دوو وشەیی بێت، 00:00:25.283 --> 00:00:27.833 یاخود ڕێنماییەکانی کردنەوەی هەردووکیان بێت، 00:00:27.833 --> 00:00:33.372 هەموو شتێک لە یادگەی کۆمپیوتەردا شێوازی بنەڕەتی یەکەیی هەیە کە پێی دەڵێن بیتس، 00:00:33.372 --> 00:00:35.846 یان سیستەمی ژمارەیی دووانی. 00:00:35.846 --> 00:00:38.387 هەر یەک لەمانە پارێزراون لە خانەکانی یادگەدا 00:00:38.387 --> 00:00:42.185 کە دەتوانێت بگۆڕدرێت بۆ دوو بەهای پەسند کراو، 00:00:42.185 --> 00:00:44.057 سفر و یەک. 00:00:44.057 --> 00:00:47.177 فایل و پڕۆگرامەکان لە ملیۆنان لەم جۆرە بیتانە پێک دێن، 00:00:47.177 --> 00:00:50.428 هەمووی کۆکراونەتەوە لە یەکەی جێبەجێکردنی ناوەندیدا، 00:00:50.428 --> 00:00:51.746 یان CPU، 00:00:51.746 --> 00:00:54.096 کە وەک میشکی کۆمپیوتەر کار دەکات. 00:00:54.096 --> 00:00:58.671 لە کاتێکدا ژمارەی بیتەکان پێویستییان بەوەیە کە بەخێرایی گەشەیان پێبدرێت، 00:00:58.671 --> 00:01:01.532 دیزاینەرەکانی کۆمپیوتەر ڕووبەڕووی ئاریشەی بەردەوام دەبنەوە 00:01:01.532 --> 00:01:05.295 لە نێوان قەبارە، تێچوو و خێراییەکەیدا. 00:01:05.295 --> 00:01:10.126 وەکو ئێمە، کۆمپیوتەرەکان خاوەنی یادگەی کورت خایەنن بۆ کردارە خێراکان، 00:01:10.126 --> 00:01:13.407 هەروەها خاوەنی یادگەیی درێژخایەنن بۆ پاراستنی هەمیشەیی. 00:01:13.407 --> 00:01:15.277 کاتێک پڕۆگرامێک دەکەیتەوە، 00:01:15.277 --> 00:01:18.950 سیستەمی وەگەڕخەرەکەت بەشێک تەرخان دەکات لە ناو یادگەی ماوە درێژەدا 00:01:18.950 --> 00:01:20.845 بۆ ئەنجامدانی کارەکانی پرۆگرامەکە. 00:01:20.845 --> 00:01:24.392 بۆ نموونە، کاتێک پەنجە لەسەر دوگمەیەک دادەگریت لە جێکەوتەی ووشەیەکدا، 00:01:24.392 --> 00:01:29.536 CPU پەیوەندی بە بەشەکانەوە دەکات بۆ وەرگرتنی بیتەکانی زانیارییەکە. 00:01:29.536 --> 00:01:33.861 هەروەها گۆڕانکارییان تێدا دەکات، یان یەکەیی نوێیان لی بەرهەم دەهێنێت. 00:01:33.861 --> 00:01:38.258 ئەو ماوەیەی ئەمەی تێدا ئەنجام دەدرێت بە ماوەی ناچالاک بوونی یادگە ناودەبرێت. 00:01:38.258 --> 00:01:43.801 بەهۆی ئەوەی دەبێت ڕێنامییەکانی پڕۆگرامەکە بە خێرایی و بەردەوامی جێبەجێ بکرێن 00:01:43.801 --> 00:01:48.563 بۆیە هەموو بەشەکانی یادگەی کورت خایەن بە ئاسانی دەتوانرێت پەیوەندییان پێوە بکردرێت، 00:01:48.563 --> 00:01:51.714 لەبەرئەوە پێی دەڵێن RAM. 00:01:51.714 --> 00:01:55.900 باوترین جۆری ڕام بریتییە لە ڕامی جوڵاو، یان دی ڕام. 00:01:55.900 --> 00:02:00.989 کەواتە هەر خانەیەکی یادگە لە ترانزستەر و کۆکەرەوەی تەوژمی کارەبا پێک دێت 00:02:00.989 --> 00:02:02.987 کە ووزە ئەلیکترۆنییەکان بە کۆگا دەکات، 00:02:02.987 --> 00:02:07.555 سفر واتە هیچ ووزەیەک نییە و یەک واتا ووزە هەیە. 00:02:07.555 --> 00:02:09.167 بەم جۆرە یادگەیە دەوترێت جوڵاو 00:02:09.167 --> 00:02:13.380 لەبەر ئەوەی ووزەیەکی کەم هەڵدەگرێت پێش ئەوەی ووزەکە نەمێنێت، 00:02:13.380 --> 00:02:16.759 بۆیە پێویستی بە ووزە وەرگرتنێکی کاتی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی زانیارییەکان. 00:02:16.759 --> 00:02:20.006 هەرچەندە ئەمە دوا کەوتنێکی کەمە لە ١٠٠ نانۆ چرکەدا 00:02:20.006 --> 00:02:22.651 بەڵام هێشتا بۆ CPUو تازەکان زۆرە، 00:02:22.651 --> 00:02:26.563 بۆیە خەزێنەیەکی بچوکی شارەوەی ناوکی هەیە 00:02:26.563 --> 00:02:28.513 کە لە ڕامی نەگۆڕ درووست کراوە. 00:02:28.513 --> 00:02:31.722 کە لە پێکەوە بەستنی شەش ترانزستەر درووست دەکرێت 00:02:31.722 --> 00:02:33.624 هەروەها پێویستی بە نوێ بوونەوە نییە. 00:02:33.624 --> 00:02:36.779 ئێس ڕام خێراترین جۆری یادگەیە بۆ سیستەمی کۆمپیتەر، 00:02:36.779 --> 00:02:38.680 لەگەڵ ئەوەشدا لە نرخدا گرانترینییانە، 00:02:38.680 --> 00:02:42.414 هەروەها سێ هێندەی DRAM شوێن داگیر دەکات. 00:02:42.414 --> 00:02:46.597 بەڵام RAM و کۆگاکە تەنها دەتوانن داتاکە هەڵبگرن تا ئەو کاتەی ووزەیان تێدایە. 00:02:46.597 --> 00:02:49.625 بۆ ئەوەی داتاکە بمێنێتەوە کاتێک کە ئامێرەکە کوژایەوە، 00:02:49.625 --> 00:02:53.005 ئەوا پێویستە بگوازرێتەوە بۆ ناو کۆگای درێژخایەن، 00:02:53.005 --> 00:02:55.291 کە سێ جۆری هەیە. 00:02:55.291 --> 00:02:57.739 لە کۆگای موگناتیسیدا، کە هەرزانترینییانە، 00:02:57.739 --> 00:03:03.560 زانیارییەکان هەڵدەگیرێن بە شێوەی موگناتیسی لەسەر دیسکێکی بە موگناتیس ڕوپۆش کراو. 00:03:03.560 --> 00:03:07.203 بەهۆی ئەوەی دیسکەکە دەبێت بسووڕێتەوە بۆ ئەوەی بتواندرێت زانیارییەکانی 00:03:07.203 --> 00:03:08.621 سەر دیسکەکە بخوێندرێتەوە، 00:03:08.621 --> 00:03:14.510 ماوەی شارەوەیی بۆ ئەم درایڤانە ١٠٠،٠٠٠ جار هێواش ترە بە بەرواورد بە DRAM. 00:03:14.510 --> 00:03:18.626 لەلایەیکی ترەوە، کۆگای بینراوی وەک دی ڤی دی و Blu-ray 00:03:18.626 --> 00:03:20.621 بەهەمان شێوە دیسکی سوڕاو بەکار دەهێنن، 00:03:20.621 --> 00:03:22.813 بەڵام لەگەڵ ڕووپۆشیکی باریک. 00:03:22.813 --> 00:03:28.029 بیتەکان بە شێوەی خاڵە ڕەش و سپی کۆد کراون و ڕەنگ کراون بۆ ئەوەی بخوێندرێنەوە 00:03:28.505 --> 00:03:31.151 لە کاتێکدا کۆگای بینراو هەرزان و جوڵاون، 00:03:31.151 --> 00:03:34.878 بەڵام گواستنەوەی داتاکان هێواشترە بە بەراورد بە کۆگای موگناتیسی 00:03:34.878 --> 00:03:37.236 هەروەها تواناشی کەمترە. 00:03:37.236 --> 00:03:42.871 نوێترین و خێراترین جۆری یادگەی درێژ خایەن بریتین لە ڕەقە دراڤەکان، 00:03:42.871 --> 00:03:44.025 وەکو فلاش. 00:03:44.025 --> 00:03:45.957 خاوەنی هچ بەشێکی جووڵاو نین، 00:03:45.957 --> 00:03:48.627 لە بری ئەوە، دەروازەیەکی درێژی ترانزستەری هەیە 00:03:48.627 --> 00:03:53.134 کە بیتەکان بە کۆگا دەکات بەهۆی ڕاکێشانیان یان گواستنەوەیان بە هۆی ووزەی ئەلیکترۆنی 00:03:53.134 --> 00:03:56.453 لە نێو پێکهاتە ناوخۆییە تایبەتییەکەیاندا دیزاین کراوە. 00:03:56.453 --> 00:03:59.739 کەواتە تا چەند ئەو ملیۆنان بیتانە ڕاستین؟ 00:03:59.739 --> 00:04:03.463 دێینە سەر باسی میمۆری کۆمپیوتەر وەک پارچەیەکی جێگیر و هەمیشەیی، 00:04:03.463 --> 00:04:06.363 بەڵام لە ڕاستیدا بەخێرایی دادەبەزێت. 00:04:06.363 --> 00:04:09.000 ئەو گەرمییەی کە بەرهەم دێت بە هۆی ئامێرەکە و ژینگەکەی 00:04:09.000 --> 00:04:11.739 دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە هاردەکان، 00:04:11.739 --> 00:04:13.991 ڕەنگەکەش لە بەشی میدیای بینراودا کەم بکاتەوە، 00:04:13.991 --> 00:04:17.115 هەروەها دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی ووزە لە دەروازە گۆڕاوەکاندا. 00:04:17.115 --> 00:04:20.081 ڕەقە درایڤەکان چەند کێشەیەکی تریشیان هەیە. 00:04:20.081 --> 00:04:24.095 چەند جارێک ئاگاداری ترانزستەرەکانی دەروازەی گۆڕاو دەکاتەوە بەمەش لاواز دەبن، 00:04:24.095 --> 00:04:26.705 لە کۆتاییدا لە کار دەکەون. 00:04:26.705 --> 00:04:29.215 زانیارییەکان لەسەر زۆربەیی کۆگاکانی ئێستا 00:04:29.215 --> 00:04:31.958 بۆ ماوەی کەمتر لە ١٠ ساڵ پارێزراون 00:04:31.958 --> 00:04:36.333 زاناکان ئێستا کار لەسەر بەرەو پێشبردنیان دەکەن 00:04:36.333 --> 00:04:38.649 تاکو بیان گەیەنن بە ئاستی کوانتم 00:04:38.649 --> 00:04:40.998 ئەمەش بە هیوای ئەوەی یادگەکان خێراتر کار بکەن، 00:04:40.998 --> 00:04:42.063 و بچووکتر بن 00:04:42.063 --> 00:04:43.609 هەروەها بەهێزتر بن. 00:04:43.609 --> 00:04:49.045 لە ئێستادا، مانەوەی هەتاهەتایی بۆ مرۆڤەکان و کۆمپیوتەرەکان شتێکی ئەستەمە.