چۆن کۆمپانیایەک بەڕێوە بەریت کە (بەنزیکەیی) هیچ یاسای تیا نەبێت
-
0:01 - 0:05ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە،
فێر ئەبم چۆن بمرم. -
0:05 - 0:07پێیان ئەڵێم ڕۆژەکانی کۆتاییم.
-
0:07 - 0:10فێرناندای هاوسەرم
دەستەواژەکەی بەدڵ نییە، -
0:10 - 0:15بەڵام چەندین کەسێکی خێزانەکەم
بە شێرپەنجەی خاڵی ڕەش مردوون و -
0:15 - 0:17دایکم و باوکم و نەنکم و باپیریشم
نەخۆشییەکەیان هەبووە. -
0:17 - 0:21مینش هەر بیرم ئەکردەوە، ڕۆژێک یەت منیش
لەبەردەمی پزیشکێکا دانیشم -
0:21 - 0:23سەیری پشکنینەکانم بکات و بڵێت،
-
0:23 - 0:25"ریکاردۆ، شتەکان زۆر لە باش ناچن.
-
0:25 - 0:28شەش مانگ یان ساڵێکت ماوە لە ژیانا."
-
0:28 - 0:31تۆش دەست ئەکەیت بە بیرکردنەوە لەوەی
لەم کاتەیا کە ماوتە چی ئەکەیت. و -
0:31 - 0:34ئەڵێیت، "کاتی زیاتر بەسەر ئەبەم
لەگەڵ مناڵەکانما. -
0:34 - 0:35سەردانی ئەم شوێنانە ئەکەم،
-
0:35 - 0:38بەسەر شاخەکانا یەم و ئەچم و
-
0:38 - 0:42ئەچم هەموو ئەو شتانە ئەکەم کە پێشتر
کاتم نەبووە بیانکەم." -
0:42 - 0:44بەڵام بێگومان، هەموومان ئەزانین
-
0:44 - 0:47ئەمانە یادەوەرییەکان ئەبن
کە تاڵ و شیرینیش ئەبن. -
0:47 - 0:48کردنی زۆر قورس ئەبێت.
-
0:48 - 0:52لەوانەیە بەشێکی باشی کاتەکە
لە گریانا بەسەر بەریت. -
0:52 - 0:54بۆیە وتم، من شتێکی تر ئەکەم.
-
0:54 - 0:59هەموو دووشەممەیەک و پێنج شەممەیەک،
ڕۆژەکانی کۆتاییم بەکارئەهێنم. -
0:59 - 1:01لە ماوەی ئەم ڕۆژانەیا، ئەو شتانە ئەکەم،
-
1:01 - 1:05کە ئەگەر ئەو هەواڵە ناخۆشەی نەخۆشییەکەم
پێبگەشتایە ئەمکرد. -
1:05 - 1:06(پێکەنین)
-
1:06 - 1:08کە بیری لێئەکەیتەوە --
-
1:08 - 1:12(چەپڵەلێدان)
-
1:12 - 1:15کاتێک بیر لە پێچەوانەی کارکردن ئەکەیتەوە،
-
1:15 - 1:17هەندێک جار وا بیر ئەکەینەوە
کاتی پشوودان بێت. -
1:17 - 1:20ئینجا ئەڵێیت، ئاه، پێویستم
بە هەندێک کاتە بۆخۆم، و بەو شێوەیە. -
1:20 - 1:24بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە،
کە کاتی پشوودان زۆر سەرقاڵیت. -
1:24 - 1:26ئەچیت گۆڵف و تێنس ئەکەیت، و
چاوت بە خەڵک ئەکەوێت، و -
1:26 - 1:29ئەچیت بۆ نانی نیوەڕۆ، و
دوا ئەکەویت بۆ فلیمەکان. -
1:29 - 1:31ئەو کاتانە زۆر سەرقاڵین
بە چەندین شتەوە. -
1:31 - 1:36پێچەوانەی کارکردن بێکارییە.
-
1:36 - 1:38بەڵام کەم لە ئێمە ئەزانین
لە بێکارییا چی بکەین. -
1:38 - 1:42کاتێک سەیر ئەکەیت بەشێوەیەکی گشتی
ژیانی خۆمان چۆن دابەشکردووە، -
1:42 - 1:47درک بەوە ئەکەیت لەو کاتانەیا
کە پارەیەکی زۆرمان هەیە، -
1:47 - 1:49کاتێکی کەممان هەیە.
-
1:49 - 1:54کاتێکیش دواجار کاتمان ئەبێت
نە پارەمان پێئەبێت نە تەندروستی. -
1:54 - 1:58بۆیە ئەم ٣٠ ساڵەی پێشوو دەستمانکرد
بە بیرکردنەوە لەوە وەک کۆمپانیایەک. -
1:58 - 2:01ئەمە کۆمپانیایەکی ئاڵۆزە و
هەزارەها کارمەندی هەیە، -
2:01 - 2:04کار بە سەدان ملیۆن دۆلارەوە ئەکات
-
2:04 - 2:10کە سیستمی پاڵپێوەنانی مووشەک درووست ئەکات
چوار هەزار ئامێری ئەی تی ئێمی بەڕازیل بەڕێوە ئەبات، -
2:10 - 2:14ئامادەکاری باجی داهات
بۆ دەیان هەزار ئەکات. -
2:14 - 2:17کەواتە ئەمە کارێکی سادە نییە.
-
2:17 - 2:19سەیرمان کرد و وتمان،
-
2:19 - 2:24با گۆڕانکاری دروستکەین بۆ ئەم کەسانە،
با کۆمپانیایەک بەین پێیان -
2:24 - 2:27چیتر لەو قوتابخانە توندانە نەچێت
کە تیایا ئەمێنیتەوە، -
2:27 - 2:29لەوانەش پێت بڵێن ئەبێت
ئەم جلانە لەبەرکەیت، -
2:29 - 2:32ئەبێ ئاوا بچیت بۆ کۆبوونەوە،
ئەبێ ئەمە بڵێیت، -
2:32 - 2:33نابێ ئەمە بڵێیت، و
-
2:33 - 2:34با بزانین چی ماوەتەوە.
-
2:34 - 2:36کەواتە نزیکەی ٣٠ ساڵ
لەمەوبەر دەستمان پێکرد، و -
2:36 - 2:39دەستمان کرد بە مامەڵەکردن
لەگەڵ ئەم پرسە خۆیدا. و -
2:39 - 2:41بۆیە وتمان سەیرکە،
خانەنشین بوون، -
2:41 - 2:44تەواوی پرسەکەمان کە چۆن
هێڵکاری ژیان دابەش ئەکەین. -
2:44 - 2:47لەجیاتی ئەوەی لە ٨٢ ساڵیدا
بچیت بۆ سەرکەوتن بەسەر شاخا، -
2:47 - 2:49بۆچی هەفتەی داهاتوو ناچیت؟
-
2:49 - 2:51بەم شێوەیەش ئەیکەین،
-
2:51 - 2:55چوارشەممانەکانی خۆتان پێئەفرۆشینەوە
بە لەسەدا ١٠ی مووچەکانتان. -
2:55 - 2:59کەواتە ئێستا، ئەگەر ویستبێتت ببیت
بە کەمانژەن، کە لەوانەیە نەتتوانیبێت، -
2:59 - 3:02ئەچیت و چوار شەممان ئەوە ئەکەیت. و
-
3:02 - 3:03ئەوەی دۆزیمانەوە ئەوەبوو --
-
3:03 - 3:05وامانزانی، ئەوانەی بەتەمەنترن
-
3:05 - 3:08بایەخێکی زۆر ئەیەن بەم پرۆگرامە. و
-
3:08 - 3:11تێکڕای تەمەنی یەکەمین
کەسەکانی بەشداربوون -
3:11 - 3:12بێگومان، ٢٩ ساڵا بوو.
-
3:12 - 3:13بۆیە دەستمان کرد بە سەیرکردن، و
-
3:13 - 3:16وتمان، پێویستە شتەکان
بەشێوەیەکی جیاواز بکەین. -
3:16 - 3:18بۆیە دەستمان کرد بە وتنی
هەندێک شتی وەک، -
3:18 - 3:20بۆچی ئەمانەوێ بزانین
چ کاتێک هاتوویت بۆ کار، -
3:20 - 3:21چ کاتێک ڕۆشتوویت، هتد.؟
-
3:21 - 3:24ناتوانین ئەمە ئاڵوگۆڕکەین
بۆ گرێبەستێک -
3:24 - 3:27بۆ کڕینی شتێک لێت،
جۆرێک کار؟ -
3:27 - 3:29بۆچی ئەم بارەگایانە درووست ئەکەین؟
-
3:29 - 3:32مەسەلە لەخۆبایبوون نییە
کە ئەمانەوێت ڕەق و -
3:32 - 3:34گەورە و گرنگ دەرکەوین؟
-
3:34 - 3:37بەڵام بەهۆیەوە دوو کاتژمێر
بەناو شارەکەیا ئەتبەین؟ -
3:37 - 3:41بۆیە دەستمان کرد بە
یەک یەک پرسیارکردن. -
3:41 - 3:42بەم شێوەیە ئەمانوت:
-
3:42 - 3:44یەکەم: چۆن خەڵک بدۆزینەوە؟
-
3:44 - 3:47ئەچوینە دەر و هەوڵمان ئەیا و
خەڵکمان وەرئەگرت و ئەمانوت، -
3:47 - 3:49سەیرکە، کاتێک یەیت بۆلامان،
-
3:49 - 3:51دوو یان سێ چاوپێکەوتنمان نابێت و
-
3:51 - 3:54دوای ئەوە ئیتر بۆ هەتا هەتایە
ببەسترێیتەوە پێمانەوە. -
3:54 - 3:56بەو شێوەیە ئەوەی ماومانە
لە ژیانمان تەواو ناکەین. -
3:56 - 3:58بۆیە وەرن چاوپێکەوتنەکانتان بکەن.
-
3:58 - 4:01هەرکەسێک کە گرنگی ئەیات
بە چاوپێکەوتن، هەر دەرئەکەوێت. و -
4:01 - 4:05ئینجا سەیر ئەکەین بزانین چی ڕووئەیات
دەرئەنجامی تیژبینییەکانی لەوەوە سەرهەڵئەیات، -
4:05 - 4:09لەجیاتی تەنیا پڕکردنەوەی شتە بچووکەکانی
کە ئایا کەسێکی ڕاستیت. -
4:09 - 4:11ئینجا، بگەڕێرەوە،
-
4:11 - 4:14دواینیوەڕۆیەک، ڕۆژێکی تەواو بەسەربەرە،
قسە لەگەڵ هەرکەسێکا بکە کە بتەوێت. -
4:14 - 4:18دڵنیابە لەوەی ئێمە بووکەکە بین
کە بیرت لێکردبێتەوە و -
4:18 - 4:21نەک قسە پڕوپووچەکانی
خستبێتمانە سەر ریکلامەکانمان. -
4:21 - 4:23(پێکەنین)
-
4:23 - 4:26بەهێواشی چووینە سەر پرۆسەیەکی
وتنی هەندێک شتی وەک، -
4:26 - 4:29نامانەوێت کەس
سەرکردەبێت لە کۆمپانیاکەیا -
4:29 - 4:31ئەگەر چاوپێکەوتنیان لەگەڵ نەکرابێت و
ڕەزامەندیان پێنەدرابێت -
4:31 - 4:34لەلایەن بەردەستەکانی داهاتووییانەوە.
-
4:34 - 4:39هەموو شەش مانگێک، هەمووان هەڵئەسەنگێنرێن
بەشێوەیەکی بێناو، وەک سەرکردەیەک. -
4:40 - 4:44ئەمەش دیاری ئەکات ئایا ئەبێت
بەردەوام بن لەسەر پێگەی سەرکردایەتیکردنەکە، -
4:44 - 4:46کە زۆربەی جارەکان
بەپێی بارودۆخەکەیە، وەک ئەزانن. -
4:46 - 4:52وە ئەگەر لەسەدا ٧٠ بۆ ٨٠ی نمرەکەیان نەبێت،
ئەوا نامێننەوە، -
4:52 - 4:57لەبەر ئەو هۆکارەشە زیاتر لە ١٠ ساڵە
کاری بەڕێوەبردنم نەکردووە. و -
4:57 - 5:01بە تێپەڕبوونی کات، دەستمان کرد
بە کردنی پرسیاری تر. -
5:01 - 5:02هەندێک شتمان ئەوت وەک،
-
5:02 - 5:06بۆچی خەڵک ناتوانن موچەی خۆیان دیاریکەن؟
-
5:06 - 5:07پێویستە چی بزانن؟
-
5:07 - 5:09تەنیا سێ شت هەیە
پێویستە بیزانیت: -
5:09 - 5:12خەڵکی تری ناو کۆمپانیاکە
چەندیان دەست ئەکەوێت، -
5:12 - 5:14خەڵکی تری ناو کاری هاوشێوە
چەندیان دەستئەکەوێت و -
5:14 - 5:18بە گشتی ئێمە چەندمان دەست ئەکەوێت
هەتا بزانین پێمان ئەدرێت. -
5:18 - 5:20کەواتە با ئەم سێ پارچە زانیارییە
بیەین بە خەڵک. -
5:20 - 5:22بۆیە چوینە کافتریاکە،
-
5:22 - 5:25چوینە سەر کۆمپیتەرێک کە ئەتتوانیت
بچیتە سەری و بپرسیت -
5:25 - 5:27کەسێک چی سەرف کردووە،
کەسێک چەندی دەست ئەکەوێت، -
5:27 - 5:29چەندێک قازانج ئەکەن،
کۆمپانیاکە چەندی دەست ئەکەوێت، -
5:29 - 5:32لێوارەکان چین و بەم شێوەیە.
-
5:32 - 5:35ئەمەش ٢٥ ساڵ لەمەوبەرە.
-
5:35 - 5:38کاتێک ئەم زانیارییانە
ئەهات بۆ خەڵک، -
5:38 - 5:41هەندێک شتمان ئەوت وەک، نامانەوێت
ڕاپۆرتی خەرجیتان ببینین، -
5:41 - 5:44نامانەوێت بزانین
چەند ڕۆژی پشوو وەرئەگرن، -
5:44 - 5:46نامانەوێ بزانین لەکوێ کار ئەکەن.
-
5:46 - 5:49لە خاڵێکدا، ١٤ نوسینگەی
جیاجیامان هەبوو لە شارەکەدا، و -
5:49 - 5:52ئەمانوت بڕۆ بۆ ئەو دانەیەی
نزیکترینە لە ماڵەکەتەوە، -
5:52 - 5:55بۆلای کڕیارەکەی کە ئەمڕۆ
سەردانی ئەکەیت. -
5:55 - 5:57پێمان مەڵێ لەکوێیت.
-
5:57 - 6:01لەوەش زیاتر، تەنانەت کاتێکیش
هەزارەها کەسمان هەبوو، ٥ هەزار کەس، -
6:01 - 6:04دوو کەسمان هەبوو لە بەشی
سەرچاوە مرۆییەکان، و -
6:04 - 6:07سوپاسگوزارانە یەکێکیان وازیهێنا.
-
6:07 - 6:09(پێکەنین)
-
6:09 - 6:12پرسیارەکەشی ئەمانکرد ئەوەبوو،
چۆن ئەتوانین بایەخ بە خەڵک بەین؟ -
6:12 - 6:14خەڵک تەنیا شتە هەمانبێت.
-
6:14 - 6:18ناکرێت بەشێکمان هەبێت کە خەڵکەکە
بەڕێوە ئەبات و ئاگاشی لێیان ئەبێت. -
6:18 - 6:23بۆیە بۆمان دەرکەوت ئەمە سوودی هەیە، و
ئەمانوت، ئەگەڕێین بۆ -- -
6:23 - 6:26ئەمەش پێموابێت شتە سەرەکییەکەیە
کە بۆی ئەگەڕام -
6:26 - 6:28لە ڕۆژەکانی کۆتایی و لە کۆمپانیاکەیا،
-
6:28 - 6:31کە بەو شێوەیە هەوڵ بۆ دانایی ئەیەیت؟
-
6:31 - 6:36لە سەردەمی شۆڕشەوە هاتوین،
شۆڕشی پیشەسازی، -
6:36 - 6:39سەردەمی زانیاری،
سەردەمی زانین، -
6:39 - 6:41بەڵام هیچ نزیکتر نین لە سەردەمی داناییەوە.
-
6:41 - 6:45چۆن نەخشە ئەکێشین، چۆن ڕێکخستن ئەکەین،
بۆ دانایی زیاتر؟ -
6:45 - 6:46بۆیە بۆ نموونە، زۆر جار،
-
6:46 - 6:51زیرەکانەترین بڕیار ئەوە نییە
کە وا دەرئەکەوێت. -
6:51 - 6:53هەندێک شت ئەڵێین وەک،
-
6:53 - 6:57بە بڵێین هەفتەی ٥٧ بەرنامە ئەفرۆشیت.
-
6:57 - 7:01ئەگەر هەتا چوارشەممە بیانفرۆشیت،
تکایە بڕۆ بۆ کەنار دەریاکە. -
7:01 - 7:04کێشە درووست مەکە بۆمان،
بۆ درووستکردن، بۆ بەکارهێنان، -
7:04 - 7:07ئەوکاتە ئەبێ کۆمپانیای نوێ بکڕینەوە،
پێویستە ڕکابەرەکانمان بکڕینەوە، -
7:07 - 7:11پێویستە هەموو ئەو جۆرە شتانە بکەین
چونکە بەرنامەی زۆرت فرۆشتووە. -
7:11 - 7:13بۆیە بڕۆ بۆ کەنار ئاوەکە و
دوو شەممە دەستپێکەرەوە. -
7:13 - 7:15(چەپڵەلێدان)(پێکەنین)
-
7:15 - 7:19کەواتە پرۆسەکە گەڕانە بۆ دانایی. و
-
7:19 - 7:22بێگومان لە پرۆسەکەدا،
ئەمانویست خەڵک هەموو شتێک بزانن، و -
7:22 - 7:26ئەمانویست بەڕاستی دیموکراسییانە بین
دەربارەی بەڕێوەبردنی شتەکان. -
7:26 - 7:31بۆیە لیژنەکەمان دوو جێگەی کراوەی هەبوو
بە هەمان مافەکانی دەنگدانەوە -
7:31 - 7:33بۆ یەکەمین دوو کەسی کە ئەهاتن.
-
7:33 - 7:35(پێکەنین)
-
7:35 - 7:40بۆیە خانمی پاکەرەوەمان هەبوو
لە کۆبوونەوەی لینژنەیا دەنگی ئەیا، -
7:40 - 7:43کە لەسەر هەمان مێز چەندین کەسی تری
گرنگی لێبوو بە قات و بۆینباخەوە. -
7:43 - 7:47ڕاستییەکەش ئەوەیە کە ئێمەیان
بە ڕاستگۆیی هێشتۆتەوە. -
7:47 - 7:51ئەم پرۆسەیە، کاتێک دەستمان کرد
بە سەیرکردنی ئەوانەی ئەهاتن بۆلامان، -
7:51 - 7:52ئەمانوت، ئێستا کەمێک بۆستە،
-
7:52 - 7:55خەڵک یەن بۆلامان و پێمان ئەڵێن،
ئەبێ لەکوێیا دانیشم؟ -
7:55 - 7:58ئەبێ چۆن کار بکەم؟
پێنج ساڵی تر لە کوێ ئەبم؟ -
7:58 - 8:01سەیری ئەوەمان کرد و وتمان،
ئەبێ زۆر زووتر دەستپێکەین. -
8:01 - 8:02لەکوێوە دەستپێکەین؟
-
8:02 - 8:05ئەمانوت، ئاه، باخچەی ساوایان
لە شوێنێکی باش ئەچێت. -
8:05 - 8:10بۆیە بناغەیەکمان دانا، کە ئێستا
یانزە ساڵە، سێ قوتابخانەی هەیە، -
8:10 - 8:12کە لەوێ هەمان پرسیارمان ئەکردەوە،
-
8:12 - 8:15چۆن نەخشەی قوتابخانە ئەکێشیتەوە
بۆ هەبوونی دانایی؟ -
8:15 - 8:18شتێکی ترە بڵێیت،
پێویستە مامۆستاکان ریسایکڵکەینەوە، -
8:18 - 8:19پێویستە بەڕێوبەرەکان زیاتر بکەن.
-
8:19 - 8:25بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە ئەوەی ئەیکەین
بە فێربوون تەواو کۆنە. -
8:25 - 8:28ڕۆڵی مامۆستایان تەواو کۆنە.
-
8:28 - 8:33ڕۆشتن لە وانەی بیرکاری، بۆ زیندەوەرزانی،
بۆ فەڕەنسای سەدەی چواردەهەم زۆر نابەجێیە. -
8:33 - 8:38(چەپڵەلێدان)
-
8:38 - 8:41بۆیە دەستمان کرد بە بیرکردنەوە،
کە ئەبێ لە چی بچێت؟ -
8:41 - 8:44خەڵکیشمان کۆکردەوە،
بەوانەشەوە کە حەزیان لە فێربوونە، -
8:44 - 8:50خەڵکی وەک پاوڵۆ فریری، و
دوو وەزیری پەروەردەی بەرازیل و -
8:50 - 8:53وتمان، ئەگەر لە بناغەوە
نەخشەی قوتابخانەیەک بکێشینەوە، -
8:53 - 8:54ئەبێ لە چی بچێت؟
-
8:54 - 8:58بۆیە ئەم قوتابخانەیەمان درووستکرد،
کە پێی ئەوترێت لومیار، و -
8:58 - 9:00لومیار کە یەکێکیان
قوتابخانەیەکی گشتییە، و -
9:00 - 9:02لومیار ئەمەی وت:
-
9:02 - 9:06با ئەم ڕۆڵەی مامۆستا
دابەشکەین بۆ دوو. -
9:06 - 9:08یەکێکیان، پێی بڵێین توتۆر (چاودێر(
-
9:08 - 9:13توتۆر، بە واتا یۆنانییە کۆنەکەی
"پایدیا": ئاگات لە مناڵەکە بێت. -
9:13 - 9:17ئەوەی ڕووئەیات لە ماڵەوەیان،
ساتەکەیان چییە لە ژیانا، هتد... -
9:17 - 9:18تکایە کاری فێرکردن مەکە،
-
9:18 - 9:22چونکە ئەو تۆزەی ئەیزانیت بەراورد
بە گوگڵ، شتێکە نامانەوێ بیزانین. -
9:22 - 9:23ئەوە بۆخۆت هەڵگرە.
-
9:23 - 9:24(پێکەنین)
-
9:24 - 9:28ئێستا، ئەو کەسانە ئەهێنین
کە دوو شتیان هەیە: -
9:28 - 9:33حەز و ئەزموون، و لەوانەیە
کاری خۆیان بێت و لەوانەشە هی خۆیان نەبێت. -
9:33 - 9:35دانیشتووانە بەتەمەنەکەش بەکارئەهێنین،
-
9:35 - 9:39کە لەسەدا ٣٥ی دانیشتووانەکەن بە داناییەکەوە
کە چیتر کەس نایەوێت. -
9:39 - 9:41بۆیە ئەیانهێنین بۆ قوتابخانە و ئەڵێین،
-
9:41 - 9:45ئەوە فێری مناڵەکان بکەن
کە خۆتان باوەڕتان پێی هەیە. -
9:45 - 9:48کەمانچەژەنمان هەیە وانەی
بیرکاری ئەڵێتەوە. -
9:48 - 9:51هەموو جۆرە شتەکانمان هەیە کە ئەڵێین،
-
9:51 - 9:53چیتر خەمی پێکهاتەکانی
کۆرسەکەت نەبێت. -
9:53 - 9:58نزیکەی ١٠ بابەتی گرنگمان هەیە
کە لە ٢وەوە بۆ ١٧یە. -
9:58 - 10:03شتی وەک، چۆن خۆمان ئەپێوین
وەک مرۆڤێک؟ -
10:03 - 10:06بۆیە شوێنی بیرکاری و فیزیا و
ئەو جۆرە شتانە هەیە. -
10:06 - 10:08چۆن خۆمان دەربڕین؟
-
10:08 - 10:11کەواتە شوێن هەیە بۆ
موزیک و وێژە، هتد.، -
10:11 - 10:12بەڵام بۆ ڕێزمانیش.
-
10:12 - 10:15ئینجا ئەو شتانەشمان هەیە
کە هەمووان لەبیریان کردووە، -
10:15 - 10:18کە لەوانەیە گرنگترین شت بن لە ژیانا.
-
10:18 - 10:21گرنگترین ئەو شتانەی
هیچ نازانین لەسەریان. -
10:21 - 10:24هیچ نازانین لەسەر خۆشەویستی،
-
10:24 - 10:26هیچ نازانین لەسەر مردن،
-
10:26 - 10:28هیچ نازانین لەسەر ئەوەی بۆچی لێرەین.
-
10:28 - 10:32کەواتە بابەتێکمان ئەوێت لە قوتابخانە
باسی هەموو ئەو شتانە بکات کە نایزانین. -
10:32 - 10:34کەواتە ئەوە بەشێکی گەورەی
ئەوەیە کە ئەیکەین. -
10:34 - 10:40(چەپڵەلێدان)
-
10:40 - 10:43بۆیە بەدرێژایی ساڵەکان، دەست ئەکەین
بە چوون بۆناو شتەکانی تر. -
10:43 - 10:45ئەڵێین، بۆچی ئەبێت
سەرزەنشتی مناڵەکان بکەین و -
10:45 - 10:48بڵێین، دانیشە و وەرە بۆ ئێرە و
ئەوە بکە، و بەم شێوەیە. -
10:48 - 10:51ئەمانوت، با وا لە مناڵەکان بکەین
شتێک بکەن کە پێی ئەڵێین بازنە، -
10:51 - 10:52کە هەفتەی جارێک یەکتر ببینن.
-
10:52 - 10:55ئینجا ئەڵێین، یاساکان پێکەوەنێن و
-
10:55 - 10:57ئینجا بڕیار بەن کە ئەتانەوێ چی لێکەن.
-
10:57 - 10:59کەواتە ئەتوانن هەمووتان
بکێشن بە سەرتانا؟ -
10:59 - 11:02بێگومان، بۆ هەفتەیەک،
تاقیکەنەوە. -
11:02 - 11:05هەمان ئەو یاسایانەی ئێمەیان بۆ هات،
-
11:05 - 11:07جگە لەوەی هی خۆیان بوو.
-
11:07 - 11:09ئینجا، هێزیشیان هەیە،
-
11:09 - 11:14واتا، ئەیانتوانی مناڵەکان ڕاگرن
لە دەوام یان دەریانکەن -
11:14 - 11:20بۆ ئەوەی تەنیا یاری بە قوتابخانەکە نەکەن،
بەڕاستی بڕیاردەر بن. -
11:20 - 11:23ئینجا، لە هەمان ئەم چوارچێوەیەیا،
-
11:23 - 11:25وێنەیەکی پارچەپارچەی ژمارەیی ئەهێڵینەوە،
-
11:25 - 11:29چونکە ئەمە بونیادخوازی یان
مۆنتیسۆری یان شتێکی لەو بابەتە نییە. -
11:29 - 11:32شتێکە کە مەنهەجی خوێندنی
بەرازیلیمان پێهێشتۆتەوە -
11:32 - 11:35بە ٦٠٠ پارچەی وێنەکە،
-
11:35 - 11:38کە ئەمانەوێ ئەم مناڵانە بخەینە بەری
هەتا ئەوکاتەی ئەبن بە ١٧ ساڵ. -
11:38 - 11:41بەردەوامیش لەسەر ئەمە ئەڕۆین و
ئەزانین کە چۆنن تیایا و -
11:41 - 11:45ئەڵێین، ئەگەر ئێستا حەزت لەمە نییە
باشە با ساڵێک لەسەری بووەستین. و -
11:45 - 11:49مناڵەکان لە چەند گرووپێکا ئەبن
کە بەپێی تەمەن پۆڵێن نەکراون، -
11:49 - 11:53هەر بۆیە مناڵە شەش ساڵانەکە
کە ئامادەیە بۆ ئەوە لەگەڵ ١١ ساڵانێک، -
11:53 - 11:55کەواتە مناڵێکی شەش ساڵان
ئەگەر ئامادەبێت بۆ بابەتێک لەگەڵ ١١ ساڵێک -
11:55 - 11:59ئەوە هەموو گرووپ و کۆمەڵەکان
ناهێڵێت و -
11:59 - 12:01ئەو شتانەی بەشێوەیەکی گشتی
کە هەمانە لە قوتابخانەکان. -
12:01 - 12:05نمرەدانانیشیان لە سفر بۆ سەدە،
-
12:05 - 12:10کە هەموو دوو کاتژمێرێک ئەیکەن
بە ئەپێکی لای خۆیان. -
12:10 - 12:15هەتا ئەوکاتەی ئەزانین لەسەدا ٣٧یان هەیە
پێمان خۆشە لەسەر ئەم بەرنامەیە بن، -
12:15 - 12:20بۆ ئەوەی بتوانین بیانێرینە دەرەوە بۆ جیهان
بزانین کە وەک پێویست ئەزانن لەسەری. -
12:20 - 12:24خەڵکیش ناویان ئەنوسن بۆ کۆرسێکی
٤٥ ڕۆژی لەسەر درووستکردنی پاسکیل. -
12:24 - 12:29ئێستا هەوڵی دروستکردنی پاسکیلبە
بێ ئەوەی بزانیت پای یەکسانە بە ٣.١٤١٦. -
12:29 - 12:30ناتوانیت.
-
12:30 - 12:35هەر یەکێکیش لە ئێوە، با هەوڵبات،
٣.١٤١٦ بەکاربێنێت بۆ شتێک. -
12:35 - 12:37چیتر نایزانیت.
-
12:37 - 12:39کەواتە ئەمە لەدەستچووە و ئێمەش
ئەمانەوێ ئەوە بکەین، -
12:39 - 12:41کە گەڕانە بۆ دانایی لەو قوتابخانەیە.
-
12:41 - 12:47ئەوەش ئەمانهێنێتەوە سەر ئەم گرافە و
ئەم دابەشکردنە بۆ ژیانمان. -
12:47 - 12:50کە بیری لێئەکەمەوە پارەیەکی زۆرم کۆکردەوە.
-
12:50 - 12:54کاتێک بیر ئەکەیتەوە و ئەڵێیت
ئێستا کاتی ئەوەیە بیگەڕێنیتەوە -- -
12:54 - 12:57ئەویش ئەگەر بیگەڕێنیتەوە،
زۆرت بردووە. -
12:57 - 13:04(پێکەنین) (چەپڵەلێدان)
-
13:05 - 13:07بەردەوام بیر ئەکەمەوە ئەگەر وارێن بوفێت
ڕۆژێک لە خەو هەستێت و -
13:07 - 13:11بۆی دەرکەوێت ٣٠ ملیار دۆلار زیاتری هەیە
لەوەی کە خۆی بیری لێئەکردەوە. و -
13:11 - 13:14سەیرکات و بڵێت، باشە
چی لەمە بکەم؟ -
13:14 - 13:16ئینجا بڵێت، ئەییەم بە کەسێک
کە بەڕاستی پێویستی پێیەتی. -
13:16 - 13:19ئەییەم بە بیڵ گەیتس. (پێکەنین)
-
13:20 - 13:23هاوڕێکەشم، کە ئامۆژگاریکەری
داراییمە لە نیو یۆرک، -
13:23 - 13:25ئەڵێت، سیرکە، تۆ کەسێکی سەیریت
-
13:25 - 13:28چونکە ئێستا ٤.١ ئەوەنە
پارەت زیاتر ئەبوو ئەمڕۆ -
13:28 - 13:33ئەگەر بە پارە پارەت پەیاکردایە لەجیاتی ئەوەی
بەم شێوەیەی ئێستات هەر بیبەخشیتەوة. -
13:33 - 13:34بەڵام پێمباشە هەتا زیاتر پەیاکەیت
زیاتر ببەخشیت. -
13:34 - 13:38(چەپڵەلێدان)
-
13:38 - 13:42ماوەیەک کارگێڕی کارم ئەوتەوە
لە زانکۆی ماساچوتس و -
13:42 - 13:45دەرئەنجام ڕۆژێک لە گۆڕستانی
ماونت ئۆبێرن خۆم بینییەوە. -
13:45 - 13:47گۆڕستانێکی جوانە لە کامبریدج. و
-
13:47 - 13:50بەو ناوەیا ئەسوڕامەوە.
ساڵیادی لەدایکبوونم بوو بیرم ئەکردەوە. -
13:50 - 13:52بۆ یەکەم جار بوو،
ئەم کێلی گۆڕانە ببینم و -
13:52 - 13:55ئەم کەسە سەرسوڕهێنەرانە
کە کاری مەزنیان کردووە و -
13:55 - 13:59ئینجا بیرم کردەوە، ئەمەوێ خەڵک
منیان چۆن بیربێت؟ و -
13:59 - 14:00ئینجا کەمێکی تر گەڕام، و
-
14:00 - 14:03دووەم جار، پرسیارێکی تر
هات بە مێشکما، -
14:03 - 14:05کە باشتر بوو بۆم، ئەویش،
-
14:05 - 14:08بۆچی هەر بمەوێ منیان بیربێت؟
-
14:08 - 14:10(پێکەنین)
-
14:10 - 14:13پێشموابێت ئەوە بۆ شوێنی
جیاجیای بردووم. -
14:13 - 14:17کە ٥٠ ساڵ بووم، من و فێرناندای هاوسەرم
بۆ تەواوی دواینیوەڕۆیەک دانیشتین، -
14:17 - 14:20کورەیەکی گەورەمان هەبوو ئاگری تیابوو، و
-
14:20 - 14:23هەموو ئەوەم فڕێ یایە
ناو ئەو ئاگرەوە کە کردبووم. -
14:23 - 14:25ئەمە کتێبێکە بە ٣٨ زمان،
-
14:25 - 14:29سەدان نوسراو و دی ڤی دی،
هەموو شتێکی تیا بوو. -
14:29 - 14:30ئەوەش دوو شتی کرد.
-
14:30 - 14:35یەکەمیان، پێنج مناڵەکەمانی ئازاد کرد
لەوەی شوێن پێمان بگرنەوە، سێبەرەکانمان -- -
14:35 - 14:37ئەوان نازانن چی بکەن.
-
14:37 - 14:38(پێکەنین)
-
14:38 - 14:40کە شتێکی باشە.
-
14:40 - 14:41ناشیانبەم بۆ شوێنێک و
-
14:41 - 14:44بڵێم، ڕۆژێک یەت هەموو ئەمە
ئەبێت بە هی خۆت. -
14:44 - 14:45(پێکەنین)
-
14:45 - 14:49پێنج مناڵەکە هیچ نازانن،
کە شتێکی باشە. -
14:49 - 14:51دووەم شتیش ئەوەیە،
-
14:51 - 14:55خۆشم ئازادکرد لەم لەنگەرەی
دەستکەوتەکانی ڕابردووم. -
14:55 - 15:00هەموو جارێک ئامادەم بۆ دەستپێکردنی شتێکی نوێ و
بڕیار لەسەر شتەکان بەم لە سەرەتاوە -
15:00 - 15:02لە بەشەکانی ئەو ڕۆژە کۆتاییانە.
-
15:02 - 15:03هەندێک خەڵکیش ئەڵێن،
-
15:03 - 15:06ئاه، کەواتە ئێستا ئەم کاتەت هەیە،
ئەم ڕۆژە کۆتاییانە، و -
15:06 - 15:08ئەتوانی بچیتە دەرەوە و
چیت ئەوێت بیکەیت. -
15:08 - 15:10نەخێر، چوین بۆ کەناردەرییاکان
-
15:10 - 15:13چوین بۆ سامۆوا و ماڵدیڤس و
مۆزەمبیقیش، -
15:13 - 15:14ئەوە تەواو بووە.
-
15:14 - 15:17بەسەر چیاکانی هیمالایا سەرکەوتووم.
-
15:17 - 15:20٦٠ مەتر چوومەتە ژێر ئاوەوە
بۆ بینینی قرشی سەر چەکوش. -
15:20 - 15:25٥٩ ڕۆژم بەسەر بردووە بە سوار پشتی
وشترەوە لە چادەوە بۆ تیمبوکتو. -
15:25 - 15:29بە خلیسکێنەی سەر بەفری سەگ
چووم بۆ کیشوەری باکور. -
15:29 - 15:31بۆیە سەرقاڵ بووین.
-
15:31 - 15:37ئەوەیە کە پێی ئەڵێم لیستی کارەکانی
ئەبوو بیکەم و نەمکردووە. -
15:37 - 15:40(پێکەنین)
-
15:40 - 15:43بەم لۆجیکەشەوە، سەیری
ئەم ڕۆژانە ئەکەم و بیرئەکەمەوە، -
15:43 - 15:46هێشتا خانەنشین نەبووم.
هیچ هەست ناکەم خانەنشین بووبێتم. و -
15:46 - 15:48بۆیە کتێبێکی تازە ئەنووسمەوە.
-
15:48 - 15:52لە دوو ساڵی ڕابردوودا
سێ کۆمپانیای نوێمان کردۆتەوە. -
15:52 - 15:57ئێستا کار ئەکەم لەسەر ئەوەی ئەم سیستمی
قوتابخانەیە بێ بەرامبەر بەردەستخەم بۆ جیهان، و -
15:57 - 16:00بۆشم دەرکەوت، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش،
کە کەس بێ بەرامبەر نایەوێت. و -
16:00 - 16:02بۆیە ماوەی ١٠ ساڵە هەوڵ ئەیەم
-
16:02 - 16:06سیستمی گشتی والێکەم ئەم سیستمی
قوتابخانەیە بەکاربێنێت، -
16:06 - 16:08قوتابخانە گشتییەکانمان خۆیان
-
16:08 - 16:13لە سەد ٤٣ێیان پێئەدرێت لە باشیا،
کەچی نمرەی قوتابییەکانی -
16:13 - 16:16٩١ لە ١٠٠ی تێدایە.
-
16:16 - 16:18بەڵام کەس بێ بەرامبەر نایەوێت.
-
16:18 - 16:21بۆیە لەوانەیە دەستکەین بە پارەسەندن بۆی و
ئینجا لەوانەیە لەوێوە بگاتە شوێنێک. -
16:21 - 16:25بەڵام خستنە کاری ئەمە یەکێکە لەو شتانەی
کە ئەمانەوێ بیکەین. و -
16:25 - 16:28پێموابێت ئەوە وەک نامەیەک
بەجێمان ئەهێڵێت بۆ هەمووتان. -
16:28 - 16:30پێموابێت کەمێک بەم شێوەیەیە:
-
16:30 - 16:33هەموومان فێری ئەوەی بووین
چۆن شەوانی یەک شەممان -
16:33 - 16:36بچینە سەر ئیمێڵ و کارکردن.
-
16:36 - 16:37بەڵام زۆر کەم لە ئێمە فێربوون
-
16:37 - 16:40دوای نیوەڕوانی دوو شەممان
بڕۆین بۆ سەیرکردنی فلیمەکان. و -
16:40 - 16:45ئەگەر بمانەوێ بۆ دانایی بگەڕێین،
پێویستە فێربین ئەوەش بکەین. و -
16:45 - 16:48بۆیە ئەوەی ئەم ساڵانە کردوومانە
زۆر سادەیە، -
16:48 - 16:51سێ ئامرازە بچووکەکەیە،
ئەویش پرسیارکردنی سێ بۆچییەکەیە پێکەوە. -
16:51 - 16:54چونکە یەکەم بۆچی هەموو جارێک
وەڵامێکی باشت دەستئەکەوێت بۆی. -
16:54 - 16:57دووەم بۆچی، ئیتر لەوەوە
قورستر ئەبێت. -
16:57 - 17:00هەتا سێیەم بۆچی، هەر بەڕاستی نازانیت
بۆچی ئەوە ئەکەیت کە ئەیکەیت. -
17:00 - 17:07ئەوەی ئەمەوێ بۆتان بەجێبێڵم تۆوەکەیە و
بیرکردنەوەکەیە کە ئەگەر ئەمە بکەیت، -
17:07 - 17:09یەیتە سەر پرسیارەکە، ئەوە بۆچی؟
-
17:09 - 17:11ئەمە بۆ چی ئەکەم؟
-
17:11 - 17:14بەو هیوایەی، دەرئەنجامی ئەوە، و
بە تێپەڕبوونی کاتیش، -
17:14 - 17:17هیوادارم کە بەمە، و
هیوای ئەوە ئەخوازم، -
17:17 - 17:20داهاتووێکی زۆر دانایانەترتان هەبێت.
-
17:20 - 17:21زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
-
17:21 - 17:29(چەپڵەلێدان)
-
17:34 - 17:39ریکاردۆ، تۆ بەجۆرێک شێتیت.
-
17:39 - 17:41(پێکەنین)
-
17:41 - 17:44بۆ زۆر کەس، ئەمە لە شێتانە ئەچێت. و
-
17:44 - 17:47کەچی بە قوڵی دانایانەیە.
-
17:47 - 17:50پارچەکانی کە ئەمەوێت
پێکیانەوە بنێم ئەمەن: -
17:50 - 17:52بیرۆکەکانت زۆر رادیکاڵن.
-
17:52 - 17:57کە چۆن لە بزنسا بۆ نموونە،
ئەم بیرۆکانە ماوەیەکە هەیە، -
17:58 - 18:01لەوانەیە بەشێکی بزنسەکان هەندێک
لەم بیرۆکانەیان بەکارهێنابێت -
18:01 - 18:03کە هێشتا زۆر کەمن.
-
18:03 - 18:06هیچ جارێک ڕوویداوە کە
کۆمپانیایەکی گەورە -
18:06 - 18:10یەکێک لە بیرۆکەکانی تۆی وەرگرتبێت و
تۆش دڵ خۆشبووبێت؟ -
18:10 - 18:13ڕووئەیات، دوو هەفتە لەمەوبەر ڕوویدا
-
18:13 - 18:15لەگەڵ ریچارد برانسن،
ئێستا ئەڵێن، -
18:15 - 18:17ئاه، چیتر نامەوێ کۆنترۆڵی
ڕۆژەکانی پشووت بکەم، -
18:17 - 18:20یان نێتفلیکس هەتا ڕادەیەک
هەنێکی جێبەجێ ئەکات، -
18:20 - 18:22بەڵام پێموانییە زۆر گرنگ بێت.
-
18:22 - 18:26حەز ئەکەم زیاتر ببینم ڕووبات زیاتر
بەشێوەیەکی پەرۆشی بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامێ:، -
18:26 - 18:27بەڵام ئەوە شتێکی زۆر کەسییە.
-
18:27 - 18:31ڕاستییەکە ئەوەیە خۆت ئەخەیتە بەر مەترسی
ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەست بەیت. و -
18:31 - 18:35هیچ کەسێکیش نییە لە کۆنترۆڵا بێت
ئامادە بێت بیخاتە مەترسییەوە. -
18:35 - 18:37پێویستە لە منداڵەکان و
خەڵکی ترەوە بێت -
18:37 - 18:39کە بە شێوەی جیا جیا
دەست بە کۆمپانیاکان ئەکەن. -
18:39 - 18:41کەواتە ئەوە شتە سەرەکییەکەیە؟
-
18:41 - 18:43لە ڕوانگەی تۆوە بەڵگەکە هەیە،
-
18:43 - 18:45لە ڕوانگەی بزنسەوە ئەمە کار ئەکات،
-
18:45 - 18:48بەڵام خەڵک بوێری ئەوەیان نییە
کە بیکەن - -
18:48 - 18:50تەنانەت پاڵنەریشیان هەیە.
-
18:50 - 18:53کۆمپانیایەک بەڕێوە ئەبەیت داواکارییەکەی
گەشتنە ئامانجە لە ٩٠ ڕۆژدا. -
18:53 - 18:54ڕاپۆرتی چارەکی ساڵ.
-
18:54 - 18:57ئەگەر لە ٩٠ ڕۆژدا باش نەبیت،
تەواو دەرئەکرێیت. -
18:57 - 19:01تۆش ئەڵێیت، ئەمە پرۆگرامێکی مەزنە،
کە لە کەمتر لە نەوەیەکا -- -
19:01 - 19:03یەکسەر پێت بڵێن، "لێرە بڕۆ دەر."
-
19:03 - 19:04کەواتە ئەمە کێشەکەیە.
-
19:04 - 19:07(پێکەنین)
-
19:07 - 19:13ئەوەی ئەتەوێ بیکەیت لە پەروەردەیا
بەلای منەوە زۆر کاریگەرە. -
19:13 - 19:17هەمووان بێزارن لە سیستمی
پەروەردەی وڵاتەکەیان. -
19:17 - 19:20کەس وا بیرناکاتەوە کە توانیبێتمان
بگەینە جۆرە جیهانێک -
19:20 - 19:23کە تیایا گوگڵ و هەموو ئەم
هەڵبژاردنە تەکنەلۆجیاییانە هەبن. -
19:23 - 19:27کەواتە بەڵگەتان هەیە لەسەر ئەوەی
منأڵەکانی ئەچن سی سیستمەکەی ئێوە، -
19:27 - 19:29باشتربوونێکی بەرچاویان هەیە
لە ئاستی زانیارییەکانیان. -
19:29 - 19:32چۆن کارێک بکەین
ئەم بیرۆکانە بڕۆنە پێشەوە؟ -
19:32 - 19:36پێموابێت کێشەی بیرۆکەکانە
کە کاتی هاتووە. و -
19:37 - 19:40هەرگیز پێشتر ئەوەندە ئینجیلی نەبووم
دەربارەی ئەم شتانە. -
19:40 - 19:42خۆمان بەردەستی ئەکەین.
-
19:42 - 19:43لەپڕ، کۆمەڵێک خەڵک ئەدۆزیتەوە --
-
19:43 - 19:46کۆمەڵێک هەن لە ژاپۆن،
کە زۆر ئەمترسێنن، -
19:46 - 19:49پێیان ئەوترێت سملێریستەکان، و
١٢٠ کۆمپانیایان هەیە. -
19:49 - 19:53بانگێشتیان کردووم.
هەمووکات ترساوم لە ڕۆشتن بۆی. و -
19:53 - 19:58گروپێکیش هەیە لە هۆڵەندا
کە ٦٠٠ کۆمانپای هۆڵەندی بچووکی هەیە. -
19:58 - 20:01شتێکە کە هەر بۆخۆی
زیاتر ئەبووژێتەوە. -
20:01 - 20:04بەشێکی هەڵە ئەبێت، و
ئەوەش گرنگ نییە. -
20:04 - 20:06ئەمە شوێنی خۆی ئەدۆزێتەوە. و
-
20:06 - 20:08من لەوەی تریان ئەترسم، کە ئەڵێت،
-
20:08 - 20:10ئەمە زۆر باشە پێویستە ئەمە بکەیت
-
20:10 - 20:13با سیستمێک درووستکەین و
پارەیەکی زۆری تێکەین و -
20:13 - 20:15ئیتر هەرچۆنێک بێت خەڵک ئەیکەن
-
20:15 - 20:19کەواتە بەدرێژایی ژیانت
پرسیاری نائاساییت کردووە. -
20:19 - 20:21پێموابێت ئەوە سووتەمەنییەکەیە
کە پاڵنەر بووە بۆ زۆرێک لەمە. -
20:21 - 20:27هیچ پرسیارێکی ترت پێیە بۆمان،
بۆ تێد، بۆ ئەم گروپەی ئێرە؟ -
20:27 - 20:32هەموو جارێک ئەگەڕێمەوە
سەر هەمەجۆری پرسیارەکەی -
20:32 - 20:35کوڕەکەم کردی کاتێک سێ ساڵ بوو.
-
20:35 - 20:39لە جاکوزییەکا دانیشتبووین، و
ئەویش وتی، "باوکە، ئێمە بۆ هەین؟" -
20:39 - 20:41هیچ پرسیارێکی تر نییە.
-
20:41 - 20:42کەس هیچ پرسیارێکی تری نییە.
-
20:42 - 20:46هەمەجۆری ئەم یەک پرسیارەمان هەیە،
لە سێ بەدواوە. -
20:46 - 20:52بۆیە کاتێک کات بەسەر ئەبەیت لە کۆمپانیایەک،
لە ڕێکخراوێک، بیرۆکراسییەک و -
20:52 - 20:53ئەڵێیت، کوڕە --
-
20:53 - 20:56چەند کەس ئەناسیت کە لە کاتی
سەرەمەرگیانا وتویانە، -
20:56 - 20:58کوڕە، خۆزگە کاتی زیاترم
بەسەر ئەبرد لەسەر کارەکەم؟ -
20:58 - 21:03کەواتە زۆر گرنگە کە ئێستا
ئەو بوێرییەت هەبێت -- -
21:03 - 21:05نەک هەفتەیەکی تر، نەک دوو مانگی تر،
-
21:05 - 21:08نەک کاتێک شتێکت بۆ دەرئەکەوێت --
-
21:08 - 21:10ئینجا بڵێیت، نا، باشە من ئەمە بۆ ئەکەم؟
-
21:10 - 21:13هەموو شتێک بووەستێنە.
با شتێکی تر بکەم. و -
21:13 - 21:14ئیتر کێشە نامێنێت،
-
21:14 - 21:16زۆر باشتر ئەبێت لەوەی ئەیکەیت،
-
21:16 - 21:19ئەگەر لە پرۆسەیەکا گیرت خواردبێت.
-
21:19 - 21:23کەواتە ئەمەش واملێئەکات بەشێوەیەکی جوان
-
21:23 - 21:24کۆتایی بەم ڕۆژە بەسوودەی تێد بێ،م.
-
21:24 - 21:26ریکاردۆ سێملەر، زۆر سوپاس بۆتۆ.
-
21:26 - 21:28زۆر سوپاس.
-
21:28 - 21:29(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن کۆمپانیایەک بەڕێوە بەریت کە (بەنزیکەیی) هیچ یاسای تیا نەبێت
- Speaker:
- ریکاردۆ سێملەر
- Description:
-
چی ئەبێت ئەگەر کارەکەت کۆنترۆڵی ژیانت نەکات؟ بەڕێوبەری بەرازیلی ریکاردۆ سێملەر پەیڕەوی جۆرێکی جیاوازی دیموکراسییەتی کۆمپانیاکان ئەکات، دووبارە بیر لە هەموو شتێک ئەکاتەوە هەر لە کۆبوونەوەی لیژنەکانەوە بۆ ئەوەی کارمەندەکان چۆن ڕۆژی پشوویان وەرگرن (کە پێویست ناکات بیکەن.) ئەوەش ئاواتەکەیەتی کە پاداشت ئەیات بە دانایی کارمەندەکانی، هاوسەنگی کار-ژیان بەرەوپێش ئەبات -- و ئەبێتە هۆی تیژبینییەکی قوڵ لەسەر ئەوەی چی باشترە، و ژیان زیاتر لەبارەی چییەوەیە. پرسیارێکی تریش: چی ئەبێت ئەگەر قوتابخانەکانیش ئاوا بن؟
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 21:42
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How to run a company with (almost) no rules | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for How to run a company with (almost) no rules | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to run a company with (almost) no rules | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to run a company with (almost) no rules | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to run a company with (almost) no rules | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to run a company with (almost) no rules | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to run a company with (almost) no rules | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to run a company with (almost) no rules |