1 00:00:06,150 --> 00:00:09,772 نەخۆشی شەکرە ھەمیشە وەک یەکێک لە کێشەکانی جیھانی پێشکەوتوو دادەنرێت 2 00:00:09,796 --> 00:00:14,852 نزیکەی ٤٠٠ سەد ملێۆن کەس بە ھۆی ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن، 3 00:00:14,876 --> 00:00:17,718 دوو سەد ملیۆن کەسی تریش لە ٢٠ ساڵی داھاتوو پێشبینی دەکرێت. 4 00:00:17,742 --> 00:00:19,108 نیشانە سەرەتایەکانی، 5 00:00:19,132 --> 00:00:22,220 وەک تێنووێتی و ڕێژەیەکی زۆری میز کردن، 6 00:00:22,244 --> 00:00:25,846 ١٥٠٠ ساڵ پێش زاین لە سەردەمی میسڕیە کۆنەکان ھەست پێ کراوە. 7 00:00:26,738 --> 00:00:29,469 لە کاتێکدا وشەی دایەبیتی، واتا تێپەڕ بوون، 8 00:00:29,493 --> 00:00:32,185 بۆ یەکمجار لە ٢٥٠ ساڵ پێش زاینی بەکار ھات 9 00:00:32,209 --> 00:00:34,970 لە لایەن زانای گریکی ئەپۆڵۆنیۆسی مامفیس، 10 00:00:34,994 --> 00:00:37,510 جۆری یەکەم و جۆری دووەمی شەکرە 11 00:00:37,534 --> 00:00:40,610 بەیەکەوە پەیوەستن بە قەڵەویی و گەنجییەتی، 12 00:00:40,634 --> 00:00:42,563 وەک دوو دۆخی جیاواز ناسێنران 13 00:00:42,587 --> 00:00:45,885 لە لایەن پزیشكه‌ ھیندیەکان لە سەدەی پێنجەمی پێش زاین. 14 00:00:45,909 --> 00:00:48,093 سەڕەڕایی ئاشناییمان بەم نەخۆشییە، 15 00:00:48,117 --> 00:00:50,956 دەست نیشان کردنی ئەم نەخۆشیە بۆ نەخۆشەکان 16 00:00:50,980 --> 00:00:53,548 وەک سزای لە سێدارەدان وابوو 17 00:00:53,572 --> 00:00:56,116 تا سەدەی بیستەم چونکە ھۆکارەکانی نەزانراوە. 18 00:00:56,703 --> 00:00:58,702 ئەوەی بووە ھۆکاری گۆڕانی ئەم بارە نالەبارە 19 00:00:58,726 --> 00:01:01,433 یارمەتی ھاوڕێی لەمێژینەی مرۆڤایەتی بوو: 20 00:01:01,457 --> 00:01:03,212 خێزانی سەگەکان، 21 00:01:03,212 --> 00:01:06,782 کە خێزانێکی ئاژەڵە ھەزاران ساڵ پێش ئێستا لە گورگی خۆڵەمێشی سەرچاوە دەگرێت. 22 00:01:06,806 --> 00:01:11,095 لە ساڵی ١٨٩٠، دوو زانای ئەڵمانی، ڤان میرینگ و مینکۆوسکی 23 00:01:11,119 --> 00:01:13,360 سەلماندییان کە لابردنی پەنکریاسی سەگ دەبێتە ھۆی 24 00:01:13,384 --> 00:01:16,321 گشت ئاماژە و نیشانەکانی شەکرە، 25 00:01:16,345 --> 00:01:19,498 بەمەش سەلماندییان ئەم ئەندامەی جەستە بۆ ئەم نەخۆشییە گرنگە. 26 00:01:19,522 --> 00:01:22,177 بەڵام شێوازی کاری ئەم ئەندامەی جەستە بە نەزانراوی 27 00:01:22,201 --> 00:01:24,381 مایەوە تا ساڵی ١٩٢٠، 28 00:01:24,405 --> 00:01:27,187 کاتێک نەشتەرگەرێکی گەنجی کەنەدی بە ناوی فرێدریک بانتینگ 29 00:01:27,187 --> 00:01:28,934 و خوێندکاره‌كه‌ی بە ناوی چارلس بێست، 30 00:01:28,934 --> 00:01:31,228 گەشەیان بە کارەکانی ھاوڕێ ئەڵمانیەکانیان دا. 31 00:01:31,252 --> 00:01:34,694 ئیش کردن لە ژێر سەرپەرشتی پڕۆفیسۆر ماکلیۆد لە زانکۆی تۆرۆنتۆ، 32 00:01:34,718 --> 00:01:38,788 توانیان بیسەلمێنن کە پەنکریاس بەرپرسە لە ڕێکخستنی گلوکۆزی ناو خوێن، 33 00:01:38,812 --> 00:01:42,975 بە سەرکەوتوویی توانییان سەگێک لە شەکرە ڕزگار بکەن بە لێدانی تێکەڵەیەک 34 00:01:42,999 --> 00:01:45,216 کە لە ماسولکەکانی پەنکریاس ئامادە کرا بوو. 35 00:01:45,240 --> 00:01:49,163 لە ١٩٩٢، ئەو توێژەرانەی کە ئیشیان لەگەڵ زانای کیمیایی زیندەگی جەیمس کۆلیپ دەکرد 36 00:01:49,187 --> 00:01:52,095 توانییان تێکەڵەیەکی ھاوشێوە لە پەنکریاسی مانگا درووست بکەن 37 00:01:52,095 --> 00:01:55,196 بۆ چارەسەر کردنی منداڵێکی ١٤ ساڵان کە بە ھۆی شەکرەوە دەیناڵاند، 38 00:01:55,196 --> 00:01:57,654 شەش نەخۆشیتریش چارەسەر کران. 39 00:01:57,678 --> 00:02:01,297 بەرھەمھێنانی ئەم تێکەڵەیە کە پێی دەوترێت ئەنسۆلین 40 00:02:01,321 --> 00:02:04,526 وردە وردە ڕادەستی کۆمپانیاکانی بواری بەرھەم ھێنانی دەرمان کرا 41 00:02:04,550 --> 00:02:07,571 کە چەندین جۆری جیاوازی ئەم تێکەڵەیەیان بەرھەم ھێناوە. 42 00:02:07,595 --> 00:02:09,479 بانتینگ و ماکلیۆد بەھۆی ئەم دۆزینەوەیە 43 00:02:09,502 --> 00:02:12,906 لە ساڵی ١٩٢٣ خەڵاتی نۆبڵیان بە دەست ھێنا. 44 00:02:12,930 --> 00:02:16,225 بەڵام بانتینگ بڕیاری دا کە خەڵاتەکەی لەگەڵ چارلس بێست ھاوبەشی پێ بکات، 45 00:02:16,249 --> 00:02:18,703 بۆ ھەوڵەکانی و تاقیکردنەوە سەرەتایەکانی لەسەر سەگ. 46 00:02:19,584 --> 00:02:23,161 لە کاتێک تاقیکردنەوەی پزیشکی لەسەر ئاژەڵ جێگەی مشتومڕە، 47 00:02:23,161 --> 00:02:24,559 بە لایەنی کەمەوە ئەم کەیسە، 48 00:02:24,583 --> 00:02:27,709 تەنیا چەوساندنەوەی سەگ بۆ پێداویستیی مرۆڤ نییە. 49 00:02:27,733 --> 00:02:31,939 سەگەکان بە ڕێژەی دوو سەگ لە ھەزار سەگ توشی شەکرە دەبن، 50 00:02:31,939 --> 00:02:34,940 ھەمان ڕێژە لە مرۆڤ بە تایبەتی لە تەمەنی ژێر ٢٠ ساڵ بەدی دەکرێت. 51 00:02:34,964 --> 00:02:37,776 زۆربەی کەیسەکانی شەکرە لە سەگ لە جۆری یەکەمە، 52 00:02:37,776 --> 00:02:40,526 کە ھاوشێوەیە لەگەڵ ئەو جۆرە شەکرەیەی منداڵ 53 00:02:40,550 --> 00:02:42,982 دوای تێکشکانی سیستەمی بەرگری پەنکریاس، 54 00:02:43,006 --> 00:02:44,839 توێژینەوەکانی بواری جین سەلماندوویانە 55 00:02:44,863 --> 00:02:48,367 کە نەخۆشی شەکرەی مرۆڤ و سەگ بە چەندین شێوە ھاوشێوەن. 56 00:02:48,832 --> 00:02:51,703 ئەمەش ڕێگەی بە پزیشكی بواری ئاژەڵاندا گۆڕانکاری گەورە بکەن، 57 00:02:51,703 --> 00:02:54,013 توانییان بە سەرکەوتووی ئەنسۆلین بۆ چارەسەرکردنی 58 00:02:54,037 --> 00:02:57,002 شەکرەی باشترین ھاوڕێی مرۆڤایەتی بۆ ماوەیی ٦٠ ساڵ بەکار بھێنن. 59 00:02:57,002 --> 00:02:59,869 زۆڕێک لە خاوەن سەگەکان شەکرەی سەگەکانیان کۆنتڕۆڵ کردووە 60 00:02:59,893 --> 00:03:03,161 بە لێدانی ئەنسۆلین دوو جار لە ڕۆژێکدا و ڕێکخستنی خۆراک، 61 00:03:03,185 --> 00:03:04,877 و پشکنینی خوێنی بەردەوام 62 00:03:04,901 --> 00:03:08,557 بە بەکارھێنانی ئەو ئامێرەی کە بۆ پشکنینی گلوکۆزی مرۆڤ بەکار دێت. 63 00:03:08,581 --> 00:03:12,021 ئەگەر ڕێکخەری ئەنسۆلینی دەرھێنراو لە بەراز بۆ سەگ بەکار بھێنرێت 64 00:03:12,045 --> 00:03:14,443 ئەگەر ئیشی نەکرد، 65 00:03:14,467 --> 00:03:17,713 پزیشکی ئاژەڵان دەتوانێت پێکھاتەی ئەنسۆلینی مڕۆڤ بەکار بھێنێت، 66 00:03:17,737 --> 00:03:19,728 ئەمەش بازنەی زانستی تەواو دەبێت. 67 00:03:19,728 --> 00:03:22,712 دوای هەموو ئەو شتانەی سەگ بە درێژایی مێژوو بۆ ئێمەی ئەنجامداوە، 68 00:03:22,736 --> 00:03:24,867 تەنانەت ڕۆڵیان لە دۆزینەوەی پزیشکیی 69 00:03:24,867 --> 00:03:27,328 کە بوویتە ھۆی پاراستنی ژمارەی لە بن نەھاتووی مرۆڤ، 70 00:03:27,328 --> 00:03:32,097 سوود وەرگرتن لە هەمان زانیاری یۆ یارمەتی دانیان بچوکترین چاکەیە کە دەتوانین بیکەین.