لە سالی 1985، دۆگڵاس کاسای تەمەن 16 ساڵان، لە پاڵەوانێتی هێڵی 1000 مەتری لە ویلایەتی یارییەکانی ئیمپڕاتۆریەتەکە ڕایکرد. لەناکاو، پاش ڕاکردنی تەنها 200 مەتر کەوت، هەستایەوە و پاشان جارێکی تر لە کۆتا هێڵ کەوت، لەگەڵ بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەشی لە ئاستێکی ترسناکدا. ئەو تووشی جەڵدەیەک بوو بەهۆی گەرمیەوە. خۆشبەختانە، بەهۆی چارەسەری دەست بەجێ و گونجاو لە باری مردن ڕزگاری بوو لەو کاتەوە بووە یارمەتیدەر بۆ ڕزگارکردنی167 کەس لە باری هاوشێوەدا. لە سەربازە دێرینەکانی مەیدانی جەنگەکان هەتا پاڵەوانی ناو یاریگاکانی ئەمڕۆ، جەڵدەی پلەی گەرمی جوڵەیی، یان خۆربردوویی، ماوەیەکی زۆرە نەیگەرانییەکی جددی بووە. جیاواز لە جەڵدە باوەکانی گەرمی، کە کار لە کەسانی لاواز دەکات وەکو: ساواکان و بەتەمەنەکان لە کاتی شەپۆلەکانی گەرماK جەڵدەی پلەی گەرمی جوڵەیی هۆکارەکەی ڕاهێنانی قورسە لە گەرمادا، هەروەها، یەکێکە لە سێ سەرەکی ترین بکوژی یاریزان و سەربازەکان لە کاتی ڕاهێناندا. کاتێ ڕاهێنان دەکەیت، نزیکەی 80% ی ئەو وزەی بەکاری دەهێنیت دەگۆڕێت بۆ گەرمی. لەبارە ئاساییەکاندا، ئەمە ئەو شتەیە کە پێی دەڵێن فشاری گەرمی کراوە. هەروەها، جەستەت دەتوانێت گەرمیەکە لەگەڵ درووست بوونی فڕێ بدات بەهۆی ڕێگەکانی سارد کردنەوە وەکو، بەهەڵم بوونی ئارەقە. بەڵام فشاری گەرمی داخراو، جەستەت توانای ونکردنی گەرمی پێویستی نییە بەهۆی جوڵەی زۆرەوە یان بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی لە هەوادا، کە وادەکات ناوەندی پلەی گەرمیت لە ئاستی ئاسایی تێپەڕ بێت. ئەوەش وادەکا پڕۆتینەکان و خانە پەردەییەکان سروشتی خۆیان تێک بچێت. ئەو خانانە درووست دەبن کە چیتر بە گونجاوی کار ناکەن و مادەکانی ناویان لێ دەڕژێت. ئەگەر ئەم خانە کونانە بە جەستەدا بڵاو ببنەوە ئەوا ئەنجامەکەی دەکرێت تێکچون بێت. تێکچونی جەگەر، و خوێن مەین لە گورچیلەکاندا درووست دەبێت، تێکچونی کردەی هەرس کردن و تەنانەت شکستی ئەندامە سەرەکییەکان. کەواتە چۆن جەڵدەی گەرمی جەڵەیی دەست نیشان دەکەیت؟ سەرەکی ترین بنەما بریتییە لە بەرز بوونەوەی ناوەندی پلەی گەرمی جەستە بۆ زیاتر لە 40پلە کە لەگەڵ نیشانە جوڵەییەکان تێبینی دەکرێت وەکو: زیاد بوونی لێدانی دڵ، نزمی پەستانی خوێن و خێرایی هەناسەدان یان ئامژەکانی ناتەواوی ناوەندی کۆئەندامی دەمار وەکو: ڕەفتاری سەرلێ شێوان، توڕەیی یان بێ ئاگایی. گونجاو ترین ڕێگەی هەڵسەنگاندنی ناوەندی پلەی گەرمی جەستە پێوانی گەرمییە لە کۆمەوە چوونکە ڕێگە باوەکانی تری پێوانی پلەی گەرمی تەواو نین. ئەوەندەی پلەی گەرمی دەبێتەوە، گرنگترین شت لە بیر نەکرێت، یەکەم بریتییە لە سارد کردنەوە، دووەم گواستنەوەیە. چونکە جەستەی مرۆڤ دەتوانێت بەرگری سەروی 40 پلەی ناوەندی پلەی گەرمی بکات بۆ نزیکەی 30 خولەک بەر لەوەی خانەی تێکچوو درووست ببێت، بۆیە گرنگە دەست پێشخەری سارکردنەوەی خێرا شوێنەکە بکرێت بۆ ئەوەی پلەکە کەم ببێتەوە تا ئاستی گونجاو. پاش لێکردنەوەی هەر ئامرازێکی یاری کردن یان پارێزگاری لە قوربانیەکە، کەسەکە لەناو دەفرێکی بەفراو دابنێن و ئاوەکە تێک وەربدەن هەروەها بە بەردەوامی چاودێری بکەن. ئەگەر ئەم کارە نەگونجا، پێدا کردنی بەفراو، و بەکارهێنانی خاولی تەڕ بەسەر جەستەدا دەتوانێت یارمەتی دەربێت. بەڵام پێش کردنی هەرشتێک دەبێت خزمەتگوزاری فریاکەوتن ئاگادار بکرێتەوە. کاتێ چاوەڕوانیت، گرنگە قوربانییەکە بە ئارامی بهێڵیتەوە لەکاتی ساردکردنەوەی ئەندازەی گونجاوی ڕووی هەتا دەستەی فریاگوزاری دەگەن. ئەگەر دەستەی تەندرووستیش گەیشتن کاری سارد کردنەوە هەر دەبێت بەردەوام بێت هەتا ناوەندی پلەی گەرمی دەگاتە 38.9 پلەی سیلیزی. خۆر، بە بەخشینی ژیان ناسراوە، بەڵام دەتوانێت ژیانیشت لێ بستێنێتەوە ئەگەر وریا نەبین، تەنانەت کار لە بەهێزترینەکانیشمان دەکات. دکتۆر لێڤیک، لەساڵی 1859 لەبارەی نووسیویەتی، "ئەوە قوربانیەکەی بە قەڵغانەوەش لە زەوی دەدات. گەنج، تەندروست و بەهێز هیچ بەربەستێک نابن لەبەردەم دەسەڵاتیدا." هەر چەندە ئەم بارە یەکێکە لە سێ سەرەکی ترین هۆکار بۆ مردن لە یارییەکاندا، ڕزگار بوون لێی بەڕێژەی 100% بە بوونی چاودێری گونجاو.