Return to Video

لە چ چرکەساتێک دەمریت؟- ڕانداڵ هەیس

  • 0:07 - 0:10
    تا ئەو جێگەیەی بتوانین
    بەدواداچوون بۆ بوونی خۆمان دەکەین،
  • 0:10 - 0:15
    مرۆڤەکان لەلایەن مردن و زیندووبوونەوە
    سەرنجیان ڕاکێشراوە.
  • 0:15 - 0:19
    نزیکەی هەموو ئاینەکانی جیهان
    لێکدانەوەیان بۆ مردن و زیندووبوونەوە هەیە،
  • 0:19 - 0:20
    و لە ئەفسانە هەرکۆنەکانمانەوە
  • 0:20 - 0:26
    تا نوێترین و بەناوبانگترین فلیمە
    سینەمایەکان، مردوو بەردەوام زیندودەبێتەوە.
  • 0:26 - 0:28
    بەڵام هەر بەڕاست زیندووبوونەوە بونی هەیە؟
  • 0:28 - 0:34
    و جیاوازی ڕاستەقینە نێوان دروستکراوێکی
    زیندوو و لاشەیەکی مردوو چییە، بەهەرحاڵ؟
  • 0:34 - 0:38
    بۆ ئەوەی تێبگەین مردن چییە،
    سەرەتا پێویستە تێبگەین ژیان چییە.
  • 0:38 - 0:41
    تیۆرێکی کۆن کە بیرۆکە بوو
    پێیان دەگووت زیندە بەخشیەتی،
  • 0:41 - 0:44
    کەوا بانگەشەی ئەوەی دەکرد
    شتە زیندووەکان بێهاوتان
  • 0:44 - 0:47
    چونکە زیندووەکان پڕن لە مادە و
    وزەی تایبەت،
  • 0:47 - 0:50
    کەوا کرۆکی ژیان بوونە.
  • 0:50 - 0:51
    ئەگەر پێیگوترابێت کیو ئای،
  • 0:51 - 0:52
    خوێن، سەرچاوەی ژیان،
  • 0:52 - 0:54
    یان چەکوش،
  • 0:54 - 0:57
    باوڕبوون بە کرۆکێکی وایە
    لە هەموو جیهان ئاسای بوو،
  • 0:57 - 1:00
    و هێشتاش بەردەوامە لەسەر چێرۆکە
    دروستکراوەکان
  • 1:00 - 1:03
    کەوا هەرچۆنێک بێت دەتوانی کەسێکی زیندوو
    لە وانی دیکە ونبکەن،
  • 1:03 - 1:07
    یاخود هەندێک پێکهاتەی سەرچاوە جادوویەکان
    دەتوانن دووبارە کەسە ونبووەکە بگەڕێنەوە.
  • 1:07 - 1:10
    زیندەی بەخشیەتی لە جیهانی ڕۆژئاوا
    دەستی بە پوکانەوە کرد
  • 1:10 - 1:14
    شۆڕشی زانستی لە سەدەی ١٧ بەدوای داهات.
  • 1:14 - 1:16
    ڕێنێ دێیکارتس پەرەی بە بیرۆکەکەی دا
  • 1:16 - 1:20
    کەوا لاشەی مرۆڤ لە بنەڕەتدا لەگەڵ
    هەر ئامێرێکی دیکە هیچ جیاوازیەکی نییە،
  • 1:20 - 1:26
    بەهۆی ڕۆحێکی دروستکراوی خودای هاتۆتە ژیان
    لە لیکە ڕژێنی لوولەی مێشک جێگیرکراوە.
  • 1:26 - 1:32
    لە ساڵی ١٩٠٧، دکتۆردەنکن مەکدووگەڵ
    بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕۆح کێشی هەیە،
  • 1:32 - 1:38
    بەخێرای نەخۆشەکانی دەکێشا
    پێش و دوای مردنی تا بیسەلمێنیت .
  • 1:38 - 1:42
    هەرچەندە تاقیکردنەوەکانی گومان لێکراوبوون
    هەروەکو تەواوی تاقیکردنەوە زیندەبەخشیەکان.
  • 1:42 - 1:45
    هێشتا بەدواداچوون بۆ تیۆرەکەی
    لە ناو کلتورە باوەکان بوونی هەیە.
  • 1:45 - 1:48
    بەڵام لە کوێ ئەو هەموو تیۆرە
    گومانلێکراوە بە جێمان دەهێڵێت؟
  • 1:48 - 1:51
    ئێستا ئەوەی ئێمە دەزانین
    ئەوەیە کە ژیان
  • 1:51 - 1:54
    هیچ مادەیەک یاخود
    پڕشنگداری جادووی تێدا نییە،
  • 1:54 - 1:58
    بەڵام پڕۆسەی زیندەوەرزانی بەردەوام لە
    جێبەجێکردنی کردارەکانی خۆی.
  • 1:58 - 2:00
    و بۆ تێگەیشتن لەم کردارانە،
  • 2:00 - 2:04
    پێویستە سەرنجی ئاستی خانە
    تایبەتیەکانمان بدەین.
  • 2:04 - 2:06
    لە هەریەک لەناو ئەم خانانە،
  • 2:06 - 2:09
    کاردانەوەکانی کمیایی
    بە بەردەوامی ڕوودەدەن،
  • 2:09 - 2:13
    لەلایەن ئۆکسجین و گلوکۆزەوە
    هێزیان پێدەدرێت کەوا لاشەمان
  • 2:13 - 2:17
    بۆ گەردە هەڵگری وەزە دەگۆڕێت
    کە ناسراوە بە"ATP."
  • 2:17 - 2:20
    خانەکان ئەم وزەیە بۆ هەمووشتێک
    بەکاردێنن لە چاکبوونەوە
  • 2:20 - 2:21
    تا گەشە کردن
  • 2:21 - 2:22
    تا دووبارە بەرهەم هێنانەوە.
  • 2:22 - 2:26
    نەک تەنها وزەیەکی زۆری دەوێت
    تا گەردەکانی پێویستی دروست بکات،
  • 2:26 - 2:30
    بەڵکو زیاتری دەوێت تا
    بۆ ئەم شوێنەیانەی پێویستە لێیبن بمانبات.
  • 2:30 - 2:32
    دیاردەی جیهانی ئینترۆپی
  • 2:32 - 2:36
    واتا گەردەکان هەرمەکانە بڵاودەبنەوە،
  • 2:36 - 2:40
    لە ناوچە چڕیە بەرزەکان بۆ
    ناوچە چڕیە نزمەکان دەجوڵێن،
  • 2:40 - 2:44
    یاخود تەنانەت بۆ گەردی
    بچووکتر و ئەتۆم دابەش دەبن.
  • 2:44 - 2:47
    هەربۆیە بە بەردەوامی خانەکان لەسەر
    ئینترۆپی بەردەوامن
  • 2:47 - 2:50
    بە بەکارهێنانی وزە تا
    پارێزگاری لە گەردەکانیان بکەن
  • 2:50 - 2:52
    لە هەموو پێکهاتە ئاڵۆزەکان
  • 2:52 - 2:56
    و پێویستە تا فەرمانە
    زیندەوەرییەکان ڕووبدات.
  • 2:56 - 3:00
    دابەشبوونی ئەم ڕیزکراوانە کاتێکە کە تەواوی
    خانە بۆ ئینترۆپی خۆی بە دەستەوە دەدا
  • 3:00 - 3:03
    کە ئەنجامەکانی کۆتای مردنە.
  • 3:03 - 3:07
    ئەمە هۆکارێکە زیندەوەرەکان ناتوانن
    بە ئاسانی پڕشنگی ژیانیان بۆ بگەڕێتەوە.
  • 3:07 - 3:08
    تازە ئەوان مردوون.
  • 3:08 - 3:12
    دەتوانین دەست لەسەر سینگی کەسێک
    دابنێن تا هەناسەی بۆ بگەڕێنینەوە،
  • 3:12 - 3:13
    بەڵام ئەو باش نابێت
  • 3:13 - 3:16
    ئەگەر زۆربەی کردارەکانی دیکە
    لە سوڕی ئامێری هەناسەکە بەژداریان کردبێت
  • 3:16 - 3:18
    چیتر کاراناکەن.
  • 3:18 - 3:21
    بەهەمان شێوە، کارەبا لێدانی
    ئامێری دیفای بەرلەیتەر
  • 3:21 - 3:24
    دڵە لە کارکەوتووەکە ناخاتەوە کار.
  • 3:24 - 3:28
    بەڵام خانەکانی ماسولکە هەماهەنکی دەکەن
    لە ئاسایکردنەوەی لێدانی دڵ
  • 3:28 - 3:31
    هەربۆیە دەنگی لێدنی دڵێکی
    ئاسایان دەست دەکەوێتەوە.
  • 3:31 - 3:35
    ئەمە کەسێک لە مردن ڕزگار دەکات،
    بەڵام مردوو زیندوو ناکاتەوە،
  • 3:35 - 3:37
    یاخود دڕندەیەک دووانە بەیەکەوە
    لە لاشەی مردووەکە.
  • 3:37 - 3:41
    کەواتە وادەردەکەویت کە هەموو
    موعجیزە تەندروستی هەمەجۆرەکانمان
  • 3:41 - 3:45
    دەتوانێت مردن دوابخات یان ڕێگری لێبکات
    بەڵام ناتوانێت مردوو زیندوو بکاتەوە.
  • 3:45 - 3:47
    بەڵام بەم شێوەیەش ئاسان نییە
  • 3:47 - 3:51
    چونکە پێشکەوتنە نەگۆڕەکان
    لە تەکنەلۆژیا و تەندروستی
  • 3:51 - 3:54
    گەیشت بە دیاریکردنی
    نەخۆشیەک وەک لە هۆشچوون،
  • 3:54 - 3:57
    کە باسی مەرجەکانی گەڕانەوە بۆ
    ڕەسەنیەت دەکات،
  • 3:57 - 4:01
    لەسەر خەڵکانێک کە پێشتر
    بە مردوو هەژمارکراون.
  • 4:01 - 4:06
    لە داهاتوو، خاڵی نەگەرانەوە
    لەوانەیە زیاتر باسی لێبکرێت.
  • 4:06 - 4:09
    هەندێک ئاژەڵ بەوە ناسراون
    کە زۆر دەژین
  • 4:09 - 4:11
    یاخود لە هەلومەرجە سەختەکان ڕزگاریان دەبێت
  • 4:11 - 4:14
    بە هێواشکردنەوەی کردارە زیندەوەریەکانیان
  • 4:14 - 4:17
    بۆ خاڵیک کە لە ڕاستیدا وەستاون.
  • 4:17 - 4:20
    و توێژینەوەی ئینتۆ کراێۆنس
    هیوای هەمان دەست کەوت دەخوازێت
  • 4:20 - 4:24
    کەسە مردووەکان دەبەستن
    و دواتر دەیانبوژێنەوە
  • 4:24 - 4:26
    کاتێک تەکنەلۆژیایی نوێتر دەتوانێت
    یارمەتیان بدات.
  • 4:26 - 4:31
    دەبینن، ئەگەر خانەکان ببەسترێن
    تەنها کەمێک لە گەردە بچووکەکان دەجوڵێن،
  • 4:31 - 4:33
    و بڵاوەپێکردن بە تەواوەتی دەوەستێت.
  • 4:33 - 4:38
    تەنانەت ئەگەر هەموو کرداری شانە پڕ
    لە خانەکانی کەسێک دابەشبووبوون،
  • 4:38 - 4:42
    لەوانەیە هێشتا بتوانێت بە
    کۆمەڵێک زۆری نانۆبۆت خۆی لە مردن لابدات،
  • 4:42 - 4:45
    جوڵاندنی هەموو گەردەکان
    بۆ شوێنە گونجاوەکانیان،
  • 4:45 - 4:49
    لە هەمان کاتدا
    بەATP لە هەموو خانەکان بدات،
  • 4:49 - 4:53
    بەم هۆکارەی بە ئاسانی لاشەکە
    لەم شوێنە بەجێڵدراوە هەڵبگیرێتەوە.
  • 4:53 - 4:56
    هەربۆیە ئەگەر وابیربکەینەوە ژیان
    وەکو تیشکێکی جادووی نییە،
  • 4:56 - 5:01
    بەڵام دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە،
    ڕێکخستنی توانای بەردەوامی خودە،
  • 5:01 - 5:04
    مردن تەنها کرداری
    بەرزکردنەوەی ئینترۆپییە
  • 5:04 - 5:07
    کەواتە ئەم هاوسەنگییە
    ناچالاکە لەناو دەبات.
  • 5:07 - 5:10
    و لە خاڵێک کەوا
    بەتەواوەتی کەسێک مردووە
  • 5:10 - 5:12
    وادەردەکەویت نەگۆڕێکی جێگیر نەبێت،
  • 5:12 - 5:15
    بەڵام بابەتێکی سادەیە
    چەندە لەم ئینترۆپیانەمان پێویستە
  • 5:15 - 5:18
    تا بتوانین لە ژیان بمێنینەوە.
Title:
لە چ چرکەساتێک دەمریت؟- ڕانداڵ هەیس
Speaker:
ڕانداڵ هەیس
Description:

تەواوی ڤیدیۆکە لێرە چاو لێبکە: http://ed.ted.com/lessons/at-what-moment-are-you-dead-randall-hayes

تاو ئەو جێگەیەی بتوانین بە دواداچوون بۆ بوونمان دەکەین. مرۆڤەکان لە لایەن مردن و زیندووبوونەوەوە سەرنجیان
ڕاکێشراوە. بەڵام ئایە زیندووبوونەوە بوونی هەییە؟ جیاوازی ڕاستەقینەی نێوان دروستکراوێکی زیندوو و لاشەیەکی مردوو چییە، بەهەرحاڵ؟
ڕانداڵ هەیس تیۆرە زانستیەکان هەڵ دەداتەوە کەوا تا بە دوای وڵامی ئەم پرسیارە کۆن و دێرینانە بکەوێت.

وانە لە لایەن ڕانداڵ هەیس، وێنەی جوڵاو لە لایەن ئەنتۆن بۆگاتی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:34

Kurdish subtitles

Revisions