Return to Video

سەگ توانی چ شتێک دەربارەی نەخۆشی شەکرە فێری مرۆڤ بکات؟ دونیکان فێرگسۆن

  • 0:06 - 0:10
    نەخۆشی شەکرە ھەمیشە وەک یەکێک
    لە کێشەکانی جیھانی پێشکەوتوو دادەنرێت
  • 0:10 - 0:15
    نزیکەی ٤٠٠ سەد ملێۆن کەس
    بە ھۆی ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن،
  • 0:15 - 0:18
    دوو سەد ملیۆن کەسی تریش لە
    ٢٠ ساڵی داھاتوو پێشبینی دەکرێت.
  • 0:18 - 0:19
    نیشانە سەرەتایەکانی،
  • 0:19 - 0:22
    وەک تێنووێتی و ڕێژەیەکی زۆری میز کردن،
  • 0:22 - 0:26
    ١٥٠٠ ساڵ پێش زاین لە سەردەمی
    میسڕیە کۆنەکان ھەست پێ کراوە.
  • 0:27 - 0:29
    لە کاتێکدا وشەی دایەبیتی، واتا تێپەڕ بوون،
  • 0:29 - 0:32
    بۆ یەکمجار لە ٢٥٠ ساڵ پێش زاینی بەکار ھات
  • 0:32 - 0:35
    لە لایەن زانای گریکی ئەپۆڵۆنیۆسی مامفیس،
  • 0:35 - 0:38
    جۆری یەکەم و جۆری دووەمی شەکرە
  • 0:38 - 0:41
    بەیەکەوە پەیوەستن
    بە قەڵەویی و گەنجییەتی،
  • 0:41 - 0:43
    وەک دوو دۆخی جیاواز ناسێنران
  • 0:43 - 0:46
    لە لایەن پزیشكه‌ ھیندیەکان لە
    سەدەی پێنجەمی پێش زاین.
  • 0:46 - 0:48
    سەڕەڕایی ئاشناییمان بەم نەخۆشییە،
  • 0:48 - 0:51
    دەست نیشان کردنی ئەم نەخۆشیە بۆ نەخۆشەکان
  • 0:51 - 0:54
    وەک سزای لە سێدارەدان وابوو
  • 0:54 - 0:56
    تا سەدەی بیستەم چونکە
    ھۆکارەکانی نەزانراوە.
  • 0:57 - 0:59
    ئەوەی بووە ھۆکاری گۆڕانی ئەم بارە نالەبارە
  • 0:59 - 1:01
    یارمەتی ھاوڕێی لەمێژینەی مرۆڤایەتی بوو:
  • 1:01 - 1:03
    خێزانی سەگەکان،
  • 1:03 - 1:07
    کە خێزانێکی ئاژەڵە ھەزاران ساڵ پێش
    ئێستا لە گورگی خۆڵەمێشی سەرچاوە دەگرێت.
  • 1:07 - 1:11
    لە ساڵی ١٨٩٠، دوو زانای ئەڵمانی،
    ڤان میرینگ و مینکۆوسکی
  • 1:11 - 1:13
    سەلماندییان کە لابردنی
    پەنکریاسی سەگ دەبێتە ھۆی
  • 1:13 - 1:16
    گشت ئاماژە و نیشانەکانی شەکرە،
  • 1:16 - 1:19
    بەمەش سەلماندییان ئەم ئەندامەی
    جەستە بۆ ئەم نەخۆشییە گرنگە.
  • 1:20 - 1:22
    بەڵام شێوازی کاری ئەم
    ئەندامەی جەستە بە نەزانراوی
  • 1:22 - 1:24
    مایەوە تا ساڵی ١٩٢٠،
  • 1:24 - 1:27
    کاتێک نەشتەرگەرێکی گەنجی کەنەدی بە ناوی
    فرێدریک بانتینگ
  • 1:27 - 1:29
    و خوێندکاره‌كه‌ی بە ناوی چارلس بێست،
  • 1:29 - 1:31
    گەشەیان بە کارەکانی ھاوڕێ
    ئەڵمانیەکانیان دا.
  • 1:31 - 1:35
    ئیش کردن لە ژێر سەرپەرشتی پڕۆفیسۆر ماکلیۆد
    لە زانکۆی تۆرۆنتۆ،
  • 1:35 - 1:39
    توانیان بیسەلمێنن کە پەنکریاس
    بەرپرسە لە ڕێکخستنی گلوکۆزی ناو خوێن،
  • 1:39 - 1:43
    بە سەرکەوتوویی توانییان سەگێک لە
    شەکرە ڕزگار بکەن بە لێدانی تێکەڵەیەک
  • 1:43 - 1:45
    کە لە ماسولکەکانی پەنکریاس ئامادە کرا بوو.
  • 1:45 - 1:49
    لە ١٩٩٢، ئەو توێژەرانەی کە ئیشیان لەگەڵ
    زانای کیمیایی زیندەگی جەیمس کۆلیپ دەکرد
  • 1:49 - 1:52
    توانییان تێکەڵەیەکی ھاوشێوە
    لە پەنکریاسی مانگا درووست بکەن
  • 1:52 - 1:55
    بۆ چارەسەر کردنی منداڵێکی ١٤
    ساڵان کە بە ھۆی شەکرەوە دەیناڵاند،
  • 1:55 - 1:58
    شەش نەخۆشیتریش چارەسەر کران.
  • 1:58 - 2:01
    بەرھەمھێنانی ئەم تێکەڵەیە
    کە پێی دەوترێت ئەنسۆلین
  • 2:01 - 2:05
    وردە وردە ڕادەستی کۆمپانیاکانی
    بواری بەرھەم ھێنانی دەرمان کرا
  • 2:05 - 2:08
    کە چەندین جۆری جیاوازی
    ئەم تێکەڵەیەیان بەرھەم ھێناوە.
  • 2:08 - 2:09
    بانتینگ و ماکلیۆد بەھۆی ئەم دۆزینەوەیە
  • 2:10 - 2:13
    لە ساڵی ١٩٢٣ خەڵاتی نۆبڵیان بە دەست ھێنا.
  • 2:13 - 2:16
    بەڵام بانتینگ بڕیاری دا کە خەڵاتەکەی لەگەڵ
    چارلس بێست ھاوبەشی پێ بکات،
  • 2:16 - 2:19
    بۆ ھەوڵەکانی و
    تاقیکردنەوە سەرەتایەکانی لەسەر سەگ.
  • 2:20 - 2:23
    لە کاتێک تاقیکردنەوەی پزیشکی
    لەسەر ئاژەڵ جێگەی مشتومڕە،
  • 2:23 - 2:25
    بە لایەنی کەمەوە ئەم کەیسە،
  • 2:25 - 2:28
    تەنیا چەوساندنەوەی سەگ
    بۆ پێداویستیی مرۆڤ نییە.
  • 2:28 - 2:32
    سەگەکان بە ڕێژەی دوو سەگ لە
    ھەزار سەگ توشی شەکرە دەبن،
  • 2:32 - 2:35
    ھەمان ڕێژە لە مرۆڤ بە تایبەتی
    لە تەمەنی ژێر ٢٠ ساڵ بەدی دەکرێت.
  • 2:35 - 2:38
    زۆربەی کەیسەکانی شەکرە
    لە سەگ لە جۆری یەکەمە،
  • 2:38 - 2:41
    کە ھاوشێوەیە لەگەڵ ئەو جۆرە
    شەکرەیەی منداڵ
  • 2:41 - 2:43
    دوای تێکشکانی سیستەمی بەرگری پەنکریاس،
  • 2:43 - 2:45
    توێژینەوەکانی بواری جین سەلماندوویانە
  • 2:45 - 2:48
    کە نەخۆشی شەکرەی مرۆڤ و سەگ
    بە چەندین شێوە ھاوشێوەن.
  • 2:49 - 2:52
    ئەمەش ڕێگەی بە پزیشكی بواری
    ئاژەڵاندا گۆڕانکاری گەورە بکەن،
  • 2:52 - 2:54
    توانییان بە سەرکەوتووی
    ئەنسۆلین بۆ چارەسەرکردنی
  • 2:54 - 2:57
    شەکرەی باشترین ھاوڕێی مرۆڤایەتی
    بۆ ماوەیی ٦٠ ساڵ بەکار بھێنن.
  • 2:57 - 3:00
    زۆڕێک لە خاوەن سەگەکان شەکرەی
    سەگەکانیان کۆنتڕۆڵ کردووە
  • 3:00 - 3:03
    بە لێدانی ئەنسۆلین دوو جار لە ڕۆژێکدا
    و ڕێکخستنی خۆراک،
  • 3:03 - 3:05
    و پشکنینی خوێنی بەردەوام
  • 3:05 - 3:09
    بە بەکارھێنانی ئەو ئامێرەی کە
    بۆ پشکنینی گلوکۆزی مرۆڤ بەکار دێت.
  • 3:09 - 3:12
    ئەگەر ڕێکخەری ئەنسۆلینی دەرھێنراو لە
    بەراز بۆ سەگ بەکار بھێنرێت
  • 3:12 - 3:14
    ئەگەر ئیشی نەکرد،
  • 3:14 - 3:18
    پزیشکی ئاژەڵان دەتوانێت پێکھاتەی
    ئەنسۆلینی مڕۆڤ بەکار بھێنێت،
  • 3:18 - 3:20
    ئەمەش بازنەی زانستی تەواو دەبێت.
  • 3:20 - 3:23
    دوای هەموو ئەو شتانەی سەگ بە درێژایی
    مێژوو بۆ ئێمەی ئەنجامداوە،
  • 3:23 - 3:25
    تەنانەت ڕۆڵیان لە دۆزینەوەی پزیشکیی
  • 3:25 - 3:27
    کە بوویتە ھۆی پاراستنی
    ژمارەی لە بن نەھاتووی مرۆڤ،
  • 3:27 - 3:32
    سوود وەرگرتن لە هەمان زانیاری یۆ یارمەتی
    دانیان بچوکترین چاکەیە کە دەتوانین بیکەین.
Title:
سەگ توانی چ شتێک دەربارەی نەخۆشی شەکرە فێری مرۆڤ بکات؟ دونیکان فێرگسۆن
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/what-did-dogs-teach-humans-about-diabetes-duncan-c-ferguson

مێژووی شەکرە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی گریکی کۆن. چۆنیەتی چارەسەرکردنی مێژوویەکی کۆنی نییە، بەڵام باشترین هاوڕێی مرۆڤ، کە توانی هاوکارمان بیت بۆ زاڵ بوون بە سەر ئەم کێشەیە، هاوبەشی نێوان جەستەی مرۆڤ و سەگ بوو. ئەم ئاژەڵە بووە هۆی دۆزینەوەی ئەنسۆلین و ڕزگار کردنی ژماەیەکی بێشوماری مرۆڤ. دونکنان فێرگسۆن باسی چیرۆکی سوودی باشترین هاوڕێی مرۆڤ دەکات.

وانکە لە لایەن دوکنان فێرگسۆن و ئەنیمەیشن لە لایەن Augenblick Studios.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:48

Kurdish (Central) subtitles

Revisions