1 00:00:06,760 --> 00:00:10,453 چۆن مۆبایلە زیرەکەکەت دەزانێت بە تەواوەتی تۆ لەکوێی؟ 2 00:00:10,453 --> 00:00:13,756 وەڵامەکە ١٢٠٠٠ میل لەسەر سەرتەوە شاردراوەتەوە 3 00:00:13,756 --> 00:00:18,229 لە مانگێکی دەستکردی خولدار کە پارێزگاری لە کات دەکات بە لێدانی کاتژمێرێکی 4 00:00:18,229 --> 00:00:21,406 گەردیلەیی کە ووزەدارە بە بڕێکی میکانیکی. 5 00:00:21,406 --> 00:00:22,436 ئۆف. 6 00:00:22,436 --> 00:00:24,425 با ڕوونی بکەینەوە. 7 00:00:24,425 --> 00:00:29,121 سەرەتا، بۆچی زۆر گرینگە بزانیت لەسەر مانگە دەستکردەکە کاتژمێر چەندە 8 00:00:29,121 --> 00:00:32,149 لە کاتێکدا شوێن ئەو شتەیە کە ئێمە گرینگی پێ دەدەین؟ 9 00:00:32,149 --> 00:00:34,359 یەکەم شت مۆبایلەکەت پێویستە دیاری بکرێت 10 00:00:34,359 --> 00:00:37,696 کە چەند لە مانگە دەستکردەکەوە دوورە. 11 00:00:37,696 --> 00:00:40,883 هەر مانگێکی دەستکرد هەمیشە ئاماژە ڕادیۆییەکان بڵاو دەکاتەوە 12 00:00:40,883 --> 00:00:45,762 کە بە خێرای ڕووناکی بە ناو بۆشایی ئاسماندا بۆ مۆبایلەکەت گەشت دەکات. 13 00:00:45,762 --> 00:00:48,562 لە کاتی گەشتنی، مۆبایلەکەت ئاماژەکە تۆماردەکات 14 00:00:48,562 --> 00:00:51,753 و بەکاری دەهێنێت بۆ لێکدانەوەی دووری لە مانگە دەست کردەکەوە 15 00:00:51,753 --> 00:00:57,717 بە بەکارهێنانی هاوکێشەیەکی، سادە، دووری= c x کات، 16 00:00:57,717 --> 00:01:03,085 کە c خێرایی ڕووناکییە و کات بریتیە لەوەی ئاماژەکە بە چەند گەشت دەکات. 17 00:01:03,085 --> 00:01:04,336 بەڵام کێشەیەك هەیە. 18 00:01:04,336 --> 00:01:06,238 ڕووناکی بە شێوەیەکی باوەڕ پێنەکراو خێرایە 19 00:01:06,238 --> 00:01:09,640 ئەگەر ئێمە تەنها بتوانین لێک دانەوەی کات بکەین بۆ نزیکترین چرکە، 20 00:01:09,640 --> 00:01:12,950 هەموو شوێنێك لەسەر زەوی، و زۆر دوور زەویەوەش، 21 00:01:12,950 --> 00:01:16,102 وا دەردەکەوێت کە هەمان دووریان لە مانگە دەست کردەکەوە هەبێت. 22 00:01:16,102 --> 00:01:20,375 کەواتە بۆ لێک دانەوەی ئەو دووریە لە ماوەی کەمتر لە دەیان پێ، 23 00:01:20,375 --> 00:01:24,168 پێویستمان بە باشترین کاتژمێرە کە تا ئێستا درووست کرابێت. 24 00:01:24,168 --> 00:01:27,697 کاتژمێری گەردیلەیی، هەندێكیان زۆر وردن 25 00:01:27,697 --> 00:01:30,563 ئەوانەی کە چرکەیەك زیاد و کەم ناکەن 26 00:01:30,563 --> 00:01:35,603 تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەی ٣٠٠ ملیۆن ساڵی داهاتووش کار بکات. 27 00:01:35,603 --> 00:01:38,847 کاتژمێری گەردیلەیی بەهۆی بڕی فیزیایی کاردەکات. 28 00:01:38,847 --> 00:01:41,808 هەموو کاتژمێرێك پێویستە تێکڕای دووبارە بوونەوەی نەگۆڕی هەبێت. 29 00:01:41,808 --> 00:01:45,371 بە وشەی تر، کاتژمێر دەبێت هەندێك کاری دووبارە بوونەوە جێبەجێ بکات 30 00:01:45,371 --> 00:01:49,385 بۆ دیاریکردنی زیادبوونی یەکسانی لە کاتدا. 31 00:01:49,385 --> 00:01:52,731 هەر وەکو کاتژمێری باپیرە کە پشت بە جۆلانەیەکی نەگۆڕ دەبەستێت 32 00:01:52,731 --> 00:01:55,927 بۆ دواوە و بۆ پێشەوەی پەندۆڵێك لە ژێر کاریگەری هێزی کێش کردنی زەوی، 33 00:01:55,927 --> 00:01:57,939 چرکە چرکی کاتژمێرێکی ناوەکی 34 00:01:57,939 --> 00:02:03,041 لە ڕێی گواستنەوەی لە نێوان دوو ئاستی ووزەی گەردیلە درێژەی پێ دەدرێت. 35 00:02:03,041 --> 00:02:06,069 لێرەوە بڕی وزەی فیزیایی کار دەکات. 36 00:02:06,069 --> 00:02:09,311 بڕی میکانیکی دەڵێت کە گەردیلەکان ووزە هەڵدەگرن، 37 00:02:09,311 --> 00:02:13,168 بەڵام ئەوان ناتوانن هەر بڕێکی هەڕەمەکی بەکاربهێنن. 38 00:02:13,168 --> 00:02:18,215 لەبری ئەوە، وزەی گەردیلە کورت دەکرێتەوە بۆ کۆمەڵەیەکی ورد لە ئاستەکان. 39 00:02:18,215 --> 00:02:20,300 ئێمە بەوە دەڵێین بڕ. 40 00:02:20,300 --> 00:02:24,402 بە لێکچوونێکی سادە، بیر لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بکەوە لە ڕێگەیەکی خێرا. 41 00:02:24,402 --> 00:02:25,730 تاکو خێراییەکەت زیاد بکەیت، 42 00:02:25,730 --> 00:02:32,222 ئاساییانە بە بەردەوامی پیایدا دەڕۆی، بڵێ ٢٠ میل/ كاتژمێرێك بەرز بێتەوە بۆ ٧٠میل. 43 00:02:32,222 --> 00:02:34,792 ئێستا ئەگەر تۆ ئۆتۆمبێلێکی بە بڕی ناوەکیت هەبێت، 44 00:02:34,792 --> 00:02:37,778 لە هێڵێکی باودا خێرا لێناخوڕیت. 45 00:02:37,778 --> 00:02:44,495 لە بری ئەوە، تۆ بەپەلە لە خێراییەکەوە بۆ دواتر، بازدەدەیت یان تێ دەپەڕیت. 46 00:02:44,495 --> 00:02:48,768 بۆ سەرچاوەیەکی ووزە، کاتێك تێپەڕینەکە ڕوودەدات لە ئاستی وزەیەکەوە بۆ یەکێکی تر، 47 00:02:48,768 --> 00:02:50,183 بڕی میکانیکی دەڵێت 48 00:02:50,183 --> 00:02:54,622 کە جیاوازی ووزە یەکسانە بە تێکڕای دووبارە بوونەوەی تایبەتمەند، 49 00:02:54,622 --> 00:02:57,199 لە ڕێی نەگۆڕێك لێک دەدرێت، 50 00:02:57,199 --> 00:03:02,815 لەو شوێنەی کە گۆڕان لە ووزە یەکسانە بە ژمارەیەك، پێی دەگوترێت نەگۆڕی پلانک، 51 00:03:02,815 --> 00:03:05,092 دووبارە بوونەوەکان لێک دەدات. 52 00:03:05,092 --> 00:03:10,297 دووبارە بوونەوەی تایبەتمەند ئەوەیە کە ئێمە پێویستمانە بۆ دروست کردنی کاتژمێرەکەمان. 53 00:03:10,297 --> 00:03:16,311 مانگە دەست کردەکانیGPS پشت بە گەردیلەکانی سێزیوم و روبیدیوم دەبەستێت وەك پێوانەی 54 00:03:16,311 --> 00:03:18,651 دووبارە بوونەوە. لە باری سێزیوم ١٣٣، 55 00:03:18,651 --> 00:03:28,846 دووبارە بوونەوەی کاتژمێری تایبەتمەند ٩,١٩٢,٦٣١,٧٧٠.هێرتزە 56 00:03:28,846 --> 00:03:31,636 ئەوە ٩ بلیۆن خولە لە چرکەیەكدا. 57 00:03:31,636 --> 00:03:33,625 ئەوە بە ڕاستی کاتژمێرێکی خێرایە. 58 00:03:33,625 --> 00:03:36,005 گرینگ نییە کاتژمێرچیەك چەند کارامە دەبێت، 59 00:03:36,005 --> 00:03:38,160 هەموو پەندۆڵێك، هەوا بەرزکەرەوەی میکانیکی 60 00:03:38,160 --> 00:03:42,760 و کریستاڵی کوارتز دەلەرنەوە بە دووبارە بوونەوەیەکی کەمێك جیاواز. 61 00:03:42,760 --> 00:03:46,969 هەر چۆنێك بێت، هەموو گەردیلەیەکی سێزیوم ١٣٣ لە گەردووندا 62 00:03:46,969 --> 00:03:50,818 لە هەمان تێکڕای دووبارە بوونەوەی تەواودا و دەسووڕێنەوە. 63 00:03:50,818 --> 00:03:53,261 کەواتە سوپاس بۆ کاتژمێری گەردیلەیی. 64 00:03:53,261 --> 00:03:57,279 ئێمە دەتوانین بە وردی کات بخوێنینەوە لەناو ١ بلیۆن چرکە، 65 00:03:57,279 --> 00:04:02,294 و کێشان و پێوانەیەکی زۆر وردی دووری لەو مانگە دەستکردەکەوە. 66 00:04:02,294 --> 00:04:06,821 با ئەو ڕاستیە پشتگوێ بخەین کە تۆ بە دڵنیایەوە لەسەر زەویت. 67 00:04:06,821 --> 00:04:10,327 ئێمە ئێستا دەزانین کە تۆ لە دووریەکی جێگیر دایت لە مانگە دەستکردەکەوە. 68 00:04:10,327 --> 00:04:13,187 بە مانایەکی دیکە، تۆ لە شوێنێک لەسەر ڕووکەشی تەنێکی گۆییت 69 00:04:13,187 --> 00:04:15,950 لە ناوەندێكە لە دەوروبەری مانگی دەستکرد. 70 00:04:15,950 --> 00:04:18,137 دووریەکەت لەگەڵ مانگێکی دەستکردی تر پێوانە بکە 71 00:04:18,137 --> 00:04:21,218 و تۆ تێکەڵکێشانی تەنی گۆیی دیکە بەدەست دێنیت. 72 00:04:21,218 --> 00:04:22,186 بەردەوام ئەنجامی بدە، 73 00:04:22,186 --> 00:04:23,793 و تەنها بە چوار هەوڵداندا 74 00:04:23,793 --> 00:04:27,269 و کەمێك ڕاستکردنەوە بە بەکارهێنانی بیردۆزی ڕێژەییانەی ئەنیشتاین، 75 00:04:27,269 --> 00:04:33,537 دەتوانیت شوێنەکەت دیاری بکەیت بۆ خاڵێكی تەواو لە گەردووندا. 76 00:04:33,537 --> 00:04:34,970 کەواتە ئەوە هەموو ئەوەیە کە 77 00:04:34,970 --> 00:04:37,770 پێویستە: تۆڕی مانگی دەستکرد بە بلیۆنان دۆلار، 78 00:04:37,770 --> 00:04:39,817 گەردیلەی سێزیومی خولاوە، 79 00:04:39,817 --> 00:04:41,232 بڕی میکانیکی، 80 00:04:41,232 --> 00:04:42,327 ڕێژەییانە، 81 00:04:42,327 --> 00:04:43,484 مۆبایلی زیرەك، 82 00:04:43,484 --> 00:04:45,727 و تۆ. 83 00:04:45,727 --> 00:04:47,109 کێشە نییە.