بڕێکی زۆر کەم لە بوونەوەرانی سەر زەوی سیفەتێکی ئاڵۆز هاوبەشی پێدەکەن: ئەویش سوڕی مانگانەیە. ئێمە یەکێکین لەو هەڵبژێردراوە کەمانە. مەیمونەکان، شەمشەمە کوێرەکان، مرۆڤەکان، و ڕەنگە مشکە کوێرەکان تاکە شیردەری سەر زەویین کە دەکەونە سەر خوێن. هەروەها ئێمە لە هەموو شیردەرەکانی تر زیاتر هەمانە، سەرەڕای ئەوەی خۆراک بەفیرۆدانە و و بێزاریەکی جەستەیی دەبێت. کەوایە سوودی ئەم کردارە زیندەییە ناباوە چییە؟ وەڵامەکە بە دووگێانی دەست پێدەکات. لە میانەی ئەم پرۆسەیەدا، ئەندامەکانی لەش دەست بە دروست کردن و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ کۆرپەلە دەکەن. بە دروستکردنی پەناگەیەکی ناوەکی بۆ دایک بۆ ئەوەی منداڵە گەشەکردووەکەی پێ ڕابهێنێت. لەم ڕووەوە، سکپڕی ئیلهام بەخشە، بەڵام ئەمە تەنها نیوەی چیرۆکەکەیە. نیوەکەی تری دەریدەخەن کە سکپڕی دایک و کۆرپەڵە دەخاتە ململانێوە. بۆ هەموو بونەوەرە زیندووەکان، لەشی مرۆڤ پەرەی سەندووە تاوەکو بڵاوە بە جینەکانی خۆی بکات. بۆ دایکەکە، کە دەبێت هەوڵ بدات هەمان بڕ بە یەکسانی دابین بکات بۆ ئەندامانی وەچەکانی. بەڵام دایک و کۆرپەلە کتومت هەمان جینیان نییە. کۆرپەلەکە لەهەمان کاتدا، جیناتی لە باوکیشیەوە بۆ دەمێنێتەوە. ئەم جینانە برەو بە مانەوەیان دەدەن بە دەرهاوردنی سەرچاوەی زیاتر لە بەشی خۆیان لە دایکەکەوە. ئەم ململانێی پەرەسەندنەی بەرژەوەندییەکان دایک و منداڵە لەدایک نەبووەکەی دەخاتە نێو جەنگی بایۆلۆجییەوە کە لە منداڵداندا ڕوودەدات. یەک هۆکار کە بەشدارە لەم خۆبەخۆییە بریتییە لە وێڵاش، ئەندامی کۆرپەلەکە دەبەسترێتەوە بە خوێنهێنەری دایکەکە و خۆراک دەدات بە کۆرپەلەکە لەوکاتەی گەشەدەکات. لە زۆربەی شیردەرەکاندا، وێڵاش لە پشتی چینێک لە خانەی دایکانەوە گەمارۆ دراوە. ئەم چینە ڕێگە بە کۆنترۆلکردنی دایک دەدات بۆ دابین کردنی خۆراک بۆ کۆرپەلەکە. بەڵام لە مرۆڤ و هەندێ بوونەوەری تردا، وێڵاشەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو سیستەمی سوڕی خوێنی دایکەوە تاوەکو ڕاستەوخۆ بگات بە خوێنی دەمارەکانی لەشییەوە. لە ڕێگەی وێڵاشەوە، کۆرپەلە هۆرمۆن دەنێرێت بۆ شاخوێنبەری دایک ئەمەش وا دەکات کە کراوە بن تاوەکو هەمیشە خوێنی پڕ لە خۆراکە ماددە بنێرن. کۆرپەلەیەک بە ڕێگەی بێسنوور دەتوانێت هۆرمۆن دروست بکات بۆ زیادکردنی ڕێژەی شەکرەی خوێنی دایک، فراوان بوونی شاخوێنبەرەکانی، و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی. دایکە شیردەرەکان دەتوانن کۆرپە لەبار ببەن یاخود بمژن ئەگەر پێویست بکات،، بەڵام لە مرۆڤدا، کاتێک کۆرپەکە دەبەسترێتەوە بە خوێنەوە، پچڕاندنی ئەم پەیوەندییە ڕەنگە ببێتە هۆی خوێن بەربوون. ئەگەر کۆرپەلەکە بە خراپی گەشە بکات یان بمرێت، تەندروستی دایکەکە دەکەوێتە مەترسییەوە. له‌گه‌ڵ گەورەبووندا، پێویستی بەردەوامی كۆرپه‌له‌ بە خۆراک دەکرێت ببێتە هۆی شه‌كه‌تی توند، بەرزە پەستانی خوێن، و هەندێ حاڵەتی وەک شەکرە و ژەھراوی بوون. بەهۆی ئەم مەترسییانەوە، سکپڕی هەمیشە بە وەبەرهێنانێکی مەزن و هەندێ جار مەترسیدار دادەنرێت. هەربۆیە وا پێویست دەکات لەش بەوریاییەوە هێلکە بپاڵێوێت تاوەکو باشترین دانە بدۆزێتەوە کە شایەنی بەرەنگارییەکەیە. ئەمەش ئەو کاتەیە کە سوڕی مانگانە ڕوودەدات. سکپڕی بە قۆناغێک دەست پێدەکات پێی دەوترێت چەقین، کە هێلکە پیتێنراوەکە خۆی دەچەقێنێت بە ناوپۆشە ئەستوورەکەی منداڵدانەوە. ئەم چینە ئەستوورە وەها دروست کراوە کە کرداری چەقین قورس بکات تاوەکو تەنها هێلکە پیتێنراوە تەندروستەکە سەرکەوتوو بێت. بەڵام بەم کارە، تەنها هێلکە پیتێنراوە زۆر بەهێزەکان هەڵدەبژێرێت، بە دروستكردنی سوڕێكی گرێدراوی پێشكەوتوو. هێلکە پیتێنراوەکە بەشدار دەبێت لە گفتوگۆیەکی ئاڵۆز و نایابی هۆرمۆنی کە شێوه‌ی چینی ناوپۆشی منداڵدان دەگۆڕێت تاوەکو چەقین ڕووبدات. چی ڕوودەدات کە هێلکەیەک سەرکەوتوو نابێت لە تاقیکردنەوەکەدا؟ ڕەنگە بتوانێت خۆی بلکێنێت، یاخود نیمچە گەیشتنێک بگات بە ناوپۆشی منداڵدان. لەگەڵ مردنیدا بەهێواشی، لەوانەیە دایکەکە دووچاری نەخۆشکەوتن بێتەوە، لەو کاتە، سەرجەمی نیشانە هۆرمۆنییەکان پەک دەخات کە ڕەنگە بگەن بە شانەکانی. لەش بەئاسانی خۆی رزگار دەکات لەم کێشەیە ئەویش بە لابردنی هەموو جۆرە مەترسییەک. هەر جارێک هێلکەدانان ئەنجامی نابێت لە سکپڕییەکی تەندروست، منداڵدان خۆی ڕزگار دەکات لە ناوپۆشی ناوەوەی، لە ھەر هێلکەیەکی نەپیتێنراو و ناساغ، یاخود هێلکەی پیتێنراوی مردوو. ئەم پرۆسە خۆپارێزییە ناودەبرێت بە کەوتنە سەرخوێن، کە دەبێتە هۆی سووڕی مانگانە. ئەم سیفەتە زیندەییە، هەرچەندە نامۆ دیارە. دەمانخاتە سەر ڕێرەوێک بۆ بەردەوامی ڕەچەڵەکی مرۆڤ.