Return to Video

ئەگەر ئاو نەخۆیتەوە چی ڕوودەدات. میا ناکامولی

  • 0:07 - 0:09
    لە ڕاستیدا ئاو لە ھەموو شوێنێك ھەیە
  • 0:09 - 0:11
    لە زەوی شێدار و بەفری سەر لوتكەی شاخ
  • 0:11 - 0:14
    ھەتا خانەكانی ناو بەشەكانی جەستەشمان
  • 0:14 - 0:16
    بە گوێرەی ھۆكارەكانی وەك شوێن
  • 0:16 - 0:17
    چەوری كۆكراوە،
  • 0:17 - 0:18
    تەمەن،
  • 0:18 - 0:19
    و ڕەگەز،
  • 0:19 - 0:24
    تێكرای جەستەی مڕۆڤ لە سەدا ٥٥- ٦٠ ی ئاوە
  • 0:24 - 0:27
    لە كاتی سكپری،
    كۆڕپەكان لە ناو كیسەیەك ئاون
  • 0:27 - 0:32
    ھەبوونی ئاو بە ڕێژەی سەدا ٧٥،
    كۆرپەكان وەك ماسیەكان مەلە دەکەن.
  • 0:32 - 0:37
    ئەم پێکهاتە پر ئاوە لە یەكەم ڕۆژی لە
    دایكبوونی کۆرپە بۆ ڕێژەی سەدا ٦٥ كەم دەبێەوە.
  • 0:37 - 0:40
    كەواتە ئاو چ ڕۆلێك دەبینێت لە جەستەماندا
  • 0:40 - 0:44
    و بڕی چەند ئاومان پێویستە بۆ خواردنەوە
    بۆ ئەوەی بە تەندروست بمێنینەوە؟
  • 0:44 - 0:49
    ئاو لە جەستەماندا ڕێگەی خۆش دەكات
    بۆ چەرو كردن و ھێوركردنەوەی جومگەكان،
  • 0:49 - 0:50
    ڕێکخستنی پلەی گەرمی،
  • 0:50 - 0:54
    و گەشەكردنی مێشك و دڕكەپەتك.
  • 0:54 - 0:56
    ئاو تەنھا لە خوێنماندا نییە.
  • 0:56 - 1:01
    سێ بەشی مێشك و دڵی گەنجێك لە ئاو پێك دێت.
  • 1:01 - 1:04
    ئەم بڕەش ھاوتایە بە شێداری لە مۆزێك.
  • 1:04 - 1:08
    سییەكانیش ھاوتان لەگەڵ سێوێك
    کە بە ڕێژەی سەدا ٨٣ ئاوی تێدایە.
  • 1:08 - 1:14
    و ھەتا ئێكسەكانی مڕۆڤ كە بە
    ڕواڵەت وشكن لە سەدا ٣١ لە ئاو پێك دێن.
  • 1:14 - 1:16
    ئەگەر ئێمە لە بنەڕەتدا
    لە ئاو درووست بووبین،
  • 1:16 - 1:17
    بە ئاو دەورە درابین،
  • 1:17 - 1:20
    كەواتە بۆچی هێشتا پێویستیمان بە
    خواردنەوەی بڕێكی زیاتری ئاوە؟
  • 1:20 - 1:24
    باشە، ھەموو ڕۆژێك دوو بۆ
    سێ لیتر لە ڕێگەی ئارەقەمان،
  • 1:24 - 1:25
    میزکردن،
  • 1:25 - 1:26
    و پیسایی كردن،
  • 1:26 - 1:28
    تەنانەت لە ڕێگەی ھەناسەدانیشەوە
    لە دەست دەدەین.
  • 1:28 - 1:31
    لە كاتێكدا ئەم ھۆكارانە بۆ مانەوەمانە،
  • 1:31 - 1:33
    ئێمە دەبێت قەرەبووی لە
    دەستدانی ئەو شلەمەنییە بكەینەوە.
  • 1:33 - 1:38
    ھێشتنەوەی ئاستی پاڕسەنگی ئاو
    لە بنەڕەتدا بۆ ئەوەیە لە وشكبوونەوە
  • 1:38 - 1:40
    یان لە زۆر خواردنەوەی ئاو دەپارێزێت،
  • 1:40 - 1:43
    ھەردوو حاڵەت دەتوانن كاریگەری خراپ
    بە گشتی لەسەر تەندروستی دروست دەكەن.
  • 1:43 - 1:45
    لە یەکەم پشکنینی کەمی ئاستی ئاودا،
  • 1:45 - 1:48
    ھەستە ئەندامەكانی ناو مێشك
  • 1:48 - 1:51
    ھۆرمۆنی ئەنتیدایڕێتیك>
  • 1:51 - 1:54
    كاتێك ئەمە بە گورچیلەكان دەگات،
    كەناڵی ئاو درووست دەكات،
  • 1:54 - 2:00
    بە تایبەتی ئەو كەناڵانەی كە دەتوانن
    خوێن ھەڵبمژن و بڕێكی زۆرتر ئاو بپارێزن،
  • 2:00 - 2:03
    دواتر چڕ دەبێتەوە بۆ میزێكی ڕەنگ تۆخ.
  • 2:03 - 2:07
    بەمەش وشكبوونەوەی جەستە دەبێتە
    ھۆی كەمبوونەوەی توانای جەستە و
  • 2:07 - 2:08
    باری دەروونی،
  • 2:08 - 2:09
    شێداری پێست
  • 2:09 - 2:10
    و بەرزە پەستانی خوێن
  • 2:10 - 2:13
    ھەروەھا كەمبوونەوەی توانای مێشك.
  • 2:13 - 2:17
    مێشكی وشبووەوە بە ئەستەم
    كار دەكات
  • 2:17 - 2:19
    بە بەراورد بە مێشكێكی ئاسایی،
  • 2:19 - 2:23
    و ھەتا كرژبوونی كاتیش
    بەھۆی كەمی ئاوەوە ڕوودەدات.
  • 2:23 - 2:26
    زۆر خواردنەوەی ئاو،
    یان كەمی پەیتی سودیۆم،
  • 2:26 - 2:31
    بەھۆی زیاد خواردنەوەی ئاو
    لە ماوەیەكی كەمدا تووش دەبێت
  • 2:31 - 2:33
    وەرزشوانەكان زۆر جار زیان
    لێكەوتووی زۆر ئاوخواردنەوەن
  • 2:33 - 2:37
    بەھۆی ئەو ئاڵۆزیەی لە ڕێكی ئاستی ئاو دا
  • 2:37 - 2:39
    لە باری فیزیایی دا ھەیە.
  • 2:39 - 2:44
    تەزووی كارەبای مێشكە وشكبوونەوەكە
    دەردانی ھۆرمۆنی ئەنتیدایەرتیك كارا دەكات،
  • 2:44 - 2:49
    مێشكی پڕ لە ئاو ھێواش دەبێتەوە،
    یان لە كاردەكەوێت، دەچێتە ناو خوێن.
  • 2:49 - 2:52
    سۆدیوم شیبوونەوەی كارەبایی
    لە ناو جەستەمان بەسەر دادێت و ڕوون دەبێت،
  • 2:52 - 2:54
    دەبێتە ھۆی ئاوسانی خانەكان.
  • 2:54 - 2:56
    لە حاڵەتە دژوارەكاندا
  • 2:56 - 3:00
    گورچیلەکان ناتوانن فریایی
    زۆری ڕێژەی ئاوی ناو میز بکەون.
  • 3:00 - 3:02
    پاشان سستی ئاو ڕوودەداتK
  • 3:02 - 3:04
    لەوانەیە ببێتە ھۆی ژانەسەرK
  • 3:04 - 3:05
    ڕشانەوە،
  • 3:05 - 3:08
    و، لە ھەندێك حاڵەتدا،
    دڵە كوتێ یان مردن ڕوودەدات.
  • 3:08 - 3:10
    بەڵام ئەوە بارودۆخێكی زۆر سەختە.
  • 3:10 - 3:12
    لە كاتی ئاسایی ڕۆژانەدا،
  • 3:12 - 3:16
    ڕیکخستنی سیستەمی ھاوسەنگی خواردنەوەی
    بڕێکی باشی ئاو بە ئاسانی ڕێك دەخرێت
  • 3:16 - 3:20
    بۆ ئەوانەمان كە ئاوی پاك بۆ
    خواردنەوە بەكار دەھێنین.
  • 3:20 - 3:24
    ماوەیەكی زۆرە، توێژەرەكان دەڵێن پێویستە
    ھەشت پەرداخ ئاو لە ڕۆژێكدا بخۆینەوە.
  • 3:24 - 3:26
    ئەم خەمڵاندنە گۆڕانكاریەكی
    كەمی بەسەر داھاتووە.
  • 3:26 - 3:30
    ئێستا، ھاوڕاییەك ھەیە لەسەر بڕی
    ئەو ئاوەی پێویستە بوخورێتەوە
  • 3:30 - 3:33
    بەندە لەسەر كێش و ژینگەی دەوروبەرمان.
  • 3:33 - 3:40
    ئامۆژگاری بۆ پیاوان ڕۆژانە
    لە نێوان ٢.٥-٣.٧ لتر ئاو بخۆنەوە،
  • 3:40 - 3:43
    و ژنانیش ٢- ٢.٧ لیتر ئاو بخۆنەوە،
  • 3:43 - 3:46
    ئەم ڕێژەیە كار دەكاتە سەر تەندروستی باش،
  • 3:46 - 3:47
    پر وزە،
  • 3:47 - 3:48
    تەمەن،
  • 3:48 - 3:49
    یان پلەی گەرمی جەستەمان.
  • 3:49 - 3:52
    لە كاتێكدا ئاو باشترین
    و تەندروسترین پێكھاتەیە
  • 3:52 - 3:53
    بەڵام خواردنەوەكانی تر (جگە لە ئاو
  • 3:53 - 3:56
    ھەتا خواردنەوەكانی كافاینیان
    تێدایە وەك چاو و قاوە،
  • 3:56 - 3:57
    قەرەبووی كەمی ئاو لە لەش دەكەنەوە،
  • 3:57 - 4:02
    و ئاو لە خواردنی ڕۆژانە پێنج لە سەر
    یەکی پێویستی ئاوی ڕۆژانەمان دابین دەكات.
  • 4:02 - 4:04
    میوەكان و سەوزەكانی وەك شاتوو،
  • 4:04 - 4:05
    ئارو،
  • 4:05 - 4:09
    ھەتا بڕوكلیش بە
    ڕێژەی سەدا ٩٠ لە ئاو پێک دێت،
  • 4:09 - 4:14
    جگە لە ئاو دەتوانن كاربۆھێدرات و
    كانزا بە سودەكانیش بە جەستە ببەخشن
  • 4:14 - 4:17
    خواردنەوەی ئاو بۆ ماوەیەكی
    زۆر سوودی درێژخایەنی هەیە.
  • 4:17 - 4:22
    توێژینەوەكان جەخت دەكەنەوە ئاو خواردنەوەی باش
    لە جەلتەی مێشك دەتپارێزێت،
  • 4:22 - 4:23
    ڕێژەی شەكر لە خوێن ڕێك دەخات،
  • 4:23 - 4:28
    و تووشبوون بە جۆرەكانی
    شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.
  • 4:28 - 4:32
    هەر چیەک بێت، خواردنەوەی بڕێكی
    باشی شلەمەنی گۆڕانكاری زۆر لە
  • 4:32 - 4:33
    لە ھەستمان،
  • 4:33 - 4:34
    بیركردنەوەمان،
  • 4:34 - 4:36
    و كاری ڕۆژانەمان درووست دەکات.
Title:
ئەگەر ئاو نەخۆیتەوە چی ڕوودەدات. میا ناکامولی
Speaker:
میا ناکامولی
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:

http://ed.ted.com/lessons/what-would-happen-if-you-didn-t-drink-water-mia-nacamulli

لە ڕاستیدا ئاو لە ھەموو شوێنێك ھەیە. تێكرای جەستەی مڕۆڤ لە سەدا ٥٥- ٦٠ ی ئاوە. کەواتە ڕۆڵی لە جەستەمان چییە؟ و بۆ ئەوەی تەدروست بین، پێستە ڕۆژانە چەند ئاو بخۆینەوە؟ میا ناکامولی باسی سودە تەندروستیەکانی ئاو خواردنەوە دەکات.

وانەکە لەلایەن میا ناکامولی ئامادە کراوە و ئەنیمەیشنەکەش لە لایەن کریس بیشۆپ ئامادەکراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:52

Kurdish subtitles

Revisions