ڕێگایەکی سادە بۆ ازهێنان لە خووێکی خراپ
-
0:01 - 0:03ئەوکاتەی یەکەمجار فێری تێڕامان ئەبووم،
-
0:03 - 0:06ڕێنماییەکە ئەوەبوو تەنیا
سەرنج بدەمە هەناسەدانم، و -
0:06 - 0:08کە مێشکم چوو بەلایەکدا،
بیگەڕێنمەوە. -
0:09 - 0:10لەوە ئەچوو ئاسان بێت.
-
0:11 - 0:14لەگەڵ ئەوەشدا لە کەشی
ئارامدا دائەنیشتم، -
0:14 - 0:17ئارەقم ئەکردەوە بە تیشێرتەوە
لە ناوەڕاستی زستاندا. -
0:17 - 0:21هەر دەرفەتێکم هەبوایە سەرخەوم ئەشکاند
چونکە بەڕاستی کارێکی قورس بوو. -
0:21 - 0:23بەڕاستی هەموو وزەی ئەبردیت.
-
0:23 - 0:25ڕێنماییەکەش وەک پێویست سادەبوو
-
0:25 - 0:27بەڵام لە یەک شتی زۆر گرنگم کەمبوو.
-
0:28 - 0:31کەواتە بۆچی سەرنجدان
هێندە قوورسە؟ -
0:31 - 0:33توێژینەوەکان دەریانخستووە
-
0:33 - 0:36کاتێک تەنانەت بەڕاستی
سەرنج ئەیەین بە شتێک -- -
0:36 - 0:37بۆ نموونە ئەم وتارە --
-
0:37 - 0:39لە خاڵێکدا،
-
0:39 - 0:41نزیکەی نیوەمان خەیاڵ ئەمانباتەوە،
-
0:41 - 0:43یان ئەوەتا حەزمان بۆیەت
سەیرێکی تویتەر بکەین. -
0:44 - 0:46کەواتە چی ڕووئەیات لێرەیا؟
-
0:47 - 0:50دەرکەوت کە بەرەنگاری یەکێک لە
پارێزراوترین -
0:50 - 0:53پرۆسەکانی فێربوون ئەبینەوە
کە زانراوە لە زانستدا، -
0:53 - 0:55یەکێک کە پارێزراوە
-
0:55 - 0:57لەناو بنچینەییترین کۆئەندامەکانی
دەماری زانراو بۆ مرۆڤایەتی. -
0:58 - 0:59ئەم پرۆسەی فێربوونی
پشتبەستن بە پاداشتە -
1:00 - 1:02پێی ئەوترێت بەهێزکردنی
ئەرێنی و نەرێنی و -
1:02 - 1:03بەشێوەیەکی بنچینەیی ئاواهییە.
-
1:04 - 1:06هەندێک خواردن ئەبینین
کە لە باش ئەچن، -
1:06 - 1:09مێشکمان ئەڵێت، "کالۆری... ڕزگاربوون!"
-
1:09 - 1:10خواردنەکە ئەخۆین، تامی ئەکەین --
-
1:10 - 1:11تامی خۆشە.
-
1:11 - 1:13بەتایبەتی شەکر،
-
1:13 - 1:15لەشمان ئاماژە ئەنێرێت
بۆ مێشکمان و ئەڵێت، -
1:15 - 1:18"بیرتبێت چی ئەخۆیت و
لەکوێ دۆزیوتەتەوە." -
1:19 - 1:22ئەم یادەوەری پشتبەستوو بە
چوارچێوەیە دائەڕێژین و -
1:22 - 1:24فێرئەبین جاری داهاتوو
پرۆسەکە دووبارە بکەینەوە. -
1:25 - 1:26خواردن ئەبینیت،
-
1:26 - 1:27خواردن ئەخۆیت،
هەست بە باشی ئەکەیت، -
1:27 - 1:29دووبارەی ئەکەیتەوە.
-
1:29 - 1:32بزواندن، ڕەفتار، پاداشت.
-
1:32 - 1:33سادەیە. وانییە؟
-
1:34 - 1:36دوای ماوەیەک،
مێشکە داهێنەرەکەمان ئەڵێت، -
1:36 - 1:37"ئەزانیت چی؟
-
1:37 - 1:41ئەتوانیت ئەمە بەکاربێنیت بۆ
زیاتر لە تەنیا بیرهاتنەوەی خواردن. -
1:41 - 1:43جاری داهاتوو کە
هەستت بە خراپی کرد، -
1:43 - 1:47بۆچی هەوڵنایەیت شتێکی باش بخۆیت
بۆ ئەوەی هەست بە باشتربوون بکەیت؟" -
1:48 - 1:50سوپاسی مێشکمان ئەکەین
بۆ بیرۆکە مەزنەکە، -
1:50 - 1:51ئەمە تاقیکەرەوە و
خێرا فێربە -
1:51 - 1:55کە ئەگەر چکلێت یان ئایسکرێم بخۆین
کاتێک توڕە یان دڵتەنگین، -
1:55 - 1:56هەست بە باشتربوون ئەکەین.
-
1:57 - 1:58هەمان پرۆسە،
-
1:58 - 2:00تەنیا بزواندنێکی جیاواز.
-
2:00 - 2:03لەجیاتی ئەم ئاماژەی برسێتییەی
کە لە گەدەمانەوە یەت، -
2:03 - 2:05ئەم ئاماژە سۆزییە --
هەستکردن بە دڵتەنگی -- -
2:05 - 2:06حەزی خواردنەکە ئەبزوێنێت.
-
2:07 - 2:09لەوانەیە لە ساڵانی هەرزەکاریماندا،
-
2:09 - 2:11خەریکی خوێندن بووبێتین بە قورسی، و
-
2:12 - 2:14کاتێک منداڵە یاخییەکانمان ئەبینی
لە دەرەوە جگەرەیان ئەکێشا ئەمانوت -
2:14 - 2:16"هێی، ئەمەوێ سەرنجڕاکێش بم."
-
2:16 - 2:17بۆیە دەستمانئەکرد بە جگەرەکێشان.
-
2:18 - 2:22خەتای پیاوی جگەرەفرۆش نییە، و
ئەوەش ڕێکەوت نەبووە. -
2:22 - 2:23سەرنجڕاکێشبوون،
-
2:23 - 2:24کێشان بۆ سەرنجڕاکێشبوون،
-
2:24 - 2:26هەست بە باشی ئەکەیت.
دووبارەی ئەکەیتەوە. -
2:26 - 2:28بزوێنەر، ڕەفتار، پاداشت.
-
2:29 - 2:30هەرجارێکیش ئەمە ئەکەین،
-
2:30 - 2:32فێر ئەبین پرۆسەکە دووبارەکەینەوە و
-
2:32 - 2:33ئەبێت بە خووێک.
-
2:34 - 2:35بۆیە دواتر،
-
2:35 - 2:39هەستکردن بە فشاری دەروونی
بزوێنەر ئەبێت بۆ کێشانی جگەرەیەک -
2:39 - 2:40یان خواردنی شتێکی شیرین.
-
2:41 - 2:44ئێستا، بە هەمان ئەم پرۆسانەی مێشک،
-
2:44 - 2:46لە فێربوونی ڕزگاربوونەوە ڕۆشتووین
-
2:46 - 2:49بۆ کووشتنی خۆمان
بەم جۆرە خووانە. -
2:49 - 2:50قەڵەوی و جگەرەکێشان
-
2:50 - 2:55لەنێو هۆکارە باوەکانی مردن و نەخۆشین
لە جیهاندا کە ڕێگەی لێئەگیرێت. -
2:55 - 2:57بۆیە با بچمەوە سەر هەناسەدانەکەم.
-
2:58 - 3:00چی ئەبێت ئەگەر لەجیاتی
بەرەنگاربوونەوەی مێشکمان، -
3:00 - 3:03یان هەوڵدان بۆ زۆرکردن لەخۆمان
هەتا سەرنج بەین، -
3:03 - 3:07لەجیاتی ئەوە بچینە ناو ئەم پرۆسە
سرووشتیەی فێربوون بە پاداشتەوە ... -
3:07 - 3:08بەڵام بە گۆڕانکارییەکەوە؟
-
3:09 - 3:11چی ئەبێت ئەگەر لەجیاتی ئەوە
حەسرەتی زۆر بمانگرێت -
3:11 - 3:13دەربارەی ئەوەی چی ڕوویئەیا
لە ئەزموونی ئەو ساتەماندا؟ -
3:13 - 3:15نموونەیەکتان ئەیەمێ.
-
3:15 - 3:16لە تاقیگەکەمدا،
-
3:16 - 3:19لێکۆڵینەوەمان کرد ئایا ڕاهێنانی هۆشیاربوون
یارمەتیدەرە بۆ خەڵک واز لە کێشان بێنن. -
3:19 - 3:23ئێستا، هەر وەک هەوڵدان هەتا زۆر لەخۆمکەم
سەرنج بدەمە هەناسەدانەکەم، -
3:23 - 3:26ئەیانتوانی هەوڵبەن زۆر لەخۆیانکەن
واز لە جگەرەکێشان بێنن. -
3:26 - 3:29زۆرینەشیان پێشتر ئەمەیان
تاقیکردۆتەوە شکستیان هێناوە -- -
3:29 - 3:31بە تێکڕا، شەش جار.
-
3:32 - 3:33ئێستا، بە ڕاهێنانی هۆشیاربوون،
-
3:33 - 3:37بەشی زۆرلەخۆکردنمان لابردووە و
لەجیاتی ئەوە تیشکمان خستۆتە سەر بەحەسرەتبوون. -
3:38 - 3:41ڕاستییەکەی، تەنانەت پێشمان وتوون
کە جگەرە بکێشن. -
3:41 - 3:43چی؟ بەڵێ، وتوومانە،
"دەی جگەرە بکێشن، -
3:43 - 3:46تەنیا حەسرەتتان هەبێت کە چی ئەبێت
کاتێک ئەوە ئەکەن." -
3:46 - 3:48تێبینی چییان کرد؟
-
3:48 - 3:51ئەمە نموونەیەکە لەلایەن
یەکێک لە جگەرەکێشەکانمانەوە. -
3:51 - 3:53وتی، "جگەرەکێشان بە هۆشیارییەوە:
-
3:53 - 3:54بۆنی لە پەنیری بۆگەن ئەچێت و
-
3:54 - 3:56تامی ماددەی کیمیایی ئەیات،
-
3:56 - 3:57یەع!"
-
3:58 - 4:01ئێستا، خۆی ئەیزانی کە
جگەرە خراپە بۆی، -
4:01 - 4:03بۆیە هاتە ناو پرۆگرامەکەمانەوە.
-
4:04 - 4:08ئەوەی دۆزییەوە تەنیا بەوەی بە حەسرەتەوە
ئاگاداریبێت کاتێک ئەیکشێت -
4:08 - 4:11ئەوەیە کە جگەرە تامی زۆر ناخۆشە.
-
4:11 - 4:13(پێکەنین)
-
4:14 - 4:18ئەو لە زانینەوە چوو بۆ ژیری.
-
4:18 - 4:21لە زانینی ئەوەی کە جگەرەکێشان
خراپە بۆی لە مێشکیدا چووە سەر ئەوەی -
4:22 - 4:24هۆشیارانە بیزانێت، و
-
4:24 - 4:26جادووی جگەرەکێشانەکە شکا.
-
4:26 - 4:30وایلێهات قێزی لە هەڵسوکەوتەکەی ئەکردەوە.
-
4:31 - 4:33بەشی پێشەوەی مێشک،
-
4:33 - 4:37گەنجترین بەشی مێشکمان
لە ڕوانگەی پەرەسەندنەوە، -
4:37 - 4:41لەسەر ئاستێکی زیرەکی تێئەگات
کە نابێت جگەرە بکێشین. -
4:41 - 4:45هەوڵی تەواوی خۆشی ئەیات یارمەتیمان بات
لە ڕەفتارەکەمان تێبگەین، -
4:45 - 4:46هەتا یارمەتیمان بات
واز لە جگەرە بێنین، -
4:46 - 4:50یارمەتیمان بات بوەستین لە خواردنی،
دووەم، سێیەم، چوارەم پسکیت. -
4:51 - 4:52بەمە ئەڵێین کۆنترۆڵی درککار.
-
4:52 - 4:55ئەم درکپێکردنە بەکاردێنین
بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەفتارمان. -
4:56 - 4:57بەداخەوە،
-
4:57 - 4:59ئەمە یەکەم بەشی مێشکیشمانە
-
4:59 - 5:01کە ئەکوژێتەوە کاتێک
فشاری دەروونیمان ئەبێت، -
5:01 - 5:02کە ئەوەش باش نییە.
-
5:02 - 5:05ئێستا، هەموو ئەتوانین بە ئەزموونی
خۆمان خۆمان بەمەوە ببەستینەوە. -
5:05 - 5:08ئەگەری ئەوەمان زۆر زیاترە کە
هاواربکەین بەسەر هاوسەر یان مناڵەکەماندا -
5:08 - 5:10کاتێک فشاری دەروونیمان ئەبێت
یان ماندووین، -
5:10 - 5:12هەرچەندە ئەشزانین کە
ئەوە یارمەتیدەر نابێت. -
5:12 - 5:14بەدەست خۆمان نابێت.
-
5:15 - 5:17کاتێک بەشی پێشەوەی مێشک ئەکوژێتەوە،
-
5:17 - 5:20ئەچینەوە سەر خووە کۆنەکانمان،
-
5:20 - 5:22لەبەر ئەوە ئەم خۆهەڵنەخەڵەتاندنە
هێندە گرنگە. -
5:22 - 5:24بینینی ئەوەی چیمان دەستئەکەوێت
لە خووەکانمان -
5:24 - 5:26یارمەتیمان ئەیات لەسەر
ئاستێکی قوڵتر لێیان تێبگەین -- -
5:26 - 5:28بە دڵ بیزانین
-
5:28 - 5:30بۆ ئەوەی ناچار نەبین زۆر لەخۆمان بکەین
بگەڕێینە دواوە -
5:30 - 5:32یان ڕێگری لەخۆمان بکەین
لە ڕەفتارێکمان. -
5:32 - 5:34هەر لە سەرەتاوە کەمتر بایەخ ئەیەین
بەوەی کە بیکەین. -
5:34 - 5:37هۆشیار بوونیش دەربارەی ئەمەیە:
-
5:37 - 5:41بەڕوونی ببینین چیمان بەسەر یەت
کاتێک ڕەفتارێکی خراپ جڵەومان ئەگرێت، -
5:42 - 5:45لەسەر ئاستێکی ناوەکی
لەجادووەکە دەرئەچین و -
5:45 - 5:48لەم پێگەیەوە بەشێوەیەکی سرووشتی
ئەیکەینە دەرەوە. -
5:49 - 5:52ئەمە بۆ ئەوە نییە بڵێین، تەواو،
بەشێوەیەکی جادووگەرانە وازمان لە جگەرە هێنا. -
5:52 - 5:55بەڵام بەتێپەڕبوونی کات، کاتێک
فێرئەبین ڕوونتر و ڕوونتر -
5:55 - 5:56ئەنجامی هەڵسوکەوتەکانمان ببینین،
-
5:56 - 5:59واز لە خووە کۆنەکان ئەهێنین و
خووی نوێ درووست ئەکەین. -
6:00 - 6:01لێرەیا دژیەکییەکە ئەوەیە
-
6:01 - 6:04هۆشیار بوون دەربارەی ئەوەیە
بەڕاستی بایەخ بەین -
6:04 - 6:06بە نزیکبوونەوە
-
6:06 - 6:08لەوەی بەڕاستی ڕووئەیات
لە لەشمان و مێشکماندا -
6:08 - 6:10لە ساتێکەوە بۆ ساتێک.
-
6:10 - 6:12ئەم ئامادەبوونە بۆ ئەوەی
بەرەو ئەزموونمان بچین -
6:12 - 6:16لەجیاتی ئەوەی هەوڵبەین بەخێرایی
کۆتایی بەم بێزووە ناخۆشە بێنین. -
6:17 - 6:19ئەم ئامادەبوونەش بۆ ئەوەی
ڕووبکەینە ئەزموونەکانمان -
6:19 - 6:21بە هەبوونی حەسرەت پشتیوانی ئەکرێت،
-
6:21 - 6:23کە بەشێوەیەکی سرووشتی
پاداشتپێدەرە. -
6:23 - 6:25حەسرەت هەبوون هەستێکی چۆنە؟
-
6:25 - 6:26هەستێکی خۆشە.
-
6:27 - 6:29چی ڕووئەیات کاتێک
حەسرەتمان ئەبێت؟ -
6:29 - 6:33دەستئەکەین بە تێبینی کردنی ئەوەی
بێزووەکان لە هەستەکانی لەشمان درووستبوون -- -
6:33 - 6:35ئاه، توندی هەیە، گرژی هەیە،
-
6:35 - 6:37بێئۆقرەیی هەیە -- و
-
6:37 - 6:39ئەم هەستانەی لەشیش
یەن و ئەڕۆن. -
6:40 - 6:43ئەمانە پارچە زۆر بچووکەکانی
ئەزموونەکانن -
6:43 - 6:45کە لە ساتێکەوە بۆ ساتێک
ئەتوانین بەڕێوەیان بەرین -
6:45 - 6:49لەجیاتی ئەوەی دابمرکێنرێینەوە
بەم بێزووە گەورە ترسێنەرە -
6:49 - 6:50کە لەسەری ئەکۆکین.
-
6:50 - 6:53بە واتایەکی تر، کاتێک
حەسرەت ئەمانگرێت، -
6:53 - 6:58لە خووە کۆنە، پشتبەستوو بە ترسە،
هەڵچووەکە ئەچینە دەرەوە و -
6:58 - 7:00هۆشیار ئەبین.
-
7:00 - 7:03ئەبین بەم زانایەی ناخ
-
7:03 - 7:06کە بەپەرۆشەوە چاوەڕێ ئەکەین
بۆ ئەو خاڵی داتایەی دواتر. -
7:06 - 7:11ئەمە لەوە ئەچێت زۆر سادەکەرەوە بێت
هەتا کار بکاتە سەر ڕەفتار. -
7:11 - 7:13بەڵام لە توێژینەوەیەکدا،
بۆمان دەرکەوت ڕاهێنانی هۆشیار بوون -
7:13 - 7:17دوو ئەوەندەی چارەسەری ستانداردی ئاڵتوونی
باشبوو لە یارمەتیدان بۆ وازهێنان لە جگەرە. -
7:17 - 7:19کەواتە بەڕاستی کاردەکات.
-
7:20 - 7:23کاتێکیش توێژینەوەمان لەسەر
مێشکی بەئەزموونەکانی تێڕامان کرد، -
7:23 - 7:26بۆمان دەرکەوت بەشەکانی تۆڕە دەمارییەکانی
پرۆسەکردنی ئاماژەپێکەر بۆ خوود -
7:26 - 7:28پێی ئەوترێت تۆڕی باری ئاسایی
-
7:28 - 7:29کارابوون.
-
7:29 - 7:32گریمانەیەک کە ئێستا لەئارادایە
ئەوەیە کە بەشێکی ئەم تۆڕە، -
7:32 - 7:34پێی ئەوترێت قاوغی پشتێنی پشتەوە
-
7:35 - 7:37چالاک ئەکرێت، مەرج نییە
بە بێزووکردن خۆی -
7:37 - 7:40بەڵکو کاتێک تووشی ئەبین،
کاتێک هەڵمان ئەمژێت، و -
7:40 - 7:42ئەمانبات بۆ گەڕانێک.
-
7:42 - 7:44جیاواز لەوە، کاتێک جڵەو شل ئەکەین --
-
7:44 - 7:45لە پرۆسەکە ئەچینە دەرەوە
-
7:45 - 7:48تەنیا بەوەی بە حەسرەتەوە ئاگاداری
ئەوە بین کە ڕووئەیات -- -
7:48 - 7:50هەمان ئەم بەشەی مێشک
بێدەنگ ئەبێت. -
7:51 - 7:55ئێستا تاقیکردنەوە ئەکەین بۆ پرۆگرامەکانی
ڕاهێنانی هۆشیاربوونی سەر ئینتەرنێت -
7:55 - 7:59کە ئەم میکانیزمە بنچینەییانە ئەکاتە ئامانج، و
-
7:59 - 8:03بەشێوەیەی سەیر، هەمان تەکنەلۆجیا بەکاردێنێت
کە ئەمانبات بۆ پەرتبوون -
8:03 - 8:06هەتا یارمەتیمان بات بچینە دەر
لە خووە ناتەندروستەکانی -
8:06 - 8:10جگەرەکێشان، خواردنی کاتی فشار و
ڕەفتارە ئالوودەکەرەکانی تر. -
8:10 - 8:12ئەو بەشەتان بیرە دەربارەی یادەوەری
پشتبەستوو بە چوارچێوە؟ -
8:12 - 8:15ئەتوانین ئەم ئامرازانە بگەیەنینە
سەر نووکە پەنجەکانی خەڵک -
8:15 - 8:17لە چوارچێوەکاندا کە زۆر گرنگن.
-
8:18 - 8:19بۆ ئەوەی بتوانین یارمەتییان بەین
-
8:19 - 8:22بچنە ناو توانا زگماگییەکەیان
هەتا بەحەسرەتەوە ئاگاداربن -
8:22 - 8:26کاتێک حەزی جگەرەکێشان یان خواردنی
کاتی فشار یان هەر شتێکی تر سەرهەڵدەدات. -
8:27 - 8:28کەواتە ئەگەر جگەرە نەکێشیت یان
لەکاتی فشاردا نەخۆیت، -
8:28 - 8:32لەوانەیە جاری داهاتوو هەست بەم ئارەزووە بکەیت
سەیری ئیمەیڵەکەت بکەیت لەکاتی بێزاربووندا، -
8:32 - 8:34یان هەوڵبەیت سەرنجی خۆت
لە کارکردن دوورخەیتەوە، -
8:34 - 8:38یان لەکاتی شۆفێریکردندا بتەوێت
وەڵامی نامەی مۆبایل بەیتەوە، -
8:39 - 8:43سەیرکەن ئەگەر بتوانن بچنە
ناو ئەم توانا سرووشتییەوە، -
8:43 - 8:44تەنیا بەحەسرەتەوە ئاگاداربن
-
8:44 - 8:47چی ئەگوزەرێت لە لەش و مێشکتاندا
لەو ساتەدا. -
8:47 - 8:49دەرفەتێکی تر ئەبێت
-
8:49 - 8:52بۆ هێشتنەوەی یەکێک لە خووە سووڕخواردووە
بێکۆتا و ماندووکەرەکانمان ... -
8:52 - 8:54یان بچۆرە دەرەوە لێی.
-
8:54 - 8:57لەجیاتی ئەوەی سەیری نامەکە بکەیت،
وەڵامی بەیتەوە، -
8:57 - 8:59کەمێک هەست بە باشتربوون بکە --
-
8:59 - 9:00هەست بە فشارەکەی ناخت بکە،
-
9:00 - 9:02حەسرەت بتگرێت،
-
9:02 - 9:04هەست بە شادی دەستبەرداربوون بکە
-
9:04 - 9:05دووبارەی بکەرەوە.
-
9:05 - 9:07زۆر سوپاس.
-
9:07 - 9:09(چەپڵەلێدان)
- Title:
- ڕێگایەکی سادە بۆ ازهێنان لە خووێکی خراپ
- Speaker:
- جەدسۆن بریوەر
- Description:
-
ئەکرێت واز لە خووە خراپەکان بهێنین بەوەی زیاتر حەسرەتمان هەبێت بۆیان؟ دەروون ناس جودسۆن بریوەر لێکۆڵینەوە لە پەیوەندی نێوان هۆشیاربوون و ئالوودەبوون ئەکات -- لە جگەرەکێشانەوە بۆ خواردنی زیاد لەپێویست و هەموو شتەکانی تر کە ئەیکەین سەرەڕای ئەوەی ئەزانین خراپن بۆمان. زیاتر فێربن لەسەر میکانیزمی پەرەسەندنی خوو و تاکتیکێکی سادە بەڵام بەسوود بدۆزەرەوە کە لەوانەیە یارمەتیت بدات زاڵبیت بەسەر حەزی دواترت بۆ جگەرە، خواردنی ناپێویست یان سەیرکردنی نامە لەکاتی شۆفێریدا.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 09:24
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for A simple way to break a bad habit | ||
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for A simple way to break a bad habit | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A simple way to break a bad habit | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A simple way to break a bad habit | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A simple way to break a bad habit |