چۆن هەوڵی ناڕاست بڵاو دەبێتەوە - نۆها تاڤلین
-
0:07 - 0:11وتەیەک هەیە زۆر کات دەدرێتە
پاڵ مارک توەین کە دەڵێت، -
0:11 - 0:14"درۆ دەتوانێت بە نیوەی جیهان بگات
-
0:14 - 0:17تا ڕاستی پێڵاوەکانی لە پێ دەکات."
-
0:17 - 0:19ئەوەی پێکەنیناویە دەربارەی ئەوە.
-
0:19 - 0:23هۆکار هەیە بۆ ئەوەی گومان بکرێت
کە مارک توەین هەرگیز ئەو قسەیەی کرد بێت، -
0:23 - 0:26بەم شێوەیە، مەبەستەکە دەسەلمێنێت.
-
0:26 - 0:32لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، ئەو وتەیە،
لە هەموو کات ڕاسترە. جا هەرکەسێک وتبێتی. -
0:32 - 0:35لە دەیەکانی پێشو تر،
زۆربەی ڕاگەیاندنە جیهانیەکان -
0:35 - 0:38لە چەند ڕۆژنامە و ڕایەڵەیەکی سەرەکی
پێکهاتبوون -
0:38 - 0:43کە سەرچاوەیان هەبوو
زانیاری ڕاستەوخۆ کۆبکەنەوە. -
0:43 - 0:46دەرچەی وەک رۆیتەرز و ئەسۆشێت پرێس
-
0:46 - 0:52کە هەواڵ کۆدەکەنەوە و دووبارە ڕاپۆرتی بکەن
بەراورد بە ئەمڕۆ دەگمەنە. -
0:52 - 0:55ئەو خێرایەی کە زانیاری
پێی دەگوازرێتەوە ئەمرۆ -
0:55 - 1:01بارودۆخێکی گونجاوی بۆ دیاردەیەک ڕەخساندووە
کە پێی دەوترێت بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست. -
1:01 - 1:04ئەمەش ئەوەیە کە بڵاوکراوەی یەکەم
هەواڵی ناڕاست بڵاودەکاتەوە، -
1:04 - 1:07بڵاوکراوەی دووەم دووبارە چاپی دەکاتەوە،
-
1:07 - 1:13بڵاوکراوەی یەکەم ئاماژە بە بڵاوکراوەی
دووەم دەدات وەک سەرچاوەی زانیاریەکە. -
1:13 - 1:15شێوەیەکی تری بڵاوبونەوەی
هەواڵی ناڕاست ئەوەیە -
1:15 - 1:18کاتێک چەند بڵاوکەرەوەیک
-
1:18 - 1:21هەمان هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە،
-
1:21 - 1:27کە لەلاین نوسەرێکی ترەوە وا دەردەکەوێت
بە چەند سەرچاوەیەک سەلمێنرا بێت. -
1:27 - 1:33بۆ نموونە، بڵاوکراوەیەکی
ساختەی زانستی ساڵی ١٩٩٨ -
1:33 - 1:37کە دەڵێت کوتان دەبێتە هۆی
ئۆتیزم لە منداڵان -
1:37 - 1:41بووە هۆی سەرهەڵدانی جوڵانەوەیەکی دژەکوتان
-
1:41 - 1:45سەرەرای ئەوەی کە بڵاوکراوەکە
رەتکرابۆوە -
1:45 - 1:47لە لایەن کۆمەڵەی زانستی.
-
1:47 - 1:52منداڵانی بە ئەنقەست نەکوتراو
توشی نەخۆشی گوازراوە دەبن -
1:52 - 1:56کە پێشتر ئەو نەخۆشیانە لەناوبرابوون
لە ولایەتە یەکگرتوەکان، -
1:56 - 1:59لەگەڵ چەند هەوکردنێک کە کوشندەن.
-
1:59 - 2:01لە نموونەیەکی کەم شوماوی تر،
-
2:01 - 2:05نوسینی گاڵتەجاڕانە کەوا نوسراوان
وەک نوسینی ڕاستەقینە دەربکەون -
2:05 - 2:09دەکرێت لەلایەن دەرچە ڕۆژنامەیەکانەوە
وەربگیرێت بێ ئاگایان لە گاڵتەکە. -
2:09 - 2:14بۆ نموونە، نوسینێکی گاڵتە لە گۆڤاری
بەناوبانگی پزیشکی بەریتانی بە ناوی -
2:14 - 2:20"بەفیرۆدانی وزە لە هەرزەکاران لە کاتی
یاریکردن بە یاریە کۆمپیتەریە نوێیەکان،" -
2:20 - 2:26٤٠٠ جار لە بڵاوکراوە زانستیە فەرمیەکان
ئاماژەی پێکراوە. -
2:26 - 2:28ناوەڕۆکی لە لایەن بەکارهاتوو نوسراو،
وەک ویکیەکان، -
2:28 - 2:32بەشداربووی باون لە دیاردەی
بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست. -
2:32 - 2:36چونکە زۆربەی نووسەران پشت بەم سەرچاوانە
دەبەستن بۆ بەدەست هێنانی زانیاری خێرا، -
2:36 - 2:41زانیاریەکی نەسەلمێنراو لە پەڕێکی ویکی
دەتوانێت بگاتە نوسینێکی بڵاوکراوە -
2:41 - 2:46دواتر وەک سەرچاوە بۆ هەمان زانیاری
بەکاردێت لە پەڕەی ویکیەکە، -
2:46 - 2:49ئەمەش قورستری دەکات بۆ ئەوەی
بەدرۆ بخرێتەوە. -
2:49 - 2:52پێشکەوتنە نوێیەکان لە
تەکنەلۆژیای پەیوەندی -
2:52 - 2:53سودی بێشوماریان هەبووە
-
2:53 - 2:57لە شکاندنی بەربەست لە نێوان
خەڵک و زانیاری. -
2:57 - 2:59بەڵام ویستمان بۆ بە دەست هێنای
زانیاری خێرا -
2:59 - 3:03لەوانەیە بەهێزتر بێت لە ویستمان
بۆ زانینی چۆنایەتی ڕاستیەکەی. -
3:03 - 3:08لە کاتێکدا ئەم لایەنگیریە جارانی ملیاران
خەڵک بکرێت لە سەرانسەری جیهان، -
3:08 - 3:12دەستبەجێی،
ئاگاداری زیاتر پێوسیتە. -
3:12 - 3:14خۆلادان لە میدیای هەست وروژێنەر،
-
3:14 - 3:17گەڕان بە دوای ڕەخنەکانە گیراوەکان
لە زانیاری گومانلێکراو، -
3:17 - 3:22و گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی سەرەکی ڕاپۆرتەکان
یارمەتیدەری هێواشکردنەوەی درۆ دەبێت.
- Title:
- چۆن هەوڵی ناڕاست بڵاو دەبێتەوە - نۆها تاڤلین
- Description:
-
هەموو وانەکە لێرە ببینە:
http://ed.ted.com/lessons/how-false-news-can-spread-noah-tavlin
لە دەیەکانی پێشووتر، زۆربەی میدیا جیهانیەکان تەنها چەند ڕۆژنامە و نێتۆرکێک بوون کە سەرچاوەیان هەبوو زانیاری بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەدەست بهێنن. ئەو خێراییەی کە ئێستا زانیاری پێ دەگوازێتەوە بۆتە هۆی ڕێگەخۆشبوون بۆ دیاردەیەک کە پێی دەوترێت بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست.
نۆها تاڤلین رووناکی دەخاتە سەر ئەم بابەتە.وانەکە لە لایەن نۆها تاڤلین
کاری ئەنیمەیشن لە لایەن پاتریک سمیس - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:42
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How false news can spread - Noah Tavlin | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How false news can spread - Noah Tavlin | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for How false news can spread - Noah Tavlin | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How false news can spread - Noah Tavlin | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How false news can spread - Noah Tavlin | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How false news can spread - Noah Tavlin | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How false news can spread - Noah Tavlin | ||
HALWEST Abubakir edited Kurdish (Central) subtitles for How false news can spread - Noah Tavlin |