1 00:00:00,760 --> 00:00:02,616 ئەوکاتەی یەکەمجار فێری تێڕامان ئەبووم، 2 00:00:02,640 --> 00:00:05,696 ڕێنماییەکە ئەوەبوو تەنیا سەرنج بدەمە هەناسەدانم، و 3 00:00:05,720 --> 00:00:07,800 کە مێشکم چوو بەلایەکدا، بیگەڕێنمەوە. 4 00:00:08,640 --> 00:00:10,000 لەوە ئەچوو ئاسان بێت. 5 00:00:10,680 --> 00:00:13,896 لەگەڵ ئەوەشدا لە کەشی ئارامدا دائەنیشتم، 6 00:00:13,920 --> 00:00:17,256 ئارەقم ئەکردەوە بە تیشێرتەوە لە ناوەڕاستی زستاندا. 7 00:00:17,280 --> 00:00:20,616 هەر دەرفەتێکم هەبوایە سەرخەوم ئەشکاند چونکە بەڕاستی کارێکی قورس بوو. 8 00:00:20,640 --> 00:00:22,640 بەڕاستی هەموو وزەی ئەبردیت. 9 00:00:23,400 --> 00:00:25,136 ڕێنماییەکەش وەک پێویست سادەبوو 10 00:00:25,160 --> 00:00:27,280 بەڵام لە یەک شتی زۆر گرنگم کەمبوو. 11 00:00:28,320 --> 00:00:30,560 کەواتە بۆچی سەرنجدان هێندە قوورسە؟ 12 00:00:31,080 --> 00:00:32,536 توێژینەوەکان دەریانخستووە 13 00:00:32,560 --> 00:00:35,736 کاتێک تەنانەت بەڕاستی سەرنج ئەیەین بە شتێک -- 14 00:00:35,760 --> 00:00:37,336 بۆ نموونە ئەم وتارە -- 15 00:00:37,360 --> 00:00:38,576 لە خاڵێکدا، 16 00:00:38,600 --> 00:00:40,936 نزیکەی نیوەمان خەیاڵ ئەمانباتەوە، 17 00:00:40,960 --> 00:00:43,040 یان ئەوەتا حەزمان بۆیەت سەیرێکی تویتەر بکەین. 18 00:00:44,360 --> 00:00:45,880 کەواتە چی ڕووئەیات لێرەیا؟ 19 00:00:47,000 --> 00:00:50,456 دەرکەوت کە بەرەنگاری یەکێک لە پارێزراوترین 20 00:00:50,480 --> 00:00:53,336 پرۆسەکانی فێربوون ئەبینەوە کە زانراوە لە زانستدا، 21 00:00:53,360 --> 00:00:54,576 یەکێک کە پارێزراوە 22 00:00:54,600 --> 00:00:57,040 لەناو بنچینەییترین کۆئەندامەکانی دەماری زانراو بۆ مرۆڤایەتی. 23 00:00:57,840 --> 00:00:59,496 ئەم پرۆسەی فێربوونی پشتبەستن بە پاداشتە 24 00:00:59,520 --> 00:01:01,696 پێی ئەوترێت بەهێزکردنی ئەرێنی و نەرێنی و 25 00:01:01,720 --> 00:01:03,280 بەشێوەیەکی بنچینەیی ئاواهییە. 26 00:01:04,200 --> 00:01:05,896 هەندێک خواردن ئەبینین کە لە باش ئەچن، 27 00:01:05,920 --> 00:01:08,616 مێشکمان ئەڵێت، "کالۆری... ڕزگاربوون!" 28 00:01:08,640 --> 00:01:10,136 خواردنەکە ئەخۆین، تامی ئەکەین -- 29 00:01:10,160 --> 00:01:11,376 تامی خۆشە. 30 00:01:11,400 --> 00:01:12,936 بەتایبەتی شەکر، 31 00:01:12,960 --> 00:01:15,216 لەشمان ئاماژە ئەنێرێت بۆ مێشکمان و ئەڵێت، 32 00:01:15,240 --> 00:01:17,720 "بیرتبێت چی ئەخۆیت و لەکوێ دۆزیوتەتەوە." 33 00:01:19,280 --> 00:01:22,016 ئەم یادەوەری پشتبەستوو بە چوارچێوەیە دائەڕێژین و 34 00:01:22,040 --> 00:01:24,496 فێرئەبین جاری داهاتوو پرۆسەکە دووبارە بکەینەوە. 35 00:01:24,520 --> 00:01:25,736 خواردن ئەبینیت، 36 00:01:25,760 --> 00:01:27,456 خواردن ئەخۆیت، هەست بە باشی ئەکەیت، 37 00:01:27,480 --> 00:01:28,936 دووبارەی ئەکەیتەوە. 38 00:01:28,960 --> 00:01:31,576 بزواندن، ڕەفتار، پاداشت. 39 00:01:31,600 --> 00:01:32,800 سادەیە. وانییە؟ 40 00:01:33,920 --> 00:01:36,056 دوای ماوەیەک، مێشکە داهێنەرەکەمان ئەڵێت، 41 00:01:36,080 --> 00:01:37,296 "ئەزانیت چی؟ 42 00:01:37,320 --> 00:01:40,936 ئەتوانیت ئەمە بەکاربێنیت بۆ زیاتر لە تەنیا بیرهاتنەوەی خواردن. 43 00:01:40,960 --> 00:01:43,136 جاری داهاتوو کە هەستت بە خراپی کرد، 44 00:01:43,160 --> 00:01:46,600 بۆچی هەوڵنایەیت شتێکی باش بخۆیت بۆ ئەوەی هەست بە باشتربوون بکەیت؟" 45 00:01:47,720 --> 00:01:49,736 سوپاسی مێشکمان ئەکەین بۆ بیرۆکە مەزنەکە، 46 00:01:49,760 --> 00:01:51,336 ئەمە تاقیکەرەوە و خێرا فێربە 47 00:01:51,360 --> 00:01:54,656 کە ئەگەر چکلێت یان ئایسکرێم بخۆین کاتێک توڕە یان دڵتەنگین، 48 00:01:54,680 --> 00:01:55,880 هەست بە باشتربوون ئەکەین. 49 00:01:56,640 --> 00:01:58,016 هەمان پرۆسە، 50 00:01:58,040 --> 00:01:59,776 تەنیا بزواندنێکی جیاواز. 51 00:01:59,800 --> 00:02:02,896 لەجیاتی ئەم ئاماژەی برسێتییەی کە لە گەدەمانەوە یەت، 52 00:02:02,920 --> 00:02:04,896 ئەم ئاماژە سۆزییە -- هەستکردن بە دڵتەنگی -- 53 00:02:04,920 --> 00:02:06,200 حەزی خواردنەکە ئەبزوێنێت. 54 00:02:07,040 --> 00:02:08,560 لەوانەیە لە ساڵانی هەرزەکاریماندا، 55 00:02:09,199 --> 00:02:10,600 خەریکی خوێندن بووبێتین بە قورسی، و 56 00:02:11,600 --> 00:02:14,296 کاتێک منداڵە یاخییەکانمان ئەبینی لە دەرەوە جگەرەیان ئەکێشا ئەمانوت 57 00:02:14,320 --> 00:02:15,576 "هێی، ئەمەوێ سەرنجڕاکێش بم." 58 00:02:15,600 --> 00:02:16,800 بۆیە دەستمانئەکرد بە جگەرەکێشان. 59 00:02:17,800 --> 00:02:21,536 خەتای پیاوی جگەرەفرۆش نییە، و ئەوەش ڕێکەوت نەبووە. 60 00:02:21,560 --> 00:02:22,776 سەرنجڕاکێشبوون، 61 00:02:22,800 --> 00:02:24,096 کێشان بۆ سەرنجڕاکێشبوون، 62 00:02:24,120 --> 00:02:25,936 هەست بە باشی ئەکەیت. دووبارەی ئەکەیتەوە. 63 00:02:25,960 --> 00:02:27,960 بزوێنەر، ڕەفتار، پاداشت. 64 00:02:28,640 --> 00:02:29,896 هەرجارێکیش ئەمە ئەکەین، 65 00:02:29,920 --> 00:02:31,936 فێر ئەبین پرۆسەکە دووبارەکەینەوە و 66 00:02:31,960 --> 00:02:33,200 ئەبێت بە خووێک. 67 00:02:33,920 --> 00:02:35,216 بۆیە دواتر، 68 00:02:35,240 --> 00:02:38,856 هەستکردن بە فشاری دەروونی بزوێنەر ئەبێت بۆ کێشانی جگەرەیەک 69 00:02:38,880 --> 00:02:40,280 یان خواردنی شتێکی شیرین. 70 00:02:41,200 --> 00:02:44,136 ئێستا، بە هەمان ئەم پرۆسانەی مێشک، 71 00:02:44,160 --> 00:02:46,056 لە فێربوونی ڕزگاربوونەوە ڕۆشتووین 72 00:02:46,080 --> 00:02:48,936 بۆ کووشتنی خۆمان بەم جۆرە خووانە. 73 00:02:48,960 --> 00:02:50,216 قەڵەوی و جگەرەکێشان 74 00:02:50,240 --> 00:02:54,520 لەنێو هۆکارە باوەکانی مردن و نەخۆشین لە جیهاندا کە ڕێگەی لێئەگیرێت. 75 00:02:55,480 --> 00:02:56,880 بۆیە با بچمەوە سەر هەناسەدانەکەم. 76 00:02:57,720 --> 00:03:00,096 چی ئەبێت ئەگەر لەجیاتی بەرەنگاربوونەوەی مێشکمان، 77 00:03:00,120 --> 00:03:02,656 یان هەوڵدان بۆ زۆرکردن لەخۆمان هەتا سەرنج بەین، 78 00:03:02,680 --> 00:03:06,696 لەجیاتی ئەوە بچینە ناو ئەم پرۆسە سرووشتیەی فێربوون بە پاداشتەوە ... 79 00:03:06,720 --> 00:03:07,920 بەڵام بە گۆڕانکارییەکەوە؟ 80 00:03:08,520 --> 00:03:10,576 چی ئەبێت ئەگەر لەجیاتی ئەوە حەسرەتی زۆر بمانگرێت 81 00:03:10,600 --> 00:03:13,096 دەربارەی ئەوەی چی ڕوویئەیا لە ئەزموونی ئەو ساتەماندا؟ 82 00:03:13,120 --> 00:03:14,656 نموونەیەکتان ئەیەمێ. 83 00:03:14,680 --> 00:03:15,896 لە تاقیگەکەمدا، 84 00:03:15,920 --> 00:03:19,256 لێکۆڵینەوەمان کرد ئایا ڕاهێنانی هۆشیاربوون یارمەتیدەرە بۆ خەڵک واز لە کێشان بێنن. 85 00:03:19,280 --> 00:03:22,936 ئێستا، هەر وەک هەوڵدان هەتا زۆر لەخۆمکەم سەرنج بدەمە هەناسەدانەکەم، 86 00:03:22,960 --> 00:03:26,216 ئەیانتوانی هەوڵبەن زۆر لەخۆیانکەن واز لە جگەرەکێشان بێنن. 87 00:03:26,240 --> 00:03:29,176 زۆرینەشیان پێشتر ئەمەیان تاقیکردۆتەوە شکستیان هێناوە -- 88 00:03:29,200 --> 00:03:31,120 بە تێکڕا، شەش جار. 89 00:03:31,960 --> 00:03:33,456 ئێستا، بە ڕاهێنانی هۆشیاربوون، 90 00:03:33,480 --> 00:03:36,800 بەشی زۆرلەخۆکردنمان لابردووە و لەجیاتی ئەوە تیشکمان خستۆتە سەر بەحەسرەتبوون. 91 00:03:37,600 --> 00:03:40,816 ڕاستییەکەی، تەنانەت پێشمان وتوون کە جگەرە بکێشن. 92 00:03:40,840 --> 00:03:42,816 چی؟ بەڵێ، وتوومانە، "دەی جگەرە بکێشن، 93 00:03:42,840 --> 00:03:46,376 تەنیا حەسرەتتان هەبێت کە چی ئەبێت کاتێک ئەوە ئەکەن." 94 00:03:46,400 --> 00:03:48,096 تێبینی چییان کرد؟ 95 00:03:48,120 --> 00:03:50,816 ئەمە نموونەیەکە لەلایەن یەکێک لە جگەرەکێشەکانمانەوە. 96 00:03:50,840 --> 00:03:52,576 وتی، "جگەرەکێشان بە هۆشیارییەوە: 97 00:03:52,600 --> 00:03:54,216 بۆنی لە پەنیری بۆگەن ئەچێت و 98 00:03:54,240 --> 00:03:55,856 تامی ماددەی کیمیایی ئەیات، 99 00:03:55,880 --> 00:03:57,080 یەع!" 100 00:03:57,680 --> 00:04:01,056 ئێستا، خۆی ئەیزانی کە جگەرە خراپە بۆی، 101 00:04:01,080 --> 00:04:02,960 بۆیە هاتە ناو پرۆگرامەکەمانەوە. 102 00:04:03,680 --> 00:04:08,216 ئەوەی دۆزییەوە تەنیا بەوەی بە حەسرەتەوە ئاگاداریبێت کاتێک ئەیکشێت 103 00:04:08,240 --> 00:04:11,376 ئەوەیە کە جگەرە تامی زۆر ناخۆشە. 104 00:04:11,400 --> 00:04:13,080 (پێکەنین) 105 00:04:14,360 --> 00:04:18,375 ئەو لە زانینەوە چوو بۆ ژیری. 106 00:04:18,399 --> 00:04:21,495 لە زانینی ئەوەی کە جگەرەکێشان خراپە بۆی لە مێشکیدا چووە سەر ئەوەی 107 00:04:21,519 --> 00:04:23,976 هۆشیارانە بیزانێت، و 108 00:04:24,000 --> 00:04:26,296 جادووی جگەرەکێشانەکە شکا. 109 00:04:26,320 --> 00:04:29,680 وایلێهات قێزی لە هەڵسوکەوتەکەی ئەکردەوە. 110 00:04:30,960 --> 00:04:33,056 بەشی پێشەوەی مێشک، 111 00:04:33,080 --> 00:04:36,616 گەنجترین بەشی مێشکمان لە ڕوانگەی پەرەسەندنەوە، 112 00:04:36,640 --> 00:04:40,696 لەسەر ئاستێکی زیرەکی تێئەگات کە نابێت جگەرە بکێشین. 113 00:04:40,720 --> 00:04:44,536 هەوڵی تەواوی خۆشی ئەیات یارمەتیمان بات لە ڕەفتارەکەمان تێبگەین، 114 00:04:44,560 --> 00:04:45,896 هەتا یارمەتیمان بات واز لە جگەرە بێنین، 115 00:04:45,920 --> 00:04:50,040 یارمەتیمان بات بوەستین لە خواردنی، دووەم، سێیەم، چوارەم پسکیت. 116 00:04:50,960 --> 00:04:52,456 بەمە ئەڵێین کۆنترۆڵی درککار. 117 00:04:52,480 --> 00:04:55,280 ئەم درکپێکردنە بەکاردێنین بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەفتارمان. 118 00:04:55,960 --> 00:04:57,176 بەداخەوە، 119 00:04:57,200 --> 00:04:59,136 ئەمە یەکەم بەشی مێشکیشمانە 120 00:04:59,160 --> 00:05:01,176 کە ئەکوژێتەوە کاتێک فشاری دەروونیمان ئەبێت، 121 00:05:01,200 --> 00:05:02,456 کە ئەوەش باش نییە. 122 00:05:02,480 --> 00:05:04,957 ئێستا، هەموو ئەتوانین بە ئەزموونی خۆمان خۆمان بەمەوە ببەستینەوە. 123 00:05:04,981 --> 00:05:08,136 ئەگەری ئەوەمان زۆر زیاترە کە هاواربکەین بەسەر هاوسەر یان مناڵەکەماندا 124 00:05:08,160 --> 00:05:09,776 کاتێک فشاری دەروونیمان ئەبێت یان ماندووین، 125 00:05:09,800 --> 00:05:12,136 هەرچەندە ئەشزانین کە ئەوە یارمەتیدەر نابێت. 126 00:05:12,160 --> 00:05:13,680 بەدەست خۆمان نابێت. 127 00:05:15,120 --> 00:05:17,296 کاتێک بەشی پێشەوەی مێشک ئەکوژێتەوە، 128 00:05:17,320 --> 00:05:19,536 ئەچینەوە سەر خووە کۆنەکانمان، 129 00:05:19,560 --> 00:05:22,416 لەبەر ئەوە ئەم خۆهەڵنەخەڵەتاندنە هێندە گرنگە. 130 00:05:22,440 --> 00:05:24,096 بینینی ئەوەی چیمان دەستئەکەوێت لە خووەکانمان 131 00:05:24,120 --> 00:05:26,296 یارمەتیمان ئەیات لەسەر ئاستێکی قوڵتر لێیان تێبگەین -- 132 00:05:26,320 --> 00:05:27,576 بە دڵ بیزانین 133 00:05:27,600 --> 00:05:29,856 بۆ ئەوەی ناچار نەبین زۆر لەخۆمان بکەین بگەڕێینە دواوە 134 00:05:29,880 --> 00:05:31,616 یان ڕێگری لەخۆمان بکەین لە ڕەفتارێکمان. 135 00:05:31,640 --> 00:05:34,416 هەر لە سەرەتاوە کەمتر بایەخ ئەیەین بەوەی کە بیکەین. 136 00:05:34,440 --> 00:05:36,976 هۆشیار بوونیش دەربارەی ئەمەیە: 137 00:05:37,000 --> 00:05:40,680 بەڕوونی ببینین چیمان بەسەر یەت کاتێک ڕەفتارێکی خراپ جڵەومان ئەگرێت، 138 00:05:41,560 --> 00:05:45,136 لەسەر ئاستێکی ناوەکی لەجادووەکە دەرئەچین و 139 00:05:45,160 --> 00:05:48,280 لەم پێگەیەوە بەشێوەیەکی سرووشتی ئەیکەینە دەرەوە. 140 00:05:48,920 --> 00:05:52,416 ئەمە بۆ ئەوە نییە بڵێین، تەواو، بەشێوەیەکی جادووگەرانە وازمان لە جگەرە هێنا. 141 00:05:52,440 --> 00:05:55,056 بەڵام بەتێپەڕبوونی کات، کاتێک فێرئەبین ڕوونتر و ڕوونتر 142 00:05:55,080 --> 00:05:56,416 ئەنجامی هەڵسوکەوتەکانمان ببینین، 143 00:05:56,440 --> 00:05:59,080 واز لە خووە کۆنەکان ئەهێنین و خووی نوێ درووست ئەکەین. 144 00:06:00,120 --> 00:06:01,456 لێرەیا دژیەکییەکە ئەوەیە 145 00:06:01,480 --> 00:06:04,296 هۆشیار بوون دەربارەی ئەوەیە بەڕاستی بایەخ بەین 146 00:06:04,320 --> 00:06:05,736 بە نزیکبوونەوە 147 00:06:05,760 --> 00:06:08,336 لەوەی بەڕاستی ڕووئەیات لە لەشمان و مێشکماندا 148 00:06:08,360 --> 00:06:09,976 لە ساتێکەوە بۆ ساتێک. 149 00:06:10,000 --> 00:06:12,296 ئەم ئامادەبوونە بۆ ئەوەی بەرەو ئەزموونمان بچین 150 00:06:12,320 --> 00:06:16,000 لەجیاتی ئەوەی هەوڵبەین بەخێرایی کۆتایی بەم بێزووە ناخۆشە بێنین. 151 00:06:16,760 --> 00:06:19,336 ئەم ئامادەبوونەش بۆ ئەوەی ڕووبکەینە ئەزموونەکانمان 152 00:06:19,360 --> 00:06:21,216 بە هەبوونی حەسرەت پشتیوانی ئەکرێت، 153 00:06:21,240 --> 00:06:22,976 کە بەشێوەیەکی سرووشتی پاداشتپێدەرە. 154 00:06:23,000 --> 00:06:24,736 حەسرەت هەبوون هەستێکی چۆنە؟ 155 00:06:24,760 --> 00:06:25,960 هەستێکی خۆشە. 156 00:06:27,040 --> 00:06:29,346 چی ڕووئەیات کاتێک حەسرەتمان ئەبێت؟ 157 00:06:29,370 --> 00:06:32,816 دەستئەکەین بە تێبینی کردنی ئەوەی بێزووەکان لە هەستەکانی لەشمان درووستبوون -- 158 00:06:32,840 --> 00:06:35,096 ئاه، توندی هەیە، گرژی هەیە، 159 00:06:35,120 --> 00:06:36,776 بێئۆقرەیی هەیە -- و 160 00:06:36,800 --> 00:06:39,240 ئەم هەستانەی لەشیش یەن و ئەڕۆن. 161 00:06:39,880 --> 00:06:42,856 ئەمانە پارچە زۆر بچووکەکانی ئەزموونەکانن 162 00:06:42,880 --> 00:06:44,896 کە لە ساتێکەوە بۆ ساتێک ئەتوانین بەڕێوەیان بەرین 163 00:06:44,920 --> 00:06:49,056 لەجیاتی ئەوەی دابمرکێنرێینەوە بەم بێزووە گەورە ترسێنەرە 164 00:06:49,080 --> 00:06:50,456 کە لەسەری ئەکۆکین. 165 00:06:50,480 --> 00:06:52,976 بە واتایەکی تر، کاتێک حەسرەت ئەمانگرێت، 166 00:06:53,000 --> 00:06:57,736 لە خووە کۆنە، پشتبەستوو بە ترسە، هەڵچووەکە ئەچینە دەرەوە و 167 00:06:57,760 --> 00:06:59,976 هۆشیار ئەبین. 168 00:07:00,000 --> 00:07:02,896 ئەبین بەم زانایەی ناخ 169 00:07:02,920 --> 00:07:06,136 کە بەپەرۆشەوە چاوەڕێ ئەکەین بۆ ئەو خاڵی داتایەی دواتر. 170 00:07:06,160 --> 00:07:10,696 ئەمە لەوە ئەچێت زۆر سادەکەرەوە بێت هەتا کار بکاتە سەر ڕەفتار. 171 00:07:10,720 --> 00:07:13,176 بەڵام لە توێژینەوەیەکدا، بۆمان دەرکەوت ڕاهێنانی هۆشیار بوون 172 00:07:13,200 --> 00:07:17,096 دوو ئەوەندەی چارەسەری ستانداردی ئاڵتوونی باشبوو لە یارمەتیدان بۆ وازهێنان لە جگەرە. 173 00:07:17,120 --> 00:07:18,560 کەواتە بەڕاستی کاردەکات. 174 00:07:19,800 --> 00:07:22,616 کاتێکیش توێژینەوەمان لەسەر مێشکی بەئەزموونەکانی تێڕامان کرد، 175 00:07:22,640 --> 00:07:26,456 بۆمان دەرکەوت بەشەکانی تۆڕە دەمارییەکانی پرۆسەکردنی ئاماژەپێکەر بۆ خوود 176 00:07:26,480 --> 00:07:28,056 پێی ئەوترێت تۆڕی باری ئاسایی 177 00:07:28,080 --> 00:07:29,296 کارابوون. 178 00:07:29,320 --> 00:07:32,256 گریمانەیەک کە ئێستا لەئارادایە ئەوەیە کە بەشێکی ئەم تۆڕە، 179 00:07:32,280 --> 00:07:34,496 پێی ئەوترێت قاوغی پشتێنی پشتەوە 180 00:07:34,520 --> 00:07:37,256 چالاک ئەکرێت، مەرج نییە بە بێزووکردن خۆی 181 00:07:37,280 --> 00:07:39,896 بەڵکو کاتێک تووشی ئەبین، کاتێک هەڵمان ئەمژێت، و 182 00:07:39,920 --> 00:07:41,616 ئەمانبات بۆ گەڕانێک. 183 00:07:41,640 --> 00:07:43,736 جیاواز لەوە، کاتێک جڵەو شل ئەکەین -- 184 00:07:43,760 --> 00:07:45,136 لە پرۆسەکە ئەچینە دەرەوە 185 00:07:45,160 --> 00:07:47,656 تەنیا بەوەی بە حەسرەتەوە ئاگاداری ئەوە بین کە ڕووئەیات -- 186 00:07:47,680 --> 00:07:49,800 هەمان ئەم بەشەی مێشک بێدەنگ ئەبێت. 187 00:07:51,320 --> 00:07:55,416 ئێستا تاقیکردنەوە ئەکەین بۆ پرۆگرامەکانی ڕاهێنانی هۆشیاربوونی سەر ئینتەرنێت 188 00:07:55,440 --> 00:07:58,576 کە ئەم میکانیزمە بنچینەییانە ئەکاتە ئامانج، و 189 00:07:58,600 --> 00:08:03,096 بەشێوەیەی سەیر، هەمان تەکنەلۆجیا بەکاردێنێت کە ئەمانبات بۆ پەرتبوون 190 00:08:03,120 --> 00:08:05,656 هەتا یارمەتیمان بات بچینە دەر لە خووە ناتەندروستەکانی 191 00:08:05,680 --> 00:08:09,696 جگەرەکێشان، خواردنی کاتی فشار و ڕەفتارە ئالوودەکەرەکانی تر. 192 00:08:09,720 --> 00:08:12,296 ئەو بەشەتان بیرە دەربارەی یادەوەری پشتبەستوو بە چوارچێوە؟ 193 00:08:12,320 --> 00:08:15,216 ئەتوانین ئەم ئامرازانە بگەیەنینە سەر نووکە پەنجەکانی خەڵک 194 00:08:15,240 --> 00:08:17,496 لە چوارچێوەکاندا کە زۆر گرنگن. 195 00:08:17,520 --> 00:08:18,736 بۆ ئەوەی بتوانین یارمەتییان بەین 196 00:08:18,760 --> 00:08:21,736 بچنە ناو توانا زگماگییەکەیان هەتا بەحەسرەتەوە ئاگاداربن 197 00:08:21,760 --> 00:08:25,680 کاتێک حەزی جگەرەکێشان یان خواردنی کاتی فشار یان هەر شتێکی تر سەرهەڵدەدات. 198 00:08:26,640 --> 00:08:28,456 کەواتە ئەگەر جگەرە نەکێشیت یان لەکاتی فشاردا نەخۆیت، 199 00:08:28,480 --> 00:08:32,135 لەوانەیە جاری داهاتوو هەست بەم ئارەزووە بکەیت سەیری ئیمەیڵەکەت بکەیت لەکاتی بێزاربووندا، 200 00:08:32,159 --> 00:08:34,399 یان هەوڵبەیت سەرنجی خۆت لە کارکردن دوورخەیتەوە، 201 00:08:34,423 --> 00:08:38,222 یان لەکاتی شۆفێریکردندا بتەوێت وەڵامی نامەی مۆبایل بەیتەوە، 202 00:08:39,080 --> 00:08:42,936 سەیرکەن ئەگەر بتوانن بچنە ناو ئەم توانا سرووشتییەوە، 203 00:08:42,960 --> 00:08:44,216 تەنیا بەحەسرەتەوە ئاگاداربن 204 00:08:44,240 --> 00:08:47,176 چی ئەگوزەرێت لە لەش و مێشکتاندا لەو ساتەدا. 205 00:08:47,200 --> 00:08:48,656 دەرفەتێکی تر ئەبێت 206 00:08:48,680 --> 00:08:52,336 بۆ هێشتنەوەی یەکێک لە خووە سووڕخواردووە بێکۆتا و ماندووکەرەکانمان ... 207 00:08:52,360 --> 00:08:53,600 یان بچۆرە دەرەوە لێی. 208 00:08:54,080 --> 00:08:56,976 لەجیاتی ئەوەی سەیری نامەکە بکەیت، وەڵامی بەیتەوە، 209 00:08:57,000 --> 00:08:58,736 کەمێک هەست بە باشتربوون بکە -- 210 00:08:58,760 --> 00:09:00,216 هەست بە فشارەکەی ناخت بکە، 211 00:09:00,240 --> 00:09:01,696 حەسرەت بتگرێت، 212 00:09:01,720 --> 00:09:03,656 هەست بە شادی دەستبەرداربوون بکە 213 00:09:03,680 --> 00:09:04,880 دووبارەی بکەرەوە. 214 00:09:05,440 --> 00:09:06,656 زۆر سوپاس. 215 00:09:06,680 --> 00:09:09,040 (چەپڵەلێدان)