1 00:00:06,879 --> 00:00:10,030 لە زۆر ڕووەوە، یادگەمان کەسایەتیمان دادەڕێژن. 2 00:00:10,030 --> 00:00:12,059 یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی ڕابردوومان لەبیر بێت، 3 00:00:12,059 --> 00:00:13,989 فێری شارەزایی زیاتر ببین و بیان پارێزین، 4 00:00:13,989 --> 00:00:16,273 هەروەها پلان بۆ داهاتوو دابنێین. 5 00:00:16,273 --> 00:00:19,916 هەروەها سەبارەت بە کۆمپیوتەرەکان کە وەک پاشکۆی ئێمە ڕۆڵ دەبینن، 6 00:00:19,916 --> 00:00:22,126 یادگەکەیان هەمان ڕۆڵ دەبینێت، 7 00:00:22,126 --> 00:00:23,711 جا گەر فیلمێکی دوو کاتژمێری بێت، 8 00:00:23,711 --> 00:00:25,283 یان فایلێکی دوو وشەیی بێت، 9 00:00:25,283 --> 00:00:27,833 یاخود ڕێنماییەکانی کردنەوەی هەردووکیان بێت، 10 00:00:27,833 --> 00:00:33,372 هەموو شتێک لە یادگەی کۆمپیوتەردا شێوازی بنەڕەتی یەکەیی هەیە کە پێی دەڵێن بیتس، 11 00:00:33,372 --> 00:00:35,846 یان سیستەمی ژمارەیی دووانی. 12 00:00:35,846 --> 00:00:38,387 هەر یەک لەمانە پارێزراون لە خانەکانی یادگەدا 13 00:00:38,387 --> 00:00:42,185 کە دەتوانێت بگۆڕدرێت بۆ دوو بەهای پەسند کراو، 14 00:00:42,185 --> 00:00:44,057 سفر و یەک. 15 00:00:44,057 --> 00:00:47,177 فایل و پڕۆگرامەکان لە ملیۆنان لەم جۆرە بیتانە پێک دێن، 16 00:00:47,177 --> 00:00:50,428 هەمووی کۆکراونەتەوە لە یەکەی جێبەجێکردنی ناوەندیدا، 17 00:00:50,428 --> 00:00:51,746 یان CPU، 18 00:00:51,746 --> 00:00:54,096 کە وەک میشکی کۆمپیوتەر کار دەکات. 19 00:00:54,096 --> 00:00:58,671 لە کاتێکدا ژمارەی بیتەکان پێویستییان بەوەیە کە بەخێرایی گەشەیان پێبدرێت، 20 00:00:58,671 --> 00:01:01,532 دیزاینەرەکانی کۆمپیوتەر ڕووبەڕووی ئاریشەی بەردەوام دەبنەوە 21 00:01:01,532 --> 00:01:05,295 لە نێوان قەبارە، تێچوو و خێراییەکەیدا. 22 00:01:05,295 --> 00:01:10,126 وەکو ئێمە، کۆمپیوتەرەکان خاوەنی یادگەی کورت خایەنن بۆ کردارە خێراکان، 23 00:01:10,126 --> 00:01:13,407 هەروەها خاوەنی یادگەیی درێژخایەنن بۆ پاراستنی هەمیشەیی. 24 00:01:13,407 --> 00:01:15,277 کاتێک پڕۆگرامێک دەکەیتەوە، 25 00:01:15,277 --> 00:01:18,950 سیستەمی وەگەڕخەرەکەت بەشێک تەرخان دەکات لە ناو یادگەی ماوە درێژەدا 26 00:01:18,950 --> 00:01:20,845 بۆ ئەنجامدانی کارەکانی پرۆگرامەکە. 27 00:01:20,845 --> 00:01:24,392 بۆ نموونە، کاتێک پەنجە لەسەر دوگمەیەک دادەگریت لە جێکەوتەی ووشەیەکدا، 28 00:01:24,392 --> 00:01:29,536 CPU پەیوەندی بە بەشەکانەوە دەکات بۆ وەرگرتنی بیتەکانی زانیارییەکە. 29 00:01:29,536 --> 00:01:33,861 هەروەها گۆڕانکارییان تێدا دەکات، یان یەکەیی نوێیان لی بەرهەم دەهێنێت. 30 00:01:33,861 --> 00:01:38,258 ئەو ماوەیەی ئەمەی تێدا ئەنجام دەدرێت بە ماوەی ناچالاک بوونی یادگە ناودەبرێت. 31 00:01:38,258 --> 00:01:43,801 بەهۆی ئەوەی دەبێت ڕێنامییەکانی پڕۆگرامەکە بە خێرایی و بەردەوامی جێبەجێ بکرێن 32 00:01:43,801 --> 00:01:48,563 بۆیە هەموو بەشەکانی یادگەی کورت خایەن بە ئاسانی دەتوانرێت پەیوەندییان پێوە بکردرێت، 33 00:01:48,563 --> 00:01:51,714 لەبەرئەوە پێی دەڵێن RAM. 34 00:01:51,714 --> 00:01:55,900 باوترین جۆری ڕام بریتییە لە ڕامی جوڵاو، یان دی ڕام. 35 00:01:55,900 --> 00:02:00,989 کەواتە هەر خانەیەکی یادگە لە ترانزستەر و کۆکەرەوەی تەوژمی کارەبا پێک دێت 36 00:02:00,989 --> 00:02:02,987 کە ووزە ئەلیکترۆنییەکان بە کۆگا دەکات، 37 00:02:02,987 --> 00:02:07,555 سفر واتە هیچ ووزەیەک نییە و یەک واتا ووزە هەیە. 38 00:02:07,555 --> 00:02:09,167 بەم جۆرە یادگەیە دەوترێت جوڵاو 39 00:02:09,167 --> 00:02:13,380 لەبەر ئەوەی ووزەیەکی کەم هەڵدەگرێت پێش ئەوەی ووزەکە نەمێنێت، 40 00:02:13,380 --> 00:02:16,759 بۆیە پێویستی بە ووزە وەرگرتنێکی کاتی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی زانیارییەکان. 41 00:02:16,759 --> 00:02:20,006 هەرچەندە ئەمە دوا کەوتنێکی کەمە لە ١٠٠ نانۆ چرکەدا 42 00:02:20,006 --> 00:02:22,651 بەڵام هێشتا بۆ CPUو تازەکان زۆرە، 43 00:02:22,651 --> 00:02:26,563 بۆیە خەزێنەیەکی بچوکی شارەوەی ناوکی هەیە 44 00:02:26,563 --> 00:02:28,513 کە لە ڕامی نەگۆڕ درووست کراوە. 45 00:02:28,513 --> 00:02:31,722 کە لە پێکەوە بەستنی شەش ترانزستەر درووست دەکرێت 46 00:02:31,722 --> 00:02:33,624 هەروەها پێویستی بە نوێ بوونەوە نییە. 47 00:02:33,624 --> 00:02:36,779 ئێس ڕام خێراترین جۆری یادگەیە بۆ سیستەمی کۆمپیتەر، 48 00:02:36,779 --> 00:02:38,680 لەگەڵ ئەوەشدا لە نرخدا گرانترینییانە، 49 00:02:38,680 --> 00:02:42,414 هەروەها سێ هێندەی DRAM شوێن داگیر دەکات. 50 00:02:42,414 --> 00:02:46,597 بەڵام RAM و کۆگاکە تەنها دەتوانن داتاکە هەڵبگرن تا ئەو کاتەی ووزەیان تێدایە. 51 00:02:46,597 --> 00:02:49,625 بۆ ئەوەی داتاکە بمێنێتەوە کاتێک کە ئامێرەکە کوژایەوە، 52 00:02:49,625 --> 00:02:53,005 ئەوا پێویستە بگوازرێتەوە بۆ ناو کۆگای درێژخایەن، 53 00:02:53,005 --> 00:02:55,291 کە سێ جۆری هەیە. 54 00:02:55,291 --> 00:02:57,739 لە کۆگای موگناتیسیدا، کە هەرزانترینییانە، 55 00:02:57,739 --> 00:03:03,560 زانیارییەکان هەڵدەگیرێن بە شێوەی موگناتیسی لەسەر دیسکێکی بە موگناتیس ڕوپۆش کراو. 56 00:03:03,560 --> 00:03:07,203 بەهۆی ئەوەی دیسکەکە دەبێت بسووڕێتەوە بۆ ئەوەی بتواندرێت زانیارییەکانی 57 00:03:07,203 --> 00:03:08,621 سەر دیسکەکە بخوێندرێتەوە، 58 00:03:08,621 --> 00:03:14,510 ماوەی شارەوەیی بۆ ئەم درایڤانە ١٠٠،٠٠٠ جار هێواش ترە بە بەرواورد بە DRAM. 59 00:03:14,510 --> 00:03:18,626 لەلایەیکی ترەوە، کۆگای بینراوی وەک دی ڤی دی و Blu-ray 60 00:03:18,626 --> 00:03:20,621 بەهەمان شێوە دیسکی سوڕاو بەکار دەهێنن، 61 00:03:20,621 --> 00:03:22,813 بەڵام لەگەڵ ڕووپۆشیکی باریک. 62 00:03:22,813 --> 00:03:28,029 بیتەکان بە شێوەی خاڵە ڕەش و سپی کۆد کراون و ڕەنگ کراون بۆ ئەوەی بخوێندرێنەوە 63 00:03:28,505 --> 00:03:31,151 لە کاتێکدا کۆگای بینراو هەرزان و جوڵاون، 64 00:03:31,151 --> 00:03:34,878 بەڵام گواستنەوەی داتاکان هێواشترە بە بەراورد بە کۆگای موگناتیسی 65 00:03:34,878 --> 00:03:37,236 هەروەها تواناشی کەمترە. 66 00:03:37,236 --> 00:03:42,871 نوێترین و خێراترین جۆری یادگەی درێژ خایەن بریتین لە ڕەقە دراڤەکان، 67 00:03:42,871 --> 00:03:44,025 وەکو فلاش. 68 00:03:44,025 --> 00:03:45,957 خاوەنی هچ بەشێکی جووڵاو نین، 69 00:03:45,957 --> 00:03:48,627 لە بری ئەوە، دەروازەیەکی درێژی ترانزستەری هەیە 70 00:03:48,627 --> 00:03:53,134 کە بیتەکان بە کۆگا دەکات بەهۆی ڕاکێشانیان یان گواستنەوەیان بە هۆی ووزەی ئەلیکترۆنی 71 00:03:53,134 --> 00:03:56,453 لە نێو پێکهاتە ناوخۆییە تایبەتییەکەیاندا دیزاین کراوە. 72 00:03:56,453 --> 00:03:59,739 کەواتە تا چەند ئەو ملیۆنان بیتانە ڕاستین؟ 73 00:03:59,739 --> 00:04:03,463 دێینە سەر باسی میمۆری کۆمپیوتەر وەک پارچەیەکی جێگیر و هەمیشەیی، 74 00:04:03,463 --> 00:04:06,363 بەڵام لە ڕاستیدا بەخێرایی دادەبەزێت. 75 00:04:06,363 --> 00:04:09,000 ئەو گەرمییەی کە بەرهەم دێت بە هۆی ئامێرەکە و ژینگەکەی 76 00:04:09,000 --> 00:04:11,739 دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە هاردەکان، 77 00:04:11,739 --> 00:04:13,991 ڕەنگەکەش لە بەشی میدیای بینراودا کەم بکاتەوە، 78 00:04:13,991 --> 00:04:17,115 هەروەها دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی ووزە لە دەروازە گۆڕاوەکاندا. 79 00:04:17,115 --> 00:04:20,081 ڕەقە درایڤەکان چەند کێشەیەکی تریشیان هەیە. 80 00:04:20,081 --> 00:04:24,095 چەند جارێک ئاگاداری ترانزستەرەکانی دەروازەی گۆڕاو دەکاتەوە بەمەش لاواز دەبن، 81 00:04:24,095 --> 00:04:26,705 لە کۆتاییدا لە کار دەکەون. 82 00:04:26,705 --> 00:04:29,215 زانیارییەکان لەسەر زۆربەیی کۆگاکانی ئێستا 83 00:04:29,215 --> 00:04:31,958 بۆ ماوەی کەمتر لە ١٠ ساڵ پارێزراون 84 00:04:31,958 --> 00:04:36,333 زاناکان ئێستا کار لەسەر بەرەو پێشبردنیان دەکەن 85 00:04:36,333 --> 00:04:38,649 تاکو بیان گەیەنن بە ئاستی کوانتم 86 00:04:38,649 --> 00:04:40,998 ئەمەش بە هیوای ئەوەی یادگەکان خێراتر کار بکەن، 87 00:04:40,998 --> 00:04:42,063 و بچووکتر بن 88 00:04:42,063 --> 00:04:43,609 هەروەها بەهێزتر بن. 89 00:04:43,609 --> 00:04:49,045 لە ئێستادا، مانەوەی هەتاهەتایی بۆ مرۆڤەکان و کۆمپیوتەرەکان شتێکی ئەستەمە.