دەمەوێت وا خەیاڵ بکەن کە ئێوە سەربازن
لە مەیدانی جەنگدا ڕادەکەیت.
ئێستا، فیشەکێک بەر لاقت کەوت،
کە دەبێتە هۆی بڕینی خوێنبەری ڕانت.
بوو بە هۆی خوێنبەربوونێکی زۆری بە ئازار
کە دەتوانێ بە ماوەی کەمتر لە سێ خولەک
بتکوژێت.
بە داخەوە، تا ئەو کاتەی پزیشك
دەگاتە لات،
و پزیشک بە هۆی ئەو کەلوپەلانەی پێیەتی
پێنج خولەك یان زیاتری
پێدەچێت تا دەگاتە لات،
بە بەکارهێنانی پەستان بۆ وەستاندنی
ئەو جۆرە لە خوێنبەربوونە.
ئێستا، ئەو کێشەیە کێشە گەورەکە نییە
بۆ سوپا، بەڵام کێشەیەکی گەورەیە
بۆ تەواوی نەخۆشیە باوەکانی
بواری پزیشکی،
کە لە ڕاستیدا ئێمە چۆن لە برینەکان
دەڕوانین
چۆن بتوانین بە خێرایی ڕایان بگرین
بە شێوەیەک کە کار لەگەڵ لاشەدا بکات؟
لە ئێستادا، ئەوەی کە بۆ ماوەی چوار ساڵە
ئیشی لەسەر دەکەم
بریتیە لە بەدەست هێنانی ماددەیەکی
زیرەکی زیندەیی،
کە لە ڕاستیدا ئەو ماددانەن کە ئیش دەکەن
لەگەڵ لاشە، یارمەتی دەدەن بۆ چاك بوونەوە
و یارمەتی برینەکە دەدات بۆ ئەوەی
بە شێوەیەکی ئاسایی چاک ببێتەوە.
لە ئێستادا، پێش ئەوەی ئەمە بکەین
دەبێت لە نزیکەوە سەیر بکەین
تا بزانین لاشەی مرۆڤ چۆن ئیش دەکات.
هەموو ئەوانەی ئێرە دەزانن
کە لەشی مرۆڤ لە خانە دروست بووە.
کەواتە خانە بنچینەترین پێکهاتەی ژیانە.
بەڵام زۆر خەڵکی ھەیە زیاتر نازانن.
بەڵام لە ڕاستیدا دەرکەوت کە
خانەکانی تۆ
دانراون لەسەر تۆڕێکی ئاڵۆزی ڕیشاڵی،
پڕۆتین و شەکر
کە ناسراون وەک قاڵبی شانەی پڕ لە خانە.
ئێستا، ئی سی ئێم
لە ڕاستیدا ئەو تۆڕەیە کە خانەکان بەیەکەوە
ڕادەگرێت لە یەك شوێندا
پێکهاتەیەك بۆ شانەکان دابین دەکات،
بەڵام ماڵێکیش بە خانەکان دەبەخشێت.
ڕێدەدات هەست بەو شتانە بکەن
کە ئەنجامی دەدەن،
لە کوێن، و پێیان دەڵێت
چۆن ڕەفتار بکەن.
کە دەرکەوتووە
قاڵبی شانە پڕ لە خانەکان
جیاوازە لە هەر بەشێکی لەش.
ئی سی ئێم لەناو پێستم
جیاوازە لە ئی سی ئێمی ناو جگەرم
و ئی سی ئێم لە ناو بەشە
جیاوازەکانی هەمان ئەندام
لە ڕاستیدا دەگۆڕێن، لەبەر ئەوە زۆر زەحمەتە
بتوانیت بەرهەمێکت هەبێت
کاردانەوەی ھەبێت بۆ قاڵبی
شانەی خانە ناوخۆییەکان،
کە هەمان ئەو شتەیە
کە ئێمە دەمانەوێت بیکەین
ئێستا، بۆ نموونە، بیر لە
دارستانی باراناوی بکەوە.
تۆ ساباتێکت هەیە، و بەشی ژێرەوە
و زەوی دارستانەکەش.
ئێستا، هەموو ئەو بەشانەی دارستانەکە
لە ڕووەکی جیاواز پێک دێن،
و ئاژەڵی جیاواز کە بە ماڵی
خۆیانیان دادەنێن.
بەم شێوەیە، قاڵبی شانە پڕ لە خانەکان
بە شێوەیەکی سەرسوڕھێنەر جۆراوجۆرە
لە سێ دووریدا.
لەسەرەوەی ئەوە، قاڵبی شانە پڕ لە خانەکان
بەرپرسە لە چاکبوونەوەی گشت برینەکان،
بۆیە ئەگەر وایدابنێیت بڕینی لاشە،
لە ڕاستیدا دەبێت قاڵبی شانەی
پڕ لە خانەی ئاڵۆز بنیاد بنێیتەوە
بۆ ئەوەی دووبارە دروستی بکاتەوە.
کە لە ڕاستیدا برینێك
قاڵبی خانەی شێواوی پڕ خانەیە.
ئێستا، لە دوای منەوە وێنەی جوڵاوی
قاڵبی شانە پڕ لە خانەکانە.
وەك دەیبینن، خانەکانتان لەسەر ئەو
تۆڕە ئاڵۆزە دانراون
کاتێک دەجوڵێی بەناو شانەکاندا،
قاڵبی شانە پڕ لە خانەکان دەگۆڕێن.
ئێستا هەموو پارچەکانی تری تەکنەلۆژیا
لە بازاڕەکاندا
دەتوانن بە نزیکەیی تەنها دوو دووری
بەڕێوە ببەن
بۆ قاڵبی شانە پڕ لە خانەکان،
ئەمەش مانای وایە کە ناگونجێت
لەگەڵ شانەکە خۆیدا.
کاتێک لە قۆناغی یەک بووم
لە ئێن وای یو،
توانیم بگەمە ئەو ئەجامەی کە
پارچەیەکی بچوک لە پۆلیمەرێکی
وەرگیراو لە ڕووەك
و مامەڵە کردن لەگەڵی وەک برینێک.
گەر خوێنبەربوونێکت هەبوو
لە برینێک وەك لە دواوە دیارە،
بە تەواوی دەتوانی ئەو ماددەیەی
ئێمەی لەسەر دابنێیت،
بە هەمان شێوەی خشتی لێگۆ،
دەبێت بە لێکچووی شانە ناوخۆییەکە.
ئەوە دەگەیەنێت ئەگەر بیخەیتە
سەر جگەر،
دەگۆڕێت بۆ شتێک کە وەك جگەر بێت،
و ئەگەر بیخەیتە سەر پێست،
دەگۆڕێت بۆ شتێک کە هەمان شێوەی پێست بێت.
کاتێك شلەکە دەخەیتە سەری،
لە ڕاستیدا دەبێت بە لێکچووی
شانە ناوخۆییەکە.
بۆیە ئێستا، ئەمە کۆمەڵێک بەکارهێنانی هەیە،
بەڵام لەبنەڕەتدا بیرۆکەکە ئەوەیە،
لە هەرجێیەك بەرهەمەکە دابنێیت،
دەتوانێت دەست بەجێ ببێ بە لێکچووی شوێنەکە.
ئێستا، ئەوە دەمارێکی خوێنبەربووی
وێنە کراوە-
ئاگادارکردنەوەی
خوێنبەربوون —
دوو ئەوەندەی پەستانی دەماری مرۆڤە.
ئێستا، خوێنبەربوونی وا
زۆر بە ئازارە،
هەر وەك پێشتر وتم کە لە ڕاستیدا
پێنج خولەک یان زیاتری بە پەستانەوە
پێویستە بۆ وەستاندنی.
ئێستا، ئەو کاتەی کە پێویستمە بۆ ناساندنی
خوێنبەربوونەکە،
ماددەکەمان دەتوانێت
خوێنبەربوونەکە ڕابگرێت،
لەبەر ئەوەی کە کار لەگەڵ جەستە دەکات
بۆ چارەسەر،
بۆیە دەبێتە لێکچووی ئەم پارچە گۆشتە،
دوای ئەوە خوێنەکە بەتەواوی دەیناسێتەوە
کە ئەمە ڕوودەدات، و فایبرین بەرھەم دێنێت،
دەبێتە هۆی دروست بوونی مەیاندنی خوێن
لە ماوەی کەمتر لە ١٠ چرکەدا.
ئێستا ئەم تەکنەلۆژیایە — سوپاس.
(چەپڵە)
ئەم تەکنەلۆژیایە، کانوونی دووەم
بۆ پزیشکە ڤێتەرنەریەکان بەردەست دەبێت،
زۆر بە پەرۆشەوە کار دەکەین بۆ ئەوەی
بگاتە دەستی پزیشکەکانمان،
لە چەند ساڵی ئایندەدا.
بەڵام بەڕاستی، جاڕێکی تر، دەمەوێت
ئێوە خەیاڵ بکەن
کە سەربازن لە مەیدانی جەنگدا ڕادەکەن.
ئێستا، فیشەكێك بەر لاقت کەوت،
لەجیاتی خوێنبەربوون بۆ ماوەی سێ خولەك،
پارچەیەك لە شلە دەهێنیت
لەناو پشتێنەکەتدا،
بە دەست داگرتن بەسەریدا،
خوێنبەربوونی خۆت دەوەستێنیت
بەرەو چاکبونەوە هەنگاو دەنێیت.
زۆر سوپاس.
(چەپڵە)