دەتوانیت مەتەڵی ڤایرۆسەکە چارەسەر بکەیت؟ - لیسا وینەر
-
0:08 - 0:11تیمی توێژینەوەکەت ڤایرۆسێکی
پێش مێژوویان دۆزیوەیەوە -
0:11 - 0:13کە لە چینە سەهۆڵیەکان دەمێنێتەوە
-
0:13 - 0:15و بەجیا بۆ توێژینەوەکان هەڵیان گرتووە.
-
0:15 - 0:17دوای شەوێکی دوور
و درێی پڕ لە کار، -
0:17 - 0:20کاتێک لە ناکاو بومەلەرزەیەک دێت
تۆ تازە دەرگای تاقیگەکەت داخستووە -
0:20 - 0:22و کارەبا دەبڕێت.
-
0:22 - 0:27هەر کە مۆلیدە یەدەگەکان پێ بوون، زەنگێک
خراپترین ترسەکانی تۆی ئاگادار کردەوە: -
0:27 - 0:31هەموو دەفرە نموونەییەکان شکاون.
-
0:31 - 0:33لە ئێستادا ڤایرۆسەکە لەژێر کۆنتڕۆڵ دایە،
-
0:33 - 0:35بەڵام تا دەتواین لە ناوی ببەین،
-
0:35 - 0:40بە زوویی دەبەکان دەکرانەوە و
پەتایەکی کوشندە لە هەوادا بڵاودەبێتەوە. -
0:40 - 0:43بێ دوودڵی، قاتە
تایبەتەکانت دەبەیت -
0:43 - 0:46و ئامادە دەبی بۆ
ڕزگار کردنی جیهان. -
0:46 - 0:50تاقیگەکە ١٦ ژووری چوار بە چوارن
-
0:50 - 0:55لەگەڵ چوونەژوورەوەیەک لە گۆشەی باکووری
ڕۆژئاوا و دەرچوونێک لە باشووری ڕۆژهەڵات. -
0:55 - 0:58هەر ژوورێک بە ژوورەکانی تەنیشتیەوە
بەستراوە بە هۆی قفڵی هەواییەوە، -
0:58 - 1:03و ڤایرۆسەکە لە هەموو ژوورەکان
بڵاوبۆتەوە جگە لە چوونەژوورەوەکە. -
1:03 - 1:06بۆ لەناو بردنیان دەبێت بچیتە هەموو
ژوورەکان کە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوە -
1:06 - 1:09و فویزی باری نائاسایی
خۆ لەناوبەر ڕابکێشە. -
1:09 - 1:12بەڵام کێشەیەک هەیە.
-
1:12 - 1:14چونکە سیستمی بەرگری چالاک کراوە،
-
1:14 - 1:16کاتێک دەچیتە
ژوورە تووشبووەکان، -
1:16 - 1:20بەبێ چالاککردنی فویزەکە
ناتوانیت بچیتە دەرەوە ، -
1:20 - 1:21و کاتێک کە ئەمەت کرد،
-
1:21 - 1:25چیتر ناتوانیت
بگەڕێیتەوە بۆ ئەو ژوورە. -
1:25 - 1:29لەسەر کاغەزێک دەست دەکەیت
بە کێشانی ڕێگە گونجاوەکان، -
1:29 - 1:31بەڵام وا دیار کە هیچ ڕێگایەک نییە
-
1:31 - 1:34بەبێ ئەوەی هیچ نەبێت
یەک ژووریش لەدەست بدەیت. -
1:34 - 1:38کەواتە چۆن دەتوانیت ڤایرۆسەکە لە
هەموو ژوورە تووشبووەکان لەناو ببەیت -
1:38 - 1:41و بۆ گێڕانەوەی
چیرۆکەکە ڕزگارت دەبێت؟ -
1:41 - 1:46ئەگەر دەتهەوێت خۆت
چارەسەرێک بدۆزیتەوە لێرە بووەستە. -
1:46 - 1:47وەڵآمەکە لەماوەی:٣
-
1:47 - 1:49وەڵامەکە لە ماوەی:٢
-
1:49 - 1:51وەڵامەکە لە ماوەی:١
-
1:51 - 1:55ئەگەر یەکەم تێڕامانت ئەوەیە کە هەوڵ بدەیت
وێنەی هەنگاوە گونجاوەکان لە شێوەی گرافیکی -
1:55 - 1:57لەسەر تۆڕێک بکێشیت،
بیرۆکەیەکی ڕاست هەیە. -
1:57 - 2:00ئەم مەتەڵە پەیوەندی بە
کێشەی ڕێگای هامیلتۆنی هەیە -
2:00 - 2:05بە ناوی ماتماتیکیزانی ئێرلەندی
سەدەی ١٩ ولیام ڕۆون هامیلتۆن کراوە. -
2:05 - 2:07بەرەنگاریکە لە
کێشەی ڕێگاکە -
2:07 - 2:12زۆدینەوەیە ئەوەیە کە ئایا ئەو
گرافیکە ڕێگای هامیلتۆنی هەیە یان نا. -
2:12 - 2:16ئەوە ئەو ڕێڕەوەیە کە بە هەموو
خاڵەکان تەنها یەک جار تێپەڕدەبێت. -
2:16 - 2:20ئەم جۆرە کێشەیە، بە
NP- complete پۆلێنکراوە، -
2:20 - 2:24ئەمە زۆر قورسە کاتێک
گرافیکەکە زۆر گەورە بێت. -
2:24 - 2:28هەرچەندە هەر چارەسەرێکی پێشنیارکراو
دەتوانرێت بە ئاسانی دڵنی بکرێتەوە، -
2:28 - 2:31بۆ دۆزینەوەی وەڵامەکان هیچ هاوکێشەیەکی
باوەڕپێکراو و قەدبڕمان نییە, -
2:31 - 2:34یان دیارنییە کە
وەلامێک هەیە. -
2:34 - 2:36و تەنانەت دڵنیا نین کە
کۆمپیوتەرەکانیش بتوانن -
2:36 - 2:40وەڵامێکی پەسەند
بۆ ئەم کێشانە بدۆزنەوە. -
2:40 - 2:44ئەم مەتەڵە پێچوکە بۆ کێشەی
ڕێگای هامیلتۆن زیاد دەکات -
2:44 - 2:48کە خاڵی دەستپێک و
کۆتایی ڕوون و دیارن. -
2:48 - 2:50بەڵام پێش ئەوەی یەک تۆن
کاغەزی گرافیکی بە فیڕۆ بدەی، -
2:50 - 2:53دەبێت بزانیت کە ڕێگا
ڕاستەقینەکەی هامیلتۆن -
2:53 - 2:55بە خاڵە دەستپێک و
سەرەتاییەکان مەحاڵە. -
2:55 - 3:01ئەمە لەبەر ئەوەی کە ژوورەکان تۆڕێک
و ژمارەی جووت لە هەر لایەکدا دروستدەکەن. -
3:01 - 3:03لە هەر تۆڕێکدا
لەگەڵ ئەم شێووەپێدانە، -
3:03 - 3:10ڕێگەی هامڵتۆنی مەحاڵ دەبێت کە خاڵی
دەستپێک و کۆتایی لە گۆشەی پێچەوانەدا بن. -
3:10 - 3:13ئەوە ڕێگایەکە بۆتێگەیشتن
لە بۆچی. بیر لە تەختەیەکی -
3:13 - 3:18پشکنەرکە لە تۆڕێک چوارگۆشەی جوت
ژمارە لە هەر گۆشەیەک پێکهاتووە بکە. -
3:18 - 3:21هەر ڕێچکەیەک بە خانەی
ڕەش و سپیدا تێپەڕ دەبێت. -
3:21 - 3:26هەروەها ژمارەی ئەو خانانەش جووتن
-
3:26 - 3:30چونکە ئەنجامی لێکدانی ژمارەیەکی جووت لە
ژمارەیەکی جووتی تر ژمارەیەکی جووتە. -
3:30 - 3:34کەواتە ڕێگەی هامڵتۆنی لەتۆڕێکی جووت
دا لە خانەیەکی ڕەشەوە دەست پێدەکات -
3:34 - 3:36دەبووایە بە خانەیەکی
سپی کۆتایی پێ بێت. -
3:36 - 3:40و ئەگەر بە خانەیەکی سپی دەستی پێ کردبا
دەبووایە بە خانەیەکی ڕەش کۆتایی پێ هاتبا. -
3:40 - 3:43لەگەڵ ئەوەشدا، لە هەر تۆڕێکی
کە لە ژمارەی جووت پێکهاتووە، -
3:43 - 3:46گۆشە پێچەوانەکان هەمان ڕەنگن،
-
3:46 - 3:53بۆیە لە رێگەی هامڵتۆنی مەحاڵە کە خاڵی
دەستپێک و کۆتایی لە گۆشەکاندا جیاواز بن. -
3:53 - 3:55وا دیارە کە هیچ هەلێکت نییە،
-
3:55 - 4:01مەگەر جارێکی تر بە وردیەوە سەیری یاساکان
بکەیەوە و تێبینی دەرهاتێکی گرنگ بکەیت. -
4:01 - 4:04ڕاستە ئەگەر فویزی
ژوورێکی تووشبووت گۆڕی، -
4:04 - 4:07ژوورەکە وێران دەبێت و چیتر
ناتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ ئەو ژوورە . -
4:07 - 4:11بەڵام ژوورێکمان هەیە کە هێشتا
ئاڵودە نەبووە - چوونەژوورەوەکە. -
4:11 - 4:15ئەمە مانای ئەوەیە کە دەتوانیت
ژوورەکە جێبهێڵیت بەبێ گۆڕینی فویزەکە -
4:15 - 4:20و دووبارە بگەڕێتەوە بۆ ئەوێ
دوای لەناو بردنی هەر ژوورێک. -
4:20 - 4:22لەوانەیە ژووری گۆشەکە ئاڵوودە بێت
-
4:22 - 4:25بەهۆی کرانەوەی فقڵی هەوایەکە،
بەڵام هیچ کێشە نییە -
4:25 - 4:29چونکە دەتوانیت چوونەژوورەوەکە
کە بۆ جاری دووەم چوویتەوە لەناو ببەیت. -
4:29 - 4:33ئەم گەڕانەوەیە چوار بژاردەت
بۆ گەشتێکی سەرکەوتوو پێدەدات، -
4:33 - 4:37و کۆمەڵێک بژاردەی هاوشێوە ئەگەر
سەرەتا ئەم ژوورەت وێران کرد. -
4:37 - 4:43پیرۆزە. تۆ توانیت ڕێگە لە
بڵاوبوونەوەی پەتایەک بگریت، -
4:43 - 4:46بەڵام دوای ئەم چیرۆکە پڕ لە
ذڵەڕاوکێیە پێویستیت بە پشوویەک هەیە. -
4:46 - 4:51لەوانەیە پێویست بکات ئۆفەری
بوون بە فرۆشیاری گەشت قەبوڵ بکەی.
- Title:
- دەتوانیت مەتەڵی ڤایرۆسەکە چارەسەر بکەیت؟ - لیسا وینەر
- Speaker:
- لیسا وحنەر
- Description:
-
تەواوی وانەکە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/can-you-solve-the-virus-riddle-lisa-winer
تیمی توێژینەوەکەت ڤایرۆسێکی پێش مێژوویان دۆزیەوە کە بەجیا لە چینی سەهۆڵدا دانراوە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەری. دوای شوێکی دوورو درێژ لە کارکردن، تازە دەرگای تاقیگەکەت داخست کە بومەلەرزەیەکی لەناکاو هەموو دەفری نموونەکانی شکاند. ئایا دەتوانێت پێش کرانەوەی کردنەوەکان و بەڕەڵا کردنی تاسە هەواییە کوشندەکان ڤایرۆسەکە لەناو ببەیت؟ لیسا وینەر ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن دەبێت
وانەکە لەلایەن لیسا وینەر، وێنەی جوڵاو لەلایەن ستۆدیۆکانی Artrake
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:13
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Can you solve the virus riddle? | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for Can you solve the virus riddle? | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for Can you solve the virus riddle? | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for Can you solve the virus riddle? | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for Can you solve the virus riddle? | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for Can you solve the virus riddle? | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for Can you solve the virus riddle? | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for Can you solve the virus riddle? |