Return to Video

بڵاوبوونەوەی پەتای دواتر؟ ئامادە نین

  • 0:06 - 0:07
    کە منداڵبووم،
  • 0:07 - 0:11
    کارەساتەکەی زۆر خەممان بوو
    ڕووبدات جەنگی ئەتۆمی بوو.
  • 0:12 - 0:15
    لەبەر ئەوە بەرمیلێکی ئاوامان هەبوو
    لە ژێرزەمینەکەماندا،
  • 0:15 - 0:18
    پڕبوو لە قتووە خۆراک و ئاو.
  • 0:18 - 0:20
    بۆ ئەوەی لەگەڵ هاتنی هێرشی ئەتۆمی،
  • 0:20 - 0:25
    بچینە خوارەوە بۆ ژێرزەمینەکە،
    خۆمان بپارێزین، و لەم بەرمیلە بخۆین.
  • 0:26 - 0:30
    ئەمڕۆ گەورەترین مەترسی
    کارەساتی جیهانی
  • 0:30 - 0:32
    لەمە ناچێت.
  • 0:32 - 0:35
    بەڵکو، لەمە ئەچێت.
  • 0:36 - 0:42
    ئەگەر شتێک هەبێت زیاتر لە ١٠ ملیۆن
    کەس بکوژێت لە ساڵانی داهاتوودا،
  • 0:42 - 0:45
    ئەگەری زۆرە ڤایرۆسێکی
    زۆر درم بێت
  • 0:45 - 0:48
    وەک لە جەنگێک.
  • 0:48 - 0:52
    مووشەک نا، بەڵکو میکرۆب.
  • 0:52 - 0:54
    ئێستا، بەشێکی هۆکاری ئەوە ئەوەیە
  • 0:54 - 0:58
    پارەیەکی زۆرمان خەرجکردووە
    لە چەکی ئەتۆمیدا.
  • 0:58 - 1:03
    بەڵام پارەیەکی زۆرمان خەرجکردووە لە
    سیستمەکەدا بۆ وەستاندنی پەتایەک.
  • 1:04 - 1:07
    ئامادە نین بۆ پەتای داهاتوو.
  • 1:08 - 1:10
    با سەیری ئیبۆلا بکەین.
  • 1:10 - 1:14
    دڵنیام زۆربەتان خوێندووتانەتەوە دەربارەی
    لە ڕۆژنامەکاندا،
  • 1:14 - 1:15
    چەندین ململانێی قورس.
  • 1:15 - 1:19
    بە وردی بەدوایدا چووم بەناو
    ئامرازەکانی شیکردنەوەی دۆسییەکەی
  • 1:19 - 1:24
    بەکاری ئەهێنین بۆ شوێنکەوتنی
    بنەبڕکردنی ڤایرۆسی ئیفلیجی.
  • 1:24 - 1:26
    کە سەیری ئەوەش ئەکەن کە ڕوویداوە،
  • 1:26 - 1:30
    کێشەکە ئەوە نییە سیستمەکەی هەبووبێت
    وەک پێویست بە باشی کاری نەکردبێت،
  • 1:30 - 1:34
    کێشەکە ئەوەیە هەر سیستممان نەبووە.
  • 1:35 - 1:39
    ڕاستییەکەی، لە چەند پارچەیەکی
    سەرەکی کەمە.
  • 1:39 - 1:44
    کۆمەڵێک زانای نەخۆشی درممان نەبوو ئامادەبن
    بۆ ڕۆشتن، و ڕۆشتبێتن،
  • 1:44 - 1:48
    بینیبێتیان نەخۆشییەکە چییە،
    چەند بەخێرایی بڵاو ئەبێتەوە.
  • 1:48 - 1:50
    ڕاپۆرت لەسەر نەخۆشییەکان
    لەسەر کاغەزێک هات.
  • 1:50 - 1:53
    زۆر دواکەوت پێش ئەوەی
    بخرێتە سەر ئینتەرنێت و
  • 1:53 - 1:55
    هەتا بڵێی ناووردیش بوون.
  • 1:55 - 1:58
    تیمێکی پزیشکیمان نەبوو
    ئامادەبن بۆ ڕۆشتن.
  • 1:58 - 2:00
    ڕێگایەکی ئامادەکردنی خەڵکمان نەبوو.
  • 2:00 - 2:06
    ئێستا، پزیشکانی بێسنوور کارێکی باشیان کردووە
    لە ڕێکخستنی خۆبەخشەکاندا.
  • 2:06 - 2:09
    بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر خاوتر بووین
    لە ئەنجامدانی ئەوەیا کە ئەبوو بیکەین
  • 2:09 - 2:12
    هەزارەها کارمەندی تەندروستی
    بەرین بۆ ئەم وڵاتانە.
  • 2:12 - 2:19
    پەتایەکی گەورەش پێویستی بەوەیە کە سەدان
    هەزار کارمەندی تەندروستی کاری تیا بکەن.
  • 2:21 - 2:25
    کەسی لێنەبوو سەیری شێوازەکانی
    چارەسەرکردن بکات.
  • 2:25 - 2:27
    کەس نەبوو سەیری دەستنیشانکردنەکان بکات.
  • 2:27 - 2:30
    کەسی لێنەبوو بیدۆزێتەوە بزانێت
    کام ئامراز پێویستە بەکاربێت.
  • 2:30 - 2:34
    وەک نموونەیەک، ئەمانتوانی کە
    خوێنی ڕزگاربووێک وەرگرین،
  • 2:34 - 2:39
    گۆڕانکاری بەسەردا بێنین، و ئەو پلازمایە
    بخەینەوە ناو خەڵکەکە بۆ پاراستنیان.
  • 2:39 - 2:42
    بەڵام ئەمە هەر تاقی نەکرایەوە.
  • 2:42 - 2:44
    بۆیە لە زۆر شتی کەم بوو.
  • 2:44 - 2:47
    ئەم شتانە بەڕاستی شکستی جیهانین.
  • 2:48 - 2:54
    تەندروستی جیهانی بەدواداچوون بۆ نەخۆشییە
    درمەکان ئەکات، بەڵام بۆ ئەم شتانە نا کە باسمکرد.
  • 2:55 - 2:58
    ئێستا، لە فلیمەکاندا زۆر جیاوازە.
  • 2:58 - 3:03
    کۆمەڵێک زانای نەخۆشی درمی قۆز هەن
    ئامادەن دەست بەکاربن،
  • 3:03 - 3:08
    ئەچنە ناوەوە، ڕۆژەکە ڕزگار ئەکەن،
    بەڵام ئەوە تەنیا هۆڵیوودە.
  • 3:10 - 3:14
    شکستهێنان لە ئامادەباشی ئەکرێت
    ڕێگە بە پەتای داهاتوو بدات
  • 3:14 - 3:18
    کارەساتێکی لەوەی ئیبۆلا
    گەورەتری پێوەبێت،
  • 3:19 - 3:24
    با سەیری بەرەوپێشچوونی
    ئیبۆلا بکەین بەدرێژایی ئەمساڵ.
  • 3:24 - 3:27
    نزیکەی ١٠ هەزار کەس مردن، و
  • 3:27 - 3:32
    بەنزیکەیی هەموویان لە سێ وڵاتی
    خۆرئاوای ئەفریقا بوون.
  • 3:32 - 3:34
    سێ هۆکار هەیە کە بۆچی
    زیاتر بڵاو نەبۆوە.
  • 3:34 - 3:39
    یەکەمیان ئەوەیە کە چەندین کاری پاڵەوانانە
    ئەنجامدرا لەلایەن کارمەندانی تەندروستییەوە.
  • 3:39 - 3:42
    تووشبووەکانیان دۆزییەوە و نەیانهێشت
    نەخۆشییەکە زیاتر بڵاوبێتەوە.
  • 3:42 - 3:45
    دووەمیان سرووشتی ڤایرۆسەکە.
  • 3:45 - 3:48
    ئیبۆلا لەڕێگەی هەواوە بڵاونابێتەوە. و
  • 3:48 - 3:50
    هەتا ئەوکاتەی ئەکرێت نەخۆشییەکە بگوێزرێتەوە،
  • 3:50 - 3:53
    زۆربەی تووشبووەکان نەخۆش ئەکەون و
    لە جێگەیا ئەکەون.
  • 3:54 - 3:58
    سێیەم، نەکەوتە ناو شارەکانەوە. و
  • 3:58 - 4:00
    ئەوەش تەنیا بەخت بوو.
  • 4:00 - 4:02
    ئەگەر بکەوتایەتە ناو شاری ترەوە،
  • 4:02 - 4:06
    ژمارەی تووشبووان زۆر زیاتر ئەبوو.
  • 4:06 - 4:09
    بۆیە جاری داهاتوو،
    لەوانەیە هێندە بەختمان نەبێت.
  • 4:09 - 4:15
    ئەکرێت ڤایرۆسێکت هەبێت تووشبووەکان باشبن
    لە هەمان کاتیشدا بیگوێزیتەوە و
  • 4:15 - 4:18
    بچنە ناو فڕۆکەیەکەوە یان
    بۆخۆیان بچن بۆ مارکێتەکان.
  • 4:18 - 4:21
    سەرچاوەی ڤایرۆسەکە ئەکرێت پەتایەکی
    سرووشتی بێت وەک ئیبۆلا،
  • 4:21 - 4:23
    یان ئەکرێت هێرشی بایلۆجی بێت.
  • 4:23 - 4:27
    بۆیە چەندین شت هەیە کە ئەکرێت
    هەزارەها جار خراپتر بێت.
  • 4:27 - 4:33
    ڕاستییەکەی، با سەیری مۆدێلی بڵاوبوونەوەی
    ڤایرۆسێک بکەین بە هەوایا،
  • 4:33 - 4:37
    وەک ئەنفلۆزای ئیسپانی ساڵی ١٩١٨.
  • 4:38 - 4:40
    ئەمە ڕووئەیات:
  • 4:40 - 4:44
    بەناو جیهاندا بڵاو ئەبێتەوە
    زۆر زۆر بەخێرایی.
  • 4:44 - 4:49
    ئەبینن کە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کەس
    بەهۆی ئەو پەتایەوە مردن.
  • 4:49 - 4:50
    کەواتە ئەمە کێشەیەکی گەورەیە.
  • 4:50 - 4:52
    پێویستە خەممان بێت.
  • 4:52 - 4:57
    بەڵام ڕاستییەکەی، ئەکرێت سیستمێکی
    بەدەمەوەچوونی باش بنیات بنێین.
  • 4:57 - 5:02
    لێرەیا سوودەکانی هەموو زانست و
    تەکنەلۆجیامان هەیە.
  • 5:02 - 5:03
    مۆبایلمان هەیە
  • 5:03 - 5:06
    بۆ وەرگرتنی زانیاری لە خەڵکەوە و
    پێدانی زانیاریش بەوان.
  • 5:06 - 5:10
    نەخشەی مانگی دەستکردمان هەیە کە لەسەری
    ئەتوانین ببینین خەڵک لەکوێن و بۆ کوێ ئەچن.
  • 5:10 - 5:13
    بەرەوپێشچوونمان هەیە لە زیندەوەرزانیدا
  • 5:13 - 5:16
    ئەوەش بەشێوەیەکی بەرچاو کاتی پێویست
    ئەگۆڕێت بۆ سەیرکردنی نەخۆشی درووستکەرەکە و
  • 5:16 - 5:21
    توانای درووستکردنی دەرمان و
    پێکووتەکان دژی.
  • 5:21 - 5:23
    بۆیە ئەکرێت ئامرازمان هەبێت،
  • 5:23 - 5:28
    بەڵام ئەو ئامرازانە پێویستە بخرێتە
    ناو سیستمێکی تەندروستی جیهانی گشتییەوە.
  • 5:28 - 5:30
    پێویستیشمان بە ئامادەکارییە.
  • 5:30 - 5:32
    پێموایە، باشترین وانەکان لەسەر ئەوەی
    چۆن خۆمان ئامادە بکەین
  • 5:32 - 5:35
    دووبارە، ئەوەیە کە بۆ جەنگ ئەیکەین.
  • 5:35 - 5:39
    بۆ سەربازەکان، بەردەوام هەمانە،
    ئامادەبن بۆ دەرچوون.
  • 5:39 - 5:42
    ئازووقەمان هەیە کە بەشی
    ژمارەیەکی ئێجگار زۆر بکات.
  • 5:42 - 5:46
    ناتۆ یەکەیەکی جوڵاوی هەیە
    ئەکرێت زۆر بەخێرایی بگاتە مەیدان.
  • 5:46 - 5:49
    ناتۆ چەندین یاری جەنگ ئەکات بۆ
    دڵنیابوونەوە، ئایا بە باشی ڕاهێنانیان پێکراوە؟
  • 5:49 - 5:52
    ئایا تێگەشتنیان هەیە دەربارەی
    سووتەمەنی و لۆجستی و
  • 5:52 - 5:54
    هەمان شەپۆلە ڕادیۆییەکان؟
  • 5:54 - 5:57
    کەواتە بە تەواوەتی ئامادەن بۆ دەرچوون.
  • 5:57 - 6:01
    کەواتە ئەوە ئەو جۆرە شتانەن
    پێویستمانە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەتایەک.
  • 6:01 - 6:03
    پارچە سەرەکییەکان چین؟
  • 6:03 - 6:09
    یەکەم، پێویستمان بە سیستمی تەندروستی
    بەهێزە لە وڵاتە هەژارەکان.
  • 6:09 - 6:12
    شوێنێک دایکان بە سەلامەتی
    منداڵیان ببێت،
  • 6:12 - 6:13
    منداڵان هەموو پێکووتەکان وەرگرن.
  • 6:13 - 6:18
    بەڵام، بشتوانین زۆر بەزوویی
    پەتاکە ببینین.
  • 6:18 - 6:20
    پێویستمان بە یەکەی پزیشکی هەیە:
  • 6:20 - 6:23
    چەندین کەس کە زانیاری و ڕاهێنانی
    پزیشکیان وەرگرتبێت و
  • 6:23 - 6:26
    لە هەر ساتێکدا بێت ئامادەبن بۆ دەرچوون.
  • 6:26 - 6:30
    ئینجا ئەو خەڵکانە یەک بخەین
    لەگەڵ یەکەکانی سوپا.
  • 6:30 - 6:34
    سوود وەرگرین لە توانای سوپا
    لە خێرا جوڵانەوە، و زوو گواستنەوە و
  • 6:34 - 6:36
    جێگیربوون لە ناوچەیەک.
  • 6:36 - 6:39
    پێویستە درووستی بکەینەوە،
  • 6:39 - 6:44
    وەک یاری میکرۆب، نەک یاری جەنگی،
    بۆ ئەوەی بزانین کونەکان لەکوێیان.
  • 6:44 - 6:47
    دوایین جار کە یارییەکی میکرۆب کرا
    لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
  • 6:47 - 6:50
    ساڵی ٢٠٠١ بوو، و
    سەرکەوتوو نەبوو.
  • 6:50 - 6:55
    هەتا ئێستا ئەنجامەکە میکرۆبەکان: ١،
    مرۆڤەکان: ٠.
  • 6:55 - 7:02
    لە کۆتاییدا پێویستمان بە بەرەوپێشچوونە
    لە بوارەکانی پێکووتە و ئامرازی ناسینەوە.
  • 7:02 - 7:05
    چەندین داهێنانی گەورە کراوە،
    وەک ڤایرۆسی هاوشێوەی ئەدینۆکان،
  • 7:05 - 7:09
    کە ئەکرێت زۆر زۆر
    بەخێرایی کار بکەن.
  • 7:09 - 7:13
    ئێستا بودجەیەکی تەواوی تێچووی
    ئەوەم لەبەردەستا نییە،
  • 7:13 - 7:17
    بەڵام زۆر دڵنیام کە کەمە بەراورد
    بەو زیانەی ئەکرێ بیگەیەنێت.
  • 7:17 - 7:22
    بانقی جیهانی خەمڵاندوێتی کە ئەگەر
    پەتایەکی جیهانی هەبێت،
  • 7:22 - 7:25
    داهاتی جیهان بەڕێژەی زیاتر لە
    سێ ترلیۆن دۆلار دائەبەزێت
  • 7:25 - 7:29
    ملیۆنەها کەسیش ئەمرن.
  • 7:29 - 7:32
    ئەم وەبەرهێنانانە سوودێکی دیاریان ئەبێت
  • 7:32 - 7:35
    لە سەروو ئەوەوە کە ئامادە ئەبین
    بۆ پەتایەک.
  • 7:35 - 7:37
    چاودێری تەندروستی سەرەتایی،
    توێژینەوە و پەرەپێدان،
  • 7:37 - 7:40
    ئەو شتانەی دادپەروەری تەندروستی
    جیهانی زیاد ئەکەن و
  • 7:40 - 7:44
    وا ئەکەن جیهان سەلامەت تر بێت.
  • 7:44 - 7:47
    بۆیە پێموایە پێویستە ئەوە
    کاری لەپێشینەمان بێت.
  • 7:48 - 7:49
    پێویست بە ترس ناکات.
  • 7:49 - 7:53
    پێویست ناکات قتووە سپاگیتی هەڵگرین یان
    بچینە ژێرزەمینەکانمان.
  • 7:53 - 7:57
    بەڵام پێویستە دەستپێکەین، چونکە
    کات لە بەرەی ئێمە نییە.
  • 7:57 - 8:04
    ڕاستییەکەی، ئەگەر یەک شتی ئەرێنی هەبێت
    کە ئەکرێت لە پەتای ئیبۆلادا هەبێت،
  • 8:04 - 8:09
    ئەکرێت ئاگادارکردنەوەیەکی زوو بێت،
    زەنگی بەئاگاهێنانەوە، بۆ ئەوەی ئامادەبین.
  • 8:09 - 8:15
    ئەگەر ئێستا دەستپێبکەین، ئەکرێت
    ئامادەبین بۆ پەتای دواتر.
  • 8:15 - 8:17
    زۆر سوپاس
  • 8:17 - 8:20
    (چەپڵەلێدان)
Title:
بڵاوبوونەوەی پەتای دواتر؟ ئامادە نین
Speaker:
بیڵ گەیتس
Description:

ساڵی ٢٠١٤، جیهان خۆی لادا لە پەتایەکی جیهانی ترسناکی ئیبۆلا، بەهۆی هەوڵی هەزارەها کارمەندی تەندروستی خۆنەویستەوە -- و ڕاشکاوانە، لەگەڵ بەختێکی زۆردا. ئەگەر سەیری بکەین، ئەزانین ئەبوو چی شتێک باشتر بکەین. بۆیە، ئێستا کاتێتی، بیڵ گەیتس پێشنیار ئەکات، کە هەموو بیرۆکە باشەکانمان بخەینە گەڕ، لە پلاندانان بۆ سیناریۆکان بۆ توێژینەوە لەسەر پێکووتە و ڕاهێنانی کارمەندانی تەندروستی. وەک ئەڵێت، "پێویست بە ترس ناکات.. بەڵام پێویستە دەست بە کاربین."

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
08:32
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for The next outbreak? We're not ready
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for The next outbreak? We're not ready
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The next outbreak? We're not ready
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The next outbreak? We're not ready

Kurdish subtitles

Revisions