ئەوکاتەی یەکەمجار فێری تێڕامان ئەبووم، ڕێنماییەکە ئەوەبوو تەنیا سەرنج بدەمە هەناسەدانم، و کە مێشکم چوو بەلایەکدا، بیگەڕێنمەوە. لەوە ئەچوو ئاسان بێت. لەگەڵ ئەوەشدا لە کەشی ئارامدا دائەنیشتم، ئارەقم ئەکردەوە بە تیشێرتەوە لە ناوەڕاستی زستاندا. هەر دەرفەتێکم هەبوایە سەرخەوم ئەشکاند چونکە بەڕاستی کارێکی قورس بوو. بەڕاستی هەموو وزەی ئەبردیت. ڕێنماییەکەش وەک پێویست سادەبوو بەڵام لە یەک شتی زۆر گرنگم کەمبوو. کەواتە بۆچی سەرنجدان هێندە قوورسە؟ توێژینەوەکان دەریانخستووە کاتێک تەنانەت بەڕاستی سەرنج ئەیەین بە شتێک -- بۆ نموونە ئەم وتارە -- لە خاڵێکدا، نزیکەی نیوەمان خەیاڵ ئەمانباتەوە، یان ئەوەتا حەزمان بۆیەت سەیرێکی تویتەر بکەین. کەواتە چی ڕووئەیات لێرەیا؟ دەرکەوت کە بەرەنگاری یەکێک لە پارێزراوترین پرۆسەکانی فێربوون ئەبینەوە کە زانراوە لە زانستدا، یەکێک کە پارێزراوە لەناو بنچینەییترین کۆئەندامەکانی دەماری زانراو بۆ مرۆڤایەتی. ئەم پرۆسەی فێربوونی پشتبەستن بە پاداشتە پێی ئەوترێت بەهێزکردنی ئەرێنی و نەرێنی و بەشێوەیەکی بنچینەیی ئاواهییە. هەندێک خواردن ئەبینین کە لە باش ئەچن، مێشکمان ئەڵێت، "کالۆری... ڕزگاربوون!" خواردنەکە ئەخۆین، تامی ئەکەین -- تامی خۆشە. بەتایبەتی شەکر، لەشمان ئاماژە ئەنێرێت بۆ مێشکمان و ئەڵێت، "بیرتبێت چی ئەخۆیت و لەکوێ دۆزیوتەتەوە." ئەم یادەوەری پشتبەستوو بە چوارچێوەیە دائەڕێژین و فێرئەبین جاری داهاتوو پرۆسەکە دووبارە بکەینەوە. خواردن ئەبینیت، خواردن ئەخۆیت، هەست بە باشی ئەکەیت، دووبارەی ئەکەیتەوە. بزواندن، ڕەفتار، پاداشت. سادەیە. وانییە؟ دوای ماوەیەک، مێشکە داهێنەرەکەمان ئەڵێت، "ئەزانیت چی؟ ئەتوانیت ئەمە بەکاربێنیت بۆ زیاتر لە تەنیا بیرهاتنەوەی خواردن. جاری داهاتوو کە هەستت بە خراپی کرد، بۆچی هەوڵنایەیت شتێکی باش بخۆیت بۆ ئەوەی هەست بە باشتربوون بکەیت؟" سوپاسی مێشکمان ئەکەین بۆ بیرۆکە مەزنەکە، ئەمە تاقیکەرەوە و خێرا فێربە کە ئەگەر چکلێت یان ئایسکرێم بخۆین کاتێک توڕە یان دڵتەنگین، هەست بە باشتربوون ئەکەین. هەمان پرۆسە، تەنیا بزواندنێکی جیاواز. لەجیاتی ئەم ئاماژەی برسێتییەی کە لە گەدەمانەوە یەت، ئەم ئاماژە سۆزییە -- هەستکردن بە دڵتەنگی -- حەزی خواردنەکە ئەبزوێنێت. لەوانەیە لە ساڵانی هەرزەکاریماندا، خەریکی خوێندن بووبێتین بە قورسی، و کاتێک منداڵە یاخییەکانمان ئەبینی لە دەرەوە جگەرەیان ئەکێشا ئەمانوت "هێی، ئەمەوێ سەرنجڕاکێش بم." بۆیە دەستمانئەکرد بە جگەرەکێشان. خەتای پیاوی جگەرەفرۆش نییە، و ئەوەش ڕێکەوت نەبووە. سەرنجڕاکێشبوون، کێشان بۆ سەرنجڕاکێشبوون، هەست بە باشی ئەکەیت. دووبارەی ئەکەیتەوە. بزوێنەر، ڕەفتار، پاداشت. هەرجارێکیش ئەمە ئەکەین، فێر ئەبین پرۆسەکە دووبارەکەینەوە و ئەبێت بە خووێک. بۆیە دواتر، هەستکردن بە فشاری دەروونی بزوێنەر ئەبێت بۆ کێشانی جگەرەیەک یان خواردنی شتێکی شیرین. ئێستا، بە هەمان ئەم پرۆسانەی مێشک، لە فێربوونی ڕزگاربوونەوە ڕۆشتووین بۆ کووشتنی خۆمان بەم جۆرە خووانە. قەڵەوی و جگەرەکێشان لەنێو هۆکارە باوەکانی مردن و نەخۆشین لە جیهاندا کە ڕێگەی لێئەگیرێت. بۆیە با بچمەوە سەر هەناسەدانەکەم. چی ئەبێت ئەگەر لەجیاتی بەرەنگاربوونەوەی مێشکمان، یان هەوڵدان بۆ زۆرکردن لەخۆمان هەتا سەرنج بەین، لەجیاتی ئەوە بچینە ناو ئەم پرۆسە سرووشتیەی فێربوون بە پاداشتەوە ... بەڵام بە گۆڕانکارییەکەوە؟ چی ئەبێت ئەگەر لەجیاتی ئەوە حەسرەتی زۆر بمانگرێت دەربارەی ئەوەی چی ڕوویئەیا لە ئەزموونی ئەو ساتەماندا؟ نموونەیەکتان ئەیەمێ. لە تاقیگەکەمدا، لێکۆڵینەوەمان کرد ئایا ڕاهێنانی هۆشیاربوون یارمەتیدەرە بۆ خەڵک واز لە کێشان بێنن. ئێستا، هەر وەک هەوڵدان هەتا زۆر لەخۆمکەم سەرنج بدەمە هەناسەدانەکەم، ئەیانتوانی هەوڵبەن زۆر لەخۆیانکەن واز لە جگەرەکێشان بێنن. زۆرینەشیان پێشتر ئەمەیان تاقیکردۆتەوە شکستیان هێناوە -- بە تێکڕا، شەش جار. ئێستا، بە ڕاهێنانی هۆشیاربوون، بەشی زۆرلەخۆکردنمان لابردووە و لەجیاتی ئەوە تیشکمان خستۆتە سەر بەحەسرەتبوون. ڕاستییەکەی، تەنانەت پێشمان وتوون کە جگەرە بکێشن. چی؟ بەڵێ، وتوومانە، "دەی جگەرە بکێشن، تەنیا حەسرەتتان هەبێت کە چی ئەبێت کاتێک ئەوە ئەکەن." تێبینی چییان کرد؟ ئەمە نموونەیەکە لەلایەن یەکێک لە جگەرەکێشەکانمانەوە. وتی، "جگەرەکێشان بە هۆشیارییەوە: بۆنی لە پەنیری بۆگەن ئەچێت و تامی ماددەی کیمیایی ئەیات، یەع!" ئێستا، خۆی ئەیزانی کە جگەرە خراپە بۆی، بۆیە هاتە ناو پرۆگرامەکەمانەوە. ئەوەی دۆزییەوە تەنیا بەوەی بە حەسرەتەوە ئاگاداریبێت کاتێک ئەیکشێت ئەوەیە کە جگەرە تامی زۆر ناخۆشە. (پێکەنین) ئەو لە زانینەوە چوو بۆ ژیری. لە زانینی ئەوەی کە جگەرەکێشان خراپە بۆی لە مێشکیدا چووە سەر ئەوەی هۆشیارانە بیزانێت، و جادووی جگەرەکێشانەکە شکا. وایلێهات قێزی لە هەڵسوکەوتەکەی ئەکردەوە. بەشی پێشەوەی مێشک، گەنجترین بەشی مێشکمان لە ڕوانگەی پەرەسەندنەوە، لەسەر ئاستێکی زیرەکی تێئەگات کە نابێت جگەرە بکێشین. هەوڵی تەواوی خۆشی ئەیات یارمەتیمان بات لە ڕەفتارەکەمان تێبگەین، هەتا یارمەتیمان بات واز لە جگەرە بێنین، یارمەتیمان بات بوەستین لە خواردنی، دووەم، سێیەم، چوارەم پسکیت. بەمە ئەڵێین کۆنترۆڵی درککار. ئەم درکپێکردنە بەکاردێنین بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەفتارمان. بەداخەوە، ئەمە یەکەم بەشی مێشکیشمانە کە ئەکوژێتەوە کاتێک فشاری دەروونیمان ئەبێت، کە ئەوەش باش نییە. ئێستا، هەموو ئەتوانین بە ئەزموونی خۆمان خۆمان بەمەوە ببەستینەوە. ئەگەری ئەوەمان زۆر زیاترە کە هاواربکەین بەسەر هاوسەر یان مناڵەکەماندا کاتێک فشاری دەروونیمان ئەبێت یان ماندووین، هەرچەندە ئەشزانین کە ئەوە یارمەتیدەر نابێت. بەدەست خۆمان نابێت. کاتێک بەشی پێشەوەی مێشک ئەکوژێتەوە، ئەچینەوە سەر خووە کۆنەکانمان، لەبەر ئەوە ئەم خۆهەڵنەخەڵەتاندنە هێندە گرنگە. بینینی ئەوەی چیمان دەستئەکەوێت لە خووەکانمان یارمەتیمان ئەیات لەسەر ئاستێکی قوڵتر لێیان تێبگەین -- بە دڵ بیزانین بۆ ئەوەی ناچار نەبین زۆر لەخۆمان بکەین بگەڕێینە دواوە یان ڕێگری لەخۆمان بکەین لە ڕەفتارێکمان. هەر لە سەرەتاوە کەمتر بایەخ ئەیەین بەوەی کە بیکەین. هۆشیار بوونیش دەربارەی ئەمەیە: بەڕوونی ببینین چیمان بەسەر یەت کاتێک ڕەفتارێکی خراپ جڵەومان ئەگرێت، لەسەر ئاستێکی ناوەکی لەجادووەکە دەرئەچین و لەم پێگەیەوە بەشێوەیەکی سرووشتی ئەیکەینە دەرەوە. ئەمە بۆ ئەوە نییە بڵێین، تەواو، بەشێوەیەکی جادووگەرانە وازمان لە جگەرە هێنا. بەڵام بەتێپەڕبوونی کات، کاتێک فێرئەبین ڕوونتر و ڕوونتر ئەنجامی هەڵسوکەوتەکانمان ببینین، واز لە خووە کۆنەکان ئەهێنین و خووی نوێ درووست ئەکەین. لێرەیا دژیەکییەکە ئەوەیە هۆشیار بوون دەربارەی ئەوەیە بەڕاستی بایەخ بەین بە نزیکبوونەوە لەوەی بەڕاستی ڕووئەیات لە لەشمان و مێشکماندا لە ساتێکەوە بۆ ساتێک. ئەم ئامادەبوونە بۆ ئەوەی بەرەو ئەزموونمان بچین لەجیاتی ئەوەی هەوڵبەین بەخێرایی کۆتایی بەم بێزووە ناخۆشە بێنین. ئەم ئامادەبوونەش بۆ ئەوەی ڕووبکەینە ئەزموونەکانمان بە هەبوونی حەسرەت پشتیوانی ئەکرێت، کە بەشێوەیەکی سرووشتی پاداشتپێدەرە. حەسرەت هەبوون هەستێکی چۆنە؟ هەستێکی خۆشە. چی ڕووئەیات کاتێک حەسرەتمان ئەبێت؟ دەستئەکەین بە تێبینی کردنی ئەوەی بێزووەکان لە هەستەکانی لەشمان درووستبوون -- ئاه، توندی هەیە، گرژی هەیە، بێئۆقرەیی هەیە -- و ئەم هەستانەی لەشیش یەن و ئەڕۆن. ئەمانە پارچە زۆر بچووکەکانی ئەزموونەکانن کە لە ساتێکەوە بۆ ساتێک ئەتوانین بەڕێوەیان بەرین لەجیاتی ئەوەی دابمرکێنرێینەوە بەم بێزووە گەورە ترسێنەرە کە لەسەری ئەکۆکین. بە واتایەکی تر، کاتێک حەسرەت ئەمانگرێت، لە خووە کۆنە، پشتبەستوو بە ترسە، هەڵچووەکە ئەچینە دەرەوە و هۆشیار ئەبین. ئەبین بەم زانایەی ناخ کە بەپەرۆشەوە چاوەڕێ ئەکەین بۆ ئەو خاڵی داتایەی دواتر. ئەمە لەوە ئەچێت زۆر سادەکەرەوە بێت هەتا کار بکاتە سەر ڕەفتار. بەڵام لە توێژینەوەیەکدا، بۆمان دەرکەوت ڕاهێنانی هۆشیار بوون دوو ئەوەندەی چارەسەری ستانداردی ئاڵتوونی باشبوو لە یارمەتیدان بۆ وازهێنان لە جگەرە. کەواتە بەڕاستی کاردەکات. کاتێکیش توێژینەوەمان لەسەر مێشکی بەئەزموونەکانی تێڕامان کرد، بۆمان دەرکەوت بەشەکانی تۆڕە دەمارییەکانی پرۆسەکردنی ئاماژەپێکەر بۆ خوود پێی ئەوترێت تۆڕی باری ئاسایی کارابوون. گریمانەیەک کە ئێستا لەئارادایە ئەوەیە کە بەشێکی ئەم تۆڕە، پێی ئەوترێت قاوغی پشتێنی پشتەوە چالاک ئەکرێت، مەرج نییە بە بێزووکردن خۆی بەڵکو کاتێک تووشی ئەبین، کاتێک هەڵمان ئەمژێت، و ئەمانبات بۆ گەڕانێک. جیاواز لەوە، کاتێک جڵەو شل ئەکەین -- لە پرۆسەکە ئەچینە دەرەوە تەنیا بەوەی بە حەسرەتەوە ئاگاداری ئەوە بین کە ڕووئەیات -- هەمان ئەم بەشەی مێشک بێدەنگ ئەبێت. ئێستا تاقیکردنەوە ئەکەین بۆ پرۆگرامەکانی ڕاهێنانی هۆشیاربوونی سەر ئینتەرنێت کە ئەم میکانیزمە بنچینەییانە ئەکاتە ئامانج، و بەشێوەیەی سەیر، هەمان تەکنەلۆجیا بەکاردێنێت کە ئەمانبات بۆ پەرتبوون هەتا یارمەتیمان بات بچینە دەر لە خووە ناتەندروستەکانی جگەرەکێشان، خواردنی کاتی فشار و ڕەفتارە ئالوودەکەرەکانی تر. ئەو بەشەتان بیرە دەربارەی یادەوەری پشتبەستوو بە چوارچێوە؟ ئەتوانین ئەم ئامرازانە بگەیەنینە سەر نووکە پەنجەکانی خەڵک لە چوارچێوەکاندا کە زۆر گرنگن. بۆ ئەوەی بتوانین یارمەتییان بەین بچنە ناو توانا زگماگییەکەیان هەتا بەحەسرەتەوە ئاگاداربن کاتێک حەزی جگەرەکێشان یان خواردنی کاتی فشار یان هەر شتێکی تر سەرهەڵدەدات. کەواتە ئەگەر جگەرە نەکێشیت یان لەکاتی فشاردا نەخۆیت، لەوانەیە جاری داهاتوو هەست بەم ئارەزووە بکەیت سەیری ئیمەیڵەکەت بکەیت لەکاتی بێزاربووندا، یان هەوڵبەیت سەرنجی خۆت لە کارکردن دوورخەیتەوە، یان لەکاتی شۆفێریکردندا بتەوێت وەڵامی نامەی مۆبایل بەیتەوە، سەیرکەن ئەگەر بتوانن بچنە ناو ئەم توانا سرووشتییەوە، تەنیا بەحەسرەتەوە ئاگاداربن چی ئەگوزەرێت لە لەش و مێشکتاندا لەو ساتەدا. دەرفەتێکی تر ئەبێت بۆ هێشتنەوەی یەکێک لە خووە سووڕخواردووە بێکۆتا و ماندووکەرەکانمان ... یان بچۆرە دەرەوە لێی. لەجیاتی ئەوەی سەیری نامەکە بکەیت، وەڵامی بەیتەوە، کەمێک هەست بە باشتربوون بکە -- هەست بە فشارەکەی ناخت بکە، حەسرەت بتگرێت، هەست بە شادی دەستبەرداربوون بکە دووبارەی بکەرەوە. زۆر سوپاس. (چەپڵەلێدان)