ئەم شلەیە دەتوانێت دەست بەجێ خوێنبەربوون بوەستێنێت
-
0:00 - 0:03دەمەوێت وا خەیاڵ بکەن کە ئێوە سەربازن
-
0:03 - 0:05لە مەیدانی جەنگدا ڕادەکەیت.
-
0:05 - 0:07ئێستا، فیشەکێک بەر لاقت کەوت،
-
0:07 - 0:10کە دەبێتە هۆی بڕینی خوێنبەری ڕانت.
-
0:10 - 0:12بوو بە هۆی خوێنبەربوونێکی زۆری بە ئازار
-
0:12 - 0:15کە دەتوانێ بە ماوەی کەمتر لە سێ خولەک
بتکوژێت. -
0:15 - 0:17بە داخەوە، تا ئەو کاتەی پزیشك
-
0:17 - 0:18دەگاتە لات،
-
0:18 - 0:21و پزیشک بە هۆی ئەو کەلوپەلانەی پێیەتی
-
0:21 - 0:23پێنج خولەك یان زیاتری
پێدەچێت تا دەگاتە لات، -
0:23 - 0:26بە بەکارهێنانی پەستان بۆ وەستاندنی
ئەو جۆرە لە خوێنبەربوونە. -
0:26 - 0:28ئێستا، ئەو کێشەیە کێشە گەورەکە نییە
-
0:28 - 0:31بۆ سوپا، بەڵام کێشەیەکی گەورەیە
-
0:31 - 0:34بۆ تەواوی نەخۆشیە باوەکانی
بواری پزیشکی، -
0:34 - 0:37کە لە ڕاستیدا ئێمە چۆن لە برینەکان
دەڕوانین -
0:37 - 0:38چۆن بتوانین بە خێرایی ڕایان بگرین
-
0:38 - 0:41بە شێوەیەک کە کار لەگەڵ لاشەدا بکات؟
-
0:41 - 0:43لە ئێستادا، ئەوەی کە بۆ ماوەی چوار ساڵە
ئیشی لەسەر دەکەم -
0:43 - 0:46بریتیە لە بەدەست هێنانی ماددەیەکی
زیرەکی زیندەیی، -
0:46 - 0:48کە لە ڕاستیدا ئەو ماددانەن کە ئیش دەکەن
-
0:48 - 0:51لەگەڵ لاشە، یارمەتی دەدەن بۆ چاك بوونەوە
-
0:51 - 0:55و یارمەتی برینەکە دەدات بۆ ئەوەی
بە شێوەیەکی ئاسایی چاک ببێتەوە. -
0:55 - 0:59لە ئێستادا، پێش ئەوەی ئەمە بکەین
دەبێت لە نزیکەوە سەیر بکەین -
0:59 - 1:01تا بزانین لاشەی مرۆڤ چۆن ئیش دەکات.
-
1:01 - 1:02هەموو ئەوانەی ئێرە دەزانن
-
1:02 - 1:04کە لەشی مرۆڤ لە خانە دروست بووە.
-
1:04 - 1:07کەواتە خانە بنچینەترین پێکهاتەی ژیانە.
-
1:07 - 1:09بەڵام زۆر خەڵکی ھەیە زیاتر نازانن.
-
1:09 - 1:12بەڵام لە ڕاستیدا دەرکەوت کە
خانەکانی تۆ -
1:12 - 1:15دانراون لەسەر تۆڕێکی ئاڵۆزی ڕیشاڵی،
-
1:15 - 1:16پڕۆتین و شەکر
-
1:16 - 1:18کە ناسراون وەک قاڵبی شانەی پڕ لە خانە.
-
1:18 - 1:20ئێستا، ئی سی ئێم
-
1:20 - 1:23لە ڕاستیدا ئەو تۆڕەیە کە خانەکان بەیەکەوە
ڕادەگرێت لە یەك شوێندا -
1:23 - 1:25پێکهاتەیەك بۆ شانەکان دابین دەکات،
-
1:25 - 1:27بەڵام ماڵێکیش بە خانەکان دەبەخشێت.
-
1:27 - 1:30ڕێدەدات هەست بەو شتانە بکەن
کە ئەنجامی دەدەن، -
1:30 - 1:31لە کوێن، و پێیان دەڵێت
-
1:31 - 1:34چۆن ڕەفتار بکەن.
-
1:34 - 1:36کە دەرکەوتووە
قاڵبی شانە پڕ لە خانەکان -
1:36 - 1:39جیاوازە لە هەر بەشێکی لەش.
-
1:39 - 1:41ئی سی ئێم لەناو پێستم
-
1:41 - 1:43جیاوازە لە ئی سی ئێمی ناو جگەرم
-
1:43 - 1:46و ئی سی ئێم لە ناو بەشە
جیاوازەکانی هەمان ئەندام -
1:46 - 1:48لە ڕاستیدا دەگۆڕێن، لەبەر ئەوە زۆر زەحمەتە
-
1:48 - 1:50بتوانیت بەرهەمێکت هەبێت
-
1:50 - 1:52کاردانەوەی ھەبێت بۆ قاڵبی
شانەی خانە ناوخۆییەکان، -
1:52 - 1:54کە هەمان ئەو شتەیە
کە ئێمە دەمانەوێت بیکەین -
1:54 - 1:57ئێستا، بۆ نموونە، بیر لە
دارستانی باراناوی بکەوە. -
1:57 - 1:59تۆ ساباتێکت هەیە، و بەشی ژێرەوە
-
1:59 - 2:01و زەوی دارستانەکەش.
-
2:01 - 2:03ئێستا، هەموو ئەو بەشانەی دارستانەکە
-
2:03 - 2:04لە ڕووەکی جیاواز پێک دێن،
-
2:04 - 2:07و ئاژەڵی جیاواز کە بە ماڵی
خۆیانیان دادەنێن. -
2:07 - 2:09بەم شێوەیە، قاڵبی شانە پڕ لە خانەکان
-
2:09 - 2:12بە شێوەیەکی سەرسوڕھێنەر جۆراوجۆرە
لە سێ دووریدا. -
2:12 - 2:15لەسەرەوەی ئەوە، قاڵبی شانە پڕ لە خانەکان
-
2:15 - 2:17بەرپرسە لە چاکبوونەوەی گشت برینەکان،
-
2:17 - 2:19بۆیە ئەگەر وایدابنێیت بڕینی لاشە،
-
2:19 - 2:21لە ڕاستیدا دەبێت قاڵبی شانەی
-
2:21 - 2:23پڕ لە خانەی ئاڵۆز بنیاد بنێیتەوە
-
2:23 - 2:25بۆ ئەوەی دووبارە دروستی بکاتەوە.
-
2:25 - 2:27کە لە ڕاستیدا برینێك
-
2:27 - 2:30قاڵبی خانەی شێواوی پڕ خانەیە.
-
2:30 - 2:32ئێستا، لە دوای منەوە وێنەی جوڵاوی
-
2:32 - 2:34قاڵبی شانە پڕ لە خانەکانە.
-
2:34 - 2:37وەك دەیبینن، خانەکانتان لەسەر ئەو
تۆڕە ئاڵۆزە دانراون -
2:37 - 2:39کاتێک دەجوڵێی بەناو شانەکاندا،
-
2:39 - 2:41قاڵبی شانە پڕ لە خانەکان دەگۆڕێن.
-
2:41 - 2:44ئێستا هەموو پارچەکانی تری تەکنەلۆژیا
لە بازاڕەکاندا -
2:44 - 2:47دەتوانن بە نزیکەیی تەنها دوو دووری
بەڕێوە ببەن -
2:47 - 2:49بۆ قاڵبی شانە پڕ لە خانەکان،
-
2:49 - 2:51ئەمەش مانای وایە کە ناگونجێت
-
2:51 - 2:52لەگەڵ شانەکە خۆیدا.
-
2:52 - 2:54کاتێک لە قۆناغی یەک بووم
لە ئێن وای یو، -
2:54 - 2:56توانیم بگەمە ئەو ئەجامەی کە
-
2:56 - 2:59پارچەیەکی بچوک لە پۆلیمەرێکی
وەرگیراو لە ڕووەك -
2:59 - 3:02و مامەڵە کردن لەگەڵی وەک برینێک.
-
3:02 - 3:04گەر خوێنبەربوونێکت هەبوو
لە برینێک وەك لە دواوە دیارە، -
3:04 - 3:07بە تەواوی دەتوانی ئەو ماددەیەی
ئێمەی لەسەر دابنێیت، -
3:07 - 3:09بە هەمان شێوەی خشتی لێگۆ،
-
3:09 - 3:11دەبێت بە لێکچووی شانە ناوخۆییەکە.
-
3:11 - 3:13ئەوە دەگەیەنێت ئەگەر بیخەیتە
سەر جگەر، -
3:13 - 3:15دەگۆڕێت بۆ شتێک کە وەك جگەر بێت،
-
3:15 - 3:16و ئەگەر بیخەیتە سەر پێست،
-
3:16 - 3:18دەگۆڕێت بۆ شتێک کە هەمان شێوەی پێست بێت.
-
3:18 - 3:20کاتێك شلەکە دەخەیتە سەری،
-
3:20 - 3:23لە ڕاستیدا دەبێت بە لێکچووی
شانە ناوخۆییەکە. -
3:23 - 3:27بۆیە ئێستا، ئەمە کۆمەڵێک بەکارهێنانی هەیە،
-
3:27 - 3:30بەڵام لەبنەڕەتدا بیرۆکەکە ئەوەیە،
لە هەرجێیەك بەرهەمەکە دابنێیت، -
3:30 - 3:32دەتوانێت دەست بەجێ ببێ بە لێکچووی شوێنەکە.
-
3:32 - 3:35ئێستا، ئەوە دەمارێکی خوێنبەربووی
وێنە کراوە- -
3:35 - 3:36ئاگادارکردنەوەی
خوێنبەربوون — -
3:36 - 3:38دوو ئەوەندەی پەستانی دەماری مرۆڤە.
-
3:38 - 3:40ئێستا، خوێنبەربوونی وا
زۆر بە ئازارە، -
3:40 - 3:42هەر وەك پێشتر وتم کە لە ڕاستیدا
-
3:42 - 3:44پێنج خولەک یان زیاتری بە پەستانەوە
-
3:44 - 3:46پێویستە بۆ وەستاندنی.
-
3:46 - 3:49ئێستا، ئەو کاتەی کە پێویستمە بۆ ناساندنی
خوێنبەربوونەکە، -
3:49 - 3:51ماددەکەمان دەتوانێت
خوێنبەربوونەکە ڕابگرێت، -
3:51 - 3:53لەبەر ئەوەی کە کار لەگەڵ جەستە دەکات
-
3:53 - 3:55بۆ چارەسەر،
-
3:55 - 3:57بۆیە دەبێتە لێکچووی ئەم پارچە گۆشتە،
-
3:57 - 4:00دوای ئەوە خوێنەکە بەتەواوی دەیناسێتەوە
-
4:00 - 4:03کە ئەمە ڕوودەدات، و فایبرین بەرھەم دێنێت،
-
4:03 - 4:06دەبێتە هۆی دروست بوونی مەیاندنی خوێن
لە ماوەی کەمتر لە ١٠ چرکەدا. -
4:06 - 4:08ئێستا ئەم تەکنەلۆژیایە — سوپاس.
-
4:08 - 4:13(چەپڵە)
-
4:17 - 4:20ئەم تەکنەلۆژیایە، کانوونی دووەم
بۆ پزیشکە ڤێتەرنەریەکان بەردەست دەبێت، -
4:20 - 4:24زۆر بە پەرۆشەوە کار دەکەین بۆ ئەوەی
بگاتە دەستی پزیشکەکانمان، -
4:24 - 4:26لە چەند ساڵی ئایندەدا.
-
4:26 - 4:28بەڵام بەڕاستی، جاڕێکی تر، دەمەوێت
ئێوە خەیاڵ بکەن -
4:28 - 4:30کە سەربازن لە مەیدانی جەنگدا ڕادەکەن.
-
4:30 - 4:32ئێستا، فیشەكێك بەر لاقت کەوت،
-
4:32 - 4:35لەجیاتی خوێنبەربوون بۆ ماوەی سێ خولەك،
-
4:35 - 4:37پارچەیەك لە شلە دەهێنیت
لەناو پشتێنەکەتدا، -
4:37 - 4:39بە دەست داگرتن بەسەریدا،
-
4:39 - 4:40خوێنبەربوونی خۆت دەوەستێنیت
-
4:40 - 4:42بەرەو چاکبونەوە هەنگاو دەنێیت.
-
4:42 - 4:44زۆر سوپاس.
-
4:44 - 4:48(چەپڵە)
- Title:
- ئەم شلەیە دەتوانێت دەست بەجێ خوێنبەربوون بوەستێنێت
- Speaker:
- جۆ لاندۆلینا
- Description:
-
دوورینەوە لە بیر بکە- ڕێگەیەکی باشتر هەیە بۆ داخستنی برینەکان. لەم ئاخاوتنەدا، ھاوەڵی TED جۆ لاندۆلینا باسی داهێنانەکەیمان بۆ دەکات- شلەیەکی پزیشکیە کە دەتوانێت دەست بەجێ خوێنبەر بوونی زۆر بە ئازار بوەستێنێت بەبێ ئەوەی پەستانی بخەیتە سەر. (وێنەی پزیشکی لەگەڵدایە.)
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 05:01
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for This gel can make you stop bleeding instantly | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for This gel can make you stop bleeding instantly | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for This gel can make you stop bleeding instantly | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for This gel can make you stop bleeding instantly | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for This gel can make you stop bleeding instantly |