بۆچی ئافرەتان سووڕی مانگانەیان هەیە؟
-
0:07 - 0:11بڕێکی زۆر کەم لە بوونەوەرانی سەر زەوی
سیفەتێکی ئاڵۆز هاوبەشی پێدەکەن: -
0:11 - 0:13ئەویش سوڕی مانگانەیە.
-
0:13 - 0:15ئێمە یەکێکین لەو هەڵبژێردراوە کەمانە.
-
0:15 - 0:20مەیمونەکان، شەمشەمە کوێرەکان،
مرۆڤەکان، و ڕەنگە مشکە کوێرەکان -
0:20 - 0:23تاکە شیردەری سەر زەویین
کە دەکەونە سەر خوێن. -
0:23 - 0:25هەروەها ئێمە لە هەموو
شیردەرەکانی تر زیاتر هەمانە، -
0:25 - 0:30سەرەڕای ئەوەی خۆراک بەفیرۆدانە و
و بێزاریەکی جەستەیی دەبێت. -
0:30 - 0:34کەوایە سوودی ئەم کردارە
زیندەییە ناباوە چییە؟ -
0:34 - 0:36وەڵامەکە بە دووگێانی دەست پێدەکات.
-
0:36 - 0:40لە میانەی ئەم پرۆسەیەدا، ئەندامەکانی
لەش دەست بە دروست کردن و -
0:40 - 0:42دابینکردنی ژینگەیەکی
گونجاو بۆ کۆرپەلە دەکەن. -
0:42 - 0:47بە دروستکردنی پەناگەیەکی ناوەکی بۆ دایک
بۆ ئەوەی منداڵە گەشەکردووەکەی پێ ڕابهێنێت. -
0:47 - 0:50لەم ڕووەوە، سکپڕی ئیلهام بەخشە،
-
0:50 - 0:53بەڵام ئەمە تەنها نیوەی چیرۆکەکەیە.
-
0:53 - 0:58نیوەکەی تری دەریدەخەن کە سکپڕی
دایک و کۆرپەڵە دەخاتە ململانێوە. -
0:58 - 1:00بۆ هەموو بونەوەرە زیندووەکان،
-
1:00 - 1:04لەشی مرۆڤ پەرەی سەندووە تاوەکو
بڵاوە بە جینەکانی خۆی بکات. -
1:04 - 1:07بۆ دایکەکە، کە دەبێت هەوڵ بدات
هەمان بڕ بە یەکسانی دابین بکات -
1:07 - 1:09بۆ ئەندامانی وەچەکانی.
-
1:09 - 1:13بەڵام دایک و کۆرپەلە کتومت
هەمان جینیان نییە. -
1:13 - 1:16کۆرپەلەکە لەهەمان کاتدا، جیناتی
لە باوکیشیەوە بۆ دەمێنێتەوە. -
1:16 - 1:19ئەم جینانە برەو بە مانەوەیان دەدەن
بە دەرهاوردنی -
1:19 - 1:23سەرچاوەی زیاتر لە بەشی خۆیان لە دایکەکەوە.
-
1:23 - 1:25ئەم ململانێی پەرەسەندنەی بەرژەوەندییەکان
-
1:25 - 1:29دایک و منداڵە لەدایک نەبووەکەی
دەخاتە نێو جەنگی بایۆلۆجییەوە -
1:29 - 1:32کە لە منداڵداندا ڕوودەدات.
-
1:32 - 1:35یەک هۆکار کە بەشدارە لەم خۆبەخۆییە
-
1:35 - 1:39بریتییە لە وێڵاش، ئەندامی کۆرپەلەکە
دەبەسترێتەوە بە خوێنهێنەری دایکەکە -
1:39 - 1:42و خۆراک دەدات بە کۆرپەلەکە
لەوکاتەی گەشەدەکات. -
1:42 - 1:48لە زۆربەی شیردەرەکاندا، وێڵاش لە پشتی
چینێک لە خانەی دایکانەوە گەمارۆ دراوە. -
1:48 - 1:52ئەم چینە ڕێگە بە کۆنترۆلکردنی دایک دەدات
بۆ دابین کردنی خۆراک بۆ کۆرپەلەکە. -
1:52 - 1:55بەڵام لە مرۆڤ و هەندێ بوونەوەری تردا،
-
1:55 - 1:59وێڵاشەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو
سیستەمی سوڕی خوێنی دایکەوە -
1:59 - 2:02تاوەکو ڕاستەوخۆ بگات بە
خوێنی دەمارەکانی لەشییەوە. -
2:02 - 2:05لە ڕێگەی وێڵاشەوە، کۆرپەلە هۆرمۆن
دەنێرێت بۆ شاخوێنبەری دایک -
2:05 - 2:11ئەمەش وا دەکات کە کراوە بن تاوەکو هەمیشە
خوێنی پڕ لە خۆراکە ماددە بنێرن. -
2:11 - 2:14کۆرپەلەیەک بە ڕێگەی بێسنوور
دەتوانێت هۆرمۆن دروست بکات -
2:14 - 2:18بۆ زیادکردنی ڕێژەی شەکرەی خوێنی
دایک، فراوان بوونی شاخوێنبەرەکانی، -
2:18 - 2:21و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی.
-
2:21 - 2:26دایکە شیردەرەکان دەتوانن کۆرپە لەبار
ببەن یاخود بمژن ئەگەر پێویست بکات،، -
2:26 - 2:29بەڵام لە مرۆڤدا، کاتێک کۆرپەکە
دەبەسترێتەوە بە خوێنەوە، -
2:29 - 2:33پچڕاندنی ئەم پەیوەندییە ڕەنگە
ببێتە هۆی خوێن بەربوون. -
2:33 - 2:36ئەگەر کۆرپەلەکە بە خراپی
گەشە بکات یان بمرێت، -
2:36 - 2:39تەندروستی دایکەکە دەکەوێتە مەترسییەوە.
-
2:39 - 2:43لهگهڵ گەورەبووندا، پێویستی بەردەوامی
كۆرپهله بە خۆراک دەکرێت ببێتە هۆی -
2:43 - 2:45شهكهتی توند، بەرزە پەستانی خوێن،
-
2:45 - 2:49و هەندێ حاڵەتی وەک
شەکرە و ژەھراوی بوون. -
2:49 - 2:50بەهۆی ئەم مەترسییانەوە،
-
2:50 - 2:56سکپڕی هەمیشە بە وەبەرهێنانێکی مەزن و
هەندێ جار مەترسیدار دادەنرێت. -
2:56 - 2:59هەربۆیە وا پێویست دەکات لەش
بەوریاییەوە هێلکە بپاڵێوێت -
2:59 - 3:02تاوەکو باشترین دانە بدۆزێتەوە کە
شایەنی بەرەنگارییەکەیە. -
3:02 - 3:04ئەمەش ئەو کاتەیە کە سوڕی مانگانە ڕوودەدات.
-
3:04 - 3:07سکپڕی بە قۆناغێک دەست پێدەکات
پێی دەوترێت چەقین، -
3:07 - 3:12کە هێلکە پیتێنراوەکە خۆی دەچەقێنێت
بە ناوپۆشە ئەستوورەکەی منداڵدانەوە. -
3:12 - 3:15ئەم چینە ئەستوورە وەها دروست کراوە
کە کرداری چەقین قورس بکات -
3:15 - 3:19تاوەکو تەنها هێلکە پیتێنراوە
تەندروستەکە سەرکەوتوو بێت. -
3:19 - 3:21بەڵام بەم کارە،
-
3:21 - 3:24تەنها هێلکە پیتێنراوە زۆر بەهێزەکان
هەڵدەبژێرێت، -
3:24 - 3:28بە دروستكردنی سوڕێكی گرێدراوی پێشكەوتوو.
-
3:28 - 3:33هێلکە پیتێنراوەکە بەشدار دەبێت لە
گفتوگۆیەکی ئاڵۆز و نایابی هۆرمۆنی -
3:33 - 3:38کە شێوهی چینی ناوپۆشی منداڵدان
دەگۆڕێت تاوەکو چەقین ڕووبدات. -
3:38 - 3:41چی ڕوودەدات کە هێلکەیەک سەرکەوتوو
نابێت لە تاقیکردنەوەکەدا؟ -
3:41 - 3:43ڕەنگە بتوانێت خۆی بلکێنێت،
-
3:43 - 3:46یاخود نیمچە گەیشتنێک بگات
بە ناوپۆشی منداڵدان. -
3:46 - 3:50لەگەڵ مردنیدا بەهێواشی، لەوانەیە دایکەکە
دووچاری نەخۆشکەوتن بێتەوە، -
3:50 - 3:56لەو کاتە، سەرجەمی نیشانە هۆرمۆنییەکان
پەک دەخات کە ڕەنگە بگەن بە شانەکانی. -
3:56 - 4:01لەش بەئاسانی خۆی رزگار دەکات لەم کێشەیە
ئەویش بە لابردنی هەموو جۆرە مەترسییەک. -
4:01 - 4:05هەر جارێک هێلکەدانان ئەنجامی
نابێت لە سکپڕییەکی تەندروست، -
4:05 - 4:08منداڵدان خۆی ڕزگار
دەکات لە ناوپۆشی ناوەوەی، -
4:08 - 4:13لە ھەر هێلکەیەکی نەپیتێنراو و ناساغ، یاخود
هێلکەی پیتێنراوی مردوو. -
4:13 - 4:16ئەم پرۆسە خۆپارێزییە ناودەبرێت
بە کەوتنە سەرخوێن، -
4:16 - 4:19کە دەبێتە هۆی سووڕی مانگانە.
-
4:19 - 4:22ئەم سیفەتە زیندەییە، هەرچەندە نامۆ دیارە.
-
4:22 - 4:27دەمانخاتە سەر ڕێرەوێک بۆ
بەردەوامی ڕەچەڵەکی مرۆڤ.
- Title:
- بۆچی ئافرەتان سووڕی مانگانەیان هەیە؟
- Speaker:
- TED-Ed
- Description:
-
لەم بەستەرە بینەری هەموو وانە بە:http://ed.ted.com/lessons/why-do-women-have-periods
بڕێکی زۆر کەم لە زیندەوەرانی سەر زەوی
سیفەتێکی ئاڵۆز هاوبەشی پێدەکەن: ئەویش سوڕی مانگانەیه. ئێمە یەکێکین لەو هەڵبژێردراوە کەمانە. مەیمونەکان، شەمشەمە کوێرەکان،
مرۆڤەکان، و ڕەنگە مشکەکوێرەکان. تاکە شیردەری سەر زەویین
کە دەکەونە سەر خوێن. هەروەها ئێمە لە هەموو
شیردەرەکانی تر زیاتر هەمانە، هەرچەندە ئەو بەفیرۆدانە خۆراکییە و
دەتوانێت ناڕەحەتی جەستەیی بێت. کەوایە سوودی ئەم کردارە
زیندەییە سەیرە چییە؟ TED-Ed باس لە مێژوو و پەرەسەندنی سوڕی مانگانە دەکات.وانە و وێنەی جوڵاو لەلایەن TED-Ed.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:46
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Why do women have periods? | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for Why do women have periods? | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for Why do women have periods? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Why do women have periods? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Why do women have periods? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Why do women have periods? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Why do women have periods? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Why do women have periods? |