Return to Video

چۆن هەوڵی ناڕاست بڵاو دەبێتەوە - نۆها تاڤلین

  • 0:07 - 0:11
    وتەیەک هەیە زۆر کات دەدرێتە
    پاڵ مارک توەین کە دەڵێت،
  • 0:11 - 0:14
    "درۆ دەتوانێت بە نیوەی جیهان بگات
  • 0:14 - 0:17
    تا ڕاستی پێڵاوەکانی لە پێ دەکات."
  • 0:17 - 0:19
    ئەوەی پێکەنیناویە دەربارەی ئەوە.
  • 0:19 - 0:23
    هۆکار هەیە بۆ ئەوەی گومان بکرێت
    کە مارک توەین هەرگیز ئەو قسەیەی کرد بێت،
  • 0:23 - 0:26
    بەم شێوەیە، مەبەستەکە دەسەلمێنێت.
  • 0:26 - 0:32
    لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، ئەو وتەیە،
    لە هەموو کات ڕاسترە. جا هەرکەسێک وتبێتی.
  • 0:32 - 0:35
    لە دەیەکانی پێشو تر،
    زۆربەی ڕاگەیاندنە جیهانیەکان
  • 0:35 - 0:38
    لە چەند ڕۆژنامە و ڕایەڵەیەکی سەرەکی
    پێکهاتبوون
  • 0:38 - 0:43
    کە سەرچاوەیان هەبوو
    زانیاری ڕاستەوخۆ کۆبکەنەوە.
  • 0:43 - 0:46
    دەرچەی وەک رۆیتەرز و ئەسۆشێت پرێس
  • 0:46 - 0:52
    کە هەواڵ کۆدەکەنەوە و دووبارە ڕاپۆرتی بکەن
    بەراورد بە ئەمڕۆ دەگمەنە.
  • 0:52 - 0:55
    ئەو خێرایەی کە زانیاری
    پێی دەگوازرێتەوە ئەمرۆ
  • 0:55 - 1:01
    بارودۆخێکی گونجاوی بۆ دیاردەیەک ڕەخساندووە
    کە پێی دەوترێت بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست.
  • 1:01 - 1:04
    ئەمەش ئەوەیە کە بڵاوکراوەی یەکەم
    هەواڵی ناڕاست بڵاودەکاتەوە،
  • 1:04 - 1:07
    بڵاوکراوەی دووەم دووبارە چاپی دەکاتەوە،
  • 1:07 - 1:13
    بڵاوکراوەی یەکەم ئاماژە بە بڵاوکراوەی
    دووەم دەدات وەک سەرچاوەی زانیاریەکە.
  • 1:13 - 1:15
    شێوەیەکی تری بڵاوبونەوەی
    هەواڵی ناڕاست ئەوەیە
  • 1:15 - 1:18
    کاتێک چەند بڵاوکەرەوەیک
  • 1:18 - 1:21
    هەمان هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە،
  • 1:21 - 1:27
    کە لەلاین نوسەرێکی ترەوە وا دەردەکەوێت
    بە چەند سەرچاوەیەک سەلمێنرا بێت.
  • 1:27 - 1:33
    بۆ نموونە، بڵاوکراوەیەکی
    ساختەی زانستی ساڵی ١٩٩٨
  • 1:33 - 1:37
    کە دەڵێت کوتان دەبێتە هۆی
    ئۆتیزم لە منداڵان
  • 1:37 - 1:41
    بووە هۆی سەرهەڵدانی جوڵانەوەیەکی دژەکوتان
  • 1:41 - 1:45
    سەرەرای ئەوەی کە بڵاوکراوەکە
    رەتکرابۆوە
  • 1:45 - 1:47
    لە لایەن کۆمەڵەی زانستی.
  • 1:47 - 1:52
    منداڵانی بە ئەنقەست نەکوتراو
    توشی نەخۆشی گوازراوە دەبن
  • 1:52 - 1:56
    کە پێشتر ئەو نەخۆشیانە لەناوبرابوون
    لە ولایەتە یەکگرتوەکان،
  • 1:56 - 1:59
    لەگەڵ چەند هەوکردنێک کە کوشندەن.
  • 1:59 - 2:01
    لە نموونەیەکی کەم شوماوی تر،
  • 2:01 - 2:05
    نوسینی گاڵتەجاڕانە کەوا نوسراوان
    وەک نوسینی ڕاستەقینە دەربکەون
  • 2:05 - 2:09
    دەکرێت لەلایەن دەرچە ڕۆژنامەیەکانەوە
    وەربگیرێت بێ ئاگایان لە گاڵتەکە.
  • 2:09 - 2:14
    بۆ نموونە، نوسینێکی گاڵتە لە گۆڤاری
    بەناوبانگی پزیشکی بەریتانی بە ناوی
  • 2:14 - 2:20
    "بەفیرۆدانی وزە لە هەرزەکاران لە کاتی
    یاریکردن بە یاریە کۆمپیتەریە نوێیەکان،"
  • 2:20 - 2:26
    ٤٠٠ جار لە بڵاوکراوە زانستیە فەرمیەکان
    ئاماژەی پێکراوە.
  • 2:26 - 2:28
    ناوەڕۆکی لە لایەن بەکارهاتوو نوسراو،
    وەک ویکیەکان،
  • 2:28 - 2:32
    بەشداربووی باون لە دیاردەی
    بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست.
  • 2:32 - 2:36
    چونکە زۆربەی نووسەران پشت بەم سەرچاوانە
    دەبەستن بۆ بەدەست هێنانی زانیاری خێرا،
  • 2:36 - 2:41
    زانیاریەکی نەسەلمێنراو لە پەڕێکی ویکی
    دەتوانێت بگاتە نوسینێکی بڵاوکراوە
  • 2:41 - 2:46
    دواتر وەک سەرچاوە بۆ هەمان زانیاری
    بەکاردێت لە پەڕەی ویکیەکە،
  • 2:46 - 2:49
    ئەمەش قورستری دەکات بۆ ئەوەی
    بەدرۆ بخرێتەوە.
  • 2:49 - 2:52
    پێشکەوتنە نوێیەکان لە
    تەکنەلۆژیای پەیوەندی
  • 2:52 - 2:53
    سودی بێشوماریان هەبووە
  • 2:53 - 2:57
    لە شکاندنی بەربەست لە نێوان
    خەڵک و زانیاری.
  • 2:57 - 2:59
    بەڵام ویستمان بۆ بە دەست هێنای
    زانیاری خێرا
  • 2:59 - 3:03
    لەوانەیە بەهێزتر بێت لە ویستمان
    بۆ زانینی چۆنایەتی ڕاستیەکەی.
  • 3:03 - 3:08
    لە کاتێکدا ئەم لایەنگیریە جارانی ملیاران
    خەڵک بکرێت لە سەرانسەری جیهان،
  • 3:08 - 3:12
    دەستبەجێی،
    ئاگاداری زیاتر پێوسیتە.
  • 3:12 - 3:14
    خۆلادان لە میدیای هەست وروژێنەر،
  • 3:14 - 3:17
    گەڕان بە دوای ڕەخنەکانە گیراوەکان
    لە زانیاری گومانلێکراو،
  • 3:17 - 3:22
    و گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی سەرەکی ڕاپۆرتەکان
    یارمەتیدەری هێواشکردنەوەی درۆ دەبێت.
Title:
چۆن هەوڵی ناڕاست بڵاو دەبێتەوە - نۆها تاڤلین
Description:

هەموو وانەکە لێرە ببینە:

http://ed.ted.com/lessons/how-false-news-can-spread-noah-tavlin

لە دەیەکانی پێشووتر، زۆربەی میدیا جیهانیەکان تەنها چەند ڕۆژنامە و نێتۆرکێک بوون کە سەرچاوەیان هەبوو زانیاری بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەدەست بهێنن. ئەو خێراییەی کە ئێستا زانیاری پێ دەگوازێتەوە بۆتە هۆی ڕێگەخۆشبوون بۆ دیاردەیەک کە پێی دەوترێت بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست.
نۆها تاڤلین رووناکی دەخاتە سەر ئەم بابەتە.

وانەکە لە لایەن نۆها تاڤلین
کاری ئەنیمەیشن لە لایەن پاتریک سمیس

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:42

Kurdish (Central) subtitles

Revisions