1 00:00:00,986 --> 00:00:05,178 ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە، فێر ئەبم چۆن بمرم. 2 00:00:05,178 --> 00:00:07,102 پێیان ئەڵێم ڕۆژەکانی کۆتاییم. 3 00:00:07,102 --> 00:00:09,936 فێرناندای هاوسەرم دەستەواژەکەی بەدڵ نییە، 4 00:00:09,936 --> 00:00:14,738 بەڵام چەندین کەسێکی خێزانەکەم بە شێرپەنجەی خاڵی ڕەش مردوون و 5 00:00:14,738 --> 00:00:17,373 دایکم و باوکم و نەنکم و باپیریشم نەخۆشییەکەیان هەبووە. 6 00:00:17,373 --> 00:00:20,657 مینش هەر بیرم ئەکردەوە، ڕۆژێک یەت منیش لەبەردەمی پزیشکێکا دانیشم 7 00:00:20,657 --> 00:00:22,779 سەیری پشکنینەکانم بکات و بڵێت، 8 00:00:22,779 --> 00:00:25,094 "ریکاردۆ، شتەکان زۆر لە باش ناچن. 9 00:00:25,094 --> 00:00:27,773 شەش مانگ یان ساڵێکت ماوە لە ژیانا." 10 00:00:27,773 --> 00:00:31,019 تۆش دەست ئەکەیت بە بیرکردنەوە لەوەی لەم کاتەیا کە ماوتە چی ئەکەیت. و 11 00:00:31,034 --> 00:00:33,814 ئەڵێیت، "کاتی زیاتر بەسەر ئەبەم لەگەڵ مناڵەکانما. 12 00:00:33,839 --> 00:00:35,396 سەردانی ئەم شوێنانە ئەکەم، 13 00:00:35,423 --> 00:00:37,878 بەسەر شاخەکانا یەم و ئەچم و 14 00:00:37,916 --> 00:00:41,702 ئەچم هەموو ئەو شتانە ئەکەم کە پێشتر کاتم نەبووە بیانکەم." 15 00:00:41,806 --> 00:00:43,639 بەڵام بێگومان، هەموومان ئەزانین 16 00:00:43,639 --> 00:00:46,623 ئەمانە یادەوەرییەکان ئەبن کە تاڵ و شیرینیش ئەبن. 17 00:00:46,623 --> 00:00:47,946 کردنی زۆر قورس ئەبێت. 18 00:00:47,946 --> 00:00:51,599 لەوانەیە بەشێکی باشی کاتەکە لە گریانا بەسەر بەریت. 19 00:00:51,599 --> 00:00:53,986 بۆیە وتم، من شتێکی تر ئەکەم. 20 00:00:53,986 --> 00:00:58,825 هەموو دووشەممەیەک و پێنج شەممەیەک، ڕۆژەکانی کۆتاییم بەکارئەهێنم. 21 00:00:58,825 --> 00:01:01,194 لە ماوەی ئەم ڕۆژانەیا، ئەو شتانە ئەکەم، 22 00:01:01,194 --> 00:01:04,721 کە ئەگەر ئەو هەواڵە ناخۆشەی نەخۆشییەکەم پێبگەشتایە ئەمکرد. 23 00:01:04,721 --> 00:01:06,094 (پێکەنین) 24 00:01:06,094 --> 00:01:08,128 کە بیری لێئەکەیتەوە -- 25 00:01:08,128 --> 00:01:12,293 (چەپڵەلێدان) 26 00:01:12,293 --> 00:01:14,770 کاتێک بیر لە پێچەوانەی کارکردن ئەکەیتەوە، 27 00:01:14,770 --> 00:01:17,247 هەندێک جار وا بیر ئەکەینەوە کاتی پشوودان بێت. 28 00:01:17,247 --> 00:01:20,314 ئینجا ئەڵێیت، ئاه، پێویستم بە هەندێک کاتە بۆخۆم، و بەو شێوەیە. 29 00:01:20,314 --> 00:01:23,851 بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە، کە کاتی پشوودان زۆر سەرقاڵیت. 30 00:01:23,851 --> 00:01:26,250 ئەچیت گۆڵف و تێنس ئەکەیت، و چاوت بە خەڵک ئەکەوێت، و 31 00:01:26,250 --> 00:01:29,360 ئەچیت بۆ نانی نیوەڕۆ، و دوا ئەکەویت بۆ فلیمەکان. 32 00:01:29,362 --> 00:01:31,410 ئەو کاتانە زۆر سەرقاڵین بە چەندین شتەوە. 33 00:01:31,410 --> 00:01:35,530 پێچەوانەی کارکردن بێکارییە. 34 00:01:35,530 --> 00:01:37,945 بەڵام کەم لە ئێمە ئەزانین لە بێکارییا چی بکەین. 35 00:01:37,945 --> 00:01:42,002 کاتێک سەیر ئەکەیت بەشێوەیەکی گشتی ژیانی خۆمان چۆن دابەشکردووە، 36 00:01:42,007 --> 00:01:46,561 درک بەوە ئەکەیت لەو کاتانەیا کە پارەیەکی زۆرمان هەیە، 37 00:01:46,561 --> 00:01:48,558 کاتێکی کەممان هەیە. 38 00:01:48,558 --> 00:01:53,585 کاتێکیش دواجار کاتمان ئەبێت نە پارەمان پێئەبێت نە تەندروستی. 39 00:01:53,585 --> 00:01:58,205 بۆیە ئەم ٣٠ ساڵەی پێشوو دەستمانکرد بە بیرکردنەوە لەوە وەک کۆمپانیایەک. 40 00:01:58,205 --> 00:02:01,376 ئەمە کۆمپانیایەکی ئاڵۆزە و هەزارەها کارمەندی هەیە، 41 00:02:01,376 --> 00:02:03,736 کار بە سەدان ملیۆن دۆلارەوە ئەکات 42 00:02:03,736 --> 00:02:10,289 کە سیستمی پاڵپێوەنانی مووشەک درووست ئەکات چوار هەزار ئامێری ئەی تی ئێمی بەڕازیل بەڕێوە ئەبات، 43 00:02:10,289 --> 00:02:13,646 ئامادەکاری باجی داهات بۆ دەیان هەزار ئەکات. 44 00:02:13,646 --> 00:02:17,258 کەواتە ئەمە کارێکی سادە نییە. 45 00:02:17,258 --> 00:02:19,386 سەیرمان کرد و وتمان، 46 00:02:19,386 --> 00:02:24,254 با گۆڕانکاری دروستکەین بۆ ئەم کەسانە، با کۆمپانیایەک بەین پێیان 47 00:02:24,254 --> 00:02:26,634 چیتر لەو قوتابخانە توندانە نەچێت کە تیایا ئەمێنیتەوە، 48 00:02:26,634 --> 00:02:29,023 لەوانەش پێت بڵێن ئەبێت ئەم جلانە لەبەرکەیت، 49 00:02:29,023 --> 00:02:31,585 ئەبێ ئاوا بچیت بۆ کۆبوونەوە، ئەبێ ئەمە بڵێیت، 50 00:02:31,585 --> 00:02:32,906 نابێ ئەمە بڵێیت، و 51 00:02:32,906 --> 00:02:34,412 با بزانین چی ماوەتەوە. 52 00:02:34,412 --> 00:02:36,242 کەواتە نزیکەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر دەستمان پێکرد، و 53 00:02:36,242 --> 00:02:38,767 دەستمان کرد بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پرسە خۆیدا. و 54 00:02:38,767 --> 00:02:40,964 بۆیە وتمان سەیرکە، خانەنشین بوون، 55 00:02:40,964 --> 00:02:44,106 تەواوی پرسەکەمان کە چۆن هێڵکاری ژیان دابەش ئەکەین. 56 00:02:44,106 --> 00:02:47,263 لەجیاتی ئەوەی لە ٨٢ ساڵیدا بچیت بۆ سەرکەوتن بەسەر شاخا، 57 00:02:47,263 --> 00:02:49,436 بۆچی هەفتەی داهاتوو ناچیت؟ 58 00:02:49,436 --> 00:02:50,791 بەم شێوەیەش ئەیکەین، 59 00:02:50,791 --> 00:02:55,187 چوارشەممانەکانی خۆتان پێئەفرۆشینەوە بە لەسەدا ١٠ی مووچەکانتان. 60 00:02:55,187 --> 00:02:59,440 کەواتە ئێستا، ئەگەر ویستبێتت ببیت بە کەمانژەن، کە لەوانەیە نەتتوانیبێت، 61 00:02:59,440 --> 00:03:01,594 ئەچیت و چوار شەممان ئەوە ئەکەیت. و 62 00:03:01,594 --> 00:03:02,941 ئەوەی دۆزیمانەوە ئەوەبوو -- 63 00:03:02,941 --> 00:03:05,478 وامانزانی، ئەوانەی بەتەمەنترن 64 00:03:05,478 --> 00:03:08,077 بایەخێکی زۆر ئەیەن بەم پرۆگرامە. و 65 00:03:08,077 --> 00:03:10,531 تێکڕای تەمەنی یەکەمین کەسەکانی بەشداربوون 66 00:03:10,531 --> 00:03:11,979 بێگومان، ٢٩ ساڵا بوو. 67 00:03:11,979 --> 00:03:13,337 بۆیە دەستمان کرد بە سەیرکردن، و 68 00:03:13,337 --> 00:03:15,837 وتمان، پێویستە شتەکان بەشێوەیەکی جیاواز بکەین. 69 00:03:15,837 --> 00:03:17,608 بۆیە دەستمان کرد بە وتنی هەندێک شتی وەک، 70 00:03:17,608 --> 00:03:19,982 بۆچی ئەمانەوێ بزانین چ کاتێک هاتوویت بۆ کار، 71 00:03:19,982 --> 00:03:21,233 چ کاتێک ڕۆشتوویت، هتد.؟ 72 00:03:21,233 --> 00:03:23,587 ناتوانین ئەمە ئاڵوگۆڕکەین بۆ گرێبەستێک 73 00:03:23,587 --> 00:03:27,049 بۆ کڕینی شتێک لێت، جۆرێک کار؟ 74 00:03:27,049 --> 00:03:29,070 بۆچی ئەم بارەگایانە درووست ئەکەین؟ 75 00:03:29,070 --> 00:03:31,838 مەسەلە لەخۆبایبوون نییە کە ئەمانەوێت ڕەق و 76 00:03:31,838 --> 00:03:33,717 گەورە و گرنگ دەرکەوین؟ 77 00:03:33,717 --> 00:03:37,001 بەڵام بەهۆیەوە دوو کاتژمێر بەناو شارەکەیا ئەتبەین؟ 78 00:03:37,001 --> 00:03:40,532 بۆیە دەستمان کرد بە یەک یەک پرسیارکردن. 79 00:03:40,532 --> 00:03:41,925 بەم شێوەیە ئەمانوت: 80 00:03:41,925 --> 00:03:44,207 یەکەم: چۆن خەڵک بدۆزینەوە؟ 81 00:03:44,207 --> 00:03:47,390 ئەچوینە دەر و هەوڵمان ئەیا و خەڵکمان وەرئەگرت و ئەمانوت، 82 00:03:47,390 --> 00:03:48,943 سەیرکە، کاتێک یەیت بۆلامان، 83 00:03:48,943 --> 00:03:51,165 دوو یان سێ چاوپێکەوتنمان نابێت و 84 00:03:51,165 --> 00:03:53,577 دوای ئەوە ئیتر بۆ هەتا هەتایە ببەسترێیتەوە پێمانەوە. 85 00:03:53,577 --> 00:03:55,727 بەو شێوەیە ئەوەی ماومانە لە ژیانمان تەواو ناکەین. 86 00:03:55,727 --> 00:03:57,832 بۆیە وەرن چاوپێکەوتنەکانتان بکەن. 87 00:03:57,832 --> 00:04:01,268 هەرکەسێک کە گرنگی ئەیات بە چاوپێکەوتن، هەر دەرئەکەوێت. و 88 00:04:01,268 --> 00:04:05,261 ئینجا سەیر ئەکەین بزانین چی ڕووئەیات دەرئەنجامی تیژبینییەکانی لەوەوە سەرهەڵئەیات، 89 00:04:05,261 --> 00:04:09,303 لەجیاتی تەنیا پڕکردنەوەی شتە بچووکەکانی کە ئایا کەسێکی ڕاستیت. 90 00:04:09,303 --> 00:04:11,420 ئینجا، بگەڕێرەوە، 91 00:04:11,420 --> 00:04:14,481 دواینیوەڕۆیەک، ڕۆژێکی تەواو بەسەربەرە، قسە لەگەڵ هەرکەسێکا بکە کە بتەوێت. 92 00:04:14,481 --> 00:04:17,542 دڵنیابە لەوەی ئێمە بووکەکە بین کە بیرت لێکردبێتەوە و 93 00:04:17,542 --> 00:04:20,605 نەک قسە پڕوپووچەکانی خستبێتمانە سەر ریکلامەکانمان. 94 00:04:20,605 --> 00:04:22,681 (پێکەنین) 95 00:04:22,681 --> 00:04:26,377 بەهێواشی چووینە سەر پرۆسەیەکی وتنی هەندێک شتی وەک، 96 00:04:26,377 --> 00:04:29,138 نامانەوێت کەس سەرکردەبێت لە کۆمپانیاکەیا 97 00:04:29,138 --> 00:04:31,281 ئەگەر چاوپێکەوتنیان لەگەڵ نەکرابێت و ڕەزامەندیان پێنەدرابێت 98 00:04:31,281 --> 00:04:34,132 لەلایەن بەردەستەکانی داهاتووییانەوە. 99 00:04:34,132 --> 00:04:39,009 هەموو شەش مانگێک، هەمووان هەڵئەسەنگێنرێن بەشێوەیەکی بێناو، وەک سەرکردەیەک. 100 00:04:39,588 --> 00:04:43,620 ئەمەش دیاری ئەکات ئایا ئەبێت بەردەوام بن لەسەر پێگەی سەرکردایەتیکردنەکە، 101 00:04:43,620 --> 00:04:46,410 کە زۆربەی جارەکان بەپێی بارودۆخەکەیە، وەک ئەزانن. 102 00:04:46,410 --> 00:04:52,464 وە ئەگەر لەسەدا ٧٠ بۆ ٨٠ی نمرەکەیان نەبێت، ئەوا نامێننەوە، 103 00:04:52,464 --> 00:04:56,803 لەبەر ئەو هۆکارەشە زیاتر لە ١٠ ساڵە کاری بەڕێوەبردنم نەکردووە. و 104 00:04:56,803 --> 00:05:00,699 بە تێپەڕبوونی کات، دەستمان کرد بە کردنی پرسیاری تر. 105 00:05:00,699 --> 00:05:02,215 هەندێک شتمان ئەوت وەک، 106 00:05:02,215 --> 00:05:05,544 بۆچی خەڵک ناتوانن موچەی خۆیان دیاریکەن؟ 107 00:05:05,544 --> 00:05:07,120 پێویستە چی بزانن؟ 108 00:05:07,120 --> 00:05:09,183 تەنیا سێ شت هەیە پێویستە بیزانیت: 109 00:05:09,183 --> 00:05:11,518 خەڵکی تری ناو کۆمپانیاکە چەندیان دەست ئەکەوێت، 110 00:05:11,518 --> 00:05:14,387 خەڵکی تری ناو کاری هاوشێوە چەندیان دەستئەکەوێت و 111 00:05:14,387 --> 00:05:17,679 بە گشتی ئێمە چەندمان دەست ئەکەوێت هەتا بزانین پێمان ئەدرێت. 112 00:05:17,679 --> 00:05:20,264 کەواتە با ئەم سێ پارچە زانیارییە بیەین بە خەڵک. 113 00:05:20,264 --> 00:05:22,272 بۆیە چوینە کافتریاکە، 114 00:05:22,272 --> 00:05:24,773 چوینە سەر کۆمپیتەرێک کە ئەتتوانیت بچیتە سەری و بپرسیت 115 00:05:24,773 --> 00:05:26,970 کەسێک چی سەرف کردووە، کەسێک چەندی دەست ئەکەوێت، 116 00:05:26,970 --> 00:05:29,450 چەندێک قازانج ئەکەن، کۆمپانیاکە چەندی دەست ئەکەوێت، 117 00:05:29,450 --> 00:05:31,760 لێوارەکان چین و بەم شێوەیە. 118 00:05:31,760 --> 00:05:34,522 ئەمەش ٢٥ ساڵ لەمەوبەرە. 119 00:05:35,452 --> 00:05:38,187 کاتێک ئەم زانیارییانە ئەهات بۆ خەڵک، 120 00:05:38,187 --> 00:05:41,296 هەندێک شتمان ئەوت وەک، نامانەوێت ڕاپۆرتی خەرجیتان ببینین، 121 00:05:41,296 --> 00:05:43,868 نامانەوێت بزانین چەند ڕۆژی پشوو وەرئەگرن، 122 00:05:43,892 --> 00:05:45,780 نامانەوێ بزانین لەکوێ کار ئەکەن. 123 00:05:45,780 --> 00:05:48,756 لە خاڵێکدا، ١٤ نوسینگەی جیاجیامان هەبوو لە شارەکەدا، و 124 00:05:48,756 --> 00:05:52,150 ئەمانوت بڕۆ بۆ ئەو دانەیەی نزیکترینە لە ماڵەکەتەوە، 125 00:05:52,150 --> 00:05:54,651 بۆلای کڕیارەکەی کە ئەمڕۆ سەردانی ئەکەیت. 126 00:05:54,651 --> 00:05:56,770 پێمان مەڵێ لەکوێیت. 127 00:05:56,770 --> 00:06:00,895 لەوەش زیاتر، تەنانەت کاتێکیش هەزارەها کەسمان هەبوو، ٥ هەزار کەس، 128 00:06:00,895 --> 00:06:04,273 دوو کەسمان هەبوو لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکان، و 129 00:06:04,273 --> 00:06:06,671 سوپاسگوزارانە یەکێکیان وازیهێنا. 130 00:06:06,671 --> 00:06:08,630 (پێکەنین) 131 00:06:08,630 --> 00:06:12,384 پرسیارەکەشی ئەمانکرد ئەوەبوو، چۆن ئەتوانین بایەخ بە خەڵک بەین؟ 132 00:06:12,384 --> 00:06:14,187 خەڵک تەنیا شتە هەمانبێت. 133 00:06:14,187 --> 00:06:17,625 ناکرێت بەشێکمان هەبێت کە خەڵکەکە بەڕێوە ئەبات و ئاگاشی لێیان ئەبێت. 134 00:06:17,625 --> 00:06:23,006 بۆیە بۆمان دەرکەوت ئەمە سوودی هەیە، و ئەمانوت، ئەگەڕێین بۆ -- 135 00:06:23,006 --> 00:06:25,701 ئەمەش پێموابێت شتە سەرەکییەکەیە کە بۆی ئەگەڕام 136 00:06:25,701 --> 00:06:27,744 لە ڕۆژەکانی کۆتایی و لە کۆمپانیاکەیا، 137 00:06:27,744 --> 00:06:31,313 کە بەو شێوەیە هەوڵ بۆ دانایی ئەیەیت؟ 138 00:06:31,313 --> 00:06:35,989 لە سەردەمی شۆڕشەوە هاتوین، شۆڕشی پیشەسازی، 139 00:06:35,989 --> 00:06:38,672 سەردەمی زانیاری، سەردەمی زانین، 140 00:06:38,672 --> 00:06:41,284 بەڵام هیچ نزیکتر نین لە سەردەمی داناییەوە. 141 00:06:41,284 --> 00:06:44,611 چۆن نەخشە ئەکێشین، چۆن ڕێکخستن ئەکەین، بۆ دانایی زیاتر؟ 142 00:06:44,611 --> 00:06:46,154 بۆیە بۆ نموونە، زۆر جار، 143 00:06:46,154 --> 00:06:50,501 زیرەکانەترین بڕیار ئەوە نییە کە وا دەرئەکەوێت. 144 00:06:50,501 --> 00:06:52,883 هەندێک شت ئەڵێین وەک، 145 00:06:52,883 --> 00:06:56,890 بە بڵێین هەفتەی ٥٧ بەرنامە ئەفرۆشیت. 146 00:06:56,890 --> 00:07:00,563 ئەگەر هەتا چوارشەممە بیانفرۆشیت، تکایە بڕۆ بۆ کەنار دەریاکە. 147 00:07:00,563 --> 00:07:04,274 کێشە درووست مەکە بۆمان، بۆ درووستکردن، بۆ بەکارهێنان، 148 00:07:04,274 --> 00:07:07,377 ئەوکاتە ئەبێ کۆمپانیای نوێ بکڕینەوە، پێویستە ڕکابەرەکانمان بکڕینەوە، 149 00:07:07,377 --> 00:07:10,599 پێویستە هەموو ئەو جۆرە شتانە بکەین چونکە بەرنامەی زۆرت فرۆشتووە. 150 00:07:10,599 --> 00:07:12,835 بۆیە بڕۆ بۆ کەنار ئاوەکە و دوو شەممە دەستپێکەرەوە. 151 00:07:12,835 --> 00:07:15,271 (چەپڵەلێدان)(پێکەنین) 152 00:07:15,271 --> 00:07:18,610 کەواتە پرۆسەکە گەڕانە بۆ دانایی. و 153 00:07:18,610 --> 00:07:22,150 بێگومان لە پرۆسەکەدا، ئەمانویست خەڵک هەموو شتێک بزانن، و 154 00:07:22,150 --> 00:07:25,519 ئەمانویست بەڕاستی دیموکراسییانە بین دەربارەی بەڕێوەبردنی شتەکان. 155 00:07:25,519 --> 00:07:31,210 بۆیە لیژنەکەمان دوو جێگەی کراوەی هەبوو بە هەمان مافەکانی دەنگدانەوە 156 00:07:31,210 --> 00:07:33,328 بۆ یەکەمین دوو کەسی کە ئەهاتن. 157 00:07:33,328 --> 00:07:34,896 (پێکەنین) 158 00:07:34,896 --> 00:07:40,132 بۆیە خانمی پاکەرەوەمان هەبوو لە کۆبوونەوەی لینژنەیا دەنگی ئەیا، 159 00:07:40,132 --> 00:07:43,228 کە لەسەر هەمان مێز چەندین کەسی تری گرنگی لێبوو بە قات و بۆینباخەوە. 160 00:07:43,228 --> 00:07:46,857 ڕاستییەکەش ئەوەیە کە ئێمەیان بە ڕاستگۆیی هێشتۆتەوە. 161 00:07:46,857 --> 00:07:50,606 ئەم پرۆسەیە، کاتێک دەستمان کرد بە سەیرکردنی ئەوانەی ئەهاتن بۆلامان، 162 00:07:50,606 --> 00:07:52,184 ئەمانوت، ئێستا کەمێک بۆستە، 163 00:07:52,184 --> 00:07:55,067 خەڵک یەن بۆلامان و پێمان ئەڵێن، ئەبێ لەکوێیا دانیشم؟ 164 00:07:55,067 --> 00:07:58,307 ئەبێ چۆن کار بکەم؟ پێنج ساڵی تر لە کوێ ئەبم؟ 165 00:07:58,308 --> 00:08:01,386 سەیری ئەوەمان کرد و وتمان، ئەبێ زۆر زووتر دەستپێکەین. 166 00:08:01,386 --> 00:08:02,409 لەکوێوە دەستپێکەین؟ 167 00:08:02,409 --> 00:08:04,924 ئەمانوت، ئاه، باخچەی ساوایان لە شوێنێکی باش ئەچێت. 168 00:08:04,924 --> 00:08:09,581 بۆیە بناغەیەکمان دانا، کە ئێستا یانزە ساڵە، سێ قوتابخانەی هەیە، 169 00:08:09,581 --> 00:08:11,883 کە لەوێ هەمان پرسیارمان ئەکردەوە، 170 00:08:11,883 --> 00:08:14,795 چۆن نەخشەی قوتابخانە ئەکێشیتەوە بۆ هەبوونی دانایی؟ 171 00:08:14,795 --> 00:08:17,724 شتێکی ترە بڵێیت، پێویستە مامۆستاکان ریسایکڵکەینەوە، 172 00:08:17,724 --> 00:08:19,398 پێویستە بەڕێوبەرەکان زیاتر بکەن. 173 00:08:19,401 --> 00:08:25,333 بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە ئەوەی ئەیکەین بە فێربوون تەواو کۆنە. 174 00:08:25,333 --> 00:08:27,831 ڕۆڵی مامۆستایان تەواو کۆنە. 175 00:08:27,831 --> 00:08:33,478 ڕۆشتن لە وانەی بیرکاری، بۆ زیندەوەرزانی، بۆ فەڕەنسای سەدەی چواردەهەم زۆر نابەجێیە. 176 00:08:33,482 --> 00:08:38,184 (چەپڵەلێدان) 177 00:08:38,184 --> 00:08:40,913 بۆیە دەستمان کرد بە بیرکردنەوە، کە ئەبێ لە چی بچێت؟ 178 00:08:40,913 --> 00:08:44,482 خەڵکیشمان کۆکردەوە، بەوانەشەوە کە حەزیان لە فێربوونە، 179 00:08:44,482 --> 00:08:49,917 خەڵکی وەک پاوڵۆ فریری، و دوو وەزیری پەروەردەی بەرازیل و 180 00:08:49,917 --> 00:08:52,586 وتمان، ئەگەر لە بناغەوە نەخشەی قوتابخانەیەک بکێشینەوە، 181 00:08:52,586 --> 00:08:54,013 ئەبێ لە چی بچێت؟ 182 00:08:54,013 --> 00:08:57,746 بۆیە ئەم قوتابخانەیەمان درووستکرد، کە پێی ئەوترێت لومیار، و 183 00:08:57,746 --> 00:08:59,898 لومیار کە یەکێکیان قوتابخانەیەکی گشتییە، و 184 00:08:59,898 --> 00:09:01,704 لومیار ئەمەی وت: 185 00:09:01,704 --> 00:09:05,881 با ئەم ڕۆڵەی مامۆستا دابەشکەین بۆ دوو. 186 00:09:05,881 --> 00:09:08,242 یەکێکیان، پێی بڵێین توتۆر (چاودێر( 187 00:09:08,242 --> 00:09:13,217 توتۆر، بە واتا یۆنانییە کۆنەکەی "پایدیا": ئاگات لە مناڵەکە بێت. 188 00:09:13,217 --> 00:09:17,047 ئەوەی ڕووئەیات لە ماڵەوەیان، ساتەکەیان چییە لە ژیانا، هتد... 189 00:09:17,047 --> 00:09:18,387 تکایە کاری فێرکردن مەکە، 190 00:09:18,387 --> 00:09:21,797 چونکە ئەو تۆزەی ئەیزانیت بەراورد بە گوگڵ، شتێکە نامانەوێ بیزانین. 191 00:09:21,797 --> 00:09:22,949 ئەوە بۆخۆت هەڵگرە. 192 00:09:22,949 --> 00:09:24,297 (پێکەنین) 193 00:09:24,297 --> 00:09:28,250 ئێستا، ئەو کەسانە ئەهێنین کە دوو شتیان هەیە: 194 00:09:28,250 --> 00:09:32,617 حەز و ئەزموون، و لەوانەیە کاری خۆیان بێت و لەوانەشە هی خۆیان نەبێت. 195 00:09:32,617 --> 00:09:34,534 دانیشتووانە بەتەمەنەکەش بەکارئەهێنین، 196 00:09:34,534 --> 00:09:38,887 کە لەسەدا ٣٥ی دانیشتووانەکەن بە داناییەکەوە کە چیتر کەس نایەوێت. 197 00:09:38,887 --> 00:09:41,494 بۆیە ئەیانهێنین بۆ قوتابخانە و ئەڵێین، 198 00:09:41,494 --> 00:09:45,330 ئەوە فێری مناڵەکان بکەن کە خۆتان باوەڕتان پێی هەیە. 199 00:09:45,330 --> 00:09:47,946 کەمانچەژەنمان هەیە وانەی بیرکاری ئەڵێتەوە. 200 00:09:47,946 --> 00:09:50,511 هەموو جۆرە شتەکانمان هەیە کە ئەڵێین، 201 00:09:50,511 --> 00:09:53,492 چیتر خەمی پێکهاتەکانی کۆرسەکەت نەبێت. 202 00:09:53,492 --> 00:09:58,456 نزیکەی ١٠ بابەتی گرنگمان هەیە کە لە ٢وەوە بۆ ١٧یە. 203 00:09:58,456 --> 00:10:02,846 شتی وەک، چۆن خۆمان ئەپێوین وەک مرۆڤێک؟ 204 00:10:02,846 --> 00:10:06,472 بۆیە شوێنی بیرکاری و فیزیا و ئەو جۆرە شتانە هەیە. 205 00:10:06,472 --> 00:10:08,336 چۆن خۆمان دەربڕین؟ 206 00:10:08,336 --> 00:10:10,741 کەواتە شوێن هەیە بۆ موزیک و وێژە، هتد.، 207 00:10:10,741 --> 00:10:12,385 بەڵام بۆ ڕێزمانیش. 208 00:10:12,385 --> 00:10:15,042 ئینجا ئەو شتانەشمان هەیە کە هەمووان لەبیریان کردووە، 209 00:10:15,042 --> 00:10:17,611 کە لەوانەیە گرنگترین شت بن لە ژیانا. 210 00:10:17,611 --> 00:10:21,309 گرنگترین ئەو شتانەی هیچ نازانین لەسەریان. 211 00:10:21,309 --> 00:10:23,549 هیچ نازانین لەسەر خۆشەویستی، 212 00:10:23,549 --> 00:10:25,641 هیچ نازانین لەسەر مردن، 213 00:10:25,641 --> 00:10:27,718 هیچ نازانین لەسەر ئەوەی بۆچی لێرەین. 214 00:10:27,718 --> 00:10:32,252 کەواتە بابەتێکمان ئەوێت لە قوتابخانە باسی هەموو ئەو شتانە بکات کە نایزانین. 215 00:10:32,252 --> 00:10:34,356 کەواتە ئەوە بەشێکی گەورەی ئەوەیە کە ئەیکەین. 216 00:10:34,356 --> 00:10:39,951 (چەپڵەلێدان) 217 00:10:39,951 --> 00:10:42,869 بۆیە بەدرێژایی ساڵەکان، دەست ئەکەین بە چوون بۆناو شتەکانی تر. 218 00:10:42,869 --> 00:10:45,031 ئەڵێین، بۆچی ئەبێت سەرزەنشتی مناڵەکان بکەین و 219 00:10:45,031 --> 00:10:47,822 بڵێین، دانیشە و وەرە بۆ ئێرە و ئەوە بکە، و بەم شێوەیە. 220 00:10:47,822 --> 00:10:51,137 ئەمانوت، با وا لە مناڵەکان بکەین شتێک بکەن کە پێی ئەڵێین بازنە، 221 00:10:51,137 --> 00:10:52,402 کە هەفتەی جارێک یەکتر ببینن. 222 00:10:52,402 --> 00:10:54,712 ئینجا ئەڵێین، یاساکان پێکەوەنێن و 223 00:10:54,712 --> 00:10:57,039 ئینجا بڕیار بەن کە ئەتانەوێ چی لێکەن. 224 00:10:57,039 --> 00:10:59,221 کەواتە ئەتوانن هەمووتان بکێشن بە سەرتانا؟ 225 00:10:59,221 --> 00:11:01,543 بێگومان، بۆ هەفتەیەک، تاقیکەنەوە. 226 00:11:01,543 --> 00:11:05,478 هەمان ئەو یاسایانەی ئێمەیان بۆ هات، 227 00:11:05,478 --> 00:11:06,869 جگە لەوەی هی خۆیان بوو. 228 00:11:06,869 --> 00:11:09,114 ئینجا، هێزیشیان هەیە، 229 00:11:09,114 --> 00:11:14,106 واتا، ئەیانتوانی مناڵەکان ڕاگرن لە دەوام یان دەریانکەن 230 00:11:14,106 --> 00:11:19,504 بۆ ئەوەی تەنیا یاری بە قوتابخانەکە نەکەن، بەڕاستی بڕیاردەر بن. 231 00:11:19,504 --> 00:11:22,547 ئینجا، لە هەمان ئەم چوارچێوەیەیا، 232 00:11:22,547 --> 00:11:24,941 وێنەیەکی پارچەپارچەی ژمارەیی ئەهێڵینەوە، 233 00:11:24,941 --> 00:11:28,572 چونکە ئەمە بونیادخوازی یان مۆنتیسۆری یان شتێکی لەو بابەتە نییە. 234 00:11:28,572 --> 00:11:32,110 شتێکە کە مەنهەجی خوێندنی بەرازیلیمان پێهێشتۆتەوە 235 00:11:32,110 --> 00:11:34,778 بە ٦٠٠ پارچەی وێنەکە، 236 00:11:34,778 --> 00:11:37,915 کە ئەمانەوێ ئەم مناڵانە بخەینە بەری هەتا ئەوکاتەی ئەبن بە ١٧ ساڵ. 237 00:11:37,915 --> 00:11:40,750 بەردەوامیش لەسەر ئەمە ئەڕۆین و ئەزانین کە چۆنن تیایا و 238 00:11:40,750 --> 00:11:44,790 ئەڵێین، ئەگەر ئێستا حەزت لەمە نییە باشە با ساڵێک لەسەری بووەستین. و 239 00:11:44,804 --> 00:11:49,036 مناڵەکان لە چەند گرووپێکا ئەبن کە بەپێی تەمەن پۆڵێن نەکراون، 240 00:11:49,036 --> 00:11:52,762 هەر بۆیە مناڵە شەش ساڵانەکە کە ئامادەیە بۆ ئەوە لەگەڵ ١١ ساڵانێک، 241 00:11:52,762 --> 00:11:55,127 کەواتە مناڵێکی شەش ساڵان ئەگەر ئامادەبێت بۆ بابەتێک لەگەڵ ١١ ساڵێک 242 00:11:55,127 --> 00:11:59,012 ئەوە هەموو گرووپ و کۆمەڵەکان ناهێڵێت و 243 00:11:59,012 --> 00:12:01,453 ئەو شتانەی بەشێوەیەکی گشتی کە هەمانە لە قوتابخانەکان. 244 00:12:01,453 --> 00:12:05,254 نمرەدانانیشیان لە سفر بۆ سەدە، 245 00:12:05,254 --> 00:12:09,689 کە هەموو دوو کاتژمێرێک ئەیکەن بە ئەپێکی لای خۆیان. 246 00:12:09,689 --> 00:12:14,584 هەتا ئەوکاتەی ئەزانین لەسەدا ٣٧یان هەیە پێمان خۆشە لەسەر ئەم بەرنامەیە بن، 247 00:12:14,584 --> 00:12:19,827 بۆ ئەوەی بتوانین بیانێرینە دەرەوە بۆ جیهان بزانین کە وەک پێویست ئەزانن لەسەری. 248 00:12:19,827 --> 00:12:24,098 خەڵکیش ناویان ئەنوسن بۆ کۆرسێکی ٤٥ ڕۆژی لەسەر درووستکردنی پاسکیل. 249 00:12:24,098 --> 00:12:28,667 ئێستا هەوڵی دروستکردنی پاسکیلبە بێ ئەوەی بزانیت پای یەکسانە بە ٣.١٤١٦. 250 00:12:28,667 --> 00:12:30,431 ناتوانیت. 251 00:12:30,431 --> 00:12:34,943 هەر یەکێکیش لە ئێوە، با هەوڵبات، ٣.١٤١٦ بەکاربێنێت بۆ شتێک. 252 00:12:35,083 --> 00:12:36,589 چیتر نایزانیت. 253 00:12:36,589 --> 00:12:39,020 کەواتە ئەمە لەدەستچووە و ئێمەش ئەمانەوێ ئەوە بکەین، 254 00:12:39,020 --> 00:12:41,134 کە گەڕانە بۆ دانایی لەو قوتابخانەیە. 255 00:12:41,134 --> 00:12:46,694 ئەوەش ئەمانهێنێتەوە سەر ئەم گرافە و ئەم دابەشکردنە بۆ ژیانمان. 256 00:12:47,090 --> 00:12:49,751 کە بیری لێئەکەمەوە پارەیەکی زۆرم کۆکردەوە. 257 00:12:49,751 --> 00:12:53,998 کاتێک بیر ئەکەیتەوە و ئەڵێیت ئێستا کاتی ئەوەیە بیگەڕێنیتەوە -- 258 00:12:53,998 --> 00:12:56,670 ئەویش ئەگەر بیگەڕێنیتەوە، زۆرت بردووە. 259 00:12:56,670 --> 00:13:03,722 (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) 260 00:13:04,822 --> 00:13:07,402 بەردەوام بیر ئەکەمەوە ئەگەر وارێن بوفێت ڕۆژێک لە خەو هەستێت و 261 00:13:07,402 --> 00:13:10,786 بۆی دەرکەوێت ٣٠ ملیار دۆلار زیاتری هەیە لەوەی کە خۆی بیری لێئەکردەوە. و 262 00:13:10,786 --> 00:13:13,578 سەیرکات و بڵێت، باشە چی لەمە بکەم؟ 263 00:13:13,578 --> 00:13:16,415 ئینجا بڵێت، ئەییەم بە کەسێک کە بەڕاستی پێویستی پێیەتی. 264 00:13:16,415 --> 00:13:18,703 ئەییەم بە بیڵ گەیتس. (پێکەنین) 265 00:13:20,086 --> 00:13:23,236 هاوڕێکەشم، کە ئامۆژگاریکەری داراییمە لە نیو یۆرک، 266 00:13:23,236 --> 00:13:25,129 ئەڵێت، سیرکە، تۆ کەسێکی سەیریت 267 00:13:25,129 --> 00:13:28,402 چونکە ئێستا ٤.١ ئەوەنە پارەت زیاتر ئەبوو ئەمڕۆ 268 00:13:28,402 --> 00:13:32,662 ئەگەر بە پارە پارەت پەیاکردایە لەجیاتی ئەوەی بەم شێوەیەی ئێستات هەر بیبەخشیتەوة. 269 00:13:32,668 --> 00:13:34,480 بەڵام پێمباشە هەتا زیاتر پەیاکەیت زیاتر ببەخشیت. 270 00:13:34,480 --> 00:13:37,786 (چەپڵەلێدان) 271 00:13:37,786 --> 00:13:42,058 ماوەیەک کارگێڕی کارم ئەوتەوە لە زانکۆی ماساچوتس و 272 00:13:42,058 --> 00:13:44,664 دەرئەنجام ڕۆژێک لە گۆڕستانی ماونت ئۆبێرن خۆم بینییەوە. 273 00:13:44,664 --> 00:13:46,608 گۆڕستانێکی جوانە لە کامبریدج. و 274 00:13:46,608 --> 00:13:49,650 بەو ناوەیا ئەسوڕامەوە. ساڵیادی لەدایکبوونم بوو بیرم ئەکردەوە. 275 00:13:49,650 --> 00:13:52,044 بۆ یەکەم جار بوو، ئەم کێلی گۆڕانە ببینم و 276 00:13:52,044 --> 00:13:54,817 ئەم کەسە سەرسوڕهێنەرانە کە کاری مەزنیان کردووە و 277 00:13:54,817 --> 00:13:58,699 ئینجا بیرم کردەوە، ئەمەوێ خەڵک منیان چۆن بیربێت؟ و 278 00:13:58,889 --> 00:14:00,485 ئینجا کەمێکی تر گەڕام، و 279 00:14:00,485 --> 00:14:02,930 دووەم جار، پرسیارێکی تر هات بە مێشکما، 280 00:14:02,930 --> 00:14:05,233 کە باشتر بوو بۆم، ئەویش، 281 00:14:05,233 --> 00:14:08,120 بۆچی هەر بمەوێ منیان بیربێت؟ 282 00:14:08,120 --> 00:14:10,257 (پێکەنین) 283 00:14:10,257 --> 00:14:13,078 پێشموابێت ئەوە بۆ شوێنی جیاجیای بردووم. 284 00:14:13,078 --> 00:14:17,326 کە ٥٠ ساڵ بووم، من و فێرناندای هاوسەرم بۆ تەواوی دواینیوەڕۆیەک دانیشتین، 285 00:14:17,326 --> 00:14:19,508 کورەیەکی گەورەمان هەبوو ئاگری تیابوو، و 286 00:14:19,508 --> 00:14:23,084 هەموو ئەوەم فڕێ یایە ناو ئەو ئاگرەوە کە کردبووم. 287 00:14:23,084 --> 00:14:25,471 ئەمە کتێبێکە بە ٣٨ زمان، 288 00:14:25,471 --> 00:14:29,018 سەدان نوسراو و دی ڤی دی، هەموو شتێکی تیا بوو. 289 00:14:29,018 --> 00:14:30,438 ئەوەش دوو شتی کرد. 290 00:14:30,438 --> 00:14:35,363 یەکەمیان، پێنج مناڵەکەمانی ئازاد کرد لەوەی شوێن پێمان بگرنەوە، سێبەرەکانمان -- 291 00:14:35,363 --> 00:14:37,019 ئەوان نازانن چی بکەن. 292 00:14:37,019 --> 00:14:38,243 (پێکەنین) 293 00:14:38,243 --> 00:14:39,552 کە شتێکی باشە. 294 00:14:39,552 --> 00:14:41,477 ناشیانبەم بۆ شوێنێک و 295 00:14:41,477 --> 00:14:43,871 بڵێم، ڕۆژێک یەت هەموو ئەمە ئەبێت بە هی خۆت. 296 00:14:43,871 --> 00:14:45,428 (پێکەنین) 297 00:14:45,428 --> 00:14:48,960 پێنج مناڵەکە هیچ نازانن، کە شتێکی باشە. 298 00:14:48,960 --> 00:14:50,641 دووەم شتیش ئەوەیە، 299 00:14:50,641 --> 00:14:55,339 خۆشم ئازادکرد لەم لەنگەرەی دەستکەوتەکانی ڕابردووم. 300 00:14:55,339 --> 00:14:59,837 هەموو جارێک ئامادەم بۆ دەستپێکردنی شتێکی نوێ و بڕیار لەسەر شتەکان بەم لە سەرەتاوە 301 00:14:59,837 --> 00:15:01,958 لە بەشەکانی ئەو ڕۆژە کۆتاییانە. 302 00:15:01,958 --> 00:15:03,375 هەندێک خەڵکیش ئەڵێن، 303 00:15:03,375 --> 00:15:05,913 ئاه، کەواتە ئێستا ئەم کاتەت هەیە، ئەم ڕۆژە کۆتاییانە، و 304 00:15:05,913 --> 00:15:07,771 ئەتوانی بچیتە دەرەوە و چیت ئەوێت بیکەیت. 305 00:15:07,771 --> 00:15:10,093 نەخێر، چوین بۆ کەناردەرییاکان 306 00:15:10,093 --> 00:15:12,655 چوین بۆ سامۆوا و ماڵدیڤس و مۆزەمبیقیش، 307 00:15:12,655 --> 00:15:14,421 ئەوە تەواو بووە. 308 00:15:14,421 --> 00:15:16,530 بەسەر چیاکانی هیمالایا سەرکەوتووم. 309 00:15:16,530 --> 00:15:20,401 ٦٠ مەتر چوومەتە ژێر ئاوەوە بۆ بینینی قرشی سەر چەکوش. 310 00:15:20,401 --> 00:15:24,952 ٥٩ ڕۆژم بەسەر بردووە بە سوار پشتی وشترەوە لە چادەوە بۆ تیمبوکتو. 311 00:15:24,952 --> 00:15:28,943 بە خلیسکێنەی سەر بەفری سەگ چووم بۆ کیشوەری باکور. 312 00:15:28,943 --> 00:15:30,719 بۆیە سەرقاڵ بووین. 313 00:15:30,719 --> 00:15:36,722 ئەوەیە کە پێی ئەڵێم لیستی کارەکانی ئەبوو بیکەم و نەمکردووە. 314 00:15:36,722 --> 00:15:39,701 (پێکەنین) 315 00:15:39,701 --> 00:15:43,258 بەم لۆجیکەشەوە، سەیری ئەم ڕۆژانە ئەکەم و بیرئەکەمەوە، 316 00:15:43,258 --> 00:15:45,777 هێشتا خانەنشین نەبووم. هیچ هەست ناکەم خانەنشین بووبێتم. و 317 00:15:45,777 --> 00:15:47,918 بۆیە کتێبێکی تازە ئەنووسمەوە. 318 00:15:47,918 --> 00:15:51,731 لە دوو ساڵی ڕابردوودا سێ کۆمپانیای نوێمان کردۆتەوە. 319 00:15:51,731 --> 00:15:56,934 ئێستا کار ئەکەم لەسەر ئەوەی ئەم سیستمی قوتابخانەیە بێ بەرامبەر بەردەستخەم بۆ جیهان، و 320 00:15:56,934 --> 00:16:00,363 بۆشم دەرکەوت، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش، کە کەس بێ بەرامبەر نایەوێت. و 321 00:16:00,387 --> 00:16:02,325 بۆیە ماوەی ١٠ ساڵە هەوڵ ئەیەم 322 00:16:02,325 --> 00:16:05,750 سیستمی گشتی والێکەم ئەم سیستمی قوتابخانەیە بەکاربێنێت، 323 00:16:05,750 --> 00:16:08,145 قوتابخانە گشتییەکانمان خۆیان 324 00:16:08,145 --> 00:16:12,842 لە سەد ٤٣ێیان پێئەدرێت لە باشیا، کەچی نمرەی قوتابییەکانی 325 00:16:12,842 --> 00:16:15,531 ٩١ لە ١٠٠ی تێدایە. 326 00:16:15,531 --> 00:16:17,964 بەڵام کەس بێ بەرامبەر نایەوێت. 327 00:16:17,964 --> 00:16:21,158 بۆیە لەوانەیە دەستکەین بە پارەسەندن بۆی و ئینجا لەوانەیە لەوێوە بگاتە شوێنێک. 328 00:16:21,158 --> 00:16:24,939 بەڵام خستنە کاری ئەمە یەکێکە لەو شتانەی کە ئەمانەوێ بیکەین. و 329 00:16:24,939 --> 00:16:28,256 پێموابێت ئەوە وەک نامەیەک بەجێمان ئەهێڵێت بۆ هەمووتان. 330 00:16:28,256 --> 00:16:30,008 پێموابێت کەمێک بەم شێوەیەیە: 331 00:16:30,008 --> 00:16:33,165 هەموومان فێری ئەوەی بووین چۆن شەوانی یەک شەممان 332 00:16:33,165 --> 00:16:35,582 بچینە سەر ئیمێڵ و کارکردن. 333 00:16:35,582 --> 00:16:37,292 بەڵام زۆر کەم لە ئێمە فێربوون 334 00:16:37,292 --> 00:16:40,422 دوای نیوەڕوانی دوو شەممان بڕۆین بۆ سەیرکردنی فلیمەکان. و 335 00:16:40,422 --> 00:16:44,523 ئەگەر بمانەوێ بۆ دانایی بگەڕێین، پێویستە فێربین ئەوەش بکەین. و 336 00:16:44,523 --> 00:16:48,173 بۆیە ئەوەی ئەم ساڵانە کردوومانە زۆر سادەیە، 337 00:16:48,173 --> 00:16:51,345 سێ ئامرازە بچووکەکەیە، ئەویش پرسیارکردنی سێ بۆچییەکەیە پێکەوە. 338 00:16:51,345 --> 00:16:54,106 چونکە یەکەم بۆچی هەموو جارێک وەڵامێکی باشت دەستئەکەوێت بۆی. 339 00:16:54,106 --> 00:16:56,521 دووەم بۆچی، ئیتر لەوەوە قورستر ئەبێت. 340 00:16:56,521 --> 00:17:00,460 هەتا سێیەم بۆچی، هەر بەڕاستی نازانیت بۆچی ئەوە ئەکەیت کە ئەیکەیت. 341 00:17:00,460 --> 00:17:06,688 ئەوەی ئەمەوێ بۆتان بەجێبێڵم تۆوەکەیە و بیرکردنەوەکەیە کە ئەگەر ئەمە بکەیت، 342 00:17:06,688 --> 00:17:09,444 یەیتە سەر پرسیارەکە، ئەوە بۆچی؟ 343 00:17:09,444 --> 00:17:10,946 ئەمە بۆ چی ئەکەم؟ 344 00:17:10,946 --> 00:17:13,827 بەو هیوایەی، دەرئەنجامی ئەوە، و بە تێپەڕبوونی کاتیش، 345 00:17:13,827 --> 00:17:16,960 هیوادارم کە بەمە، و هیوای ئەوە ئەخوازم، 346 00:17:16,960 --> 00:17:19,663 داهاتووێکی زۆر دانایانەترتان هەبێت. 347 00:17:19,663 --> 00:17:21,448 زۆر سوپاس بۆ ئێوە. 348 00:17:21,448 --> 00:17:28,987 (چەپڵەلێدان) 349 00:17:33,957 --> 00:17:39,044 ریکاردۆ، تۆ بەجۆرێک شێتیت. 350 00:17:39,044 --> 00:17:40,869 (پێکەنین) 351 00:17:40,869 --> 00:17:44,049 بۆ زۆر کەس، ئەمە لە شێتانە ئەچێت. و 352 00:17:44,049 --> 00:17:47,438 کەچی بە قوڵی دانایانەیە. 353 00:17:47,438 --> 00:17:50,347 پارچەکانی کە ئەمەوێت پێکیانەوە بنێم ئەمەن: 354 00:17:50,347 --> 00:17:52,442 بیرۆکەکانت زۆر رادیکاڵن. 355 00:17:52,442 --> 00:17:57,491 کە چۆن لە بزنسا بۆ نموونە، ئەم بیرۆکانە ماوەیەکە هەیە، 356 00:17:58,191 --> 00:18:01,401 لەوانەیە بەشێکی بزنسەکان هەندێک لەم بیرۆکانەیان بەکارهێنابێت 357 00:18:01,401 --> 00:18:03,303 کە هێشتا زۆر کەمن. 358 00:18:03,303 --> 00:18:06,201 هیچ جارێک ڕوویداوە کە کۆمپانیایەکی گەورە 359 00:18:06,201 --> 00:18:09,830 یەکێک لە بیرۆکەکانی تۆی وەرگرتبێت و تۆش دڵ خۆشبووبێت؟ 360 00:18:09,830 --> 00:18:12,627 ڕووئەیات، دوو هەفتە لەمەوبەر ڕوویدا 361 00:18:12,627 --> 00:18:14,837 لەگەڵ ریچارد برانسن، ئێستا ئەڵێن، 362 00:18:14,837 --> 00:18:17,369 ئاه، چیتر نامەوێ کۆنترۆڵی ڕۆژەکانی پشووت بکەم، 363 00:18:17,369 --> 00:18:19,553 یان نێتفلیکس هەتا ڕادەیەک هەنێکی جێبەجێ ئەکات، 364 00:18:19,553 --> 00:18:21,880 بەڵام پێموانییە زۆر گرنگ بێت. 365 00:18:21,880 --> 00:18:25,634 حەز ئەکەم زیاتر ببینم ڕووبات زیاتر بەشێوەیەکی پەرۆشی بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامێ:، 366 00:18:25,634 --> 00:18:27,208 بەڵام ئەوە شتێکی زۆر کەسییە. 367 00:18:27,208 --> 00:18:31,420 ڕاستییەکە ئەوەیە خۆت ئەخەیتە بەر مەترسی ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەست بەیت. و 368 00:18:31,420 --> 00:18:34,716 هیچ کەسێکیش نییە لە کۆنترۆڵا بێت ئامادە بێت بیخاتە مەترسییەوە. 369 00:18:34,716 --> 00:18:37,056 پێویستە لە منداڵەکان و خەڵکی ترەوە بێت 370 00:18:37,056 --> 00:18:39,298 کە بە شێوەی جیا جیا دەست بە کۆمپانیاکان ئەکەن. 371 00:18:39,298 --> 00:18:40,806 کەواتە ئەوە شتە سەرەکییەکەیە؟ 372 00:18:40,806 --> 00:18:43,005 لە ڕوانگەی تۆوە بەڵگەکە هەیە، 373 00:18:43,005 --> 00:18:45,001 لە ڕوانگەی بزنسەوە ئەمە کار ئەکات، 374 00:18:45,001 --> 00:18:47,709 بەڵام خەڵک بوێری ئەوەیان نییە کە بیکەن - 375 00:18:47,709 --> 00:18:49,831 تەنانەت پاڵنەریشیان هەیە. 376 00:18:49,831 --> 00:18:52,587 کۆمپانیایەک بەڕێوە ئەبەیت داواکارییەکەی گەشتنە ئامانجە لە ٩٠ ڕۆژدا. 377 00:18:52,587 --> 00:18:54,466 ڕاپۆرتی چارەکی ساڵ. 378 00:18:54,466 --> 00:18:56,684 ئەگەر لە ٩٠ ڕۆژدا باش نەبیت، تەواو دەرئەکرێیت. 379 00:18:56,684 --> 00:19:00,605 تۆش ئەڵێیت، ئەمە پرۆگرامێکی مەزنە، کە لە کەمتر لە نەوەیەکا -- 380 00:19:00,605 --> 00:19:02,529 یەکسەر پێت بڵێن، "لێرە بڕۆ دەر." 381 00:19:02,529 --> 00:19:04,420 کەواتە ئەمە کێشەکەیە. 382 00:19:04,420 --> 00:19:07,335 (پێکەنین) 383 00:19:07,335 --> 00:19:12,651 ئەوەی ئەتەوێ بیکەیت لە پەروەردەیا بەلای منەوە زۆر کاریگەرە. 384 00:19:12,651 --> 00:19:17,149 هەمووان بێزارن لە سیستمی پەروەردەی وڵاتەکەیان. 385 00:19:17,149 --> 00:19:19,922 کەس وا بیرناکاتەوە کە توانیبێتمان بگەینە جۆرە جیهانێک 386 00:19:19,922 --> 00:19:22,872 کە تیایا گوگڵ و هەموو ئەم هەڵبژاردنە تەکنەلۆجیاییانە هەبن. 387 00:19:22,872 --> 00:19:26,742 کەواتە بەڵگەتان هەیە لەسەر ئەوەی منأڵەکانی ئەچن سی سیستمەکەی ئێوە، 388 00:19:26,742 --> 00:19:29,294 باشتربوونێکی بەرچاویان هەیە لە ئاستی زانیارییەکانیان. 389 00:19:29,294 --> 00:19:31,859 چۆن کارێک بکەین ئەم بیرۆکانە بڕۆنە پێشەوە؟ 390 00:19:31,859 --> 00:19:35,843 پێموابێت کێشەی بیرۆکەکانە کە کاتی هاتووە. و 391 00:19:36,750 --> 00:19:40,252 هەرگیز پێشتر ئەوەندە ئینجیلی نەبووم دەربارەی ئەم شتانە. 392 00:19:40,252 --> 00:19:41,793 خۆمان بەردەستی ئەکەین. 393 00:19:41,793 --> 00:19:43,238 لەپڕ، کۆمەڵێک خەڵک ئەدۆزیتەوە -- 394 00:19:43,238 --> 00:19:45,753 کۆمەڵێک هەن لە ژاپۆن، کە زۆر ئەمترسێنن، 395 00:19:45,753 --> 00:19:48,918 پێیان ئەوترێت سملێریستەکان، و ١٢٠ کۆمپانیایان هەیە. 396 00:19:48,918 --> 00:19:53,289 بانگێشتیان کردووم. هەمووکات ترساوم لە ڕۆشتن بۆی. و 397 00:19:53,289 --> 00:19:58,464 گروپێکیش هەیە لە هۆڵەندا کە ٦٠٠ کۆمانپای هۆڵەندی بچووکی هەیە. 398 00:19:58,464 --> 00:20:01,141 شتێکە کە هەر بۆخۆی زیاتر ئەبووژێتەوە. 399 00:20:01,141 --> 00:20:03,632 بەشێکی هەڵە ئەبێت، و ئەوەش گرنگ نییە. 400 00:20:03,632 --> 00:20:05,709 ئەمە شوێنی خۆی ئەدۆزێتەوە. و 401 00:20:05,709 --> 00:20:08,194 من لەوەی تریان ئەترسم، کە ئەڵێت، 402 00:20:08,194 --> 00:20:10,126 ئەمە زۆر باشە پێویستە ئەمە بکەیت 403 00:20:10,126 --> 00:20:12,792 با سیستمێک درووستکەین و پارەیەکی زۆری تێکەین و 404 00:20:12,792 --> 00:20:15,319 ئیتر هەرچۆنێک بێت خەڵک ئەیکەن 405 00:20:15,319 --> 00:20:18,563 کەواتە بەدرێژایی ژیانت پرسیاری نائاساییت کردووە. 406 00:20:18,563 --> 00:20:21,396 پێموابێت ئەوە سووتەمەنییەکەیە کە پاڵنەر بووە بۆ زۆرێک لەمە. 407 00:20:21,396 --> 00:20:27,265 هیچ پرسیارێکی ترت پێیە بۆمان، بۆ تێد، بۆ ئەم گروپەی ئێرە؟ 408 00:20:27,265 --> 00:20:31,854 هەموو جارێک ئەگەڕێمەوە سەر هەمەجۆری پرسیارەکەی 409 00:20:31,854 --> 00:20:35,105 کوڕەکەم کردی کاتێک سێ ساڵ بوو. 410 00:20:35,105 --> 00:20:39,046 لە جاکوزییەکا دانیشتبووین، و ئەویش وتی، "باوکە، ئێمە بۆ هەین؟" 411 00:20:39,056 --> 00:20:40,620 هیچ پرسیارێکی تر نییە. 412 00:20:40,620 --> 00:20:42,134 کەس هیچ پرسیارێکی تری نییە. 413 00:20:42,134 --> 00:20:46,123 هەمەجۆری ئەم یەک پرسیارەمان هەیە، لە سێ بەدواوە. 414 00:20:46,123 --> 00:20:51,519 بۆیە کاتێک کات بەسەر ئەبەیت لە کۆمپانیایەک، لە ڕێکخراوێک، بیرۆکراسییەک و 415 00:20:51,519 --> 00:20:53,142 ئەڵێیت، کوڕە -- 416 00:20:53,142 --> 00:20:55,859 چەند کەس ئەناسیت کە لە کاتی سەرەمەرگیانا وتویانە، 417 00:20:55,859 --> 00:20:58,264 کوڕە، خۆزگە کاتی زیاترم بەسەر ئەبرد لەسەر کارەکەم؟ 418 00:20:58,264 --> 00:21:03,314 کەواتە زۆر گرنگە کە ئێستا ئەو بوێرییەت هەبێت -- 419 00:21:03,314 --> 00:21:05,222 نەک هەفتەیەکی تر، نەک دوو مانگی تر، 420 00:21:05,222 --> 00:21:07,516 نەک کاتێک شتێکت بۆ دەرئەکەوێت -- 421 00:21:07,516 --> 00:21:10,388 ئینجا بڵێیت، نا، باشە من ئەمە بۆ ئەکەم؟ 422 00:21:10,388 --> 00:21:12,505 هەموو شتێک بووەستێنە. با شتێکی تر بکەم. و 423 00:21:12,505 --> 00:21:14,070 ئیتر کێشە نامێنێت، 424 00:21:14,070 --> 00:21:16,341 زۆر باشتر ئەبێت لەوەی ئەیکەیت، 425 00:21:16,341 --> 00:21:19,449 ئەگەر لە پرۆسەیەکا گیرت خواردبێت. 426 00:21:19,449 --> 00:21:22,651 کەواتە ئەمەش واملێئەکات بەشێوەیەکی جوان 427 00:21:22,651 --> 00:21:24,277 کۆتایی بەم ڕۆژە بەسوودەی تێد بێ،م. 428 00:21:24,277 --> 00:21:25,955 ریکاردۆ سێملەر، زۆر سوپاس بۆتۆ. 429 00:21:25,955 --> 00:21:27,532 زۆر سوپاس. 430 00:21:27,532 --> 00:21:29,184 (چەپڵەلێدان)