چۆن مۆبایلە زیرەکەکەت شوێنەکەت دیاریدەکات؟ ویڵتن ئێڵ. ڤێرگۆ
-
0:07 - 0:10چۆن مۆبایلە زیرەکەکەت دەزانێت
بە تەواوەتی تۆ لەکوێی؟ -
0:10 - 0:14وەڵامەکە ١٢٠٠٠ میل لەسەر
سەرتەوە شاردراوەتەوە -
0:14 - 0:18لە مانگێکی دەستکردی خولدار کە پارێزگاری
لە کات دەکات بە لێدانی کاتژمێرێکی -
0:18 - 0:21گەردیلەیی کە ووزەدارە بە بڕێکی میکانیکی.
-
0:21 - 0:22ئۆف.
-
0:22 - 0:24با ڕوونی بکەینەوە.
-
0:24 - 0:29سەرەتا، بۆچی زۆر گرینگە بزانیت
لەسەر مانگە دەستکردەکە کاتژمێر چەندە -
0:29 - 0:32لە کاتێکدا شوێن ئەو شتەیە
کە ئێمە گرینگی پێ دەدەین؟ -
0:32 - 0:34یەکەم شت مۆبایلەکەت پێویستە دیاری بکرێت
-
0:34 - 0:38کە چەند لە مانگە دەستکردەکەوە دوورە.
-
0:38 - 0:41هەر مانگێکی دەستکرد هەمیشە ئاماژە
ڕادیۆییەکان بڵاو دەکاتەوە -
0:41 - 0:46کە بە خێرای ڕووناکی بە ناو بۆشایی ئاسماندا
بۆ مۆبایلەکەت گەشت دەکات. -
0:46 - 0:49لە کاتی گەشتنی، مۆبایلەکەت ئاماژەکە
تۆماردەکات -
0:49 - 0:52و بەکاری دەهێنێت بۆ لێکدانەوەی دووری
لە مانگە دەست کردەکەوە -
0:52 - 0:58بە بەکارهێنانی هاوکێشەیەکی،
سادە، دووری= c x کات، -
0:58 - 1:03کە c خێرایی ڕووناکییە و کات بریتیە
لەوەی ئاماژەکە بە چەند گەشت دەکات. -
1:03 - 1:04بەڵام کێشەیەك هەیە.
-
1:04 - 1:06ڕووناکی بە شێوەیەکی
باوەڕ پێنەکراو خێرایە -
1:06 - 1:10ئەگەر ئێمە تەنها بتوانین لێک دانەوەی
کات بکەین بۆ نزیکترین چرکە، -
1:10 - 1:13هەموو شوێنێك لەسەر زەوی،
و زۆر دوور زەویەوەش، -
1:13 - 1:16وا دەردەکەوێت کە هەمان دووریان
لە مانگە دەست کردەکەوە هەبێت. -
1:16 - 1:20کەواتە بۆ لێک دانەوەی ئەو دووریە
لە ماوەی کەمتر لە دەیان پێ، -
1:20 - 1:24پێویستمان بە باشترین کاتژمێرە
کە تا ئێستا درووست کرابێت. -
1:24 - 1:28کاتژمێری گەردیلەیی، هەندێكیان زۆر وردن
-
1:28 - 1:31ئەوانەی کە چرکەیەك زیاد و کەم ناکەن
-
1:31 - 1:36تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەی ٣٠٠ ملیۆن ساڵی
داهاتووش کار بکات. -
1:36 - 1:39کاتژمێری گەردیلەیی بەهۆی
بڕی فیزیایی کاردەکات. -
1:39 - 1:42هەموو کاتژمێرێك پێویستە تێکڕای
دووبارە بوونەوەی نەگۆڕی هەبێت. -
1:42 - 1:45بە وشەی تر، کاتژمێر دەبێت هەندێك
کاری دووبارە بوونەوە جێبەجێ بکات -
1:45 - 1:49بۆ دیاریکردنی زیادبوونی یەکسانی لە کاتدا.
-
1:49 - 1:53هەر وەکو کاتژمێری باپیرە کە
پشت بە جۆلانەیەکی نەگۆڕ دەبەستێت -
1:53 - 1:56بۆ دواوە و بۆ پێشەوەی پەندۆڵێك لە ژێر
کاریگەری هێزی کێش کردنی زەوی، -
1:56 - 1:58چرکە چرکی کاتژمێرێکی ناوەکی
-
1:58 - 2:03لە ڕێی گواستنەوەی لە نێوان دوو ئاستی
ووزەی گەردیلە درێژەی پێ دەدرێت. -
2:03 - 2:06لێرەوە بڕی وزەی فیزیایی کار دەکات.
-
2:06 - 2:09بڕی میکانیکی دەڵێت
کە گەردیلەکان ووزە هەڵدەگرن، -
2:09 - 2:13بەڵام ئەوان ناتوانن هەر بڕێکی
هەڕەمەکی بەکاربهێنن. -
2:13 - 2:18لەبری ئەوە، وزەی گەردیلە کورت دەکرێتەوە
بۆ کۆمەڵەیەکی ورد لە ئاستەکان. -
2:18 - 2:20ئێمە بەوە دەڵێین بڕ.
-
2:20 - 2:24بە لێکچوونێکی سادە، بیر لە لێخوڕینی
ئۆتۆمبێل بکەوە لە ڕێگەیەکی خێرا. -
2:24 - 2:26تاکو خێراییەکەت زیاد بکەیت،
-
2:26 - 2:32ئاساییانە بە بەردەوامی پیایدا دەڕۆی، بڵێ
٢٠ میل/ كاتژمێرێك بەرز بێتەوە بۆ ٧٠میل. -
2:32 - 2:35ئێستا ئەگەر تۆ ئۆتۆمبێلێکی
بە بڕی ناوەکیت هەبێت، -
2:35 - 2:38لە هێڵێکی باودا خێرا لێناخوڕیت.
-
2:38 - 2:44لە بری ئەوە، تۆ بەپەلە لە خێراییەکەوە بۆ
دواتر، بازدەدەیت یان تێ دەپەڕیت. -
2:44 - 2:49بۆ سەرچاوەیەکی ووزە، کاتێك تێپەڕینەکە
ڕوودەدات لە ئاستی وزەیەکەوە بۆ یەکێکی تر، -
2:49 - 2:50بڕی میکانیکی دەڵێت
-
2:50 - 2:55کە جیاوازی ووزە یەکسانە بە تێکڕای
دووبارە بوونەوەی تایبەتمەند، -
2:55 - 2:57لە ڕێی نەگۆڕێك لێک دەدرێت،
-
2:57 - 3:03لەو شوێنەی کە گۆڕان لە ووزە یەکسانە بە
ژمارەیەك، پێی دەگوترێت نەگۆڕی پلانک، -
3:03 - 3:05دووبارە بوونەوەکان لێک دەدات.
-
3:05 - 3:10دووبارە بوونەوەی تایبەتمەند ئەوەیە کە ئێمە
پێویستمانە بۆ دروست کردنی کاتژمێرەکەمان. -
3:10 - 3:16مانگە دەست کردەکانیGPS پشت بە گەردیلەکانی
سێزیوم و روبیدیوم دەبەستێت وەك پێوانەی -
3:16 - 3:19دووبارە بوونەوە. لە باری سێزیوم ١٣٣،
-
3:19 - 3:29دووبارە بوونەوەی کاتژمێری تایبەتمەند
٩,١٩٢,٦٣١,٧٧٠.هێرتزە -
3:29 - 3:32ئەوە ٩ بلیۆن خولە لە چرکەیەكدا.
-
3:32 - 3:34ئەوە بە ڕاستی کاتژمێرێکی خێرایە.
-
3:34 - 3:36گرینگ نییە کاتژمێرچیەك چەند کارامە دەبێت،
-
3:36 - 3:38هەموو پەندۆڵێك، هەوا بەرزکەرەوەی میکانیکی
-
3:38 - 3:43و کریستاڵی کوارتز دەلەرنەوە بە دووبارە
بوونەوەیەکی کەمێك جیاواز. -
3:43 - 3:47هەر چۆنێك بێت، هەموو گەردیلەیەکی
سێزیوم ١٣٣ لە گەردووندا -
3:47 - 3:51لە هەمان تێکڕای دووبارە بوونەوەی
تەواودا و دەسووڕێنەوە. -
3:51 - 3:53کەواتە سوپاس بۆ کاتژمێری گەردیلەیی.
-
3:53 - 3:57ئێمە دەتوانین بە وردی کات بخوێنینەوە
لەناو ١ بلیۆن چرکە، -
3:57 - 4:02و کێشان و پێوانەیەکی زۆر وردی
دووری لەو مانگە دەستکردەکەوە. -
4:02 - 4:07با ئەو ڕاستیە پشتگوێ بخەین کە
تۆ بە دڵنیایەوە لەسەر زەویت. -
4:07 - 4:10ئێمە ئێستا دەزانین کە تۆ لە دووریەکی
جێگیر دایت لە مانگە دەستکردەکەوە. -
4:10 - 4:13بە مانایەکی دیکە، تۆ لە شوێنێک
لەسەر ڕووکەشی تەنێکی گۆییت -
4:13 - 4:16لە ناوەندێكە لە دەوروبەری مانگی دەستکرد.
-
4:16 - 4:18دووریەکەت لەگەڵ مانگێکی
دەستکردی تر پێوانە بکە -
4:18 - 4:21و تۆ تێکەڵکێشانی تەنی گۆیی
دیکە بەدەست دێنیت. -
4:21 - 4:22بەردەوام
ئەنجامی بدە، -
4:22 - 4:24و تەنها بە چوار هەوڵداندا
-
4:24 - 4:27و کەمێك ڕاستکردنەوە بە بەکارهێنانی
بیردۆزی ڕێژەییانەی ئەنیشتاین، -
4:27 - 4:34دەتوانیت شوێنەکەت دیاری بکەیت
بۆ خاڵێكی تەواو لە گەردووندا. -
4:34 - 4:35کەواتە ئەوە هەموو ئەوەیە کە
-
4:35 - 4:38پێویستە: تۆڕی مانگی دەستکرد
بە بلیۆنان دۆلار، -
4:38 - 4:40گەردیلەی سێزیومی خولاوە،
-
4:40 - 4:41بڕی میکانیکی،
-
4:41 - 4:42ڕێژەییانە،
-
4:42 - 4:43مۆبایلی زیرەك،
-
4:43 - 4:46و تۆ.
-
4:46 - 4:47کێشە نییە.
- Title:
- چۆن مۆبایلە زیرەکەکەت شوێنەکەت دیاریدەکات؟ ویڵتن ئێڵ. ڤێرگۆ
- Speaker:
- ویڵتن ئێڵ. ڤێرگۆ
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە سەیر بکە: http://ed.ted.com/lessons/how-does-your-smartphone-know-your-location-wilton-l-virgo
بەرنامەی دیاری کردنی شوێن GPS لە سەر مۆبایلە زیرەکەکانتان دەکرێت زۆر یارمەتیدەر بێت لە کاتی گەشت کردندا یان لەکاتی دۆزینەوەی ئاهەنگە نزیکەکان. بەڵام چۆن مۆبایلە زیرەکەکەت دەزانێت تۆ لەکوێی؟ ویڵتن ئێڵ. ڤێرگۆ بۆمان ڕوون دەکاتەوە کە چۆن وەڵامەکە ١٢٠٠٠ میل لەسەر سەرتەوە شاردراوەتەوە، لە مانگێکی دەستکردی خولدار کە پارێزگاری لە کات دەکات بە لێدانی کاتژمێرێکی گەردیلەیی کە ووزەدارە بە بڕێکی میکانیکی.
وانەیەک لەلایەن ویڵتن ئێڵ. ڤێرگۆ، ئەنیمەیشن لەلایەن نیک هیڵدیچ.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:04
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How does your smartphone know your location? | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for How does your smartphone know your location? | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for How does your smartphone know your location? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How does your smartphone know your location? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How does your smartphone know your location? |