Return to Video

چی ڕوو دەدات کاتێک جەڵدەی گەرمیت لێت دەدات؟ دۆگڵاس جەی کاسا

  • 0:10 - 0:13
    لە سالی 1985، دۆگڵاس کاسای تەمەن 16 ساڵان،
  • 0:13 - 0:18
    لە پاڵەوانێتی هێڵی 1000 مەتری لە ویلایەتی
    یارییەکانی ئیمپڕاتۆریەتەکە ڕایکرد.
  • 0:18 - 0:21
    لەناکاو، پاش ڕاکردنی تەنها 200 مەتر کەوت،
  • 0:21 - 0:25
    هەستایەوە و
    پاشان جارێکی تر لە کۆتا هێڵ کەوت،
  • 0:25 - 0:27
    لەگەڵ بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەشی
    لە ئاستێکی ترسناکدا.
  • 0:27 - 0:30
    ئەو تووشی جەڵدەیەک بوو بەهۆی گەرمیەوە.
  • 0:30 - 0:32
    خۆشبەختانە،
    بەهۆی چارەسەری دەست بەجێ و گونجاو
  • 0:32 - 0:35
    لە باری مردن ڕزگاری بوو
  • 0:35 - 0:39
    لەو کاتەوە بووە یارمەتیدەر بۆ ڕزگارکردنی167
    کەس لە باری هاوشێوەدا.
  • 0:39 - 0:41
    لە سەربازە دێرینەکانی مەیدانی جەنگەکان
  • 0:41 - 0:44
    هەتا پاڵەوانی ناو یاریگاکانی ئەمڕۆ،
  • 0:44 - 0:48
    جەڵدەی پلەی گەرمی جوڵەیی، یان خۆربردوویی،
    ماوەیەکی زۆرە نەیگەرانییەکی جددی بووە.
  • 0:48 - 0:51
    جیاواز لە جەڵدە باوەکانی گەرمی، کە کار
    لە کەسانی لاواز دەکات
  • 0:51 - 0:54
    وەکو: ساواکان و بەتەمەنەکان
    لە کاتی شەپۆلەکانی گەرماK
  • 0:54 - 0:57
    جەڵدەی پلەی گەرمی جوڵەیی هۆکارەکەی
    ڕاهێنانی قورسە لە گەرمادا،
  • 0:57 - 1:02
    هەروەها، یەکێکە لە سێ سەرەکی ترین بکوژی
    یاریزان و سەربازەکان لە کاتی ڕاهێناندا.
  • 1:02 - 1:05
    کاتێ ڕاهێنان دەکەیت، نزیکەی 80% ی
    ئەو وزەی بەکاری دەهێنیت
  • 1:05 - 1:07
    دەگۆڕێت بۆ گەرمی.
  • 1:07 - 1:10
    لەبارە ئاساییەکاندا، ئەمە ئەو شتەیە
    کە پێی دەڵێن
  • 1:10 - 1:12
    فشاری گەرمی کراوە.
  • 1:12 - 1:15
    هەروەها، جەستەت دەتوانێت گەرمیەکە
    لەگەڵ درووست بوونی فڕێ بدات
  • 1:15 - 1:17
    بەهۆی ڕێگەکانی سارد کردنەوە
    وەکو، بەهەڵم بوونی ئارەقە.
  • 1:17 - 1:20
    بەڵام فشاری گەرمی داخراو،
  • 1:20 - 1:22
    جەستەت توانای ونکردنی گەرمی پێویستی نییە
  • 1:22 - 1:25
    بەهۆی جوڵەی زۆرەوە یان
    بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی لە هەوادا،
  • 1:25 - 1:28
    کە وادەکات ناوەندی پلەی گەرمیت
    لە ئاستی ئاسایی تێپەڕ بێت.
  • 1:28 - 1:31
    ئەوەش وادەکا پڕۆتینەکان و خانە پەردەییەکان
    سروشتی خۆیان تێک بچێت.
  • 1:31 - 1:34
    ئەو خانانە درووست دەبن کە چیتر
    بە گونجاوی کار ناکەن و
  • 1:34 - 1:36
    مادەکانی ناویان لێ دەڕژێت.
  • 1:36 - 1:38
    ئەگەر ئەم خانە کونانە بە جەستەدا
    بڵاو ببنەوە
  • 1:38 - 1:40
    ئەوا ئەنجامەکەی دەکرێت تێکچون بێت.
  • 1:40 - 1:43
    تێکچونی جەگەر، و
    خوێن مەین لە گورچیلەکاندا درووست دەبێت،
  • 1:43 - 1:48
    تێکچونی کردەی هەرس کردن و
    تەنانەت شکستی ئەندامە سەرەکییەکان.
  • 1:48 - 1:51
    کەواتە چۆن جەڵدەی گەرمی جەڵەیی
    دەست نیشان دەکەیت؟
  • 1:51 - 1:55
    سەرەکی ترین بنەما بریتییە لە بەرز بوونەوەی
    ناوەندی پلەی گەرمی جەستە بۆ زیاتر لە 40پلە
  • 1:55 - 1:57
    کە لەگەڵ نیشانە جوڵەییەکان تێبینی دەکرێت
  • 1:57 - 2:00
    وەکو: زیاد بوونی لێدانی دڵ،
    نزمی پەستانی خوێن و خێرایی هەناسەدان
  • 2:00 - 2:03
    یان ئامژەکانی
    ناتەواوی ناوەندی کۆئەندامی دەمار
  • 2:03 - 2:07
    وەکو: ڕەفتاری سەرلێ شێوان،
    توڕەیی یان بێ ئاگایی.
  • 2:07 - 2:11
    گونجاو ترین ڕێگەی
    هەڵسەنگاندنی ناوەندی پلەی گەرمی جەستە
  • 2:11 - 2:12
    پێوانی گەرمییە لە کۆمەوە
  • 2:12 - 2:17
    چوونکە ڕێگە باوەکانی تری پێوانی پلەی گەرمی
    تەواو نین.
  • 2:17 - 2:19
    ئەوەندەی پلەی گەرمی دەبێتەوە،
  • 2:19 - 2:23
    گرنگترین شت لە بیر نەکرێت، یەکەم بریتییە لە
    سارد کردنەوە، دووەم گواستنەوەیە.
  • 2:23 - 2:27
    چونکە جەستەی مرۆڤ دەتوانێت بەرگری
    سەروی 40 پلەی ناوەندی پلەی گەرمی بکات
  • 2:27 - 2:30
    بۆ نزیکەی 30 خولەک
    بەر لەوەی خانەی تێکچوو درووست ببێت،
  • 2:30 - 2:33
    بۆیە گرنگە دەست پێشخەری
    سارکردنەوەی خێرا شوێنەکە بکرێت
  • 2:33 - 2:36
    بۆ ئەوەی پلەکە کەم
    ببێتەوە تا ئاستی گونجاو.
  • 2:36 - 2:40
    پاش لێکردنەوەی هەر ئامرازێکی یاری کردن
    یان پارێزگاری لە قوربانیەکە،
  • 2:40 - 2:43
    کەسەکە لەناو دەفرێکی بەفراو دابنێن و
    ئاوەکە تێک وەربدەن
  • 2:43 - 2:45
    هەروەها بە بەردەوامی چاودێری بکەن.
  • 2:45 - 2:47
    ئەگەر ئەم کارە نەگونجا،
  • 2:47 - 2:51
    پێدا کردنی بەفراو، و بەکارهێنانی خاولی تەڕ
    بەسەر جەستەدا دەتوانێت یارمەتی دەربێت.
  • 2:51 - 2:55
    بەڵام پێش کردنی هەرشتێک دەبێت خزمەتگوزاری
    فریاکەوتن ئاگادار بکرێتەوە.
  • 2:55 - 2:58
    کاتێ چاوەڕوانیت،
    گرنگە قوربانییەکە بە ئارامی بهێڵیتەوە
  • 2:58 - 3:00
    لەکاتی ساردکردنەوەی ئەندازەی گونجاوی ڕووی
  • 3:00 - 3:03
    هەتا دەستەی فریاگوزاری دەگەن.
  • 3:03 - 3:06
    ئەگەر دەستەی تەندرووستیش گەیشتن
    کاری سارد کردنەوە هەر دەبێت بەردەوام بێت
  • 3:06 - 3:11
    هەتا ناوەندی پلەی گەرمی
    دەگاتە 38.9 پلەی سیلیزی.
  • 3:11 - 3:13
    خۆر، بە بەخشینی ژیان ناسراوە،
  • 3:13 - 3:15
    بەڵام دەتوانێت ژیانیشت لێ بستێنێتەوە
    ئەگەر وریا نەبین،
  • 3:15 - 3:18
    تەنانەت کار لە بەهێزترینەکانیشمان دەکات.
  • 3:18 - 3:20
    دکتۆر لێڤیک،
    لەساڵی 1859 لەبارەی نووسیویەتی،
  • 3:20 - 3:22
    "ئەوە قوربانیەکەی
    بە قەڵغانەوەش لە زەوی دەدات.
  • 3:22 - 3:25
    گەنج، تەندروست و بەهێز هیچ بەربەستێک نابن
    لەبەردەم دەسەڵاتیدا."
  • 3:25 - 3:29
    هەر چەندە ئەم بارە یەکێکە لە سێ سەرەکی ترین
    هۆکار بۆ مردن لە یارییەکاندا،
  • 3:29 - 3:34
    ڕزگار بوون لێی بەڕێژەی 100%
    بە بوونی چاودێری گونجاو.
Title:
چی ڕوو دەدات کاتێک جەڵدەی گەرمیت لێت دەدات؟ دۆگڵاس جەی کاسا
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە: http://ed.ted.com/lessons/what-happens-when-you-get-heat-stroke-douglas-j-casa

ئایا هەتا ئێستا تووشی جەلدەی پلەی گەرمی جوڵەیی بوویت؟ ئەم بارە بەهۆی چالاکی ئەنجامدانی قورس لەبەر گەرما پەیدا دەبێت و یەکێکە لە سێ سەرەکی ترین بکوژانی یاریزان و سەربازەکان لە کاتی ڕاهێنان. دۆگڵاس جەی کاسا کاریگەرییە زۆر گەورەکەی ئەو بارە لەسەر جەستەی مرۆڤ ڕووندەکاتەوە و درێژەی ئەرکی پلان بۆ دانراو دەدات ئەگەر هاتوو ئەم بارە بەسەر کەسێکی ناسیاوتدا هات.

وانە: دۆگڵاس جەی کاسا.
کاری فیلمکارتۆنی: سینێماتیک.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:54

Kurdish (Central) subtitles

Revisions